کاتی وەرگرتن و گەڕاندنەوەی فۆرمی ڕاستەوخۆ تا 15/10/2026 درێژکراوەتەوە
ئاگاداری بۆ دەرچووانی ئامادەیی کشتوکاڵ (پیشەیی) و پەیمانگا تەکنیکییە کشتوکاڵییەکان
کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی ئاگاداری دەرچووانی ئامادەیی کشتوکاڵ (پیشەیی) و پەیمانگا تەکنیکییە کشتوکاڵییەکان دەکاتەوە کە فۆڕمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ بۆ وەرگرتنی خوێندکار لە بەشەکانی کۆلێج بەردەستە.
هەر داواکارێک کە خوازیاری پێشکەشکردنە، دەتوانێت سەردانی بەشی تۆماری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بکات بۆ وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ.
📅 ماوەی پێشکەشکردن
پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕم و گەڕاندنەوەی تا بەرواری 15/10/2026 بەردەوام دەبێت
پێداویستییەکانی پێشکەشکردن:
١. یەک دانە وێنەی معامەلات.
٢. کۆپی کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری لەسەر یەک پەڕەی A4.
بەشەکانی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بریتین لە:
١. بەرهەمهێنانی ڕووەکی پیشەسازی و پزیشکی
٢. باخداری و دیزاینی باخچەکان
٣. سامانە سروشتییەکان
٤. زانستی ئاژەڵ
٥. زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری
٦. بەبازاڕکردنی خۆراکی کشتوکاڵی
٧. پاراستنی ڕووەک
📍 شوێنی پێشکەشکردن:
بەشی تۆماری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان – زانکۆی سلێمانی
لۆکەیشنی کۆلێج لە گووگڵ ماپ :
https://maps.app.goo.gl/B1cZX9x4rAcF47K27?g_st=ac
07 اکتبر, 12:47
