fa
Feedback
War News

War News

رفتن به کانال در Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

نمایش بیشتر
2 386
مشترکین
+324 ساعت
+127 روز
+3430 روز
آرشیو پست ها
میدیاکانی نزیک لە ئێران : هێرشەکان بە ئامانجگرتنی کۆمپانیاکانی غازی ئیماراتی و ئەمریکی لە ناوچەی کوردستان

لە سنوری نێوان کەرکوک و سڵێمانی قادر کەرەم دەنگی تەقینەوە بیستراوە

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: شەوی رابردوو، ئاسایش و سەروەریی نەتەوەکەمان رووبەڕووی پێشێلکارییەکی گەورە و قبووڵنەکراو بووەوە. هێرشێکی مووشەکی بالیستی، کە لە ئێرانەوە هاوێژرا، نیشتمانەکەمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمانى کردە ئامانج. لەم کاتە سەختەدا شانبەشانی براکانمان لە هەولێر دەوەستین و هێرشکردنە سەر هەر یەکێکمان هێرشە بۆ سەر هەموومان.

بزانن ئێران دەفع بووە ، هەر نزیکی هەوڵێر بکەوێ🤨

ئەمریکا ژمارەیەکی زۆری فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-٣٥ی لە بەریتانیاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە کرد

کەناڵی 14ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ترەمپ، فەرمانی بە هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) داوە کە دوای کوژرانی دوو سە
کەناڵی 14ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ترەمپ، فەرمانی بە هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) داوە کە دوای کوژرانی دوو سەربازی سوپای ئەمریکا لە ئوردن، دەرگاکانی دۆزەخ بە ڕووی ئێران و سوپای پاسداران بکەنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەمریکییەکان بە تایبەتی لە ناوچەکەدا ئاگاداربن و چاودێری ڕاوێژکارییەکانی باڵیۆزخانەکان بکەن و چاوەڕوانی ئەگەری پچڕانی گەشتەکان بکەن، چونکە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات دەتوانن ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەمنی زیاتر ببنەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی موفەق سەلتی لە ئوردن، ژمارەیەک هەلیکۆپتەری سەربازی زیانیان بەرکەوتووە.

بەهۆی گرژی و پێکدادانە نوێیەکان کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی HKN سەرجەم کارەکانی لە کوردستان و ئێراق هەڵپەسارد .
سەرەتا دانا گاز کارەکانی هەڵپەسارد .

هێرشە موشەكییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر مەشجەبەكانی یەكێتی لەتاسڵوجەو راگەیەندراوە توندەكەی بافڵ تاڵەبانی بەرامبەر هێرشەكە، گۆڕانێكی نوێیە لە سیاسەتی ئێران بەرامبەر یەكێتی و سیاسەتی یەكێتی بەرامبەر بە ئێران.

میدیاکانی حشد هەرەشە لە کوەیت دەکەن و داوا لە خەڵکەکەی دەکەن ئامادەکاری بکەن بۆ قەیران.

ئەمریکا 116 تاوەری پەیوەندی لە بەندەرعەباس و دەوروبەری لەناوبردووە. جوڵەکانی ئەمریکا ئاماژە بۆ هێرشی زەمینی دەکەن، بەڵام ئەوە
+1
ئەمریکا 116 تاوەری پەیوەندی لە بەندەرعەباس و دەوروبەری لەناوبردووە.
جوڵەکانی ئەمریکا ئاماژە بۆ هێرشی زەمینی دەکەن، بەڵام ئەوەش زۆر روونە کە سەدان سەربازی ئەمریکی لەهێرشی زەمینیدا تیادەچن، لەو هاوکێشەیە تێناگەم...

فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا: 2 سەربازمان لە هێرشی ئێران لە ئوردن کوژران.

