War News
Ir al canal en Telegram
2 404
Suscriptores
-124 horas
+37 días
+4330 días
Archivo de publicaciones
2 404
روسیەکان بە هەلیکۆپتەری Mi-26، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی Pantsir-SMD لەسەر باڵەخانە بەرزەکانی مۆسکۆ دادەنێن
2 404
ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوپای فەرمی لوبنان، دەیان ئەفسەری ئەو سوپای کوژرا و بریندار بوون،
ئاگربەست لە لوبنان یان هەر شوێنێکی تر تەنها بۆ ڕێکخستنەوە و تەواوکاری پلانەکانە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای ٧ ی ئۆکتۆبەر وە ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێیە، هیچ دەوڵەتێک وەکو خۆی نامێنێتەوە...
2 404
شەڕ و گرژی لە نێوان گاردی کۆماری ئێران و هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز ڕوویداوە.
2 404
سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە دەوروبەری دوورگەی قشم لە کەنداو کارایە و ڕووبەڕووی ئامانجە ئاسمانییەکان بۆتەوە..
2 404
ڕافائێل گرۆسی بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم:
لە کاتی جەنگی چل ڕۆژەوە بەشێک لە چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران وەستاوە، ئەمەش دوای ئەوەی مانگی پێشوو ئیمارات هێرشی درۆنی کردە سەر وێستگەی (بەراکە) و بەهۆیەوە کارەبای دەرەکی یەکێک لە ڕیاکتۆرەکان پچڕا، وە ڕایگەیاند پاڵپشتی تەکنیکی و مەعنەوی پێشکەش بە ئیمارات دەکەین بۆ ئەو جۆرە کارانە.
(ئایا هۆکار چیە ئاوا بە ئاشکرا باسی بەشداری کردنی ئیمارات ئەکەن لە جەنگی چل ڕۆژە؟ ئایا ئەیانەوێت بە تەواوی ئیمارات توش بکەن لەگەڵ ئێران؟)
2 404
ترەمپ:
ئێمە بۆ هێرش بۆسەر ئێران پێویستمان بە هێزی پیادە لەسەر زەوی نییە، بەشێکی زۆری سوپاکەیانمان تەنها لە ڕێگەی بۆردومانکردنەوە لەناو برد.
2 404
ترەمپ لەسەر ئەوەی ئایا لە لایەن نەتانیاهۆوە فریودراوە بۆ شەڕی ئێران:
من خۆم ئەو کەسەم کە دەست پێشخەریم کرد، نامەوێت کەس بێزار بکەم، بەڵام من دەستم پێکرد چونکە ناتوانین ڕێگە بدەین ئەوان چەکی ئەتۆمییان هەبێت، ئەگەر من نەبوومایە، ئێستا هیچ ئیسرائیلێک بوونی نەدەبوو
2 404
ترەمپ:
ئێران پێشتر ڕازی بووە کە چەکی ئەتۆمیی نەبێت، دەتوانن ڕای خۆیان بگۆڕن، بەڵام ئەوە بابەتە گەورەکە بوو.
ئایەتوڵڵا لەگفتوگۆکان بەشدارە؛ ئەوان ڕێزێکی زۆریان بۆی هەیە، من ئەو شەرەفەم پێ نەبڕاوە کە چاوم بە ئایەتوڵڵا بکەوێت، دۆخی باش نییە؛ زۆر بەشی جیاوازی جەستەی کەمە.
ترەمپ لەسەر ڕاپۆرتەکەی ئەکسیۆس کە تێیدا بە نەتانیاهۆی وتبوو "تۆ بەڕاستی شێتی":
من ئەمەم گوت، من هەمیشە توڕە دەبم. کەمێک لێی دڵگران و بێزار بووم، بەهۆی ئەوەی بە بەردەوامی لەگەڵ لوبنان لە شەڕدایە... دەزانی.
2 404
ئیسماعیل قائانی :
هێرشی سەر لوبنان و غەززە بەردەوام بێت ، گەروی باب و لمەندەب دادەخەین.
2 404
تڕەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروی سۆشیاڵ ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک وەزیران بیبی نەتەنیاهۆی ئیسرائیل هەبوو، هیچ هێزێک بەرەو بەیروت ناڕوات و هەر هێزێکیش لە ڕێگادا بووبێت، گەڕێندراونەتەوە. هاوکات، لە ڕێگەی نوێنەرانی پلە باڵاوە، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ حزبوڵا هەبوو، ئەوانیش ڕازی بوون کە هەموو تەقەکردنێک ڕابگرن؛ بەو مەرجەی ئیسرائیل هێرشیان نەکاتە سەر و ئەوانیش هێرش نەکەنە سەر ئیسرائیل.
2 404
Channel 15:
"ئێران غەززەشی کردووەتە ناو گفتوگۆکانی دانوستانەوە لەگەڵ ئەمریکا."
واتە راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەززە مەرجی ئێرانن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی ناراستەوخۆ بەپێی میدیای ئێرانی.
2 404
ئاژانسی تەسنیم :
مەرجی دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان پەیوەستە بە ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل و کشانەوەی سوپا لەو ناوچانەی کە لە باشووری لوبنان داگیریان کردوون .
2 404
ئاژانسی تەسنیم :
ئێران سەرجەم دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرت ، ئەمەش بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و لوبنان .
2 404
مەسعود پزیشکیان، لە نامەیەکی فەرمیدا داواکارییەکی ئاراستەی ڕێبەری ئێران موجتەبا خامنەیی کردووە و تێیدا داوای دەستلەکارکێشانەوە و کۆتاییهێنان بە ئەرکەکەی خۆی کردوە.
2 404
تەسنیم:
ئەگەر ترەمپ پێشنیاری گۆڕانکاری لە ڕەشنوسی ڕێککەوتننامەکەدا بکات، ئێرانیش لای خۆیەوە پێداچونەوە و گۆڕانکاریی تێدا دەکات.
هیچ شتێک هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە، و ئێران تەنیا ئەو مەرجانە قبوڵ دەکات کە خۆی هاوڕایە لەسەریان، خۆیشی بۆ ئەگەری نەبوونی هیچ ڕێککەوتنێک ئامادە کردوە.
