وحدوي
Ir al canal en Telegram
739
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
-230 días
Archivo de publicaciones
739
Repost from مُستَلَّاتُ مُصطَفَى
دعاء ”اللهم بحق سيدنا حسين وأخيه، وجده وأبيه، وأمه وبنيه خلصني مما أنا فيه“ إلخ، هو في مجموع أوراد الطريقة النقشبندية المسمى «الأوراد القدسية».
وهو موجود في مجموعة أحزاب الشيخ الضياء الكمشخانوي الماتُريدي وأُثبت في المجموع سُمّي «مفاتيح الحضرة الإلهية». ثم ضمّنته «الأوراد القدسية». وهو مجرب لتفريج الشدائد.
وحتى لو افترضنا أن أصله من وضع بعض الشيعة فمعانيه جليلة صحيحة -ونحن أولى بموسى-، ويجب أن نزاحمهم عليه.
وقد زدنا في آخره الصلاة على النبي وآله وصحبه أجمعين. فهو سُنيٌّ خالص.
739
لەم ماوەیەدا کە سەرقاڵی خوێندنەوەی جەلدی یەکەمی فتوحات بووم لەگەڵ مەراتبی ڕوحی هی شێخ رینۆ جینۆ؛ ئەمەی کە بۆم دەرکەوت بە تایبەتی لێم بوو بە مەراق کە فەنا بوون لە اللە یان ئەتوانینن بلین نوری موحمەدی مەبەست چیە لەمە؟؟
راستی، شتی زاهیری وەک درەس زۆر هەن کۆمەڵێک سیفەت باس دەکەن بەڵام ئەوانە تێریان نەکردم لەم پسیارەی لە مێشکمدایە بۆیەش هەڵسام بە خوێندنەوەی فتوحات بەبێ گەرانەوە بۆ شەرحەکان، چونکە تەنانەت کاتێک وەسف دەکرێ بە تەسلیم یان ئیسلام زۆر جار ئەفەرموون تەسلیمە! بەڵام من لەمەش پسیارم هەبوو نەدەگیشتم بە ئەنجامێک کە تێرم بکات!. بەڵام دوای خوێندنەوە، خۆم تێر بووم و گەیشتمە ئەنجامێک ئەگەرجی رەنگە نەتوانم بە تەواوەتی دەریببرم بەڵام هەوڵ دەدەم؛
مرۆڤ دەبێت ئەگەر بیەویت بگاتە ئینسان کەماڵ کە چۆن ئاماژەی پێ دەکرێ لای عورەفایان بە تایبەت حەزرەتی شێخی گەورە لە فتوحادا بریتیە لەوەی ڕوحی مرۆڤ هەژار بێت!.. کە ئەمە بەرزترین مەرتەبەیە لەمە زیاتر نیە.
مەبەست لە ڕوحی هەژار ئەوەیە مرۆڤ بگاتە وحدە کە ئیتر وەک منداڵێکی ساوای لێ بێت هیچ شتێک لە زمانی نەیەتە دەرەوە!، بگاتە لوتکەی سکوت! بە موتڵەقی، بەو مانایەیی لە زاتی خۆیدا هیچ شتێک نەهێنێتەوە دەرەوە لە زمانی!، ئیتر چاوەکانیشی نەفسێک یان ڕوحێک نەبینن کە هی خۆیەتی!.
وەک چۆن شێخیش دەفەرمووی لە فوتحات کە لەسەر ئەوانەی رەخنە دەگرن لێ ئەفەرمووێت ئێمە قسە لەسەر ئەزموون و علمەکان ناکەین بەلکو ئێمە هیچ شتێک نازانین ئەوەی کە هەیە و وتمە ئیرادەی ئیلاهیە بە کەشف بۆ هاتووە، بۆیەش لەسەر تەفسیری الم کە هەندێک شت باس دەکات دواتر ئەفەرمووێت ئیزنم نیە زیاتر لەوە نهێنیەکان بدرکێنم!.
هەتا حەزرەتی شێخ لەسەر حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) دەفەرمووێت کە ئەو نوورە خۆشەویستە خاوەنی ئەم ڕوحە هەژارە بووە کە فەنایە لە زاتی حەق. جا ئەم ئایەتە پیرۆزەش دەهێنێتەوە؛ "وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ".
کە هیچ شتێک لە زمانی رسوڵ نەهاتۆتە دەرەوە لە غەیری کەلامی حەق، بە جۆرێک کە ئەو نوورە خۆشەویستە (ﷺ) بۆ خودی خۆی یان تەنانەت شتێکی دونیایش قسەی نەکردووە بەڵکو قسەکانی هەمووی ئیلاهی بوون، بەڵکو ئەو نوورە خۆشەویستە (ﷺ) لە زاتی خۆیدا بێدەنگە و سکوتە!.
هەڵبەت ئەم خولاسەیە تێگەیشتنی منە دەکرێ قسەکان فاسد بن دەکرێش حەق بن، بەڵام ئەوەی کە یەقینیم تێیدایە سکوتەکەیە!.. بۆیە لە کۆتایدا مرۆڤ هەر وشەیەک بلێ تەنانەت ئەو قسانەی خۆشمان کە دەیکەین لە نەفەسێکەوە دەردەچێت! تەنانەت عولەما گەورەکانیش قسەکانیان تەنانەت لە علمەکانیش لە زاتی خۆیانەوە دەردەجن، هیچ لە ئیمەو لەواندا لە مەرتەبی سکوتدا نین..! هەتا حەزرەتی شێخ دەفەرمووێت هەتا کەسێک هەموو نهێنیەکانی پیتەکانی قورئانی بۆ کەشف نەبێت ناگاتە کەماڵی ئیمان!.
