cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

ڕێبازی ئەهلی سوننەت

کەناڵێك تایبەت بە ڕێبازی ئەهلی سوننە کە پێکهاتووە لە سێ مەزهەبی عەقەدی و چوار مەزهەبی فقهی. فەیسبووک: https://www.facebook.com/rebazyahlesunat

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoReligión y espiritualidad80 703
Publicaciones publicitarias
776
Suscriptores
Sin datos24 horas
-57 días
-830 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

Repost from Arius Polla
06:40
Video unavailableShow in Telegram
یا ليتني كنت ذلك الكلب، أو كلب سراج الدين يا ليتني كنت نعلا في قدم فخر العالمين، يا ليتني كنت كبشا لابراهيم، يضحي بي عند يوم العيد، يا ليتني كنت عصاء لموسى وخشبة في سفينة نوح. "أُحِبُّ الصَّـالِحِينَ وَلَسْتُ منهم لعلي أَنْ أَنـَالَ بِهِمْ شَفَاعَة وأَكْـرَهُ مَـنْ تِجَارَتُهُ المَعـَاصِي وَإِنْ كُنَّا سَوَاءً في البِضَاعـَة"
Mostrar todo...
IMG_6023.MP478.64 MB
❤‍🔥 1
Repost from Arius Polla
https://youtube.com/playlist?list=PLUtC85MG45-q75I7NJMCRsLQGE_cGX3IT&si=rk012kZ73wX7OvJT لەم لیستەیا تەواوی باسی وحدة الوجود بەش بەش كراوە و ئاماژەی تێیدا بۆ هەر باسێك بە سەربەخۆیی كراوە. #وحدە_الوجود
Mostrar todo...
وحدة الوجود

