وحدوي
Ir al canal en Telegram
739
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
-230 días
Archivo de publicaciones
739
لە کوشتنی خوداوە بۆ سڕینەوەی مرۆڤ؛
لە دەروازەی عیرفانیدا "فەنابوون" (توانەوە) بەرزترین مەقامی ڕۆحە کاتێک لەپێناو گەیشتن بە ڕووناکی و یەکگرتنەوە لەگەڵ وجود (خودا) دەستبەرداری خۆی دەبێت. بەڵام مۆدێرنە جۆرێکی تری لە فەنابوون هێنایە کایەوە کە "فەنابوون لە هیچدا"...! مۆدێرنیتە نەبووەتە سەردەمی ڕووناکبیری، بەڵکو بووەتە تاریکترین شەوی ڕۆح. ئەوەی ڕۆژئاوا پێی دەڵێت پێشکەوتن لە ڕاستیدا پچڕانی یەکجارەکیی پەتی پەیوەندیە لەگەڵ خودا و کەوتنە خوارەوەیە بۆ ناو گێژاوی بێمانایی...!
مۆدێرنە بە هەڕەمەکی جیهانی وێران نەکرد، بەڵکو بە لووتبەرزیی ئارەزووەکانیەوە عەقڵی کردە چەکێک و دەستی کرد بە سیستمەم کردن و کۆمەڵکوژی لە مێژووی بووندا...! مرۆڤی سەردەم ویستی ببێتە خودای سەر زەوی بۆ ئەمەش دەبوو سەرەتا ئاسمان چۆڵ بکات شمشێری گومانی هەڵکێشا و "خودای کوشت" بۆ ئەوەی خۆی لەسەر تەختی عالەم دابنیشێت بەڵام لەبیری نەبوو کە کاتێک ڕەگ دەبڕدرێت، لقەکانیش وشک دەبن!.. کاتێک سەرچاوەی نووری بێمانا کرد زەویش بووە زیندانێکی سارد و تاریک.
دواتر مۆدێرنە پەلاماری مرۆڤی دا ئەو مرۆڤەی کە لە عیرفاندا هەڵگری ڕۆحی خوایی و خەلیفەی زەوی بوو کورت کرایەوە بۆ تەنها ماددەیەک بۆ ئارەزوویەکی بایۆلۆژی و ژمارەیەک لەناو ئامارەکانی بازاڕدا. لێرەدا مرۆڤایەتی لە ناوەڕۆکە پیرۆزەکەی بەتاڵ کرایەوە دواتر ڕووی کردە سروشت ئەو سروشتەی کە کتیبی کراوەی خودا و پێشانگای جوانیەکانی بوو لە دیدگای مۆدێرنەدا بووە تەنها کەرەستەیەکی بێ ڕوح بۆ تاڵانکردن....! ئەمە تەنها وێرانکردنی ژینگە نەبوو بەڵکو گەورەترین خۆکوژیی ڕۆحی بوو کە مرۆڤ دژی ماڵی خۆی ئەنجامیدا.
ئێستاش لە لوتکەی ئەم نیهیلیزمە و "ئیرادەی نەبوون"دا، مۆدێرنە گەیشتووەتە دواین وێستگەی تراژیدیاکەی کە دروستکردنی پەیکەرێکی بێ ڕۆح و کڕنۆشبردن بۆی. "ژیریی دەستکرد" لەم قۆناغەدا تەنها ئامرازێکی تەکنەلۆژیی جوان و پاک نیە بەڵکو دوا هەوڵی مرۆڤی دابڕاوە بۆ سڕینەوەی یەکجارەکی خۆی...! مۆدێرنە دەیەوێت ئەو تەنیایە قووڵەی کە بەهۆی کوشتنی خودا و سروشتەوە تووشی بووە بە دروستکردنی خودایەکی دەستکرد پڕ بکاتەوە ئەمە ئەوپەڕی کەریەتیە!، مرۆڤ دەیەوێت عەقڵێکی بێ دڵ و زیرەکیەکی بێ ڕۆح بخاتە جێگەی خۆی بۆ ئەوەی ئیتر پێویستی بە بەرپرسیارێتی ئازار کشان و گەڕان بەدوای مانادا نەمێنێت!!. ئەوان دەیانەوێت ئەو مرۆڤەی کە لە عەزەلدا باری ئەمانەتی هەڵگرت بیخەنە ژێر پێی ئارگۆمێنتە قۆر و بێماناکانەوە.
بەڵام عیرفان پێمان دەڵێت ئامێرەکان دەتوانن ترلیۆنان داتا شیبکەنەوە بەڵام هەرگیز ناتوانن ئاهێک بۆ "عیشق" هەڵبکێشن!. مۆدێرنە دەتوانێت جیهان بخاتە ناو کۆد و ژمارەکانەوە بەڵام ناتوانێت یەک دڵۆپ فرمێسکی پەشیمانی یان یەک چرکەی مەقامی حەیرانی و ئیلهامی ڕۆحی دروست بکات.....! ئەوەی ئێستا بە ناوی تەکنەلۆژیاوە ڕوودەدات هەڵاتنێکی گەورەیە لە مرۆڤبوون و ڕزگاربوون لەم دۆزەخە مۆدێرنە کە هەرگیز لە ڕێگەی ئامێرەکانەوە نابێت بەڵکو تەنها بە رۆچوونە بۆ قووڵایی دڵ و ڕوح بۆ دۆزینەوەی ئەو نوورەی کە هیچ زیرەکیەکی دەستکرد ناتوانێت لێی تێبگات و هیج مۆدێرنەیەکیش ناتوانێت بیکوژێت...!
#توراس #ئیدراک
739
حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) دەفەرمووێت:
ئاسمان سێبەری نەکردووە بەسەر کەسێکدا، هەروەها زەوی کەسێکی هەڵنەگرتووە، کە لە ئەبوو زەڕ ڕاستگۆتر بێت.
📚سونەنی ترمزی و ئیبن ماجە، بە سەنەدی حەسەن و سەحیح
کێشەکە سەرەتا لە شاری شام (سوریا) سەریهەڵدا، کاتێک ئەبوو زەڕ لەوێ بوو (رەزا و رەحمەتی خوای لەسەە بێت) وە موعاویەی کوڕی ئەبووسوفیان پارێزگاری شام بوو. موعاویە خەریکی دروستکردنی کۆشکێکی گەورە بوو بە ناوی "کۆشکی سەوز" (قصر الخضراء).
ئەبوو زەڕ بە توندی ڕەخنەی لە موعاویە گرت و خەڵکەکەی هان دەدا کە دژی کۆکردنەوەی سامان بوەستنەوە. بەهۆی کاریگەری گەورەی ئەبوو زەڕ لەسەر هەژاران و خەڵکی شام، موعاویە ترسا لەوەی ئاژاوە دروست بێت، بۆیە نامەی بۆ حەزرەتی ئیمامی عوسمان نووسی لە مەدینە و شکایەتی لێکرد...!
