es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

Ir al canal en Telegram

در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال

Mostrar más
603
Suscriptores
Sin datos24 horas
+37 días
+430 días
Archivo de publicaciones
وردە فەرمایشت ( ١٨٧ ) 🔹ئێژن: " کابرا وەسە گای مارۆ !" 🔹تایبەتمەندی گای مارۆ ئەوەیە لەدوورەوە دیارە و هەمیشە لەبەرچاو دایە! هەندێ کەس کردەوەیان جۆرێکە لە نێو هەر کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا، دیار و لەبەرچاون! 🔹لەبەر چاو بوون بۆ مرۆڤی کردەوە چاک نەتەنیا خراپ نییە زۆریش باشە، بۆ ئەوەی خەڵک بیکەن بە سەرمەشق. بەڵام بۆ مرۆڤی کردەوە خراپ دەبێتە شەڕ بۆ خۆی و بۆ خەڵکی تریش! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەيە خۆتان مەخەنە بەرچاو. ئەو قسە ڕاستە؛ لە بەرچاو بوون ژیان تاڵ دەکا و ئارامیی تان لێ دەسێنێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٦ ) 🔹ئێژن: " گای مەردم و گاڕان مەردم، ئەر نەیڕانم نامەردم!" 🔹لەڕاستیدا ئەو مەتەڵە وەک تانە و تەشەر وایە و دەڵێت دروستە گاڕانی خەڵک دراوەتە دەستی تۆ، تۆ نابێت بۆ قازانجی خۆت و بە مەیلی خۆت بیڕانیت! 🔹وەک پێشتریش باسمان کردووە زۆر لە مەتەڵە کوردییەکان بەزمانی تیز و تەوزە بێژراوە و ڕوو دەکەنە خەڵک و ئاگاداریان دەکەنەوە لە کردەوەی خراپ! 🔹ئەو مەتەڵە زۆر بەئاشکرایی و راشکاوانە پێمان دەڵێت؛ " دەسپاک و ئەمانەتدار بن ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٥ ) 🔹ئێژن: " خوا مەیلی بوێت ئەسپ ئەزایێت گوێرەکەی ئەوێت" 🔹ئەو وتەیە گەرچی لە ڕواڵەتدا باسی جەبری چارەنووس دەکات، بەڵام لەراستیدا گازەندەیەکە دژ بەو بۆچوونە. 🔹لە حیکایەتێکدا دەڵێن کابرای جەبری لە قازییەک داوا دەکات بڵێت خودا مەیلی ببێت ئەسپ دەزێت و گوێرەکەی دەبێت. قازی بە دەلیلێکی عەقڵانی دەیسەلمێنێت: ئەسپ قەت ناتوانێت بزێت و گوێرەکەی ببێت. چوونکە کایەنات لەسەر یاسا دانراوە و ئەوەیش لەیاسای سروشت بەدوورە. 🔹ئەگەر مرۆڤ بڕوای بە پەیامی ئەم مەتەڵە ببێت  دوکانداری کۆنەپەرستان دوایی پێدێت و خەڵک بۆ دەرمانی دەردەکانی خۆیان چاوەڕوانی زانست و ئەزموون دەبن نەک درۆ و دەلەسە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٤ ) 🔹پێشینیان وتوویانە: "ماڵی زیایی سەر ناشکنێت" 🔹دیارە ژیانی مرۆڤ پێداویستی خۆی هەیە. هەرکەس بەپێی نیاز، تێدەکۆشێت بۆ بەدەس هێنانی پێویستییەکانی ژیان.