758
مشترکین
+224 ساعت
+57 روز
+230 روز
آرشیو پست ها
758
ئەوەی لەم ڤیدۆیەدا کە ئەم بەرێزە "محەممەد مەلا فایەق" باسی دەکات دەرهاویشتەکانی زیاتر لەوە سامناکن کە جاهیلیەت لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و موسڵمانێكی تەواو بیر تەسک و جاهیل بهێنێتە کایەوە!. ئەم بەرێزە بەناو مامۆستایە کە "محەممەد مەلا فایەق" پێم وانیە ئاگادری هیچ کتێبکی عەقیدەی بێت یان ئەسڵەن شارەزای عەقیدەی ئەهلی سوننە بێت!، چونکە قسەکانی لەناو مەجلیسی علمی بچوکترین عیتیباری نیە و بانگەشە کردن بۆ قورئان و حەدیس بەم شێوازە تەنها ئەوە ئەسەلمێنێت ئەو بەناو مامۆستایە "محەممەد مەلا فایەق" تەواو نەزانە بە کتێبەکانی ئەهلی سوننە و عەقیدەی ئەهلی سوننە و ئسوڵی فقهی ئەهلی سوننە!. ئەم مەفهومە بۆ عەوام هەر نابێت و خۆشی نە ئیمامە و پێشم وانیە لە ئاستی مەلایەکیش بێت!، چونکە منداڵێک لە حوجەرەکان ئەتوانێت ئەو بەناو مامۆستایە و مەلایانە ئیلزام بکات!. ئەگەر ئەم کەسە شارەزای عەقیدە بووە و عەقیدەی لای مامۆستایەک خوێندبا، ئێستاکە ئەو قسەیە سامناک و جاهیلانەی نەدەکرد!، چونکە لە راستیدا زۆرێک لە عەقیدەکانی ئەهلی سوننە بە شعر دارێژراوە وەک "جەوهەرە تەوحید" و "غەریدە"، باس لەوەش هەر ناکەم کە شاعیرانی وەک بێخود و وەفای و نالی و مەحوی لە ئاستێکدا بوونە لە علم کە هەزار بەناو مامۆستای ئەوها کۆبکەیتەوە ناگات بە پێڵاوی یەک شاعیری توراسی ئێمەی ئەهلی سوننە!. بۆیە دەبێت روون بێت لای ئێمە علم سەنتەرە و بە ریشی سپی و قسەی عاتفی و تەمەنی گەورە ناتوانرێت ئێمە فریو بدەن! تەنها عەوام نەبێت!. بەداخەوە ئەو قسەی بەناو ئەم مەلایە دەرهاویشتەکانی زۆر سامناکن و کرۆکی جاهیلیە!، هەڵبەتە بۆیەش نایەمە سەر رەدی ئەوەی کە بانگەشە کردن بۆ قورئان و حەدیس بەم شێواز و دژایەتی کردنی شعر رەدەکانی چیە؟! چونکە لە پۆستەکانی رابردوودا زۆر باسم لەوە کردووە!. ئەهلی سەلەف! لەو کاتانەی کە هیلاک دەبوون لە هەندێک بابەتی علمی هەڵدەستان شعریان دەخوێندووە و لەبەریان دەکرد!!! ئەوە باس لەوەش ناکەم کە شعری عەرەبی بەشێکی زۆر گەورەیە بۆ لێکدانەوەی وشە و واتاکان لە قورئان و حەدیس بەکارهاتووە و تا بزانین وشەکە بە تەواوەتی چەند مانای هەیە و بە پێی سیقەکان چۆن دەگۆرێن!..
ئەوەی زەرەیەک علمی هەبێت لە علمی شەرعی ئەزانێت ئەم قسەی بەناو ئەم مەلایە فری بە علمەوە نیە و جگە لە جاهیلیەت هیچی تر نیە!..