شێوازی هاتنەوە بە توندی بی یان باش، خوای خۆی دەزانێ و خیلافی لەسەرە ....
دواتر حەزرەتی ئیمامی عوسمان پێ ئەڵێت وەک پێشنیار هەندێک ئەڵێن فەرمانی پێ کردووە کە برواتە دەرەوە لە مەدەینە..
جا حەزرەتی ئەبوو زەڕ ئەچێتە ناوچەیەکی چۆڵەوانی و گوندێک بوو کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری مەدینەوە و دوورە لێوەی. لە رێگادا ئیمامی عوسمان فەرمان دەکات کەس قسەی لەگەڵ نەکات بەڵام
ئیمامی عوسمان فەرمانی دا بە مروان بن الحكم لەگەڵی بڕوات و فەرمانێکی دەرکرد کە هیچ کەسێک بۆی نیە ماڵئاوایی لە ئەبوو زەڕ بکات یان بەڕێی بکات. بەڵام حەزرەتی ئیمامی عەلی و حەسەن و حوسەین و عەمماری کوڕی یاسر، سەرپێچی فەرمانەکەی خەلیفەیان کرد و چوون بۆ ماڵئاوایی کردنی...!
پێغەمبەر (ﷺ) پێشتر ئامۆژگاری ئەبوو زەڕی کردبوو و پێی فەرمووبوو: ئەگەر بیناکانی مەدینە گەورە بوون و گەیشتنە شاخی سەلع، ئەوا مەدینە جێبهێڵە...!
هەروەها حەزرەتی رسوڵ اللە ( ﷺ) دەفەرمووێت:
خودای گەورە فەرمانی پێکردووم بە خۆشویستنی چوار کەس، وە پێی ڕاگەیاندووم کە خۆیشی خۆشی دەوێن. پێیان وت: ئەی پێغەمبەری خوا ناوەکانیانمان پێ بڵێ؟ فەرمووی: عەلی یەکێکە لەوان (سێ جار ئەمەی دووبارە کردەوە)، وە ئەبوو زەڕ، و میقداد، و سەلمان...!
📚ترمزی و ابن ماجە و حاکم بە سەحیح دایاناوە.
تەبەریش کاتی ماڵئاوایەکەی هێناوە کە حەزرەتی ئیمامی عەلی پێ دەفەرمووێت:
ئەی ئەبوو زەڕ تۆ لەبەر خوا تووڕە بوویت، هیوات بەو زاتە بێت کە لەبەر ئەو تووڕە بوویت. خەڵکەکە لەسەر دونیایان لێت ترسان، تۆش لەسەر ئاینەکەت لێیان ترسایت...!
(تێبینی ئەم ریوایەتەی کۆتایی لای ئەهلی سوننە سەحیح نیە، بەلام تەبەری و ابن کەسیر هێناویانە لە میژوودا، بەڵام بۆیە من هێناومە چونکە هۆکاری زەعیفیەکەی لای من جێگای قبوڵ نەبووە کە گوایە لووط بن يحيى تەنیا ناکۆکی سەحابەکانی باس کردووە لەبەر ئەوە وەریناگرن هەندێکیش ئەلین ئەوە تەعنە لە ئیمامی عوسمان بەلای منەوە وانیە!.)
ئیتر خوای گەورە باشتر دەزانیت
#ئیدراک
739
لە قوڵایەکانی سەیکردنی بوون ناسیدا و گەشتی ڕۆحی چەمکی توراسی گەڕانەوە نیە بۆ ڕابردوویەکی مردوو، یان پەرستنی دابونەریتە کۆمەڵایەتیە کاتیەکان بەڵکو ئامادەبوونێکی ڕۆحییە لە ئێستایەکی ئەبەدیدا. توراسی، لە جەوهەرە عیرفانی و فەلسەفیەکەیدا، بریتییە لە دانایی نەمر یان ئەتوانین بڵێن حیکمەتێکی نەمر، ئەو پەتە نەپچڕاوەیە کە لە سەرەتای دروستبوونی زەوی و ئاسمان بە میتافیزک و عالەمی وەحدەدا دەبەستێتەوە!. مرۆڤەکان لە نێوان کات و بێکاتیدا ڕادەگرێت!.
"توراسیەت" ئەو ڕاستیە ڕەهایەیە کە لە ناوجەرگەی هەموو ئایینە ڕەسەنەکان و ڕێبازە عیرفانیەکاندا دەدرەوشێتەوە، رگەکەیەتی!. ئەو دیدگایە ئەوەیە کە گەردوون تەنها ماددەیەکی کوێر یان کونێکی رەش و ڕێکەوتێکی فیزیکی نیە، بەڵکو تەجەلای ناو و سیفاتە ئیلاهیەکانە...! لەم دەروازەیەوە، مرۆڤ دروستکراوێکی دابڕاو و تەنیای ناو سروشت نیە، بەڵکو "خەلیفەی خودا" و جێنشینی پیرۆزیە لەسەر زەوی. ئەو ڕۆحەی لە مرۆڤدا دەسوڕێتەوە، هەمان ئەو "نەفخە ئیلاهیە"یە کە هەڵگری فیتەرتێکە بۆ حەقیقەتە باڵاکان. بۆیە توراسیەت بریتیە لە پاراستنی ئەم پەیوەندیە پیرۆزە لەگەڵ سەرچاوە ئیلاهیەکە، هێشتنەوەی مرۆڤ لەسەر ئەو میحوەرەی کە دەیباتەوە بەرەو خالقەکەی، بەستنەوەیەتی بە مەرکەزیەتێک یان بە حەق کە خودایە!... دیدگای تەوراسیەت بە توندی ڕووبەڕووی مۆدێرنە دەبێتەوە چونکە مۆدێرنە، لە دیدگای توراسیەتەوە، تەنها قۆناغێکی مێژوویی یان گەشەیەکی تەکنەلۆژی نیە، بەڵکو وەهمێکی ئۆنتۆلۆژی یانی بوون سازیەک دەکات ئەمەش کارەساتێکی ڕۆحییە!. مۆدێرنە لە جەوهەری خۆیدا پرۆسەی "داماڵینی پیرۆزی"یە لە گەردوون. ئەو دەروازەیە کە بە ناوی "ڕۆشنگەری" و "عەقڵانیەت"ەوە، ئاسمانی بەسەر مرۆڤدا داخست و چاوی دڵی کوێر کرد.
