War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 350
المشتركون
-224 ساعات
-107 أيام
-2430 أيام
أرشيف المشاركات
2 350
وەزارەتی بەرگری ئیمارات: ئەمڕۆ بەرگری ئاسمانیمان 20 مووشەکی بالیستیک و 37 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە ئێرانەوە هەڵدرابوون تێکشکێندران 🇦🇪
2 350
دوای دەیان بۆڕدوومان سەربازگەی یەزد لە چاڵاکی بەردەوامە
- لەنوێترین ڤیدیۆ دا دوو مووشەک لە سەربازگەی یەزد هەڵدەدرێن بەرەو ئیسرائیل ، ئەمەش وێرای ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل بە دەیانجار بە بۆمبی گەورە بۆڕدوومانییان کردووە ، بەڵام سەربازگەکە هێشتا زۆر پتەوە و زیانی پێنەگەیشتووە کە لەژێر تونێلی شاخەکان دایە.
- ئەمەیە کاتێک دەڵێین ژێرخانی سەربازی ئێران پارێزراوە و مووشەکی تەقلیدی ناتوانێ لەناوی ببات.
2 350
سووپای پاسداران:
کۆگایەکی سیستمی دژە درۆنی ئۆکرانیامان لە دوبەی کردە ئامانج کە بۆ هاوکاری ئیمارات و ئەمریکا لە بەرپەرچدانەوەی درۆنەکان ڕەوانەیان کردبوو.
2 350
فڕۆکە جەنگییەکانی MiG-29M2ی سەر بە هێزی ئاسمانی میسر، کە تانکی سووتەمەنی دەرەکیان بۆ دانراوە.
فرۆکەکان چەکدارن بە مووشەکی ئاسمان بۆ ئاسمانی لە جۆرەکانی RVV-AE و R-73، و مووشەکی کرووزی دژەکەشتی لە جۆری Kh-35UE، سەرجەم مووشەکەکان ڕووسین.
2 350
یەکێک لە باشترین رێگاکان بۆ لێدان لە تانک و زرێپۆشە ئیسرائیلییەکان بەکارهێنانی دژە تانکی دووهەڵدەری دێهلاڤیەی ئێرانی کۆپی کۆرنێتی ڕووسییە، بەهۆی سیستەمی ترۆفی ئێران ئەم دژە تانکەی داوە بە حزبوڵڵا، ئەم هەڵدەرە دوو مووشەک یەک لەدوای یەک هەڵدەدات، مووشەکی یەکەم بەهۆی بەرپەرچدانەوەی سیستەمی ترۆفیەوە لەناودەچێت، بەڵام مووشەکی دووەم دەگاتە تانکەکە.
2 350
دیمەنی نوێی لێدان لە زرێپۆشێکی نامیری سووپای ئیسرائیل لەلایەن حزبووڵا بەدرۆنی خۆکوژی FPV.
2 350
بۆمبی فاب-9000...
بۆمبی فاب-9000 بۆمبێکە کە لە ڕێگای فڕۆکەوە هەڵدەدرێتە خوارەوە و یەکێکە لە گەورەترین بۆمبە سێرمۆباتیکەکان یاخود Fuel Based Explosion، ئەم بۆمبە بارستایی 9 تۆنە و لەڕێگەی فڕۆکەی بۆمبەرەوە یاخود فڕۆکەی بارهەڵگر دەخرێتە خوارەوە و هزێکی وێرانکەری زۆری هەیە و لە ڕابردوودا هەریەک لە یەکێتی سۆڤیەت و عێراق خاوەنی ئەم بۆمبە بوون و تەنانەت لە شەڕی عێراق و ئێراندا چەندین جار بەکارهاتووە، لە ئێستادا میسر خاوەنی ئەم جۆرە بۆمبەیە بەڵام بە ناوی نصر-9000 کە بە هاوکاری عیراق لە ساڵەکانی 80دا دروست کراوە.
2 350
- سێ فرۆکەی گواستنەوەی C-130 ئەمریکی گەیشتنە بنکەی ڤیکتۆریا لە بەغداد.
نازانرێت فرۆکەکان کەرەستە لە عێراق دەبەنە دەرەوە یان مووشەک و پێداویستی بەرگریان هێناوە.
2 350
بەپێی وێنەی نوێی مانگی دەستکردی دوو کۆگای فڕۆکە لە بنکەی ئاسمانی شێخ عیسا لە بەحرەین زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئەگەری زیانگەیشتن بە فڕۆکەیەکی گەڕۆکی دەریایی جۆری P-8A Poseidonـی هێزی دەریایی ئەمریکا.
2 350
+3
تەقینەوەیەکی گەورە لە پاڵاوگەی پۆرت ئارسەر کە سەر بە کۆمپانیای ڤالێرۆیە، بووە هۆی لەکارکەوتنی یەکێک لە گەورەترین دامەزراوەکانی پاڵاوتن لە ئەمریکا، ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی بڕینی نزیکەی 415 هەزار بەرمیل لە دابینکردنی ڕۆژانەی سووتەمەنی لەم کاتەدا کە قەیرانی وزە دروست بووە.
2 350
- سووپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کەوتە کەمینی حزبووڵا، زیاتر لە 20 سەرباز کوژراون و بریندارن.
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
