Experiences in 12th Grade
Ir al canal en Telegram
بەخێربێن بۆ«ماڵەکەی خۆتان» دوور لە هەموو جۆرە هاندانێکی نادروست(ئەزموونە ڕاستەقینەکان،شکستەکان،سەرکەوتنەکان،بەش دەکەم لەگەڵتان إن شاءالله) تۆی خوێندکار هەندێک جار هەست بە ونبوون،ماندووبوون،یان بێهیوایی ئەکەی لێرەم تا پێت بڵێم تۆ تەنیا نیت🌷 @sonyahussein
Mostrar más898
Suscriptores
+224 horas
-37 días
+3330 días
Carga de datos en curso...
Canales Similares
Sin datos
¿Algún problema? Por favor, actualice la página o contacte a nuestro gerente de soporte.
Nube de Etiquetas
Sin datos
¿Algún problema? Por favor, actualice la página o contacte a nuestro gerente de soporte.
Menciones Entrantes y Salientes
---
---
---
---
---
---
Atraer Suscriptores
junio '26
junio '26
+50
en 3 canales
mayo '26
+72
en 4 canales
Get PRO
abril '26
+193
en 4 canales
Get PRO
marzo '26
+45
en 3 canales
Get PRO
febrero '26
+63
en 2 canales
Get PRO
enero '26
+52
en 3 canales
Get PRO
diciembre '25
+142
en 4 canales
Get PRO
noviembre '25
+41
en 4 canales
Get PRO
octubre '25
+93
en 7 canales
Get PRO
septiembre '25
+88
en 5 canales
Get PRO
agosto '25
+194
en 4 canales
Get PRO
julio '25
+97
en 1 canales
Get PRO
junio '25
+483
en 1 canales
Get PRO
mayo '250
en 1 canales
Get PRO
abril '25
+4
en 1 canales
| Fecha | Crecimiento de Suscriptores | Menciones | Canales | |
| 19 junio | +3 | |||
| 18 junio | +2 | |||
| 17 junio | +1 | |||
| 16 junio | +1 | |||
| 15 junio | +5 | |||
| 14 junio | +2 | |||
| 13 junio | +1 | |||
| 12 junio | +2 | |||
| 11 junio | +1 | |||
| 10 junio | +1 | |||
| 09 junio | +1 | |||
| 08 junio | +2 | |||
| 07 junio | +7 | |||
| 06 junio | +6 | |||
| 05 junio | 0 | |||
| 04 junio | +1 | |||
| 03 junio | +5 | |||
| 02 junio | +9 | |||
| 01 junio | 0 |
Publicaciones del Canal
پێش ئەوەی پۆلی ١٢ تەواوبکەن، هەموو دونیا لە چاوتانا پۆلی ١٢ ەیە
ئازیزەکانم بڕواکەن ژیانی دوای ١٢ زۆرررر فراوانترە لەوەی بیری لێ ئەکەیتەوە
لەوانەیە قەدەری ئێوە لەو نمرەیە بێ کە هێناوتانە بەڵام ئەکید بن ڕۆژێ یەت ئەو نمرە ئەو بەشەی بە دەستی ئەیەنن بە هیچ کام لە بەشەکانی ناگۆڕنەوە
چەن هاوڕێم هەیە چاوەڕێی بەش و نمرەی زۆر بەرز بووم لێیان ئێستا لە بەشێکی ئاسایی ئەخوێنن بەڵام ئەونە بە خۆشەویستیەوە ئەبینم ئەخوێنن یا ئەوائیل ئەبن کە بەڕاستی بەشەکەی خۆیان لە چاوی خەڵکا بە گەورە نیشان ئەدەن، جێی فەخر و شانازییە بۆ من کە ئەکیدم لە چەن ساڵی داهاتووا ئەبن بە ئافرەتێکی قودووە و پێشەنگ لە بوارەکەی خۆیانا بۆ موسڵمانان و کوردیش!
قەدەرەکەتان قبوڵ بکەن و ببنە پێشەنگ و قودووە لە داهاتووا، تا بڵێی من قەدەر و واقعم قبوڵ کرد و بەردەوام بووم و گەشتم بە ئەمڕۆ!
