es
Feedback
مامۆستای خۆتبە Self Study

مامۆستای خۆتبە Self Study

Ir al canal en Telegram

مامۆستای خۆتبە Self Study Owner →→ @dr_mhamad7 رۆژانە پرسیاری جوان کورتکراوەی نایاب بە pdf سەرجەم وانەکان ئامۆژگاری خوێندن هۆکارەکانی سەرکەوتن ئەنیمەشن و ڤیدیۆی وانەکان رێگای خێرای 💥100زەمان نایابترین مەلزەمەکان لێرەوە فێری خوێندنی راستەقینە ببە

Mostrar más
5 289
Suscriptores
+1824 horas
+127 días
-1330 días
Archivo de publicaciones
پێش ئەوەی پۆلی ١٢ تەواوبکەن، هەموو دونیا لە چاوتانا پۆلی ١٢ ەیە ئازیزەکانم بڕواکەن ژیانی دوای ١٢ زۆرررر فراوانترە لەوەی بیری لێ ئەکەیتەوە لەوانەیە قەدەری ئێوە لەو نمرەیە بێ کە هێناوتانە بەڵام ئەکید بن ڕۆژێ یەت ئەو نمرە ئەو بەشەی بە دەستی ئەیەنن بە هیچ کام لە بەشەکانی ناگۆڕنەوە چەن هاوڕێم هەیە چاوەڕێی بەش و نمرەی زۆر بەرز بووم لێیان ئێستا لە بەشێکی ئاسایی ئەخوێنن بەڵام ئەونە بە خۆشەویستیەوە ئەبینم ئەخوێنن یا ئەوائیل ئەبن کە بەڕاستی بەشەکەی خۆیان لە چاوی خەڵکا بە گەورە نیشان ئەدەن، جێی فەخر و شانازییە بۆ من کە ئەکیدم لە چەن ساڵی داهاتووا ئەبن بە ئافرەتێکی قودووە و پێشەنگ لە بوارەکەی خۆیانا بۆ موسڵمانان و کوردیش! قەدەرەکەتان قبوڵ بکەن و ببنە پێشەنگ و قودووە لە داهاتووا، تا بڵێی من قەدەر و واقعم قبوڵ کرد و بەردەوام بووم و گەشتم بە ئەمڕۆ! ئێوە تەنها ئەوەی لەسەرتانە ئێستا هەوڵبدەن تەداخوولی ئەو قەدەرە مەکەن کە خوای گەورە دایناوە، تکایە بەهێز بمێننەوە، چونکە ڕۆژی یەت گاڵتەتان لەو خەمەی ئێستاتان یەت….

🔴 نەخشەکانی بیرکاری پۆلی 12 زۆر گرنگن بیزانن 💯
+2
🔴 نەخشەکانی بیرکاری پۆلی 12 زۆر گرنگن بیزانن 💯

لەکام لەمانەی خوارەوە خەستی ماددەی نەئایۆنراو زیاددەکات و ئایۆنێنەکەی کەمدەکات
Anonymous voting

لەکام لەمانەی خوارەوە خەستی ترشی نەئایۆنراو زیاد دەکات و ئایۆنێن کەمدەکات ؟
Anonymous voting

گشت ئەسیلە نایابەکانی م.تەڵعەت لە یەک pdf بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە دەستان پێی بگات ئەم ئەسیلانە  پێویستە هەموو خوێندکارێک شیکاریان بکات  چونکە مێشکمان تیژتر و تێگەیشتنمان قووڵتر دەکاتەوە،  پڕن لە فکرە و زانیاری نوێ وە کاتێک شیکاریان دەکەی چێژێکی تایبەتت پێدەبەخشێت ئێمە نابێت تەنها زانیاری لەبەر بکەین بەڕاستی دەبێت فێریان ببین بە ڕێگایەکی زانستی ئەم پرسیارانە یارمەتیمان دەدەن بیربکەینەوە و بیرۆکەکان بەیەکەوە ببەستینەوە و هەست بە متمانە بکەین بەو شتانەی کە دەیزانین.  من پێم وایە لە هەمووبابەتێک پێویستە ئەسیلەی لەم شێوەیەی هەبێت   دیارییەکە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی زیرەکتر و بەهێزتر گەشە بکەن بەهیوای زۆرترین سوود @Muhamad_Rasheed

