fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

رفتن به کانال در Telegram

📚سەرچاوەی یەکەم و ڕاست و درووستی خوێندکارانی (زانکۆ و پەیمانگاکان). 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
7 226
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-577 روز
+43430 روز
آرشیو پست ها
ئاگاداریەک لە تۆماری بەیانیانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوورەوە، بۆ خوێندکارانی تازەوەرگیراو لە بەشە زانستییەکانی کۆلێژمان، بۆ سا
+1
ئاگاداریەک لە تۆماری بەیانیانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوورەوە، بۆ خوێندکارانی تازەوەرگیراو لە بەشە زانستییەکانی کۆلێژمان، بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧). سەرەتا بە ناوی خوای گەورە پیرۆزبایی لە خوێندکارانی ئازیزی تازەوەرگیراو و کەس و کاریان دەکەین، بە بۆنەى وەرگرتنیان لە بەشە زانستییەکانی کۆلێژمان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. خوێندکارانی ئازیز پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵ و داواکاریانەی لای خوارەوە بکەن: ١- مامەڵەی وەرگرتن لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/١٠/٧) ڕۆژی (چوارشەممە ) دەستپێدەکات و بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ بەردەوام دەبێت؛ لەو ڕێکەوتەوە دەتوانن سەردانی تۆمار بکەن بەمەبەستی وەرگرتنیان. ٢- پێویستە خوێندکار سەرجەم ئەو پێداویستییانە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، کە لەوێنەی هاوپێچی پێداویستیەکاندا دیاریکراوە. ٣- پێویستە فۆرمی زانیاریی بە پڕکراوەیی، کە لەوێنەی هاوپێچدا هاتووە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. سەربەست سەباح جەعفەر لێپرسراوی تۆماری بەیانیان هاوپێچ: وێنەی پێداویستییەکان و فۆرمی زانیاریی خوێندکار.
07 اکتبر, 12:47

دابەشکردنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بە مەبەستی خوێندن لە بەشەکانی کۆلێژمان ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە، کە خوازیارن لە بەش و
دابەشکردنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بە مەبەستی خوێندن لە بەشەکانی کۆلێژمان ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە، کە خوازیارن لە بەش و خوێندنە جیاوازەکانی کۆلێژماندا دەست بە خوێندن بکەن، بەپێی پلان و خواستی بەشەکانی کۆلێژمان، بەو شێوەیەی، کە لە خوارەوە ئاماژەیپێدراوە، فۆڕمی ڕاستەوخۆ دابەشدەکرێت: بۆ خوێندنی بەیانیان: - بەشی زمانی کوردی -بەشی باخچەی منداڵان -بەشی پەروەردەی تایبەت -بەشی تەکنەلۆژیای فێرکردن بۆ خوێندنی ئێواران: - بەشی زمانی کوردی -بەشی باخچەی منداڵان -بەشی پەروەردەی تایبەت -بەشی تەکنەلۆژیای فێرکردن خوازیاران دەتوانن لە ڕۆژی (چوارشەممە ٢٠٢٦/١٠/٧)، تاوەکو ڕۆژی (سێشەممە ٢٠٢٦/١٠/١٣)، سەردانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕم
07 اکتبر, 12:47

زانکۆی سلێمانی ئاگاداری …. بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە کۆلێجی زانستە سیاسییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ـ٢٠٢٧ ئاگادارتان دەکەینەوە
+1
زانکۆی سلێمانی ئاگاداری …. بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە کۆلێجی زانستە سیاسییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ـ٢٠٢٧ ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەتوانن لە سبەی چوارشەمەوە ٧/١٠/٢٠٢٦ سەردانی هۆبەی تۆماری کۆلێجمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنیان و ڕایی کردنی مامەڵەکانیان و دروستکردنی دۆسیەکانیان. تێبینی : لەڕێگەی ئەم دوو فۆڕمەوە ئەتوانن پێداویستیەکانتان ئامادە بکەن و تۆمار بکەن.
07 اکتبر, 12:47

