گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
Ir al canal en Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
Mostrar más603
Suscriptores
Sin datos24 horas
+37 días
+430 días
Archivo de publicaciones
وردە فەرمایشت ( ٢٠٤ )
🔹ئێژن: " یاخوا دوژمنیش لەماڵ خوەی ناهومێد نەوێت! "
🔹ئەو مەتەڵە ئەوپەڕی مێهرەبانی و دڵفراوانی کورد نیشان ئەدات کە حەتتا بۆ دوژمنیش ئاواتی هومێد و بەختەوەری هەیە! ئەو سکاڵایە بۆ ئەو ڕۆژگارەی ئێمە، کە زۆر لە نانهاوەرەکانی بنەماڵەکان ڕەنگ زەردن، خوازێکی بەجێیە!
🔹لە لایەکیترەوە ئاماژەیە بە گرینگی هومێد. بەڕاستی ناهومێدی هۆکاری زۆر لە بەدبەختیی و دۆڕاندنەکانی مرۆڤە!
🔹دەتوانین بڵێن پەیامی ئەو مەتەڵە داواکردنە لە مرۆڤ بۆ ئەوەی تاکو پێیدەکرێت هومێدی خۆی لە دەس نەدات! ژیانی مرۆڤ بە هۆمێدەوە بەردەوامە.
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٠٣ )
🔹ئێژن: " قسەی پیاو یەکەو ناوێتە دوو ! "
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە ڕوانگەی بێسنوورخوازی (مطلق گرایی) و بە کەسانێک دەوترێت کە لەسەر قسە و بڕیاری خۆیان پێداگرن و حازر نابن لەو بڕیارەی داویانە لابدەن و گۆڕان هیچ پێگەیەکی لەبیر و بۆچوونی ئەواندا نییە!
🔹هەر ئەم ڕوانگە تەواوخوازییەیە دووانەی بەدبەختی، بۆ کۆمەلگەی ئێمە دروست کردووە و لای وایە؛ یان چاکە/یان خراپ. یان کوردە/یان دژەکورد. یان ڕاستە/یان ناڕاست. یان باشەرەفە/یان بێشەرەف. یان فریشتەیە/یان ئیبلیس!
🔹 لەحاڵێکدا، لە واقێعییەتی ژیاندا هەموو شتێک رێژەیی (نیسبی)ن؛ نە چاکبوونی تەواو، بوونی بۆ هەیە و نە خراپ بوونی تەواو. نە فریشتە، بوونی هەیە و نە ئیبلیس. هەموو کەس هەندێک چاک و هەندێک خراپیییان تێدایە. هەموو مرۆڤێک هەندێک کردەوەی فریشتە و هەندێک کردەوەی شەیتانی پێوەیە. بڕێ کەمتر. بڕێ زۆرتر!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٠٢ )
🔹ئێژن: " سێ پا لەسەر سێ لنگە ئەوێسێت! "
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بەو حەقێقەتەی کە هەر کارێک قاعیدە و یاسا و کەرەسە و نیازمەندی خۆی هەیە. ناکرێت بەبێ دابینکردنى ئەو پێداویستییانە، چاوەڕؽی بەئامانج گەیشتنی کارەکانمان بین!
🔹ئەو مەتەڵە هاندانێکی ژیرانەیە بۆ ئەوەی پێش ئەنجامدانی هەر کارێک. گەڵاڵەو نەخشەی ڕێی بۆ داڕێژین ئینجا هەنگاو هەڵبگرین و تاکوو پێداویستی هەر ئیشێکمان ئامادە نەکردووە دەست بەکار نەبین!
🔹بگرە زۆرێک لە دۆڕاندنەکان و سەرنەکەوتنەکانی ئێمە بەوبۆنەوە بێت کە ئەو ئامۆژگارییە گرینگەمان لەگوێی نەکردبێت! بۆیە دەبێ بزانین ئەوانەی سەرکەوتوو دەبن کە کارەکانیان لەسەر بیر و بەرنامە و چارەسەری دەست پێ دەکەن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٠١ )
🔹پێشینیان وتوویانە: " وەک تووتک هەر ها بە شۆنیەوە !"
🔹واتا چۆن توولەسەگ بۆ دابینکردنی نیازی خۆی هەر ها بەدوای دایکییەوە، کابرایش ها بەدوای کەسێکەوە کە نیازی پێیە!
🔹پێشینیانی ئێمە هەرکات ویستوویانە قێزەونی و ناحەزی کردەوەیک دەربخەن زۆر بە توندیی و بە وشەی ڕەق مەبەستەکەیان بەیان کردووە.