ئێوە تەنها ئەوەی لەسەرتانە ئێستا هەوڵبدەن تەداخوولی ئەو قەدەرە مەکەن کە خوای گەورە دایناوە، تکایە بەهێز بمێننەوە، چونکە ڕۆژی یەت گاڵتەتان لەو خەمەی ئێستاتان یەت….
| 2 | https://t.me/Shaho_math_academy?livestream=42c7cb6845b70f09f2 | 30 |
| 3 | ئەوانەی پۆلی ١٢ ەیان تەواوکردووە، یان ئەزموونی دووساڵەی و زیاتریان کردووە، لەوە تێئەگەن کە چ هەڵەیەکە لەبەر یەک تاقیکردنەوە هیلاکی ٦ وانەی تر فەرامۆش بکات…
ئازیزەکانمم ئەوە هاوکێشەیەکی زۆر ئاڵۆزە، ئێوە قەدەرێکتان هەیە بە هەوڵ و ماندووبوون و نزاکانتان ئەتوانن گۆڕانکاری تیا بکەن، ئەکید بن لە کۆتاییا لە بەش و شوێنێ خۆتان ئەبیننەوە بە هیچ بەشێکی ناگۆڕنەوە! ئێوە کە ئێستا بێتاقەتن لەو ئەنجامەتان هەمووی پلانێکی پەروەردگارە و خێری تۆی لەو نمرەیە بینیوە، تۆ ئەگەر پشتی پەردەکە ببینی ئەوە هەڵەبژێری کە خوا دایناوە نەک ئەوەی کە تۆ لە سوجدەیا نزای بۆ ئەکەیت!!
تازە ئەوەی ئەمڕۆ ڕووی داوە بووە بە ڕابردوو، پەشیمان ئەبنەوە زۆر بە خراپتر کاتێک شەوی هاتنەوەی نمرەکان ئەبینی لەبەر یەک وانە هەموو وانەکانی تریشت نمرەکەی بە دڵی خۆت نییە! هیلاکی خۆت و خێزان و مامۆستاکانت لەبەر چاوبێت تکایە ئازیزەکەمم!
خۆت بەرە دەست خوای گەورە و هەتا بتوانی خۆت کۆنترۆڵ کە و دەستکە بە خوێندنی وانەی دوای ئەم تاقیکردنەوەیە.
سەیری ئەو پۆستە بێ مانایانەش مەکەن کە لە ئێستایا هەنێ خوێندکار ئەیکا لەبەر ئەوەی نمرەکەی بە دڵ نەبووە! | 2 612 |
| 4 | بیرتان نەچێت
پەروەردگار ئاگاداری حاڵتانە
پشتی پێ ببەستن و بەردەوام بن…. | 545 |
| 5 | مژدە بۆ پاڵەوانەکانی پۆلی ١٢.. کاتی هێورکردنەوەی دڵەکانە! 🕊️✨
🎙️ فۆیس کاڵێکی دەروونی و جیاواز لەگەڵ:
👤 مێوان: ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری گەشەپێدانی کەسی (ڕەزا سەڵاح بەرزنجی)
📝 بابەت: (چۆن دەروونم ئارام بکەمەوە؟) | کۆنترۆڵکردنی دڵەڕاوکێ و ڕێکخستنەوەی وزەکان.
⏰ کات: ئەمشەو، کاتژمێر ٧:٣٠ی شەو.
لینی چەناڵ
@Shaho_math_academy | 507 |
| 6 | شەوی ئیمتیحان🤍
ئەم نوسینە سەیڤی کە و ئەوکاتە بیخوێنەرەوە إن شاءاللە، بۆیە ئێستا دایەنێم بۆ ئەوەی نامەکە ببینن و ئەزانم ئەوکات مەجالی گروپتان نابێت
ئێستا هەرچەنت خوێندووە، وە بە هەر هۆکارێک فریای ئەوەندە کەوتوویت،گرنگ تۆ هەوڵت یاوە ئەوەی پێت کراوە ،کردووتە،ئەوەی تریش بیەرە دەست خوای گەورە، بەڵام بە یەقینەوە، چونکە کە شتێک بدرێتە دەست ئەو زۆر زەحمەتە کێشەکە چارە نەکات بۆت، مەڵێ زۆرم ماوە پێداچوونەوە بکەم یان هەموویم تەواو نەکردووە،مەرج نیە هەموو مەنهەجەکە بکەیت ئینجا ئەو نمرەیە بەدەست بهێنی کە خۆت ئەتەوێ دڵنیابە لەوە، گوومانەکانت با جوان بن
یارەب بەیانی بە دڵی خۆش وەڵامی هەموو پرسیارەکان بەیتەوە و بە باشتر لەوە تێپەڕێت کە خۆت ئەتەوێت، خوای گەورە یارمەتیت بات و کار ئاسانیەکی وات بۆ بکات خۆت نەزانی چۆن وا ئاسان بووە أمین یارب🤲🏼❤️
پڕ بەدڵ چاوەڕێی ئەنجامی باشم لە هەمووتان، تکایە تا ئێستا باش هێناوتەو هیلاک بوویت و لەکۆتایی ڕێگاکەیتبە گوومانە خراپەکانت خێزانەکەت بێ هیوا مەکە ، پشتت بە خوای گەورە ببەستە
حەزەکەم لە ناخی دڵەوە ئەم ئایەتانە بخوێنیتەوە، لێی وردببەرەوە تکایە، چونکە قورئان بۆ ئێمەیە، وە کە ئێستا ئەمە خوێنیتەوە ئەکید ویستی خوای لەسەرە….
