ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

وحدوي

وحدوي

前往频道在 Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

显示更多
753
订阅者
-224 小时
无数据7 天
-130 天
帖子存档
بەراستی بەداخەوە....... ئەمە نموونەی ئەم بەناو مەلایانەیە کە ئەلف و بێ دین شارەزا نین!! بەس لەبەر قسەی عاتفی و ریشی سپی نەبیت!! حەقی خۆیەتی بە ناشیرین ترین شێواز لەسەر مینبەر بیهێنیتە خوارەوە!!!.. ئەو زەلامە جاهیلە هاتووە قەولی ئیمامێک دەهێنێتەوە لە ئەهلی سوننە کە ئسولی ئەوی نەخوێندووە و شارەزا نیە!! ئەم بەناو مەلایە نازانێت کە ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە ئیمامی غەزالی (حجة الإسلام ) موجتەهیدی موتڵەقە لە مەزهەبی ئیمامی شافیعی و ئیمامی نەوەیش مەجتەهیدە!! کەچی ئەوان سەر بە تەسەوف بوونە و ئیمامی غەزالی یەکێکە لە هەرە ئەولیا گەورەکانی خوا و کە ئیمامی غەزالی ئەڵیت: هیچ رێگایەک هێندەی سۆفیەکان پاک و راست نیە!!. جا دیارە ئەم بەناو مامۆستا جاهیلە ئاگاداری مەزهەب و عەقیدەی نیە!! لازمی قسەکەی وایە ئیمامەکانی ناو مەزهەبی شافیعی جاهیل بوونە بە ئسوڵ و قەولەکانی شافیعی!! ئێستا مەلایەکی جاهیلی وەک ئەو هاتوو, تا بە ئەقڵە جاهیل و سەلەفی و وەهابیەکەی لە دین و قەولەکانی شافیعی تێبگات!!.. بەراستی شەرمەزاریە بۆ زەلامی ئەوها بەو کەسانە بڵێ بێ ئەقڵ، لە کاتیکدا نەفسی خۆیان دەگرن لە پێناو خوای گەورە و تەسکیەی نەفسیان دەکەن!!.. ئەوەی زەرەیەک ئەقڵی هەبێت ئەزانێت بێ ئەقڵ و جاهیل خودی خۆیەتی نەک تەسەوف!!
09 4月 2024, 06:38

توندترین شێوەی ستەمکاری و کۆیلایەتی لە توندڕەوترین ئازادیەوە سەرهەڵدەدات!. 🔥-ئیمامی ئەفلاتون-🔥 📖کۆمار📚 #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
08 4月 2024, 17:56

رەنگە من ناتوانم بە وشەکانم هێندە جوان وەسفی ئەم کارەسات و دۆخە بکەم کە لە جیهانی ئوروپایی مۆدێرنەدا ئەگوزەرێت!، چونکە ئەمە ج
رەنگە من ناتوانم بە وشەکانم هێندە جوان وەسفی ئەم کارەسات و دۆخە بکەم کە لە جیهانی ئوروپایی مۆدێرنەدا ئەگوزەرێت!، چونکە ئەمە جۆرە ژیانێکە وەک دونیا روحیەکەی لای تۆ وایە کە هەتا نەیچێژیت نازانێت لەزەتی چیە!!. کێشەکە لێرەوە دەست پێدەکات کە من ناتوانم وەسفی ئەوە بکەم کە ئەم جیهانە مۆدێرنەی لای من سیخناخە لە بۆنی مردووی مرۆڤایەتی و روح تا تێبگەی لێم کە سەرەڕای هەموو کەموکوریەکان و دۆخی نالەبارەی لای تۆ، هێشتاکە تۆ باشتر و بەرزتری لە منێک!!. من دەمەوێت بە تۆ بگەینم کاتێک کە روح ئەمرێت یان هەنگاوەکانی بەرەوو لاوازی ئەروات و نوقمی تەنهایی دەبێت، ئەوکاتە هیچ بۆنە و ئاینێک و تەنانەت هیچ بەرزیەک لە دونیای ماددیدا ناتوانێت ئەم روحە گەش بکاتەوە و نەفەسی ژیانی بخاتەوە بەر، هەتا ئەو کاتەی ئەم روحە زیاتر بمێنێتەوە لەم دونیایە مۆدێرنە زیاتر هەنگاوەکانی بەرەو نقوم بوون و وێران بوون ئەرۆن!. ئەو لەزەتەی کە تۆ بروات وایە هەیە لەم جیهانە مۆدێرنەی من هۆکاری جاهیلیەتی تۆیە بە مانای حەقیقەت بەرز بوونەوە و روح!، ئەگینا لە حەقیقەتدا لای من شتێک بوونی نیە بەناوی لەزەت و نەفەسی ژیان بە روح بەڵکو گشتی لە وەهمێک زیاتر نیە!!. #ئیدراک
08 4月 2024, 16:21

