گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
前往频道在 Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
显示更多618
订阅者
无数据24 小时
-17 天
-130 天
帖子存档
خەسارناسی گەشەی کوردستان!
سەید هاشم هیدایەتی
🔹چەن مانگ لەمەو پێش سەرنووسەری حەوتوونامەی سیروان کاک فەیزوڵڵا پیری وتووێژێکی سەبارەت بە گەشەی کوردستان و ئەو کۆسپانەی نەیانهێشتووە کوردستان گەشە بسێنێت، لەگەڵ کردم. ماوەیەکی زۆری بەسەردا چوو وەریان گێڕایەوە سەر زمانی فارسی و بڵاویان کردۆتەوە. وێرای سپاسی بەڕێزیان بە مەبەستی زانیاری زیاتری هاووڵاتیانی خۆشەویسم، لەبارەی گەشەوە دەقی ئەو وتووێژە بڵاو دەکەمەوە. هیوادارم بەکەڵک بێت!
🔹لەو وتووێژەدا لەسەر دوو پرسی گەشەی کوردستان باسم کردووە:
یەکەم. پێویستییەکانی گەشە. وەک ئەوەی گەشە چەن لایی و چەن ڕەهەندییە، گەشە پرۆسەیەکی بەردەوامە، گەشە پرسێکی ئستراتژیکە..
دوو. خەسارناسیی گەشەی کوردستان و ئاماژەکردن بەو کۆسپ و بەرگرانەی بەرگریان کردووە لە گەشەی ناوچە کوردییەکان وەک: بە سیاسی کردنی گەشە، پاوانخوازی دەوڵەتی، تێڕوانینی بڕگە- بڕگەیی بە گەشە، فەرمیی کردن و بە ئیداری کردنی گەشە، تێڕوانینی شۆڕشگێڕانە بە گەشە، ناوەندی خوازی بەرنامەڕێژی گەشە، تێڕوانینی ئایدیۆلۆژیک بە گەشە، بێ هێزی کوردەکان لە تاران وەک بنکەی بەرنامەڕێژی گەشە و هتد
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٨١ )
🔹ئێژن: " کشەکشە پۆپە ڕەشە مێمان شەوێ دووان خوەشە"
🔹لەڕابردوودا کە مێمانی زۆر بوو، ئەگەر مێمان بە هەر هۆیەکەوە زۆر بمایەتەوە خاوەن ماڵ ڕووی نەبوو ڕاستەوخۆ بە مێمانەکە بلێت بڕۆ، بە مریشکەکانی ئەوت؛ کشەکشە پۆپە ڕەشە مێمان شەوێ دووان خۆشە! ئەلبەت بەشێکی بۆ قازانجی مریشک بووە کە دەبوا بۆ مێمان سەڕیان ببڕیایێ!
🔹بڕێ ڕەسم و باوی کۆن هەن وەک نوستالۆژییەکی خۆش بۆن و خۆش تام لە مێشکی خەڵکدا ماونەتەوە. وەک مێوانداری، کە بەناوى ئێمەی کوردەوە سەبتی مێژووی گەلانە!
🔹ئەگەر بۆ پێشینیانی ئێمە زۆر مانەوەی مێمان جێگەی گلەوبناشت بووە، بۆ ئەم دەورە، کۆتایی پێ هاتنی مێمانییەکان وەک مەترسییەک کەوتۆتە گیانمانەوە. دیارە هۆکارە ئابووری و کۆمەلایەتییەکان هەر ڕۆژ ئەو مەترسییە بەهێزتر دەکەنەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٨٠ )
🔹ئەڵێن: " ماڵ لە ساحێو ماڵ حەرامە!"
🔹نموونەی زۆر هەیە بۆ نیشاندانی دروست بوونی ئەو مەتەڵە، بەڵام پڕ بە پێستی سیناریۆی ئێمەی کورد و وڵاتەکەمانە. کە بەداخەوە هەزاران ساڵە قەدەغە کراوین لە ساحێب ماڵ بوونی ماڵی خۆمان!
