uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

ئابووری / الاقتصاد

ئابووری / الاقتصاد

Kanalga Telegram’da o‘tish
1 175
Obunachilar
-124 soatlar
-17 kun
-1830 kun
Postlar arxiv
بانقی ناوەندیی عێراق لەبارەی بەهای دۆلار بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خەڵک دەرکرد و هەنگاوێکی سەرەکی دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار لە بازاڕدا و کەمکردنەوەی بەهای دۆلار. وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بانگەشەی ئەوە دەکات بەهای 100 دۆلاریی دەهێنێتەوە بۆ 155 هەزار دینار لە بازاڕدا و بۆ ئەو مەبەستە بانکی ناوەندی دەستی بە ڕێکخستنی عمولەی مامەڵەی دیجیتاڵی کردووە و کاتێک کەسێک شتێک بە کارت دەکڕێت و پارەکەی بە کارتی بانق دەدات، چ لە ناوخۆ، چ لە دەرەوە، ئێستا ڕێژەی عمولە جیاوازە و هەر بانکێک بە خواستی خۆی دایناوە، هەر بۆیە بانکی ناوەندی ڕێکی دەخاتەوە. زانیاری زیاتر: کێشەکە ئەوەیە بانکی ناوەندی 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار دەشکێنێتەوە، بەڵام هەر بانکێک و بڕێکی جیاواز عمولەی دەخاتە سەر، بەتایبەتی کاتێک بە کارتی بانک بازاڕیی دەکرێت، یان لە دەرەوە بە کاش پارە ڕادەکێشرێت بە دۆلار یان هەر دراوێکی تری بیانی، هەندێک بانک 2.85٪ عمولەی دەخاتە سەر، هەندێک 3٪ و هەندێکیش 6٪ و زیاتریش. بۆنموونە: کەسێک شتێک دەکڕێت بە 100 هەزار دینار، کاتێک پارە بە کارت دەدرێت 106 هەزار دەڕوات، بۆ ڕاکێشانی پارەش هەمان حاڵەت ڕوودەدات، هەروەها کاتێک لە وڵاتێکی دەرەوە 100 دۆلار بە کاش لە ئەی تی ئێم ڕادەکێشرێت، کارت هەیە 155 هەزار دەبات، هەیە دەگاتە 164 بۆ 166 هەزار دینار. ئەوەی پێویستە بزانرێت: بانکی ناوەندیی عێراق، دەیەوێت ئەو بێسەروبەرییە نەمێنێت و ئەمڕۆ بڕیارێکی نوێی داوە و بۆ هەموو بانکەکانی ناردووە، بەڵام ڕێژەکەی دیاری نەکردووە کە دەبێت هەر بانقێک چەند عمولە لە بەکارهێنەرەکانی وەربگرێت، بەڵکو دیاریکردنی ڕێژەکە دەکەوێتە هەنگاوی داهاتوو. لێدوای پسپۆڕ: دکتۆر مستەفا مەلا حەسن، پسپۆڕی ئابووی ئاڤا دەڵێت: جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە هەنگاوێکە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا: هیچ هۆکارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی کردە سەربازییەکانمان لە ئێران، چونکە توانا ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە لەژێر هەزاران تۆن بەرد نێژراون و گەرووی هورمزیش کراوەیە

سبەی بڕی 500 ملیۆن دۆلار دەگاتە عێراق و گۆرانکاری لە نرخی دۆلار روودەدات بە ئاراستەی دابەزینی نرخەکەی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق

دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەست دەبێت ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای دەگەیەنێت، دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەست دەبێت. ئەمڕۆ شەموو 31ـی تشرینی یەكەم، عەلی شێخ خاڵس بەرزنجی ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق بەمزووانە بڕیاری خەرجكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەردەكات. ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەپێی بەدواداچوونمان، بڕیارەكە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و جێبەجێ دەكرێت. ئاماژەی بەوش كرد، پرۆسەكە بەپێی ڕێنوێنییەكانی بانكی ناوەندی دەبێت و هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی تری عێراق، گەشتیارانی فڕۆكەخانەی هەولێریش لێی سوودمەند دەبن.

