cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

ڕێبازی ئەهلی سوننەت

کەناڵێك تایبەت بە ڕێبازی ئەهلی سوننە کە پێکهاتووە لە سێ مەزهەبی عەقەدی و چوار مەزهەبی فقهی. فەیسبووک: https://www.facebook.com/rebazyahlesunat

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استزبان مشخص نشده استدین و مذهبی80 325
پست‌های تبلیغاتی
778
مشترکین
-224 ساعت
-27 روز
-830 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

Repost from Arius Polla
ئیلزامێكی سادەی عەقڵی ڕەتكەرەوانی هانابردن بۆ پێغەمبەران و پیاوچاكان(هاواركردن لە پەیامبەر”علیە الصلاة والسلام” هاوارە لە خودا). - هانابردن بۆ جگە خودا لە شەریعەتدا یان حەڵاڵە یاخود مكروە، لەو نێوەندەدا شتێكی دی نییە. - ئەگەر حەڵاڵبێت ئەوا: ١- بەهۆی موافەقەی شەریعەتەوە حەڵاڵە(یان لە ئوسوڵی شەریعەت یان لە فروعیا) بەو واتایەی یان نەسێكی قەتعی دەلالەت و قەتعی سبوتی لەسەرە بە كردنی، یان زەنیە بە دەلالەت یان سبوت یان هەردوكیان. ٢- یاخود نەبوونی موخالەفەیە، بەو واتایەی هیچ دەقێكمان نییە كە لەسەری هاتبێت بەڵام پێچەوانەی ئوسوڵی شەریعەت نییە، بۆیە لەڕوی فیقهییەوە قبوڵ دەكرێت و كێشەیەكی نییە. لەهەردوو حاڵەتەكەیا ئێمە وەك خۆمان باسی ناكەین و كێشەیەكمان نییە لەگەڵیدا. - ئەگەر كەراهەتی هەبوو: ئەوا ١-یان كەراهەتی تەنزیهییە وەك خواردنی پیاز پێش چون بۆ مزگەوت، ئەمەش بە بوونی دەقێك یان قیاس لەسەر دەقێك كە شایەنی قیاسبێت وەردەگیرێ یاخود بە ئوسوڵی شەریعەت تێپەڕ دەكرێت(ئەمەشیان هەركێیەك بیڵێ قسەمان لەگەڵی نییە و بەپێی مەزهەبی خۆی لێی قبوڵ دەكرێت). ٢- یاخود كەراهەتی تەحریممیە: كەراهەتی تەحریمیش ٠ یان كوفرە كە پێویستی بە دەڵیل دەبێت لە ئوسوڵی شەریعەتدا بەوەی كە قەتعەن دەبێت بە دەقێك بێت یان قیاس بۆسەر دەقێك یان ئیجماعی لەسەربێت وەگەر نا بەشوبهە تەكفیری خەڵك ناكرێ. . یاخود حەرامێكێكە كە مرۆڤ پێی فاسق دەبێت(وەك شەرابخواردن)، ئەمەشیان دەبێت موخالەفەبێت لەگەڵ ئوسوڵ یان فروعی شەرع بە بەڵگەی قەتعی یان قیاس بۆسەر بەڵگەی قەتعی یان ئیجماع. *دوای ئەم ڕونكردنەوەیە دەڵێین، وەك پرسیارێ لەسەر ئەم باسە، بەبێ ڕۆیشتن بۆناو ئەو دەیان بەڵگەیەی كە بە عەقڵ و بە نەقڵ هاتون و تێیدا موافەقەی لانی كەم كردوەی هەندێ لە هاوەڵان دەبێت و ئەوەی لەسەر دادەمەزرێت كە بەلایەنی كەمەوە موباحە، بۆ ئەو كەسانەی كە دەڵێن ئەم قسەیە(هانا بردن بۆ پێغەمبەر هانابردنە بۆ خودا) ئایە گەر وتمان مەبەستمان پێی ئەوەیە چونكە خوا پێغەمبەری خۆش دەوێت بۆیە هانای بۆ دەبەین، پێمان دەڵێن: مەبەستی ئێوە گرنگ نییە، جا ئەلێرەدا پرسیارەكە عەكس دەكەینەوە بۆیان و ئەچینە ناو دەروازەی ئیمانەوە كە باسێكی عەقەدییە، لای ئەوان كردەوە بە خودی خۆی حوكمی بەسەردا دەدرێت، دەڵێین: ئایە دروستە كەسێك لەپێناو بەرگری لە پێغەمبەردا بكوژرێت؟ بە دڵنیاییەوە مەگەر كەسێك موسوڵمان نەبێت بڵێ نەخێر دروست نییە، لاموایە هەموانیش دەستخۆشی لەو كەسە دەكەت كە دەكوژرێت لەپێناو بەرگریكردن نەك لەخۆی بەڵكو لە ناویشی، وەك ئەوەی لەسەر كوشتنی مامۆستاكە كوژرا لە فەڕەنسا دوای ئەوەی كاریكاتێری لەسەر پەیامبەر دروست كردبوو. پرسیار: دەی ئەمە بەپێی مەزهەبی خۆتان كە كردەوە مەرجی ئیمانە تێیدا كوفرە، چونكە جیهادە و جیهادیش پەرستشە و پەرستشیش بۆ جگە خودا كوفرە. ئەشێ ڕاستەوخۆ كابرا وەڵام بداتەوە و بڵێت: ئەوجە خۆ كابرا هەر بۆ ڕەزامەندی خودا ئەوەی كردووە چونكە خودا پەیامبەرەكەی خۆش دەوێت و ئەویش ئەوەی خۆش دەوێت كە خودا خۆشیویستووە، بۆیە لەكۆتایدا نییەتی خودا بووە. لێرەدا دەستخۆشییەكی گەرمی لێ دەكەین كە ئیقراری بەوە كرد خودی كردەوە و پەرستش بە نییەتەكەی پشتەوەی حوكمی لەسەر دەدرێت نەك كارەكە، ئێمەش پەیامبەر بە وەسیلەی خودا دەبینی نەك بە خودا، بە عەبدی خودای دەبینین نەك كاریگەری لەسەر گەردوون لە زاتی خۆیدا، بەڵكو لامان جگە خودا هیچ شتێك كاریگەر نییە، دەقێكیش مان بۆ گرتنەبەری وەسیلە هەیە سەریح لە قورئاندا دەفەرموێت”وابتغوا الیە الوسیلة". بە دڵنیایشەوە قسەی ئێمە لەسەر ئەسڵە چیدی نایەینەوە بۆ خاڵی سەرەتا و ئایەت و فەرمودە ڕیزكردن، بەڵكو دێین لەسەر ئوسوڵی عەقیدەی كابرا قسە دەكەین، جا یا ئەوەتا كردەوە بكات بە مەرج بۆ باوەڕ لە خودی خۆیدا یاخود بیهێنێت و شوێنكەوتەی نییەت، نەك بێتو بەدوو پێوانەی جیاواز بپێوێت بۆ مەزهەبی خۆی پێوانەیەك بەكاربێنێت و بۆ بەرامبەر پێوانەیەكی دی، یان ئەوەتا هاوار و خۆبەكوشتدانەكەش بە ڕوكەش لێكبداتەوە كە هەردوكیان بۆ جگە خوایە، یان ئەوەتا هەردوكیان حەمل بكاتە سەر نییەت و بە نییەتی كەسەكە لێكی بداتەوە بۆچی ئەو كارەی كردووە. تەبعەن قسەكە بۆ ئەوانەیە كە(لبیب)ن، بۆ نەخوێنەوار نییە. #ڕەدی_لادەران #التوسل_الاستغاثة
نمایش همه...
