ماڵی زانکۆ || Mali Zanko
前往频道在 Telegram
📚ماڵی زانکۆ دوای کۆتایی هاتنی گەشتی (ماڵی ١٢)، لێرە لەگەڵتانین!🥇 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr
显示更多未指定国家未指定类别
5 886
订阅者
-924 小时
-577 天
+1 87830 天
帖子存档
📮خەڵکی خانەقین و دووزخورماتوو و کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان بخوێنن.
سەیری ئەو وێنانەی و نووسینەکانی سەرەوە بکەن.⬆️⬆️⬆️
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانەوە
١. لە شاری دوزخورماتوو لە بەشی خوێندنی کوردی، دابەشکردنی فۆرم لە ڕۆژی ٣ شەممە ڕێکەوتی ١١/ ٨/ ٢٠٢٦ دەستی پێکردووە، ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی تاکو ١:٣٠ی پاش نیوەڕۆ.
٢. لە شاری خانەقین لە تۆماری کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان، دابەشکردنی فۆرم لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٨/١٧ دەست پێدەکات، ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی تاکو ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ.
تێبینی و پێداویستییەکان:
• هێنانی کۆپییەك لە کارتی تاقیکردنەوە (البطاقة الامتحانية) لەگەڵ کارتی نیشتمانی و بۆردی نمرەکان مۆرکرابێت لە کارگێری قوتابخانەوە.
• ئەم فۆرمە تەنها بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ی ساڵانی (٢٠٢٤- ٢٠٢٥) و (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەبێت.
• ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ وانەیان لە خولی دووەم هەیە، دەتوانن ڕاستەوخۆ دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی خولی دووەم سەردان بکەن.
📮ئاگاداربن، 5 ڕۆژ ماوە و وادەی دابەزاندن و گواستنەوە کۆتایی پێدێت!
🔴 ئەو وادەیە، بۆ قوتابییان دیاری کراوە و دوای ئەوە ناتوانن گواستنەوە یان دابەزاندن ئەنجامبدەن، ئەوانەی تا ١٥ی مانگ ئەیکەن هەتاوەکوو ٣١ی٨ زانکۆ و پەیمانگاکان ئەتوانن قبوڵی بکەن یا ڕەتی بکەنەوە.
"دانا عومەر"
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
قەول بوو، هەزار کەس لە جێ دانیان بۆ بکرێت و بخرێنە جێگا چۆڵەکانی ناو کۆلێژەکانەوە، ئەوەش ئێستا ڕەتکرایەوە و بڕیارەکە جێبەجێ ناکەن!
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
🔴 ئەو زانکۆیانەی فۆڕمی وەرزش و هونەر لە ئێستادا دابەش دەکەن :
💎 زانکۆی سەلاحەدین فۆڕمی وەرزش تاکو 28/8/2026 دابەش دەکات
💎 زانکۆی سەلاحەدین فۆڕمی هونەر تاکو 20/8/2026 دابەش دەکات
🔶 زانکۆی سلێمانی فۆڕمی هونەر تاکو 31/8/2026 فۆڕم دابەش دەکات
🔶 زانکۆی هەڵەبجە فۆڕمی وەرزش ماوەی بەردەوامی دابەش کردن دیاری نەکراوە .
🔴 کۆنمرەی وەرگرتن :
💎 بۆ خۆڕایی کۆنمرەی 55 بۆ 60
🔶 بۆ پاڕالێل و ئێواران 50 بۆ 54.99
🔴 ئەوخوێندکارانەی خولی دووەمیشیان هەیە ئەتوانن فۆڕم وەربگرن.
🟢 پێداویستیەکانی وەرگرتنی فۆڕم :
💎 هەویەی پۆلی 12.
💎 ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 12.
💎 کارتی نیشتیمانی و وێنەی بچووکی معاملات.
"هەڵۆ کەریم"
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن
بەشی Biomedical science لەکۆلێجی زانست دەکرێتەوە
لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ بوژاندنەوە و گەشەی زانستیی زانکۆ، توانرا ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ کردنەوەی بەشی (Biomedical science) لە کۆلێجی زانست بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) وەربگیرێت.
بەوبۆنەیەوە، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ، سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەریەکە لە (د.ئارام محەمەد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و (د.محەمەد حسێن) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دڵنیایی جۆری وەزارەت دەکات، کە هاوکار و پاڵپشتبوون لە کردنەوەی بەشەکەدا.
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
📮ئاگاداری📮
🔴 ئەوانەی خوازیاری بەشی وەرزش و هونەرن لە ئێستادا هەریەکە لە زانکۆی سەلاحەدین بەشی هونەر و زانکۆی سلێمانی بەشی هونەر و زانکۆی هەلەبجە بەشی وەرزش فۆڕمیان دابەش کردووە ئەتوانن سەردانی زانکۆکان بکەن و فۆڕم وەربگرن .
🟢خوێندکارانی خولی دوومیش ئەتوانن ئەم فۆڕمه وەربگرن و دوای دەرچوونیان له خولی دووەم ئەنجامەکە ببەن بۆ زانکۆکە .
✅ فۆڕمی وەرزش و هونەر بە خۆڕایی 55 تا 60 وەردەگرێت بە پارەش لە 50 بۆ 54.9 وەردەگرێت.
🕐 هەفتەی داهاتوو سەرجەم زانکۆکان فۆڕمی بەشی وەرزش و هونەر دابەش دەکەن .
✅ پێداویستیەکان :
➖کۆپیەک لە کارتی تاقیکردنەوەکان.
➖کۆپیەک لە کارتی نیشتیمانی.
➖بۆردی نمرەکان مۆرکرابێت لەلایەن کارگێڕی قوتابخانە.
🚨خوێندکارانی خولی دوومیش ئەتوانن ئەم فۆڕمه وەربگرن و دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی خولی دووەم بیهێنەوە.
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
📮لەم ڤیدیۆیەشدا، سەبارەت بەو بەشە نوێیەی کراوەتەوە ( تەکنەلۆژیای فێرکردن) لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، ڕاگری کۆلێژەکە سەبارەت بەو بەشە نوێیە و هەلی کار و وردەکارییەکانی، لەم ڤیدیۆیەدا بە وردی باسکردووە:
🎵🎵🎵https://vt.tiktok.com/ZS4abMFTx/
📮بەشی ( تەکنەلۆژیای فێرکردن) کرایەوە، لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور.
🔴بەشێکی تەکنەلۆژییە و وەکوو هەموو بوارە تەکنەلۆژییەکانی تر سوودێکی باشی هەیە بۆ دەرچووانی.
قۆڵی بۆ هەڵکەن و بخوێنن، ئەمساڵ ان شاء اللە زۆرتر لە قازانجی ئێوە ئەبێت ئەم دۆخەی هەیە و هەم نمرە دابەزین و هەم کرانەوەی بەشە نوێیەکان و نەمانی تەرک.......
😁😁😁😁😁
✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ):
https://t.me/malizanko