،وَمَن يَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسۡبُهُۥٓۚ
ھەرکەسێک پشت بەخوا ببەستێت ئەوە خوای بەسە.
﴿قَالَ لَا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَىٰ﴾ طە -٤٦-
"مەترسن، من لەگەڵتانم، دەبینم و دەبیستم".
(ئەو ئەبینێت ئێستا چەن قەلەقیت و هانات بۆ ئەو بردووە، ئایا دەستبەردارت ئەبێت؟
إِنَّمَآ أَشۡكُواْ بَثِّي وَحُزۡنِيٓ إِلَى ٱللَّهِ
شهكواو گلهیی و ئهوپهڕى غهم و خهفهتى خۆم بۆ لای خوای گهوره دهرئهبڕم.( تۆش بەهەمان شێوەبە تەنها خوای گەورە لە حاڵی ئێستات تێئەگات هیچ کەسی تر نا ، هەر ئەوە نا کە تێئەگات ، یارمەتیت ئەدات و چارەسەریشی ئەکات بۆت)
نەک جارێک دووجار فەرموویەتی:إِنَّ مَعَ ٱلۡعُسۡرِ يُسۡرٗا
بێگومان لەگەڵ ھەموو تەنگانەیەکدا خۆشی وئاسانی دێت
(لەوانەیە ئەم ناخۆشیەی ئێستات کە صبرت گرتووە لەسەری خۆشی داهاتووت بێت)
إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ
هەموو شتێک لای خوا ئاسانە( هەموو شتێک….!!!)
“وكان الله على كل شيء مقتدرا”
خودا توانا و دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ
بەڕاستی تەنها خۆڕاگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئەندازەیە..
(کاتێ لەپێناو خوا بەرگەی هەموو سەختی و تاقیکردنەوەکانت گرتووە کە ڕووی لە ژیانت کردووە،هۆکار بووە تا ئێستا بە دڵی خۆت نەخوێنی ئەکید پاداشتی لەسەر وەرەگریت) | 325 |
| 7 | ✉️ بەهیوای چەشتنی هەمان هەستی خۆشی لەو شوێنەی تیایە ئاسوودەن لە داهاتووا🤎
📍ئێرە ماڵی دووەمی منە🤎
👇
https://t.me/sonyahussein/s/294 | 456 |
| 8 | بەهیوای چەشتنی هەمان هەستی خۆشی لەو شوێنەی تیایە ئاسوودەن لە داهاتووا❤️
https://t.me/sonyahussein/s/294
ئێرە ماڵی دووەمی منە🌱✨ | 1 |
| 9 | بەهیوای چەشتنی هەمان هەستی خۆشی لەو شوێنەی تیایە ئاسوودەن لە داهاتووا❤️
https://t.me/sonyahussein/s/294
ئێرە ماڵی دووەمی منە🌱✨ | 1 |
| 10 | بەهیوای چەشتنی هەمان هەستی خۆشی لەو شوێنەی تیایە ئاسوودەن لە داهاتووا❤️
https://t.me/sonyahussein/s/294 | 12 |
| 11 | هەوڵدە چیرۆکەکەت بە شانازییەوە بنوسیتەوە
کێشەکانی خۆت یان کێشە خێزانیەکانت نابنە ڕێگر، ئەمە یەکێک لە نموونەکان و دەیان نموونەی جوانی ترمان هەیە، هیچ شتێ نابێ بە ڕێگر کاتێ تۆ ئەتەوێت بەردەوام بی….