🔹 هەندێ کەس بەس بە خاتری دابین کردنی نیازی خۆیان دەکەونە دوای کەسی تر و کاتێک نیازیان پێی نەمێنێت ئیدی هەواڵی لێ ناپرسن. وەک چۆن تووتک بۆ دایک وایە و پاش لەشیر بڕانەوە لەدایکی دووری دەگرێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٠٠ )
🔹ئێژن: " بە زوان خوەش مار لە کونا تێتە دەرەو ! "
🔹نازانم ئەو مەتەڵە لەکەیەوە سەبتی مێژووی کوردەواری بووە بەڵام وابزانم لەو ڕۆژگارەی ئێستاکە ئێمە تێدا دەژین، بۆ یەکگرتوویی نەتەوەیی کورد، زمانی خۆش لە نانی شەو پێویست ترە!
🔹پێویستی بە بەڵگەی ئەوتۆ نییە بەشێکی هەرەزۆرى کێشە و ناکۆکییەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە قسەی تاڵ و قسەی رەق و زمان ناخۆشییەوە سەرچاوە دەگرێت؛ چ لە نێو بنەماڵە، چ لە بازاڕی کەسب و کار و چ لە نێو تاقمە سیاسییەکاندا!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەمەیە؛ زمانی خۆش دەتوانێت دوژمنایەتی بکات بە دۆستایەتی ! کەوایە وەرن با ساڵەکانی داهاتوو بکەین بە ساڵانی دووری لە قسەی تاڵی دژ بە یەکتری. باوەڕمان ببێت هەر وشەیەکی تاڵ ئاجۆرێک لە ماڵی یەکێتیمان دائەوەرێنێت. بۆ ئێمەی کورد؛ قسەی تاڵ و ناخۆش دژ بە نەیار و دوژمنانیش هەر زیانبارە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٩٩ )
🔹ئێژن: " ماڵ وە کەلەوە، ساحێو ماڵ بە دیاریەوە !"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە گرینگی ڕۆڵی خاوەن ماڵ لە بەرێوەبردنی کارو کاسبی. پێشینان لایان وابووە هەر کارێک خاوەنەکەی چاودیری بکات لەوایە تووشی زیان نەبێت!
🔹وەک خاوەن ئەزموونێکی بەڕێوەبەرایەتی ئابووری لە ساڵانی رابردوو دا وای تێگەیشتم کە هەر ڕێکخراوەیەکی بازرگانی یان پێشەسازی یان حەتتا فەرهەنگی ئەگەر خاوەنەکەی چاودێری کارەکان نەکات بێگومان زەرەر و زیانی بەدواوەیە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە خۆتان هۆشتان بە ماڵی خۆتانەوە بێت تا تووشی زیان نەبن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٩٨ )
🔹ئێژن:"لە شۆن چووە مەکێشە ئاخ - کۆرە کانی مەکە وە باخ!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بەوەیە ئەگەر کارێکی بێجێیەت کرد و تێپەڕ بوو ئیدی خەفەت خواردن و پەژیوانی فایدەیەکی نابێت. دەبێ تاکوو کار لە کار نەترازاوە بیر لە ئاخری ئەو کارە بکرێتەوە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە گرینگیدان بە بەرنامەڕێژییە، پێش ئەنجامدانی هەر کارێک. دیارە ئەگەر بتەوێت لەبەر کانییەکی وشک و کوێرەو بوودا باخ و مەزرا ساز بکەیت دواڕۆژی پەژیوانیە!
🔹لە زانستی بەڕێوەبەرایەتیشدا دەڵێن دەبێ کۆنترۆڵی پێش ئەنجامدانی ئیش هەبێت. وەک ئەوەی ژاپۆنییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی چلۆنایەتیدا بەکاری دەهێنن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٩٧ )
🔹ئێژن: " بزن نامەتی بێت، نانی شوان ئەخوات!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە ناپارێزی هەندێک کەس کە بێ لەبەرچاوگرتنی مەترسییەک خۆیان تووشی زەرەری گەورە دەکەن!
🔹وەک ئەوەی کەسێک لە سیستەمێکی مونەزەمدا، تووشی بێنەزمی ببێت یان لە بەرچاو چاودێرێکی دروستکاردا هەڵەیەکی حاشا هەڵنەگری ببێت.
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەيە کە مرۆڤ دەبێت وریا بێت هەڵە و کردەوەی ناحەزی لێی ڕوونەدات، ئەگینا بە توندی سزا ئەدرێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٩٦ )
🔹ئێژن: " گەرەکتە بدەی لەئاو و قولیشت تەڕ نەوێت؟!"