پیام صوتی01:58
06 اکتبر, 16:31

ئەوانەی کە پێکەنینیان داناوە، هەر دیارە تا کۆتایی گوێیان گرتووە😅
06 اکتبر, 15:58

پیام صوتی02:51
06 اکتبر, 15:54

06 اکتبر, 13:33

چەند بریارێکی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر دەوامی خوێندن و دابەشکردنی فۆرمی راستەوخۆ دوای بە دوای
+1
چەند بریارێکی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر دەوامی خوێندن و دابەشکردنی فۆرمی راستەوخۆ دوای بە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی زانكۆلان لە ڕێكەوتی (٢٠٢٦/١٠/٤) بە ڕێزتان رادەگەینین كە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن: ١- رۆژی یەکشەممە لە ڕێكەوتی (٢٠٢٦/١٠/١١) یەكەم رۆژی دەستپێكی دەوامی قۆناغی یەكەم دەبێت. ٢- پێویستە لەسەر زانكۆكان ساڵنامەی قۆناغی یەكەم دابڕێژن بە مەرجێک هەر سمستەرێک (٢٠) هەفتە لە خۆ بگرێت و ماوەی خوێندن لە (١٤) هەفتە كەمتر نەبێت پاڵپشت بە ماددەی سێیەم لە ڕێنماپییە كانی جێ بە جێكردنی پێواژۆی بۆلۆنیا كە نووسراومان ژماره (١٧٢٣) لە ڕێكەوتی (٢٠٢٦/١١/٧) گشتاندن پێكراوە، وە بە هەمان شێوە بۆ سیستەمەكانی تری خوێندن. ٣- لە پەیوەندی كردنی قوتابیان و خویندكاران لە ئیستادا داوای (كەفالەت) نەكریت و دواتر تاكو كۆتایی سمستەری یەكەم (كەفالەت) ئەنجام بدریت. ٤- پێویستە لەسەر زانكۆكان پەلە بکەن لە ڕابكردنی مامەلەی ئەو قوتابی و خویندكارانەی كە داوای دابەزین و گۆڕینی شوین دەكەن بۆ ئەوەی لە زووترین كات پرۆسە كە ئەنجام بدریت و قوتابیان و خویندكاران دەوامیان لە دەست نەچیت. ٥- سەبارەت بە و بە شانەی كە بە خوێندنی گشتی و خویندنی پارالێل كەمتر لە (١٥) پانزە خوێندكار و قوتابیان هەیە ئەوا زانكو دەتوانیت فۆری راستەوخو دابەش بكات بەرەچاوكردنی مە رج و رێنماپییە كانی ئە و بە شه، وە تاكو كۆتایی دەوامی رۆژی پێنجشەمە ڕێكەوتی (٢٠٢٦/١٠/١٥) بەردەوام دەبێت. ٦- ئەنجومەنی كۆلیج بەڕپرسه لە یەکلای كردنەوەی پرسی هەڵپەساردن یان دەستپێكردنی دەوامی ئەو بە شانەی کە ژمارەی وەرگیروانی لە (١٥) خوێندکار و قوتابی كەمترە بە هەردو خوێندنی گشتی و خویندنی پارالێل ئەو قوتابی و خویندکارانەی سالی ڕابردوو كە بەهەر هۆكارک لە قۆناغی یەکەم ماونەتەوە. ٧- لە حالەتی هەڵپەساردنی خوێندنی قۆناغی یەکەمی هەر بەشێک پێویستە لەسەر زانكۆ پرۆسەی پەیوەندیکردن بۆ قوتابی و خویندكاره وەگرگیراوەکان جی بەجی بکەن و دواتر دواخستنی سالی خویتندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)یان بۆ ئەنجام بدەن. ٨- هەر قوتابی و خویندکاریک کە لە خالی سەرەوە ئاماژەی پێکراوە ئەگەر ڕەزامەند نەبوو لەسەر دواخستنی خویندنی سالی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ئەوا پێویستە لەسەر زانکو لە رێگەی سیستەمی زانکولاین داوای گۆڕینی شوینیان بۆ بكەن بەپێی کە مترین کۆنمرەی وەگیرا بۆ ئەو بەشەی قوتابی و خوێندکار هەڵیدەبژێرێت. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
06 اکتبر, 13:24