مۆدێرنە هەوڵی دا مرۆڤ بکاتە چەقی بوون و جێگرەوەی خودا یان بە کورتی مرۆڤی کرد بە سەنتەر لە جێگای خودا!. لەم کارەساتەوە، مرۆڤی مۆدێرن باوەڕی بەوە هێنا کە بە تەنها عەقڵی ڕووت و زانستی ئەزموونی دەتوانێت کۆنترۆڵی جیهان بکات. توراسیەت ئەمە بە لووتبەرزیەکی شەیتانی دەزانێت کە مرۆڤ لە سەرچاوە ڕاستەقینەکەی دادەبڕێت و دەیخاتە ناو زەلکاوێکی ماددیەوە و نوقمی عالەمی کەسرەی دەکات!.
بە لابردنی حەقیقەتی ئیلاهی، مۆدێرنە جیهانی کردە بێ ڕۆح و بێ ئامانج. مرۆڤی مۆدێرن کەوتە ناو بۆشایەکی کوشندەوە خاوەنی هەموو جۆرە تەکنەلۆژیا و ئامرازێکی ماددیە، بەڵام بێبەشە لە بچووکترین وەڵام بۆ پرسیارە سەرەتایی و وجودیەکان؛ من کێم؟ لە کوێوە هاتووم؟ بەرەو کوێ دەڕۆم؟ لە دیدگای توراسیەتەوە ئەم مۆدێرنەیە نەخۆشیەکەی دروست کردووە و توانایی چارەسەرکردنیشی نیە!.
هەروەها ڕینێ گینۆن باسی دەکات سەردەمی مۆدێرن سەردەمی "باڵادەستیی چەندێتی"یە. هەموو شتێک بە ژمارە، قازانج، و بەرهەمهێنان دەپێورێت. بەها ڕۆحی و ئەخلاقیەکان خراونەتە پەراوێزەوە و قەتیس بووە لە ژوورێکی فەرامۆش کراودا. توراسیەت دەجەنگێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەم چۆنایەتیە کە ڕوحەکان و شکۆی مانا بۆ ژیانی مرۆڤ دەگەرێنێەوە!. مۆدێرنە بەردەوام هانی خێرایی گۆڕانکاری و ئارەزووە نەبڕاوەکان دەدات... ئەم ژاوەژاوە گەورەیە وای کردووە مرۆڤ لە قووڵترین خەوی غەفڵەت و جاهیلیدا بێت و ئاگای لە ناخ و کرۆکی خۆی نەمێنێت. توراسیەت وەک زەنگێکی بەئاگابوونەوە وایە دەڵێت بوەستە، بگەڕێوە بۆ ناوەوە، بۆ ئەم حەقیقەتەی لە دەرەوە بەدوایدا دەگەڕێیت، کە لە ناخەوە پێت
بەخشراوە.
دژایەتی توراسیەت بۆ مۆدێرنە، جەنگێکی شمشێر و قەڵغان و رمەکان نیە، بەڵکو جەنگی ڕووناکی و تاریکیە، جەنگی بینین و کوێریە. توراسیەت بەرگریکردنە لە شکۆی مرۆڤ دژی ئەو سیستەمە مۆدێرنەی کە دەیەوێت مرۆڤ بچووک بکاتەوە بۆ تەنها ئامێرێکی بەکاربەر و بوونەوەرێکی بایۆلۆژیی سادە و رووت!. ئەمەش بۆ شکاندنی سنورە ساختەکانی کات و شوێن، فڕینەوەی ڕۆحە بۆ ناو باوەشی حەقیقەتی ئەبەدی!، لەم شوێنەی کە تێیدا هیچ شتێک ون نابێت و هەموو شتێک لە پیرۆزی و مانای باڵا و رەمزدا نقوم بووە!.
کەناڵی تیلیگرام:
https://t.me/turase0
#ئیدراک #توراس #عیرفانی
739
Repost from مُستَلَّاتُ مُصطَفَى
#خاطرة
يَنبَغِي أَن نُذَكِّرَ أَنفُسَنَا دَائِمًا فِي العِلمِ وَالحَيَاة؛ أَنَّ مَقَامَنَا الحَقِيقِيَّ هُوَ حَيثُ تَستَقِرُّ ذَوَاتُنا، لَا حَيثُ يصِلُ رَميُنا.
فَلَا تخلِط بَينَ مَرتَبَةٍ أَنتَ مُقِيمٌ فِيهَا، وَبَينَ نِتاجٍ رَمَيتَ بِهِ.. فَبَلغَ ما بَلَغَهُ مِن عُلُوٍّ ثُمَّ انقَطَعَ عَنكَ.
لَا تَقنَع بِاللَّذَّةِ العَارِضَةِ النَّاتِجَةِ عَمَّا بَلَغَهُ رَميُك، بَلِ اسعَ لِتَصِلَ بِذَاتِكَ وَعَمَلِكَ إِلَى حَيثُ وَصَلَ رَميُكَ بَل وأَبعَدَ مِن ذَلِك؛ فَالشَّرَفُ أَنْ تَكُونَ أَنْتَ فِي العَليَاء، لَا أَن تَبقَى فِي مَحَلِّكَ وَتَفتَخِرَ بِمَا أَطلَقتَهُ فَأَبعَدَ!
739
"أهلُ الكِساء" خەیمەی، "وَحْدَةُ الوُجود"ن
لە سووڕی عەقڵی کولدا، ئەوان سِرّی شوهوودن
#أهل_البيت #عیرفانی
739
ماوەیەکی زۆر بەر لە ئێستا لەگەڵ برایەک کەوتبووینە قسەکردنەوە خیلافێک دروست بوو کە من لام وابوو خەلافەتی زاهیر و باطن هەیە، دەکرێت ئەم زاهیر و باطنە بپچرێت، هاوسەنگی نەمێنێت. ئەم برایەی تریش لای وای خەلافەتی زاهیر و باطن هەموو کات پێکەوە پەیوستن، محاڵە جیا ببنەوە، هەروەها بروای بە شتێک نەبوو بەناوی خەلافەتی زاهیر و باطنی. منیش لەو کاتەدا گەرانم نەبوو لە کتێبەکانی عورەفا.
بەس الحمد اللە ئەمرۆ گەیشتمە ئەنجامێک لای حەزرەتی شێخی گەورە، هەوڵدەدەم زۆر بە کورتی قسەکانی ئەو باس بکەم هەر کەسێک حەز دەکات ئەتوانێت لە بابی ٧٣ی فتوحاتی مەکیدا بخوێنێتەوە.
حەزرەتی شێخ دوای ئەوەی باسی مقامی نبوەت دەکات کە کەسانێک ئەتوانن پێ بگەن خودی مقامەکە نەک پێغەمبەرایەتی، هەروەها باسی قوتبەکان دەکان کە زەوی بەرێوە دەبەن و هێشتا زیندوون وەک حەزرەتی خزر کە ئەرکی خۆی هەیە. دواتر بە وردی باسی مقامەکان دەکات لەگەڵ جیاوازیان.
