fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

وحدوي

وحدوي

رفتن به کانال در Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

نمایش بیشتر
758
مشترکین
+224 ساعت
+57 روز
+230 روز
آرشیو پست ها
هیچ شتێک بە هێندەی نوسین چاوەڕوانی ئەوەی لێناکەم کە بەتاڵم بکاتەوە، یارمەتیم بدا هەناسەی زیاتر بدەم و وشە قەتیس کراوەکان لە قورگم نەمێنەوە!، بەڵام ئەم کاتە هەست بە کارەساتێک دەکەم کە لە ناوەوەم کە ئیتر تاقەتی ئەوەم نەمێنیت وەسفی ناوەوەم بکەم و ئەم ژوورانەی کە لە ناوەوەم سیخناخن لە وشە، بەتاڵیان بکەمەوە و لە تاقەتی نوسین بکەوم!. لە حەقیقەتدا هەموو نوسینەکان تۆ دەگەیەنن تەنها بە یەک حەقیقەت و پەیام و هیچ شتێکی نوێی هەڵنەگرتووە!! بەڵکو ئەمە رێکردنی ئیمەیە لەم ژیانە، کە لە دوای هەر بەتاڵ بوونەوەیەک لە نوسین بە هۆی رێکردنمان و بەرکەوتنی شتانێکی دونارە، دوبارەوە پر دەبینەوە و وشە قەتیس کراوەکان کە نامۆن بەم جیهانە تازەیە، لە تێکستێکدا بە رێگایەکی جیاواز ئەیگەینن و فرێی ئەدەینەوە دەرەوە!!.
13 مه 2024, 13:23

ئەم مەفهومەی کە کاریگەری هەیە بەسەر تاکەوە و تەواوی کۆمەڵگاکانی داگیر کردووە، کە هێزی تاک ئەدۆزێتەوە لەوەی کە خاوەن ئیشێک پاک و خاوێن ئاست بەرز بیت بە فەهمی کۆمەڵگا و پارەیەکی باش و ژیانێکی کوالێتی بی!. لەم رێگایەوە ئەیەوێت نیشانی بدا و فێرت بکات کە هیچ شتێک بەهای نیە جگە لە ماددە و کوالێتی کە ئەمەش هەڵدەستێت بە تێکدانی بەهای ئەو شتانەی کە بە راستەقینەی خاوەن بەهان لە ئەزەلەوە، بە تەواوەتی بەهای کەسایەتی و مەراتبی فکر و علم ئەشکێنێت!. بێبەهاترین و بێماناترین شتەکان ئەکاتە سەنتەر بۆ ئاراستە کردنی تاک!. ئەم مەفهومە بەوەندەوە ناوەستێت!، بەڵکو هاوسەنگی تەواوی کۆمەڵگاکە تێکدەدات و یەکگرتن و پەیوەست بوونی روحەکان لەنێوان تاکەکان بەتەواوەتی هەڵدەوەشێنێتەوە، چونکە حەقیقەتەن نیشانی دەدات کە ئەوانەی لەم دونیایە ماددیەدا خاوەن کەمیەتی بن یەکسەر یەکسانە بە نەبوونی گرینگی کەسایەتی و کەسایەتیکی لاواز، ئەگەرچی خاوەن علم و مەراتبی بەرزی روحی بێت!. دین لەو تاکەدا ئەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم مەفهومە و هەموو ئەم مانا و بەهایانەی کە ئەبەخشێت بە روح تەنها لە چوارچێوەی تێکست و زاهیری دا ئەمێنێتەوە و واقیعەن و حەقیقەتن هیچ کاریگەریەک لە خۆ ناگرێت بەسەر تاکەکەوە!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
13 مه 2024, 05:49