جوان بیخوێنەوە، بیری لێبکەنەوە کە ئەڵێت نابێت رەخنە بگیرێت!! سەلەفی و وەهابیەکان ابن تەیمیە دەپەرستن یان ابن تەیمیە وەک رەسوڵ
جوان بیخوێنەوە، بیری لێبکەنەوە کە ئەڵێت نابێت رەخنە بگیرێت!! سەلەفی و وەهابیەکان ابن تەیمیە دەپەرستن یان ابن تەیمیە وەک رەسوڵی خوا سەیر دەکەن؟؟! ئەوە پۆستی سەلەفی و وەهابیەکانە کە ئەمرۆ بۆیان ناردم، کە ابن تەیمیە کە ئیمامێکە تەنانەت لە سەلەفیش نیە و ئەهلی سوننەش نیە! کەچی ئەوان ئەو قائیدەیە بۆ ئەو ئیمامە دائەنێن!! لە کاتێکدا ئەم قائیدەیە بەس دەبێت بۆ فەخری کائینات بێت کە رەسوڵی اللەیە!!. لازمی ئەو قائیدەیە کفرە!!! و دژایەتی قورئان و سوننەت دەکات کە کەسێک پێ وابێت ئیمامەکان نابیت هەڵە بکەن و رەخنە لییان بگیریت!! ئەوە شەخس پەرستی نەبیت چیە؟؟ تەنانەت لەناو هاوەڵانی پێغەمبەر رەخنە لە یەک گیراوە و زۆر ئاسایی بووە! ج جایی بگاتە ئیمامیک؟؟ سەیرە لەوە دیت سەلەفی و وەهابیەکان هەمیشە ئەڵێن ئەهلی سوننە قەبر و شێخ پەرستن!! نەمزانی بوو ئەوان نەک تەنها شێخ پەرستن بەڵکو برویان بە پێغەمبەرێکی تر هەیە کە ابن تەیمیە 🫣 #سەلەفی #موجەسیمە #وەهابیزم #لاشەپەرست #خواریج
08 4月 2024, 13:26

بەبێ ئەوەی هیچ هێزێکی سیاسی دژایەتی گۆڕینی جیهانەکەمان بۆ بازارێکی گشتی بکات!!، ئێستا ململانێی سەردەمی ئێمە خەباتە بۆ پاراستن
بەبێ ئەوەی هیچ هێزێکی سیاسی دژایەتی گۆڕینی جیهانەکەمان بۆ بازارێکی گشتی بکات!!، ئێستا ململانێی سەردەمی ئێمە خەباتە بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی مرۆڤ لە جیهانێکی تەواو دەستکردا کە تا دێت زیاتر دەبێت!. ئەمەش لە ڕوانگەی توراسیەوە تاکە جەنگی ڕاستەقینەیە بۆ پاراستنی گرینگیەکانی خۆی!!. 📚Metaphysics of War📖 🔥Julius Evola🔥 #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
08 4月 2024, 11:03

شێعر: حەزرەتی مەولانا خالیدی شارەزووری بێژەر: عەلی زەندی مناجات رمضان
08 4月 2024, 01:32

