وحدوي
Ir al canal en Telegram
738
Suscriptores
Sin datos24 horas
-27 días
-130 días
Archivo de publicaciones
738
اَللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَّعَلٰی آل مُحَمَّدٍکَمَا صَلَّيْتَ عَلَی ابرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ انَّکَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ
اَللّٰهُمَّ بَارِک عَلٰی مُحَمَّدٍ وَّعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ انَّکَ حَمِيْدٌ مَّجِید.
738
کاتێک کورێکی هەرزەکار بووم لە کوردستان، هەمیشە لەگەڵ دایک و باوکم شەرم بوو!، لەسەر ئەوەی ئەوان تەداخولی ژیانم دەکەن یان تەنانەت لە دایکم تورە دەبووم لەسەر ئەوەی ئەهاتە ژوورەکەی بۆ پاک دەکردمەوە..! لەو کاتەدا تامەزرۆی ئازادی بووم! وامئەزانی دڵ خۆشی ئەوەیە بەتەنها بژیت و جیت پێ خۆش بێت ئەوە بکەیت!...
ئیتر لەو تەمەنەوە رێگای غەریبم گرتە بەر زۆر وڵات و برسیەتی و ناخۆشیم بینی!، ئەزموون و تەنهایی زۆرم هەڵگرت!، وا نزیکی ٨ ساڵە لەو دۆخە ئەژیم کە خۆم ئەمویست!...
بەڵام ئێستا تێدەگەم، مرۆڤە جەندە لاوازە و بێتاقەتە لە تەنهایدا!، لەگەڵ ئەم هەموو خەون و ئارەزووەی هەیەتی!، تەنهایی رێگەی نادات لاپەرەی کتێبک بکاتەوە!، تەنهایی رێگەی نادات لەزەتێک نان خواردنێک و خوێندنێک ببینیت!.
بەراستی تەنهایی بکوژی تاقەت و ئیرادەیە! تەنانەت بۆشایەکی زۆر گەورەش بۆ شەیتان ئەکاتەوە..!
بۆیە شەرکردن یان بەرگەکردنی هەندێک ناخۆشی لە پێناو مانەوەی کەسانێک زۆر باشترە لەوەی بکەویتە تەنهایەوە!، بۆ دواجار ئێمە مرۆڤین و پێویستمان بە یەکە!..
738
"الإمام الأعظم" دەفەرموێت:
"لم یز ولا یزل باسمائه وصفاته لم يحدث له اسم ولا صفة" واتە هەر لە ئەزەلەوە تا هەتایە بەبێ سەرەتا و کۆتایی پەروەرێن بەو ناو و سیفەتانەیەوەیە و هیچ گۆڕانکاری و ڕوداو(حدوث) تێیدا ڕوی نەداوە.
تەواوی ئەو ناو و سیفەتانە ئەزەلین و هیچ سەرەتایەکیان نییە، ئەبەدین و هیچ کۆتاییەکیان نیە.
زاتی ئەو واجبی وجودە و هەبونی لە سەپێنراوە عەقڵیەکانە و نەگۆڕان و ڕونەدانی ڕودا و نوێکاری تێیدا بەهەمان شێوت، ئەو لەدەرەوەی کات و شوێنە و پێکهتوو نیە، ماددە و وزە نیە، بەڵکو دروستکاریا ئەوانەیە، ئەوەی گۆڕانی بەسەردادێت ئەوانن نەك ئەو.
#عەقیدە #ئەهلی_سوننە #ماتوریدی_سوننە #فقە_الاکبر
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
عەمەل، مەرجی دروست بوونی ئیمان نیە!. مادەم کافرێک بەرلەمردنی ئیمان بهێنیت!، بە ئیمانەوە دەمرێت!.
کەواتە عەمەل دیارخەری ئیمانە نەک خۆی ببێتە مەرجێک بۆ دروست بوونی خودی ئیمان!.
#ئیدراک
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
هیچ علمێک بە هێندەی خوێندنی علمی کەلام!، موسڵمانێک بەهێز ناکات لە عەقیدەی و بوێری ناکات بۆ ژیان و مەرگ لە پێناو زاتی اللە..!
#ئیدراک
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
ئەقڵ، حوجەی یەکەم و کۆتایە! بۆ وەرگرتنی حەق، وە بۆ جیاکردنەوەی حەق و باطل...!
#ئیدراک
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
هههههه تەسویر جائیز نیە ها🤣 ئەوەی مسەوریشە نەعلەتی لێکراوە بە تێگەیشتی وەهابیەکان قورتان بەسەری!..🤣🤣
#وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج #موجەسیمە
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
یە اللە بۆ جەماعەتی دژە تەئویل، ئەگەر جوابیش نیە عادز نابین! ماکو موشکیلە!.🥲
مامۆستا "محمد رازی" خوای گەورە سەربەرزی دونیا و قیامەتی بکات!.
