752
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+27 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
752
+1
ئەوەی بۆت دەمێنێتەوە لە جیهانی مۆدێرنەدا تەنیا مشتێکە لە خۆڵەمێشی ئارەزووەکانت، کە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە مرۆڤ تێیدا سەنتەر بێت!. ئەمەش لە ئەنجامی هەبوونی ئەم فەهمە مۆدێرنەیە کە بەهاکان هەموو ئەشکێنێت و کۆتایی بە سەنتەر بوونی "خوا" ئەهێنێت لەناو کۆمەڵگادا!. ئەمە جیهانێکە کە تێیدا شتێک بوونی نیە بەناوی فەزیڵەت و هەوڵدانی تاک بۆ بەدەستهێنانی فەزیڵەت، بەڵکو تەنها جەنگێکە کە بۆ تێرکردنی ئارەزووەکان و بەتاڵکردنەوەی خەریزەکانە لە فۆرمێکدا کە تەنها ئیرادەی مرۆڤ سەنتەرە و "خوا" تێیدا ونە!.
لێرەوە ئەم دەروازەیە دەکرێتەوە کە بەها و فەزیڵەت ڕادەماڵێت، هەموو پسیارە وجودیەکان لە گۆشەیەکی بێمانای و فەرامۆشکراودا بەجێدەهێڵێت!.
زمانی جیهانی مۆدێرنە لە وڵامی ئەم پسیارانەی دەربارەی وەزیفەی مرۆڤ و رۆیشتنی بەرەو تاریکی و هۆکاری مانەوەی، زمانەکە طەطەڵە دەکات و ناتوانێت ڕستەیەکی مانادار ببەخشێت بە مرۆڤ تا بتوانێت رێژەیش قەناعەت بکات!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
752
ئیمامی مالیک، لە ١٧٩ی هیجری وەفاتی کرد... ڕەحمەتی خوای لێ بێت!!
کۆتا ئیمام لەناو ٣ جیلەکەی سەلەفی ساڵح ئیمام مالیکە!!
واتە تەنها ئیمامی گەورە ابو حەنیفە و ئیمامی مالیک لەناو سەلەفی ساڵحن!!.
#ئەهلی_سوننە
تیلیگرام: https://t.me/Turase
752
رۆشنطرەکانی کوردستان ..
گەر ویستان پاشەرۆی پوچگەرای و بێمانایی و خەیاڵی حوشترەکەکان بدۆزنەوە، هەڵسن بە خوێندنەوەی کتێبەکانی رۆشنطرەکانی کوردستان وەکو: بەختیار و شێزارد و نمونەکانی ئەوان!.
ئەوان ئەنوسن زیاتر لە باڵای خۆیان، ئەوان ئەیانەوێت پاشەرۆکانیان لە جێگایی توالێت فرێبدەنە سەر لاپەرەکان، چونکە تۆیەکی کورد کە نوقمی لە نەقس و بەتاڵی لە پێداویستیەکانی روح، ئەوان بە تۆ نیشان ئەدەن کە مێژووی کورد چەندە جێگایی بێهیوایە و چەندە تاکی کورد بچوكە!.
لێرەوە تۆ ئەخەنە ئەو دیوی پەردەکەوە کە پوچگەرایی و خەیاڵی حوشترەکان دەست پێدەکات!. ئەوان ئەیانەوێت تۆ پاشەرۆکانی ئەو بە پارە بکرێت، بۆیەش بۆتۆ ئەنوسن:
دانیشتن لە قاوەخانیەک لەگەڵ یار یان چاوەڕوانی یار سیخناخە لە چێژی بێکۆتا!!.
ئەزانن تۆیەک کە نوقمی لە بەتاڵی بە چ سەرابێک و وشەیەکی بێمانا وا لە تۆ بکەن کە پاشەرۆکانیان بکرێت!!!.
-رۆشنطرەکانی کوردستان خودی خۆیان، جاهیلیەتی هەموو سەدەکانی رابردوویان کۆکردۆتەوە و ئەیبخەشنەوە لە چوارچێوەی هەندێک وشەی رازەوە کە هیچ ناچیتەوە سەر مانا راستیەکەی خۆی!، چونکە ئەوان لە راستیدا خاوەن هیچ بیروبروایەک نین و بەتاڵن و بێبەهایی ئەبەخشنەوە!، هەموو چێژی ئەوان ئاراستەی یەک لوتکەیە ئەویش فرێدانی ئۆرگازمە لەتاو جەهل و بەتاڵی خۆیان!.
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
752
گەردوون هیچ بەهایەکی نابێت!، ئەگەر پابەندی ئیرادەیەکی موتڵەق نەبێت!، هیچ مانایەکیش بوونی نیە و مەخلوق نیە جگە لە کەشفی مانای ئەزەلی نەبێت!، هیچ وجودێک غەیری موتڵەق نیە، گەر دەرهاویشتەی موتڵەق نەبێت!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
752
حیکمەتی ڕاستەقینە ئەوکاتە دێت!، کە تێدەگەین چەندە کەم تێدەگەین لە ژیان و خۆمان و جیهانی دەوروبەرمان!.
-سۆکرات-
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
752
بەراستی تێناگەم، بە چ رێگایەکی گەمژانەدا رۆیشتووی تا بگەیتە بریارێک کە لەگەڵ ئەم جیهانە مۆدێرنە و خیلافەکانی ئەم جیهانە دڵ نەرم بیت و برایەتی بکەیت؟!
لە کاتێکدا بە هەموو هێزیانەوە هەوڵ ئەدەن سەرت پان بکەنەوە بە وەهمی دڵ نەرمی و برایەتی؟!
من گومانم لە هەبوونی ئەقڵی تۆ هەیە کە ئەم جەنگە روح تێیدا مردووە و جیهانێکە کە لە ئەسڵەوە هەبوونی گوناحە، تۆش بانگەشەی دڵ نەرمی و روح و برایەتی تێدا ئەکەیت؟!
#ئیدراک
752
بەراستی نازانم من بگریەم بۆ جاهیلیەتی بەناو مەلا یان پێبکەنم بە ئەقڵی؟!
بەناو مەلایەک ئیلزام بکرێت و ناجار بکرێت لەلایان منداڵێکی جاهیلی تیکتۆک تا باسی عەقیدەیەک بکات کە هی عەوام و ناو خەڵکی ئاسایی نیە، دواتریش قسەکانی رێک پێچەوانەی ئەهلی سوننە بێت و جەهلی مورەکەبی هەبێت لە عەقیدە ئەهلی سوننە!!..
بەراستی جێگای پسیارە کە کۆمەڵگایی کوردی بۆچی ئەوها وێران بووە؟؟ بۆچی ئەوها نوقمی جاهیلیەت بووە؟؟ بەراستی ئەو کەسانەی عەوام ئاراستە دەکەن و نوخبەن بەم شێوازە وەک مەلا سۆران جاهیل بن و نەتوانن لە ئیلزام خۆیان نەجات بدات و بکەونە ژێر دەستی عەوامێک!!! ئەمە ئەو کەسە بێت خەڵک شوێنی بکەوێت؟؟ دەبێت شوێنکەوتوانی چۆن بن؟؟؟
یانی بەناو مەلایەک ئەوها گەمژە بێت بلێت خوا جسمی هەیە و دەست و قاچ و جولەی هەیە و جاوی هەیە جا تخوا ئەمە لەگەڵ مەسیحی و پتپەرستەکان جیاوازی چیە؟؟ زەلامێک بچوکترین کتیبی عەقیدەی ئەهلی سوننەی خوێندبی ئەزانیت (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءَ) شَيْءَ بە مانای وجود دێت و ئەڵێت خوا هیچ لەو وجودانە نیە کە مێشکمانە یان خاریجی مێشکمان.. هەرچەندە ئەوە لیرە باسی رەدی قسەکانی نیە!! بەڵکو داخی دڵی گەنجێکە بۆ کۆمەڵگاکەی کە ئەوها خەڵک و بەناو مەلا دەبینیت جەهلی مورەکەبیان هەیە!! بەراستی خەڵکی داماون!!!
بەراستی جێگایی ئەوەیە بۆ ئەو عەوامخانەیە بێتاقەت بی کە چۆن شوێن عەتف و هەستەکانیان کەوتوون و جاهیلن بە تەواویی ماددە مەعریفیەکان!...