زێڕو زیو بەردەوامن لەدابەزین

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند، بە بەمزووانە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی جیهانی ڕێککەوتن دەکرێت بۆ ڕاکێشانی بۆریی نەوتی عێراق بەرەو بەندەری بانیاس لە سوریا. وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکراشی کرد یەکێک لەو کۆمپانیایانەی ڕێککەوتنی لەگەڵ دەکرێت بۆ ڕاکێشانی بۆڕییەکەی بانیاس (شیفرۆن)ی ئەمریکییە. هەروەها ئەوشەی خستەڕوو،سەرۆکوەزیران سەردانەکەی بۆ دیمەشق مێژوویی بوو، بڕیاریشە لە داهاتوودا سەردانی کوەیت، بەحرەین و چەند وڵاتێکی دیکەش بکات کە بەرژەوەندیی ستراتیژییان لەگەڵ عێراق هەیە.

یەک ملیار دۆلار گەیشتە عێراق، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت؟ گۆران عەبدوڵا ئاشکرای دەکات https://www.facebook.com/share/v/1F4tz9A2wh/

لە کۆبونەوەی شەوی ڕابردووی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کە بەبەشداری عەلی زەیدی لە بەغدا بەڕێوەچووە، زەیدی بە نوێنەرانی پارتی و یەکێتی ڕاگەیاندووە بۆ ساڵی داهاتوو، ئەگەر سیستەمی ئەسیکۆدا لە خاڵە گومرگیەکان جێبەجێ نەکەن، بڕی ٤٥۰ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەش ڕادەست نەکەن، هەموو ئەگەرێک و ڕێوشوێنێکی بەغدا بەرامبەر بەشە بودجەی هەرێم کراوە دەبن.

ئەوەی دەیڵێ جێ بەجێ ی ئەکات عەلى زەیدى: دەمانەوێت 100 دۆلار لە بازاڕدا بكەینەوە بە كەمتر لە 155 هەزار دینار

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندیی عێراق، بڕیار دراوه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شه‌پێدان (ته‌نمیه‌) له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلاری ئه‌مریكی، به‌ جۆرێك كه‌ ڕێگری له‌ هه‌ر جۆره‌ ئاڵوگۆڕێكی بیانی ده‌كرێت به‌ هه‌مو شێوازێك له‌ نێو بازاڕه‌كاندا. نوسراوه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی بۆ دامه‌زراوه‌ داراییه‌ ناحكومی و نابانكییه‌كان نێردراوه‌، به‌ مه‌به‌ستی په‌یر ِه‌وكردنی ڕێكاره‌ داراییه‌ تونده‌كان و كۆنترۆڵكردنی جوڵه‌ی دراوی دۆلاری ئه‌مریكی، تاوه‌كو به‌ ته‌واوی ڕێگری له‌ پێشێلكارییه‌ داراییه‌ به‌رده‌وامه‌كان بكرێت له‌ ناوخۆی وڵاتدا.

ئاڤا حورمەتی محمد شێخ فاتح ئەشکێنێ بە شێتی ئابووری ناوی ئەبات

دۆلار لەم هەفتەیەدا ژێر 160 ئەبینێ ...چاوەڕێ بن

٣.٥ مليارات دولار قادمة من الخزانة الأمريكية.. خطة الدولة لضبط سعر الدولار في السوق السوداء بين ١٥٥٠ الى ١٦٠٠ دينار!!

هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: بڕیاری گۆڕینی نرخی دینار گەڕانەوەی نییە

⭕️ پەرلەمانیش پشتیوانی لە بڕیارەکەی حکومەت کرد سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکان پاڵپشتی خۆیان و کیانە سیاسیەکانیان بۆ بڕیارەکەی حوکمەت لەبارەی گۆڕینی دۆلار بۆ 1,500 دینار دوپاتکردەوە

164,750. 🇮🇶 کڕین 165,250. 🇮🇶 فڕۆشتن

تائێستا نرخی دۆلار لەوێبسایتی بانکی مەرکەزی وەکو خۆیەتی، وە ئەو کتابەشی بڵاوکراوەتەوە لەوێبسایتەکەدا نیە … بۆ بڕیارەکە دوێنێ دراوە وئەمڕۆ بڵاوکراوەیەوە؟!!!! بڵێی بۆ تاقیکردنەوەی کاردانەوەی شەقام بڵاوکرابێتەوە؟!!

دەس بە دینارەکانتانەوە بگرن...دۆلارکڕین لەم نرخە خۆکوشتنە