739
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
-230 дней
Архив постов
739
Repost from مُستَلَّاتُ مُصطَفَى
#خاطرة
يَنبَغِي أَن نُذَكِّرَ أَنفُسَنَا دَائِمًا فِي العِلمِ وَالحَيَاة؛ أَنَّ مَقَامَنَا الحَقِيقِيَّ هُوَ حَيثُ تَستَقِرُّ ذَوَاتُنا، لَا حَيثُ يصِلُ رَميُنا.
فَلَا تخلِط بَينَ مَرتَبَةٍ أَنتَ مُقِيمٌ فِيهَا، وَبَينَ نِتاجٍ رَمَيتَ بِهِ.. فَبَلغَ ما بَلَغَهُ مِن عُلُوٍّ ثُمَّ انقَطَعَ عَنكَ.
لَا تَقنَع بِاللَّذَّةِ العَارِضَةِ النَّاتِجَةِ عَمَّا بَلَغَهُ رَميُك، بَلِ اسعَ لِتَصِلَ بِذَاتِكَ وَعَمَلِكَ إِلَى حَيثُ وَصَلَ رَميُكَ بَل وأَبعَدَ مِن ذَلِك؛ فَالشَّرَفُ أَنْ تَكُونَ أَنْتَ فِي العَليَاء، لَا أَن تَبقَى فِي مَحَلِّكَ وَتَفتَخِرَ بِمَا أَطلَقتَهُ فَأَبعَدَ!
739
"أهلُ الكِساء" خەیمەی، "وَحْدَةُ الوُجود"ن
لە سووڕی عەقڵی کولدا، ئەوان سِرّی شوهوودن
#أهل_البيت #عیرفانی
739
ماوەیەکی زۆر بەر لە ئێستا لەگەڵ برایەک کەوتبووینە قسەکردنەوە خیلافێک دروست بوو کە من لام وابوو خەلافەتی زاهیر و باطن هەیە، دەکرێت ئەم زاهیر و باطنە بپچرێت، هاوسەنگی نەمێنێت. ئەم برایەی تریش لای وای خەلافەتی زاهیر و باطن هەموو کات پێکەوە پەیوستن، محاڵە جیا ببنەوە، هەروەها بروای بە شتێک نەبوو بەناوی خەلافەتی زاهیر و باطنی. منیش لەو کاتەدا گەرانم نەبوو لە کتێبەکانی عورەفا.
بەس الحمد اللە ئەمرۆ گەیشتمە ئەنجامێک لای حەزرەتی شێخی گەورە، هەوڵدەدەم زۆر بە کورتی قسەکانی ئەو باس بکەم هەر کەسێک حەز دەکات ئەتوانێت لە بابی ٧٣ی فتوحاتی مەکیدا بخوێنێتەوە.
حەزرەتی شێخ دوای ئەوەی باسی مقامی نبوەت دەکات کە کەسانێک ئەتوانن پێ بگەن خودی مقامەکە نەک پێغەمبەرایەتی، هەروەها باسی قوتبەکان دەکان کە زەوی بەرێوە دەبەن و هێشتا زیندوون وەک حەزرەتی خزر کە ئەرکی خۆی هەیە. دواتر بە وردی باسی مقامەکان دەکات لەگەڵ جیاوازیان.
ئەمەی کە زۆر گرینگە لێرەدا دەمەوێ ئاماژەی پێ بدەم کە حەزرەتی شێخ دەفەرمووێت؛
لەوانیە کەسێک هەبێت لە زاهیردا، خەلافەتی بەدەستەوە بێت یان بەدەستی هێنا بێت وەک حەزرەتی ئیمامی عەلی، ابو بەکر و عوسمان و عومەر ... بەڵام مەرج نیە خاوەنی خەلافەتی باطنی بێت، وە هەروەها بە پێچەوانەوە دەکرێت کەسێک خاوەنی خەلافەتی باطنی بێت بەڵام خاوەنی خەلافەتی زاهیری نەبێت، جا حەزرەتی شێخی گەورە نموونە وەک ئەحمەدی کوڕی هارون ڕەشیدی سەبتی و وەک ئەبو یەزیدی بەستامی دەهێنێتەوە لە خاوەنی خەلافەتی باطنی بوون بەڵام خاوەنی خەلافەتی زاهیری نەبوونە!..
ئەم قسەیە ئەوە دەسەلمێنێت کە خەلافەتی زاهیری و باطنی هەیە، دەکرێ هاوسەنگ بن و دەکرێت داببرێن!.
ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت
#عیرفانی #ئیدراک #شيخ_الأكبر
739
دین؛
پێکهاتەی دین لە سێ توخم دروست دەبێت کە بریتیە لە بیروباوەڕ (العقيدة)، یاسای ئەخلاقی، پەرستش (العبادة). حەقیقەت ئەگەر هەر یەک لەم توخمانە داببرێت لە دین، شتێک بوونی نامێنێت بەناوی دین.
کاتێک مۆدێرنەتی ئاماژە بە کۆمەڵێک ئەدیان دەکات یان کاتۆلیەکان یان پرۆستانت، ئەمانە کە خۆیان تەنیا لە توخمێکدا دەدۆزنەوە ئەم حەقیقەتی دینە پێکناهێنن.
ئیسلامیش بە هەمان شێواز گەر یەکێک لەم توخمانە داببرێت تێیدا، ناچێتە ژێر قاڵبی دینەوە.
یەکەم توخم کە عەقیدەیە هەڵدەستێت بەوەی کە تەواوی ئەقڵیەتی کۆمەڵەگاکان لە قاڵب دەدات بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵگایەک کە هاوتەریب بن لە روانگەی وڵامە وجودیەکانەوە...هد..!