مال و سامانیش له‌و پێداویستییە سەرەکییانەیە کە دەبێت مرۆڤ حەولی بۆ بدات. 🔹ئەڵبەت وەک کێشەیەکی جیددی هەزاران ساڵە ئەو باسەی دەکرێت کە: ماڵ و سامان چەندە لە ژیانی مرۆڤدا گرینگە؟ قەناعەت تا چ ڕادەیەک و دەولەمەندی تا چ ڕادەیەک؟ 🔹کورد دەڵێت ماڵی زیایی سەر ناشکێنێت.  ڕاستە ئەگەر ئەو ماڵە بۆ پێکهێنانی شوغڵی ئابڕوومەندانە و خزمەت بە بنەماڵەو خزم و کەس و کۆمەڵگە بێت نەهەر سەر ناشکێنێت بەڵکوو زۆریش خێرە مەند دەبێت، بەڵام ئەگەر وانەبوو چی؟! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٣ ) 🔹ئێژن: " هەرچی چتە لە ناسکییا ئەوڕگێت بێجگە لە زوڵم کە لە قایمیا! 🔹لە چەندين حیکایەتی قورئانیدا هاتووە هۆی هیلاکەت و لەناوچوونی نەتەوەو دەسەڵاتەکان، زوڵم بووە. 🔹مێژووی تەواوی گەلانیش ئەوەی ڕادەگەیەنێت کە زوڵمی بەردەوام هەر سیستەم و هێز و دەسەڵاتێک دەڕووخێنێت! 🔹بۆیە پەیامی ئەو مەتەڵە دەبێ ئەوە بێت کە ئەگەر دەتانەوێت دەسەڵاتتان بەردەوام بێت زوڵم مەکەن. چ لە نێو بنەماڵە و خزم و کەس، چ لە نێو کۆمەلگەدا. زوڵم دەبێتە باییس ڕووخانی دەسەڵات! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٢ ) 🔹ئێژن: " کابرا بەرپای خوەی ناوێنێت!" 🔹ئەو مەتەڵە بە شێوەگەلی جۆراوجۆر وتراوە وەک " کابرا تا نووک لووت خوەی ئەوێنێت". ئەو وتە بۆ کەسانێکی بیرکورت و خاوەن بۆچوونی تەسک دەبێت! 🔹مرۆڤی بیرکورت نەک تەنیا ناتوانێت یاریدەری کۆمەلگە بێت بۆ پێشکەوتن، بەڵکوو دەبێتە بایسی دواکەوتوویی کۆمەلگەیش! 🔹یەکێک لە پەیامەکانی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ بۆ سەرکەوتنی خۆتان و کۆمەلگەتان، بیر و بۆچوونی بەربلاو و دڵی بەرفراوانتان دەوێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

خەسارناسی گەشەی کوردستان! سەید هاشم هیدایەتی 🔹چەن مانگ لەمەو پێش سەرنووسەری حەوتوونامەی سیروان کاک فەیزوڵڵا پیری وتووێژێکی سەبارەت بە گەشەی کوردستان و ئەو کۆسپانەی نەیانهێشتووە کوردستان گەشە بسێنێت، لەگەڵ کردم. ماوەیەکی زۆری بەسەردا چوو وەریان گێڕایەوە سەر زمانی فارسی و بڵاویان کردۆتەوە. وێرای سپاسی بەڕێزیان بە مەبەستی زانیاری زیاتری هاووڵاتیانی خۆشەویسم، لەبارەی گەشەوە دەقی ئەو وتووێژە بڵاو دەکەمەوە. هیوادارم بەکەڵک بێت! 🔹لەو وتووێژەدا لەسەر دوو پرسی گەشەی کوردستان باسم کردووە: یەکەم.  