13 مه 2024, 02:24

ئەگەر پیاوێک بەردەوام هەوڵی باشی بدات!، بەدڵنیاییەوە لەناو ئەو ژمارە زۆرەی کە باش نین، دێتە وێرانکاری!!. لێرەوە شازادەیەک کە
ئەگەر پیاوێک بەردەوام هەوڵی باشی بدات!، بەدڵنیاییەوە لەناو ئەو ژمارە زۆرەی کە باش نین، دێتە وێرانکاری!!. لێرەوە شازادەیەک کە دەیەوێت دەسەڵاتەکەی بپارێزێت، دەبێت فێربێت چۆن باش نەبێت!!، وە ئەم زانستە بەکاربهێنێت!، یان خۆی لە بەکارهێنانی بپارێزێت کە پێویستی نیە!! وە بەکاریبهێنێت کە پێویست بوو!. 💬-Niccolò Machiavelli-💬 #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
12 مه 2024, 18:29

السلام علیکم... ئەزیزانم سبەی شەو دەرسەکانی مامۆستا محمد رازی دەستپێدەکاتەوە هی شەرحی عەقیدەی "هداية المريد لجوهرة التوحيد".. هەر برایەک و خوشکێک حەز دەکات ئەتوانێت سبەی شەو ئامادە بێت سەعات ٩ بە کاتی کوردستان لەم گروپەی خوارەوە هی توراسیەت...لەوێدا راستەوخۆ مامۆستا دەرسەکان شەرح دەکات https://t.me/Turaseat
11 مه 2024, 15:35
12 مه 2024, ~15:29

ئەوکاتەی کە "ماتریالیزمی" سەدەی نۆزدەهەم مێشکی مرۆڤی داخست بۆ ئەم شتانەی کە لە سەرووی خۆیەوەن!!، دەروونناسی سەدەی بیستەم مێشک
ئەوکاتەی کە "ماتریالیزمی" سەدەی نۆزدەهەم مێشکی مرۆڤی داخست بۆ ئەم شتانەی کە لە سەرووی خۆیەوەن!!، دەروونناسی سەدەی بیستەم مێشکی مرۆڤی کردەوە بۆ ئەم شتانەی لە خوار خۆیەوەن!!. 💬-Ananda Coomaraswamy-💬 #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
09 مه 2024, 06:44

گوێبگرن، بزانن مەنهەجی و عەقیدەی وەهابی چۆن رێکەوتنی لەگەڵ کافرە بەریتانیاکان کرد و لەگەڵ کافران دژی موسڵمانان وەستایەوە کە خەلافەتی عوسمانی بوو!!.. بزانن عەبدوڵعەزیز ئال سعودی وەهابی چۆن نامە بۆ سەرۆک عەشیرەتەکانی تر ئەنێرێت و بانگەشە ئەوە دەکات کە دژایەتی دەوڵەتی عوسمانی بکات!!.. بۆیە دەبێت موسڵمانانی ئێستا ئاقڵ بن و لە خەو هەڵسن ئاگاداری مێژووبن!! کە چۆن سەلەفی و وەهابی لە خزمەتی بەریتانیا و کفر و مولحیدەکانە!! ئەو مەنهەج و عەقیدە سەخیفە یەکێک بوو لەم هۆکارە گرینگانەی کە دەوڵەتی عوسمانی کەوت، بووە هۆکاری فیتنە لەناو خۆی خەلافەتی ئیسلامی و رێکەوتنی لەگەڵ کافران کرد!!. ئێستاش لەم مەنهەجە دەبینن کە چۆن مەدخەلی و تەکفیر و داعشی دروست کردووە و بۆتە بەڵا و فیتنە لەناو ئومەت!! دیقەت بدەن کە چۆن خەلافەتی عوسمانی بە تورک ناو دەبەن لە نامەکاندا، ئەو دژایەتیە زۆرەی تورک دەکریت و رەگەزەیاتی دروست بووە وەهابیەت یەکێکە لەم هۆکارە سەرەکیەکانە!!.. تەنانەت دیقەت بدەن، ئەم هەموو زانا کوردە ئیسلامیە کە ئێمە خاوەنین، هەموویان بە گومرا و خارجی ئەهلی سوننە دادەنرێت لە مەنهەجی وەهابی و سەلەفی!! تا بچین ببینە هەڵگری مەنهەج و عەقیدەی عەشایری نەجدی!!!. دەبێت ئەوە روون بێت کە ئەقڵی لادێی و عەشایری و جاهیلی رێک عەقیدەی سەلەفی و وەهابیە!! کە دین بەکار دەهێنن بۆ خزمەتکردنی بەریتانیا و کافران و کوشتنی موسڵمانان!!.. هیوادارم ئێوەش برۆن گوێ لە تەواوی مێژووەکە بگرن و بزانن چ فەزاحەتک هەبووە!! و ئێمەش خەوتوین!! #وەهابیزم #موجەسیمە #خواریج #سەلەفی تیلیگرام: https://t.me/Turase
07 مه 2024, 16:43