لە توخمی دووەمدا یاسا ئەخلاقیەکان هەڵدەستن بە پێدانی "پێوەر" بۆ کۆمەڵگاکان بۆ ئەوەی لە قاڵبیان بدات، تەواوی تاکەکان یەکتر ببرن لە پێوەرێکی ئەخلاقی رەهادا!.
لە توخمی سێهەمدا پەرستش تەنیا خۆی نادۆزێتەوە لە ناو ماڵاکان و شوێنە چۆڵەکان بەڵکو زۆر زیاترە لەمە کە تەنانەت تەواوی رێورەسمە کۆمەڵایەتیەکان لە خۆ دەگرێت. بۆیەش دوبارە رێورەسمەکان لە قاڵب دەدرێنەوە بە دین!.
لە دەرگای عەقیدی دینەوە دەبیت تەواو چینەکان کۆمەڵگا و دامودەزگاکان و حوکمەت و یاساکان لە قاڵب بدرێن لەسەر بنەمایی ئەم عەقیدەیە کە لە دینەکەوە هاتووە. ئەم عەقیدەیەش کە هەڵگری پێوەرێکی ئەخلاقیە دەبێت ببێتە ئاراستەکەرێکی تەواو بە تایبەت لە حوکم و دادوەریدا لەناو کۆمەڵگاکەدا، نەک تەنیا لە نێو تاکەکاندا!. لە دەروازەی رێورەسمەکانەوە دوبارە دەبێت هەڵگری رەمز و مانا بن کە پەیوەست بن بە دینەکەوە، خودی پەرستیش بە تەواوەتی بۆ هەر خودایەک دەبێت ئاماژە بێت بەم خودای ئەم دینە!.
کاتێک لە جیهانی مۆدرێنەدا سەیر دەکەین کڵێسا و مزگەوتەکان وەک رەمزێک دەمێنەوە نەک هەڵگری تەواوی ئەم توخمانە بن کە باسمان کرد، بۆیە حەقیقەت وا دەخوازێت حەقیقەتی دین لە گۆشەیەکی تەسکدا قەتیس بووبێت. چونکە ئەگەر دین تەنیا لە گۆشەیەکی ئەخلاقیدا کار بکات یان رێورەسمی یان عەقیدەی، کێشە دروست دەکات لەم پێناسەی کە بۆ دین دەکرێت. ئەمەش ئەنجامێکی فاسدە گەر هەر یەکێک لەم توخمانە لە دینەکە نەمێنێت یان وەک رەمزێک بمێنێتەوە!.
تب؛ وێنەکە بە زیرەکی دەستکرد کردومە رەنگە هەڵەی تێدا بێت
کەناڵی تیلیگرام:
https://t.me/turase0
#ئیدراک #توراس
739
لە ئەبو سەعیدی خودرییەوە (خوای لێ ڕازی بێت)، لە باسی دروستکردنی مزگەوتەکەدا دەڵێت:
ئێمە یەک خشت یەک خشت (قوڕ) هەڵماندەگرت، بەڵام عەممار دوو خشت دوو خشتی هەڵدەگرت. پێغەمبەر (ﷺ) بینی و تۆز و خۆڵەکەی لەسەر تەکاند و فەرمووی:
ئاخ بۆ عەممار، دەستەیەکی ستەمکار و یاخیبوو (الْفِئَةُ الْبَاغِيَةُ) دەیکوژن، ئەو بانگیان دەکات بۆ بەهەشت، بەڵام ئەوان بانگی دەکەن بۆ دۆزەخ!.
ئەبو سەعید دەڵێت: عەمماریش دەیگوت: پەنا بە خوا دەگرم لە فیتنە و ئاژاوەکان!.
📚 سەحیحی موسلیم و بوخاری و موسنەدی ئیمام احمد و سوننەی تورموزی ریوایەت کراوە.
ئەم حەدیسە نەک سەحیحە بەڵکو لای تەواوی زانایان متواترە
‐-----------------------------------------------------
حەزرەتی عەممار (رەزا و رەحمەتی خوای لەسەر بێت) لە جەنگی سەفین (معركة صفين) دا شەهید بوو!. ئەم جەنگە لە ساڵی ٣٧ی کۆچی ڕوویدا لە نێوان سوپای حەزرەتی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تالیب (كرم الله وجهه) و سوپای موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان. عەممار لەو کاتەدا تەمەنی لە سەرووی نەوەد ساڵەوە بوو، لە ڕیزەکانی سوپای ئیمامی عەلیدا دەجەنگا دژی موعاویەی کوری ئەبو سوفیان!.
شەهیدبوونی عەممار لەم جەنگەدا، بەڵگەیەکی ڕوون و موعجیزەیەکی حەزرەتی رسوڵ اللەیە (ﷺ) بوو، چونکە ڕێک ئەوە هاتە دی کە لە فەرموودەکەی پێشوودا ئاماژەی پێدابوو کاتێک فەرمووی: "تَقْتُلُهُ الْفِئَةُ الْبَاغِيَةُ" (دەستەیەکی ستەمکار یان یاخیبوو دەیکوژن).
739
بەزەمێکی تری "زەهەبی" لە توراسی ئیسلامی؛
زەهەبی نەک تەنیا حاكم بە شیعە تاونبار دەکات... دێت قسە لەسەر حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەکات، دەڵیت:
یەکێک لە خراپترین و نالەبارترین دانراوەکانی کتیبێ (الفصوص)ە، ئەگەر ئەو پەڕتووکە کوفری تێدا نەبێت، ئەوا هیچ کوفرێک لە دنیادا بوونی نیە..! 😂
📚سير أعلام النبلاء ، جلدی ٢٣، لاپەرەی ٤٨.
