مامۆستای خۆتبە Self Study
الذهاب إلى القناة على Telegram
مامۆستای خۆتبە Self Study Owner →→ @dr_mhamad7 رۆژانە پرسیاری جوان کورتکراوەی نایاب بە pdf سەرجەم وانەکان ئامۆژگاری خوێندن هۆکارەکانی سەرکەوتن ئەنیمەشن و ڤیدیۆی وانەکان رێگای خێرای 💥100زەمان نایابترین مەلزەمەکان لێرەوە فێری خوێندنی راستەقینە ببە
إظهار المزيد5 350
المشتركون
+1824 ساعات
+787 أيام
+19730 أيام
أرشيف المشاركات
لەم ساتەدا کە هەمووان چاویان لەسەر چەند ناونیشانێکی دیاریکراوە دەبێت ڕستەیەک بە دەنگێکی بەرز بوترێت:
تەنها پێویستمان بە پزیشک نییە.
تەنها پێویستمان بە ئەندازیار نییە.
تەنها پێوسیتمان بە مامۆستا نییە.
تەنها .... ......
جیهان باڵەخانەیەک نییە کە تەنها بە چەند کۆڵەکەیەکی دیاریکراو ڕابوەستێت. کۆمەڵگە تەواوکەری یەکترن؛ مەزنترین ئاراستەکانی ژیان بە دەستی ئەو کەسانە گۆڕدراون کە لە پەراوێزخراوەکان بوون نەک ئەوانەی لە ڕووناکیدا دەدرەوشانەوە.
ئەو بەشەی ئەمڕۆ بە دڵی خۆت یان لە ناچاری ناوت لێ هاتۆتەوە، مەرج نییە کۆتایی خەونەکانت بێت بەڵکو زۆر جار سەکۆیەکی نەبینراوە بۆ ئەوەی لەوێوە شتێک بە جیهان ببەخشیت کە تەنها «تۆ» دەتوانیت بیدەیت. مێژوو قفڵی بە ناوی هیچ کۆلێژێکەوە نەکردووە بەڵکو دەرگاکانی بۆ ئەو مێشکە کراونەتەوە کە دەتوانێت لە هەر شوێنێکدا بێت شێوازی تێڕوانینی مرۆڤ بگۆڕێت.
تۆ پێویستت بە ناوی بەشەکەت نییە بۆ ئەوەی مەزن بێت بەڵکو ئەوە تۆیت کە بە هەنگاوەکانت، قووڵایی هزر و بەهاکەت، خاک و ناوونیشانی ئەو شوێنە مەزن دەکەیت کە تێیدا دەخوێنیت.
ئەوە شوێن نیە کە نرخی مرۆڤ دیاریدەکات، بەڵکو ئەوە مرۆڤەکانن کە بە قووڵایی هزرو هەڵسووکەوتیان مانایەکی نوێ بەو شوێنە دەبەخشن کە تێیدا دەژین. تۆ دەتوانیت لە هەر بەشێکدا بەدیار بکەویت ئەگەر ڕۆحتی تێدا بێت. زۆر جار ئەو شوێنەی بە ناخۆشترین بژاردە دەستی پێکردووە دەبێتە جوانترین دەروازەی داهاتوو و دۆزینەوەی ئەو حەقیقەتەی کە پێشتر نەتەدەزانی تێیدا سەرکەوتوو دەبیت. بۆ ئەوانەی ناویان لە بەشی دڵخوازیان هاتۆتەوە پیرۆزباییەکی قووڵ و گەرمتان ئاراستە دەکەم و هیوادارم ئەم خاڵە دەستپێکی بەرپرسایەتییەکی مەزن بێت بۆ خزمەتکردن. بۆ ئەوانی تریش با دڵنیابن کە کات، باشترین دادوەرە و سەرکەوتن وابەستەی ناو و نازناوەکان نییە بەڵکو وابەستەی ئەو ڕێگایەیە کە خۆت بە دەستی خۆت ڕووناکی تێدا دروست دەکەیت.