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
06 آوریل 2024, 19:40
758
ئەگەر لە گۆشەیەکی ترەوە سەیر بکرێت، ئەم مەفهومەی کە چینایەتی کۆمەڵگا لە خۆ دەگرێت و چینێک لەسەرەوە ئاراستەی تەواوەتی ئەوانەی خوارەوە دەکات و بەرز بوونەوەش تەنها بەم پێوەرە علمیانە دەبێت کە لە توراسیەدا خۆی دەبینێتەوە!، "سەلەفیەت" و "وەهابیەت" لەم گۆشەیەشەوە تەواوەی چینایەتیەکانی تێکەڵکردەووە و زانایەکی کرد بە جاهیل و جاهیلێكێش بەرز کرایەوە بۆ پلەی زانایەک!، چونکە پێوەرەکە علم نیە و بەڵکو زاهیرەت و کوالێتی وەک پێوەرێک یان بۆ بەرز کردنەوە بەکاردەهێنن!. ئەم تێکەڵکردنی چینایەتیش بە تەواوەتی هاوسەنگیەکان تێکدەدات و مەفهومە بەتاڵەکان پێشکەش بە کۆمەڵگا دەکرێت و تاکەکانیش بەم مەفهومە بەتاڵانە کە لە وەهمێک زیاتر نین، لەسەر ئەوانە ئاراستە دەکرێن!. هەبوونی ئەم چینایەتیش کە رێک مەفهومێکی تەواو توراسی و شەرعیە! لەلایان "سەلەفیەت" و "وەهابیەت" ئەم مەفوهمە بە یارمەتی جیهانی مۆدرێنە دژایەتی دەکات، چونکە تەواوی ئسوڵی "سەلەفیەت" و "وەهابیەت"لە ژێر مەفهومی چینایەتی باتاڵ دەبێتەوە، چونکە لای ئەوان ئەم سەقافەت و علمەی کە سەنتەرە لای مەفهومی چینایەتی پێچەوانەیە لەگەڵ "سەلەفیەت" و "وەهابیەت" و هەروەها "مۆدێرنە"
06 آوریل 2024, 19:06
758
ئەو "سەلەفیەت" و "وەهابیەتی" کە ئێستاکە بەربڵاوە، بە تەنها بەوەندە نەوەستاوە کە موسڵمانێک دروست بکات لە ناوەوە هاو تەریب بێت لەگەڵ مەفهومی "تاکگەرایی" و هەڵگری ئەم مەفهومە بەتاڵە بێت!. بەڵکو "سەلەفیەت" و "وەهابیەتی" توانیویانە بە تەواوەتی هەموو بەهاکانی فەهمی توراسی ئیسلامی بشکێنێت و لە فۆرمێکی نوێدا ئیسلام پێشکەش بە جیهانی نوێ بکات!، لەگەڵ ئەوەشدا موسڵمانەکان لە گۆشەیەکدا سیخناخ بکات لە جاهیلیەت بە مەفهومە توراسیەکان و مەفهومە ئەزەلیەکان!، ئەوەندەش بەسە کە بتوانێت یەکێتی یەکگرتنی تەواوە ئومەتەکە بەرەوو پەرتەوازەی زیاتر ببات!. گومانێک لەوەدا نیە غەیری عەقیدەی "سەلەفیەت" و "وەهابیەت" هەن لەناو بازنەی ئیسلامدا، بەڵام هیچیان لە ئێستاکەدا هێندە کاریگەریان نیە لە واقیعی ئەمرۆدا!، چونکە جومگەکانی ئسوڵی ئەوان لەگەڵ جیهانبینی مۆدرێنە بە تەواوەتی دێتەوە!، کە ئەگەر بە تەرازوی علمی سەیری بابەتەکە بکەین ئەتوانی بڵێن بە تەواوەتی دینێکی ترە کە تەنها ناوی ئیسلامیان یان سوننەیان هەڵگرتووە!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
06 آوریل 2024, 18:55
758
جیهانی ئێستا هیچ شتێکی پێ نەماوە تا بیبەخشێت بە مرۆڤایەتی و هاوسەنگی کۆمەڵگا رابگرێت!، تەنانەت گەیشتۆتە رادەیەک لە باتڵی کە دەیەوێت مرۆڤ بە رۆبۆت بکا و بە تەواوەتی لە بەها ئەخلاقی و فکری و شارستانیەتیەدا رابماڵێت!. بە مانایەک کە ئیتر ئەمە تاکە رێگایە بۆ مانەوەی خودی خۆی لەم کاتەدا، چونکە لای ئەو ئەم فەهمە روونە کە تەواوی بوونی خۆی لەسەر وەهم بنیاتناوە!. ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی هەموو بانگەشەی و دەستەواژەکانی ئەم جیهانە نوێیە بخینە ناو تەنەکەی خۆڵەوە و بڵێین: بێماناترن لە بێمانایی!. شتێکی روونە کە ئەوان بانگەشەی بەسەنتەر کردنی ئیرادە دەکەن، لە کاتێکدا ئەنجامی ئەم جیهانبینەی ئەوان بە سیسەتم و رۆبۆت کردنی تاکە، لە جێگایی ئەمەی ئیرادەی تاک سەنتەر بێت ئیرادەی دانیەک ئەکەنە سەنتەر بۆ ئاراستەکردنی تەواوی ئیرادەکانی تریش!. ئەمەش بێجگە لەمەی کە درۆیەیکی روونە لەناو بانگەشەی ئەوان کە دەیکەن و فێڵێکە بۆ تەواوی تاکەکان!. تەنانەت ئەم جیهانبینینەی ئەوان هێندە ترسناکە کە هەموو شتێک دەکات بۆ مانەوەی خۆی!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
05 آوریل 2024, 11:55
758
بجێگە لەم کەناڵە بەناوی توراسی... گروپێکیش هەیە تایبەتە بەو کەناڵە بەناوی توراسیەت..