🔹ڕێگەمان پێی نەدراوە بەزمانی خۆمان بخوێنین و بنووسین. ئیجازەمان نەبووە و نییە بە سەلیقەی خۆمان ماڵی خۆمان بڕازێنینەوە. ئیزنمان نەبووە و نییە بۆ ژیانی ئێستا و داهاتووی خۆمان نەخشەو گەڵاڵە داڕێژین...و دەیان بەربەستی تر.
🔹ئەوە ئێستاش ئەڵێن سەدەی بیست و یەک دەستی پێ کردووەو مرۆڤایەتی گەیشتۆتە ئاستێک کە هەر گەلێک بۆی هەیە چارەنووسی ژیانی خۆی بگرێتە دەست و دەسەڵاتداری نیشتمانی خۆی بێت. نازانم ئەی بۆ کورد، هێشتا ئەو مافەی پێنەدراوەتەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٧٩ )
🔹ئێژن: " هیلکە بەسەر گورێسەوە ناوێسێت!"
🔹ئەو مەتەڵە باسی دەست نەداوەکان دەکات و ئاماژە بە ڕەفتاری کەسانێکە کە پێداگرن بۆ ئەنجامدانی ئیشێک کە دیارە قەت بەئامانج ناگات!
🔹هەندێجاریش ئیشارەیە بە دووکەس کە تایبەنمەندی زۆر جیاوازیان هەیە و بۆ هاوسەرگیری و مەعامەلە لەگەڵ یەکتری یەک ناکەون!
🔹ئەزموونی پێشینیان دەڵێت؛ کاری مەحاڵ ناکرێت. هەر ئیش و پێوەندییەک یاسای تایبەتی خۆی هەیە. هێلکە قەت بەسەر گورێسەوە ڕاناوەستێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
خشەی خەیاڵ
(بەرەوپیری بەهار)
سەید هاشم هیدایەتی
خشەخشێک تێتە گوێچکەما، بۆیەکی خوەشی ها لە تەکا، هەروەک بۆی ئەو مێخەکانەی کاروانچییەکان باری گەنمیان ئەکرد!
قیژەقیژ و جیکەجیکی گاوانی و مەلووچکەکان "چەم باخ نازر" وەک لایەلایەکان دایکم ئەمتاوننەوە.
تەقەی دەنووک حاجی لەقلەقەکان بەرئاوایی دامئەچەڵەکنن. دەنگێکی نەرم و نیان، وەک نەسیمی بەربەیان دڵم باوەشێن ئەکات؛ گۆرانی وێژە دەنگ خوەشەکەی هەمرۆڵەم تێتەوە بیر و گۆرانی:" ئا کاڵێ وا کاڵێ...".
ئاوێک سارد و دڵڕفێن لە "کانی باخ"ەوە دەس ئەکاتە هەلپەرکێ، وەک بێژی لە چاوگەی ئەوینەوە هەڵئەقوڵیاوێت زاخاوی دڵم ئەدات.
شنەیەکی بەفراوی لە "هەوارە بەرزە"و بەرەو خوار تێت، تەواو جەستەم دائەگرێت و بەرەو ئاسۆی دواڕۆژێکی نەناسیاو هانم ئەدات.
گەڵای دار شێلانەکان خوار "قەڵا"، هێواش هێواش، خوەیان لە کاژەبەفرێکی بێ تین ئەخەنە دەرەو. وەک لەخەو ڕەمیاوێک، دوایین باوێشکەکانی ئەدا بەدەم باوە و بانگەوازی خەوەربوونەوەی دارەکان "بلچان" ئەگەیێتە گوێچکەی دڵبریاگەکانی ئاواییا.
ئەکەفمە بیر ڕۆخانەکەی"چوار باخ"، چۆن وەزۆر بەرگەی ئەو گشتە ئاوە ئەگرێت وا بەهار بەدیاری هەناردووییە بۆ کوژاننەوەی کڵپەی تینوویی "مەرقەو سەی نەجمەدین".
چووزەی گەڵامێوەکان "قەمەر" وەک دەورێشی قەیم، دەستەو دۆعان بۆ شایی و خەمڕەوێنی ئەو کەنیشکگەلەی چاوەڕوانی دەزگیرانەکانیانن.