وەک چۆن مستدرکی ئیمامی حاکم ئیمانی لە زەهەبی نەهێشتبوو!، وابزانم فسوسی حەزرەتی شێخی گەورەش شێخ و ئیمانی لێ نەماوە😂
#توراس
739
ئەم کێشە سیاسیە بووە هۆی دروستبوونی شەڕ وەک جەنگی سفین، و دەسەڵاتی ئومەوی لە شام دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی ئیمامی عەلی!!، تەنانەت بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر مینبەرەکانەوە جوێنیان پێ دەدا بۆ ئەوەی خەڵک ڕقیان لێی ببێتەوە!!.
ئەم کوژرانەش تەنیا هۆکار نەبوو بەڵکو رقی بەنی ئومەیە لە حەزرەتی ئیمامی عالەم عەلی روونە لە سەردەمی جاهیلیەوە بووە بەڵام کوژرانەکە بوو بە بەهانەیەکی بەهێز بۆ دژایەتی کردنی!.
ئەم قسەیە پابەندی هیج مەزهەبیکی سوننە یان شیعی نیە بەڵکو خولاسەی خوێندنەوە و گەرانی خۆمە. ئەو قسانەش مانای خراپ بوونی سەحابە نادەن گومان لە فەزڵ و گەورەی سێ خەلیفەکەی تر نیە، تەنانەت ئەوان خۆشەویستیەکی زۆریان هەبوو بۆ حەزرەتی ئیمامی عەلی، بەڵام لەناو خودی سەحابەش زۆرێک هەبوون لە رووی ئیمانیەوە ئەوەندە بەهێز نەبوونە کە زاڵ بن بەسەر رق و کینە و شتانێکی رابردوو.. ئەما سەحابە لە گەیاندنی دینەکە عادل بوونە ئەما لەگەڵ یەکتری دا یان بەرامبەر ئیمامی عەلی گومانی تێیدا نیە هەڵە کرایە و غەدری لێ کراوە بە گشتی لە بنەماڵەی رسوڵ اللە.
#أهل_البيت #ئیدراک
739
بۆچی رقیان لە ئیمامی عالەم (عەلی) بوو؟!
خودی ئەم پسیارە زۆر لە مێشکمدا دەخولایەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، تەنانەت ببوو بە گومانێک لەسەر دڵم، دوای گەرانم بە دوای وڵامەکە لە مێژوودا گەیشتم بە دەرئەنجامێک.. خودی ئەم نوسراوەش لەسەر وڵامەکە دەمێکە نوسیم بوو بەڵام دوو دڵ بووم لە پۆست کردنی؛
ئیمامی عەلی پاڵەوان و شمشێرکێشی یەکەمی ئیسلام بوو لە زۆربەی جەنگەکاندا وەک بەدر، ئوحود، خەندەق، خەیبەر... لەم جەنگانەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و گەورەکانی قوڕەیش بەتایبەت لە هۆزی بەنی ئومەییە و هۆزەکانی تر بە دەستی ئەو کوژران. دوای ئەوەی مەککە فەتح کرا و ئەو هۆزانە موسڵمان بوون، هێشتا بەشێکیان لە ناخەوە کینە و ڕقێکی شاراوەیان بەرامبەر عەلی هەبوو بەهۆی کوژرانی باوک و برا و کەس و کاریان لە ڕابردوودا... ئەم قسەیەش هی شیعەکان نیە بەڵکو لە کتێبەکانی خودی سوننە و شیعەدا ئاماژەی پێکراوە تەنانەت ابن تەیمیە کە سەرەرای ناسبیە ئەم حەقیقەتە دەڵێت!. لە تەریخی تەبەری و کتێبەکەی ابن هیشام زۆر بە روونی ئەوە باس دەکەن؛ لە جەنگی بەدردا کە حەفتا کەس لە گەورەکانی قوڕەیش کوژران، نەک تەنیا ئەو دوو مێژوو نوسە بەڵکو زۆرینەی موعاسیرەکان لەسەر ئەوە کۆکن لەسەر ئەوەی کە نزیکەی نیوەی ئەو کوژراوانە تەنها بە شمشێری ئیمامی عەلی یان لە کاتی بەشداری ئەودا کوژراون!!!. لەوانە سەرکردە دیارەکانی بەنی ئومەییە وەک؛ وەلیدی کوڕی عوتبە، شەیبەی کوڕی ڕەبیعە، حەنزەلەی کوڕی ئەبوسوفیان، و عاسیمی کوڕی سەعید. کوژرانی ئەم سەرکردانە کینەیەکی خێڵەکی زۆر قووڵی لای کەسوکارەکانیان دروست کرد کە دواتر موسڵمان بوون!!.
قوڕەیش ڕقیان لێی بوو لەبەر ئەوەی خوێنیان بەسەر شمشێرەکەیەوە بوو، و هەڵوێستەکانی لە جەنگدا ناسراو بوون، ئەوەندەی لە پیر و گەورەکانی ئەوانی کوشتووە کەسانی تر نەیتوانی ئەوەندە بکوژێت، حەقیقەتیش ئەوەیە دەروونەکانیش هێشتا بەشێک لە ئارەزوو و کینەی سەردەمی نەفامییان تێدا مابوو!! ئەگەرچی موسڵمان بوون!.
هەتا حەزرەتی ئیمامی عومەر بە ابن عەباس دەفەرمووێت: ئایا دەزانی چی وای لە قوڕەیش کرد کە دوای محەمەد(سڵاوی خوای لەسەر بیت) خەلافەتتان نەدەنێ؟... پێیان ناخۆش بوو کە پێغەمبەرایەتی و خەلافەتیش هەر لەناو ئێوەدا کۆببێتەوە... وەبەڕاستیش عەلی لە جەنگی بەدردا گەورەکانیانی کوشتبوو!!.