🔹واتا مرۆڤ بۆ تێپەڕبوون لە هەر قۆناغێکی ژیان بێگومان تووشی زەحمەت و زیان دەبیت!
🔹ئەو باسە بۆ کەسانێک وتراوە کە چالاکیی سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنین یان هان بەدوای قازانجی ئابووری زیاترەوە (کە پێ دەڵێن ڕیسک). واتا لەڕێگەی ئامانجدا، شەخس دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ هەر چەشنە پێچوو و خەسارێک!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ "مرۆڤ دەبێت بزانێت؛ بە بێ ڕەنج، گەنج بە دەست نایەت!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٩٥ )
🔹ئێژن: " تەماحکار ڕەنگی زەردە!"
🔹تەماحکاری و چاوچنۆکی یەکێکە لەو خووە ئازاردەرانەی کە نە تەنيا دەورووبەرییەکانی مرۆڤ دەخاتە ڕەنجەوە بەڵکوو شەخسی تەماحکاریش تووشی ئازار دەکات!
🔹کە ووتراوە تەماحکار ڕەنگی زەردە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ناتوانێت داخواز و چاوەڕوانییەکانی خەڵک دابین بکات و بۆیە شەرمەزاری خەڵکە دەبێت!
🔹بەشێکی زۆری چاوچنۆکی دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی پەروەردەیی و بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی، بگرە بەشێکیشیان لە باوک و دایکەوە بە میرات بگات بە مرۆڤ..
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
بەرەو پشکووتن!
سەرەڵبێنە، ئەوا جەژنەو، بەهارە
بەرەو پشکووتنی گەل، گەل، لەکارە
بە گەڕیان و ، بە سێجارە و، بە لەنجەی
بە هەلپەڕکێ، ورەی کوردی، سوارە
بەجێ توندی، بەجێ گوللەو، بەجێ شەڕ
بە بەزم و شادمانی، گەل، تەیارە
وەکوو شۆڕش، لەهەر لایێ، بە چۆپی
گەلی کورد دژ، بە پیلانی نەیارە
دەڵێن نامۆ، دژی وی، دەس بە تێڵاس
وەڵامی دژ بە زۆرداری، دیارە
بەلێنی کوردە بۆ عالم ؛ بزانن
بەرەو خۆبوونە، نەک بێژی، هەژارە
نەورۆزی ١٤٠٤. س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
دڵوێژ؛ گفتوگو با دکتر سید هاشم هدایتی
https://youtube.com/watch?v=_KsZYTPtQJE&feature=shared
وردە فەرمایشت ( ١٩٤ )
🔹ئێژن: " قوڕ خەسەو هەرتک دەسە!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە گرفتاربوونی مرۆڤ لە دۆخێکی ناخۆش دا وەک ئەوە دەستی لە نێو قوڕ گیری کردبێت و، قوڕەکەیش خەس و ڕزگاربوونی سەختتر بێت.
🔹بێ تەدبیری و نەزان کاری و هۆکارگەلی جۆراوجۆری تر، دەبنە بایسی گرفتاری مرۆڤ و هەندێجاریش ڕێگەی بەر و دوای لێ دەبەستن.
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەيە وریا بن خۆتان مەخەنە داوێکەوە کە ڕێگەی بەر و دواتان لێی ببەسترێت و نەتوانن لێی دەرباز بن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٩٣ )
🔹ئێژن: " بە ئەنازەی دەمت قسە بکە !"
🔹ئەو وتە توند و تاڵە بۆ ئەو رۆژگارەی، زۆر بەکەڵکترە. بۆیە زێاتر لە زانیاری خۆمان ئیدعامان هەیە و بەپێی نەزانینەکانی خۆشمان زمان دەچەرخێنین !
🔹ئەو مەتەڵە ڕاشکاوانە ڕادەگەیەنێت کە مرۆڤ ئەگەر سەبارەت بە شتێک زانیاری نییە دەمی خۆی ببەستێت باشترە.
🔹ئەندازە ڕاگرتن لەهەموو شتێکدا، لەو ئامۆژگارییە گرینگانەیە کە پێشینیانی ئێمە زۆری لەسەر دواون، کەچی بەداخەوە بەردەوام نەمانتوانیوە بەڕێوەی ببەین.
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٩٢ )
🔹ئێژن: " کا هین خوەت نیە، کادان هین خوەتە !"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە ناپارێزی هەندێک مرۆڤی چڵێس و زکن کە کاتێک خواردەمەنی بەلاش و مفتەیان گیر دێت ڕەحم بە زگی خۆیان ناکەن!
