754
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
754
ئەرێ ئەم زەلامە تەواوە؟؟!!
جارێ ئەلێ پێغەمبەرﷺ وائەفەرموێت!.
جارێ ئەلێ وا ناڵێ!.
جا لەهەمووی خۆشتر ئەلێ سەگێ بەریتە ماڵەوە (هەر شوبهەی مولحیدەکە دووبارە دەکاتەوە کەس ئاگای لێت نابێت. وەکو ئەوەی خوای گەورە نعوزوبیلا ئاگای لێ نەبێت! 😂😂
#وەهابیزم #موجەسیمە #خەواریج
27 ژوئن 2023, 14:56
754
چەژنی قوربان پیرۆز بێت لە هەموو برا و خوشکێکی موسڵمان، داواکارم لە خوای گەورە بە خاتری مـحـمـد ﷺ ببێتە چەژنێکی پر خێر و بەرەکەت بۆ تاک بە تاکی موسڵمانان!.
27 ژوئن 2023, 14:47
754
عەلامەی زەمانە مامۆستای گەورە و تاجی سەری من، جەنابی مامۆستا فەرهاد، خوای گەورە.سەربەرزی دونیا و قیامەتی بکات...
داواکارم لە خوای گەورە ئەم عەلامەیەمان بۆ تەمەن درێژ و تەندروست بکات...❤
27 ژوئن 2023, 08:20
754
بۆچی خیلاف؟
خیلاف دەردەکەوێت کاتێک فەهمە جیاوەزەکان بەر یەک دەکەون!. کێشەکان دەگەرێنەوە بۆ فەهم نەک خودی دەق!، جونکە ئێمەومانان لەسەر وەرگرتنی دەق خیلافێکی یەکجار کەمان هەیە!.
ئەوەی کێشەکە دروست دەکات فەهمە! لەم کێشەیەک گەورەتر نەبوونی پێوەرێکە لە هەردوو لا کە دیاری بکات کام فەهم حەقە و کام فەهم باطل!.
بۆ نمونە ئەگەر من بڵێم: "ئەمەریکا دەستی لە شەری ئۆکرانیا و روسیا هەیە!."
ئایە بەرێزت چۆن لەو قسەیە دەروانیت؟! چۆن لەو قسەیە تێدەگەیت؟!. کۆمەڵێک هەن لەناو ئیسلام ئیعتیمادیان کردۆتە سەر فەهمی زاهیری کە ئەمەش کارەساتە!. جونکە فەهمی زاهیری رستەکەی سەرەوە کە نوسیمەوە وشەی "دەست"بە مانای دەسەڵاتێک یان تێوگڵان دێت لەم رستەدا نەک خودی مانای حەقیقی دەستەکە!. جونکە گومان لەوەدا نیە ئەمەریکا زاتی خۆی خۆ دەستی نیە! ئەسلەن وڵاتە نەک مرۆڤ!.
بۆیە لێرەوە خیلاف دروست دەبێت لەسەر وەرگرتنی فەهم بۆ خودی دەقەکانی هەم قورئان هەم حەدیس!. لەوەش گرینگترن کە کێشەیەکی گەورەی دروست کردووە پێوەرە!.
بۆ نمونە من سەرەتا رستەکەم هێناوە و وتم ئەمەریکا دەستی هەیە بەو فەهمە! ئەوانی تریش بەبێ بیرکردنەوە وتیان دەستەکە حەقیقەتە یانی وەک دەستی پێناسەی مرۆڤ کە جسمێکە و دەستی هەیە!. پسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایە پێوەر چیە بۆ ئەوەی بزانین ئایە فەهمەکەی من حەقە یان هی ئەوان؟!
واتە دەبێت پێوەرەێک هەبێت بۆ ئەوەی بزانین کامە لا حەقە!
ئەگەر بڵیت پێوەرکە قورئان و سونەتە ئی خۆ ئەوان دەقن! ئێمە خۆ خیلافمان نیە لەسەر دەق!. ئەگەر بلی ئیمامەکان منیش پسیار دەکەم کام ئیمام و کام سەحابە؟! ئایە لەناو خۆیاندا فەهیمی جیاواز نەبووە؟! بێگومان بەڵی!. کەواتە دەبێت بۆ دواجار پێوەرێک هەبێت بۆ دیاری کردنی فەهمێکی حەق!.