#ئیدراک #عیرفانی
739
ئێمە ڕازین بەو قەدەرەی کە لەلایەن خوای گەورەوە پێمان دراوە. ئێمە خاوەنی زانست (مەعریفەت)ین، لە کاتێکدا جاهیلەکان تەنها خاوەنی ماڵ و سامانی دنیان؛
بێگومان ماڵی دنیا کاتییە و لەناودەچێت، بەڵام زانست نەمر و هەمیشەیە.
حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی) کرم الله وجهه
739
مرۆڤەکان بەم دڵە بچوکانەوە کە دەروانن لە حاڵت وا دەبیتە جێگایی بەزەیی بۆیان، دەبێت چ بەرەکەتێک بێت کە زاتی "حەق" بەم گەورەیەوە دەروانێتە حاڵت؟!
"ورحمتي وسعت كل شيء"
"فَقُلْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۖ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ"
#ئیدراک #عیرفانی
739
رويم گوتی: هەرکەسێک لەگەڵ سۆفیەکاندا دابنیشێت و پێچەوانەیان بێت لە شتێکدا کە ئەوان پێی گەیشتوونە، ئەوا خوا نووری ئیمان لە دڵی لادەبات!.
739
ئەو عەبایەی ڕایپۆشین، تەنیا خامەیەکی خاک نیە
"کیساء" خێمەی لاهووتە و هیچ پەردەیەکی وا پاک نیە
ئەو پێنجە ناوکۆیی بوونن، پێنج تیشکن لە یەک سەرچاوە
گەردوون بەبێ بەرەکەتیان، تەنیا سێبەرێکی خاوە
ئەی موسافیری ڕێگەی دڵ، لێرە پێڵاوەکانت داکەنە
ئەمە وادیی موقەدەسە، تۆزی سەر ڕۆحت ڕاتەکەنە
کێ لە سڕی ئەم پێنجەیە، تەنها یەک دڵۆپ تێبگات
لەناو مەستیی "وەحدەت"ەکەی، هەتا ئەبەد لە حەق دەگات
#أهل_البيت #عیرفانی
739
لە فيض الأقدسەوە، دوو تیشکی نوور دەرکەوتن
لەناو عالم اللاهوت، لە یەک بەحر هەڵقوڵان و کەوتن
حەسەن ئەو سڕەیە، لە بێدەنگیدا تجلي دەکات
حوسێن ئەو عەشقەیە، بە خوێن "بقاء"ی ڕۆح دەسەلمێنێت
حەسەن ئاوێنەی جمالە، لە مقام الرضا دانیشتووە
کاسەی ژەهری "فناء"ی، وەک شراباً طهوراً چەشتووە
سوڵحی ئەو، لە باطندا، شۆڕشێکی بێ وێنەیە
لە عين اليقيندا، سەبری ئەو حیکمەتێکی دێرینەیە
حوسێن تەقینەوەی جلالە، لە وادیی كرب وبلاء
سەری ڕم بوو بە میحراب، بۆ نوێژی خەونی عاشوراء
بە خوێن نووسی: إني لا أرى الموت إلا سعادة
گەیشتە مەقامی قاب قوسين، بە باڵی سووری شهادة
ئەی "طالب الحق"! ئەم دووە، دوو نیوەی یەک حقيقەتن
بۆ سالكی ڕێی عەشق، هەردووکیان یەک "وثيقة"ن
بەبێ عیلمی حەسەنی، "معرفة" باڵ ناگرێتە بەر
بەبێ خوێنی حوسەینی، "عشق" هەرگیز ناگاتە زەفەر
لەم گەردوونەدا کە پڕە لە سێبەر و "عالم الخيال"
ئەوان ئەستێرەی "هداية"ن، بۆ گەیشتن بە "الكمال"
هەر دڵێک نەبێتە "مشكاة" بۆ ئەم دوو نوورە پاکە
هەتا ئەبەد گیرۆدەیە، لەناو تەم و تۆزی ئەم خاکە
#أهل_البيت #عیرفانی
739
ئەی "مرۆڤی کامڵ"، کە تۆ، پردی نێوان خاک و عەرشی
بۆ ئەو دڵەی لە حەق دەگەڕێ، تۆ تەنیا ڕێگە و فەرشی
هەموو ڕێگاکانی تەسەوف، لە دەرگای تۆدا کۆ دەبن
بەبێ پیالەی عەشقی تۆ، ئاشقان لە تینوودا ون دەبن
#أهل_البيت #عیرفانی
739
پچرانی دەسەڵاتی ڕوحی بەسەر پاشایەتی، نەمانی رەمزی پاشایەتی؛
لە تەواوی گەلانی ئەم سەردەمە دەسەڵاتی ڕوحی پچراوە کە ئەم دەسەڵاتەوە پەیوەست مەراتبی ڕوحی لەناو گەڵەکان. کە لازم دەکات ئەم دەسەڵاتە ئاراستەکەری پاشایەتی بێت لە حوکم کردنیدا، کە ئەنجامی پاراستنی رەمزە ئیلاهیەکانە...هد بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان باطن و زاهیردا.
وەک روونە لە واقیعی ئێستاکەدا بە دەسەڵاتی پاشایەتی کە وەک رەمزێک ئیلاهی کۆتایی هات لە دوای شۆرشی فەرەنسا، ئەگەرچی ئەم رەمزە خاوەنی ئاراستەکەرێکی ڕوحی نەبوو لەسەرەوەی خۆیدا!.
تەنانەت لە دینی ئیسلامیشدا دەسەڵاتی ڕوحی بەسەر مەلیکایەتی لە دوای خەلافەتی راشیدینی چوارەم کۆتای هات، کە ئەنجامی پچرانی زاهیر و باطن بوو، دەسەڵاتەکان لەلایان بەیعەتی قوطبەوە جێبەجێ نەکران.