پێویستییەکانی گەشە. وەک ئەوەی گەشە چەن لایی و چەن ڕەهەندییە، گەشە پرۆسەیەکی بەردەوامە، گەشە پرسێکی ئستراتژیکە.. دوو. خەسارناسیی گەشەی کوردستان و ئاماژەکردن بەو کۆسپ و بەرگرانەی بەرگریان کردووە لە گەشەی ناوچە کوردییەکان  وەک: بە سیاسی کردنی گەشە،  پاوانخوازی دەوڵەتی، تێڕوانینی بڕگە- بڕگەیی بە گەشە،  فەرمیی کردن و بە ئیداری کردنی گەشە، تێڕوانینی شۆڕشگێڕانە بە گەشە،  ناوەندی خوازی بەرنامەڕێژی گەشە،  تێڕوانینی ئایدیۆلۆژیک بە گەشە، بێ هێزی کوردەکان لە تاران وەک بنکەی بەرنامەڕێژی گەشە و هتد t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨١ ) 🔹ئێژن: " کشەکشە پۆپە ڕەشە مێمان شەوێ دووان خوەشە" 🔹لەڕابردوودا کە مێمانی زۆر بوو، ئەگەر مێمان بە هەر هۆیەکەوە زۆر بمایەتەوە خاوەن ماڵ ڕووی نەبوو ڕاستەوخۆ بە مێمانەکە بلێت بڕۆ، بە مریشکەکانی ئەوت؛ کشەکشە پۆپە ڕەشە مێمان شەوێ دووان خۆشە! ئەلبەت بەشێکی بۆ قازانجی مریشک بووە کە دەبوا بۆ مێمان سەڕیان ببڕیایێ! 🔹بڕێ ڕەسم و باوی کۆن هەن وەک نوستالۆژییەکی خۆش بۆن و خۆش تام لە مێشکی خەڵکدا ماونەتەوە. وەک مێوانداری، کە بەناوى ئێمەی کوردەوە سەبتی مێژووی گەلانە! 🔹ئەگەر بۆ پێشینیانی ئێمە زۆر مانەوەی مێمان جێگەی گلەوبناشت بووە، بۆ ئەم دەورە، کۆتایی پێ هاتنی مێمانییەکان وەک مەترسییەک کەوتۆتە گیانمانەوە. دیارە هۆکارە ئابووری و کۆمەلایەتییەکان هەر ڕۆژ ئەو مەترسییە بەهێزتر  دەکەنەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٨٠ ) 🔹ئەڵێن: " ماڵ لە ساحێو ماڵ حەرامە!" 🔹نموونەی زۆر هەیە بۆ نیشاندانی دروست بوونی ئەو مەتەڵە، بەڵام پڕ بە پێستی سیناریۆی ئێمەی کورد و وڵاتەکەمانە. کە بەداخەوە هەزاران ساڵە قەدەغە کراوین لە ساحێب ماڵ بوونی ماڵی خۆمان! 🔹ڕێگەمان پێی نەدراوە بەزمانی خۆمان بخوێنین و بنووسین. ئیجازەمان نەبووە و نییە بە سەلیقەی خۆمان ماڵی خۆمان بڕازێنینەوە. ئیزنمان نەبووە و نییە بۆ ژیانی ئێستا و داهاتووی خۆمان نەخشەو گەڵاڵە داڕێژین...و دەیان بەربەستی تر. 🔹ئەوە ئێستاش ئەڵێن سەدەی بیست و یەک دەستی پێ کردووەو مرۆڤایەتی گەیشتۆتە ئاستێک کە هەر گەلێک بۆی هەیە چارەنووسی ژیانی خۆی بگرێتە دەست و دەسەڵاتداری نیشتمانی خۆی بێت. نازانم ئەی بۆ کورد، هێشتا ئەو مافەی پێنەدراوەتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٧٩ ) 🔹ئێژن: " هیلکە بەسەر گورێسەوە ناوێسێت!" 🔹ئەو مەتەڵە باسی دەست نەداوەکان دەکات و ئاماژە بە ڕەفتاری کەسانێکە کە پێداگرن بۆ ئەنجامدانی ئیشێک کە دیارە قەت بەئامانج ناگات! 🔹هەندێجاریش ئیشارەیە بە دووکەس کە تایبەنمەندی زۆر جیاوازیان هەیە و بۆ هاوسەرگیری و مەعامەلە لەگەڵ یەکتری یەک ناکەون! 🔹ئەزموونی پێشینیان دەڵێت؛ کاری مەحاڵ ناکرێت. هەر ئیش و پێوەندییەک یاسای تایبەتی خۆی هەیە. هێلکە قەت بەسەر گورێسەوە ڕاناوەستێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