ئااای چەنێ ژنی داوێن پاکم تێتە بەرچاو تەماوەر ئەو ڕۆژە خۆشەن داوێن داوێن گوڵباخی سوور، گولباخی زەرد بکەن بە گوڵاو و بۆ خەڵاتی کردن بەسەوقاتییەو هەڵیانواسن، بەشکم شەفای زامەکانمانی لێی بخێزێ.
"مەڵاولەهاو" لەناو مێحراوی مزگتا چاوی بڕیوەسە قورئانە خەت زەردەکەی "ئاغەی سەیی"و هەزار خەتمی کردوەسە نزا و پژاندوویە بە ئاسمانا، بەشکم بەهار وەک دەورانی کۆنی خووسیاگ لەبارانا، ئاوی تازە بکا بەدیاری بۆ :زەوی گەورە"و، دۆڵی "کەشکان: تا "کونامار".
لەحاڵێکدا باقە باقە چاوزاقلەم ڕنیوەسەو و تایەیەک گەورەم لێ دروس کردووە. نازانم چۆن ئەم بیرەوەرییە خوەش و هەست بزوێنانەم بەلاوە ماوە.
نازانم. نازانم. لەبەر خۆمەوە ئەیژم بەشکم ئەمانە گشت موژدەیەک بن بۆ هاتنی بەهار و زیندوو بوونەوەی کۆڕی زیکری دەورێشەکان ئاغە جەلال و وەک پەڵەبارانێک هەمیسان دڵەکانمان بکاتەوە و چاوەکانمان پڕ بکات لە شەراو و لێوەکانمان بخاتە پچەپچ بۆ هەناسەیەکی گەرم و ئامێزێکی خوایی.
هەر لە سالانی دوورەوە تا ئەو ڕۆژەی قارچک هەڵئەتۆقێت، تا سەرهەڵدانی لەشکەری گەڵای دارە بییەکانی بەردێی و شنەی خۆزگە، کۆڕی زەماوەن بچنین و بچین بۆ دەس ماچ کردنی خوا، بەشکم ڕیشەی قین و قار و کینە بارکەن لە لامان.
بەشکم هەورێک ئاوس دەسکا بە زیکر و تەلیلە بۆ بارانێک لە هاودڵی و خۆشەویستی! بۆ سەربەستی کوردەواری!
١٤٠٣،١٢،٢٤
t.me/KDproblems
Repost from N/a

- سەید هاشم هیدایەتی
١٤٠٣،١٢،٢٤
@Aryziakan

وردە فەرمایشت ( ١٧٨ )
🔹ئێژن: " لە عەرش کەفتە فەرش!"
🔹لەعەرش کەوتنە فەرش گەرچی بۆ هەر شتێک بەکار دێت بەڵام ئەوەی کە من لەزمانی خەڵکی ناوچە بیستوومە زیاتر بۆ کاسبکار بەکاردێت کە بە هۆی ناشارەزایی لە یاسای کەسب و کار، تێکشکاون و چییان هەبوە لەماڵ و سامان داویانە با و کەوتوونە سەر عەرز!
🔹دەیان سەرمایەگوزاری گەورەم بەچاوی خۆم دیوە کە لێزانیی بەڕێوەبردنی کارخانە و بازرگانیان نەبوو، وە لەئاکامدا خۆیان مالوێران کردووە!
🔹ئەو مەتەڵە پێمان دەڵێت ئەوەندەی ڕۆیشتن گرینگە، مانەوە گرینگترە. هەتا لێزانیتان بەدەس نەهێناوە بەرەو ئیشێک مەڕۆن تاکوو تێکنەشکێن و نەکەونە سەر عەرز!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٧٧ )
🔹ئێژن: " بزن گەڕۆڵ لە سەرچاوکە ئاو ئەخواتەوە!"
🔹ئەو مەتەڵە بۆ کەسانێک وتراوە کە هیچ هونەر و زانایێکیان نییە کەچی بۆ بانترین پلەی کۆمەلگە پەلامار دەدەن!