پچرانی ئەم دەسەڵاتە ڕوحیە دەروازەیەکە بۆ دابەزینی رەمز کە پەیوەست نابێتەوە بە مانایەکی باڵا، وەک چۆن روونە پێچەوانە کرایەوە بەو مانایەیی کە دەسەڵاتە ڕوحیەکە وەک وەهمێک بەکارهات بۆ مانەوەی مەلیکایەتی لەسەر کردەوەی فاسد!.
لەسەر ئەم پێشەکیە ئەنجامێک لە دێتە کایەوە کە ئەم رەمزە کە پاشایە لە زاتیەتی خۆیدا مانایەک هەڵناگرێت گەر شوێن پێی جەمسەرێک نەکەوێت!، بۆیەش لە تەواوی جیهانی ئێستاکەدا رەمزەکەش نەماوە، چونکە هیچ جەمسەرێک نەبوو بۆ پاراستنی ئەم رەمزە!.
گەرانەوەی ئەم رەمزەش بە بەستنەوەی زاهیر و باطن دەکرێت بە زەبری هێز، وەک چۆن شمشێر و رم رەمزن، بەو مەرجەی ئەم رەمزانە پەیوەست ببنەوە بە جەمسەرەوە.
حەق دەفەرمووێت: إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ؛ ئەم نەوانەی کە هەن چ لە مقامی تەشیرفیدا بن یان نەسەبی بۆ دواجار هەڵگری سوڵتە ڕوحیەکەن بەڵام شەرەفی زیندوو کردنەوەی ئەم دەسەڵاتە تەنیا بەوە دراوە لەلایان خوداوە کە لە رێگای نەسەبەوە بێت کە مقامی تەشیریفیش نابێت.
دەسەڵاتی ڕوحی راستەوخۆ حیکمەت و رەمز پەیوەست دەکاتەوە بە یەکەوە، بە پێچەوانەی جیهانی مۆدێرنە، یان رەمزێک کە پەیوەست نەبی بە حیکمەتەوە!.
خودی ئەوەشی ئەم شەرەفەی پێدەبەخشرێت دەبێت پەیوەست بێت کە ڕوحێکی هەژار و سادە کە تواوەتەوە لە ناو حەقدا!.
بۆیە تەواوی ئەم جەنگە لە نێوان یەکێتی و جەندیەتی خۆی دەدۆزێتەوە.
#ئیدراک
739
حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەفەرمووێت:
خزر لەو ئەقطابانەیە کە لکێندراون (الملحقين) بە ئالی بەیتی رسوڵ اللە (ﷺ).
هەروەها ئەویش یەکێکە لە گەورەترینەکان کە خاوەنی سری ئیلاهیە تەنانەت زۆرینەی لەو مقامەشدا (قوتب) وەک ئەو نین لە نهێنیەکان!.
ئەویش دەچێت بۆ لای دەجال سەرەتا بۆ ئەوەی رووبەرووی بێتەوە بەڵام دەجال، حەزرەتی خزر دەکوژێت!.
....
شتێکی زۆر ناوەزە کە شێخی گەورە باسی دەکات دەفەرمووێت:
بزانە خودا لە کەعبەدا گەنجینەیەکی داناوە، پێغەمبەر (ﷺ) ویستی دەریبهێنێت و خەرجی بکات، بەڵام وازی هێنا. عومەر ویستی دەریبهێنێت ئەەویش وازی هێنا. بەڵام من (ئیبن عەرەبی)، پارچە زێڕێکم بۆ هات کە درێژیەکەی بستێک بوو، لە تونس لە ساڵی ٥٩٨ بووم، تێیدا نوسراوێک هەبوو بەلام نەمدەناسی!.. داوام لە خودا کرد بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆی، ئەگەر دەرم بهێنایە خەڵکی تووشی فیتنە دەبوون. بۆیە وازم لێ هێنا تاوەکو ئەو کەسەی لە ئاخر زەماندا بە فەرمانی خودا دەردەکەوێت (ئیمامی مەهدی) دەریبهێنێت، کە زەوی پڕ دەکات لە دادپەروەری هەروەک چۆن پڕ بووە لە زوڵم و ستەم..!
..
واتە دەرهێنانی ئەم گەنجینەیە لەلایان ئیمامی مەهدیەوە دەبێت کە لەنەوەی سیدنا فاتیمە زەهرایە
739
ئێمەومانان لە سەردەمێکدا داین کە هیچ سنوورێک نەماوەتەوە، هەموو شتێک تفتە!.
لە هەر گۆشەیەکەوە سەیری ژیان بکەی، رووناکەیەک بوونی نیە جگە لە رووناکی محمەدی کە لە تەریقەتەکاندا هەیە!.
ئەم قسەیەش گۆشە نیگایەکی من یان بێهیوایی نیە بەڵکو حەقیقەتێکە کە بەڵگەکەی ئەمری واقیعە!.
دەستگرتن بەم رووناکیە و شوێن کەوتن و راکردن بە دوای تەنیا بەرەکەت و رەحمەتە کە ماوەتەوە بۆ ئێمەی موسڵمانان، ئەوەش بە بۆنەی ئەو "اولياء الله" کە ئێستا هەن.
چ لە کوردستان و چ لە ئوروپا هەمووی هاوتەریبن، هەموو شتێک تفتە، خولاسە تاکە بەرەکەت و رەحمەت مابێتەوە لەم سەردەمە تاریک و تەمومژە کە خێری دونیا و ئاخیرەتی تێیدا بێت، دەست گرتنە بە مورشیدەکانی تەریقەتەوە!. چونکە ئەوانە زمانیان زمانی خودایە و دەستیان دەستی خودایە و قاچیان قاچی خودایە و بیستن و بینیان بینینی و بیستنی خودایە!.