خشەی خەیاڵ (بەرەوپیری بەهار) سەید هاشم هیدایەتی                خشەخشێک تێتە گوێچکەما،  بۆیەکی خوەشی ها لە تەکا، هەروەک بۆی ئەو مێخەکانەی کاروانچییەکان باری گەنمیان ئەکرد! قیژەقیژ و جیکەجیکی گاوانی و مەلووچکەکان "چەم باخ نازر" وەک لایەلایەکان دایکم ئەمتاوننەوە. تەقەی دەنووک حاجی لەقلەقەکان بەرئاوایی دامئەچەڵەکنن. دەنگێکی نەرم و نیان، وەک نەسیمی بەربەیان دڵم باوەشێن ئەکات؛ گۆرانی وێژە دەنگ خوەشەکەی هەمرۆڵەم تێتەوە بیر و گۆرانی:" ئا کاڵێ وا کاڵێ...". ئاوێک سارد و دڵڕفێن لە "کانی باخ"ەوە دەس ئەکاتە هەلپەرکێ، وەک بێژی لە چاوگەی ئەوینەوە هەڵئەقوڵیاوێت زاخاوی دڵم ئەدات. شنەیەکی بەفراوی لە "هەوارە بەرزە"و بەرەو خوار تێت، تەواو جەستەم دائەگرێت و بەرەو ئاسۆی دواڕۆژێکی نەناسیاو هانم ئەدات. گەڵای دار شێلانەکان خوار "قەڵا"، هێواش هێواش، خوەیان لە کاژەبەفرێکی بێ تین ئەخەنە دەرەو. وەک لەخەو ڕەمیاوێک، دوایین باوێشکەکانی ئەدا بەدەم باوە و بانگەوازی خەوەربوونەوەی دارەکان "بلچان" ئەگەیێتە گوێچکەی دڵبریاگەکانی ئاواییا. ئەکەفمە بیر ڕۆخانەکەی"چوار باخ"، چۆن وەزۆر بەرگەی ئەو گشتە ئاوە ئەگرێت وا بەهار بەدیاری هەناردووییە بۆ کوژاننەوەی کڵپەی تینوویی "مەرقەو سەی نەجمەدین". چووزەی گەڵامێوەکان "قەمەر" وەک دەورێشی قەیم، دەستەو دۆعان بۆ شایی و خەمڕەوێنی ئەو کەنیشکگەلەی چاوەڕوانی دەزگیرانەکانیانن. ئااای چەنێ ژنی داوێن پاکم تێتە بەرچاو تەماوەر ئەو ڕۆژە خۆشەن داوێن داوێن گوڵباخی سوور، گولباخی زەرد بکەن بە گوڵاو و بۆ خەڵاتی کردن بەسەوقاتییەو هەڵیانواسن، بەشکم شەفای زامەکانمانی لێی بخێزێ. "مەڵاولەهاو" لەناو مێحراوی مزگتا چاوی بڕیوەسە قورئانە خەت زەردەکەی "ئاغەی سەیی"و هەزار خەتمی کردوەسە نزا و پژاندوویە بە ئاسمانا، بەشکم بەهار وەک دەورانی کۆنی خووسیاگ لەبارانا، ئاوی تازە بکا بەدیاری بۆ :زەوی گەورە"و، دۆڵی "کەشکان: تا "کونامار". لەحاڵێکدا باقە باقە چاوزاقلەم ڕنیوەسەو و  تایەیەک گەورەم لێ دروس کردووە. نازانم چۆن ئەم بیرەوەرییە خوەش و هەست بزوێنانەم بەلاوە ماوە. نازانم. نازانم. لەبەر خۆمەوە ئەیژم بەشکم ئەمانە گشت موژدەیەک بن بۆ هاتنی بەهار و زیندوو بوونەوەی کۆڕی زیکری دەورێشەکان ئاغە جەلال و وەک پەڵەبارانێک هەمیسان