ئەوانەی حەز ئەکەن ئەتوانن داخیل بن:
https://t.me/Turaseat
04 آوریل 2024, 18:37
758
ژمارەی ئەو کەسانە لە زیادبووندایە کە هێشتا هەست بە خواستێکی ناڕوون بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەستێکه ڕاستەقینە دەکەن بۆ ڕزگاری!. بۆ ئەوەی ڕێگاکە پیشانی ئەو جۆرە کەسانە بدەین، بۆ ئەوەی پارێزگارییان لێبکەین لە مەترسییە ڕۆحییەکانی دونیای ئێستا، پێویستە بەرەو ناسینی حەقیقەتیان ببیەن و ئیرادەیان ڕەها بکەن بۆ ئەوەی هەندێکیان بتوانن بچنە نێو هێڵی "ئاگامەندی"!. هەروەها ئەوە باشترین شتە کە بۆ ئێمە بمێنێتەوە! بۆیە پێویستە بەها توراسیەکان دووبارە و سێبەریان نیشان بدرێن، بە ڕوونی و توندتر!. تەنانەت ئەگەر ئەم بەهایانە لەمڕۆدا نەتوانرێت بەدی بهێنرێن!، ئەوا زۆر زیاترن لە بیرۆکەی سادە!. ئەوان جێگرین!.
-یولیوس ئیڤۆلا-
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
03 آوریل 2024, 19:59
758
بەشێک لەوانەی کە پاشەکشە دەکەن لە وەرگرتنی ئەم مەفهومیەی کە علم و مەفهومە ئەزەلیەکان سەنتەر بێت بۆ ئاراستەکردنی تەواوی تاکەکان لەناو ئومەتێکدا، دەگەرێتەوە ئەم هۆکارەی کە وەرگرتنی ئەم مەفهومە بۆ بە سەنتەر کردنی، بە تەواوەتی قورسایەکەی زۆر دروست دەکات بەسەر وجودی ئەم تاکە!. ئەمەش مانای ئەمە نادات کە ئەم قورسایە لە حەقیقەتدا لەناو پێکهاتەی مەفهومەکدایە! بەڵکو ئەم قورسایە دروست بووە لەسەر تاکەکە بە هۆکاری ئەمەی ئەو لە ژێر کاریگەری مەفهومی مرۆڤ و ئارەزوو سەنتەری بووە!، ئەمەش بە تەواوەتی ڕوحی خۆی لە ژوورێکی سیخناخ لە هیلاکیەدا ئەبینیتەوە!، بە رووی وەرگرتنی ئەم مەفهمەی یەکەمیش ئەم هیلاکەتیەش لەگەڵ خۆیدا ئەهێنێت!. لێرەوە ئیرادەیەک بۆ گەرانەوە لە هەنگاوەکان دروست دەبیت بە رووی مەفهومی یەکەم!، ئەمەش کێشەیەکی تەواو روونە و درک ئەتوانرێت بکرێت بە ئاسانی!. بۆیە بەشێک لە قوربانی دەوێت لەم کاتەدا بۆ وەرگرتنی مەفهومی یەکەم کە شایەتی، ئەم قوربانیەش گومانێک نیە زیاتر ڕوحەکە ئەخاتە بەر هەژموونی نالەباری!!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
01 آوریل 2024, 21:22
758
السلام علیکم...