#ئیدراک
739
حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) دەفەرمووێت:
"بەزەییدارترین کەسی ئوممەتەکەم بە ئوممەتەکەم ئەبوبەکرە، توندترین و بەهێزترینیان لە جێبەجێکردنی فەرمانی خوادا عومەرە، ڕاستگۆترینیان لە شەرم و حەیادا عوسمانە، دادوەرترین و شارەزاترینیان لە بڕیاردان و حوکمداندا عەلی کوڕی ئەبوتالیبە، باشترینیان لە خوێندنەوەی قورئاندا ئوبەیی کوڕی کەعبە، وە شارەزاترینیان لە زانستی میراتدا زەیدی کوڕی سابتە، وە زاناترینیان بە حەڵاڵ و حەرام موعازی کوڕی جەبەلە، ئاگادار بن هەر ئوممەتێک دەستپاک و باوەڕپێکراوێکی هەیە، دەستپاکی ئەم ئوممەتەش ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاحە."
📚(سنن ابن ماجه)، (مسند الإمام أحمد)، (جامع الترمذي)
ئیمامی رازی کە دەفەرمووێت ئیمامی حەزرەتی ئیمامی عەلی لە دوای رسوڵ اللە (ﷺ)، استازی هەموو عالەمە!. یەکێک لە دەلیلانەی دەیهێنێتەوە فەرمایشتی رسوڵ اللە(ﷺ) بە باسی دادوەرەی حەزرەتی ئیمامی عەلی دەکات. ئیمامی رازی دەفەرمووێت: دادوەرەی هەموو علمێکی پێویستە، هەموو علمەکان بزانێت!
#أهل_البيت
739
پوختەیەک لەسەر ئیمامی "مەهدی"، حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەفەرمووێت:
خوای گەورە خەلیفەکی هەیە دەردەکەوێت کاتێک زەوی پر دەبێت لە ستەم و زوڵم. ئەو خەلیفەیە پری دەکات لە دادتپەروەروەری و یەکسانی. ئەگەر تەمەنی دونیا یەک رۆژ مابێت، خودای گەورە ئەم رۆژە درێژ دەکاتەوە تا خەلیفەکە دەهێنێتە سەر دەسەڵات.
ئەو خەلیفەیە لە نەوەی رسوڵ اللە (ﷺ)، لە نەوەی سیدنا فاتیمە زەهرایە (سڵاوی خوای لەسەر بێت). ناوەکەی هاوتایە لەگەڵ ناوی رسوڵ اللە (ﷺ). باپیری ئەو، حەزرەتی ئیمام حوسەینی کوری حەزرەتی ئیمامی عەلیە.
ئەو خەلیفەیە لە نێوان ڕوکن و مەقامدا بەیعەتی پێ دەدرێت، لە رسوڵ اللە (ﷺ) دەچێت خلقی بەڵام لە رەوشتدا یەک تۆز کەمترە لە رسوڵ اللە (ﷺ) چونکە هیچ کەس وەک ئەو نابێت!.
نێوچەوانی دەرکەوتووە، لووتی بەرزە، خەڵکیش دڵیان پێ خۆش دەبێت.
خەڵکی کوفە دڵ خۆشترین کەسەکان دەبن بە دەرکەوتنی، ماڵ و سامان بە یەکسانی دابەش دەکات، هەروەها دادتپەروەر دەبێت لەگەڵ هەموو خەڵکدا، دەبێتە هۆکاری چارەسەر کێشەکان.
پیاوێک دێتە لای پێی دەڵیت؛ ئەی مەهدی پێم ببەخشە، ئەویش ئەوەندە ماڵی دەخاتە ناو جلەکانی کە پێی هەڵبگیرێت!.
لە سەردەمێکی لاوازیدا لە ئایین دەردەکەوێت کە زۆرێک لە کەسەکانی نەزانی ڕەزیلی ترسنۆک، لە شەوێکدا دەبێتە زاناترین و بەخشندەترین و ئازاترین کەسی نێو خەڵک..!
سەرکەوتن (النصر) لەپێشیدا دەڕوات، شوێنپێی پێغەمبەری خودا (ﷺ) هەڵدەگرێت و هەڵە ناکات فریشتەیەکی هەیە کە ئاراستەی دەکات لە کاتێکدا ئەو نایبینێت، یارمەتی لاوازان دەدات، وەکەسانی هەژار و میوان دەحەوێنێتەوە!. ئەوەی دەیڵێت دەیکات، ئەوەی دەیکات دەیڵێت هەروەها دەزانێت شایەتی چی دەدات!.
شاری ڕۆم (المدينة الرومية) بە تەکبیر فەتح دەکات لەگەڵ حەفتا هەزار کەس لە موسڵمانان لە نەوەی ئیسحاق.
شایەتحاڵی جەنگە گەورەکەیە (الملحمة العظمى)، ستەم و ستەمکاران لەناودەبات، ڕۆح دەکاتە بەری ئیسلامدا و عیزەتی پێدەبەخشێت دوای ئەوەی زەلیل بووبوو، زیندووی دەکاتەوە.
سەرانە (الجزية) لادەبات، و بانگەشە بۆ لای خودا دەکات بە شمشێر، هەرکەسێک ڕەتی بکاتەوە دەیکوژێت. لە ئاییندا ئەوە دەردەخات کە خۆی لە خۆیدا وایە، بە جۆرێک ئەگەر پێغەمبەری خودا (ﷺ) زیندوو بووایە هەمان حوکمی دەدا...!