ئەزانم زۆرینەتان بەم کاتی تاقیکردنەوەیە ژیانتان زەحمەتتر بووە، بەڵام ئازایەتی لەوەیایە کە تۆ لەو کاتە سەختەی ژیانت سەعی بکەیت و بەردەوام بیت…
ئێمە تەنها ئەنجامی کۆتایی تۆ ئەبینین نەک هەوڵ و ماندووبوون و شکست و کێشەکانت، کەسیش ئەوانەی بەلاوە گرنگ نییە، بۆیە تکایە لەپێناو خۆت بەردەوام بە.
💭 پشت بە خوای گەورە ببەستە و دڵنیابە لە یادت ناکا و بێ هیوات ناکا. | 2 197 |
| 12 | 💡زۆر کەم ماوە بۆ کۆتایی هاتنی گەشتی خوێندنی ١٢ ساڵت، واز لەو کاتە بێنە لە دەستت چووە، لۆمەکردنی خۆت بەو شێوەیەی وزەت لێ ببڕێ هیچ سوودێکی نییە
بەڵام ئەو هەوڵەی لە ئێستایا ئەیدەیت بۆ گۆڕینی ئەو هەڵەیەی کردبووت ئەوە گرنگترین و باشترینە لەگەڵ خۆتا بیکەیت
زۆر کـەس لە ئازیزان و خێزانەکەت چاوەڕێی ئەنجامێکی باشن لێت، هەتا ئێستا هەرچۆنێک بووی لە خوێندن، هەمووی بکە بە ڕابردوو و بێ بیرکردنەوە لێی دەست پێبکەرەوە و پشت بە پەروەردگار ببەستە🌼
💭خوای گەورە ئەو بەندەیە بێ ئومێد ناکا کە ئومێدی پێیەتی و ئەو دەستانەش بە بەتاڵی ناگێڕێتەوە کە بەرزکراونەتەوە و نزایان
پێ کراوە….
🔖پەروەردگارم قەدەر و ویستی دڵتان یەکخا بەو بەش و نمرەیەی ئاواتتانە وە شاد و دڵخۆشتان بکا پێی یارەب🤲🌼 | 3 138 |
| 13 | السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
هیوام باشی هەموو لایەکتانە
بۆ مەوزوعی ئەسیلە حەلکردن و سەیرکردنی ڵایڤەکان،
مەرج نیە ئەسیلە حەلنەکەیت شتێکی هەڵە بێت!
من خۆم وابووم ئەگەر ئەسیلەم حلکردایە لەجیاتی سوود ،زیانی ئەبوو، هەیە بە پێچەوانەی منە، ساڵی یەکەم شەوی ئیمتیحان بەپەلە ئەسیلەیەکم حەلکرد ئەونە بیرمەکردەوە خراپ ئەبم هەم هەڵەم زۆربوو لە ئەسیلەکە هەم بەیانیش خراپبووم ، ئیتر ساڵی دووەم نەمکرد، ئاوا ئاسوودە بووم، کە بزانی قەلەقت ئەکا مەیکە
ساڵی دووەم یەکجار سەیری یەک ئەسیلەم کرد لە ٤٠ ڕۆژەکە و وە کاتیشم نە ئەبوو بیان کەم بەهۆی بارودۆخمەوە.
ئەوەی گرنگە بیزانن: (مەرجی سەرەکی نیە بۆ نمرە هێنان)
ڵایڤەکانیش ئەکەوێتە سەر کەسەکان خۆیان، بەڵام ئەبێ خۆت پێش ڵایڤەکان یان دووای ڵایڤ بابەتەکان دووبارە کەیتەوە بەڕای من! ئەزموونی ئەوەم نەکردووە و سێرم نەکردووە بەڵام ئەگەر بێمەوە پۆلی ١٢ و (بمەوێ) سێری کەم، خۆم پێش ڵایڤەکە بەخێرایی موراجەعەیەک ئەکەم و ئینجا سێری ڵایڤ ئەکەم، پەشیمانیش نیم کە سەیرم نەکردوون
کە خۆت بابەتەکان بە جوانی بکەیت و تێگەشتبی زەرور نیە.