ئەمەی کە زۆر گرینگە لێرەدا دەمەوێ ئاماژەی پێ بدەم کە حەزرەتی شێخ دەفەرمووێت؛
لەوانیە کەسێک هەبێت لە زاهیردا، خەلافەتی بەدەستەوە بێت یان بەدەستی هێنا بێت وەک حەزرەتی ئیمامی عەلی، ابو بەکر و عوسمان و عومەر ... بەڵام مەرج نیە خاوەنی خەلافەتی باطنی بێت، وە هەروەها بە پێچەوانەوە دەکرێت کەسێک خاوەنی خەلافەتی باطنی بێت بەڵام خاوەنی خەلافەتی زاهیری نەبێت، جا حەزرەتی شێخی گەورە نموونە وەک ئەحمەدی کوڕی هارون ڕەشیدی سەبتی و وەک ئەبو یەزیدی بەستامی دەهێنێتەوە لە خاوەنی خەلافەتی باطنی بوون بەڵام خاوەنی خەلافەتی زاهیری نەبوونە!..
ئەم قسەیە ئەوە دەسەلمێنێت کە خەلافەتی زاهیری و باطنی هەیە، دەکرێ هاوسەنگ بن و دەکرێت داببرێن!.
ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت
#عیرفانی #ئیدراک #شيخ_الأكبر
739
دین؛
پێکهاتەی دین لە سێ توخم دروست دەبێت کە بریتیە لە بیروباوەڕ (العقيدة)، یاسای ئەخلاقی، پەرستش (العبادة). حەقیقەت ئەگەر هەر یەک لەم توخمانە داببرێت لە دین، شتێک بوونی نامێنێت بەناوی دین.
کاتێک مۆدێرنەتی ئاماژە بە کۆمەڵێک ئەدیان دەکات یان کاتۆلیەکان یان پرۆستانت، ئەمانە کە خۆیان تەنیا لە توخمێکدا دەدۆزنەوە ئەم حەقیقەتی دینە پێکناهێنن.
ئیسلامیش بە هەمان شێواز گەر یەکێک لەم توخمانە داببرێت تێیدا، ناچێتە ژێر قاڵبی دینەوە.
یەکەم توخم کە عەقیدەیە هەڵدەستێت بەوەی کە تەواوی ئەقڵیەتی کۆمەڵەگاکان لە قاڵب دەدات بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵگایەک کە هاوتەریب بن لە روانگەی وڵامە وجودیەکانەوە...هد..!
لە توخمی دووەمدا یاسا ئەخلاقیەکان هەڵدەستن بە پێدانی "پێوەر" بۆ کۆمەڵگاکان بۆ ئەوەی لە قاڵبیان بدات، تەواوی تاکەکان یەکتر ببرن لە پێوەرێکی ئەخلاقی رەهادا!.
لە توخمی سێهەمدا پەرستش تەنیا خۆی نادۆزێتەوە لە ناو ماڵاکان و شوێنە چۆڵەکان بەڵکو زۆر زیاترە لەمە کە تەنانەت تەواوی رێورەسمە کۆمەڵایەتیەکان لە خۆ دەگرێت. بۆیەش دوبارە رێورەسمەکان لە قاڵب دەدرێنەوە بە دین!.
لە دەرگای عەقیدی دینەوە دەبیت تەواو چینەکان کۆمەڵگا و دامودەزگاکان و حوکمەت و یاساکان لە قاڵب بدرێن لەسەر بنەمایی ئەم عەقیدەیە کە لە دینەکەوە هاتووە. ئەم عەقیدەیەش کە هەڵگری پێوەرێکی ئەخلاقیە دەبێت ببێتە ئاراستەکەرێکی تەواو بە تایبەت لە حوکم و دادوەریدا لەناو کۆمەڵگاکەدا، نەک تەنیا لە نێو تاکەکاندا!. لە دەروازەی رێورەسمەکانەوە دوبارە دەبێت هەڵگری رەمز و مانا بن کە پەیوەست بن بە دینەکەوە، خودی پەرستیش بە تەواوەتی بۆ هەر خودایەک دەبێت ئاماژە بێت بەم خودای ئەم دینە!.
کاتێک لە جیهانی مۆدرێنەدا سەیر دەکەین کڵێسا و مزگەوتەکان وەک رەمزێک دەمێنەوە نەک هەڵگری تەواوی ئەم توخمانە بن کە باسمان کرد، بۆیە حەقیقەت وا دەخوازێت حەقیقەتی دین لە گۆشەیەکی تەسکدا قەتیس بووبێت. چونکە ئەگەر دین تەنیا لە گۆشەیەکی ئەخلاقیدا کار بکات یان رێورەسمی یان عەقیدەی، کێشە دروست دەکات لەم پێناسەی کە بۆ دین دەکرێت. ئەمەش ئەنجامێکی فاسدە گەر هەر یەکێک لەم توخمانە لە دینەکە نەمێنێت یان وەک رەمزێک بمێنێتەوە!.
تب؛ وێنەکە بە زیرەکی دەستکرد کردومە رەنگە هەڵەی تێدا بێت
کەناڵی تیلیگرام:
https://t.me/turase0
#ئیدراک #توراس
739
لە ئەبو سەعیدی خودرییەوە (خوای لێ ڕازی بێت)، لە باسی دروستکردنی مزگەوتەکەدا دەڵێت:
ئێمە یەک خشت یەک خشت (قوڕ) هەڵماندەگرت، بەڵام عەممار دوو خشت دوو خشتی هەڵدەگرت. پێغەمبەر (ﷺ) بینی و تۆز و خۆڵەکەی لەسەر تەکاند و فەرمووی:
ئاخ بۆ عەممار، دەستەیەکی ستەمکار و یاخیبوو (الْفِئَةُ الْبَاغِيَةُ) دەیکوژن، ئەو بانگیان دەکات بۆ بەهەشت، بەڵام ئەوان بانگی دەکەن بۆ دۆزەخ!.
ئەبو سەعید دەڵێت: عەمماریش دەیگوت: پەنا بە خوا دەگرم لە فیتنە و ئاژاوەکان!.
📚 سەحیحی موسلیم و بوخاری و موسنەدی ئیمام احمد و سوننەی تورموزی ریوایەت کراوە.
ئەم حەدیسە نەک سەحیحە بەڵکو لای تەواوی زانایان متواترە
‐-----------------------------------------------------
حەزرەتی عەممار (رەزا و رەحمەتی خوای لەسەر بێت) لە جەنگی سەفین (معركة صفين) دا شەهید بوو!. ئەم جەنگە لە ساڵی ٣٧ی کۆچی ڕوویدا لە نێوان سوپای حەزرەتی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تالیب (كرم الله وجهه) و سوپای موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان. عەممار لەو کاتەدا تەمەنی لە سەرووی نەوەد ساڵەوە بوو، لە ڕیزەکانی سوپای ئیمامی عەلیدا دەجەنگا دژی موعاویەی کوری ئەبو سوفیان!.