مەزهەبەکان لەسەر زەوی لادەبات و تەنها ئایینی پاک و خاوێن دەمێنێتەوە. دوژمنەکانی بریتین لە زانا تەقلیدییەکان (مقلدة العلماء) و ئەهلی ئیجتیهاد، بەهۆی ئەوەی دەیبینن کە پێچەوانەی ئەوە حوکم دەکات کە پێشەواکانیان لەسەری بوون، بۆیە بە ناچاری و لە ترسی شمشێرەکەی و دەسەڵاتەکەی، دەچنە ژێر حوکمەکەیەوە!.
موسڵمانانی ئاسایی (عامة المسلمين) زیاتر لە تایبەتەکانیان (خواصهم) پێی دڵخۆش دەبن. ئەوانەی خودا دەناسن (العارفون بالله) لە ئەهلی حەقایەق بەهۆی شایەتیدان (شهود) و کەشفکردن بە ناساندنێکی ئیلاهی بەیعەتی پێ دەدەن. پیاوانێکی ئیلاهی هەیە کە بانگەوازەکەی جێبەجێ دەکەن و یارمەتی دەدەن، ئەوانە وەزیرن کە قورسایەکانی مەملەکەتەکە هەڵدەگرن و یارمەتی دەدەن لەسەر ئەوەی خودا پێی سپاردووە. عیسای کوڕی مەریەم سەلامی لێبێت، لەسەر منارە سپیەکەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق دادەبەزێت، لە نێوان دوو جلی زەرددا (مهرودتين)، پاڵی داوە بەسەر دوو فریشتەدا، یەکێک لە ڕاستیەوە و مەلائیکەتێک لە چەپییەوە. سەری ئاو لێی دەچۆڕێت وەک مرواری (الجُمان). کاتێک دەردەکەوێت. لە نوێژی عەسردا خەڵک جێگەی بۆ چۆڵ دەکەن تاوەکو ببێتە پێشەوا، بەڵام ئەو لە مەقامەکەی دەچێتە دواوە و دەڵێت پێشبکەوە ( بە ئیمامی مەهدی دەفەرموویت) و نوێژ بە خەڵکەکە بکە، بەپێی سوننەتی محەممەد(ﷺ). خاچ دەشکێنێت، بەرازیش دەکوژێت!.
لە سەردەمی ئەودا "سوفیانی" لەلای درەختێکی غوتەی دیمەشق دەکوژرێت، سوپاکەی لە بێدا (البيداء) لە نێوان مەدینە و مەککە ڕۆدەچن بە زەویدا (يخسف) بە جۆرێک کەس لە سوپاکە نامێنێتەوە جگە لە یەک پیاو لە هۆزی جوهەینە (جهينة).
ئەوەی بە ناچاری لەو سوپایەدا بوو بێت، لەسەر نیەتی خۆی حەشر دەکرێت.
📚الفتوحات المكية، جلدی ٦، لاپەرە ٥٠
#أهل_البيت #شيخ_الأكبر
739
جا حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ ) فەرموویەتی؛ إن فاطمة أحصنت فرجها فحرم الله ذريتها على النار" ( بێگومان فاتیمە داوێنی خۆی پاراست، بۆیە خوای گەورە ئاگری لەسەر نەوەکانی حەرام کرد) ئەمەش کینایەیە بۆ ئەو بەرەکەتەی کە لە نەوەکەیدا (ذريتها) بڵاوبووەتەوە، هەروەکو چۆن لە سکی مریەمیش بەرەکەتی تێدا کرا..!
فریشتەکان بە مژدەوە بۆ سیدنا فاتیمە زەهرا (سەلامی خوای لێبێت) دابەزین، هەروەکو لە فەرموودەی گەورەمان حوزەیفە لەلای (الترمذي) هاتووە کە حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) فەرموویەتی؛ "أتاني ملك فسلم عليَّ، نزل من السماء لم ينزل قبلها، فبشرني أنَّ فاطمة سيدة نساء أهل الجنة، وأنَّ الحسن والحسين سيدا شباب أهل الجنة".
( فریشتەیەکم بۆ هات و سڵاوی لێکردم، لە ئاسمانەوە دابەزی کە پێشتر دانەبەزیبوون، مژدەی پێدام کە فاتیمە گەورەی ژنانی بەهەشتە، هەروەها حەسەن و حوسەین گەورەی گەنجانی بەهەشتن)
مژدەکە ڕاستەوخۆ لە لایەن خوای گەورەوە بۆ حەزرەتی پێغەمبەر (ﷺ ) هاتووە، بە بەخششی زەهرا (سەلامی خوای لێبێت)، کە خوای مەزن و باڵادەست فەرموویەتی: ﴿إنا أعطيناك الكوثر﴾ ( بێگومان ئێمە کەوسەرمان پێبەخشیویت)، کەوسەر (الكوثر) لێرەدا وەک زانراوە لە بەرامبەر پچڕان (البتر - بێ نەوەیی) هاتووە کە بێباوەڕان بانگەشەیان بۆ دەکرد لە ڕەچەڵەکی پیرۆزی پێغەمبەرایەتیدا، ئەمەش ئەوەیە کە دەقی ڕستەکە (السياق) و هۆکاری دابەزینەکەی و ئەوەی کە ئاشکرابوونی ڕوون تەواوە!.
جا ئەگەر مژدە مریەمییەکە لە پێناو سکی مەسیح و ئەو بەرەکەت و نوورە بووبێت کە تێیدایە، ئەوا مژدە فاتیمەییەکە لەوە کەمتر نیە!، چونکە ئەو دوو سکی وەچە (العترة) موحەممەدییەکەیە کە تا ڕۆژی دوایی درێژدەبێتەوە، بە دەستپێکردن بە "حەسەن و حوسەین" تێپەڕبوون بە قوتبەکان (الأقطاب)، ڕەبانیەکان، وە بەکۆتاهاتنی بە ئیمامی مەهدی کە کۆتاییهێنەری میراتگرانەیە!.
حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) دەفەرموویت؛ "لو لم أزوج فاطمة من علي لما وجدت لها كفواً من الرجال" ( ئەگەر فاتیمەم لە عەلی مارە نەکردایە، ئەوا لەناو پیاواندا کەسێکی هاوتا و شایستەم بۆی نەدەدۆزیەوە!)، کەواتە ئەو لە هەموو پیاوان دابڕاوە و خۆی تەرخانکردووە جگە لە سیدنا ئیمامی عەلی (سەلامی خوای لێبێت)، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەو بۆی نوێنەرایەتی دەرکەوتنی رسوڵ اللە (ﷺ) بکات (يمثل لها مظهرية أبيها الأعظم)، هەروەکو لە فەرموودەیەکدا دەفەرمووێت؛ "وجعل ذريتي في صلب علي" ( نەوەکەمی لە پشتی عەلیدا داناوە)، کەواتە سیدنا فاتیمە زەهرا (سەلامی خوای لێبێت) جگە لە نووری حەزرەتی باوکەی (ﷺ) لە پشتی ئیمامی عەلیدا (سەلامی خوای لێبێت) هیچی تری قبوڵ نەکردووە، بۆ ئەوەی نەوەی خۆشەویستە گەورەکەمان (ﷺ) بۆ بهێنێتە دنیاوە!.
#أهل_البيت
739
حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) دەفەرمووێت؛
"چوار ئافرەت گەورە و سەروەری جیهانەکانیانن؛ مەریەمی کچی عیمران، و ئاسیای خێزانی فیرعەون، و خەدیجەی کچی خوەیلید، فاتیمەی کچی محەممەد، باشترینیان لە ڕووی عالەمەوە فاتیمەیە".
حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ)، هەمووی لەیەک سیاقدا هێناوە،
هەروەها رەپتی و هاوسەنگی کردووە لە کەماڵدا.
(📚في "المسند" (2668)، وابن حبان في "صحيحه"، والحاكم في "المستدرك")
حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) لە فەرموودەیەکی تیدا دەفەرمووێت؛
"ئەی کچۆڵەکەم ئایا ڕازی نابیت کە تۆ گەورەی خانمانی عالمەکان بیت؟ وتی؛ خۆزگە وا بوایە، ئەی مەریەمی کچی عیمران لە کوێیە؟ فەرمووی: ئەو گەورەی خانمانی عالمەکەی خۆیەتی و تۆش
گەورەی خانمانی عالەمی خۆتی".
جا لێرەشدا دەبینین کە رسوڵ اللە (ﷺ) هاوسەنگی لە نێوانیاندا کردووە، هەر یەکێکیانی کردووەتە جەمسەری (قطب) خولگەی
عالەمی خۆی.
(📚صحيح البخاري ومسلم)
﴿وَإِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ وَاصْطَفَاكِ عَلَىٰ نِسَاءِ الْعَالَمِينَ﴾
( کاتێک فریشتەکان وتیان ئەی مەریەم بەڕاستی خوا تۆی هەڵبژاردووە و پاکی کردوویتەتەوە و هەڵتبژاردووە بەسەر خانمانی جیهانەکاندا).
بە پێی فەرمایشتی رسوڵ اللە (ﷺ) ئەم فەزڵ و گەورەیە لە مقامی سەیدنا فاتیمە زەهرادا (سڵاوی خوای لەسەر بێت) مەزنتر دەرکەوتووە (تجتلت).
وشەی "العالمين" بۆ سیدنا فاتیمە زەهرا، گشتیە هەروەکو چۆن بۆ قەومی لوط تایبەت کراوە؛ ﴿أَتَأْتُونَ الذُّكْرَانَ مِنَ الْعَالَمِينَ﴾ (ئایا لە نێو هەموو عالەمیان دەچنە لای نێرینەکان؟)، گشتگیر بووە لە زاتی پیرۆزی پێغەمبەردا(ﷺ)؛ ﴿وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين﴾ ( ئێمە تۆمان نەناردووە مەگەر وەک ڕەحمەتێک بۆ هەموو عالمینەکان).
ئەوەی کە روونە هەر یەکیان خاوەنی عالەمی تایبەتی خۆیانن بەڵام عالەمی "محەمەدی" باشترین عالەمە بە پێی فەرمایشتی رسوڵ اللە (ﷺ) کە دەفەرمووێت؛
"باشترین سەدەکان سەدەی منە (خير القرون قرني)"
سەیدنا "فاتیمە زەهرا" لە سەدەی "محەممەدی" تایبەتدا هاتووە، لە ئوممەتی محەممەدیدایە کە بە شێوەیەکی تەواو گشتی باشترینە.
دواتر حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) فەرموودەی؛ فاتیمە گەورەی خانمانی بەهەشتییەکانە (فاطمة سيدة نساء أهل الجنة)"
کە خانمی مەریەمیش لە خانمانی بەهەشتە، کەواتە ئەویش دەچێتە ژێر دەسەڵاتی (السلطة) سیدنا فاتیمەییەوە!. لە تەرخانکردنی گەورەیی (تخصيص السيادة) بە بەهەشتەوە!.
بە پیی فەرمایشتی رسوڵ اللە (ﷺ) سیدنا فاتیمە زەهرا (سەلامی خوای لێ بێت) لەسەر عەرشی عالمی مێینیەتی "استوت" کرد؛
"ئایا ڕازی نابیت کە تۆ گەورەی خانمانی عالمەکان و گەورەی خانمانی باوەڕداران و گەورەی خانمانی ئەم ئوممەتە بیت"
وەک میراتگرێک بۆ عالەمی محەممەدی، کە زاڵ و باڵادەستە (المهيمنة) بەسەر هەموو عالەمەکاندا، لە بەرز و نزمەکانی، تەنانەت پێشووتر و داهاتووش.