بۆ دیاریکردنی فەهمێکی حەق، تەنها "ئەقڵە"!. پسیار دەکەیت چۆن؟! باشە من رستەکەم لە سەرەوە باس کرد، ئایە دەگونجێت ئەمەریکا لاشەیەک بێت و دەستی هەبێت و دەستی بخاتە ناو شەری روسیا و ئەمەریکا؟! بێگومان ئەقڵ ناتوانت بروا بەوە بەکات! جونکە ئەمەریکا وڵاتە و مرۆڤ نیە!، ئەمە فەهمێکی باطلە!. ئەی ئایە ئەقڵ قبوڵی ئەوە دەکات ماقولە لای ئەقڵی سەلیم ئەگەر بڵێم مانای دەستەکە مەبەستمان تێوەگلان و دەسەڵات یان پیلانی خۆیەتی یان خۆی فیتنەکە دروست دەکات؟!
بێگومان ئەقڵ ئەو شتەی لا قبوڵە و فەهمەکە ماقولە هەم مەنتقی!.
من لێرەدا ئایە چیم کرد؟! کامەم پێش کامە خست؟! هیچیان!. بەڵکو دەق و ئەقڵ هاوتا بوون! گونجان و کێشەیان نەبوو!. جونکە من ئەقڵی سەلیمم کردە پێوەر بۆ دیاریکردنی فەهمێکی حەق!.
من لێرەدا کە باسی ئەقڵی سەلیم دەکەم مەبەستم یاسا ئەقڵیەکانە کە سابتن بە تایبەت یاسا مەنتقیەکان!.
{وەک چۆن بۆ سەلماندنی بوونی خوا و راستی ئیسلام ئەقڵ پێوەرە!، وەک چۆن ئەقڵ پێوەرە بۆ ئەوەی کە ئیسلام راستە و مەسحی باطل یان رەدی ئایدۆلۆژیاکانی تر دەدەیتەوە!. کەواتە بەهەمان شتیش ئەقڵ پێوەرە لەناو خودی ئیسلام بۆ فەهمێکی راست لەسەر دەقەکان!. خیلافەکان بۆیە زۆر بوونە لەم سەردەمە جونکە زۆرێک جاهیلن علمی مەنتق و ئسوڵی فقهـ!. تەنانەت نازانن و ئاگادار نین لە مەنهەجی سەلەفی ساڵح و نازانن چۆن و بە چ پێوەرێک یان پێوەریان چی بووە بۆ وەرگرتنی فەهم لە دەقەکان!.}
#ئیدراک
تیلیگرام:
t.me/Turase
27 ژوئن 2023, 00:18
754
ئەوەی کاتی هەیە ئەتوانیت داخیلی ئەو لایڤە بیت! من و کۆمەڵیک برا ئامادەین ئیستا
26 ژوئن 2023, 17:07
26 ژوئن 2023, ~18:08
754
Repost from ئەکادیمیای عەنقا
ئیبن عەبدولبەر دەفەرموێت : تاقمێک کە خۆیان داوەتە پاڵ سوننە، دەڵێن خوای گەورە بە زاتی خۆی دادەبەزێ، ئەوەش وتەیەکی پشتگوێخراوە، لەبەر ئەوەی خوای گەورە جووڵە و ڕووداوی بەسەر نایەت و هیچ نیشانەیەکی تێدا نییە بە دروستکراوەکانی بچێت.
26 ژوئن 2023, 13:45
754
میلەتی کورد بۆ بەلای ئیلحاد چوو؟؟
جوان گوێ بگرن!!! دەست بگرن بە حوجرە و علمی کەلام!!!!
"دکتۆر موحسین عبدولحمید"
26 ژوئن 2023, 12:46
754
24 ژوئن 2023, 16:14
24 ژوئن 2023, ~17:44
754
[یجب ان یقول امنت بالله]
بوون یا مومکینە(هەبوون و نەبوونی لە ئەگەردایە) یان واجبە(هەبونی پێویستە و مەحاڵە نەبێت).