شەهیدبوونی عەممار لەم جەنگەدا، بەڵگەیەکی ڕوون و موعجیزەیەکی حەزرەتی رسوڵ اللەیە (ﷺ) بوو، چونکە ڕێک ئەوە هاتە دی کە لە فەرموودەکەی پێشوودا ئاماژەی پێدابوو کاتێک فەرمووی: "تَقْتُلُهُ الْفِئَةُ الْبَاغِيَةُ" (دەستەیەکی ستەمکار یان یاخیبوو دەیکوژن).
739
بەزەمێکی تری "زەهەبی" لە توراسی ئیسلامی؛
زەهەبی نەک تەنیا حاكم بە شیعە تاونبار دەکات... دێت قسە لەسەر حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەکات، دەڵیت:
یەکێک لە خراپترین و نالەبارترین دانراوەکانی کتیبێ (الفصوص)ە، ئەگەر ئەو پەڕتووکە کوفری تێدا نەبێت، ئەوا هیچ کوفرێک لە دنیادا بوونی نیە..! 😂
📚سير أعلام النبلاء ، جلدی ٢٣، لاپەرەی ٤٨.
وەک چۆن مستدرکی ئیمامی حاکم ئیمانی لە زەهەبی نەهێشتبوو!، وابزانم فسوسی حەزرەتی شێخی گەورەش شێخ و ئیمانی لێ نەماوە😂
#توراس
739
ئەم کێشە سیاسیە بووە هۆی دروستبوونی شەڕ وەک جەنگی سفین، و دەسەڵاتی ئومەوی لە شام دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی ئیمامی عەلی!!، تەنانەت بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر مینبەرەکانەوە جوێنیان پێ دەدا بۆ ئەوەی خەڵک ڕقیان لێی ببێتەوە!!.
ئەم کوژرانەش تەنیا هۆکار نەبوو بەڵکو رقی بەنی ئومەیە لە حەزرەتی ئیمامی عالەم عەلی روونە لە سەردەمی جاهیلیەوە بووە بەڵام کوژرانەکە بوو بە بەهانەیەکی بەهێز بۆ دژایەتی کردنی!.
ئەم قسەیە پابەندی هیج مەزهەبیکی سوننە یان شیعی نیە بەڵکو خولاسەی خوێندنەوە و گەرانی خۆمە. ئەو قسانەش مانای خراپ بوونی سەحابە نادەن گومان لە فەزڵ و گەورەی سێ خەلیفەکەی تر نیە، تەنانەت ئەوان خۆشەویستیەکی زۆریان هەبوو بۆ حەزرەتی ئیمامی عەلی، بەڵام لەناو خودی سەحابەش زۆرێک هەبوون لە رووی ئیمانیەوە ئەوەندە بەهێز نەبوونە کە زاڵ بن بەسەر رق و کینە و شتانێکی رابردوو.. ئەما سەحابە لە گەیاندنی دینەکە عادل بوونە ئەما لەگەڵ یەکتری دا یان بەرامبەر ئیمامی عەلی گومانی تێیدا نیە هەڵە کرایە و غەدری لێ کراوە بە گشتی لە بنەماڵەی رسوڵ اللە.
#أهل_البيت #ئیدراک
739
بۆچی رقیان لە ئیمامی عالەم (عەلی) بوو؟!
خودی ئەم پسیارە زۆر لە مێشکمدا دەخولایەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، تەنانەت ببوو بە گومانێک لەسەر دڵم، دوای گەرانم بە دوای وڵامەکە لە مێژوودا گەیشتم بە دەرئەنجامێک.. خودی ئەم نوسراوەش لەسەر وڵامەکە دەمێکە نوسیم بوو بەڵام دوو دڵ بووم لە پۆست کردنی؛
ئیمامی عەلی پاڵەوان و شمشێرکێشی یەکەمی ئیسلام بوو لە زۆربەی جەنگەکاندا وەک بەدر، ئوحود، خەندەق، خەیبەر... لەم جەنگانەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و گەورەکانی قوڕەیش بەتایبەت لە هۆزی بەنی ئومەییە و هۆزەکانی تر بە دەستی ئەو کوژران. دوای ئەوەی مەککە فەتح کرا و ئەو هۆزانە موسڵمان بوون، هێشتا بەشێکیان لە ناخەوە کینە و ڕقێکی شاراوەیان بەرامبەر عەلی هەبوو بەهۆی کوژرانی باوک و برا و کەس و کاریان لە ڕابردوودا... ئەم قسەیەش هی شیعەکان نیە بەڵکو لە کتێبەکانی خودی سوننە و شیعەدا ئاماژەی پێکراوە تەنانەت ابن تەیمیە کە سەرەرای ناسبیە ئەم حەقیقەتە دەڵێت!. لە تەریخی تەبەری و کتێبەکەی ابن هیشام زۆر بە روونی ئەوە باس دەکەن؛ لە جەنگی بەدردا کە حەفتا کەس لە گەورەکانی قوڕەیش کوژران، نەک تەنیا ئەو دوو مێژوو نوسە بەڵکو زۆرینەی موعاسیرەکان لەسەر ئەوە کۆکن لەسەر ئەوەی کە نزیکەی نیوەی ئەو کوژراوانە تەنها بە شمشێری ئیمامی عەلی یان لە کاتی بەشداری ئەودا کوژراون!!!. لەوانە سەرکردە دیارەکانی بەنی ئومەییە وەک؛ وەلیدی کوڕی عوتبە، شەیبەی کوڕی ڕەبیعە، حەنزەلەی کوڕی ئەبوسوفیان، و عاسیمی کوڕی سەعید. کوژرانی ئەم سەرکردانە کینەیەکی خێڵەکی زۆر قووڵی لای کەسوکارەکانیان دروست کرد کە دواتر موسڵمان بوون!!.
قوڕەیش ڕقیان لێی بوو لەبەر ئەوەی خوێنیان بەسەر شمشێرەکەیەوە بوو، و هەڵوێستەکانی لە جەنگدا ناسراو بوون، ئەوەندەی لە پیر و گەورەکانی ئەوانی کوشتووە کەسانی تر نەیتوانی ئەوەندە بکوژێت، حەقیقەتیش ئەوەیە دەروونەکانیش هێشتا بەشێک لە ئارەزوو و کینەی سەردەمی نەفامییان تێدا مابوو!! ئەگەرچی موسڵمان بوون!.