لەم ئەلبومەی یوتوب ئەتوانن تەواوی کتێبی "الأربعين النووية" کە شەرحی حەدیسە لەلایەن مامۆستای خۆشەویست "محمد شافعی" کراوە!، کە شەرحێکی زۆر رێک و جوانە کە تەنها 24 دەرسە!.
لینکی یوتوب:
https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBiroGH97f2Tt2eOm70MZzIv&si=JofudCR35WBzld9S
#ئەهلی_سوننە
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
31 مارس 2024, 19:28
758
السلام علیکم...
لەم ئەلبومەی یوتوب ئەتوانن تەواوی کتێبی "الأربعين النووية" کە شەرحی حەدیسە لەلایەن مامۆستای خۆشەویست "محمد شافعی" کراوە!، کە شەرحێکی زۆر رێک و جوانە کە تەنها 24 دەرسە!.
لینکی یوتوب:
https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBiroGH97f2Tt2eOm70MZzIv&si=JofudCR35WBzld9S
#ئەهلی_سوننە
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
31 مارس 2024, 19:27
31 مارس 2024, ~19:27
758
السلام علیکم...
لەم ئەلبومەی یوتوب ئەتوانن تەواوی کتێبی "الأربعين النووية" لە فقهی شافعی بە شەرحی مامۆستای خۆشەویست "محمد شافعی" سەیر بکەن!، کە شەرحێکی زۆر رێک و جوانە کە تەنها 24 دەرسە!.
لینکی یوتوب:
https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBiroGH97f2Tt2eOm70MZzIv&si=JofudCR35WBzld9S
31 مارس 2024, 19:24
31 مارس 2024, ~19:25
758
ئەهلی "حەق" کاتێک لە مەیدانە بۆ رەدی عەقیدە و فکر و مەنهەجی بەرامبەری، هەرگیز بە هۆی ئەم رەدانەوەیە ناچێتە مقامێکی نزم کە هێرشی کەسایەتی و عەوامانە بکات بۆ شکاندنی بەرامبەری!.
ئەهلی "حەق" علم و بەڵگە لایان موعتەبەرە و ئیعتیمادی دەکەنە سەری!، گومانێکیش لەوەدا نیە ئەهلی "باطل" کە لە مەیدانە جگە لە بەکارهێنانی هێرشی سەر کەسایەتی و شکاندنی کەسەکە لەناو عەوامخانەی خەڵکی هیچی تر نیە!، چونکە ئەهلی "باطل" کە وایان پێ دەوترێت مانای ئەوەیە ئەوان لە مقامێکی نزمدان و علم و بەڵگە لایان موعتەبەر نیە و ئیعتیماد ناکەنە سەر ئەم دوانە، بەڵکو ئەوان ئیعتیماد دەکەنە سەر کۆکردنەوەی کۆمەڵێک کەسی عەوام کە جاهیلن بە تەواوی ماددە مەعریفیەکان و ئاراستەیان دەکەن بۆ هێرشی شەخسی و بەرد باران کردنی ئەهلی "حەق"، هەمان شتیش بەرامبەر بە فەخری کائینات کرا کە محمد ﷺ ، کە لەلایان ئەهلی "باطل" بەرد باران کرا و هیچ وڵامێکی علمی و بە ئەخلاقیان نەبوو بەرامبەر بە ئەهلی علم و ئەهلی "حەق".