🔹پێشینیان بۆیە بە ڕەق ترین و تاڵترین وشە ڕوودەکەنە ئەو جۆرە کەسانە و ڕەخنە لە زیادەڕەوییەکەیان دەگرن کە خراپی و ناحەزی ئەو ڕەوشتە پیشان بدەن.
🔹دووری لە زیادەڕەوی، نەک هەر لەخواردندا، بەلکوو لە هەرشتێک دا، کارێکی پەسەندیدەیە و دەبێتە هۆی سەلامەت و هێمنی جەستە و دەروون لە ژیانی مرۆڤ دا!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٩١ )
🔹ئێژن: " هەر گوڵێک بۆی خوەی هەس !"
🔹هەروا کە چەن ڕەنگی و چەن دەنگی هێمای کۆمەلگەیەکی زیندووە، کۆمەلگەی یەک دەنگیش، کۆمەلگەی مردووە !
🔹باخ بە ڕەنگاوڕەنگی و جۆراوجۆری دار و گوڵەکانیەوە جوانە. کۆمەلگەیش بە جۆراوجۆری بیر و بۆچوون و تایبەتمەندی خەلکەکەیەوە جوانە.
🔹ئەو بیر و بۆچوونە تەنگ نەزەر و بەرچاوتەنگانەی کە لە کۆمەلگەدا، بەردەوام بۆ یەکدەست کردنەوەی کۆمەلگە، دەکۆشن، وەک ژارن بۆ ژیانی مرۆڤ.
🔹 پێشوازی لە ڕەنگاوڕەنگی کۆمەڵگە و باوەشکردنەوە بۆ جیاوازییەکان پەیامی ئەو مەتەڵەیە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٩٠ )
🔹ئێژن: " لە بەرەو باجی، لە پشتەو قەیچی!"
🔹باجی چ بە مانای باوەژن یان خۆشکی گەورە بێت، چاوەڕێ ئەکرێت رۆڵی دایک بگێڕێت. واتا دڵسۆز و دلۆڤان بێت و سەرچاوەی خۆشەویستی.
🔹هەندێجار کەسانێک کە چاوەڕوانی دەکرێت دڵسۆز و دلۆڤان بن، لەبەرچاوی خەڵکدا وەک باجی خۆ دەنوێنن کەچی لە پشتەسەر وەکوو قەیچی وان، هەرشتێکیان لەدەس بێت، درێخی ناکەن. رۆح و جەستەی پێکەوە دەبڕن!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ڕاستی و یەکڕەنگییە. بەڕاستی ژیان چ خۆش دەبوو ئەگەر هەموومان لەبەر چاو و لە پشتەسەر وەک یەک بووینایە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٨٩ )
🔹ئێژن: " هەی هەی دوای گورگ !"
🔹هەندێجار ڕووداوێک ڕوودەدات. کەسانێک بەرانبەر ئەو ڕووداوە بێلایەن دەبن و دووری دەگرن، بەڵام کاتێک ڕووداوەکە تەواو بوو دەستدەکەن بە هاوار و داد. بەمە دەڵێن؛ هەی هەی دوای گورگ!
🔹واتا پاش ئەوەی گورگ هات و ڕانەکەی لەت و پەت کرد تازە شوان ئەکەوێتە هاوار و داد، و هەی ئەکات لەڕان بۆ دووری لە مەترسی، کەچی ئیدی هاوار و داد هیچ قازانجێکی نابێت.
🔹.پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ کار و ئیش دەبێت لەکاتێ خۆیدا بەڕێوە بچێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٨٨ )
🔹ئێژن: " خوا کەس گیرۆدەی دەس حەکیم و زاڵم نەکات !"
🔹زاڵم، ناوی ها بە خۆیەوە؛ زاڵمە. شتێکی ئاساییە ئارەزوو بکەین هیچ تاکەکەس و نەتەوەیەک گرفتاری دەستی زاڵم نەبێت. بەڵام چۆن حەکیم نراوە بندەستی زاڵمەوە جێی سەرنجە!
🔹ڕواڵەتی مەتەڵەکە ئەوە پیشان ئەدات کە ئارەزوو بکەین کەس نەخۆش نەکەوێت و نەکەوێتە ژێردەستی حەکیمەوە. دیارە ئەوەيش داخوازێکی ئاساییە. بەڵام...
🔹 لەو عەسرەیدا کە ئیشی حەکیمی وەک تیجارەت و بیزنەس حەسیب کراوە هەندێ حەکیمی پووڵپەرست هەن کە تەواوی خواز و ئامانجیان پارەیە. بۆیە دەبێ ئەو دۆعا دووپات بکەێتەوە کە؛ یاڕەببی کەس گیرۆدەی دەستی حەکیمی وا نەبێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