دڵەکانمان بکاتەوە و چاوەکانمان پڕ بکات لە شەراو و لێوەکانمان بخاتە پچەپچ بۆ هەناسەیەکی گەرم و ئامێزێکی خوایی. هەر لە سالانی دوورەوە تا ئەو ڕۆژەی قارچک هەڵئەتۆقێت، تا سەرهەڵدانی لەشکەری گەڵای دارە بییەکانی بەردێی و شنەی خۆزگە، کۆڕی زەماوەن بچنین و بچین بۆ دەس ماچ کردنی خوا، بەشکم ڕیشەی قین و قار و کینە بارکەن لە لامان. بەشکم هەورێک ئاوس دەسکا بە زیکر و تەلیلە بۆ بارانێک لە هاودڵی و خۆشەویستی! بۆ سەربەستی کوردەواری! ١٤٠٣،١٢،٢٤ t.me/KDproblems

Repost from N/a
خشەی خەیاڵ (بەرەوپیری بەهار)                خشەخشێک تێتە گوێچکەما،  بۆیەکی خوەشی ها لە تەکا، هەروەک بۆی ئەو مێخەکانەی کاروانچییەکان باری گەنمیان ئەکرد! قیژەقیژ و جیکەجیکی گاوانی و مەلووچکەکان "چەم باخ نازر" وەک لایەلایەکان دایکم ئەمتاوننەوە. تەقەی دەنووک حاجی لەقلەقەکان بەرئاوایی دامئەچەڵەکنن. دەنگێکی نەرم و نیان، وەک نەسیمی بەربەیان دڵم باوەشێن ئەکات؛ گۆرانی وێژە دەنگ خوەشەکەی هەمرۆڵەم تێتەوە بیر و گۆرانی:" ئا کاڵێ وا کاڵێ...". ئاوێک سارد و دڵڕفێن لە "کانی باخ"ەوە دەس ئەکاتە هەلپەرکێ، وەک بێژی لە چاوگەی ئەوینەوە هەڵئەقوڵیاوێت زاخاوی دڵم ئەدات. شنەیەکی بەفراوی لە "هەوارە بەرزە"و بەرەو خوار تێت، تەواو جەستەم دائەگرێت و بەرەو ئاسۆی دواڕۆژێکی نەناسیاو هانم ئەدات. گەڵای دار شێلانەکان خوار "قەڵا"، هێواش هێواش، خوەیان لە کاژەبەفرێکی بێ تین ئەخەنە دەرەو. وەک لەخەو ڕەمیاوێک، دوایین باوێشکەکانی ئەدا بەدەم باوە و بانگەوازی خەوەربوونەوەی دارەکان "بلچان" ئەگەیێتە گوێچکەی دڵبریاگەکانی ئاواییا. ئەکەفمە بیر ڕۆخانەکەی"چوار باخ"، چۆن وەزۆر بەرگەی ئەو گشتە ئاوە ئەگرێت وا بەهار بەدیاری هەناردووییە بۆ کوژاننەوەی کڵپەی تینوویی "مەرقەو سەی نەجمەدین". چووزەی گەڵامێوەکان "قەمەر" وەک دەورێشی قەیم، دەستەو دۆعان بۆ شایی و خەمڕەوێنی ئەو کەنیشکگەلەی چاوەڕوانی دەزگیرانەکانیانن. ئااای چەنێ ژنی داوێن پاکم تێتە بەرچاو تەماوەر ئەو ڕۆژە خۆشەن داوێن داوێن گوڵباخی سوور، گولباخی زەرد بکەن بە گوڵاو و بۆ خەڵاتی کردن بەسەوقاتییەو هەڵیانواسن، بەشکم شەفای زامەکانمانی لێی بخێزێ. "مەڵاولەهاو" لەناو مێحراوی مزگتا چاوی بڕیوەسە قورئانە خەت زەردەکەی "ئاغەی سەیی"و هەزار خەتمی کردوەسە نزا و پژاندوویە بە ئاسمانا، بەشکم بەهار وەک دەورانی کۆنی خووسیاگ لەبارانا، ئاوی تازە بکا بەدیاری بۆ :زەوی گەورە"و، دۆڵی "کەشکان: تا "کونامار". لەحاڵێکدا باقە باقە چاوزاقلەم