Repost from لحَظاتٌ.
وهذا ما نجدهُ جليًّا عند الفخر الرازي 606هـ في تفسيره الكبير، فكان يقطع بذلك، اذ كانت كروية الارض من الامور التي ثبتت بالدليل
وهذا ما نجدهُ جليًّا عند الفخر الرازي 606هـ في تفسيره الكبير، فكان يقطع بذلك، اذ كانت كروية الارض من الامور التي ثبتت بالدليل آنذاك ليس هذا وحسب بل الشمس اكبر منها بمرات كثيرة. وعلى هذا الاساس اوّل بعض الايات لوجوه عديدة.
07 4月 2024, 15:49

ئەوەی لەم ڤیدۆیەدا کە ئەم بەرێزە "محەممەد مەلا فایەق" باسی دەکات دەرهاویشتەکانی زیاتر لەوە سامناکن کە جاهیلیەت لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و موسڵمانێكی تەواو بیر تەسک و جاهیل بهێنێتە کایەوە!. ئەم بەرێزە بەناو مامۆستایە کە "محەممەد مەلا فایەق" پێم وانیە ئاگادری هیچ کتێبکی عەقیدەی بێت یان ئەسڵەن شارەزای عەقیدەی ئەهلی سوننە بێت!، چونکە قسەکانی لەناو مەجلیسی علمی بچوکترین عیتیباری نیە و بانگەشە کردن بۆ قورئان و حەدیس بەم شێوازە تەنها ئەوە ئەسەلمێنێت ئەو بەناو مامۆستایە "محەممەد مەلا فایەق" تەواو نەزانە بە کتێبەکانی ئەهلی سوننە و عەقیدەی ئەهلی سوننە و ئسوڵی فقهی ئەهلی سوننە!. ئەم مەفهومە بۆ عەوام هەر نابێت و خۆشی نە ئیمامە و پێشم وانیە لە ئاستی مەلایەکیش بێت!، چونکە منداڵێک لە حوجەرەکان ئەتوانێت ئەو بەناو مامۆستایە و مەلایانە ئیلزام بکات!. ئەگەر ئەم کەسە شارەزای عەقیدە بووە و عەقیدەی لای مامۆستایەک خوێندبا، ئێستاکە ئەو قسەیە سامناک و جاهیلانەی نەدەکرد!، چونکە لە راستیدا زۆرێک لە عەقیدەکانی ئەهلی سوننە بە شعر دارێژراوە وەک "جەوهەرە تەوحید" و "غەریدە"، باس لەوەش هەر ناکەم کە شاعیرانی وەک بێخود و وەفای و نالی و مەحوی لە ئاستێکدا بوونە لە علم کە هەزار بەناو مامۆستای ئەوها کۆبکەیتەوە ناگات بە پێڵاوی یەک شاعیری توراسی ئێمەی ئەهلی سوننە!. بۆیە دەبێت روون بێت لای ئێمە علم سەنتەرە و بە ریشی سپی و قسەی عاتفی و تەمەنی گەورە ناتوانرێت ئێمە فریو بدەن! تەنها عەوام نەبێت!. بەداخەوە ئەو قسەی بەناو ئەم مەلایە دەرهاویشتەکانی زۆر سامناکن و کرۆکی جاهیلیە!، هەڵبەتە بۆیەش نایەمە سەر رەدی ئەوەی کە بانگەشە کردن بۆ قورئان و حەدیس بەم شێواز و دژایەتی کردنی شعر رەدەکانی چیە؟! چونکە لە پۆستەکانی رابردوودا زۆر باسم لەوە کردووە!. ئەهلی سەلەف! لەو کاتانەی کە هیلاک دەبوون لە هەندێک بابەتی علمی هەڵدەستان شعریان دەخوێندووە و لەبەریان دەکرد!!! ئەوە باس لەوەش ناکەم کە شعری عەرەبی بەشێکی زۆر گەورەیە بۆ لێکدانەوەی وشە و واتاکان لە قورئان و حەدیس بەکارهاتووە و تا بزانین وشەکە بە تەواوەتی چەند مانای هەیە و بە پێی سیقەکان چۆن دەگۆرێن!.. ئەوەی زەرەیەک علمی هەبێت لە علمی شەرعی ئەزانێت ئەم قسەی بەناو ئەم مەلایە فری بە علمەوە نیە و جگە لە جاهیلیەت هیچی تر نیە!.. #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
06 4月 2024, 19:40