پاڵاوگەی ئاوشیرینکردنی قەشمیش بۆردومان کراوە
پاڵاوگەی ئاوشیرینکردنی قەشمیش بۆردومان کراوە

ئێران هەڕەشەی تەقاندنەوەی ئەم پردانەی کەنداو دەکات: ١. پردی شێخ جابر ئەحمەد ئەلسەباح (کوەیت): یەکێک لە درێژترین پردە دەریاییەکانی جیهان بە درێژیی ٣٦ کیلۆمەتر کە ڕێگای سەرەکیی پەیوەندیی کوەیتە بە ناوچەکانی باکوری ئەو وڵاتەوە. ٢. پردی مەلیک فەهد ( سعودیە-بەحرێن): بە درێژیی ٢٥ کیلۆمەتر، ڕێگای گرنگی پەیوەندیی زەمینی نێوان سعودیە و بەحرێن و ڕێگای تێپەڕبوونی قەبارەیەکی زۆری کاڵا و کەرەستەیە. ٣. پردی شێخ زاید (ئەبوزەبی): بە درێژیی ٨٤٢ مەتر، گرنگترین پەیوەندیی دورگەی ئەبووزەبییە بە وشکانیەوە. ٤. پردی ئەلمەقتەع (ئەبوزەبی): بە درێژیی ٣٠٠ مەتر، یەکێک لە دەروازە مێژویی و ستراتیژییەکانی شاری ئەبووزەبییە. ٥. پردی ئەلێنبی/مەلیک حوسێن (ئوردن): بە درێژیی ٨٠ مەتر، دەروازەی بازرگانی و ستراتیژی لە دۆڵی ئوردن کە کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین بە ئوردن دەبەستێتەوە. ٦. پردی دامیا/ئادام (ئوردن-کەناری ڕۆژئاوا): بە درێژیی ١٢٠ مەتر، گەرویەکی تری بازرگانی لە دۆڵی ئوردن. ٧. پردی شێخ خەلیفە (ئەبوزەبی): بە درێژیی ١٤٠٠ مەتر، بەستەرەوەی دورگەی سەعدیات بە ئەبووزەبی. ٨. پردی عەبدون (عەممان، ئوردن): بە درێژیی ٤٢٥ مەتر، یەکێک لە گەورەترین پردەکان لە پایتەختی ئوردن. ٩. پردی ئاریک: بە درێژیی ٨٠ مەتر، پردێکی گرنگ و مێژویی لەسەر ڕووباری ئوردن کە بەکارهێنانی سەربازی-لۆجیستیکی هەیە.

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند: پێشێلکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن جارێکی تر سەلماندی کە واژۆی سەرۆکی ئەمریکا هیچ بەها و
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند: پێشێلکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن جارێکی تر سەلماندی کە واژۆی سەرۆکی ئەمریکا هیچ بەها و متمانەیەکی نییە و چەوسێنەرێتی، هەوڵدان بۆ هەژموون و دڕندەیی بەشێکی دانەبڕاوی ڕێباز و ئایدیۆلۆژیای ئەمریکین. ئەمڕۆ شەیتانی گەورە جارێکی تر ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆی بەبێ ماسک ئاشکرا کرد، بەجۆرێک کە ئەم ئەزموونە تاڵەی تاوان و پێشێلکردنی بەڵێنەکان بەڵگەیەکی دیکە دەبێت بۆ ئەوەی کە ئەمریکا درۆزن، بێ لۆژیک، بێ متمانە و بەدکارە. ئێستا کە دوژمنی ئەمریکی دەیەوێت ئاگر لە جەنگ بەربدات و باجی قورستر و شەرمەزاریی گەورەتر هەڵبگرێت، دەبێت بزانێت کە گەلی ئێران و بەرەی بەرگری وانەی لەبیرنەکراویان بۆی هەیە. قارەمانێتیی جەنگاوەرانی ئیسلام و ئازایەتیی دانیشتووانی ناوچەی باشوور لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەنها نموونەیەکن لەوە.

ئاگاتان لێیە عێراق چیکردوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: عێراق و سوریا ڕێککەوتنێکیان بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییە نەوتەکەی نێوانیان و
ئاگاتان لێیە عێراق چیکردوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: عێراق و سوریا ڕێککەوتنێکیان بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییە نەوتەکەی نێوانیان واژۆ کرد. ڕێککەوتنەکە لە ژووری بازرگانیی ئەمریکا و بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی ئەلزێدی، واژۆ کراوە.

وێستگەیەکی پاڵاوتنی ئاوو و کارەبا لە ئوردن بەر هێرش کەوتون

ئوردن کەوتۆتە بەر هێرشی مووشەکی ئێران