War News
Ir al canal en Telegram
2 356
Suscriptores
-224 horas
-77 días
-2830 días
Archivo de publicaciones
2 356
ڕۆیتەرز:
سەرۆک ئەرکانی سوپای پاکستان لەگەڵ ویتکۆف و عەراقچی لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ئەمرۆ شەڕ رابگیرێت.
تا ئێستا ئێران وەڵامی پێشنیارەکانی نەداوەتەوە.
2 356
ئەکسیۆس:
ئەمریکا و ئێران لەڕێگای وڵاتانی نێوەندگیرەوە لەگفتوگۆدان شەڕ بۆ ماوەی 45 رۆژ رابگرن.
2 356
ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە:
بارەگایی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە کرایە ئامانج.
هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە تەنها بارەگاکە خاپوور بووە.
2 356
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق:
لەلایەن گروپە میلیشیاییەکان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق کراوەتە ئامانج.
2 356
هەواڵگریی سوپای پاسداران:
لە شاری سەردەشت دەستبەسەر دوو باری چەک و تەقەمەنی سەر بە گروپە جوداخوازەکان گیرا.
پلانی ئەوە داڕژابوو کە بارەکە بگوێزرێتەوە بۆ ناو قوڵایی وڵات و بەکرێگیراوەکان پڕچەک بکرێن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە ئامانجیان تێکدانی ئاسایشە.
2 356
یەکەمین ڕاگەیاندراوی گروپێکی نوێی بەرەی مقامەوە لە سوریا دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و حکومەتی سوریا.
2 356
⏺ئەمینداری گشتی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی، ڕاگەیاندنی گرووپێکی نوێی لە سووریا بە ناوی سەرایا ئەلسەبات ڕاگەیاند.
2 356
ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە نیشانی دەدات بۆ یەکەمجار موجتەبا خامنەیی دەچێتە ژووری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە.
وێنەیەکی گەورەی شوێنی ڕیاکتۆری ئەتۆمی دیمۆنا لە ئیسرائیل نیشان دەدەن.
2 356
لەم شەڕەیا چی دەرکەوت ؟
-ئەوترا ئتڵاعات زۆر بەهێزە، بەڵام پێچەوانە دەرچوو.
- بەپێی باوەڕی سونە ئەوترا هەرگیز شەڕ لە نێوان شیعە و جولەکەدا ڕوو نادات، بەڵام ڕووی دا.
- ئەوترا هیچ موشەکێک لە سەکۆی ئاسنینی ئیسرائیل دەربازی نابێت،بەڵام پێچەوانەکەی دەرچوو.
- ئەوترا هیچ حەشارگەیەکی ژێر زەوی لە دەستی B2 دەربازی نابێت، بەڵام وا نەبوو.
- ئەوترا کەشتی فڕۆکە هەڵگری جێڕاد فۆڕد خۆی بەتەنها شەڕی چەندین وڵات ئەکات، کەچی بەرگەی مانگێک شەڕی نەگرت.
- پێشتر دەرکەوتبوو بەڵام لەم شەڕەیا هەر بەیەکجاری سەلمێدرا هەرکەس پشت بە ڕوسیا ببەستێت ماڵ وێران ئەبێت.
- ئەوترا وڵاتانی عەرەبی ئاقڵ و واو وان، دەرکەوت لە دەیوسێک زیاتر هیچیتر نین.
تەنیا ماوە چەکی ئەتۆم تاقی بکرێتەوە، ئەوکات دەرەکەوێت ئایا ڕاستە بەو چەکە ئەتوانرێت شارێکی وەک تاران لە ماوەی کاتژمێرکدا بگۆڕدرێت بۆ بیابان ؟
2 356
محەمەد حاجی مەحمود:
قسە بێسەروبەرەكانی ترەمپ دەریدەخات خەڵەفاوە، دەركەوت ئەمریكا زۆربچوكە و هیچی پێنەكراو هیچیشی پێناكرێت.
ئیسرائیل و ئەمریكا گیریان خواردووە بە دەست ئێرانەوە و نازانن چۆن خۆیان دەرباز بكەن.
ئەمریكا چەكی كۆمەڵكوژ بەكاربهێنێت كۆماری ئیسلامی بە كڵاوەی ئەتۆمی كەشتیەكانی لەناو دەریا نوقم دەكات.
ئەمریكا و ئیسرائیل شەڕەكەیان هەڵگیرساندووە بەڵام وەستاندنی شەڕەكە لە دەستی ئێراندایە.
داوای کۆبوونەوەی بەپەلە هێزەکان و پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی سیاسی دەکەم.
هەندێک بەکرێگیراو لە بەغداد دژێ کورد قسەدەکەن، ئەوانە نابێت بهێڵرێت جارێکی تر هەوای کوردستان هەڵمژن.
¡Ya disponible! Investigación de Telegram 2025 — los principales insights del año 