جا تۆ مەسەلەی رەهەندەکان لەلایەک دابنی!! شتێکی زۆر سەخیف هەیە لە هزری ئەم موسڵمانە حەداسیە هزرسزانە، ئەویش ئەوەیە دەبێت هەموو شتێک لەگەڵ زانستدا یەک بگرێتەوە یان بیسەلمێنت!!.. یانی خوا ئەمر بە شتێک دەکات، ئەم ئەمرە سوودی هەبێت یان نا لە رووی زانستەوە ئەمرە و هەیە و دەبێت تەسلیم بیت!!.. بەڵام ئەم هزرسزانە ئیلا دەبێت شتێک بدۆزنەوە وەک سوود تا قەناعەت بەوە بکەن کە شتەکە بکەن!!! لەلایەکی تریشەوە زۆربەی جاهیلن بە زمانی عەرەبی!! هاتوون بە تەرجومەی ئینگلیزی لە قورئان تێدەگەن!!🤡 .. وەک سەلەفیەکان ئەڵێن: ئیمامەکان مرۆڤ بوون و ئیمەش مرۆڤین، بۆخۆمان لە قورئان و حەدیس تێدەگەین!!. کورە هزرسز ئەوە ئەتو چ دەرێی؟؟😁 دواتریش کابرا دکتۆری ددانە یان لە زانکۆیە بۆ پزیشکی دەخوێنیت، کێ حەقی ئەوەی پێدای قسە لەسەر دین بکەی کە لە ژیانت یەک کتیبی عەقیدە و ئسول و مەنتقت نەخوێندووە؟؟ 🤔 کێ وتی دکتۆر و ئەوانە مافیان هەیە قسە لەگەڵ مولحید بکەن و تەداخولی باسی عەقیدەی بکەن؟؟ مەگەر مەفهمی سەخیفی مۆدێرنەکان نەبێت!! هزرسز ئاخر تۆ هاتووی دوو لاپەرە فیزیا و بیرکاریت خوێندووە، نازانی مانای دەرهاویشتە و حدوث چیە!! بە هەزار ڕوونکردنەوەش ناچێتە مێشکت، چونکە جەنابت هزرسزی حەداسی!!... بەداخەوە، هەرچی عەوامە شوێن کەوتووی ئەم هزرسزە حەداسیانەیە، لە جێگایی ئەوەی خەڵک گوێ لەوانە بگرن کە علومە شەرعیەکان ئەخوێنن کەچی ئەرۆن گوێ لە پزیشکەکان ئەگرن🥲... کەسێک لەم قسانەم تێدەگات کە ئاگاداری عەوامخانەکانی وەک تیکتۆک و فەیسبووک بێت!!
07 مه 2024, 10:40

موسڵمانی حەداسی هزرسز🤡 بەراستی هەندێک موسڵمانی حەداسی(مۆدێرنە) زۆر کۆمیدین!!😁 برویان بە رەهەندەکان (dimension) هەیە، کە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نیە و تیۆریەک زیاتر نیە!، لە هەمووی خۆشتر ئەوەیە ئەوان برویان بەم رەهەندانە هەیە کە گوایە بە بەڵگەی ماتماتیک!، ئێ رۆڵە خۆ ماتماتیک وجودێکی فیزایی نیە و تەنها وجودی هزری نەک خاریجی هزر!! یانی بەراستی تۆ شتێک دەکەیتە بەڵگە بۆ بوونی شتێکی خاریجی کە خودی بەڵگەکە وجودی خاریجی نیە🤡 بروا بکەن لایەک لەم موسڵمانە مۆدێرنانە و ئەوانەی بە لاپەرەیەکان لە عەقیدە و مەنتق نەخوێندووە، خۆیان پێویستیان بە ئەوەیە هەیە بانگەشە بکرێن بۆ ئیسلام، چونکە نوقمن لە فەزاحەت و جاهیلیەت!! قوربانتانم ئەوانەی هاتن بە زانست هاتن باسی دین و خوایان کرد، رێک لە دەمی بدەن، ئەگینا فڵتەی ئەوها لێدەدات، بە واستەی جەهلەوە نەبیت یەکسەر کافر دەبێت🤣 #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
07 مه 2024, 05:44