ئەگەر لە گۆشەیەکی ترەوە سەیر بکرێت، ئەم مەفهومەی کە چینایەتی کۆمەڵگا لە خۆ دەگرێت و چینێک لەسەرەوە ئاراستەی تەواوەتی ئەوانەی خوارەوە دەکات و بەرز بوونەوەش تەنها بەم پێوەرە علمیانە دەبێت کە لە توراسیەدا خۆی دەبینێتەوە!، "سەلەفیەت" و "وەهابیەت" لەم گۆشەیەشەوە تەواوەی چینایەتیەکانی تێکەڵکردەووە و زانایەکی کرد بە جاهیل و جاهیلێكێش بەرز کرایەوە بۆ پلەی زانایەک!، چونکە پێوەرەکە علم نیە و بەڵکو زاهیرەت و کوالێتی وەک پێوەرێک یان بۆ بەرز کردنەوە بەکاردەهێنن!. ئەم تێکەڵکردنی چینایەتیش بە تەواوەتی هاوسەنگیەکان تێکدەدات و مەفهومە بەتاڵەکان پێشکەش بە کۆمەڵگا دەکرێت و تاکەکانیش بەم مەفهومە بەتاڵانە کە لە وەهمێک زیاتر نین، لەسەر ئەوانە ئاراستە دەکرێن!. هەبوونی ئەم چینایەتیش کە رێک مەفهومێکی تەواو توراسی و شەرعیە! لەلایان "سەلەفیەت" و "وەهابیەت" ئەم مەفوهمە بە یارمەتی جیهانی مۆدرێنە دژایەتی دەکات، چونکە تەواوی ئسوڵی "سەلەفیەت" و "وەهابیەت"لە ژێر مەفهومی چینایەتی باتاڵ دەبێتەوە، چونکە لای ئەوان ئەم سەقافەت و علمەی کە سەنتەرە لای مەفهومی چینایەتی پێچەوانەیە لەگەڵ "سەلەفیەت" و "وەهابیەت" و هەروەها "مۆدێرنە"
06 4月 2024, 19:06

ئەو "سەلەفیەت" و "وەهابیەتی" کە ئێستاکە بەربڵاوە، بە تەنها بەوەندە نەوەستاوە کە موسڵمانێک دروست بکات لە ناوەوە هاو تەریب بێت لەگەڵ مەفهومی "تاکگەرایی" و هەڵگری ئەم مەفهومە بەتاڵە بێت!. بەڵکو "سەلەفیەت" و "وەهابیەتی" توانیویانە بە تەواوەتی هەموو بەهاکانی فەهمی توراسی ئیسلامی بشکێنێت و لە فۆرمێکی نوێدا ئیسلام پێشکەش بە جیهانی نوێ بکات!، لەگەڵ ئەوەشدا موسڵمانەکان لە گۆشەیەکدا سیخناخ بکات لە جاهیلیەت بە مەفهومە توراسیەکان و مەفهومە ئەزەلیەکان!، ئەوەندەش بەسە کە بتوانێت یەکێتی یەکگرتنی تەواوە ئومەتەکە بەرەوو پەرتەوازەی زیاتر ببات!. گومانێک لەوەدا نیە غەیری عەقیدەی "سەلەفیەت" و "وەهابیەت" هەن لەناو بازنەی ئیسلامدا، بەڵام هیچیان لە ئێستاکەدا هێندە کاریگەریان نیە لە واقیعی ئەمرۆدا!، چونکە جومگەکانی ئسوڵی ئەوان لەگەڵ جیهانبینی مۆدرێنە بە تەواوەتی دێتەوە!، کە ئەگەر بە تەرازوی علمی سەیری بابەتەکە بکەین ئەتوانی بڵێن بە تەواوەتی دینێکی ترە کە تەنها ناوی ئیسلامیان یان سوننەیان هەڵگرتووە!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
06 4月 2024, 18:55

