وحدوي
Ir al canal en Telegram
739
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
+230 días
Archivo de publicaciones
739
بجێگە لەم کەناڵە بەناوی توراسی... گروپێکیش هەیە تایبەتە بەو کەناڵە بەناوی توراسیەت..
ئەوانەی حەز ئەکەن ئەتوانن داخیل بن:
https://t.me/Turaseat
739
ژمارەی ئەو کەسانە لە زیادبووندایە کە هێشتا هەست بە خواستێکی ناڕوون بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەستێکه ڕاستەقینە دەکەن بۆ ڕزگاری!. بۆ ئەوەی ڕێگاکە پیشانی ئەو جۆرە کەسانە بدەین، بۆ ئەوەی پارێزگارییان لێبکەین لە مەترسییە ڕۆحییەکانی دونیای ئێستا، پێویستە بەرەو ناسینی حەقیقەتیان ببیەن و ئیرادەیان ڕەها بکەن بۆ ئەوەی هەندێکیان بتوانن بچنە نێو هێڵی "ئاگامەندی"!. هەروەها ئەوە باشترین شتە کە بۆ ئێمە بمێنێتەوە! بۆیە پێویستە بەها توراسیەکان دووبارە و سێبەریان نیشان بدرێن، بە ڕوونی و توندتر!. تەنانەت ئەگەر ئەم بەهایانە لەمڕۆدا نەتوانرێت بەدی بهێنرێن!، ئەوا زۆر زیاترن لە بیرۆکەی سادە!. ئەوان جێگرین!.
-یولیوس ئیڤۆلا-
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
بەشێک لەوانەی کە پاشەکشە دەکەن لە وەرگرتنی ئەم مەفهومیەی کە علم و مەفهومە ئەزەلیەکان سەنتەر بێت بۆ ئاراستەکردنی تەواوی تاکەکان لەناو ئومەتێکدا، دەگەرێتەوە ئەم هۆکارەی کە وەرگرتنی ئەم مەفهومە بۆ بە سەنتەر کردنی، بە تەواوەتی قورسایەکەی زۆر دروست دەکات بەسەر وجودی ئەم تاکە!. ئەمەش مانای ئەمە نادات کە ئەم قورسایە لە حەقیقەتدا لەناو پێکهاتەی مەفهومەکدایە! بەڵکو ئەم قورسایە دروست بووە لەسەر تاکەکە بە هۆکاری ئەمەی ئەو لە ژێر کاریگەری مەفهومی مرۆڤ و ئارەزوو سەنتەری بووە!، ئەمەش بە تەواوەتی ڕوحی خۆی لە ژوورێکی سیخناخ لە هیلاکیەدا ئەبینیتەوە!، بە رووی وەرگرتنی ئەم مەفهمەی یەکەمیش ئەم هیلاکەتیەش لەگەڵ خۆیدا ئەهێنێت!. لێرەوە ئیرادەیەک بۆ گەرانەوە لە هەنگاوەکان دروست دەبیت بە رووی مەفهومی یەکەم!، ئەمەش کێشەیەکی تەواو روونە و درک ئەتوانرێت بکرێت بە ئاسانی!. بۆیە بەشێک لە قوربانی دەوێت لەم کاتەدا بۆ وەرگرتنی مەفهومی یەکەم کە شایەتی، ئەم قوربانیەش گومانێک نیە زیاتر ڕوحەکە ئەخاتە بەر هەژموونی نالەباری!!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
السلام علیکم...
لەم ئەلبومەی یوتوب ئەتوانن تەواوی کتێبی "الأربعين النووية" کە شەرحی حەدیسە لەلایەن مامۆستای خۆشەویست "محمد شافعی" کراوە!، کە شەرحێکی زۆر رێک و جوانە کە تەنها 24 دەرسە!.
لینکی یوتوب:
https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBiroGH97f2Tt2eOm70MZzIv&si=JofudCR35WBzld9S
#ئەهلی_سوننە
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
739
السلام علیکم...
لەم ئەلبومەی یوتوب ئەتوانن تەواوی کتێبی "الأربعين النووية" کە شەرحی حەدیسە لەلایەن مامۆستای خۆشەویست "محمد شافعی" کراوە!، کە شەرحێکی زۆر رێک و جوانە کە تەنها 24 دەرسە!.
لینکی یوتوب:
https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBiroGH97f2Tt2eOm70MZzIv&si=JofudCR35WBzld9S
#ئەهلی_سوننە
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
739
السلام علیکم...
لەم ئەلبومەی یوتوب ئەتوانن تەواوی کتێبی "الأربعين النووية" لە فقهی شافعی بە شەرحی مامۆستای خۆشەویست "محمد شافعی" سەیر بکەن!، کە شەرحێکی زۆر رێک و جوانە کە تەنها 24 دەرسە!.