ڕنیوەسەو و  تایەیەک گەورەم لێ دروس کردووە. نازانم چۆن ئەم بیرەوەرییە خوەش و هەست بزوێنانەم بەلاوە ماوە. نازانم. نازانم. لەبەر خۆمەوە ئەیژم بەشکم ئەمانە گشت موژدەیەک بن بۆ هاتنی بەهار و زیندوو بوونەوەی کۆڕی زیکری دەورێشەکان ئاغە جەلال و وەک پەڵەبارانێک هەمیسان دڵەکانمان بکاتەوە و چاوەکانمان پڕ بکات لە شەراو و لێوەکانمان بخاتە پچەپچ بۆ هەناسەیەکی گەرم و ئامێزێکی خوایی. هەر لە سالانی دوورەوە تا ئەو ڕۆژەی قارچک هەڵئەتۆقێت، تا سەرهەڵدانی لەشکەری گەڵای دارە بییەکانی بەردێی و شنەی خۆزگە، کۆڕی زەماوەن بچنین و بچین بۆ دەس ماچ کردنی خوا، بەشکم ڕیشەی قین و قار و کینە بارکەن لە لامان. بەشکم هەورێک ئاوس دەسکا بە زیکر و تەلیلە بۆ بارانێک لە هاودڵی و خۆشەویستی! بۆ سەربەستی کوردەواری! - سەید هاشم هیدایەتی ١٤٠٣،١٢،٢٤ @Aryziakan

Repost from N/a
خشەی خەیاڵ (بەرەوپیری بەهار)                خشەخشێک تێتە گوێچکەما،  بۆیەکی خوەشی ها لە تەکا، هەروەک بۆی ئەو مێخەکانەی کاروانچییەکان باری گەنمیان ئەکرد! قیژەقیژ و جیکەجیکی گاوانی و مەلووچکەکان "چەم باخ نازر" وەک لایەلایەکان دایکم ئەمتاوننەوە. تەقەی دەنووک حاجی لەقلەقەکان بەرئاوایی دامئەچەڵەکنن. دەنگێکی نەرم و نیان، وەک نەسیمی بەربەیان دڵم باوەشێن ئەکات؛ گۆرانی وێژە دەنگ خوەشەکەی هەمرۆڵەم تێتەوە بیر و گۆرانی:" ئا کاڵێ وا کاڵێ...". ئاوێک سارد و دڵڕفێن لە "کانی باخ"ەوە دەس ئەکاتە هەلپەرکێ، وەک بێژی لە چاوگەی ئەوینەوە هەڵئەقوڵیاوێت زاخاوی دڵم ئەدات. شنەیەکی بەفراوی لە "هەوارە بەرزە"و بەرەو خوار تێت، تەواو جەستەم دائەگرێت و بەرەو ئاسۆی دواڕۆژێکی نەناسیاو هانم ئەدات. گەڵای دار شێلانەکان خوار "قەڵا"، هێواش هێواش، خوەیان لە کاژەبەفرێکی بێ تین ئەخەنە دەرەو. وەک لەخەو ڕەمیاوێک، دوایین باوێشکەکانی ئەدا بەدەم باوە و بانگەوازی خەوەربوونەوەی دارەکان "بلچان" ئەگەیێتە گوێچکەی دڵبریاگەکانی ئاواییا. ئەکەفمە بیر ڕۆخانەکەی"چوار باخ"، چۆن وەزۆر بەرگەی ئەو گشتە ئاوە ئەگرێت وا بەهار بەدیاری هەناردووییە بۆ کوژاننەوەی کڵپەی تینوویی "مەرقەو سەی نەجمەدین". چووزەی گەڵامێوەکان "قەمەر" وەک دەورێشی قەیم، دەستەو دۆعان بۆ شایی و خەمڕەوێنی ئەو کەنیشکگەلەی چاوەڕوانی دەزگیرانەکانیانن. ئااای چەنێ ژنی داوێن پاکم تێتە بەرچاو تەماوەر ئەو ڕۆژە خۆشەن داوێن داوێن گوڵباخی سوور، گولباخی زەرد بکەن بە گوڵاو و بۆ خەڵاتی کردن بەسەوقاتییەو هەڵیانواسن، بەشکم شەفای زامەکانمانی لێی