هەتا حەزرەتی ئیمامی عومەر بە ابن عەباس دەفەرمووێت: ئایا دەزانی چی وای لە قوڕەیش کرد کە دوای محەمەد(سڵاوی خوای لەسەر بیت) خەلافەتتان نەدەنێ؟... پێیان ناخۆش بوو کە پێغەمبەرایەتی و خەلافەتیش هەر لەناو ئێوەدا کۆببێتەوە... وەبەڕاستیش عەلی لە جەنگی بەدردا گەورەکانیانی کوشتبوو!!.
تەنانەت ابن کەسیر باسی دەکات کاتێک سەری پیرۆزی ئیمامی حوسەین کوڕی ئیمامی عەلی دەهێنرێتە لای یەزیدی کوڕی موعایە نەعلەتی لە شام، یەزید دەست دەکات بە خوێندنەوەی شیعرێکی کۆنی سەردەمی نەفامی کە ئیبن زەبعەری وتبووی، دێڕێکی خۆشی بۆ زیاد دەکات کە تێیدا دەڵێت: خۆزگە باوباپیرانم کە لە بەدر کوژران لێرە دەبوون... بۆ ئەوەی بیبینن چۆن تۆڵەمان سەندەوە..!!! ئەمەش بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە ململانێکە و دژایەتیکردنی بنەماڵەی ئیمامی عەلی، ڕەگێکی زۆر قووڵی هەبووە لە تۆڵەسەندنەوەی خوێنی کوژراوەکانی پێش ئیسلام..!
ئەوجا ئەو کاتەی کە خەلافەتیشی گرتە دەست دەزانن بۆچی کۆمەڵێک دژی بوون؟ بۆچی زۆرێک بەگەر معاویە کەوتن؟! ئیمامی تەبەری باسی دەکات کاتێک ئیمامی عەلی بڕیاری دا مووچەی هەموو کەسێک وەک یەک لێ بکای، تەڵحە و زوبەیر هاتنە لای و وتیان لە سەردەمی عومەر و عوسماندا ئێمە مووچە و بەشمان زۆر لەوە زیاتر بوو. هەروەها گلەییان کرد کە عەلی "مەوالی !!!" واتە موسڵمانە ناعەرەبەکان و کۆیلە ئازادکراوەکان لەگەڵ ئەواندا کە گەورەی قوڕەیشن یەکسان کردووە!!. جا بۆیەش کۆمەڵێک لە گەورەپیاوانی عەرەب، کاتێک بینیان عەلی پارەیان ناداتێ و لەگەڵ خەڵکی هەژار و ئاساییدا یەکسانیان دەکات، بڕیاریاندا بچنە لای موعایە!!. یەکێک لە دڵسۆزانی عەلی پێی وت:ئەی ئەمیری باوەڕداران، با پارە بدەین بەم گەورانەی عەرەب و فەزڵیان بدەین بەسەر مەوالیدا... تا کارەکانت جێگیر دەبێت و دواتر بگەڕێرەوە سەر دادپەروەرییەکەی خۆت!!. بەڵام ئیمامی عەلی ڕەتی کردەوە و وتی نابێت بە گەندەڵی و نادادپەروەری دەسەڵات جێگیر بکەم!!!.
هەروەها هەندێک لە مێژوو نوسانیش ئاماژە بەمە دەکەن کە بۆتە هۆکاری رق کە ئیمامی عەلی کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەبوو کە وای دەکرد هەندێک کەس ئیرەیی پێ ببەن چونکە مێردی خاتوو فاتیمەی کچی پێغەمبەر بوو. زانایەکی بێهاوتا بوو و پێغەمبەر سڵاوی خوای لەسەربیت سەبارەت بەو دەیفەرموو: "من شاری زانستم و عەلی دەرگاکەیەتی". یەکەم کوڕ بوو کە باوەڕی بە ئیسلام هێنا و لەناو ماڵی پێغەمبەردا گەورە بوو. ئەم فەزڵ و گەورەییانە وای دەکرد هەندێک کەس لە ناخەوە ئیرەیی پێ ببەن!.
دوای کوژرانی حەزرەتی ئیمامی عوسمانی کوڕی عەففان، ئیمامی عەلی بوو بە خەلیفە. کەسانی وەکو موعایەی کوڕی ئەبوسوفیان کە والی شام بوو لە بەنی ئومەییە!! ڕەتیان کردەوە بەیعەتی پێ بدەن و داوای خوێنی عوسمانیان دەکرد!!.
739
یەکێک لەم علمە توراسیانەی کە نەماوە بەداخەوە علمی بورجەکانە کە "أبو معشر البلخي" یەکێکە لە ناودارترین و گەورەترین گەردوونناس و ئەستێرەناسەکانی مێژووی شارستانیەتی ئیسلامی، کتێبێکی هەیە بەناوی؛ "المدخل الكبير إلى أحكام علم النجوم".
کە بەراستی کتێبەکە زۆر جوان و ناوازەیە وە باسی بورجەکان دەکات چۆن لە رێگایی ناوی خۆت و دایکتەوە ئەتوانێت بورجەکەت دیاری بکەیت، دواتر ئاشنا بی بە کۆمەڵێک سیفەت کە لە تۆدا هەن. لە توراسی ئیسلامیدا زۆر جار ئەمە بەکار هاتووە بۆ ئەوەی ئایە دوو کەس بورجەکانیان دەگونجێت بۆ زەواج یان نا. تەنانەت ابن سینا بۆ چارەسەری نەخۆشەکان ئەم بورجانەی بەکار هێناوە بۆ نمونە ئەگەر کەسێک بورجی شێر بێت، بە مانای ئاگر و وشک دەێت، بۆیە ابن سینا پێشنیار دەکات کە ئەو کەسانە شتی سەوازەوات و میوە بخۆن، یان پێستیان زۆر دەقلیشێت، چونکە گەرمن لە ناوەوە و خاوەن وزەیەکی زۆرن کەم بەرگەی خۆر دەگرن، توشی ژانە سەر دەبن بە گەرمی.. جا ابن سینا هەمیشە چارەسەرەکانی بەکار هێناوە بە دژەکەی بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت!.
ئەم علمە حەقیقەتی هەیە نەک تەنیا وەهمێک بیت یان سحر، ناوی دایک و ناوی خۆت دەگۆرن بۆ ژمارە بۆ نمونە؛ ل = ٣٠، ا = ١، ن = ٥٠، د = ٤.
جا هەموو پیتێک بەرامبەر بە ژمارەیەکە دواتر تەواوی کۆدەکرێتەوە و دابەشی ژمارەی بورجەکان دەکرێت کە دوازدە دانەیە، ئەنجامەکە جارانی ئەم ژمارە دەکەی کە دەرچووە، دواتر پاشماوەکە کەمی ژمارەکەی یەکەم دەکەیتەوە...