Share your videos with friends, family, and the world

Repost from Arius Polla
Mostrar todo...
وحدة الوجود

🥰 1
Repost from Arius Polla
Photo unavailableShow in Telegram
من لا شيخ له فشيخه الشيطان ”ئەوەی شێخی نەبێت، ئەوا شەیتان شێخییەتی” حەزرەتی بایەزیدی بەستامی ---------------- وێنەی قورئان خوێنی لە دڵدا شیرێن”عبدالباسط” لە خزمەتی حەزرەتی ”شا عوسمانی سیڕاجە دین” قدس اللە روحە الشریف. #وێنەیەكی_مێژووی
Mostrar todo...
4
Repost from Arius Polla
Photo unavailableShow in Telegram
من لا شيخ له فشيخه الشيطان ”ئەوەی شێخی نەبێت، ئەوا شەیتان شێخییەتی” حەزرەتی بایەزیدی بەستامی ---------------- وێنەی قورئان خوێنی لە دڵدا شیرێن”عبدالباسط” لە كاتی تەمەسوك كردنی لە خزمەتی حەزرەتی ”شا عوسمانی سیڕاجە دین” قدس اللە روحە الشریف. #وێنەیەكی_مێژووی
Mostrar todo...
❤‍🔥 2
Repost from Arius Polla
#هەڵوێستە شێخانی تەڕیقەت و ئەولیاكانی كوردستان، لە سەردەمانی پێشو لەوپەڕی هند تا ئەوپەڕی مەغریبی ئیسلامی خەڵكی دەهات بۆ زیارەتی دەستیان. بۆ نمونە حەزرەتی شا عوسمان(قدس سرە) موریدانی لە زانا گەورە و عاریفانی بەڕێز لە هەمو چینەكانەوە لە دوور دەهاتنە خزمەتیو تامەزرۆبوون زیارەتێكی دەستی بكەن، تەنانەت وڵاتەكەشیان بە خۆیانەوە موبارەك كردبوو بەرزیان كردبۆوە لە عالەمی مەعنایا بەسەر زۆرێك لە جێگەكانی دیكە. بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ دوای نەمانی ئەو پیاوە گەورانە، خەڵكانێك لای خۆمان لێرە و لەوێوە كەسانێكی نزمتر لە ئاستی خۆیان یان هاوئاستی خۆیان دەهێنن بۆ كوردستان و وەك مزراح بەدەوریاندا هەڵئەسوڕێن، لە هەمان كاتیشدا ئەهلی تەسەوف و عاریفان بە خورافەچی و نەزان لە قەڵەم دەدەن. خۆزگە ئەو كەسانەشی كە دەیانهێنان و ئاوایان بۆ دەكەن كەسانێكبوونایە شایەنی ئەو هەموو تەقدیر و تقدیسە بوونایە، بەڵام بەخوا زۆرێكیان هەر بە ناوی گەورە و شاری وێرانن، ئەگەر كەسێكی خەڵكی لای خۆمان بچێتەلایان ئەوان بە ڕوبعێكی ئەو تەقدیرەی لێ ناگرن، ئەگەر بەخێراتنیشی بكەن وەك بەخێرهاتنی سەرۆكی مۆزەمبیق ئەبێت لەلایەن وەزیری ناوخۆی توركیاوە. ئەو كوردە حورمەتی بەو ئەولیایانەوە هەبوو، ئیدی ئەوان وەفاتیانكرد و لەپێشچاوی خەڵك نەمان، تەقدیریان نەما و خۆیان بۆ هەموان بچوك دەكەنەوە و كەسیش خۆی بۆ ئەوان بچوك ناكاتەوە، تەبعەن هەردوولا بەپێی فۆڵۆوەرز حساب بۆیەكتری ئەكەن لەسەر بنەمای ستانداری مۆدێرنە كە ڕێژەیە نەك كوالێت.
Mostrar todo...
2
Repost from Arius Polla
Photo unavailableShow in Telegram
چۆن زمانی عەرەبی لە خۆراسان بنەبڕ كرا؟ ئیبراهیمی ئیمام كە سەركردایەتی شۆڕشی عەباسی دەكرد، فەرمانی بە ژەنەڕاڵەكانی دەكرد لە خۆراسان بەوەی كە هەر كەسێك بە عەرەبی قسەی كرد بیكوژن!!! دەوڵەتی عەباسی گورزێك بوو لە پشتی ئەوە ئیسلامە عەرەبییە ڕەسەنە درا كە پارێزەرەكەی پیاوانی دەوڵەتی ئومەوی بوون، وەگەرنا ئێستە ناوچەكانی ئێمەش عەرەبی قسەمان دەكرد وەك میسر و شام كە بەڕەگەز جیاواز بوون و بە زمانی دیكە قسەیان دەكرد و كلتوری دیكەیان هەبوو، سەرتاپا بوونە عەرەبی و وازیان لە كلتوری خۆیان هێنا. هەر نا بنكەیی سیاسی عەباسییەكانیش بوو كە لەڕێیەوە دەوڵەتەی تاهیری و سامانی جودابوونەوە و زمانی فارسییان دووبارە گێڕایەوە بۆ زمانی سەرەكی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتییان. فارس بەباشی دەیزانی چۆن لە ئیسلام بدات، لێدان لە زمان و كلتوری عەرەبی لێدانە لە خودی ئیسلام، چونكە لەناخی ئیسلامدا كلتور و زمانی عەرەبی هەڵگیراوە بەبێ ئەو دینێكی بێ دڵ دەمێنێتەوە و چێژی بۆ هەڵگرانی كەمدەكات تا ڕادەی نەمان، وەك كۆمەڵە دەقێكی پیرۆز دەمێنێتەوە كە خەڵك ڕێزی لێ دەگرێت تەنها لەبەر ناوەكەی نەك ناوەڕۆكەكەی. #باسێكی_سیاسی #باسێكی_مێژووی
Mostrar todo...
❤‍🔥 1😁 1
Repost from Arius Polla
Photo unavailableShow in Telegram
تۆ و گۆزەكە لەوەتەی مرۆڤایەتی هەیە ئەكوژێ و ئەكوژرێ، شتێكی تازە نییە، لەم دنیایەشدا هەریەكەو پێگەیەكی هەیە و كارێكی لەسەرە ئەنجامی بدات، كوشتن و كوژرانیش خراپە نین لە خودی خۆیاندا، بەڵكو هەر نیسبەتە ڕاكێشراوەكەی نێوان مومكینەكانە كە ئەسڵ تێیدا نەبوونە، گرنگ لێرەدا ئەوەیە لەبەر چی ئەو كارە دەكرێت، گەر قەرارە لەبەر فەزیلەتی ڕەهابێت، ئەوا لە هەر تەڕەفێكی(بكوژ یان كوژراو)بیت جیاوازی نییە چونكە حەقت پێكاوە نەك لەبەر خۆت بەڵكو لەبەر حەق، نەك چونكە تۆ حەقت ئەوێت بەڵكو لەبەر ئەوەی حەقە و پێویستیشە لەبەر خۆی بویسترێت. ئێمە هەموان پارچەكانی گۆزەیەكی شكاوین، هەركەسێكمان لەو گۆزەیدا جێگەیەكی هەیە و دەبێت بۆ كامڵ بوونی گۆزەكە پڕی بكاتەوە، نەك لەبەر تۆ كە پارچەیەكیت بەڵكو لەبەر گۆزە هونەرییە جوانەكە، تا دووبارە ئیعتیباری جوانی خۆی وەربگرێتەوە، بزانە تۆ گرنگی تەنها بەوەی پارچەیەكیت لەو كوتلە هونەرییە، بەڵام وەكو خۆت هیچ نیت، نە خۆت شتیت نە ئەوەشی لەسەرت دەردەكەوێت، بەڵكو گۆزەكە گرنگە. ”لقوم یعقلون” من لم یفهم إشاراتنا لا يرشده عباراتنا #توراسی_عیرفانی
Mostrar todo...
Repost from قازی محمد
Mostrar todo...
تێڕوانینێک لەسەر ڕێبازی ئیسلامی حەرەکی

#ئیسلام #history #ئیسلام_و_ژیان #ئیسلامبەکوردی #اسلام #دینی_ئیسلام #الإسلام

Repost from Arius Polla
Photo unavailableShow in Telegram
هەر بەوەندەی بوونت هەیە تۆ لەناو ڕەحمەتدا زەڕڕاتت نغرۆ بووە بە فەیزی ڕەحمەتی ئیلاهی كە لەدۆخی هیچەوە دەریهێنای بۆ دۆخی شت، بەڵام ئەو نیسبەتەی نێونی تۆ و مومكینەكانی هاوشێوەت زۆركات دەبنە هۆی شاردنەوەی ئەو شعورە بەرزە كە لەڕێیەوە ئەو ڕاستییەت بۆ دەردەكەوێت. بابەتەكە هەست و چەشتنە، هەزار بەڵگەی عەقڵی ناتوانێت قەناعەت بە مرۆڤ بكات، بەڵكو عەقڵ خۆی لەم جێیەدا تاكە حوكمێك ئەتوانێت بیدات ئەوەیە”مومكینە وابێت” ئیدی ئەوە كۆتا حوكمییەتی و توانای ڕۆیشتنی لەوە زیاتری نییە تا یەكلایی بكاتەوە. #توراسی_عیرفانی
Mostrar todo...
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.