یەکشەممە ئهنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی دوازدەی ڕادهگهیهنرێت
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ڕایدهگهیهنێت: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکهوتی (٢٠٢٦/١٠/٤) له کۆنگرهیهکی ڕۆژنامهوانیدا ئهنجامهکانی وهرگرتنی دهرچوانی دوازدەی ئامادهیی له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ڕادهگهیهنرێت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا ڕاشیدهگهیهنێت، دوای ڕاگهیاندنی ئهنجامهکان دهستدهکرێت به پرۆسهی خوێندنی قۆناغی یهکهم له زانکۆکان، بۆیه پێویسته لهسهر وهرگیراوان لهدوای ڕاگهیاندنی ئهنجامهکان ڕاستهوخۆ پهیوهندی به زانکۆکانیان بکهن بۆ ئهم مهبهستهش زانکۆکانی ههرێمی کوردستان ئامادهکاری پێویست دهکهن بۆ پێشوازیکردن له وهرگیراوانی تازە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧).
Repost from Experiences in 12th Grade
لە قۆناغ و تەمەنێکی زۆررر گرنگیت، تکایە ئاگاداری ئەو جۆرە پەیوەندییانە بە
ترسی ڕووبەڕوو بوونەوەت نەبێت، کە بزانی داهاتووێک بوونی نییە هەوڵبدە وازبهێنی، چونکە رۆژێک نێوانتان هەر تەواو ئەبێت، با زوو تەواو بێت…
چۆڵەکەیەک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە... پشوو!
گەرما، سەرمایەکی کەم یان مامناوەند... پشوو!
بارینی دوو دڵۆپی باران... پشوو!
پشیلەیەک ون بێت... پشوو!
مێشولەیەک لەسەر جامی ئۆتۆمبێلێک بنیشێت ... پشوو!
سەیارەیەک پەنچەر بێت و لە شەقامدا بوەستێت... پشوو!
گوڵێک لە باخچەی گشتی بوەرێت... پشوو!
مانگ لە نیوەشەودا هەورێک بچێتە پێشی... پشوو!
شەقامێک تۆزێک ئاوی تێدا کۆببێتەوە... پشوو!
ئینتەرنێت کەمێک خاو ببێتەوە... پشوو!
جا ئەگەر ڕۆژێک شتێکی ڕاستەقینەش ڕووبدات، بێگومان دەبێت بە پشووی هەتاهەتایی !
Repost from زانکۆلاین :: ZankoLine
بۆ ئەوانەی دەیان هەوێت فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە بە ئۆنلاین وگونجاوترین نرخ بۆتان دەکەین
بەباشترین شێواز
نامە بنێرن و کاتەکەی حجزبکەن
@dr_mhamad7
ئەندازیاری تەلارسازی یان پزیشکی گشتی؟
چیرۆکی وازهێنانم لە پزیشکی و گەڕانەوەم بۆ خەونی منداڵیم!
(بەشی ١: حەز و خولیا)