تەنانەت ابن کەسیر باسی دەکات کاتێک سەری پیرۆزی ئیمامی حوسەین کوڕی ئیمامی عەلی دەهێنرێتە لای یەزیدی کوڕی موعایە نەعلەتی لە شام، یەزید دەست دەکات بە خوێندنەوەی شیعرێکی کۆنی سەردەمی نەفامی کە ئیبن زەبعەری وتبووی، دێڕێکی خۆشی بۆ زیاد دەکات کە تێیدا دەڵێت: خۆزگە باوباپیرانم کە لە بەدر کوژران لێرە دەبوون... بۆ ئەوەی بیبینن چۆن تۆڵەمان سەندەوە..!!! ئەمەش بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە ململانێکە و دژایەتیکردنی بنەماڵەی ئیمامی عەلی، ڕەگێکی زۆر قووڵی هەبووە لە تۆڵەسەندنەوەی خوێنی کوژراوەکانی پێش ئیسلام..!
ئەوجا ئەو کاتەی کە خەلافەتیشی گرتە دەست دەزانن بۆچی کۆمەڵێک دژی بوون؟ بۆچی زۆرێک بەگەر معاویە کەوتن؟! ئیمامی تەبەری باسی دەکات کاتێک ئیمامی عەلی بڕیاری دا مووچەی هەموو کەسێک وەک یەک لێ بکای، تەڵحە و زوبەیر هاتنە لای و وتیان لە سەردەمی عومەر و عوسماندا ئێمە مووچە و بەشمان زۆر لەوە زیاتر بوو. هەروەها گلەییان کرد کە عەلی "مەوالی !!!" واتە موسڵمانە ناعەرەبەکان و کۆیلە ئازادکراوەکان لەگەڵ ئەواندا کە گەورەی قوڕەیشن یەکسان کردووە!!. جا بۆیەش کۆمەڵێک لە گەورەپیاوانی عەرەب، کاتێک بینیان عەلی پارەیان ناداتێ و لەگەڵ خەڵکی هەژار و ئاساییدا یەکسانیان دەکات، بڕیاریاندا بچنە لای موعایە!!. یەکێک لە دڵسۆزانی عەلی پێی وت:ئەی ئەمیری باوەڕداران، با پارە بدەین بەم گەورانەی عەرەب و فەزڵیان بدەین بەسەر مەوالیدا... تا کارەکانت جێگیر دەبێت و دواتر بگەڕێرەوە سەر دادپەروەرییەکەی خۆت!!. بەڵام ئیمامی عەلی ڕەتی کردەوە و وتی نابێت بە گەندەڵی و نادادپەروەری دەسەڵات جێگیر بکەم!!!.
هەروەها هەندێک لە مێژوو نوسانیش ئاماژە بەمە دەکەن کە بۆتە هۆکاری رق کە ئیمامی عەلی کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەبوو کە وای دەکرد هەندێک کەس ئیرەیی پێ ببەن چونکە مێردی خاتوو فاتیمەی کچی پێغەمبەر بوو. زانایەکی بێهاوتا بوو و پێغەمبەر سڵاوی خوای لەسەربیت سەبارەت بەو دەیفەرموو: "من شاری زانستم و عەلی دەرگاکەیەتی". یەکەم کوڕ بوو کە باوەڕی بە ئیسلام هێنا و لەناو ماڵی پێغەمبەردا گەورە بوو. ئەم فەزڵ و گەورەییانە وای دەکرد هەندێک کەس لە ناخەوە ئیرەیی پێ ببەن!.
دوای کوژرانی حەزرەتی ئیمامی عوسمانی کوڕی عەففان، ئیمامی عەلی بوو بە خەلیفە. کەسانی وەکو موعایەی کوڕی ئەبوسوفیان کە والی شام بوو لە بەنی ئومەییە!! ڕەتیان کردەوە بەیعەتی پێ بدەن و داوای خوێنی عوسمانیان دەکرد!!.
739
یەکێک لەم علمە توراسیانەی کە نەماوە بەداخەوە علمی بورجەکانە کە "أبو معشر البلخي" یەکێکە لە ناودارترین و گەورەترین گەردوونناس و ئەستێرەناسەکانی مێژووی شارستانیەتی ئیسلامی، کتێبێکی هەیە بەناوی؛ "المدخل الكبير إلى أحكام علم النجوم".
کە بەراستی کتێبەکە زۆر جوان و ناوازەیە وە باسی بورجەکان دەکات چۆن لە رێگایی ناوی خۆت و دایکتەوە ئەتوانێت بورجەکەت دیاری بکەیت، دواتر ئاشنا بی بە کۆمەڵێک سیفەت کە لە تۆدا هەن. لە توراسی ئیسلامیدا زۆر جار ئەمە بەکار هاتووە بۆ ئەوەی ئایە دوو کەس بورجەکانیان دەگونجێت بۆ زەواج یان نا. تەنانەت ابن سینا بۆ چارەسەری نەخۆشەکان ئەم بورجانەی بەکار هێناوە بۆ نمونە ئەگەر کەسێک بورجی شێر بێت، بە مانای ئاگر و وشک دەێت، بۆیە ابن سینا پێشنیار دەکات کە ئەو کەسانە شتی سەوازەوات و میوە بخۆن، یان پێستیان زۆر دەقلیشێت، چونکە گەرمن لە ناوەوە و خاوەن وزەیەکی زۆرن کەم بەرگەی خۆر دەگرن، توشی ژانە سەر دەبن بە گەرمی.. جا ابن سینا هەمیشە چارەسەرەکانی بەکار هێناوە بە دژەکەی بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت!.
ئەم علمە حەقیقەتی هەیە نەک تەنیا وەهمێک بیت یان سحر، ناوی دایک و ناوی خۆت دەگۆرن بۆ ژمارە بۆ نمونە؛ ل = ٣٠، ا = ١، ن = ٥٠، د = ٤.