كۆلێجی تەكنیكیی كارگێڕیی ڕزگاری دابەشكردنی فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ وەرگرتن لە بەشەكانی تەكنیكیی ژمێریاریی و تەكنیكیی میدیا ڕادەگەیە
كۆلێجی تەكنیكیی كارگێڕیی ڕزگاری دابەشكردنی فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ وەرگرتن لە بەشەكانی تەكنیكیی ژمێریاریی و تەكنیكیی میدیا ڕادەگەیەنێت دەرچووانی (12)ـی ئامادەیی، كە فۆرمی زانکۆلاینیان پڕنەكردووەتەوە لەگەڵ دەرچووانی پۆلی (12)ـی ساڵانی ڕابردوو دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن. • زانیارییەكان بۆ تۆماركردن: - ناوی چواری خوێندكار - وشەی بەكارهێنەر (كۆدی ئەزموونی) - كۆلێج/ پەیمانگە - بەش - خوێندنی بەیانیان/ ئێواران • بۆ پڕکردنەوەی فۆرم: دەتوانن سەردانی بەشی تۆمار لە كۆلێجی تەكنیكیی كارگێڕیی بکەن.
06 اکتبر, 12:45

پێتڤیێت توماركرنێ بۆ قوتابیێت قوناغا ئێکێ ل کولیژ و پەیمانگەهێن سەر ب زانکۆیا ئاکرێ بو زانستێن کردار بۆ سالا خواندنێ (٢٠٢٦-٢٠
پێتڤیێت توماركرنێ بۆ قوتابیێت قوناغا ئێکێ ل کولیژ و پەیمانگەهێن سەر ب زانکۆیا ئاکرێ بو زانستێن کردار بۆ سالا خواندنێ (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ١- باوه‌رناما (شه‌شێ ئاماده‌یی) یا باوه‌رپێكری بیت ژ لایێ رێڤه‌به‌ریا گشتی یا په‌روه‌ردێ ڤە. ٢- كوپیەکا ره‌نگا و ره‌نك ژ (كارتا نیشتیمانی) (كارتا زانیاری) یان (ره‌گه‌زناما عێراقی) (ناسناما بارێ شارستانی) . ٣- هەشت (8) وێنەیێن ره‌نگا و ره‌نگ. ٤- به‌لگه‌ناما پشكنینا پزیشكی چاڤ و خوین یا باوه‌ر پێكری بیت ژلایێ لیژنا پزیشكی ڤه‌. ٥- بۆ قوتابیێن زانکۆلاین (50,000) هزار دینار پسوله ل دارایى بهێتە چێکرن. ٦- بۆ قوتابیێن (پارالێل وئێڤاران) قستێ خواندنێ دێ هێتە دەست نیشانکرن ل کولیژ وپەیمانگەهێ دگەل ئینانا دەستە بەری (کفیل) بەرێ سمستەرێ ئیکێ کوتاهی بهێت. ٧- سوزنامەک دێ ل کولیژ و پەیمانگەهێ هێتە چێکرن. ٨- ئیمێلێ (Email) دڤێت قوتابی هەبیت ل دەمێ خۆ تومارکرنێ. ٩- ئەڤان پێداویستێن ل سەری هاتینە دیار کرن ب شێوێ (PDF) دانە سەر (CD). تێبینی تومارکرنا ناڤێن قوتابیان ل رۆژا دوو شەمبی رێکەفتی٥-١٠-٢٠٢٦هەتا پێنچ شەمبیێ ١٥-١٠-٢٠٢٦دێ یا بەردەوام بیت. رێڤەبەریا تومارا گشتی یا زانکۆیا
06 اکتبر, 12:45

🟢⬆️
06 اکتبر, 11:54

ئەوانەی لە ڵایڤ بوون و پێڕانەگەشتم وەڵامی پرسیارەکانتان بدەمەوە، گەردنم ئازا بکەن و لێرەش ئەتوانن نامە بنێرن چەند پێڕابگەم ان شاء اللە بەسەرچاو: @dana_omarr
06 اکتبر, 11:54

وەرن، لە ڵایڤم: https://vt.tiktok.com/ZS9DxF59S4Uwm-zSvuN/
06 اکتبر, 11:04
06 اکتبر, ~11:53