لە ڕۆژی دواییدا، ئەو ڕۆژەی کە خەڵکی بۆ پەروەردگاری عالەم هەڵدەستنەوە، ئەم دەسەڵاتە بە ئاشکرا بۆ هەمووان دەردەکەوێت، ئەوەش ئەوەیە کە حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) فەرموویەتی؛ "کاتێک ڕۆژی دوایی دێت، بانگدەرێک لە ناوەڕاستی عەرشەوە (بطنان العرش) بانگ دەکات، ئەی ئەهلی کۆبوونەوەکە! سەرتان داخەن و چاوتان بپۆشن (نكسوا رؤوسكم وغضوا أبصاركم) تاوەکو فاتیمەی کچی محەممەد بەسەر پردی سیڕاتدا تێدەپەڕێت، ئینجا تێدەپەڕێت لەگەڵ حەفتا هەزار کەنیزەک لە حۆرییە چاوجوانەکان (الحور العين) وەکو تێپەڕبوونی بروسکە".
خوای گەورە لە بارەی پاکیزە "مریەم" (سەلامی خوای لێبێت) فەرموویەتی؛ ﴿إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ﴾ (بێگومان خوا تۆی هەڵبژاردووە و پاکی کردوویەتەوە)، ئەوا لە بارەی زەهرا و ئەهلی بەیتیشیەوە (سەلامیان لێبێت) فەرموویەتی: ﴿إنما يريد الله ليذهب عنكم الرجس أهل البيت ويطهركم تطهيرا﴾ ( بێگومان خوا دەیەوێت پیسی لە ئێوە دوور بخاتەوە ئەی ئەهلی بەیت و بەتەواوی پاکتان بکاتەوە)، لێرەدا ئەوەی زیاد کردووە کە جەختی لە پاککردنەوەکە کردووەتەوە بە (المفعول المطلق - بەرکاری ڕەها). (تطهيرا) کە لەسەر شێوەی سەرچاوە (المصدر) هاتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو خودی بنچینە و سەرچاوەی پاکییە!.
پاکترین ژنانیش بە ڕەهایی بریتین لە زەهرا و پاکیزە "مریەم"، پاشان باشترینەکان بەدوای باشترینەکاندا لە ژنە کامڵەکان.
هەروەکو چۆن خوای گەورە لە بارەی پاکیزە "مریەم" (سەلامی خوای لێبێت) فەرموویەتی: ﴿وَمَرْيَمَ ابْنَتَ عِمْرَانَ الَّتِي أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهِ مِن رُّوحِنَا﴾ وەک هێمایەک بۆ داوێنپاکی و بێگەردیەکەی..
739
حەزرەتی شێخی گەورە دەفەرمووێت:
"قیاس" لە بابەتی وەحیدا دروست نیە، شەریعەتی راستەقینەی محمد (ﷺ) قیاسی تێیدا نیە!.
کاتێک ئیمامی "مەهدی" دێت فریشتەیەکی لەگەڵە و حوکمی ئیلاهی پێ دەفەرمووێت.
بۆیە پێغەمبەر (ﷺ) لە وەسفی مەهدیدا دەفەرموێت: يقفو أثري لا يخطئ (شوێنپێی من هەڵدەگرێت و هەڵە ناکات).
ئەهلی کەشف، پێغەمبەر (ﷺ) لای ئەوان ئامادەیە، بۆیە حوکم تەنیا لەو وەردەگرن. لەبەر ئەمەشە فەقیرێکی راستگۆ سەر بە هیچ مەزهەبێک نیە!، بەڵکو تەنیا لەگەڵ رسوڵ اللەیە (ﷺ).
بە هەمان شێوە بۆ دڵی عارفە راستگۆکان لایەن خوداوە پێناسەی حوکمی ئەو رووداوانە دادەبەزێت کە رسوڵ اللە(ﷺ) پێی نێردراوە!.
ئەسحابی علم رسوم( کە مەبەستی تێیدا ئەوانەی تەنیا بە رواڵەت زانان!) ئەم پلەیان نیە چونکە ئەوان هۆگری پلە و پایە و سەرۆکایەتین و بەسەر کەوتنی خەڵکیان مەبەستە. بۆیە نە لەناو خۆیاندا سەرکەووتن و نە کەسیشیان پێ رزگار دەبێت!.
ئەمە حاڵی فەقێیەکانی ئەم سەردەمەیە کە ئارەزووی پلەی دادوەری و شهادە و وانەگوتنەوە دەکەن.
ئەوانە تەنیا رواڵەتی ئاینیان گرتووە ئەگینا بە دزیەوە سەیری خەڵک دەکەن، لێوەکانیان بە زکر دەجوڵێنن تا خەڵکی بزانن کە خەریکی زکرن!. لە قسەکردندا خۆیان دەگۆرن و زیادەرۆی دەکەن!. نەفسیان زاڵە و دڵیان گورگە!، خودا سەیریان ناکات!. ئەوانە خاڵی موتەدەینەکانن! ئەوانە هاوەڵی شەیتانن و خوداش سەیریان ناکات!.
کاتێک ئیمامی مەهدی دەردەکەویت، هیچ دوژمنێکی دیاری نیە جگە لە فەقێیەکان بە تایبەتی!، چونکە سەرۆکایەتیان نامێنێت بەسەر خەڵکی ئاسایدا، زانستێکی زۆر کەمیان بە حوکمەکان دەمێنێت، بەهۆی ئەم ئیمامەشەوە ناکۆکی لەسەر حوکمەکان لە
نێوان زاناکان نامێنێت.