2
Repost from Arius Polla
Photo unavailableShow in Telegram
شێخی ئیشراق(العارف باللە) سوهرەوەردی كاتێك دڵنیا بوو لەوەی هیچ ڕێگەیەك نییە بۆ دەربازبوون لە مردن، داوایكرد كە لێیگەڕێن لە جێگەیەكدا بە بێ نان و ئاو تا گیانی دەسپێرێت، بەو جۆرە مایەوە تا گەیشتەوە لیقای زاتی حەق. الدَّوَّاني، شواكل الحور في شرح هياكل النور، ص 22 - 23. *لەگەڵ ئەوەی كە ئەم ئازیزە وەك عاریفان ئاماژەیان پێداوە عاریف و لەخوداترس و وەلی بووە، بەڵام هیچ كات لۆمەی سەڵاحەدین ناكەین لەسەر كوشتنی، چونكە ئێمە وەك نەرمە پەمەییە مۆدێرنەكان تەماشای دنیا ناكەین، بەڵكو ئێمە خودا دەبینین، خودا ئەم عاریفەی خۆی بەو جۆرە گەڕاندەوە بۆلای خۆی لەسەر دەستی شمشێرێك لە شمشێرەكانی خۆی، كاتێك ڕوتبە بەرز دەبێتەوە چیدی شتێك نامێنێت بەناوی عیللە و معلول، بۆیە هەردوكیان لەسەر حەقبون قاتل و مقتول، بەڵام قاتل لە ڕوتبەی خۆیدا بڕیاری قتلیدا و مقتولیش لە ڕوتبەی خۆیدا مەرگی هەڵبژارد. ئێمە چۆن تەماشای ئەمە دەكەین ئاواش تەماشای جەنگی نێوان هاوەڵان، هەمویان هاوەڵ و ئازیز و بەڕێز و بەتەقوا و حەقویست بوون، بەڵام هەریەكەو لە پلەی خۆیەوە بڕیاریدا. #توراسی_عیرفانی
نمایش همه...
❤‍🔥 2 1
Repost from Arius Polla
26:07
Video unavailableShow in Telegram
وەڵامێكی منطقی ئوصوڵی لەسەر بۆچونی كاك ناصری سوبحانی دەربارەی ئیمامی معاویە(رضي اللە عنە) #ڕەدی_لادەران
نمایش همه...
IMG_5816.MP4572.16 MB
❤‍🔥 2 1
Repost from Arius Polla
13:12
Video unavailableShow in Telegram
ئەوەی كاك ناسری سوبحانی گەورەكرد، نەزانی كۆمەڵێك مەلای نەخوێنەوار بوو كە دەچون و خۆیان دەكردە سورەی بەرلەشكر و گفتوگۆیان لەگەڵ دەكرد، لەكاتێكدا هیچ كونەرێكی گفتوگۆ و جدلیان پێ نەبوو، ئەگین ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەو كەسە لە بەرامبەر فحلێكی وەك مامۆستا باقر یان مامۆستا عبدالكریم دانەنیشتووە تا بیخەنەوە قەبارەی خۆی و تێیبگەیەنن كە نەزانە و بە پێ خاوسی كەوتۆتەناو باسەكانەوە. لەم ڤیدیۆیەدا م.سلمان بە جوانی جەهلی كاك ناصر دەردەخات بە مەزهەبی ئیمامی شافعی و كتێبی (الام). #ڕەدی_لادەران
نمایش همه...
