ماڵی زانکۆ || Mali Zanko
前往频道在 Telegram
📚ماڵی زانکۆ دوای کۆتایی هاتنی گەشتی (ماڵی ١٢)، لێرە لەگەڵتانین!🥇 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr
显示更多未指定国家未指定类别
5 886
订阅者
-924 小时
-577 天
+1 87830 天
帖子存档
🚨کۆلێژی " پەروەردەی شارەزوور" ئەم وێنەیان لە پەڕەی فەڕمیی خۆیان بڵاوکردۆتەوە و نووسیویانە (بەم زووانە).
🔴بەشێکی نوێ دەکرێتەوە لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بە گوێرەی وێنەکەش بێت، ڕەنگە پەیوەندیی بە ئایتی یاخود ژیریی دەستکردەوە هەبێت، بە گشتیی ڕەنگە بەشەکە پەیوەندیی بە بابەتە تەکنۆلۆژییەکانەوە هەبێت.
🟢هەر کاتێک وردەکاریی زیاتریان بڵاوکردەوە، ئاگادارتان ئەکەمەوە ان شاء اللە.
"دانا عومەر"
✈️بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
📮بۆ ئەنجامی گواستنەوە و دابەزاندن، ئەبێت هەمووی بەم شێوەیە (سەوز) ببن و پەسەندبکرێت لەلایەن زانکۆی یەکەم و زانکۆی دووەم و دواتریش وەزارەتەوە، کە هەمووی بەم شێوازە سەوز بوو ئەوکات گواستنەوە یان دابەزاندنەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهاتووە.
"دانا عومەر"
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
📮هەر کەسێک لە سێ یەکەمەکان ئەگەر وەک گرێبەست دامەزرا لە زانکۆکان ئەوە مافی سێ یەکەمی لە دەست نادات!
🔴بەرێز د.توانا نجف بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: هەر کەسێک لە سێ یەکەمەکان ئەگەر وەک گرێبەست دامەزرا لە زانکۆکان یان دامەزراوەکانی حکومەت ئەوە مافی سێ یەکەمی لە دەست نادات مافی پارێزراو دەبیت بۆیە دەتوانن لەو لەجێگا دانانە داواکاری پێشکەش بکەن و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابیت لە داهاتودا کە وابریارە لە چەند رۆژی داهاتوو پلاتفۆرمەکە کارابێت
🟢 بەرێز د. توانا نەجەف، ڕاگەیاند، دڵنیام کە دۆسیەی سێ یەکەمەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری تەواوی لەسەر دەکرێت و بەرگریشی لێدەکرێت، چونکە بە یاسا مافی خۆیانە کە دابمەزرێندرێن.
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
🔴 ئایا، هیچ جیاوازییەک هەیە لە نێوان (زانکۆ و زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان؟)
"دانا عومەر"
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
📮پزیشکیی گشتیی هەڵەبجە، داخلی زانکۆڵاین کرا.
🔴ساڵی پار، پزیشکیی گشتیی لە هەڵەبجە کرایەوە. بەڵام ساڵی پار، بە فۆڕمیی دەستی قوتابییان ئەیان توانی تەقدیمی ئەوێ بکەن و بڕۆنە کێبڕکێی وەرگرتنەوە، بۆ پار هەم ڕێژەی قوتابیی کەمتریان وەرگرت بە گوێرەی ئەوەی ساڵی یەکەمی کرانەوەی بوو، هەمیش درەنگ ڕاگەیەندرا و بە فۆڕمیی دەستی بوو.
🟢بەڵام، بۆ ئەمساڵ، داخلی سایتی زانکۆڵاین کراوە و لەوێوە وەک هەموو بەشەکانی تر، قوتابیی ئەتوانێت تەقدیمی ئەوێ بکات، و کاریگەری خۆشی ئەبێت لەسەر دابەزینی کۆنمرەی پزیشکیی گشتیی ان شاء اللە.
"دانا عومەر"
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
زانکۆی سلێمانی
وەرگرتنی خوێندکاران لەبەشی پەروەردەی هونەری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ دەستی پێکرد
بەشی پەروەردەی هونەر لەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی خوازیارانی بەشەکە ئاگاداردەکات کە فۆڕمی وەرگرتن بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ بڵاودەکاتەوە.