بیرمە کاتێک پۆلی ١٢م بەسەرکەوتوویی و بە نمرەیەکی بەرز تەواو کرد، ڕێک وەک هەر خوێندکارێکی تری ئێستا، کەوتمە ناو زریانێکی گەورەی دەروونییەوە. لە نێوان سێ ڕێیانێکدا وەستابووم: بچمە ئەندازیاریی تەلارسازی کە خەون و حەزی قووڵی منداڵیم بوو؟ یان بچمە پزیشکی گشتی کە کۆمەڵگە دەیگوت "پارە و ناوبانگی تێدایە"؟ یانیش بچمە پزیشکی ددان چونکە دەیانگوت "کارێکی ئاسان و خۆشە"؟! وەک زۆربەی گەنجەکان، کەوتمە ژێر کاریگەریی ژاوەژاوی دەوروبەر. لە چەند گرووپێکی فەیسبووک پۆستم کرد و پرسیم: "پزیشکی گشتی یان تەلارسازی؟" باوەڕ بکەن کۆمێنتەکان وەک یەک دەنگیان دەدا: "بە دڵنیاییەوە پزیشکی!". دوای لێکدانەوەیەکی لۆژیکیی ڕووکەشانە و بە قسەی خەڵک، چوومە کۆلێژی پزیشکی گشتی. ساڵێکم خوێند، سوپاس بۆ خوا بە ئاستێکی زۆر باش و بە سەرکەوتوویی قۆناغی یەکەمم بڕی. بەڵام... چ تەواوکردنێک؟! لە دەرەوە سەرکەوتوو بووم، بەڵام لە ناوەوە بەردەوام دادگایەک لە مێشکمدا دەیپرسی: "ئایا من بۆ ئێرە دروست کراوم؟ ئایا ئەمە ئەو شوێنەیە کە ڕۆحمی تێدا ئارام دەبێت؟". لێرەدا گەیشتمە گەورەترین حەقیقەتی ژیانم؛ تێگەیشتم ئەگەر خودا ڕۆحی "هونەر، خەیاڵ، و دیزاین"ی لە ناخدا چاندوویت، مەحاڵە بتوانیت لەناو بۆنی دەرمان و ڕاڕەوی نەخۆشخانەکاندا بیشاریتەوە تەنها لەبەر ئەوەی خەڵک چەپڵەت بۆ لێدەدەن! بۆیە بوێرانەترین بڕیاری ژیانمم دا؛ وازم لە پزیشکی هێنا و گەڕامەوە بۆ باوەشی خەونەکەی منداڵیم. ئەمڕۆ، دوای پێنج ساڵ خوێندنی تەلارسازی و دەرچوونم، سوپاس بۆ خودا لەوپەڕی ئاسوودەیی دەروونیدام؛ لەگەڵ کارەکەم، لەگەڵ نازناوەکەم، و لەگەڵ هەموو ئەو فەزایەی تێیدا دەژیم. بەڵام با بپرسین: بۆچی شوێنکەوتنی "حەز و خولیا" هێندە گرنگە؟ کۆمەڵگەی ئێمە خولیا وەک شتێکی منداڵانە سەیر دەکات، بەڵام لە دەروونناسیی مۆدێرن و زانستی بەڕێوەبردنی سەردەمدا، حەز (Passion) تەنها ئارەزوویەک نییە، بەڵکو "تاقە بزوێنەر و دژەگولـلە"یە بەرامبەر بە نەخۆشیی سەدەی بیست و یەک کە پێی دەوترێت (سووتانی پیشەیی-Burnout)! ئەگەر پیشەکەتت خۆشنەوێت، ڕەنگە بۆ ساڵێک یان دووان بتوانیت بەرگەی قورسییەکەی بگریت لەپێناو پارە یان ناو، بەڵام بۆ ٤٠ ساڵی داهاتووی تەمەنت، بەیانیان هەستان لە خەو بۆ کارێک کە ڕۆحت نایەوێت، دەبێتە دۆزەخێکی دەروونی و وێرانتبوون. وەک ستیڤ جۆبس بە جوانی دەڵێت: "تاقە ڕێگە بۆ ئەوەی کارێکی مەزن بکەیت، ئەوەیە کە ئاشقی ئەوە بیت کە دەیکەیت." ئەم حەقیقەتە مۆدێرنە، پێشتر لە فەلسەفەی ئیسلامیدا بە قووڵترین شێوە وەسف کراوە. خوای گەورە لە قورئاندا یاسایەکی گەردوونی پێداوین: {قُلْ كُلٌّ يَعْمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِ} (بڵێ: هەر مرۆڤێک بەپێی پێکهاتە و ئاراستەی ناوەوەی خۆی کار دەکات). هەروەها ئیمامی غەزالی لە شیکردنەوەی دڵی مرۆڤ و ئارامیدا گەورەترین حیکمەتمان پێ دەبەخشێت و دەفەرموێت: "السعادةُ في أن تَصْرِفَ قُوَّتَكَ في ما خُلِقْتَ لَهُ" (بەختەوەری و ئارامیی ڕاستەقینە لەوەدایە کە هێز و وزەی خۆت لەو شتەدا خەرج بکەیت کە بۆی دروست کراویت). وە (ئیبن قەییم)یش دەفەرموێت: "ئەگەر مرۆڤ خرایە سەر ڕێگایەک کە لەگەڵ سروشتی ناخیدا نەگونجێت، ئەوا ڕۆحی وشک دەبێت و هەرگیز بەرهەمێکی ڕاستەقینەی نابێت." بۆیە ئەی خوێندکاری ئازیز؛ گەورەترین زوڵمێک کە لە خۆتی بکەیت ئەوەیە، نمرەکەت بکەیتە بکوژی حەزەکانت و خۆت بکەیتە کۆیلەی چەپڵەی خەڵک! نمرەی ٩٩ واتای ئەوە نییە کە تۆ ناچاریت ببیتە پزیشک. نمرە تەنها "کلیلێکە" پێت دراوە، بەڵام بڕیاری ئەوەی کام دەرگای پێ دەکەیتەوە، تەنها و تەنها مافی خۆتە. پزیشکێکی دڵتەنگ کە لە ژێر پەستانی نمرەدا چووەتە ئەو بەشە، کارەساتە بۆ چارەسەری مرۆڤەکان و تەنها وەک ئامێرێکی بێ ڕۆح مامەڵە دەکات! ئەندازیارێکی بێ خولیاش، تەنها وێرانە و قەفەز بۆ کۆمەڵگە دروست دەکات! کاتێک فۆڕمی زانکۆلاین پڕ دەکەیتەوە، گوێ لە ژاوەژاوی سۆشیاڵ میدیا و خەونی نەهاتووەدیی خێزانەکەت مەگرە. بزانە تۆ بۆ سارێژکردنی جەستە دروست کراویت، یان بۆ بونیادنانی فەزا و ژینگەی مرۆڤ؟ بەدوای قیبلەنمای دڵتدا بڕۆ، چونکە ئەو پیشەیەی بە عەشقەوە دەیکەیت، تەنانەت ئەگەر تێیدا ماندووش بیت، هەرگیز تێیدا دۆڕاو نابیت! لە بەشی دواتردا باسی هەلیکار و داهاتوو و داهات ئەکەم بۆ بەشەکانی زانکۆ.... بڕوا ڕەشید ئەندازیاری تەلارساز
Repost from Experiences in 12th Grade
کارتی ساڵی یەکەم و دووەم
بەراوردی نمرەی وانەکانی ساڵی ١-٢ بکەن چەن جیاوازن لەیەکتری!
یەکەمین شت سوپاس بۆخوا وە دووەم
(ئەمە تەنها بە گۆڕینی بیرکردنەوەکانت ئەبێت)
من ئەوکاتەی ساڵی یەکەمم بوو کەس نەبوو ڕێگایەکم پشان با بەڵام ئێوە ئەتوانن وەرزێک خراپ بوون بۆ وەرزی دوواتر شتەکان بگۆڕن یان بۆ وزاری!
بەڵام بەراوردەکەی من لە نێوان ساڵی یەکەم و دووەمە بە کەس ناڵێم ببە بە دووساڵە بەڵام بەو مەبەستە دامناوە ئەگەر بیرکردنەوەکانت لە بنەڕەتەوە بگۆڕی هەموو شتێکی ژیانت ئەگۆڕێ!
چەن جار وتوومە و ئەیڵێمەوە:
(پۆلی ١٢ ئەو قورسە نیە کە تۆ بەر گوێت کەوتووە!)