ئەو خاڵەشمان بیر نەچێ هەندێ کەس تەنها بۆ دەرچوونیەتی و سوود زۆر لە ڵایڤ ئەبینێ، ئەگەر لەو جۆرانەی ئەتوانی سوودمەندبیت... | 3 002 |
| 14 | ئارامی بکەنەوە دڵە ماندووەکانتان🤍
ناوی قورئان خوێن :شریف مصطفی
واتای ئایەتەکەش 😍:
وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ ۚ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا
جا ئهوهی پشت به خوا ببهستێت، ئهو زاتهی بهسه، بۆ ئهوهی یاریدهدهری بێت، چونکه بهڕاستی خوا کارو فهرمانی خۆی به ئهنجام دهگهیهنێت، بێگومان خوا بۆ ههموو شتێک نهخشهیهکی دیاریکراوی بڕیارداوه (که دهبێت پهیڕهوی بکرێت).
سورەتی الطلاق، ئایەتی ٣
ئەمە بەشی سەرەتای ئایەتەکەیە بەڵام لە ڤیدیۆکە ئەو بەشەی تیا نیە واتاکەی جوانبوو وتم با بۆتانی دانێم🤍
وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ۚ
له شوێنێکهوه ڕزق و ڕۆزی پێ دهبهخشێت که حسابی بۆ نهکردبێت و خۆی پێی نازانێت، | 2 390 |
| 15 | #خولەکانی هاوینە؛ دەسپێکێکی گرنگ نەک کۆتایی ڕێگاکە
پەیامێک بۆ فێرخوازانی پۆلی ١٢ و مامۆستایانی بەڕێز
جێی دڵخۆشییەکی گەورەیە کە دەبینین فێرخوازانی پۆلی ١٢ لە ئێستاوە بە حەماسەت و وزەیەکی زۆرەوە ڕوویان لە خولەکانی هاوینە کردووە. ئەم هەنگاوە نیشانەی هۆشیاری و پەرۆشی فێرخوازانە بۆ گەیشتن بە نمرەی بەرز و دابینکردنی پاشەرۆژێکی گەش، چ لە ڕێگەی بەژداریکردن لە خولەکان بێت یان لە ڕێگەی سوودوەرگرتن لە وانەکانی (یوتوب) کە هەردوکیان جێی دەستخۆشین.
بەڵام لێرەدا پێویستە چەند خاڵێکی جەوهەری ڕوون بکەینەوە بۆ ئەوەی ئەم ماندووبوونە بە فیڕۆ نەچێت:
١. خول تەنها ئامادەکارییە:
پێویستە فێرخوازان بزانن کە خولەکانی هاوینە تەنها "سەرەتا" و "ئامادەکارییە" بۆ ئەوەی بە زانیارییەکی پێشوەختەوە بچنە ناو ساڵی خوێندن، نەک ئەوەی کۆتایی پرۆسەکە بێت. فێربوونی ڕاستەقینە لە کاتی دەوامی فەرمیدا قووڵ دەبێتەوە.
٢. بایەخی پۆل و مامۆستای قوتابخانە:
هیچ خولێک نابێت ببێتە هۆی ئەوەی فێرخواز پۆل و مەکتەب ئیهمال بکات. مامۆستای قوتابخانە ڕێبەری سەرەکی فێرخوازە و ژینگەی ناو پۆل شوێنی ڕاستەقینەی گفتوگۆ و گەیشتنە بە ئەنجام. پچڕانی پەیوەندی فێرخواز لەگەڵ مامۆستای ناو پۆل، زیانێکی گەورە بە ئاستی زانستی فێرخواز دەگەیەنێت.
٣. پەیامێک بۆ هاوپیشە بەڕێزەکانم (مامۆستایان):
داواکارین لە مامۆستایانی وانەبێژ لە خولەکاندا، کە فێرخوازان تێبگەیەنن ئەم وانانە تەنها سەرەتایەکن. زۆر گرنگە فێرخواز هان بدرێت کە لە کاتی دەوامدا بەژداری چالاکانەی هەبێت و ڕێز لە ماندووبوونی مامۆستایانی ناو قوتابخانە بگرێت. هەر تێگەیشتنێک کە فێرخواز وا لێ بکات متمانەی بە مامۆستای مەکتەب نەمێنێت یان ناو پۆل بە کات بەفیڕۆدان بزانێت، دوورە لە هەموو پرەنسیپێکی پەروەردەیی و فێرکردن.
لە کۆتاییدا، ئامانجی هەموومان سەرکەوتنی فێرخوازانە. با خولەکانی هاوینە بکەینە پردێک بۆ سەرکەوتن، نەک بەربەستێک لە نێوان فێرخواز و قوتابخانەدا.