بخێزێ. "مەڵاولەهاو" لەناو مێحراوی مزگتا چاوی بڕیوەسە قورئانە خەت زەردەکەی "ئاغەی سەیی"و هەزار خەتمی کردوەسە نزا و پژاندوویە بە ئاسمانا، بەشکم بەهار وەک دەورانی کۆنی خووسیاگ لەبارانا، ئاوی تازە بکا بەدیاری بۆ :زەوی گەورە"و، دۆڵی "کەشکان: تا "کونامار". لەحاڵێکدا باقە باقە چاوزاقلەم ڕنیوەسەو و  تایەیەک گەورەم لێ دروس کردووە. نازانم چۆن ئەم بیرەوەرییە خوەش و هەست بزوێنانەم بەلاوە ماوە. نازانم. نازانم. لەبەر خۆمەوە ئەیژم بەشکم ئەمانە گشت موژدەیەک بن بۆ هاتنی بەهار و زیندوو بوونەوەی کۆڕی زیکری دەورێشەکان ئاغە جەلال و وەک پەڵەبارانێک هەمیسان دڵەکانمان بکاتەوە و چاوەکانمان پڕ بکات لە شەراو و لێوەکانمان بخاتە پچەپچ بۆ هەناسەیەکی گەرم و ئامێزێکی خوایی. هەر لە سالانی دوورەوە تا ئەو ڕۆژەی قارچک هەڵئەتۆقێت، تا سەرهەڵدانی لەشکەری گەڵای دارە بییەکانی بەردێی و شنەی خۆزگە، کۆڕی زەماوەن بچنین و بچین بۆ دەس ماچ کردنی خوا، بەشکم ڕیشەی قین و قار و کینە بارکەن لە لامان. بەشکم هەورێک ئاوس دەسکا بە زیکر و تەلیلە بۆ بارانێک لە هاودڵی و خۆشەویستی! بۆ سەربەستی کوردەواری! - سەید هاشم هیدایەتی ١٤٠٣،١٢،٢٤ @Aryziakan

وردە فەرمایشت ( ١٧٨ ) 🔹ئێژن: " لە عەرش کەفتە فەرش!" 🔹لەعەرش کەوتنە فەرش گەرچی بۆ هەر شتێک بەکار دێت بەڵام ئەوەی کە من لەزمانی خەڵکی ناوچە بیستوومە زیاتر بۆ کاسبکار بەکاردێت کە بە هۆی ناشارەزایی لە یاسای کەسب و کار، تێکشکاون و چییان هەبوە لەماڵ و سامان داویانە با و کەوتوونە سەر عەرز! 🔹دەیان سەرمایەگوزاری گەورەم بەچاوی خۆم دیوە کە لێزانیی بەڕێوەبردنی کارخانە و بازرگانیان نەبوو، وە لەئاکامدا خۆیان مالوێران کردووە! 🔹ئەو مەتەڵە پێمان دەڵێت ئەوەندەی ڕۆیشتن گرینگە، مانەوە گرینگترە. هەتا لێزانیتان بەدەس نەهێناوە بەرەو ئیشێک مەڕۆن تاکوو تێکنەشکێن و نەکەونە سەر عەرز! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٧٧ ) 🔹ئێژن: " بزن گەڕۆڵ لە سەرچاوکە ئاو ئەخواتەوە!" 🔹ئەو مەتەڵە بۆ کەسانێک وتراوە کە هیچ هونەر و زانایێکیان نییە کەچی بۆ بانترین پلەی کۆمەلگە پەلامار دەدەن! 🔹نموونەی ئەو مرۆڤە  ناشایستانە کە لە کۆڕ و دانیشتنەکاندا بۆ سەرەوەی مەجلیس هەلدێن، زۆرن. وەک واقیعییەتێک دەبینرێت؛"مرۆڤ هەرچەن نەزانتر، داواکارتر. هەرچێک زاناتر، بێ دەمارتر 🔹ئەو مەتەڵە پەیامێکی گرینگی پێیە؛ ڕازی بوونی هەرکەس بە شوێن و پێگەی حەقیقی خۆی! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٧٦ ) 🔹دەڵێن: "یەکێ لە ناڵ و، یەکێ لە بزمار!