جا هەموو پیتێک بەرامبەر بە ژمارەیەکە دواتر تەواوی کۆدەکرێتەوە و دابەشی ژمارەی بورجەکان دەکرێت کە دوازدە دانەیە، ئەنجامەکە جارانی ئەم ژمارە دەکەی کە دەرچووە، دواتر پاشماوەکە کەمی ژمارەکەی یەکەم دەکەیتەوە...
جا مەبەست لێرەدا فێرکاری نیە چونکە وردەکاری زۆری تیایە، بەس ئەوەی کە مەبەستمە ئەم علمە ڕوحی و توراسیانە هەمووی ون بوون، بە جۆرێک کە ئێستاکە تەنیا لە چاورچێوەی خورافیات و سحردا دەبینێریت!.
نەک تەنیا ئەم علمە بەڵکو ناوپەل خوێندنەوەی دەستیش بەشێک بوو لە علومە توراسیەکان!.
بەڵام مۆدێرنەتی نەیتوانی ئەمە هەزم بکا، خەڵکیش تەواو گێسکدران لەم علمە ڕوحیانە.
#ئیدراک #توراس
739
لای ئەهلی زاهیر سوننەتەکانی حەزرەتی سید وجود (ﷺ) تەقسیم دەکرێن بە؛ قەول و فعل و تەقریر. بەڵام لە دەروازەی عورەفایان سوننەتێکی تر بەدی دەکرێت بێجگە لەم سێ دانەیە کە سوننەتی دڵە.
سوننەتی "دڵی محەمەدی" تەنیا لە زاهیریدا خۆی نادۆزێتەوە بەڵکو خۆی دەدۆزێتەوە لەناو دڵی محمەدی لەسەر نیەت و خۆشەویستی و لاسیکردنەوەی...هد بە جۆرێک کە ئەم موسڵمانانە هێندە پەیوەست دەبێ بەم دڵەوە کە کاتێک حەدیسێک دەخوێنێتەوە وەک ئەوەی کە لە دڵی ئەودا بێت یان دڵی ئەو لە سینەدا هەڵگربتی.
وەک چۆن حزروری سید وجود (ﷺ) هەمیشە لای حەق بووە، عورەفاکانیش بەم شێوەیە ئەم هەوڵە دەدەن. بۆیەش لای ئەوان کاتێک باسی کەسێک دەکرێت کە سید وجود (ﷺ) لە فەرمایشتەکانی باسی خۆشەویستی ئەو کەسە دەکات یان ئاماژە بەوە دەدات کە پارچەیەکە لە خودی سید وجود (ﷺ). ئەوان لەو گۆشە نیگایەیی دڵی محەمەدیەوە دەرواننە خودی ئەو کەسە.
بۆیە زۆر جار لێکەوتەی خیلافی ئەهلی زاهیر لەگەڵ باطندا لەمەدا خۆی دەدۆزێتەوە، وەک چۆن خیلاف کە هەیە لە روانگەی عورەفاکان بۆ کەسە نزیکەکانی سید وجود(ﷺ)، لەگەڵ روانگەی ئەهلی زاهیر!.
ئەو سوننەتە قەلبیە محەمەدیە زۆرێک لە لێکدانەوە و فەهم دەگۆرێت بۆ کردار و فەرمایشتەکانی کە بە دەست ئێمە گەیشتووە، چونکە ئەهلی زاهیر لە مقامی جەندیەتی قسە دەکەن و لێکدانەوە دەکەن نەک وەحدەت!.
کاتێک تێبینی تەریقەتەکان دەکەین لەناو ئیسلامدا بە روونی ئەم سوننەتە دەبینن کاتێک مقامەکانی ڕوح تەقسیم دەکەن، ئامانجیش گەیشتنە بە بەرزترین مقام، خودی ئەمەش بە لاسایکردنەوەی ئەم دڵە محەمەدیە کە چۆن بووە بەرامبەر بە حەق و پەیوەست بوونی بە حەق.
بۆ نمونە کاتێک عولەمایەک فەرامیشتێکی سید وجودی (ﷺ) دەخوێنێتەوە هەزاران شت لە مقامی کەسرەدا پەیوەستن پێوەی کە دەبێتە پەردەیەک بەسەر چاوەکانی، وەک زاهیریەت و مەزهەب و رق و خۆشەویستی بەڵام لە مقامی وەحدەدا کاتێک ئەهلی باطن فەرمایشتەکە دەخوێنەوە سەیری ئەم دڵە محەمەدیە دەکەن کە چەندە حبی هەڵگرتووە، ئەم دڵە چەندە لە تواوەتەوە لە حبی حەق و غەیرە خۆی، ئایە رقی لە کێ بووە یان کێی خۆشویستووە.. گەر زۆر سادەی بکەمەوە دەکرێ بوترێت لە دڵی محمەدیەوە لە فەرمایشتەکە دەروانن کە پەیوەستە بە مقامی وەحدەت.
ئیتر خوا باشتر دەزانێت
#ئەهلی_حەق #ئیدراک #عیرفانی
739
ئایە بە مەنهەجی پەروەردە بوون لەسەر مەزهەبێک، بە مەنهەج کردنی ئەو ئەقڵەیە یان تەنیا شارەزا بوونی ئەوە بە مەزهەبەکە؟!
ئەگەر بە مەنهەج کردنی بێت یانی ئەو کەسە بەمەنهەج کراوە کەواتە لە غەیری مەزهەبەکەدا حەق نابینێت.
ئەگەریش بۆ تێگەیشتن بێت هێشتا بۆشایەک دەمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی تێگەیشتنی غەیرە مەزهەبی خۆی، دەکرێت هەندێک حەقیقیقەت لە جێگای تردا بدۆزێتەوە!.