دیقەت بدەن ئەوە بەرهەمی عەقیدەی وەهابی و سەلەفیەتە کە چەندین ساڵە ئەم خەڵکە داماوە چۆن گێژ کردووە!! بەناو مەلای جاهیلی ئەوهای پەروردە کردووە!!
#ئیدراک
752
هیچ شتێک بە هێندەی نوسین چاوەڕوانی ئەوەی لێناکەم کە بەتاڵم بکاتەوە، یارمەتیم بدا هەناسەی زیاتر بدەم و وشە قەتیس کراوەکان لە قورگم نەمێنەوە!، بەڵام ئەم کاتە هەست بە کارەساتێک دەکەم کە لە ناوەوەم کە ئیتر تاقەتی ئەوەم نەمێنیت وەسفی ناوەوەم بکەم و ئەم ژوورانەی کە لە ناوەوەم سیخناخن لە وشە، بەتاڵیان بکەمەوە و لە تاقەتی نوسین بکەوم!. لە حەقیقەتدا هەموو نوسینەکان تۆ دەگەیەنن تەنها بە یەک حەقیقەت و پەیام و هیچ شتێکی نوێی هەڵنەگرتووە!!
بەڵکو ئەمە رێکردنی ئیمەیە لەم ژیانە، کە لە دوای هەر بەتاڵ بوونەوەیەک لە نوسین بە هۆی رێکردنمان و بەرکەوتنی شتانێکی دونارە، دوبارەوە پر دەبینەوە و وشە قەتیس کراوەکان کە نامۆن بەم جیهانە تازەیە، لە تێکستێکدا بە رێگایەکی جیاواز ئەیگەینن و فرێی ئەدەینەوە دەرەوە!!.
752
ئەم مەفهومەی کە کاریگەری هەیە بەسەر تاکەوە و تەواوی کۆمەڵگاکانی داگیر کردووە، کە هێزی تاک ئەدۆزێتەوە لەوەی کە خاوەن ئیشێک پاک و خاوێن ئاست بەرز بیت بە فەهمی کۆمەڵگا و پارەیەکی باش و ژیانێکی کوالێتی بی!.
لەم رێگایەوە ئەیەوێت نیشانی بدا و فێرت بکات کە هیچ شتێک بەهای نیە جگە لە ماددە و کوالێتی کە ئەمەش هەڵدەستێت بە تێکدانی بەهای ئەو شتانەی کە بە راستەقینەی خاوەن بەهان لە ئەزەلەوە، بە تەواوەتی بەهای کەسایەتی و مەراتبی فکر و علم ئەشکێنێت!.
بێبەهاترین و بێماناترین شتەکان ئەکاتە سەنتەر بۆ ئاراستە کردنی تاک!. ئەم مەفهومە بەوەندەوە ناوەستێت!، بەڵکو هاوسەنگی تەواوی کۆمەڵگاکە تێکدەدات و یەکگرتن و پەیوەست بوونی روحەکان لەنێوان تاکەکان بەتەواوەتی هەڵدەوەشێنێتەوە، چونکە حەقیقەتەن نیشانی دەدات کە ئەوانەی لەم دونیایە ماددیەدا خاوەن کەمیەتی بن یەکسەر یەکسانە بە نەبوونی گرینگی کەسایەتی و کەسایەتیکی لاواز، ئەگەرچی خاوەن علم و مەراتبی بەرزی روحی بێت!.
دین لەو تاکەدا ئەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم مەفهومە و هەموو ئەم مانا و بەهایانەی کە ئەبەخشێت بە روح تەنها لە چوارچێوەی تێکست و زاهیری دا ئەمێنێتەوە و واقیعەن و حەقیقەتن هیچ کاریگەریەک لە خۆ ناگرێت بەسەر تاکەکەوە!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
752
ئەگەر پیاوێک بەردەوام هەوڵی باشی بدات!، بەدڵنیاییەوە لەناو ئەو ژمارە زۆرەی کە باش نین، دێتە وێرانکاری!!. لێرەوە شازادەیەک کە دەیەوێت دەسەڵاتەکەی بپارێزێت، دەبێت فێربێت چۆن باش نەبێت!!، وە ئەم زانستە بەکاربهێنێت!، یان خۆی لە بەکارهێنانی بپارێزێت کە پێویستی نیە!! وە بەکاریبهێنێت کە پێویست بوو!.
