War News
Ir al canal en Telegram
2 356
Suscriptores
-224 horas
-77 días
-2830 días
Archivo de publicaciones
2 356
ترەمپ:
چەکمان بۆ خۆپیشاندەران نارد، بڕیار بوو ئەو چەکانە ڕادەستی خۆپیشاندەران بکرێن، بەڵام کۆمەڵێک کەسی دیاریکراو ئەو چەکانەیان هێشتەوە.
2 356
تڕەمپ:
ئێرانی ڕەتیدەکاتەوە خۆی بەدەستەوە بدات، ئەگەر وەڵام نەداتەوە، پرد و وێستگەی کارەبایان نامێنێ.
2 356
تڕەمپ:
ئەگەر لە دەستی من بوایە، نەوتی ئێرانم دەبرد و گرنگیم بە گەلی ئێران دەدا، بەڵام گەلی ئەمریکا دەیانەوێت بگەڕێینەوە بۆ نیشتمان.
2 356
ترەمپ:
ئەگەر ئەوان ئەو کارانەیان کرد کە پێویستە بیکەن، دەکرێت زۆر بە خێرایی شەڕەکە کۆتایی پێبێت.
2 356
پارتی ئازادیی کوردستان PAK:
سێ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بارەگاکەمانی کردۆتە ئامانج.
لە هێرشەکەدا شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی PAK و شوێنی نیشتەجێبوونی سڤیلیش کراوەتە ئامانج.
2 356
بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆس:
ئێران وەڵامێکی 10 خاڵی بۆ پێشنیازی کۆتاییهێنان بە جەنگ ناردووە، وەڵامەکە داواکاری زیادەڕۆیە و ڕوون نییە ئایا ڕێگە بە پێشکەوتنی دیپلۆماسی دەدات یان نا.
2 356
ئێران لە ڕێگەی پاکستانەوە وەڵامێکی 10 خاڵی ئاڕاستەی ئەمریکا کرد، تێیدا ئاگربەستی کاتی ڕەتدەکاتەوە و داوای کۆتاییهێنانی هەمیشەیی بە شەڕ دەکات بەو مەرجانەی کە خۆی دیارییان دەکات.
داواکارییەکانی ئێران:
- کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانە هەرێمییەکان.
- لابردنی سزاکان.
- پشتگیریکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە.
- دانانی یاسای گواستنەوەی سەلامەت لە گەرووی هورمز.
2 356
ناسنامەی یەکێک لە سەربازە ئەمریکییەکان، ڕائد ئاماندا ڕایدەر لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا، مۆڵەتی نیشتەجێبوونی جۆری B2ی لە ئیسرائیل وەرگرتووە، ئەم جۆرە ڤیزایە بۆ مەبەستی گەشتیاری یان کارکردن ڕێپێدراوە.
2 356
فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی F-35 دابەزینی بەپەلە و لەناکاویی لە عیراق کرد دوای ئەوەی لە هێرشکردنە سەر ئێران گەڕایەوە.
2 356
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
بەپێی زانیاری نوێمان هەوڵەکەی ئەمریکا بۆ فرۆکەوانەکەی نەبووە.
ئەمریکا پلانی هەبووە لە شەوی رزگارکردنی فرۆکەوانەکەدا یۆرانیۆمەکەی ئێران ببات.
ئۆپراسیۆنەکەی ئەمریکا شکستی هێناوە.
2 356
بانکی ناوەندی فەڕەنسا 129 تۆن لە زێڕی وڵاتەکەی کە لە نیویۆرک هەڵگیرابوو فرۆشت، لە بەرامبەردا هەمان بڕی لە ئەوروپا کڕییەوە کە لەگەڵ پێوەرە نوێیەکانی ئێستادا دەگونجێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیشەوە بڕی 12.8 ملیار یۆرۆ قازانجی تۆمار کرد.
ئێستا تەواوی یەدەگی زێڕی فەڕەنسا لە پاریس هەڵگیراوە و لە ژێر دەستی ئەمریکا نەماوە.
2 356
پێشنیاری پاکستان بۆ ئەمریکا و ئێران:
- قۆناغی دەستبەجێ:
ئاگربەست دەستبەجێ دەست پێ دەکات.
گەرووی هورمز دەستبەجێ دەکرێتەوە.
- قۆناغی بەدواداچوون:
وتووێژ دەکرێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی گشتگیر و کۆتایی.
بە شێوەیەکی بەرایی ناوی نراوە ڕێککەوتننامەی ئیسلام ئاباد.
- ڕێککەوتنە کۆتاییەکە ئەمانە لەخۆ بگرێت:
ئێران ڕازی دەبێت بە دانانی سنوور بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی (نەبوونی چەکی ئەتۆمی).
- لە بەرامبەردا:
سووککردن و لابردنی سزاکان.
ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان.
داڕشتنی چوارچێوەیەکی هەرێمی فراوانتر بۆ ئاسایشی گەرووی هورمز.
¡Ya disponible! Investigación de Telegram 2025 — los principales insights del año 