پەروەردگاریش بوونی واجبە بەوپێیەی دروستکراوەکانی دەبینین و بە عەقڵیش دەزانین کە ناکرێت دروستکراو دروستکاری نەبێت و دەشزانین کە زنجیرەی ناکۆتاش بوونی نیە و پێویستە سەرەتایەك هەبێ بۆ بوون لە لایەن زاتی یەکەم کە سەرەتای نیە و ئەو زاتەش بوونی واجبە وەکو وتمان، نەبوونیشی مەحاڵە، وە هەرچیەکیش ئەزەلیەت و بێ سەرەتایی بسەلمێنرێت ئەوا مەحاڵیەتی کۆتایهاتن پێ دەسەلمێت"ما ثبت قدمه اسحال عدمە".
بۆیە الله بێ سەرەتا و بێ کۆتایی و ئەزەلیە وە جگە ئەو هیچ شتێکی دیکە ئەزەلی نیە و هەموویان ئەگەر بوون و نەبوونیان هەیە، لێرەوە سیفەتی(البقاء)ی الله دەزانین کە کۆتایهاتن و لەناوچونی ڕەت دەکاتەوە، هەر وەك چۆن (القدیم) مانای بێسەرەتا دەگەیەنێت، بەوەی لە نەبوونەوە نەهاتووە.
لێرەوە دەتوانین بڵێین کە(وجود) بوون و (قدم) ئەزەلێتی سیفەتهایەکی زاتی پەروەردگارن.
ئیما کاتێك دەفەرموێت(یجب) واتە پێویستە لەسەر کەسی باوەڕدار و تەکلیف لێکراو لە ڕووی شەرعەوە(باڵغ و قاڵ بێت)کە(ان یقول) بڵێت بە تەواوی بەوەڕیەوە (امنت بالله) باوەڕم هەیە بە الله بەوجۆرەی کە باسمان کرد لە پێشودا ئەو پەروەردگارە بێ سەرەتا و کۆتاییە و دروستکاری دروستکراوەکان.
ئیمام لێرەدا ئاماژەی بە دانپێدانان کردووە بە زمان وە لە ڕاستیدا ئەم دان پێدانانە مەرج نیە لە خودی دروستبوونی باوەڕدا چونکە باوەڕ لەناو ناخدایە و زمان دەربڕێکە نەك زیاتر، بەڵام تەنها بۆ ئەوەیە کە باوەڕداران بزانن ئەو کەسە باوەڕدارە چونکە ئەوان ناتوانن ناو ناخی کەسەکە ببینن.
خوای گەورە دەربارەی باوەڕ دەفەرموێت:
﴿أُولَٰئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ﴾(المجادلة/22).
یاخود دەفەرموێت:
﴿قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَٰكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ﴾(الحجرات/14).
بۆیە پێگەی باوەڕ دڵە لە بنەڕەتدا و لەڕێگەی وتنەوە دەزانرێت کەسەکە باوەڕدارە، نەك وتن مەرج بێت بۆ دروست بوونی باوەڕەکە، گەر کەسێك ئەوەش نەڵێت پەروەردگار زانایە بەوەی کە باوەڕدارە یاخود نا، هەر وەك چۆن زانایە بەوەی کە ڕووکەش باوەڕداری دەنوێنێت و لە ناخەوە پێچەوانەکەیەتی.
لێرەوە دانپێدانان بەوەی بوونی پەروەردگار و تاکو تەنهایی لە زات و سیفاتە بەرزەکانی و بەرز ڕاگرتنی دەبێت بێتە دی لە ئەو کەسەی کە دەڵێت باوەڕم بە الله هێنا.
#ئەهلی_سوننە #عەقیدە #فقە_الاكبر #ماتوریدی
تێلێگرام :
https://t.me/Turase
22 ژوئن 2023, 16:19
754
بۆچی عەقیدەی سەلەفی و خەواریج و تەجسیم و وەهابیەت بەربڵاوە لە کوردستان؟! بۆچی خەڵکی عەوام ئاراستە دەکرێت بەرەو دژایەتی ئەهلی سوننە و مەنهەجی توراس؟!