#تکایە_بەبێ_تەئویل #مامۆستا_محمد_رازی #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
☜"لە ئێستادا، بەدەستهێنانی دەق ئاسانە،
بەڵام تێگەیشتنی سەلیم کەمەو دەگمەنە!."☞
☜"لە کۆندا، بەدەستهێنانی دەق قورس بوو،
بەڵام تێگەیشتنی سەلیم زۆر بوو!."☞
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
گوێ لە مامۆستا (ســەربــاز مــحـمـد) بگرن دەربارەی :
"بۆچی هەر مامۆستایەك بەجۆرێك باسی بابەتەێك دەكات سەرمان لێشێواوە"
بۆ ئەوانەی بزانن هۆکاری راجیا و فتواکان جین!..
#عەقیدە #ئەهلی_سوننە #توراس
تیلیگرام: t.me/Turase
738
حاشا... کورد بێئەخلاقی قبوڵ ناکات و کەسی بەدئەخلاق حاشا کورد نیە...!
جەماعەتی هەدەپە و پەکەکەی تیرۆرست لە بەرگی کوردایەتی قوندەرایەتی بەرهەم دەهێنیت!...
#PKK_Terrorist #پەکەکە_تیرۆرست #The_terrorist_organization_of_Ocalan
#تاوانەکانی_پەکەکە #زۆڵایەتی_پەکەکە
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
738
بۆ جەماعەتی دژە تەئویل... تەئویل نەکەن ها! عادز دەبم...!
مامۆستا "محمد رازی" خوای گەورە سەربەرزی دونیا و قیامەتی بکات!.
#تکایە_بەبێ_تەئویل #مامۆستا_محمد_رازی
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
بەراستی کارەساتە، بگەیتە ئەو ئاستە نزمە درۆ بەناوی ئیمامی طبری بکەیت!!. بە رۆژی رووناک درۆ بەناوی ئیمامی ئێمەوە دەکەن!.
عەیبە برۆ کاکە کۆنفۆ و کاراتی خۆت بکە! جیت داوە لەسەر مینبەر ها؟!
ئیمامی طبری خۆی بە روون و ئاشکرای ئەڵێت ئەوە سەحیحە نیە...! کەچی جەنابت چیت؟! و کێت؟! درۆ بەناوی ئیمامی گەورەی ئومەتەوە دەکەیت؟! ئەلێت ئیمامی طبری بە سەحیی داناوە؟!
بەراستی دەبێت لەو مینبەرە بتهێنە خوارەوە!، لەسەر ئەو بێئەدەبی و چەواشەکارییەی دەیکەیت بەناوی ئیمامەکانی ئومەتەوە..!
#روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #موجەسیمە #وەهابیزم #خەواریج
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
ئایە ئیمامی ئەحمەد و حەنبەلییەکان موجەسیمەن؟!
--دکتۆر سەعید فودە--
ژێرنوسی کوردی
#توراس #عەقیدە #ئەهلی_سوننە
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
Repost from عَنْقّاْءُ
#کۆمەڵگەناسی
مرۆڤ بۆ ئەوەی خۆی ڕازی بکات و بتوانێ لە ژیان بەردەوام بێت ئامانجێك بۆخۆی دادەنێت.
ئەگەر مانایەك لە ڕێی ئەو ئامانجەوه نەدات بەو بێ ماناییەی لەژیاندا هەیە ئەوا توشی کەئابە و بێزاریەك دەبێت تەنانەت تامی خواردنەکانیش ناتوانێت بکات.
738
بۆچی بانگەشەکردن بۆ قورئان و حەدیس هەڵەیە؟!
سەرەتا شتێکی روونە ئێمەومانان وەک موسڵمانان ئەزانین!، ئیسلام دینێکە پێکهاتووە لە قورئان کە کەلامی خوای گەورەیە و لەگەڵ حەدیسەکانی پێغەمبەرﷺ وە ئەم دوانە ئیعتیمادیان دەکرێتە سەر!.
بەڵام خودی قورئان و حەدیس پێویستە بە ئەقڵێکە بۆ تێگەیشتن و دەرهێنانی مەبەستێک!، وە خودی قورئان و حەدیس لە سەردەمی سەحابەکانەوە خیلاف هەبووە هەتاکو ئەم دەقەی ئێستا لەسەر تێگەیشتنی قورئان و حەدیس!. واتە هەرگیز قورئان و حەدیس یەک تێگەیشتن نابەخشن!، بۆیە خیلاف هەیە و خودی خیلافیش نیعمەتە!. ئەم ئیسلامەش بەوە ماوەتەوە خاوەن مەفهومی بەهێزە و خاوەنی جەندان فرقە و تێگەیشتنی بەهێزە!.
ئەو کەسانەی دەبێت شوێن قورئان و حەدیس بکەون، داوای دەلیل بکەن!، کە شارەزای تەواوی علومە شەرعیەکان بێت!، لە ئسوڵی فقهـ و علمی حەدیس و زمانی عەرەبی و علمی مەنتق و زۆر علمی تر!، واتە ئەو کەسە ئیمامێک بێت!، کە ئیعتیماد بکاتە سەر ئسوڵێک لەسەر ئەم ئسوڵە ئیجتهاد بکات!. ئا ئەوانە بۆیان هەیە داوای دەلیل بکەن!.
