1 188
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-27 روز
-1130 روز
آرشیو پست ها
1 188
واشنتن پۆست: بەرپرسەکانی ئیدارەی ترەمپ فشار لە نووسینگەی بەرپرس لە چاپکردنی دراو دەکەن بۆ چاپکردنی 250 دۆلاری بە فۆتۆی ترەمپەوە، ئەگەر ئەم هەوڵانە سەربگرن، یەکەمجار دەبێت لە مێژووی 150 ساڵی ڕابردوو فۆتۆی کەسێک لەسەر دۆلاری ئەمریکی بێت کە هێشتا لە ژیاندا ماوە
1 188
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دایە مووچەخۆران و رایگەیاند، دابینکردنی مووچە بە تەواوی مسۆگەر کراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە
1 188
دەستەی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 957ـی ساڵی 2025 کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو دەرچووە، پێناسی گومرگری لەسەر ئۆتۆمبێل، زێڕ و ئامێرە کارەباییەکان زیادکراوە.
بەگوێرەی دەستەکە، بڕیاردراوە باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی زێڕ بەڕێژەی 5%، هاوکات کرێی ئۆتۆمبێل لە 15%ـەوە دەستپێدەکات و بەگوێرەی جۆری ئۆتۆمبێلەکە دەگۆڕێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەکە ئۆتۆمبێلی کارەباییش دەگرێتەوە و ئەوانیش پێناسی گومرگییان لەسەر زیادکراوە.
دەستەی گومرگیی عێراق دڵنیاییدا کە بڕیارەکە تەنها بۆ ئۆتۆمبێل، زێڕ و ئامێرە کارەباییەکانە و بەهیچ جۆرێک پێناسی ماددە خۆراکییەکان ناگرێتەوە.
1 188
ڕاگەیــەندراوێک لە وەزارەتی ناوخــۆوە
ئاگاداری هاووڵاتییانی ئازیز دەکەینەوە، کە لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، وە بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان بپارێزێت؛ لەبەرئەوەی هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ مۆڵەتی فەرمیی نییە.
بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانەدا قەدەغەیە، بۆیە هەر کەس و گروپێک لەژێر ناوی کۆمپانیادا لەم بوارەدا کار بکات، شوێنەکەی دادەخرێت و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان لەم جۆرە مامەڵانە دوور بکەونەوە، وە هەر کەسێک مافێکی لای ئەو لایەنانە هەیە کە پێشتر ئەم کارانەیان کردووە، با هەوڵی وەرگرتنەوەی بدات.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ـی ئایاری ٢٠٢٦
1 188
عەباس عێراقچی: خولێکی نوێی دانوستانەکان بە نێوەندگیریی پاکستان دەستیپێکردوە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، خولێکی نوێی دانوستانەکان بە نێوەندگیریی پاکستان دەستیپێکردووە.
باسی لەوەشکردووە، ناسەقامگیریی ناوچەکە بەهۆی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوەیە.
ئەوەشی وتووە، سەرەڕای بێمتمانەیی بە واشنتۆن، بەڵام بە نیازپاکییەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەستمان بە دانوستان کردووە.
دەشڵێت، ئامادەین بۆ دیپلۆماسی ئەگەر ئەمریکا لە گوتارە هەڕەشەئامێزەکانی پاشەکشە بکات.
1 188
ترەمپ لەبارەی عەلی زەیدی بۆ رووداو: بە هاوکاریی ئێمە بووە سەرۆکوەزیران [ـی راسپێردراو] و بەتەواوی پاڵپشتی لێدەکەین
1 188
📌نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی بە عەلی زەیدییەوە کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە، هەروەها داوەتی واشنتنیشی کردووە.
1 188
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە ئەوهی باس دهكرێت لەبارهی ڕاگرتنی ناردنی دۆلار لە ئەمریکاوە بۆ عێراق، تەنیا پەیوەندی بە بەشێکی زۆر سنوردارهوه ههیه کە 5% تێپەڕناکات و پهیوهسته به دابینكردنی كاش بۆ پێداویستیی گهشتیاران.
ئاوێنه: مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "جیاوازییەکی بنەڕەتی هەیە لەنێوان ئهو دۆلاره كاشهی بۆ گەشتیاران له فڕۆکەخانەکان تەرخان كراوهو نزیکەی 3000 دۆلارە بۆ هەر گەشتیارێک، لەگەڵ تهمویلكردنی بازرگانیی دەرەکی کە لە ڕێگەی حەواڵە و سیستەمی بانکیی جیهانییەوە ئەنجام دەدرێت."