بۆیە دەبێت ئەمە روون بیت هەموو ئەوانەی کە لەناو مەیدانێکدان بۆ سەرخستنی عەقیدە و مەنهەجی خۆی، تا ببێتە خیرە و نیعمەت لای خوا، هەرگیز نابێت نافسیان زاڵ بێت و بکەونە شەری شەخسی و شکاندنی کەسایەتی!، ئەوەی لەسەر ئێمە واجبە وەک ئەهلی "حەق" تەنها رەدی علمی و دەرخستنی بەڵگەکانە و منازەرە کردنە بە شێوازێکی تەواو علمی و ئەخلاقی، بەبێ بەکارهێنانی بچوکترین سوکایەتی و قسەی ناشیرین!، چونکە ئێمە بانگەشە بۆ "حەق" دەکەین، ئەگەر "حەق" بە چاوەشەکاری و سوکایەتی سەربکەوێت کەواتە "حەق" نیە و دژ بەیەک دروست دەبێت!. رەدی مەنهەجی توند و شکاندنی مەنهەج و بەکارهێنانی علم بۆ هەڵوەشاندنەوەی مەنهەج و عەقیدەی بەرامبەر لەلایان ئەهلی "حەق" شتێکی روونە کە پێویستە بکرێت، لەهەمان کاتدا پاراستنی نەفس و ئەخڵاقمان لە چەواشەکاری و سوکایەتی و قسەی ناشیرین و لێدان لە شتی شەخسی واجبە، پێویستە بە تەواوەتی دوور بین لەوانە، ئەگینا لەگەڵ ئەهلی "باطل" جیاوازی نابێت!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
31 مارس 2024, 07:42
758
کاتێک کە ئەقڵیەتیک نوقمی ماددەگەرایی دەبێت، جگە لە بەرهەمی بوونێکی لاشعور هیچی تر بەرهەم ناهێنێت!.
#ئیدراک #توراس
30 مارس 2024, 10:51
758
کە لە دەروازەی ئەم نوێگەرایەوە ئەرۆیتە ژوورەوە، ئەبینیت تاکەکان بە جۆرێک نوقمی ئەم جاهیلیەتە بوونە کە ناتوانی ئەلف و بێی ماددەیەکی مەعریفی بۆ شەرح بکەیت!، راستەوخۆ دەبیت خۆی(تاکگەرایی) بە سەنتەر بکات، بە واتایەک ئامادەیە نکۆڵی لە بوون خۆی بکات یان هەموو حەقێک رەت بکاتەوە تەنها لە پێناو مانەوەی بە سەنتەر بوونی خۆی!. ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەمەی هەرگیز نەتوانرێت ئەو تاکە لەم جاهیلیەوە بێتە دەرەوە کە فەردایەتی بۆتە عەبایەک بەسەر چاوەکانی!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
27 مارس 2024, 07:12
758
هەستت بەوە نەکردووە کە رۆژانە هەمیشە سەرقاڵی تێکردنی پێداویستیەکانی ڕوحتی؟؟!
کەسانێک برسین لە خۆشەویستی هەوڵ ئەدەن و سەرقاڵن بۆی، کەسانێک برسین بۆ باوانیان و بێ کەسن هەمیشە وێڵن بە دوای قەرەباڵغی، کەسانێک بێ هاوفکرن هەمیشە سەرقاڵن بە دۆزینەوەی کەسانێک هاوفکر تا وشەکانیان لە قورگیانەوە فرێ بدەنە دەرەوە!!!
ئیتر هەموویان لە شتانێک برسی کراون و کەسێکی تێر لە ڕوحەوە قورسە بدۆزیتەوە! چونکە ئامانجی ئەم جیهانە ئەوەیە کە تۆ برسی بێت و هەمیشە خەریکی ڕاکردن بین!!
لێرەوە بەرهەمهێنان و بەخشین کەسانێک ئەتوانن بیکەن کە زۆر قوربانی ئەدەن و زاڵ ئەبن بەسەر ئازاری برسیەتی ڕوحیان!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
25 مارس 2024, 21:45
758
گەورەترین کێشە برسیەتی ڕوحیە لەم سەردەمدا، کە ڕوحەکان هێندە برسی دەکرێن کە وای لێدەکات هەمیشە سەرقاڵی بێت بە دوای تێر کردنی ئەم برسیەتیە نەک بەخشین و بەرهەم هێنان!.
ئەمەش لە ئەنجامی ئەم جیهانەوە دروست بووە کە ئێستاکە هەمانە، ئەم جیهانەی کە بۆشایەکی گەورە ئەخاتە ڕوحەوە لە خۆشەویستی و دەربڕینی وشەکان بۆ هاو رێگا و هاوژیان و هاو فکرەکانمان، ئەم جیهانە هەڵدەستن بە تێکدان و راماڵینی تەواوی ئەوانە کە ڕوح موحتاجە پێی، دواتریش وای لێ دەکات ئەم خۆراکەی لە پیسترین و بێماناترین شوێنەکان بدۆزێتەوە!!!. ئەمانەش دەبنە هۆکاری نەخۆشی دەروونی و تەسک کردنەوەی دیدەی فکری و سەرقاڵیەتی بە بێمانایی!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
25 مارس 2024, 21:39