🔹نموونەی ئەو مرۆڤە ناشایستانە کە لە کۆڕ و دانیشتنەکاندا بۆ سەرەوەی مەجلیس هەلدێن، زۆرن. وەک واقیعییەتێک دەبینرێت؛"مرۆڤ هەرچەن نەزانتر، داواکارتر. هەرچێک زاناتر، بێ دەمارتر
🔹ئەو مەتەڵە پەیامێکی گرینگی پێیە؛ ڕازی بوونی هەرکەس بە شوێن و پێگەی حەقیقی خۆی!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٧٦ )
🔹دەڵێن: "یەکێ لە ناڵ و، یەکێ لە بزمار!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسانێکە کە لەبەر قازانجی خۆیان، یان بەهۆی نەزانینەوە، لەکاتی بڕیاردان و داوەری کردندا، بۆ ڕازی بوونی دوولایەنی مەرافە، هەرجارەی لایەنی یەکێکیان دەگرن!
🔹ئەو شێوازە بگرە هەندێ جار و، لە هەندێ شوێندا بۆ سوڵح خستنە بەینی دوو کەس، یان دوو جەماعەت، شێوازێکی ڕەوا بێت، بەڵام زۆر جار دەگەڕێتەوە بۆ قازانجی مرۆ و، خەڵکیشی پێی قەڵس دەبێت!
🔹بارودۆخی پڕ کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێستای وڵات، کارێکی وای کردووە زۆرکەس ناچار دەبن بە ڕەفتاری دووڕووانەی ئاوەها. بەداخەوە کەمیش نین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٧٥ )
🔹ئێژن: "لە دۆستەو نزیک بەوە و لە دوژمنتەو نزیکتر!"
🔹ئەو مەتەڵە یەکێک لە ژیرانەترین ئامۆژگارییەکانی پێشینیانە بۆ کۆمەڵگەی کوردی لەباری دیپلۆماسی و هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوسێ و نەیاراندا، بەشەرتێک بە ژیریی و وریاییەوە بەڕێوەبچێ.
🔹دەڵێت زیاتر لە دۆست، لە دوژمنەوە نزیکتر بە بۆ ئەوەی باش بیناسیت و بەردەوام ئاگاداری پلان و پیلانەکانی بیت!
🔹بەپێچەوانەی ناوەرۆکی ئەو مەتەڵەوە، کورد، یان ئەوەندە خۆی لە نەیار نزیک کردۆتەوە لێی بووە بە خاوەن مال، یان ئەوەندەی لێی دوور کەوتووە کە ئاگاداری پلان و پیلانەکانی نەبێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٧٤ )
🔹ئێژن: " کابرا لە ئاوی شەومەنە پارێز ئەکات!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە هەندێک مرۆڤی خۆڕاگر و چاکەکار، کە خۆيان لە هەر هەڵەیەکی ورد و دروشت دەپارێزن و خەڵک بە پەرهێزگاریان دەزانن !
🔹پارێز کردن لە ختاکاری و چاودێری کردنی ڕەفتار ئەگەر بە نیسبەتی خەڵک و پاراستنی مافی ئەوان بێت، بەڕاستی کردەویەکی بەرزە و دەبێی بڵێین خۆزگەم بەو کەسانەی پارێزگارن.
🔹بەڵام بەداخەوە لەڕۆژگاری ئێمەدا کەسانێکی زۆر دەبینرێن کە لە ڕواڵەتدا خۆ وەک پارێزگار و عابید و چاکەکار دەنوێنن کەچی لەبەرانبەری مافی خەڵکدا لە بچوکترین خەیانەت و دەسدرێژی لانادەن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
Repost from هفته نامه سیروان
#pdf
🗞 نسخه کامل شماره 1320 #سیروان 18 اسفند 1403
#طبیعت_توسعه ؛ گفت و گوی #فیضالله_پیری با دکتر #سیدهاشم_هدایتی پژوهشگر توسعه
#طبیعت_و_توسعه ؛ پرداخت ویژه به به هفته درختکاری و گزارش #ادبیات_مشترک دولت و سازمانهای مردم نهاد برای دفاع از #منابع_طبیعی
#سیروان
@sirwan_weekly
وردە فەرمایشت ( ١٧٣ )
🔹ئەیژن: " سەگ وەڕی، وەوی دەرپەڕی"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە دابێکی کۆنی کوردەواری بەناوی سنووری "شەرم" کە وەک نموونەیەکی بەرچاو لە شەرمکردنی ژنان، ناوی لێی براوە.