بۆ پێشەوە بەرەو ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن..
شاهۆ ڕەسوڵ خدر
مامۆستای وانەی بیرکاری | 223 |
| 16 | ئەوانەی تا ئێستا دڵیان بە سەعیەکەیان خۆش نییە، لەبەر هەر کێشەیەک و رێگر و هۆکارێک بێ، ئێوە تاکە کەس نین بەو شێوەیە بن، لەوانەیە مێشکتان لەو کەسانەی سەعیش ئەکەن زۆر هیلاکتر بێت، چونکە ئەگەر سەعیشتان نەکردبێ بە هەر هۆکارێک بەڵام ئەونە بیرتان لای بووە هەموو رۆژێکتان بەو قەلەقیە تێپەڕیوە….
منیش کاتێ ئاوڕم دایەوە نزیک تاقیکردنەوەی وزاری بووم، هیچ شتێکی وام نەکردبوو هەتا دڵم پێی خۆشبێ، بەڵام زۆر ئەکید بووم خوای گەورە یارمەتیم ئەیات و ئاگاداری بارودۆخی ژیانمە و زۆربەی لە ئیهمالی خۆم نەبووە، پشتم پێی بەست و ئێستا وردە وردە ئەزانم چ پلانێکی جوانی بۆ دانابووم….
مەڵێ درەنگ بووە، ئێستا زۆر کەس ئەڵێ کەسێک ئەو هەمووە سەعی کردبێ تۆ بەو رۆژە کەمە نمرە ئەهێنی؟ ئەی بۆ نا؟ کە تۆ بە دڵ و بە وردی و تەرکیزەوە سەعیەکە بکەیت و کات بەفیڕۆ نەدەیت و پلانێک هەبێ و کات جوان دابەشکرێ بۆچی نەتوانی نمرە بهێنی؟؟
من ئەوەم زۆر بینی لە ژیانی خۆما لە پۆلی ١٢ بۆ زۆرێک لە دەرسەکان، وابوو ئەو نمرەیە نەبوو کە خۆم ویستم بەڵام زۆر لەو سەعییە زیاتر بوو کە من کردم( کە زیاتر رۆژەکانی بەردەوام تاقیکردنەوەم سوود لێ بینی)
پشت بە خوای گەورە ببەستن و بەردەوام بن و گوێ لە قسەی کەس مەگرن، ئەگەر وتیشیان بەو ماوە کەمە نمرە نایەت ئێوە هەوڵی خۆت بدەن و ئەوەی لە تواناتانایە بیکەن و ببنە بە نموونەیەک بۆمان. | 3 118 |
| 17 | ئەوانەی تا ئێستا دڵیان بە سەعیەکەیان خۆش نییە، لەبەر هەر کێشەیەک و رێگر و هۆکارێک بێ، ئێوە تاکە کەس نین بەو شێوەیە بن، لەوانەیە مێشکتان لەو کەسانەی سەعیش ئەکەن زۆر هیلاکتر بێت، چونکە ئەگەر سەعیشتان نەکردبێ بە هەر هۆکارێک بەڵام ئەونە بیرتان لای بووە هەموو رۆژێکتان بەو قەلەقیە تێپەڕیوە….
منیش کاتێ ئاوڕم دایەوە نزیک تاقیکردنەوەی وزاری بووم، هیچ شتێکی وام نەکردبوو هەتا دڵم پێی خۆشبێ، بەڵام زۆر ئەکید بووم خوای گەورە یارمەتیم ئەیات و ئاگاداری بارودۆخی ژیانمە و زۆربەی لە ئیهمالی خۆم نەبووە، پشتم پێی بەست و ئێستا وردە وردە ئەزانم چ پلانێکی جوانی بۆ دانابووم….