ڕونیشی کردەوە، ئەوەی لە هەندێک ناوەنددا باس دەکرێت دەربارەی راگرتنی ناردنی دۆلار لە ئەمریکاوە بۆ عێراق، تەنیا پەیوەندی بە بەشێکی زۆر سنورداریی خواست لهسهر دۆلار هەیە کە ناگاتە 5%، ئەویش تایبەتە بە دابینکردنی پێداویستیی نەختینەیی گەشتیاران.
وتیشی "تهنیا ئەم بەشە كهوتۆته ژێر كاریگهری هۆکارە لۆجیستییەکانەوە کە گرنگترینیان سنورداریی گەشتە ئاسمانییەکان و داخرانی زۆربەی فڕۆکەخانەکانە، ئەمەش بوەتە هۆی دروستبونی كۆسپ لهبهردهم گواستنەوەی دۆلاری نەختینە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە، بەتایبەت لەگەڵ پەککەوتن یان كهمكردنهوهی گەشتەکان لە ناوچەکەدا."
ئاماژەی بەوەش کرد "ئەم راگرتنه بهشێوهیهكی کاتی و کورتخایەنەو پەیوەستە بە بارودۆخی بهكارخستنهوه، رهنگدانهوهی بونی کێشە نییه لە سیاسەتی نەختینەیی یان نەبونی دراوی بیانی بە گشتی."
هەروەها وتیشی"بەشە هەرە زۆرەکەی خواست لەسەر دۆلار، کە بە نزیکەی %95 دەخەمڵێندرێت و تهرخانكراوه بۆ تهمویلی بازرگانیی دەرەکی (هاوردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزاری و بهرژهوهندییه جۆراوجۆرهكان)، هێشتا بەشێوەیەکی ئاسایی لە ڕێگەی کەناڵە بانکییە فەرمییەکانەوە بهبێ بونی پچڕانێكی بهرچاو، بەڕێوەدەچێت."
باسی لەوەش کرد کە دەکرێت پێداویستیی گەشتیاران بۆ دراوی بیانی لە ڕێگەی جێگرەوە نوێیەکانەوە پڕبکرێتەوە، وەک کارتەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بە دراوی بیانی، کە ڕێگە بە خاوەنەکانیان دەدات بەئاسانی لە دەرەوەی وڵات پارە بدەن یان ڕابکێشن، ئەمەش پشتبەستن بە دۆلاری نەختینەیی ڕاستەوخۆ کەمدەکاتەوە.
1 188
بانکی ناوەندیی عێراق بە نرخی فەرمی دۆلار بە گەشتیاران و حەجخوازان دەدات
لەرێگەی چەندین بانك و كۆمپانیاوە بانكی ناوەندیی عێراق بە نرخی فەرمی دۆلار بە حەجخوازان و گەشتیاران دەدات و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی4ی2026، بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە: "بانکی ناوەندی دووپاتی دەكاتەوە کە سەرجەم داواکارییەکانی بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن بە دۆلاری ئەمریکی تەرخانکراو بۆ حاجیان و گەشتیاران و گواستنەوەی بیانی جێبەجێ کردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن کە ڕێگەپێدراون بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران و حاجخوازان لە ماڵپەڕی فەرمی بانكی ناوەندی بەردەستە، هاتووە: " ئەمەش دڵنیای دەدات لە ڕۆیشتنی ڕێکوپێکی ڕێکارەکان و ڕێکخستنی کارەکانی فرۆشتن بەپێی ڕێسا دامەزراوەکان."
بانکی ناوەندیی عێراق لیست و ناوی سەدان بانک و کۆمپانیای تایبەتمەندی فرۆشتنی دۆلاری بە حەجخوازان و گەشتیاران بڵاو كردووەتەوە.
بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز) بڕی ئەو دۆلارەی دەدرێتە حەجخوزان دوو هەزار دۆلارە و هەر 100 دۆلارێك بە 132 هەزار دەدرێت.
لەو بڕیارەدا زیاتر لە پێنج هەزار و 100 حەجخوازی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.
https://www.basnews.com/so/babat/911151
1 188
٤٨ کاتژمێر دراوەتە خامەنی ئێران بەجێبهێلێن یان لێی دەدرێت . پێویستە کورد هەلەی ٢٠٠٣ دووبارە نەکاتەوە لەگەل کەوتنی ئێران عێراقیش دەکەوێت. کورد دەبێت هاوشێوەی کۆماری سۆمالی لاند یەکسەر سەربەخۆی ڕابگەیەنێت.
اکنون در دسترس! پژوهش تلگرام ۲۰۲۵ — مهمترین بینشهای سال 