Repost from Dr. Mahammed’s thoughts🤔💡
🔴جەماعەت ئاگام لێیە ئەمرۆ لە چاتەکانی گروپ تیایەتی نمرەی زیاترە و یان لە بەشی بەرزترە بە جۆرێ قسە لەگەڵ ئەوانی تر ئەکا کە باش نییە
⏺ئەوە بزانن هەر کەسێ لە هەر قسمێک ئەخوێنێ لە سەرەتا و لە کۆتاییا بۆ خوودی خۆیەتی بۆ کەسی تر ناخوێنێ و ئەوە منەتی تیا نییە و ئازایەتی نییە
مەیەڵن کەس خۆی بە سەرتانا زاڵ کات و خۆی بە تۆ گرنگتر بزانێت لە کۆتاییا هەرکەسێ لە هەر بەش و لە هەر ئیشێکە بۆ خۆی ئەیکات
هەیە ئەڵێ ئیشی پزیشکی مرۆڤانەیە و ئەم قسانە؟! راستە
بەس ئایا چەن ئیشی تر هەیە مرۆڤانەیە؟ ئەکید زۆر
-فیتەری تایەیەک بە خراپی ببەستێ ئەو کەسە توشی روداوی هاتوچۆ ئەکا
-ئەوەی لە دائیرەی کارەبا ئیش ئەکا و کارەبای نەخۆشخانەیەک چاک ئەکاتەوە چەن کەس لە بەشی ICU و CCU رزگار ئەکات
-پەرستارێک کە چەنێ گرنگی بە نەخۆشێک ئەدا کاتێ لە نەخۆشخانەیە؟
-مامۆستاکانمان کە چەنەها پزیشک و ئەندازیار و کەسی لێهاتوو پێ ئەهێنن و خزمەت بە کۆمەڵگا ئەگەیەنن
-ئەندازیارێک کە نەخشەی بالەخانەیەک دروست ئەکا و بە سەدان کەس لە ناوی ئەژێن ئەگەر بێت و بە هەڵە نەخشەپلانی بۆ دانێت ژیانی چەن کەس ئەچێتە مەترسیەوە
بۆیە لەمەوە بۆمان دەرەکەوێ هەموو ئیشێک پیرۆزیی خۆی هەیە و هیچ ئیشێ لەوی تر زیاتر یا کەمتر نییە
بۆیە تۆ پزیشکی یان هەر شتێکی تری هەر مرۆڤێکی ئاسایی وەک هەر کەسێکی تر
کەس پیرۆز و گەورە مەکەن
🔴ئەوەش بزانن هەمیشە من قسەیەکم هەیە
کۆنمرەی ٥٠ تاوەکو ١٠٠ بۆ ئێمە یەک شتە و وەکو یەک گرنگیان پێ ئەدەین دڵنیابن لەوە
سەرکەوتووبن انشاللە 🖤
Repost from مامۆستای خۆتبە Self Study
بۆچی پێویستە کۆرسەکەی دکتۆر محمد هەڵبژێرم ؟؟
جیاوازی چییە لەگەڵ یوتوب و پرۆژە ئۆنلاینەکانی تر ؟؟
ڕێگای زانستی و کتێب یاخود مەلزەمە ؟؟
بۆ بەشدارکردنی لە کۆرسی کیمیای دکتۆر محمد عمر
@dr_mhamad7
کۆمەلێکی باشی تەلەبە هاتووە بۆ بەشداریکردن
دەست لەڕووی کەستان ناگێرمەوە تاوەکو 10ی مانگی 9
داشکاندن بۆتان بە 20 هەزار
دوای ئەو بەروارە داشکاندن نامێنێ
(( کۆڕسی زاراوەزانی پزیشکی 🩸️))
تایبەت بە دەرچووانی پۆلی 12 کە چاوەڕێن بچنە کۆلێژ یان پەیمانگایەکی پزیشکی .
🔻 10 وانـــەی تـــۆمارکراو
🔻 هەر وانـەیەک PDFـی تایبەتی لەگەڵە
🔻 بەکارهێنانی زمانێکی سادە و زۆرترین وێنە
🔻 تاقیکردنەوە لە وانەکان بە شێوازی کۆلێژ
🔻 پێشنیارکردنی کتێبی پزیشکی کوردی
ئامادەکردن : مـحمد صــالح ڕشـــید
خوێندکار لە کۆلێژی پزیشکی گشتی
کۆڕسەکە دیاری ئێمەیە بۆتان 🎁
بۆ داخڵ بوون نامە بنێرن ⇚ @Muhamad_Rasheed
فێدباکی پێنجەمی هەرێم لەسەر کۆرسی کیمیایی دکتۆر محمد
⬇⬇⬇⬇⬇⬇⬇⬇⬇⬇⬇⬇⬇⬇⬇
کات بەمەلزەمەو ناوبانگی مامۆستا وە نەفەوتێنن تەنها کتێب و دکتۆر محەمەد و ئەوەی دکتۆر محەمەد ئەیڵێت هەمووی بنوسنەوە و سێری هەموو ڤیدیۆکانی بکەن قەت پەشیمان نابنەوە من کیمیا یەکێک بوو لە هەرە دەرزە قورسەکان مامۆستای بەناوبانگ نەما تاقی نکەمەوەو پارەی تیا سەرف نەکەم هیچی وەک ئەو کۆرسەی تۆ نەبو زۆر سپاس دکتۆر گیان زۆر مەمنون