ئەما خودی ئەوانەی داوای دەلیل دەکەن و مامۆستانی ئەم سەردەمە بانگەشەی خەڵکی بۆ قورئان و حەدیس دەکەن!، فەهمی خۆیان و یان جەند فەهمێکی سەقەتی بەناو شێخ و ئەوانە کە لە سەلەف نین!، باسی مەفهومی ئەوان دەکەن!، خۆی ئا ئەمە ئەوپەری جاهیلیەت و گومرایە!، دەبێتە هۆکاری ئەوەی تەفرقە دروست بێت و کەسێک کە بەجاهیلی و نەزانی خۆی دەخاتە ناو بابەتێکی علمی و تێگەیشتنی سەقەتی بۆ دروست دەبێت لەسەر قورئان و حەدیس!.
لێرەوە تێدەگەین لە جێگای جەند تێگەیشتنێکی سەلیم بۆ قورئان و حەدیس هەزارن تێگەیشتنی سەقەت بەرامبەر بە فەهمی سەلیم دروست دەبێت!. خەڵکی نابێت بەتایبەت خەڵکی عەوام نابێت هەرگیز شوێن دەلیل بکەون!، بەڵکو دەبێت شوێن ئەهلی زکر بکەون، خەڵکی دەبێت ئاراستە بکرێن لەسەر ئسوڵ و عەقیدە و فقهی ئیمامێکی گەورەی ئومەت!!. ئێمەش وەک ئەهلی سوننە بێگومان روونە لامان ٤ ئێمامی گەورەمان هەیە و دەبێت خەڵکی شوێنکەوتی یەکێک لەو ئیمامانە بێت!.
بەداخەوە زۆربەی مامۆستاکانی ئێستا جاهیلن بە ئسوڵی فقهـ و علمی مەنتق و زۆر بابەتی تر!، فەهمی خۆیان ئەخەنە ناو حەدیس و قورئان و بە فەهمی خۆیان لێکی ئەدەنەوە!. ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی خەڵکی داوای دەلیل بکات و هەر کەسێک لەلایکەوە ببێتە ئیمامێکی موجتەهید و فتوا بدات و تێگەیشتنی خۆی بۆ ئایەت و حەدیس هەبێت!، لە کاتێکدا نەزانە بە هەموو علومە شەرعیەکان!.
هەر هۆکاری لامەزهەبی و جاهیلیەتە بە علومە شەرعیەکان کە بۆتە هۆکاری ئەوەی تەفرقە دروست بێت!، کەسانێک دروست بێت کە بە ئیمامە گەورەکانی ئومەت بلێت نەزان و جاهیل! وشەی نەپێکانیان بۆ بەکاربهێنیت!، لە کاتێکدا خۆی لە ژێر سفرەویە!.
("پوختەی قسەکانم ئەوەیە بانگەشە کردنی خەڵکی بۆ قورئان و حەدیس گومرایە!، کۆمەڵێک بەکاریدەهێنن بۆ راکێشانی خەڵکی لەسەر ئەساسێکی ناعلمی و جاهیلیەت!، دوورن لە فەهمی سەلیم و سەلەف!،خەڵکی عەوام دەبێت شوێن کەوتی سەلەف بێت و هەڵگری مەنهەج و عەقیدەیەک لە سەلەف بێت!، مامۆستاکانی ئێستا کەوتونەتە ئەو هەڵەیە گەورەیە!!. درۆیەکی گەورەشە ئەوەی بڵیت فەهمی سەحابە!، جونکە سەحابەکان خۆیان خیلافیان هەبووە! مەدرەسەی تێگەیشتنی ئیمام مەسعود و ابن عەباس، دوو مەدرەسی گەورەی خیلافین لە ئومەت و مەشورە!. رەحمەتی خوایان لێبیت!.
ئەوەی زەرورە بکرێت گەرانەوەیە بۆ توراسی ئومەت و زیندووکردنەوەی فەهمی سەلیم و مەنهەج و عەقیدەی ئەوانە!. تا لەو جاهیلیەتە بێینە دەرەوە!.")
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
وێنەیەک لە ئەرشیفی پاپادا دۆزراوەتەوە!، مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ 8ی ز...!
"هارونە ڕەشید" لەسەر تەخت دانیشتوە و نوێنەرانی رۆم چۆکیان بۆ داداوە...!
ئەم وەفدانەی ڕۆم و ئێفڕەنج لەو سەردەمەدا زۆر دەهاتنە خزمەتی خەلیفەی مەزن!.
#توراس#وێنەیەک_لە_مێژوو
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
هەڵوەشاندنەوەی گومانی بێباوەڕان بە وەڵامی لاواز، بۆخۆی هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی گومانەکان...!
---ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە "فخر الدين الرازي"---
#توراس#وێنەیەک_لە_مێژوو
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
هەر کەسێک بروای بە ڕێژەی موشتەرەك لەنێوەنی خوا و عەبد هەبێت!، تا لوتکە جاهیل و گومرایە!، خودی برواکەی کفرێکی گەورەیە..!
#ئیدراک
لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