💬-Niccolò Machiavelli-💬
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
752
السلام علیکم... ئەزیزانم سبەی شەو دەرسەکانی مامۆستا محمد رازی دەستپێدەکاتەوە هی شەرحی عەقیدەی "هداية المريد لجوهرة التوحيد".. هەر برایەک و خوشکێک حەز دەکات ئەتوانێت سبەی شەو ئامادە بێت سەعات ٩ بە کاتی کوردستان لەم گروپەی خوارەوە هی توراسیەت...لەوێدا راستەوخۆ مامۆستا دەرسەکان شەرح دەکات
https://t.me/Turaseat
752
ئەوکاتەی کە "ماتریالیزمی" سەدەی نۆزدەهەم مێشکی مرۆڤی داخست بۆ ئەم شتانەی کە لە سەرووی خۆیەوەن!!، دەروونناسی سەدەی بیستەم مێشکی مرۆڤی کردەوە بۆ ئەم شتانەی لە خوار خۆیەوەن!!.
💬-Ananda Coomaraswamy-💬
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
752
گوێبگرن، بزانن مەنهەجی و عەقیدەی وەهابی چۆن رێکەوتنی لەگەڵ کافرە بەریتانیاکان کرد و لەگەڵ کافران دژی موسڵمانان وەستایەوە کە خەلافەتی عوسمانی بوو!!..
بزانن عەبدوڵعەزیز ئال سعودی وەهابی چۆن نامە بۆ سەرۆک عەشیرەتەکانی تر ئەنێرێت و بانگەشە ئەوە دەکات کە دژایەتی دەوڵەتی عوسمانی بکات!!..
بۆیە دەبێت موسڵمانانی ئێستا ئاقڵ بن و لە خەو هەڵسن ئاگاداری مێژووبن!! کە چۆن سەلەفی و وەهابی لە خزمەتی بەریتانیا و کفر و مولحیدەکانە!! ئەو مەنهەج و عەقیدە سەخیفە یەکێک بوو لەم هۆکارە گرینگانەی کە دەوڵەتی عوسمانی کەوت، بووە هۆکاری فیتنە لەناو خۆی خەلافەتی ئیسلامی و رێکەوتنی لەگەڵ کافران کرد!!.
ئێستاش لەم مەنهەجە دەبینن کە چۆن مەدخەلی و تەکفیر و داعشی دروست کردووە و بۆتە بەڵا و فیتنە لەناو ئومەت!!
دیقەت بدەن کە چۆن خەلافەتی عوسمانی بە تورک ناو دەبەن لە نامەکاندا، ئەو دژایەتیە زۆرەی تورک دەکریت و رەگەزەیاتی دروست بووە وەهابیەت یەکێکە لەم هۆکارە سەرەکیەکانە!!..
تەنانەت دیقەت بدەن، ئەم هەموو زانا کوردە ئیسلامیە کە ئێمە خاوەنین، هەموویان بە گومرا و خارجی ئەهلی سوننە دادەنرێت لە مەنهەجی وەهابی و سەلەفی!! تا بچین ببینە هەڵگری مەنهەج و عەقیدەی عەشایری نەجدی!!!.
دەبێت ئەوە روون بێت کە ئەقڵی لادێی و عەشایری و جاهیلی رێک عەقیدەی سەلەفی و وەهابیە!! کە دین بەکار دەهێنن بۆ خزمەتکردنی بەریتانیا و کافران و کوشتنی موسڵمانان!!..
هیوادارم ئێوەش برۆن گوێ لە تەواوی مێژووەکە بگرن و بزانن چ فەزاحەتک هەبووە!! و ئێمەش خەوتوین!!
#وەهابیزم #موجەسیمە #خواریج #سەلەفی
تیلیگرام: https://t.me/Turase
752
جا تۆ مەسەلەی رەهەندەکان لەلایەک دابنی!!