تەنانەت گەر کەسێک بە مەنهەجی کرا بێت محاڵە بتوانێت لە خودی خۆیدا حەق بدۆزێتەوە یان بگاتە حەق لەگەڵتدا، چونکە لە حەقیقەتی خۆیدا خۆی نەماوە ئەوەی کە بیری پێدەکاتەوە مەنهەجەکەیە نەک ئەقڵێک هەوڵی تێگەیشتن بدا.
هەڵبەتەن مەبەستم علومە زاهیری و مەزهەبیەکانە، هەڵبەتە ئەو بە مەنهەجی کردنە بە کێشەیەکی گەورە دەبینم لەنێو ئومەتی ئیسلامدا..
#ئەهلی_حەق #ئیدراک
739
+1
بەزمی خۆش لەناو سوننە و شیعەدا لە توراسی ئیسلامیدا دەگوزەرێت 😁 خوا ڕوحم بەم ئومەتە بکات؛
خەتیب ئەبوبەکر گوتی: حاکم جێگەی متمانە بوو، بەڵام مەیلی بەرەو شیعەگەری هەبوو. ئیبراهیمی کوڕی محەممەدی ئەرمەوی بۆی گێڕامەوە، کە پیاوێکی ساڵح و زانا بوو، گوتی: حاکم چەند فەرموودەیەکی کۆکردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەوانە سەحیحن لەسەر مەرجی بوخاری و موسلیم، لەوانە فەرموودەی حديث الطير، هەروەها (ئمن كنت مولاه فعلى مولاه)، بەڵام زانایانی فەرموودەیە ئەوەیان لێ ڕەتکردەوە ئاوڕیان لە قسەکەی نەدایەوە!...
زەهەبی:
سەبارەت بە لادانی لە نەیارانی عەلی ئەوە ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام سەبارەت بە بابەتی هەردوو شێخەکە (الشيخين - مەبەست لێی ئەبوبەکر و عومەرە) ئەوا بە گەورەیان دەزانێت لە هەموو بارێکدا، کەواتە ئەو شیعەیە نەک ڕافیزی😂، و خۆزگە کتێبی
(المستدرک)ی دانەدەنا... چونکە کەمووکوری هەیە!!.
یانی بە کورتی و پوختی جەنابت ئیمام حاکم تۆ نەدەبوو موحەدیس بویتیایە چونکە لات وایە ئیمامی عەلی باشترە😁
وابزانم المستدرک زەهەبی زۆر دەفع کردووە.
#ئەهلی_حەق #ئیدراک
739
کەواتە جەنگی ڕەوا، واتە جەنگی گەڕاندنەوەی سیستەم بۆ سەر ئەوانەی کە سیستەم تێکدەدەن، کردەوەیەکە لە کردەوەکانی دادپەروەری و هاوسەنگی، ڕواڵەتە دەرەکییەکان هەرچۆنێک بن. بەڵام ئەم جەنگە هیچ نییە جگە لە جەنگە پیرۆزە بچووکەکە (جیهادی بچووک)، وە هیچ نییە جگە لە وێنەیەک بۆ جەنگە پیرۆزە گەورەکە (جیهادی گەورە)."
ڕێنێ گینۆن / عەبدولواحید یەحیا
#توراس #سیاسەت
739
ئیبن مەسعود یەکێکە لە گەورەترین زانایانی ناو سەحابە، ئەو بە ئاشکرا ئیمامی عەلی بە باشترین کەسی مەدینە و ئوممەت زانیوە لە دوای پێغەمبەر(ﷺ):
كنا نتحدث أن أفضل أهل المدينة علي بن أبي طالب.
ئێمە قسەمان دەکرد کە باشترین کەسی ئەهلی مەدینە عەلی کوڕی ئەبوتاڵیبە!.
📚فضائل الصحابة، الإمام أحمد بن حنبل
"ابن عبد البر" کە یەکێکە لە گەورەترین زانایانی مێژوو و ژیاننامەی سەحابەکان لای ئەهلی سوننە ناوی سەحابەکان دەهێنێت کە لایان وابووە حەزرەتی ئیمامی عەلی باشترینە. ناوی هەندێک لەو سەحابانە دەهێنیت:
سەلمانی فارسی، ئەبو زەڕڕی غەفاری، میقدادی کوڕی عەمرو، خەببابی کوڕی ئەڕەت، جابیری کوڕی عەبداللە، ئەبو سەعیدی خودری، و زەیدی کوڕی ئەرقەم.
وروي عن سلمان، وأبي ذر، والمقداد، وخباب، وجابر، وأبي سعيد الخدري، وزيد بن أرقم: أن علي بن أبي طالب رضي الله عنه أول من أسلم، وفضّلوه على غيره."
📚 الإستيعاب في معرفة الأصحاب
ئەبو سەعیدی خودری دەفەرموویت:
ما كنا نعرِفُ منافقي الأنصارِ إلَّا بِبُغضِهم عليًّا.
📚سنن الترمذي
ئێمە دووڕووەکانی ناو ئەنسارمان نەدەناسییەوە، تەنها بەوە نەبێت کە ڕقیان لە عەلی دەبوویەوە.
739
"واختلف المسلمون فيمن هو أفضل الناس بعد الأنبياء عليهم السلام... وذهب بعض الصحابة رضي الله عنهم وبعض التابعين إلى أن أفضل الناس بعد رسول الله صلى الله عليه وسلم علي بن أبي طالب."
📚 الفصل في الملل والأهواء والنحل، ابن حزم الأندلسي.