ئەگەر شمشێر بەدەست ئیمامی مەهدیوە نەبوایە فەقێیەکان فتوای کوشتی ئیمامی مەهدیان دەدا!!!.
پێم گەیشتووە لە نێوان شافیعی و حەنەفی لە بیلادی عەجەم لەسەر جیاوازیان یەکتری دەکوژن!.
ئەوانە ئەگەر بە شمشێر نەبوایە گوێرایەڵ نەدەبوون جونکە لە دڵەوە بروایان بەم شتانە نیە!. بەڵکو لایان وایە پێچەوانەی مەزهەبی خۆیان گومرایە!، چونکە لایان وایە سەردەمی ئیجتیهاد نەماوە و چیتر موجتەهید لە جیهاندا نەماوە!.
لاپەرە؛
٦٢ - ٦٣
تێبینیەکی بچوک:
حەزرەتی شێخ هەر خۆی دوای ئەم لاپەرەیە دەفەرمووێت ئەهلی کەشف ئەگەر لە حوکمێکدا هیچیان بۆ دەرنەکەوت ئەم شتە موباحە، را و قیاسیش لە ئایندا بوونی هەیە کە حوکمەکەی نازانرێت
#شيخ_الأكبر
739
دینداری کوردی لە دژە مولحیدەکان؛
ئەم ئەقڵیەتیەی لەسەر ریتمێک دەروات بۆ دژایەتی مولحید لە چاوەرچێوەی ئەخلاقی ئیسلامەتیدا خۆی نادۆزێتەوە زۆرینەی دژایەتیەکان. بەرهەمی ئەم دژایەتیەش تەنیا وەهمێک بەرهەم دەهێنێت بەتایبەتی لەنێو فۆرمەکانی میدیایدا!.
ئەم ئەقڵەی کە لەسەر ئەم ریتمە دەروات لە گۆشە نیگایەکی زۆر تەسکی مەعریفیدا خۆی دەدۆزێتەوە کە بروای وایە ئەم دژایەتیە حەقە یان بەرهەمێکی باشی دەبێت!. بەڵام حەقیقەت لە کێشە سەرەکیەکانی کۆمەڵگای کوردیدا مولحید نیە بەڵکو سەرچاوەکانن.
وەک چۆن سیاسەتی حوکمرانی کوردی دیندارەکان لە قاڵب دەداتەوە لە پێناو بەرژوەندیەکانی بە هەمان شێواز مولحیدەکان لە قاڵب دەداتەوە. چونکە دەسەڵات لە توانایدا ئەم سەرچاوانە کاڵ بکاتەوە یان تۆخ بکاتەوە. ئەگەر بە ئیخلاسەوە سەیری ئەقڵیەتی مولحیدی کوردی بکرێ بە هێندەی موسڵمانەکان داماون، هەمان ئاستن!. چونکە هەردوو رێگاکە بە مۆدێرنەتی لە قاڵب دراون بە رێگایی حوکمرانی.
سەرەرای هەموو ئەم کێشە جەوهەریانە، تاکی کوردی سیخناخ بووە لە وەهم بە دیندار و مولحیدەوە!. نە مولحیدێک نە دیندارێک نە روحم بە خۆیان دەکەن، نە روحم بە ئەوانی تر دەکەن. تاکی دینداری کوردی هەیە لە نزمترین ئاستی مەعریفەی زاهیریدایە، رق و کینەکان دەرژێنێتە سەر مولحید بە هەمان شێواز حەقە بۆ مولحیدەکان کە ئەوان!.
دابەزینی تاکی کوردی رۆژ بە رۆژ زیاتر نزم دەبێتەوە!، ئەوانەی وەک نوخبە دەردەکەون و گەورە دەبن لە رێگای دینداری یان مولحیدی، خودی خۆیان جێگایی بەزەینن لە رووی مەعریفەوە!.
حەق دەفەرمووێت:
"ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ"
بانگەواز بکە بۆ سەر ڕێگای پەروەردگارت بە دانایی (حیکمەت) و ئامۆژگاریی چاک، وە گفتوگۆیان لەگەڵ بکە بەو شێوەیەی کە جوانترین و باشترینە!.
گەر بەس وشەی حیکمەت لەم ئایەتە بهێندرێت، کە لازم دەکات بە وردی رچاوی دەروونی کەسی بەرامبەر و سەرچاوەی کێشەکانی فکری مولحیدەکە بکرێت!،
کاتیکیش لە ئایەتەکە سەیری "بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ" دەکەین مەبەست ئەوەیە کە نەک تەنها قسەکەن حەق بێت، بەڵکو دەبێت شێوازی دەربڕین، ڕەوشت و شێوازی مامەڵەکەش لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بێت، خاوەنی مەعریفەیەکی بەرز بێت!.
بەراستی ئەم ئایەتە ئیلاهیە گەر بکرێتە پێوەر، زۆرینەی زۆری دینداری کوردی لەم فلتەرەدا دەرناچن تەنانەت ئەوانەی زۆریش دەرکەوتوون!.
ئەگەر مولحیدێکیش لە ئاستی نزمی رەوشتی و مەعریفیدا دەبێ، لە کاتێکدا رق و قینەی هەڵدەرێژێت بە دین، ئایە هەر بەراستی لەبەر دینەکەیە یان کۆمەڵێک هۆکاری دەروونی یان کێشەی حوکمرانیەوەیە!؟..
لەسەر ئەم پێشەکیانە لازم دەکات، کە بڵێم حەقیقەت لای هەردوو لا ونە!.
ئیتر خوای گەورە باشتر ئەزانێت