جیهانی ئێستا هیچ شتێکی پێ نەماوە تا بیبەخشێت بە مرۆڤایەتی و هاوسەنگی کۆمەڵگا رابگرێت!، تەنانەت گەیشتۆتە رادەیەک لە باتڵی کە د
جیهانی ئێستا هیچ شتێکی پێ نەماوە تا بیبەخشێت بە مرۆڤایەتی و هاوسەنگی کۆمەڵگا رابگرێت!، تەنانەت گەیشتۆتە رادەیەک لە باتڵی کە دەیەوێت مرۆڤ بە رۆبۆت بکا و بە تەواوەتی لە بەها ئەخلاقی و فکری و شارستانیەتیەدا رابماڵێت!. بە مانایەک کە ئیتر ئەمە تاکە رێگایە بۆ مانەوەی خودی خۆی لەم کاتەدا، چونکە لای ئەو ئەم فەهمە روونە کە تەواوی بوونی خۆی لەسەر وەهم بنیاتناوە!. ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی هەموو بانگەشەی و دەستەواژەکانی ئەم جیهانە نوێیە بخینە ناو تەنەکەی خۆڵەوە و بڵێین: بێماناترن لە بێمانایی!. شتێکی روونە کە ئەوان بانگەشەی بەسەنتەر کردنی ئیرادە دەکەن، لە کاتێکدا ئەنجامی ئەم جیهانبینەی ئەوان بە سیسەتم و رۆبۆت کردنی تاکە، لە جێگایی ئەمەی ئیرادەی تاک سەنتەر بێت ئیرادەی دانیەک ئەکەنە سەنتەر بۆ ئاراستەکردنی تەواوی ئیرادەکانی تریش!. ئەمەش بێجگە لەمەی کە درۆیەیکی روونە لەناو بانگەشەی ئەوان کە دەیکەن و فێڵێکە بۆ تەواوی تاکەکان!. تەنانەت ئەم جیهانبینینەی ئەوان هێندە ترسناکە کە هەموو شتێک دەکات بۆ مانەوەی خۆی!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
05 4月 2024, 11:55

تایبەت بۆ ئێوە...
05 4月 2024, 10:52

+9
تەفسیری مامۆستا عثمان عبدالعزیز - رحمه الله تعالی
04 4月 2024, 22:04
04 4月 2024, ~22:04

بجێگە لەم کەناڵە بەناوی توراسی... گروپێکیش هەیە تایبەتە بەو کەناڵە بەناوی توراسیەت.. ئەوانەی حەز ئەکەن ئەتوانن داخیل بن: https://t.me/Turaseat
04 4月 2024, 18:37

ژمارەی ئەو کەسانە لە زیادبووندایە کە هێشتا هەست بە خواستێکی ناڕوون بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەستێکه ڕاستەقینە دەکەن بۆ ڕزگاری!. بۆ
ژمارەی ئەو کەسانە لە زیادبووندایە کە هێشتا هەست بە خواستێکی ناڕوون بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەستێکه ڕاستەقینە دەکەن بۆ ڕزگاری!. بۆ ئەوەی ڕێگاکە پیشانی ئەو جۆرە کەسانە بدەین، بۆ ئەوەی پارێزگارییان لێبکەین لە مەترسییە ڕۆحییەکانی دونیای ئێستا، پێویستە بەرەو ناسینی حەقیقەتیان ببیەن و ئیرادەیان ڕەها بکەن بۆ ئەوەی هەندێکیان بتوانن بچنە نێو هێڵی "ئاگامەندی"!. هەروەها ئەوە باشترین شتە کە بۆ ئێمە بمێنێتەوە! بۆیە پێویستە بەها توراسیەکان دووبارە و سێبەریان نیشان بدرێن، بە ڕوونی و توندتر!. تەنانەت ئەگەر ئەم بەهایانە لەمڕۆدا نەتوانرێت بەدی بهێنرێن!، ئەوا زۆر زیاترن لە بیرۆکەی سادە!. ئەوان جێگرین!. -یولیوس ئیڤۆلا- #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
03 4月 2024, 19:59