جا مەبەست لێرەدا فێرکاری نیە چونکە وردەکاری زۆری تیایە، بەس ئەوەی کە مەبەستمە ئەم علمە ڕوحی و توراسیانە هەمووی ون بوون، بە جۆرێک کە ئێستاکە تەنیا لە چاورچێوەی خورافیات و سحردا دەبینێریت!.
نەک تەنیا ئەم علمە بەڵکو ناوپەل خوێندنەوەی دەستیش بەشێک بوو لە علومە توراسیەکان!.
بەڵام مۆدێرنەتی نەیتوانی ئەمە هەزم بکا، خەڵکیش تەواو گێسکدران لەم علمە ڕوحیانە.
#ئیدراک #توراس
739
لای ئەهلی زاهیر سوننەتەکانی حەزرەتی سید وجود (ﷺ) تەقسیم دەکرێن بە؛ قەول و فعل و تەقریر. بەڵام لە دەروازەی عورەفایان سوننەتێکی تر بەدی دەکرێت بێجگە لەم سێ دانەیە کە سوننەتی دڵە.
سوننەتی "دڵی محەمەدی" تەنیا لە زاهیریدا خۆی نادۆزێتەوە بەڵکو خۆی دەدۆزێتەوە لەناو دڵی محمەدی لەسەر نیەت و خۆشەویستی و لاسیکردنەوەی...هد بە جۆرێک کە ئەم موسڵمانانە هێندە پەیوەست دەبێ بەم دڵەوە کە کاتێک حەدیسێک دەخوێنێتەوە وەک ئەوەی کە لە دڵی ئەودا بێت یان دڵی ئەو لە سینەدا هەڵگربتی.
وەک چۆن حزروری سید وجود (ﷺ) هەمیشە لای حەق بووە، عورەفاکانیش بەم شێوەیە ئەم هەوڵە دەدەن. بۆیەش لای ئەوان کاتێک باسی کەسێک دەکرێت کە سید وجود (ﷺ) لە فەرمایشتەکانی باسی خۆشەویستی ئەو کەسە دەکات یان ئاماژە بەوە دەدات کە پارچەیەکە لە خودی سید وجود (ﷺ). ئەوان لەو گۆشە نیگایەیی دڵی محەمەدیەوە دەرواننە خودی ئەو کەسە.
بۆیە زۆر جار لێکەوتەی خیلافی ئەهلی زاهیر لەگەڵ باطندا لەمەدا خۆی دەدۆزێتەوە، وەک چۆن خیلاف کە هەیە لە روانگەی عورەفاکان بۆ کەسە نزیکەکانی سید وجود(ﷺ)، لەگەڵ روانگەی ئەهلی زاهیر!.
ئەو سوننەتە قەلبیە محەمەدیە زۆرێک لە لێکدانەوە و فەهم دەگۆرێت بۆ کردار و فەرمایشتەکانی کە بە دەست ئێمە گەیشتووە، چونکە ئەهلی زاهیر لە مقامی جەندیەتی قسە دەکەن و لێکدانەوە دەکەن نەک وەحدەت!.
کاتێک تێبینی تەریقەتەکان دەکەین لەناو ئیسلامدا بە روونی ئەم سوننەتە دەبینن کاتێک مقامەکانی ڕوح تەقسیم دەکەن، ئامانجیش گەیشتنە بە بەرزترین مقام، خودی ئەمەش بە لاسایکردنەوەی ئەم دڵە محەمەدیە کە چۆن بووە بەرامبەر بە حەق و پەیوەست بوونی بە حەق.
بۆ نمونە کاتێک عولەمایەک فەرامیشتێکی سید وجودی (ﷺ) دەخوێنێتەوە هەزاران شت لە مقامی کەسرەدا پەیوەستن پێوەی کە دەبێتە پەردەیەک بەسەر چاوەکانی، وەک زاهیریەت و مەزهەب و رق و خۆشەویستی بەڵام لە مقامی وەحدەدا کاتێک ئەهلی باطن فەرمایشتەکە دەخوێنەوە سەیری ئەم دڵە محەمەدیە دەکەن کە چەندە حبی هەڵگرتووە، ئەم دڵە چەندە لە تواوەتەوە لە حبی حەق و غەیرە خۆی، ئایە رقی لە کێ بووە یان کێی خۆشویستووە.. گەر زۆر سادەی بکەمەوە دەکرێ بوترێت لە دڵی محمەدیەوە لە فەرمایشتەکە دەروانن کە پەیوەستە بە مقامی وەحدەت.
ئیتر خوا باشتر دەزانێت
#ئەهلی_حەق #ئیدراک #عیرفانی
739
ئایە بە مەنهەجی پەروەردە بوون لەسەر مەزهەبێک، بە مەنهەج کردنی ئەو ئەقڵەیە یان تەنیا شارەزا بوونی ئەوە بە مەزهەبەکە؟!
ئەگەر بە مەنهەج کردنی بێت یانی ئەو کەسە بەمەنهەج کراوە کەواتە لە غەیری مەزهەبەکەدا حەق نابینێت.
ئەگەریش بۆ تێگەیشتن بێت هێشتا بۆشایەک دەمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی تێگەیشتنی غەیرە مەزهەبی خۆی، دەکرێت هەندێک حەقیقیقەت لە جێگای تردا بدۆزێتەوە!.
تەنانەت گەر کەسێک بە مەنهەجی کرا بێت محاڵە بتوانێت لە خودی خۆیدا حەق بدۆزێتەوە یان بگاتە حەق لەگەڵتدا، چونکە لە حەقیقەتی خۆیدا خۆی نەماوە ئەوەی کە بیری پێدەکاتەوە مەنهەجەکەیە نەک ئەقڵێک هەوڵی تێگەیشتن بدا.
هەڵبەتەن مەبەستم علومە زاهیری و مەزهەبیەکانە، هەڵبەتە ئەو بە مەنهەجی کردنە بە کێشەیەکی گەورە دەبینم لەنێو ئومەتی ئیسلامدا..
#ئەهلی_حەق #ئیدراک
739
+1
بەزمی خۆش لەناو سوننە و شیعەدا لە توراسی ئیسلامیدا دەگوزەرێت 😁 خوا ڕوحم بەم ئومەتە بکات؛
خەتیب ئەبوبەکر گوتی: حاکم جێگەی متمانە بوو، بەڵام مەیلی بەرەو شیعەگەری هەبوو. ئیبراهیمی کوڕی محەممەدی ئەرمەوی بۆی گێڕامەوە، کە پیاوێکی ساڵح و زانا بوو، گوتی: حاکم چەند فەرموودەیەکی کۆکردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەوانە سەحیحن لەسەر مەرجی بوخاری و موسلیم، لەوانە فەرموودەی حديث الطير، هەروەها (ئمن كنت مولاه فعلى مولاه)، بەڵام زانایانی فەرموودەیە ئەوەیان لێ ڕەتکردەوە ئاوڕیان لە قسەکەی نەدایەوە!...