دەبێت لە چەمکی نەتەوە دوور بکەوینەوە وەک چۆن لەلایەن شۆڕشی فەرەنسا پەرەی پێدرا!. -Ernst Jünger- #ئیدراک #توراس تیلیگرام: http
دەبێت لە چەمکی نەتەوە دوور بکەوینەوە وەک چۆن لەلایەن شۆڕشی فەرەنسا پەرەی پێدرا!. -Ernst Jünger- #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
06 مه 2024, 05:50

دڵ ئەگەر وەک بەرد بێت، ئەمە ئەیکات بە ئاو...!
05 مه 2024, 09:40

☪️
05 مه 2024, 05:14

04 مه 2024, 18:28

زۆرێکی ئەهلی علم لەم سەردەمەدا، ئەکەونە بەر هەژموونی نەزانی لە رووی گەیاندنی مەفهوم لەگەڵ هەڵسوکەوت و چۆنیەتی جولە بە رووی ئەوانەی خیلافیان هەیە!!. چوون ئەمانەی کە خۆیان پەیوەست کردووە بە علمەکانەوە زۆربەیان کەم ئەزموونن بە رووی کۆمەڵناسی و دەروونناسی و تەنانەت جیهانی دەرەوەی خۆیان!. (-هەڵبەتە مەبەستم ئەهلی علم لێرەدو ئەوانەیە زۆر پەیوەستن بە کتێب و دوورن لە جیهانی دەرەوە!، ئەگینا ئەزموون و ئەوانەی باسم کرد هەمووی بە علم حسابن! بەس بۆ ئەوەی مەبەستەکەم بگەینم ناجار بووم بلیم ئەهلی علم! یان ئەتوانم بلیم ئەوانەی ئەهلی علمن بەڵام بی ئەزموونن!). دەرگایەک دەبێتەوە لە قەتیس کردنی علم و خودی کەسەکە لە بازنەیەکی دیاریکرودا!! چوون ئەو ناتوانێت بەم نەزانیەی کە هەیەتی دەرەوەی بازنەی خۆی رووناک بکاتەوە بەم علم و حەقەی کە لایەتی!. بۆیە ئەو تەنها پەیوەست بووە بە کۆمەڵێک تێکست لەناو کتێبەکان و کۆمەڵێک مەفهوم کە ئەم مەفوهمانەش لەسەر ئەم حەقیقەتە قەتیس کراوەدا هاتۆتە کایەوە! لەگەڵ ئەوەش مەفهومی ئەوانەی خاوەن تێکستەکەن کەمێک هەڵگرتووە بەڵام دادی ئەم نەزانیەی ئەو نادات!، چوون نوسەرەکە بە تەواوەتی دوورە لەم جیهان و کەم ئەزمونیەی کە ئەهلی علمەکە هەیەتی! یان سادەتر بلین خوێنەرەکە!. لە راستیدا ئەمە شتێکی هەر ئەوها سادە نیە بەڵکو ئەمە کۆمەڵێک کێشە دروست دەکات و خیلاف ئەهێنیتە کایەوە!.. بۆ نمونە ئەگەر دوو کەسمان هەبێت لە ئەهلی علم!، دانیەک خاوەن ئەزموون و تۆزێک بە تەمەنتر و دانیەکیش کەم ئەزموون و بچوکتر بەڵام هەردووکی خاوەن علمن! تەنانەت ئەگەر کەم ئەزموونەکە علمیشی زیاتر بێت!!، ئەو کەسەی کە کەم ئەزموونە ناتوانێت جولە راستەکان بکات لە کات و شوێنی پێویست بە هێندەی ئەوەی کە خاوەن ئەزموونە، ئەگەرچی کەم ئەزمونەکە لەو ماددە مەعریفیە زیاتریشی خوێندبێ یان شارەزاتر بیت!. وەک چۆن ئەگەر دوو کەس کە دانیەکیان شاعیر بیت و دانیەکان سیاسی، بەڵام ئەگەر هەردووکیان مەبەستیان لە گیاندنی یەک پەیام بێت، دانەیەک بە سیاسی ئەیگەینیت و دانیەک بە شعر! ئەگەر دانیەکایش لە دەرووناسی و کۆمەلناسیەکە شارەزا بێت ئەزانێت ج جوڵەیەک پیویستە لە کاتی گەیاندنی ئەم پەیامە!. ئەمەش دەبێتە هۆکاری ناکۆیەک لەنێوان ئەم دوانە! بۆ نمونە دانیەک بەوەی تر ئەڵیت تۆ توندی یان نەرمی یان ئەوە شتێکی راست نیە بەم شێوازە گەیاندە!! ئەو بۆیە وائەلیت چونکە کەم ئەزمونە لە خوێندنەوەی کۆمەڵگا و دەروونی تاک!.. بەڵام هەردووکی هەڵگری یەک شتیشن!!. بۆ دواجار ئەوەی کە پێویستە تێیدا بکرێت، دەرچوونە لەم بازنە قەتیسە و ئاشنا بوونە بە بازنەکانی تر و تێپەراندنی کاتەکانە لە کرداری نوێ و ناسینی نوێ و شوێنی نوێ!، کە ئەمانە ئەبنە بنەڕەتێکی زۆر بەهێز بۆ وەرگرتنی ئەم علم و پەیامەی کە پێویستە تۆ بیگەینیت!. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
02 مه 2024, 11:42

نەزمێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کە تەنیا لە پێناو ژیانی کاتیدا دروست کراوە!!، ئەمەش تەنیا تایبەتمەندی جیهانی مۆدێرنە!، و
نەزمێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کە تەنیا لە پێناو ژیانی کاتیدا دروست کراوە!!، ئەمەش تەنیا تایبەتمەندی جیهانی مۆدێرنە!، واتە جیهانی دژە توراسیە!!. -Julius Evola- #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
02 مه 2024, 07:34

زۆر تایبەتە....❤️
02 مه 2024, 04:56

ئەفلاتون تێبینی ئەوەی کردبوو کە: ستەمکاری جگە لە دیموکراسی هیچ سیستەمێکی سیاسی دیکە هەڵیناگرێت، واتە لە لوتکەی ئازادیەوە، کەم
ئەفلاتون تێبینی ئەوەی کردبوو کە: ستەمکاری جگە لە دیموکراسی هیچ سیستەمێکی سیاسی دیکە هەڵیناگرێت، واتە لە لوتکەی ئازادیەوە، کەمنەکراوترین ستەمکاری و توندترین کۆیلایەتی سەرهەڵدەدات!. -Julius Evola- #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
01 مه 2024, 15:24

مرۆڤی مۆدێرن لە زیندانە بەڵام پێی وایە ئازادە!، چونکە خۆی لە دەست لێدانی دیوارەکانی زیندانیەکە دەپارێزێت!... -Nicolás Gómez D
مرۆڤی مۆدێرن لە زیندانە بەڵام پێی وایە ئازادە!، چونکە خۆی لە دەست لێدانی دیوارەکانی زیندانیەکە دەپارێزێت!... -Nicolás Gómez Dávila- #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase
01 مه 2024, 06:40

ئەتوانن داخیلی ئەم گروپە بن، کە سەر بەم کەناڵەیە: https://t.me/Turaseat
28 آوریل 2024, 18:39

photo content
28 آوریل 2024, 18:34