من لە پەروانە فێری ئەوین بووم🥺
03 4月 2024, 06:47

بەشێک لەوانەی کە پاشەکشە دەکەن لە وەرگرتنی ئەم مەفهومیەی کە علم و مەفهومە ئەزەلیەکان سەنتەر بێت بۆ ئاراستەکردنی تەواوی تاکەکا
بەشێک لەوانەی کە پاشەکشە دەکەن لە وەرگرتنی ئەم مەفهومیەی کە علم و مەفهومە ئەزەلیەکان سەنتەر بێت بۆ ئاراستەکردنی تەواوی تاکەکان لەناو ئومەتێکدا، دەگەرێتەوە ئەم هۆکارەی کە وەرگرتنی ئەم مەفهومە بۆ بە سەنتەر کردنی، بە تەواوەتی قورسایەکەی زۆر دروست دەکات بەسەر وجودی ئەم تاکە!. ئەمەش مانای ئەمە نادات کە ئەم قورسایە لە حەقیقەتدا لەناو پێکهاتەی مەفهومەکدایە! بەڵکو ئەم قورسایە دروست بووە لەسەر تاکەکە بە هۆکاری ئەمەی ئەو لە ژێر کاریگەری مەفهومی مرۆڤ و ئارەزوو سەنتەری بووە!، ئەمەش بە تەواوەتی ڕوحی خۆی لە ژوورێکی سیخناخ لە هیلاکیەدا ئەبینیتەوە!، بە رووی وەرگرتنی ئەم مەفهمەی یەکەمیش ئەم هیلاکەتیەش لەگەڵ خۆیدا ئەهێنێت!. لێرەوە ئیرادەیەک بۆ گەرانەوە لە هەنگاوەکان دروست دەبیت بە رووی مەفهومی یەکەم!، ئەمەش کێشەیەکی تەواو روونە و درک ئەتوانرێت بکرێت بە ئاسانی!. بۆیە بەشێک لە قوربانی دەوێت لەم کاتەدا بۆ وەرگرتنی مەفهومی یەکەم کە شایەتی، ئەم قوربانیەش گومانێک نیە زیاتر ڕوحەکە ئەخاتە بەر هەژموونی نالەباری!!. #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
01 4月 2024, 21:22

السلام علیکم... لەم ئەلبومەی یوتوب ئەتوانن تەواوی کتێبی "الأربعين النووية" کە شەرحی حەدیسە لەلایەن مامۆستای خۆشەویست "محمد شا
السلام علیکم... لەم ئەلبومەی یوتوب ئەتوانن تەواوی کتێبی "الأربعين النووية" کە شەرحی حەدیسە لەلایەن مامۆستای خۆشەویست "محمد شافعی" کراوە!، کە شەرحێکی زۆر رێک و جوانە کە تەنها 24 دەرسە!. لینکی یوتوب: https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBiroGH97f2Tt2eOm70MZzIv&si=JofudCR35WBzld9S #ئەهلی_سوننە تیلیگرام: https://t.me/Turase
31 3月 2024, 19:28

السلام علیکم... لەم ئەلبومەی یوتوب ئەتوانن تەواوی کتێبی "الأربعين النووية" کە شەرحی حەدیسە لەلایەن مامۆستای خۆشەویست "محمد شافعی" کراوە!، کە شەرحێکی زۆر رێک و جوانە کە تەنها 24 دەرسە!. لینکی یوتوب: https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBiroGH97f2Tt2eOm70MZzIv&si=JofudCR35WBzld9S #ئەهلی_سوننە تیلیگرام: https://t.me/Turase
31 3月 2024, 19:27
31 3月 2024, ~19:27

السلام علیکم... لەم ئەلبومەی یوتوب ئەتوانن تەواوی کتێبی "الأربعين النووية" لە فقهی شافعی بە شەرحی مامۆستای خۆشەویست "محمد شافعی" سەیر بکەن!، کە شەرحێکی زۆر رێک و جوانە کە تەنها 24 دەرسە!. لینکی یوتوب: https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBiroGH97f2Tt2eOm70MZzIv&si=JofudCR35WBzld9S
31 3月 2024, 19:24
31 3月 2024, ~19:25