لینکی یوتوب:
https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBiroGH97f2Tt2eOm70MZzIv&si=JofudCR35WBzld9S
739
ئەهلی "حەق" کاتێک لە مەیدانە بۆ رەدی عەقیدە و فکر و مەنهەجی بەرامبەری، هەرگیز بە هۆی ئەم رەدانەوەیە ناچێتە مقامێکی نزم کە هێرشی کەسایەتی و عەوامانە بکات بۆ شکاندنی بەرامبەری!.
ئەهلی "حەق" علم و بەڵگە لایان موعتەبەرە و ئیعتیمادی دەکەنە سەری!، گومانێکیش لەوەدا نیە ئەهلی "باطل" کە لە مەیدانە جگە لە بەکارهێنانی هێرشی سەر کەسایەتی و شکاندنی کەسەکە لەناو عەوامخانەی خەڵکی هیچی تر نیە!، چونکە ئەهلی "باطل" کە وایان پێ دەوترێت مانای ئەوەیە ئەوان لە مقامێکی نزمدان و علم و بەڵگە لایان موعتەبەر نیە و ئیعتیماد ناکەنە سەر ئەم دوانە، بەڵکو ئەوان ئیعتیماد دەکەنە سەر کۆکردنەوەی کۆمەڵێک کەسی عەوام کە جاهیلن بە تەواوی ماددە مەعریفیەکان و ئاراستەیان دەکەن بۆ هێرشی شەخسی و بەرد باران کردنی ئەهلی "حەق"، هەمان شتیش بەرامبەر بە فەخری کائینات کرا کە محمد ﷺ ، کە لەلایان ئەهلی "باطل" بەرد باران کرا و هیچ وڵامێکی علمی و بە ئەخلاقیان نەبوو بەرامبەر بە ئەهلی علم و ئەهلی "حەق".
بۆیە دەبێت ئەمە روون بیت هەموو ئەوانەی کە لەناو مەیدانێکدان بۆ سەرخستنی عەقیدە و مەنهەجی خۆی، تا ببێتە خیرە و نیعمەت لای خوا، هەرگیز نابێت نافسیان زاڵ بێت و بکەونە شەری شەخسی و شکاندنی کەسایەتی!، ئەوەی لەسەر ئێمە واجبە وەک ئەهلی "حەق" تەنها رەدی علمی و دەرخستنی بەڵگەکانە و منازەرە کردنە بە شێوازێکی تەواو علمی و ئەخلاقی، بەبێ بەکارهێنانی بچوکترین سوکایەتی و قسەی ناشیرین!، چونکە ئێمە بانگەشە بۆ "حەق" دەکەین، ئەگەر "حەق" بە چاوەشەکاری و سوکایەتی سەربکەوێت کەواتە "حەق" نیە و دژ بەیەک دروست دەبێت!. رەدی مەنهەجی توند و شکاندنی مەنهەج و بەکارهێنانی علم بۆ هەڵوەشاندنەوەی مەنهەج و عەقیدەی بەرامبەر لەلایان ئەهلی "حەق" شتێکی روونە کە پێویستە بکرێت، لەهەمان کاتدا پاراستنی نەفس و ئەخڵاقمان لە چەواشەکاری و سوکایەتی و قسەی ناشیرین و لێدان لە شتی شەخسی واجبە، پێویستە بە تەواوەتی دوور بین لەوانە، ئەگینا لەگەڵ ئەهلی "باطل" جیاوازی نابێت!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
کاتێک کە ئەقڵیەتیک نوقمی ماددەگەرایی دەبێت، جگە لە بەرهەمی بوونێکی لاشعور هیچی تر بەرهەم ناهێنێت!.
#ئیدراک #توراس
739
کە لە دەروازەی ئەم نوێگەرایەوە ئەرۆیتە ژوورەوە، ئەبینیت تاکەکان بە جۆرێک نوقمی ئەم جاهیلیەتە بوونە کە ناتوانی ئەلف و بێی ماددەیەکی مەعریفی بۆ شەرح بکەیت!، راستەوخۆ دەبیت خۆی(تاکگەرایی) بە سەنتەر بکات، بە واتایەک ئامادەیە نکۆڵی لە بوون خۆی بکات یان هەموو حەقێک رەت بکاتەوە تەنها لە پێناو مانەوەی بە سەنتەر بوونی خۆی!. ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەمەی هەرگیز نەتوانرێت ئەو تاکە لەم جاهیلیەوە بێتە دەرەوە کە فەردایەتی بۆتە عەبایەک بەسەر چاوەکانی!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
هەستت بەوە نەکردووە کە رۆژانە هەمیشە سەرقاڵی تێکردنی پێداویستیەکانی ڕوحتی؟؟!