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسانێکە کە لەبەر قازانجی خۆیان، یان بەهۆی نەزانینەوە، لەکاتی بڕیاردان و داوەری کردندا، بۆ ڕازی بوونی دوولایەنی مەرافە، هەرجارەی لایەنی یەکێکیان دەگرن! 🔹ئەو شێوازە بگرە هەندێ جار و، لە هەندێ شوێندا بۆ سوڵح خستنە بەینی دوو کەس، یان دوو جەماعەت، شێوازێکی ڕەوا بێت، بەڵام زۆر جار دەگەڕێتەوە بۆ قازانجی مرۆ و، خەڵکیشی پێی قەڵس دەبێت! 🔹بارودۆخی پڕ کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێستای وڵات، کارێکی وای کردووە زۆرکەس ناچار دەبن بە ڕەفتاری دووڕووانەی ئاوەها. بەداخەوە کەمیش نین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٧٥ ) 🔹ئێژن: "لە دۆستەو نزیک بەوە و لە دوژمنتەو نزیکتر!" 🔹ئەو مەتەڵە یەکێک لە ژیرانەترین ئامۆژگارییەکانی پێشینیانە بۆ کۆمەڵگەی کوردی لەباری دیپلۆماسی و هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوسێ و نەیاراندا، بەشەرتێک بە ژیریی و وریاییەوە بەڕێوەبچێ.   🔹دەڵێت زیاتر لە دۆست، لە دوژمنەوە نزیکتر بە بۆ ئەوەی باش بیناسیت و بەردەوام ئاگاداری پلان و پیلانەکانی بیت! 🔹بەپێچەوانەی ناوەرۆکی ئەو مەتەڵەوە، کورد، یان ئەوەندە خۆی لە نەیار نزیک کردۆتەوە لێی بووە بە خاوەن مال، یان ئەوەندەی لێی دوور کەوتووە کە ئاگاداری پلان و پیلانەکانی نەبێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ١٧٤ ) 🔹ئێژن: " کابرا لە ئاوی شەومەنە پارێز ئەکات!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە هەندێک مرۆڤی خۆڕاگر و چاکەکار، کە خۆيان لە هەر هەڵەیەکی ورد و دروشت دەپارێزن و خەڵک بە پەرهێزگاریان دەزانن ! 🔹پارێز کردن لە ختاکاری و چاودێری کردنی ڕەفتار ئەگەر بە نیسبەتی خەڵک و پاراستنی مافی ئەوان بێت، بەڕاستی کردەویەکی بەرزە و دەبێی بڵێین خۆزگەم بەو کەسانەی پارێزگارن. 🔹بەڵام بەداخەوە لەڕۆژگاری ئێمەدا کەسانێکی زۆر دەبینرێن کە لە ڕواڵەتدا خۆ وەک پارێزگار و عابید و چاکەکار دەنوێنن کەچی لەبەرانبەری مافی خەڵکدا لە بچوکترین خەیانەت و دەسدرێژی لانادەن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

#pdf 🗞 نسخه کامل شماره 1320 #سیروان 18 اسفند 1403 #طبیعت_توسعه ؛ گفت و گوی #فیض‌الله_پیری با دکتر #سیدهاشم_هدایتی پژوهشگر توسعه #طبیعت_و_توسعه ؛ پرداخت ویژه به به هفته درختکاری و گزارش #ادبیات_مشترک دولت و سازمانهای مردم نهاد برای دفاع از #منابع_طبیعی #سیروان @sirwan_weekly