پیام صوتی00:11
06 اکتبر, 10:51

پیام صوتی01:05
06 اکتبر, 10:50

پیام صوتی01:37
06 اکتبر, 10:49

پێداویستی کۆلێژی پزیشکی ددان لەزانکۆی هەولێری پزیشکی
پێداویستی کۆلێژی پزیشکی ددان لەزانکۆی هەولێری پزیشکی
06 اکتبر, 09:01

photo content
06 اکتبر, 09:01

معاملاتی خوێندکارانی کۆلێژی زانست/ زانکۆی هەڵەبجە لینکەکەش پڕبکەنەوە لەخوارەوەیە پێداویستیه‌كانی مامه‌ڵه‌ی خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌م له‌ به‌شه‌كانی کۆلێژی زانست _زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 .................................................... 1- بڕوانامه‌(شهادة)ی (12) ی ئاماده‌یی ڕه‌سه‌ن (اصلی) په‌سه‌ندكرابێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌. 2- به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌سیه‌كان(كارتی نیشتیمانی + فۆرمی خۆراك + كارتی زانیاری)= (اصلی + دوو دانه‌ كۆپی مله‌وه‌ن) ، له‌سه‌ر یه‌ك لاپه‌ڕە. 3- پشكنینی ته‌ندروسته‌ (پشكنینی چــاو + گروپی خوێن) 4- وێـنه‌ی خـوێندكار ( 3 ) دانه‌ وێنه‌ی معامه‌لات. 5- كۆدی ئاسایش، خوێندكار له‌ سنوری شاره‌كه‌ی خۆی ده‌یكات. 6- پشتگیری شوێنی نیشته‌جێ بوون (تأييد سكن) 7- به‌ڵێننامه‌ + كه‌فاله‌ت.👇🏽👇🏽👇👇 ............................................................................. پێویستیه‌كانی به‌ڵێننامه‌ی خوێندكار كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاسایی زانكۆ په‌سه‌ند ده‌كرێت. أ‌- پێویسته‌ خوێندكار خۆی ئاماده‌بێت. ب‌- كارتی نیشتیمانی ، (اصلی + كۆپی مله‌وه‌ن). ت‌- كارتی زانیاری (اصلی + كۆپی مله‌وه‌ن). ........................................................................... پێداویستیه‌كانی كه‌فاله‌ت، كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاسایی زانكۆ په‌سه‌ند ده‌كرێت أ‌- پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌فیلی خوێندكار ده‌كات پشتگیری فه‌رمانگه‌كه‌ی پێ بێت و بڕی مووچه‌كه‌ی له‌سه‌ر نوسرابێت كه‌ كه‌متر نه‌بێت له‌ (500.000)، خودی كه‌فیل ئاماده‌بێت له‌به‌رده‌م فه‌رمانبه‌ری یاسایی زانكۆ، (ئه‌گه‌ر له‌ فه‌رمانگه‌ی داد نوس له‌ شاره‌كه‌ی خۆی كه‌فاله‌ته‌كه‌ی كردبێت ، پێویست ناكات خودی كه‌فیل ئاماده‌بێت) ب‌- كه‌سی كه‌فیل : كارتی نیشتیمانی(اصلی + كۆپی ملوه‌ن) پێێت. ت‌- كارتی زانیاری( اصلی+كۆپی) پێبێت. ث‌- تێبینی : خوێندكارانی خوێندنی پارالێل ده‌بێت قیستی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌یان ته‌سلیم بكه‌ن. ڕه‌نگی فایلی به‌شه‌كان 1- سه‌رجه‌م خوێندكارانی پارالێل ( فایلی سور) 2- به‌شی فیزیا( فایلی شـــین) 3- به‌شی زانشتی كۆمپیوته‌ر ( فایلی ســه‌وز) 4- به‌شی كلینیكاڵ بایۆكیمیستری ( فایلی پرته‌قاڵی) لینکی معامەلات پڕ بکەوە https://forms.gle/pYRAvZJZSKNh6EUM6
06 اکتبر, 09:01

photo content
06 اکتبر, 09:01