IMG_5741.MP469.51 MB
1🥴 1
Repost from Baran - باران
بۆ ئەوانەی باش لەم نوسینە تێنەگەشتن ئەمە ڕوونکردنەوەی زیاتری تێدایە بۆتان : «ئیسلامۆفۆبیا» هەندێک چەمک هەیە کە سەرچاوەکەی عەقڵیەتی ڕۆژئاوایە. وەکو گۆڕینی چەمکی عەلمەنە و عەلمانیەت بە «عالەمانیەت». کە لەڕاستیدا، هیچ سودێکی نییە تەنها دڵخۆشکردنی دەروونی شەریعەتخوازانە بەرامبەر "زانست". بەهەمان شێوە چەمکی ئیسلامۆفۆبیا. تەنها چەمکێکە کە ئەگەر داهێندراوی موسوڵمانانیش بێت، بە عەقڵیەتێکی ڕۆژئاواییەوە داهێندراوە. کە زەرەری بەکارهێنانی زۆرترە لە قازانجی. ئیسلامۆفۆبیا چەمکێکی لیبڕالی پیسە کە، بەرامبەر دژە-ئیسلامە ڕاستگۆکان بەکاریدێنن. تاوەکو موسوڵمانان پاڵنێن بەرەو، هەستکردن بە نیفاق. ئەو چەمکەی دروستکراوی عەقلیەتی ڕۆژئاواییە، کە ئامانجی ئەوەیە، لە ڕێگای ڕاکێشانی عاتیفەی ئیسلامیەکانەوە، عاتیفەمان بەرامبەر ئەوروپا هەبێت و بە ڕەخنەگرتن لە ئەوروپا بڵێن ئەوروپۆفۆبیا. تێبگەن لەوەی چەمکە نزمەکان کە، مۆدێرنخوازەکان بەکاری دێنن، تەنها بۆ ڕاکێشانی کەسانی ئاست نزمە. موسوڵمانان هێشتا ئەو درکەیان بەو ڕادەیە نەکردووە کە بە جەنگی چەمک هەڵنەخەڵەتێن. وەکو وائیل حەللاق ئەڵێت موسوڵمانان زۆر باش لە مۆدێرنە تێدەگەن، بەڵام هێشتا درککردنیان بە مۆدێرنە کونو کەلەبەری زۆری هەیە.
نمایش همه...
Repost from Arius Polla
تەبەڕوك #ڕەدی_لادەران
نمایش همه...
1.85 MB
Repost from Arius Polla
نمایش همه...
ئایە خوا لە ئاسمانە؟ وەڵامدانەوەی بەڕێز م.هاوڕێ

👀 1
Repost from Baran - باران
Photo unavailableShow in Telegram
نیچە ئەو پیاوەی کە دژبەیەکیکی دووپێ بووە. وانابینم نیچە بیرمەند، فەیلەسوف، زانای سۆسیۆلۆژی.. هتد بێت. نیچە فەرهاد پیرباڵێکی ڕۆشنبیرترە لە واقیعدا. کە هەر خۆی خۆی بەهەڵە دەخاتەوە. نیچە تەنها ئەیەوێ مرۆڤ ژیانی هەبێت لەبەر ئەوەی دەژیت. لەبەر ئەوەی هێزە. داوای پیاوێکی بەرز دەکات بەڵام بەرزیەتی و ئایدیاڵەتی ڕەت دەکاتەوە. بانگەشەی مەرگی خودا دەکات. بەڵام عەقیدەی فرەخودایی بە دروست دائەنێت. نیچە لە سەرلێشێواوێک و دۆڕاوێک هیچی دیکە نییە. گومانم هەیە هەرکەس ڕێز لە عەقڵی خۆی بگرێت حسابی کەسێکی هۆشیار بۆ نیچە بکات جگە لەوەی کە شوێنی بکەوێت. بەداخەوە کە ئەو کاریگەریە گەورەی بەسەر خەڵکەوە جیهێشتووە. ئەگەر لە نیچەش بپرسی ئەمانەی تۆ باسی ئەکەی دژبەیەکن لە عەقڵدا. بەوە وەڵامت دەداتەوە کە عەقڵ بچوکە، غەریزە یان "حیدس" بە زمانە سەلەفیەکە "فیطڕە" بەهێزترە. هێزیش لەهەر شتێکدا هەبوو شوێن ئەوە دەکەوم.
نمایش همه...