ئەسیلەی ووزاری ساڵانی ڕابردوو ، جیاکراوەتەوە بە پێی بەشەکان کە ئامادەکراوە لە لایەن م. سۆران محمد

+1
new-b4-live222.pdf1.85 MB

کیمیا هات ڕێگاکە چۆڵکەن 😍سڕەی خۆمانە پێویست ناکات ئەو هەموو چەناڵەت لابێت لێره دەست پێدەکەین

🔴 سەرجەم ڕاست و هەڵەکانی بیرکاری ساڵانە پرسیاری لێ دێتەوە زانیاری زۆر گرنگتر لەم لینکە ببینن
+4
🔴 سەرجەم ڕاست و هەڵەکانی بیرکاری ساڵانە پرسیاری لێ دێتەوە زانیاری زۆر گرنگتر لەم لینکە ببینن

🔴 گەڕان بەدوای بەها کۆتاییەکاندا ساڵانە پرسیاری لێ دێتەوە 2 بۆ 4 نمرە لەم پێنج ڵاپەڕەیە مسۆگەر بکە زانیاری زۆر گرنگتر لەم لی
+4
🔴 گەڕان بەدوای بەها کۆتاییەکاندا ساڵانە پرسیاری لێ دێتەوە 2 بۆ 4 نمرە لەم پێنج ڵاپەڕەیە مسۆگەر بکە زانیاری زۆر گرنگتر لەم لینکە ببینن

وەڵامی کۆنتڕۆل وانەی کوردی

🔴 هەڵسەنگاندنی خۆتان بکەن لە 50 پرسیاری نایابی کوردی م.عمر احمد وەڵامەکان لەم لینکە ببینن
+4
🔴 هەڵسەنگاندنی خۆتان بکەن لە 50 پرسیاری نایابی کوردی م.عمر احمد وەڵامەکان لەم لینکە ببینن

🔴 هەڵسەنگاندنی خۆتان بکەن لە 50 پرسیاری نایابی کوردی م.عمر احمد وەڵامەکان لەم لینکە ببینن
+3
🔴 هەڵسەنگاندنی خۆتان بکەن لە 50 پرسیاری نایابی کوردی م.عمر احمد وەڵامەکان لەم لینکە ببینن

پرسیار کەشف کەین

بۆ ئەم سیستەمە گازیە H2 ، I2، HI بەهای جێگیری هاوسەنگی دەکاتە 54.34 لە ℃425 ، ئەگەر بەهای (K) دۆزراوە جیاوازبوو لەم نرخه مانای ئەوەیە کە :
Anonymous voting

یەک تکای برایانە گەر نیازی دانیشتنەوەت هەیە تکایە بچۆ تاقیکردنەوکان تەنها یەک دانە مەچو با ئەزموونی ناو هۆڵەکان و کەش و هەوای وزاری بدینیت با ئەزموون وەرگریت قەلەقی و ترسەکەت نەمێنێ با نامۆ نەبێت بۆت