مەڵێ درەنگ بووە، ئێستا زۆر کەس ئەڵێ کەسێک ئەو هەمووە سەعی کردبێ تۆ بەو رۆژە کەمە نمرە ئەهێنی؟ ئەی بۆ نا؟ کە تۆ بە دڵ و بە وردی و تەرکیزەوە سەعیەکە بکەیت و کات بەفیڕۆ نەدەیت و پلانێک هەبێ و کات جوان دابەشکرێ بۆچی نەتوانی نمرە بهێنی؟؟
من ئەوەم زۆر بینی لە ژیانی خۆما لە پۆلی ١٢ بۆ زۆرێک لە دەرسەکان، وابوو ئەو نمرەیە نەبوو کە خۆم ویستم بەڵام زۆر لەو سەعییە زیاتر بوو کە من کردم( کە زیاتر رۆژەکانی بەردەوام تاقیکردنەوەم سوود لێ بینی)
پشت بە خوای گەورە ببەستن و بەردەوام بن و گوێ لە قسەی کەس مەگرن، ئەگەر وتیشیان بەو ماوە کەمە نمرە نایەت تۆ هەوڵی خۆت بدە و ببە بە نموونەیەک بۆمان. | 1 |
| 18 | 😁
بەدڵی خۆش بەو هەستە بگەن یارەب🤲🏼
ئێستا ئەوەی لەسەرتانە هەوڵدانە، بێ گوێدان بە کێشەکان و بێتاقەت بوونی زۆر(ناڵێم نابێ بێتاقەت بی سروشتی مرۆڤ وایە کە زۆرجار بەفەست خۆی نییە)بەڵام کە لە کۆنترۆڵ دەرچوو دوو ئەونەی کە پەشیمانی بەدواوە ئەبێت، ئەگەر ئێستا دووبارە هەوڵنەدەیت سەرەڕای شکستەکەت شەوی هاتنەوەی نمرەکانت دوو ئەونە قورستر ئەبێت بۆت…
بۆیە هەموو شتێک وەلا بنێ و ئەوەی لەسەرتە لە ئێستایا بەردەوامیتە و پشت بەخوای گەورە ببەستە و درەنگ نەبووە هێشتا….
خوای گەورە هەموو لایەک شاد و دڵخۆشکا بە هێنانی نمرە و بەشی دڵخوازتان أمین یارەب🤲🏻 | 3 309 |
| 19 | السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
هیوام باشی هەموو لایەکتانە
بۆ مەوزوعی ئەسیلە حەلکردن و سەیرکردنی ڵایڤەکان،
مەرج نیە ئەسیلە حەلنەکەیت شتێکی هەڵە بێت!
من خۆم وابووم ئەگەر ئەسیلەم حلکردایە لەجیاتی سوود ،زیانی ئەبوو، هەیە بە پێچەوانەی منە، ساڵی یەکەم شەوی ئیمتیحان بەپەلە ئەسیلەیەکم حەلکرد ئەونە بیرمەکردەوە خراپ ئەبم هەم هەڵەم زۆربوو لە ئەسیلەکە هەم بەیانیش خراپبووم ، ئیتر ساڵی دووەم نەمکرد، ئاوا ئاسوودە بووم، کە بزانی قەلەقت ئەکا مەیکە
ساڵی دووەم یەک ئەسیلەم سێر کرد ئەویش بیرکاری بوو لە چل ڕۆژەکە فەترەیکی باش دابڕابووم لەسەعی وتم با ئەسیلەیەک حەلکەم بزانم بابەتەکانم بیر ماوە،و هیچ دەرسێکی تر نا…
(مەرجی سەرەکی نیە بۆ نمرە هێنان)
ڵایڤەکانیش ئەکەوێتە سەر کەسەکان ئەویش، بەڵام ئەبێ خۆت پێش ڵایڤەکان یان دووای ڵایڤ بابەتەکان دووبارە کەیتەوە بەڕای من! ئەزموونی ئەوەم نەکردووە و سێرم نەکردووە بەڵام ئەگەر بێمەوە پۆلی ١٢ و بمەوێ سێری کەم، خۆم پێش ڵایڤەکە بەخێرایی موراجەعەیەک ئەکەم و ئینجا سێری ڵایڤ ئەکەم، هەستیش ئەکەم شتێکی زیایە😄، کە خۆت بابەتەکان بە جوانی بکەیت و تێگەشتبی زەرور نیە. | 5 |
| 20 | ✉️السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
ئازیــزانم
🔖جـەژنتان پیرۆزبێت🔖
خوای گەورە عیبادەتی هەموو لایەکی قبوڵ فەرمووبێت، هەر لە جەژن و خۆشیا بن إن شاء اللە🌼
یارەبی هەر یەکەتان جەژنی داهاتوو لەو بەشە بن کە ئێستا ئاواتی بۆ ئەخوازن و هەوڵی بۆ ئەدەن🤲 | 1 111 |
¡Ya disponible! Investigación de Telegram 2025 — los principales insights del año 