زەهەبی:
سەبارەت بە لادانی لە نەیارانی عەلی ئەوە ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام سەبارەت بە بابەتی هەردوو شێخەکە (الشيخين - مەبەست لێی ئەبوبەکر و عومەرە) ئەوا بە گەورەیان دەزانێت لە هەموو بارێکدا، کەواتە ئەو شیعەیە نەک ڕافیزی😂، و خۆزگە کتێبی
(المستدرک)ی دانەدەنا... چونکە کەمووکوری هەیە!!.
یانی بە کورتی و پوختی جەنابت ئیمام حاکم تۆ نەدەبوو موحەدیس بویتیایە چونکە لات وایە ئیمامی عەلی باشترە😁
وابزانم المستدرک زەهەبی زۆر دەفع کردووە.
#ئەهلی_حەق #ئیدراک
739
کەواتە جەنگی ڕەوا، واتە جەنگی گەڕاندنەوەی سیستەم بۆ سەر ئەوانەی کە سیستەم تێکدەدەن، کردەوەیەکە لە کردەوەکانی دادپەروەری و هاوسەنگی، ڕواڵەتە دەرەکییەکان هەرچۆنێک بن. بەڵام ئەم جەنگە هیچ نییە جگە لە جەنگە پیرۆزە بچووکەکە (جیهادی بچووک)، وە هیچ نییە جگە لە وێنەیەک بۆ جەنگە پیرۆزە گەورەکە (جیهادی گەورە)."
ڕێنێ گینۆن / عەبدولواحید یەحیا
#توراس #سیاسەت
739
ئیبن مەسعود یەکێکە لە گەورەترین زانایانی ناو سەحابە، ئەو بە ئاشکرا ئیمامی عەلی بە باشترین کەسی مەدینە و ئوممەت زانیوە لە دوای پێغەمبەر(ﷺ):
كنا نتحدث أن أفضل أهل المدينة علي بن أبي طالب.
ئێمە قسەمان دەکرد کە باشترین کەسی ئەهلی مەدینە عەلی کوڕی ئەبوتاڵیبە!.
📚فضائل الصحابة، الإمام أحمد بن حنبل
"ابن عبد البر" کە یەکێکە لە گەورەترین زانایانی مێژوو و ژیاننامەی سەحابەکان لای ئەهلی سوننە ناوی سەحابەکان دەهێنێت کە لایان وابووە حەزرەتی ئیمامی عەلی باشترینە. ناوی هەندێک لەو سەحابانە دەهێنیت:
سەلمانی فارسی، ئەبو زەڕڕی غەفاری، میقدادی کوڕی عەمرو، خەببابی کوڕی ئەڕەت، جابیری کوڕی عەبداللە، ئەبو سەعیدی خودری، و زەیدی کوڕی ئەرقەم.
وروي عن سلمان، وأبي ذر، والمقداد، وخباب، وجابر، وأبي سعيد الخدري، وزيد بن أرقم: أن علي بن أبي طالب رضي الله عنه أول من أسلم، وفضّلوه على غيره."
📚 الإستيعاب في معرفة الأصحاب
ئەبو سەعیدی خودری دەفەرموویت:
ما كنا نعرِفُ منافقي الأنصارِ إلَّا بِبُغضِهم عليًّا.
📚سنن الترمذي
ئێمە دووڕووەکانی ناو ئەنسارمان نەدەناسییەوە، تەنها بەوە نەبێت کە ڕقیان لە عەلی دەبوویەوە.
739
"واختلف المسلمون فيمن هو أفضل الناس بعد الأنبياء عليهم السلام... وذهب بعض الصحابة رضي الله عنهم وبعض التابعين إلى أن أفضل الناس بعد رسول الله صلى الله عليه وسلم علي بن أبي طالب."
📚 الفصل في الملل والأهواء والنحل، ابن حزم الأندلسي.
موسڵمانان خیلافیان هەبوو لەسەر ئەوەی کێ باشترین کەسە دوای پێغەمبەران (ﷺ)... هەندێک لە هاوەڵان (ڕەزای خوایان لێ بێت)وە هەندێک لە تابیعین بۆچوونیان وابوو کە باشترین کەس دوای پێغەمبەری خوا (ﷺ) بریتییە لە عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب.
ئەم قسەیە ئەوە دەسەلمێنێت هەر کەسێک بروای وابێت حەزرەتی ئیمامی ابو بەکر یان حەزرەتی ئیمامی عەلی باشترینە!، ناکەوێتە دەرەوە حەق!.. چونکە وەک چۆن ئەهلی سوننە دەفەرموون شوێن کەوتووی سەحابەن کەواتە خیلافەکەش قبوڵە.. بۆیە مادەم لەناو ئەم خیلافە لەناو خودی سەحابەی رسوڵ اللە (ﷺ) هەبووە!. کەواتە دەبێت ئیجباریەن لەناو سوننەدا قبوڵ بکرێ ئەگینا هەموو ئەم کۆمەڵە سەحابە دەربکرێن لە بازنەی سوننەدا!.
#ئیدرام #ئەهلی_حەق
739
"عبيد الله بن موسى" (کە مامۆستای ئیمامی بوخارییە و بوخاری لە سەحیحەکەیدا فەرموودەی لێ دەگێڕێتەوە) جا لە (سير أعلام النبلاء) زەهەبی دەڵێت:
"قال أبو داود: كان عبيد الله شيعياً محترقاً."
عبید اللە شيعەیەكی سووتاو بوو...!
لەناو زانایاندا زۆر بە ئاشکرا و بێ پێچ و پەنا باوەڕی بە پێشخستن و گەورەیی ئیمامی عەلی هەبووە بەسەر سێ خەلیفەکەی تر، تا ئەو ڕادەیەی زانایان دەیانگوت ئەو "تەشەیوعێکی سوتاو" یان "ڕەفز"ی هەیە بۆ ناحەزانی حەزرەتی ئیمامی عەلی
ئیبن مەندە لەسەری دەڵێت:
"وكان معروفاً بالرفض، لم يدع أحداً اسمه معاوية يدخل داره."
بە ڕەتکردنەوەی ناحەزانی عەلی ناسرابوو، هەرگیز ڕێگەی نەدەدا هیچ کەسێک کە ناوی موعاویە بێت بێتە ناو ماڵەکەیەوە!!.ئیبن حەجەری عەسقەلانی لە (تهذيب التهذيب) لەبارەیەوە دەڵێت: "كان عبيد الله بن موسى يُقَدِّمُ عَليّاً." عبيد الله بن موسى هەمیشە عەلی پێش دەخست! #ئیدراک