ڕستەگۆڕین: کەی کۆمەڵە ناگۆڕین؟ ئەو کاتەی کە گۆڕینەکەت لە ڕابردوو بۆ ڕابردووە (واتە دەستکاریی دەم ناکرێت و ناکرێتە ڕانەبردوو) تا خۆی پێت نەڵێت کۆمەڵە بگۆڕە نایگۆڕیت. نموونە: بانگم کردیت کاری ڕستەکە بگۆڕە بۆ ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندنی نەرێ دەبێتە: بانگم نەدەکردیت. بانگتم نەدەکرد هەڵەیە. کەی وتم کۆمەڵە بگۆڕە ئەوکات دەیگۆڕیت. نامەکەی بۆت نووسی. ئەگەر تەواوکەری بەیاریدە بگۆڕین بۆ کەسی یەکەمی تاک دەبێتە: نامەکەی بۆم نووسی. نامەکەی بۆ نووسیم هەڵەیە. تێبینی: ناردمی ناردمیان لەم دووانە نازانرێت م کام کۆمەڵەیە بۆیە بەناچاری هەردووکی تەواوە ئەگەر ڕابردوو بۆ ڕابردووش بوو. لەو حاڵەتانەی نازانرێت کام کۆمەڵەیە، دیسان هەردووکی ڕاست دەبێت بەناچاری. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کەی کۆمەڵە دەگۆڕێت؟ ۱ ـ ئەگەر گۆڕینەکەت لە ڕانەبردوو بۆ ڕابردوو بوو یان داخوازی بۆ ڕابردوو بوو. (واتە دەمی کار گۆڕا) هەردوو کۆمەڵەکە ڕاست دەبن نموونە: بانگت دەکەم بۆ ئاهەنگەکە. کە دەیکەیتە ڕابردووی نزیک: بانگتم کرد. بانگم کردیت. هەردووکیان ڕاست دەبن، چونکە هەر کامێکیان بکەینەوە ڕانەبردوو هەر دەبێت بە ت، بۆیە کە لە ڕانەبردوو دەیکەینەوە ڕابردوو هەردووکیان ڕاست دەبن. ۲ ـ ئەگەر جێناوەکەی دەستنیشان کردبوو، وتبووی جێناوی ـــــــ بگۆڕە بۆ ـــــــ جێناوە داواکراوەکە، ئەوەی کە جێناوەکەی بۆ دەگۆڕین، لە کام کۆمەڵە بوو ئەو ڕاستە گۆڤارەکەی بۆت نووسی ئەگەر جێناوی ت بگۆڕین بە یت دەبێتە: گۆڤارەکەی بۆ نووسییت. یان گۆڤارەکەی بۆت نووسی. ئەگەر جێناوی ت بگۆڕین بە م دەبێتە: گۆڤارەکەی بۆ نووسیم. گۆڤارەکەی بۆم نووسی. چونکە م لە هەردوو کۆمەڵەیە. ۳ ـ بەکارهێنانی دەستەواژەی (دەگونجێت یان دەشێت) لە پرسیار وا دەکات ئەگەر گۆڕینەکەت لە ڕابردوو بۆ ڕابردووش بوو، هەردوو کۆمەڵە ڕاست بێت نموونە: (نامەکەی بۆت نووسی.) ئەگەر تەواوکەری بەیاریدە بگۆڕین بۆ کەسی یەکەمی تاک، دەگونجێت ببێتە: نامەکەی بۆم نووسی. نامەکەی بۆ نووسیم. زانا نافع کەمال"

گەهـ لە باغی سینەدا سەیری دوو نارنجم دەکرد گەهـ لە گوڵزاری جەماڵیدا تەماشای یاسەمین لەم دێڕەدا کام بابەتی ڕەوانبێژی هەیە؟
Anonymous voting

ئەوە هیی منە تەواوی نموونەکانی تێدایە و نموونەی دەرەکیی جوانیشی تێدایە. بە هیوای سوود زۆرێک گلەیییان دەکرد بۆ نەمناردووە بۆ چاپ. ئەزیزانم تا بە چاپم دەگەیاند کاتی زۆری دەویست. هەر خۆتان کۆپیی کەن ئاوا باشترە. با بەرژەوەندیمی تێدا نەبێت.

ڕەوانبێژیی_کوردیی_پۆلی_١٢_زانا_نافع_٢٠٢٦_1.pdf1.49 MB