تێبینی: ئەو خوێندکارانەی کە خولی دووەمیان هەیە دەتوانن فۆڕم پێشکەش بکەن، بۆ زانیاری زیاتر و بینینی مەرج و ڕێنماییەکان و وەرگرتنی فۆڕمی پێشکەشکردن سەردانی ئەم لینکە بکەن
https://bedu.univsul.edu.iq/ku/ragaiandn/2026/07/26/2590/?fbclid=IwdGRjcATTJCpjbGNrBNMkG2V4dG4DYWVtAjExAHNydGMGYXBwX2lkDDM1MDY4NTUzMTcyOAABHhDULrapRiGSvguEK3pMzIIDNPk0bPlSSTzWN8kzfki4SIznv1iMDfYzpMi7_aem_st5q1iRVkrFkTAvVGcmTEQ
+3
نابێت هیچ زانکۆیەک بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوە و دابەزین (دیبلۆم،بەکالریۆس)بدات
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکدا بۆ گشت زانکۆکانی هەرێم کە واژۆی (پ.ی.د. خطاب احمد مصطفی) بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لەسەرە داوا لەسەرجەم زانکۆکان دەکات پابەندی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین بن، نابێت هیچ زانکۆیەک بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوە و دابەزین (دیبلۆم،بەکالریۆس)بدات
لە سەر فەرمانی جەنابی وەزیر بەرێز(د.ئارام محمد قادر) پێویستە سەرجەم زانکۆکان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت بن تایبەت بە گواستنەوە و دابەزینی قوتابیان/ خوێندکاران، وە نابێت هیچ زانکۆیەک بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوە و دابەزین بدات بە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بێت
پێشتر زانکۆی سلێمانی لە ساڵی پار بریاری راگرتنی گواستنەوە و دابەزینی دابوو و وەزارەتی خوێندنی باڵا بە نوسراو وڵامی دانەوە کە فەرمانی زانکۆیی زانکۆی سلێمانی پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانە و پێویستە پابەندی رێنمایی گواستنەوە و دابەزاندن بن
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتى (2026/7/15) تاکو (2026/8/15) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2026/8/31) تێپەڕنەکات.
پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.
- بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://regayzanko.com/
رێنمایەکانی گواستنەوە و دابەزاندن لێرە بخوێنەوە
https://drive.google.com/file/d/1o09tKFS3NtIcdNDYA622Xiz9FgZea5VG/view?usp=sharing
📮وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری باوی قوتابییان:
🔴چۆن فۆڕمیی زانکۆڵاین پڕبکەمەوە؟
🎥 https://youtu.be/35IQbsYCebs?si=BCIw5IaH0RXjPjF1
🔴چۆنییەتی هەژمارکردنی نمرەی پۆلی ١٠ و ١١، بۆ زانکۆڵاین:
🎥 https://youtu.be/ifjomFogTiw?si=4fJ2ypf7-tpZFuxd
🔴لە یەک ڤیدیۆدا، وەڵامی هەموو پرسیارەکانی:
زانکۆڵاین چییە؟ پارالێڵ چییە؟ ئێواران چییە؟ کریدیت چییە؟
جیاوازی نێوان پارێزگا و گشتیی چییە؟
🎥 https://youtu.be/EJXFVldGt6Q?si=y77M8yIPxO50nYeo
➖➖➖➖➖➖➖
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
+9
🚨 کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی ساڵی پار لە (زانکۆ و پەیمانگاکان).
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
ئەو کۆنمرانەی سەرەوە، بێ کێشەن و بە هیوای ئەوەی سوودی لێوەرگرن.
هەڵە نەبم کاکە سیداد ئامادەیی کردووە، لاشەی ساغبێ و کارێکی باشی کردووە ئامادەکردن و ڕێکخستنەوەی ئەم نمرە و بابەتەکانە کاتێکی باش و سەلیقەی پێویستە.🤍
_کەمترین_کۆنمرەی_تەواوی_زانکۆ_و_پەیمانگاکان_٢٠٢٥_٢٠٢٦_پار_2_copy.pdf4.38 MB
بۆ ئەو ئازیزانەشی لە من ئەپرسن، فۆڕممان بۆ پڕەکەیتەوە بۆ زانکۆڵاین یان نا، نەخێر من پڕی ناکەمەوە.
کارێکی سادە و ئاسانە خۆت ئەتوانی بیکەیت بەبێ ئەوەی پارە سەرف بکەیت و پێویستت بە کەسی تر هەبێ.
حەوسەڵەی بابەتی زانکۆ و نمرە و ڕێنمایی و شتم نەماوە، نازانم هەر لە خۆوە هەستەکەم ئیشەکە بێتام کراوە..
سادەترین زانیاری، بە پارە ئەفرۆشرێتەوە قوتابیی و ئەکرێ بە تەیارە لەبەرچاوی، تا دوای دوو دیناری لێ وەرگرنەوە!
پێشنیارم بۆ وەزارەتی باڵا و زانکۆکان هەیە، خۆزگە کەسێکی تیا ئەبوو گوێبگرێ و هاوکار ببوایە، کارێکم ئەکرد چی سەنتەر و پارە خۆری هەیە هەمووی داخرێ، بەس حەیف.