موسڵمانان خیلافیان هەبوو لەسەر ئەوەی کێ باشترین کەسە دوای پێغەمبەران (ﷺ)... هەندێک لە هاوەڵان (ڕەزای خوایان لێ بێت)وە هەندێک لە تابیعین بۆچوونیان وابوو کە باشترین کەس دوای پێغەمبەری خوا (ﷺ) بریتییە لە عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب.
ئەم قسەیە ئەوە دەسەلمێنێت هەر کەسێک بروای وابێت حەزرەتی ئیمامی ابو بەکر یان حەزرەتی ئیمامی عەلی باشترینە!، ناکەوێتە دەرەوە حەق!.. چونکە وەک چۆن ئەهلی سوننە دەفەرموون شوێن کەوتووی سەحابەن کەواتە خیلافەکەش قبوڵە.. بۆیە مادەم لەناو ئەم خیلافە لەناو خودی سەحابەی رسوڵ اللە (ﷺ) هەبووە!. کەواتە دەبێت ئیجباریەن لەناو سوننەدا قبوڵ بکرێ ئەگینا هەموو ئەم کۆمەڵە سەحابە دەربکرێن لە بازنەی سوننەدا!.
#ئیدرام #ئەهلی_حەق
739
"عبيد الله بن موسى" (کە مامۆستای ئیمامی بوخارییە و بوخاری لە سەحیحەکەیدا فەرموودەی لێ دەگێڕێتەوە) جا لە (سير أعلام النبلاء) زەهەبی دەڵێت:
"قال أبو داود: كان عبيد الله شيعياً محترقاً."
عبید اللە شيعەیەكی سووتاو بوو...!
لەناو زانایاندا زۆر بە ئاشکرا و بێ پێچ و پەنا باوەڕی بە پێشخستن و گەورەیی ئیمامی عەلی هەبووە بەسەر سێ خەلیفەکەی تر، تا ئەو ڕادەیەی زانایان دەیانگوت ئەو "تەشەیوعێکی سوتاو" یان "ڕەفز"ی هەیە بۆ ناحەزانی حەزرەتی ئیمامی عەلی
ئیبن مەندە لەسەری دەڵێت:
"وكان معروفاً بالرفض، لم يدع أحداً اسمه معاوية يدخل داره."
بە ڕەتکردنەوەی ناحەزانی عەلی ناسرابوو، هەرگیز ڕێگەی نەدەدا هیچ کەسێک کە ناوی موعاویە بێت بێتە ناو ماڵەکەیەوە!!.ئیبن حەجەری عەسقەلانی لە (تهذيب التهذيب) لەبارەیەوە دەڵێت: "كان عبيد الله بن موسى يُقَدِّمُ عَليّاً." عبيد الله بن موسى هەمیشە عەلی پێش دەخست! #ئیدراک
739
لە جیهانی ڕۆژئاوادا باوە کە ئیسلام لە بنەڕەتدا وەک نەریتێکی جەنگی سەیر بکرێت، و لەبەر ئەوە، کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە شمشێرەوە دەبێت، ئەم وشەیە تەنها بە مانا حەرفییەکەی وەردەگیرێت، بەبێ ئەوەی هەرگیز بیر لە پرسیارکردن بکەینەوە سەبارەت بەوەی ئاخۆ لە ڕاستیدا هیچ شتێکی تر لەپشت ئەوەوە بوونی نییە. ناتوانرێت حاشا لەوە بکرێت کە لایەنێکی دیاریکراو لە مەیلی جەنگ لە ئیسلامدا بوونی هەیە، هەروەک چۆن دووریشە لەوەی ببێتە مۆرکێکی تایبەت بە خۆی، بەڵکو لە زۆربەی نەریتەکانی تریشدا بوونی هەیە، لە نێویاندا مەسیحییەت. بەبێ ئەوەی لەبیریان بێت کە مەسیح خۆی وتویەتی: "نەهاتووم بۆ ئەوەی ئاشتی بڵاوبکەمەوە، بەڵکو شمشێر"... لە ڕوانگەیەکی نەریتییەوە (توراسیەوە) ، ئەوەی کە هەموو بەهاکەی بە جەنگ دەبەخشێت، کە بەم شێوەیە لێی تێگەیشتووین، ئەوەیە کە هێمایە بۆ ئەو خەباتەی کە پێویستە مرۆڤ ڕابەرایەتی بکات دژی ئەو دوژمنانەی کە لە ناخیدا هەڵیان دەگرێت...! واتە دژی هەموو ئەو توخمانەی کە لە ناخیدا دژایەتی لەگەڵ سیستەم و یەکگرتووییدا دەکەن. سەرباری ئەوەش، لە هەردوو حاڵەتەکەدا، جا بابەتەکە پەیوەندی بە سیستەمی دەرەکی و کۆمەڵایەتییەوە هەبێت یان سیستەمی ناوەکی و ڕۆحییەوە، پێویستە جەنگ هەمیشە مەیلی بەرەو دامەزراندنی هاوسەنگی و گونجان هەبێت (ئەمەش هۆکاری وابەستەبوونی دروستییەتی بە دادپەروەرییەوە) و لە ئەنجامدا یەکخستنی فرەیی ئەو توخمانەی کە بە شێوەیەکی دیاریکراو دژی یەکترن. ئەمەش بەو مانایەیە کە بڵێین دەرەنجامە سروشتییەکەی، کە لە کۆتاییدا تاکە هۆکاری بوونیەتی، بریتییە لە ئاشتی، کە لە ڕاستیدا ناتوانرێت بەدەست بهێنرێت مەگەر لە ڕێگەی تەسلیمبوون بە ویستی ئیلاهی (ئیسلام)ەوە نەبێت، وە دانانی هەر یەکێک لە توخمەکان لە شوێنی دروستی خۆیدا بۆ ئەوەی وایان لێبکرێت هەموویان بەشدار بن لە هێنانەدیی هۆشیارانەی هەمان پلان؛ وە پێویست بە ئاماژەپێدان ناکات بۆ ڕادەی پەیوەندییە توندوتۆڵەکەی نێوان ئەم دوو زاراوەیە، ئیسلام و سەلام (ئاشتی)، لە زمانی عەرەبیدا.