بۆ بڵاوکردنەوەی عەقیدەیەک ئەگەر عەقیدەکە باطلیش بێت لە کوردستان بە ئاسانی دەکرێت، بە تایبەت کۆکردنەوەی خەڵکی عەوام!. جونکە جوگرافیەی کوردستان لە دۆخێکی ناجێگیردایە! وە دەسەڵاتێکی زاڵم و حوکمێکی کفر بەسەر حوکمەت و خەڵکدا زاڵە!. لێرەوە دەگەینە ئەوەی خەڵکی لەژێر کاریگەری عەتف و نەقسێکی زۆردا!.
بۆیە ئەم عەقیدەی کە ئێستا لە کوردستان بەربڵاوە دوورە لە ئەهلی سوننە و مەنهەجی توراسی ئومەت!، لە مێژووە لە بۆشایەکەی عەقدەیەوە داخیلی کوردستان بوو!، لەوکاتەدا خەڵک پر بوو!، بۆیە لامەزهەبی و ئەم عەقیدە گومرایە بڵاویکرد!!.
هۆکاری سەرەکی بەربڵاوی ئەم عەقیدەیە حەق یان علم نیە لە خەڵکەکە! بەڵکو ئەو ئسولبە گەیاندنەیە کە بەناو مەلا و مامۆستاکان هەڵگری عەقیدەکەن و دەیگەینن! بۆ خەڵکی عەوام!.
خەڵکی عەوام کە شارەزا نیە لە علومەکانی شەریعەت و جەکی تێگەیشتنی نیە لە عەقیدە و زۆر بابەتی تر!. بێگومان بە ئاسانی دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەناو مەلایەک و مامۆستایەک کە بە توندی و حەماسی و یاخیانەوە گوتار دەدات و دژی حوکمەت و زاڵم قسان دەکات!. خودی ئا گوتاری پۆپۆلیستیە کە کار دەکاتە سەر عەتف و سۆزی خەڵکی عەوام!، کە عەوام ئاراستە دەکرێت بۆ قسەی بەناو ئەم مەلا و مامۆستایە، کە پێی وایە حەق لای ئەوە و بەس ئەو راستە!.
ئەگەر کەسێک زەرەیەک مەعریفەی هەبێت! تێدەگات ئەم عەقیدەی ئێستا کە بەربڵاوە ئاساسەکەی علم نیە! بەڵکو خەڵک هەیەتی بەهۆی خۆشەویستی بۆ هەندێک بەناو مامۆستا و مەلا! یان لەتاو ئەم دەسەڵاتە زاڵم و ئەم جەلادانەی کوردستان!، وەک دژایەتی ئەهلی سوننەش دەکرێت بە تۆمەتی ئەوەی دژی دەسەڵات نین و پشتگیری لە دەسەڵاتی زاڵم دەکەن!.
بەڵام لە راستیدا بێئاگەن لەوەی ئەم مەنهەجەی ئێستا هەیە و بەربڵاوە لە خزمەتی عەلمانیەت و دیموکراسی دایە!! کە گەنجێکێ یاخی و جاهیل بە هەموو علومە شەرعیەکان پەروەردە دەکات!. وای لیدەکات جگە لە تەکفیر و سوکایەتی بە توراسی خۆی هیجی تر نەزانیت!. وای ڵیدەکات لەماڵەکەی خۆی نان بخوات و بخەویت و قسەی گەورە و سوکایەتی لەسەر توراسی ئومەت بکات!.
بۆیە ئەگەر هەر کەسێک دیقەت بدات!، ئەم مامۆستایانە بەناوبانگن کە دژی دەسەڵات زۆر قسان دەکەن و باسی میحنەیتی خەڵکی دەکەن!. ئەگەرچی ئەو کەسە جاهیل بیت و خاوەن هیچ علمێک نەبێت! بۆیە! خەلك یەکسەر شوێن جاهیلەیتی ئەو دەکەوێت جونکە خاوەن هیچ ئەساسێکی علمی نیە!..