شتێکی زۆر سەخیف هەیە لە هزری ئەم موسڵمانە حەداسیە هزرسزانە، ئەویش ئەوەیە دەبێت هەموو شتێک لەگەڵ زانستدا یەک بگرێتەوە یان بیسەلمێنت!!..
یانی خوا ئەمر بە شتێک دەکات، ئەم ئەمرە سوودی هەبێت یان نا لە رووی زانستەوە ئەمرە و هەیە و دەبێت تەسلیم بیت!!.. بەڵام ئەم هزرسزانە ئیلا دەبێت شتێک بدۆزنەوە وەک سوود تا قەناعەت بەوە بکەن کە شتەکە بکەن!!!
لەلایەکی تریشەوە زۆربەی جاهیلن بە زمانی عەرەبی!! هاتوون بە تەرجومەی ئینگلیزی لە قورئان تێدەگەن!!🤡 .. وەک سەلەفیەکان ئەڵێن: ئیمامەکان مرۆڤ بوون و ئیمەش مرۆڤین، بۆخۆمان لە قورئان و حەدیس تێدەگەین!!.
کورە هزرسز ئەوە ئەتو چ دەرێی؟؟😁
دواتریش کابرا دکتۆری ددانە یان لە زانکۆیە بۆ پزیشکی دەخوێنیت، کێ حەقی ئەوەی پێدای قسە لەسەر دین بکەی کە لە ژیانت یەک کتیبی عەقیدە و ئسول و مەنتقت نەخوێندووە؟؟ 🤔
کێ وتی دکتۆر و ئەوانە مافیان هەیە قسە لەگەڵ مولحید بکەن و تەداخولی باسی عەقیدەی بکەن؟؟ مەگەر مەفهمی سەخیفی مۆدێرنەکان نەبێت!!
هزرسز ئاخر تۆ هاتووی دوو لاپەرە فیزیا و بیرکاریت خوێندووە، نازانی مانای دەرهاویشتە و حدوث چیە!! بە هەزار ڕوونکردنەوەش ناچێتە مێشکت، چونکە جەنابت هزرسزی حەداسی!!...
بەداخەوە، هەرچی عەوامە شوێن کەوتووی ئەم هزرسزە حەداسیانەیە، لە جێگایی ئەوەی خەڵک گوێ لەوانە بگرن کە علومە شەرعیەکان ئەخوێنن کەچی ئەرۆن گوێ لە پزیشکەکان ئەگرن🥲...
کەسێک لەم قسانەم تێدەگات کە ئاگاداری عەوامخانەکانی وەک تیکتۆک و فەیسبووک بێت!!
752
موسڵمانی حەداسی هزرسز🤡
بەراستی هەندێک موسڵمانی حەداسی(مۆدێرنە) زۆر کۆمیدین!!😁
برویان بە رەهەندەکان (dimension) هەیە، کە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نیە و تیۆریەک زیاتر نیە!، لە هەمووی خۆشتر ئەوەیە ئەوان برویان بەم رەهەندانە هەیە کە گوایە بە بەڵگەی ماتماتیک!، ئێ رۆڵە خۆ ماتماتیک وجودێکی فیزایی نیە و تەنها وجودی هزری نەک خاریجی هزر!!
یانی بەراستی تۆ شتێک دەکەیتە بەڵگە بۆ بوونی شتێکی خاریجی کە خودی بەڵگەکە وجودی خاریجی نیە🤡
بروا بکەن لایەک لەم موسڵمانە مۆدێرنانە و ئەوانەی بە لاپەرەیەکان لە عەقیدە و مەنتق نەخوێندووە، خۆیان پێویستیان بە ئەوەیە هەیە بانگەشە بکرێن بۆ ئیسلام، چونکە نوقمن لە فەزاحەت و جاهیلیەت!!
قوربانتانم ئەوانەی هاتن بە زانست هاتن باسی دین و خوایان کرد، رێک لە دەمی بدەن، ئەگینا فڵتەی ئەوها لێدەدات، بە واستەی جەهلەوە نەبیت یەکسەر کافر دەبێت🤣
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
752
دەبێت لە چەمکی نەتەوە دوور بکەوینەوە وەک چۆن لەلایەن شۆڕشی فەرەنسا پەرەی پێدرا!.
-Ernst Jünger-
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