ڕێنێ گینۆن / عەبدولواحید یەحیا
#توراس #سیاسەت
739
تەنیا پسیار؛
١- کاتێک حەق دەفەرمووێت دەربارەی نەوەی (ذريّة) پێغەمبەران (سەلامی خوایان لەسەر بێت) دەفەرمووێت: إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ ذُرِّيَّةً بَعْضُهَا مِن بَعْضٍ"
( بێگومان خوای گەورە ئادەم و نووح و بنەماڵەی ئیبراهیم و بنەماڵەی عیمرانی هەڵبژارد بەسەر جیهانیاندا، کە نەوەی {ذريّة} یەکترن)، ئەی کەواتە هەڵبژاردنی (اصطفاء) نەوەی موحەممەدی (الذريّة المحمّديّة) لە کوێدایە؟!
٢- کاتێک حەق لەسەر بەرەکەتی خێزانی (أهالي) پێغەمبەران فەرموویەتی: "وَبَقِيَّةٌ مِّمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَىٰ وَآلُ هَارُونَ تَحْمِلُهُ الْمَلَائِكَةُ"
( پاشماوەیەک لەوەی کە بنەماڵەی موسا و بنەماڵەی هاروون جێیان هێشتووە، فریشتەکان هەڵیدەگرن).
ئەی کەواتە پاشماوەی جێماوی (بقية تركة) نەوە و خێزانی موحەممەدی (العترة المحمدية) لە کوێدایە؟!
٣- کاتێك حەق لە قورئاندا دەربارەی میراتگریی پشتی (الوراثة الصلبية) دەفەرمووێت: "فَهَبْ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنْ آلِ يَعْقُوبَ وَاجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّا"
(جا لە لایەن خۆتەوە جێگرێکم پێ ببەخشە، کە ببێتە میراتگری من و میراتگری بنەماڵەی یەعقووب، و ئەی پەروەردگارم، بیکە بە کەسێکی پەسەند و ڕەزامەند)
ئەی کەواتە میراتگری پشتی (وراثة صلب) مستەفا (ﷺ) لە کوێدایە؟!
٤- کاتێك حەق دەفەرمووێت:
"فَقَدْ آتَيْنَا آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُم مُّلْكًا عَظِيمًا" (بێگومان ئێمە پەڕتووک و داناییمان بەخشییە بنەماڵەی ئیبراهیم و دەسەڵاتێکی گەورەشمان پێدان)
ئەی کەواتە میراتی ئالی بەیتی موحەممەدی (آل البيت المحمدي) لە کوێدایە یان کوا دەسەڵات و گەورەیان؟!
٥- کاتێک حەق دەربارەی ئەهلی بەیتی یەعقووب دەفەرمووێت: "وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَعَلَىٰ آلِ يَعْقُوبَ"
( نیعمەتی خۆی بەتەواوی دەڕێژێت بەسەر تۆ و بەسەر بنەماڵەی یەعقووبدا).
ئەی کەواتە تەواوکردنی نیعمەت (تمام النعمة) بەسەر ماڵباتی موحەممەدیدا (البيت المحمدي) لە کوێدایە؟!
٦- کاتێک حەق دەربارەی ماڵباتی داودی (البيت الداودي) دەفەرمووێت: "اعْمَلُوا آلَ دَاوُودَ شُكْرًا ۚ وَقَلِيلٌ مِّنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ"
ئایا ئالی بەیتی موحەممەدی لەو کەمە سوپاسگوزارانە (القليل الشكورين) نین؟!
٧- حەق دەفەرمووێت: "أَخْرِجُوا آلَ لُوطٍ مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ"
ئایە لێرەدا هیچ ئاماژەیەک نیە بۆ پاکی (طهارة) ئالی بەیتی موحەممەدی؟!
٨- ئەگەر ئەمە حاڵی بنەماڵەی پێغەمبەر زەکەریا بێت:
"هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُ ۖ قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ"
لەوێدا زەکەریا نزا و پاڕانەوەی لە پەروەردگاری کرد، وتی: ئەی پەروەردگارم، لە لایەن خۆتەوە نەوەیەکی پاک و چاکم پێ ببەخشە، بەڕاستی تۆ بیسەری نزا و پاڕانەوەیت.
ئایە حاڵی بنەماڵەی پێغەمبەرمان موحەممەد (ﷺ) چۆنە؟!
یان کاتێک حەق دەفەرمووێت: "وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ"
(من ناوم نا مەریەم، وە بەڕاستی من ئەو و نەوەکەشی دەخەمە ژێر پەنا و پارێزگاریی تۆوە لە شەیتانی نەفرەتلێکراو)
ئایە لێرەدا ئاماژەیەک نیە بۆ شکۆمەندیی فاتیمی و نەوە پاکەکەی (ذريتها الزكية)؟!
٩- ئەگەر ئەمە حاڵی پێغەمبەرانی پێشوو بێت وەک چۆن حەق لە بارەیانەوە دەفەرمووێت: "وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ ۖ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ"
( لە باوکان و نەوەکان و براکانیان، و ئێمە هەڵمانبژاردن و ڕێنماییمان کردن بۆ ڕێگای ڕاست)
ئەی کەواتە حاڵی باوکان و نەوە و برایانی گەورەی پێغەمبەران (سيد المرسلين) ﷺ چۆنە؟!
بە دڵێکی گەورەوە ئەم پسیارانە وەربگرن، هەر کەسێک لە توانایدایە سوپاسی دەکەم وڵامم بداتەوە.
