+1
ئاگاداریەک لە تۆماری بەیانیانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوورەوە، بۆ خوێندکارانی تازەوەرگیراو لە بەشە زانستییەکانی کۆلێژمان، بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧).
سەرەتا بە ناوی خوای گەورە
پیرۆزبایی لە خوێندکارانی ئازیزی تازەوەرگیراو و کەس و کاریان دەکەین، بە بۆنەى وەرگرتنیان لە بەشە زانستییەکانی کۆلێژمان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
خوێندکارانی ئازیز پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵ و داواکاریانەی لای خوارەوە بکەن:
١- مامەڵەی وەرگرتن لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/١٠/٧) ڕۆژی (چوارشەممە ) دەستپێدەکات و بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ بەردەوام دەبێت؛ لەو ڕێکەوتەوە دەتوانن سەردانی تۆمار بکەن بەمەبەستی وەرگرتنیان.
٢- پێویستە خوێندکار سەرجەم ئەو پێداویستییانە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، کە لەوێنەی هاوپێچی پێداویستیەکاندا دیاریکراوە.
٣- پێویستە فۆرمی زانیاریی بە پڕکراوەیی، کە لەوێنەی هاوپێچدا هاتووە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
سەربەست سەباح جەعفەر
لێپرسراوی تۆماری بەیانیان
هاوپێچ: وێنەی پێداویستییەکان و فۆرمی زانیاریی خوێندکار.
07 أكتوبر, 12:47