2
Repost from Arius Polla
لە گرنگترین دروشمەكانی جیاكردنەوەی چینایەتی، دروشمی حیجاب بوو كە ئامڕازێكی شكۆیە و چینی ئازادەكانی لە چینی كۆیلەكان پێ جودا دەكرێتەوە، وەك زانراوە فەڕزێتی حیجاب ناگەڕێتەوە بۆ ئەو قسە بێ بنەمایەی كە لەم سەردەمەدا بانگەشەی بۆ دەكرێت و پێیان وایە بۆ پاراستنی كۆمەڵگەیە لە فەساد، بەڵكو هێندە بەسە لە كۆمەڵگەدا یاسایەك هەبێت بۆ بنەبڕكردنی فەساد كە خەڵكی بە گشتی بترسن و لێی دوركەونەوە، لەگەڵ ئەوەی گومان نینە لەوەی حیجاب پاكی لەپشت خۆیەوە هەڵگرتووە و لە پێشودا لە هەموو گەلەكاندا عورفێكی جێبەجێكراو بووە، بەڵام لە ئیسلامدا جوداكردنەوەی ئازادەكانە لە كۆیلەكان پێش هەموو شتێك پاشان پاراستنی ئازادەكانە لە تەماحی نەخۆشدڵەكان، واتە پاراستنەكەش هەر بنچینەیەكی چینایەتی تێدایە. دەوترێ حەزرەتی عومەر جارێكیان جاریەیەك داركاری دەكات لەسەر پۆشینی حیجاب، حیجابەكەی لێ دەدڕێنێ و تەمبێی دەكات تا جارێكی دیكە لاسانەی ئازادەكان نەكاتەوە. بە درێژایی مێژووی خەلافەتە ئیسلامیەكان سیستمی چینایەتی بەڕێوە چووە بەسەر خەڵكیدا تەنانەت زۆر كات ڕێگە نەدەدرا جگە موسوڵمان بەرگی هاوشێوەی موسوڵمان بپۆشێت، یاخود بەرگێك بپۆشێت جوانتر و گرانبەهاتر لە بەرگی عاممەی موسوڵمانان، بۆ ئەوەی هەست بە كەمی خۆیان بەرامبەر كافران نەكەن. بۆیە ئیسلام لەگەڵ چینایەتییە بەڵام چینایەتییەك نا لەسەر بنەمای نەتەوە و ڕەگەز بەڵكو لەسەر بنەمای شەریعەت و ڕوح. #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی #هەڵوێستە
نمایش همه...
2
Repost from Arius Polla
Photo unavailableShow in Telegram
ئیسلام نەهاتووە بۆ دامەزراندنی یەكسانی لە نێوان خەڵكیدا، بەڵكو هاتووە بۆ جیاكردنەوەیان لە یەكتری و نۆژەنكردنەوەی ڕەگەزی ڕوحی و چینایەتی هەڕەمی لە كۆمەڵگەدا كە تێیدا گەورە گوێ لێگیراوە و فەرمان و بچوك بەڵێ دەكات و گوێڕایەڵ دەبێت. ”ان اقربكم عند اللە اتقكم” داننانە بەو ڕەگەزە ڕوحییە نەك وەلانانیبێت، بەوپێیەی نزیك و دور لە خودا هەیە و ئەمەش خۆی لەخۆیدا گەورە و بچوكی و بەرزی و نزمیە، مەرجیش نییە تێیدا لەبەر ئەوەی ”تقوی” لەلای زۆرینە نەبینراوە و شاراوەیە ئیدی لای هەموان شاراوەبێ، پیاوانی خودا دەزانن كێ خاوەنی ئەو پلەیەیە بۆیە هەمیشە ”ابو بكر”ێك دەدۆزنەوە بۆ بەرزكردنەوەی، سەركردەش بە سێبەری خودا دەبینن لە زەویدا و تێكۆشەریش بە شێر و شمشێری خودا و دەشزانن”وفضل اللە المجاهدین علی القاعدین” ئەمەش هەردوو چینی دەسەڵاتی باڵای ڕوحی و زەمەنی و سوارچاكانی كۆمەڵگە دیاری دەكات كە لەسەرو هەموانەوەن پاشان بۆ خوارتر و خوارتر تا عاممەی خەڵكی و كۆیلەكان.
نمایش همه...
3
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.