ماوەیەکی زۆرە خەڵکیش ئاراستە دەکرێن بۆ دژایەتی ئەهلی سوننە و مەنهەجی توراس لەناو بەرگێکی سوننە!!!!. ئەهلی حەق و مەنهەجی توراس قبوڵی ناکات کەسێکی جاهیل و عەوام دەم بخاتە فتوا و کۆمەڵیکی بابەتی علمی!. نەفەسیکی سیاسی بەهێز و کەسێکی مەنهەجی و پراوپر لە علم پەرەوەردە دەکات!. دەبێتە خاوەن عەقیدەیەکی کە هیچ شوبهە و پسیارێک رایناگرێت و رەدێکی تەواوی دەبێت!. بۆیەش ئا ئەمە رێک و رێک لە ئەسل و فەسڵی ئیلحاد و دەسەڵاتی زاڵم ئەدات!.
{"پوختەی قسەکانم ئەوەیە شێوازی گەیاندنی ئەم عەقیدە باطلە هۆکارێکە بۆ ئەوەی لەناو عەوام زۆر بڵاوبێتەوە!!. هەڵبەتە کەمتەرخەمی ئەهلی سوننەشی تێدایە!! جەندین ساڵە بێدەنگن!. لە هەمان کاتدا ئەوانەی هەڵگری ئەم عەقیدەیەن زۆربەی گوتار ئەدەن لە دژی حوکمەت و باسی میحنەت و ئازار دەکەن! تەنانەت تیشک دەخەنە سەر ئەو ئیمام و کەسانەی ئازار دراون!. واتە زەلیلی خۆیان نیشان ئەدەن و سۆزی خەڵک رادەکێشن!. کەسانێکی خاوەن علم باش ئەزانن، ئەم مەنهەجە باطلەی کە هەیە رێک و رێک لە خزمەتی زاڵمە و گەنجێکی نەزان و بێ بەرهەم دروست دەکات!"}
21 ژوئن 2023, 12:03
754
پەیامێکی گرینگ و پر لە مەعریفە!
لەلایان مامۆستای گەورە "ســەربـــاز مـحـمـد" خوای گەورە سەربەرزی دونیا و قیامەتی بکات و تەمەنی درێژ بکات!.
بەراستی ئەم مامۆستایانە ئەستێرەکانی ئەهلی سوننەن لە ئاسمانی کوردستان!..
#ئەهلی_سوننە #عەقیدە #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
20 ژوئن 2023, 11:46
754
سوێند بە اللە، زەلامی ئەوها بێسەقافەت و درۆزن و دەمپیسم نەدیووە!!. وللەهی ئیسلامەت ناشیرن کردووە، وللەهی بویتە ژەهر و ڤایرۆس!!... ئا تخوا ئەوە قسەی کە هەڵبەستراوە! هی باس کردنە هەی کەم ئەخلاق؟!
دەک داوەشی بۆخۆت و قسە و مینبەر و شوێنکەوتوانت!!!
ئەگەر پیاو بویتایە و خۆت نەفرۆشتایە!! لە زۆنی سەوز حور نەدەبووی!! پیاو بە باسی ئێران بکە....
#وەهابیزم #موجەسیمە #خەواریج
19 ژوئن 2023, 07:26
754
ئیبن تەیمیە: خوا لە نەفسی خۆیدا سنوری هەیە تەنها خۆی سنورەكەی دەزانێت جگە خۆی نایزانێت ئەو سنورە چەندە...!!!!!!!
---یانی سنووری هەیە خوا؟! ئی ئەگەر سنووری هەبێت ئەوە خوا نیە!!! خوا هەرگیز نابێت سنووری هەبێت!..---
18 ژوئن 2023, 08:24
754
دەربارەی مەكان بزانن محمدی كوڕی عبدالواهاب بۆچونی چۆن بووە...!
#وەهابیزم #موجەسیمە #خەواریج
تیلیگرام: https://t.me/Turase
17 ژوئن 2023, 12:45