کەسانێک برسین لە خۆشەویستی هەوڵ ئەدەن و سەرقاڵن بۆی، کەسانێک برسین بۆ باوانیان و بێ کەسن هەمیشە وێڵن بە دوای قەرەباڵغی، کەسانێک بێ هاوفکرن هەمیشە سەرقاڵن بە دۆزینەوەی کەسانێک هاوفکر تا وشەکانیان لە قورگیانەوە فرێ بدەنە دەرەوە!!!
ئیتر هەموویان لە شتانێک برسی کراون و کەسێکی تێر لە ڕوحەوە قورسە بدۆزیتەوە! چونکە ئامانجی ئەم جیهانە ئەوەیە کە تۆ برسی بێت و هەمیشە خەریکی ڕاکردن بین!!
لێرەوە بەرهەمهێنان و بەخشین کەسانێک ئەتوانن بیکەن کە زۆر قوربانی ئەدەن و زاڵ ئەبن بەسەر ئازاری برسیەتی ڕوحیان!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
گەورەترین کێشە برسیەتی ڕوحیە لەم سەردەمدا، کە ڕوحەکان هێندە برسی دەکرێن کە وای لێدەکات هەمیشە سەرقاڵی بێت بە دوای تێر کردنی ئەم برسیەتیە نەک بەخشین و بەرهەم هێنان!.
ئەمەش لە ئەنجامی ئەم جیهانەوە دروست بووە کە ئێستاکە هەمانە، ئەم جیهانەی کە بۆشایەکی گەورە ئەخاتە ڕوحەوە لە خۆشەویستی و دەربڕینی وشەکان بۆ هاو رێگا و هاوژیان و هاو فکرەکانمان، ئەم جیهانە هەڵدەستن بە تێکدان و راماڵینی تەواوی ئەوانە کە ڕوح موحتاجە پێی، دواتریش وای لێ دەکات ئەم خۆراکەی لە پیسترین و بێماناترین شوێنەکان بدۆزێتەوە!!!. ئەمانەش دەبنە هۆکاری نەخۆشی دەروونی و تەسک کردنەوەی دیدەی فکری و سەرقاڵیەتی بە بێمانایی!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
لە گۆمەڵگاکانی ئێمەدا هیچ بنەمایەکان نەهێشتۆتەوە بۆ دەست گرتن بە مەفهومە ئەزەلیەکان، بەڵکو ئەوەی کە پێمان ئەدەن وەهمێکە لەناو جلوبەرگێکی گرانبەها و کوالیتی. تەنانەت هیچ بەهایەک نەماوەتەوە بۆ ئەوەی ئێمەومانان بە یەقینەوە بروا بە بەهایەتی شتکە بکەین، بەڵکو شتێکە کە لە دوای بەدەستهێنانی ئەم بەهایەش ترسی نەمانی سیفاتی بەهایەتیەکەمان هەیە لە خودی شتەکە، ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی بڵێم لە کۆمەڵگاکانی مۆدێرنە هیچ بنەما و بەهایەک بوونی و تەنانەت خودی مرۆڤیش ناتوانێت لەو جیهانە مۆدێرنەدا بنەما و بەها بدۆزێتەوە.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
لە گۆمەڵگاکانی ئێمەدا هیچ بنەمایەکان نەهێشتۆتەوە بۆ دەست گرتن بە مەفهومە ئەزەلیەکان، بەڵکو ئەوەی کە پێمان ئەدەن وەهمێکە لەناو جلوبەرگێکی گرانبەها و کوالیتی. تەنانەت هیچ بەهایەک نەماوەتەوە بۆ ئەوەی ئێمەومانان بە یەقینەوە بروا بە بەهایەتی شتکە بکەین، بەڵکو شتێکە کە لە دوای بەدەستهێنانی ئەم بەهایەش ترسی نەمانی سیفاتی بەهایەتیەکەمان هەیە لە خودی شتەکە، ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی بڵێم لە کۆمەڵگاکانی مۆدێرنە هیچ بنەما و بەهایەک بوونی و تەنانەت خودی مرۆڤیش ناتوانێت لەو جیهانە مۆدێرنەدا بنەما و بەها بدۆزێتەوە.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
مجموعة في المقولات
تسلي العماة على بدر العلاة للملا فرهاد آگشته ومعه حواشي إبن الباساوي على بدر العلاة
وشرح إبن مؤمن على مقولات القزلجي
إعداد:أخينا أحمد هيوا الكركوكي