🔹 بۆیە ئەگەر بووکێک ئەو سنوورە رەفتارییەی پێشێل بکردایێت دەیان وت ئەو ئافرەتە ئەوەندە بێ حەیایە بە بچوکترین ئاماژە شەرمی شکاندووە!
🔹ئەوەی گرینگە پەیامی ئەو مەتەڵەیە. کە پێمان دەڵێت؛ دەبێت مرۆڤ، چ ژن چ پیاو. بۆ ڕەفتاری خۆی سنووری هەبێت وە لەبەرانبەر هەر شتێکی سووک یان داخوازێکدا لەو سنوورە تێپەڕ نەبێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٧٢ )
ئەیژن: " بەدەسێک چەپ ناتەقێت"
🔹کاتێک لەبارەی کردەوەیەکی کەسێک قەزاوەت دەکەین دەبێ بزانین؛ دوولایەنی هەیە. چاکە بەیەک لایەن ناکرێت، خراپیش بە یەک لایەن ناکرێت. واتا چاکی و خراپی دوو لایەنییان هەیە. وەک دوو دەست بۆ چەپڵەلێدان!
🔹بۆچوونێکی تریش ئەوەیە کە تەنیا دەس کارێکی پێ ناکرێت واتا کۆمەڵگەیەک کە خوازیاری پێشڕەفت و سەرکەوتنە دەبێ هەموو دەست بدەن بە دەستی یەکترییەوە. بە یەکدەست ناکرێت!
🔹هەموو ئەم ئامۆژگارییانە بۆ کورد ئەو وانەیان پێیە کە خەڵکینە تا یەک نەگرن و دەستتان لە نێو دەستی یەکتری نەبێت حاڵی کورد هەر وا دەمێنێتەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٧١ )
ئەیژن: " پشت دەس خوەم داخ کرد!"
🔹ئەو قسە نەستەقە تایبەتی کۆمەڵگەی قەدرنەزانە! مرۆڤی خێرخواز کاتێک لە تەک سپڵەیەکدا ڕووبەڕوو دەبێتەوە بە خۆی ئەڵێت؛"پشت دەست خۆم داخ کرد ئیتر خزمەت بە سپڵە نەکەم"
🔹هەندێ جاریش خەڵک بەو جۆرە مرۆڤانە کە خزمەت بە سپڵەی دووپات دەکەنەوە دەڵێن؛ "کابرا پشتی دەستی خۆی داخ کردوە ئیدی خزمەتی قەدرنەزان نەکات!"
🔹هەموو ئەو ئامۆژگارییانە پێمان دەڵێن؛ خەڵکینە وەرن با قەدرشناس بین، با ڕێگەی خێرخوازی نەبەستین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٧٠ )
ئەیژن: " دوور و دۆس"
🔹 ئەو مەتەڵە دەگەیەنێت نزیک بوونەوەی بێ قاعیدەی مرۆڤەکان لەیەکتری دەبێتە بایسی دڵێشان، بۆیە وتراوە زۆر لەیەک نزیک مەبنەوە تاکوو پێوەندییەکانتان بەردەوامبێت!
🔹دیارە ئەو ئامۆژگارییە بۆ هەمووکەس نییە. چونکە هەندێ کەس وەک ژن و مێرد یان باوک و دایک و مناڵەکانیان یان ئەوانەێ پێوەندی کاری و کۆمەڵایەتییان هەیە، دەبێت لەیەکتری نزیک بن.
🔹پەیامێکی تری ئەو مەتەڵە ئەوەیە کە ئەندازە ڕابگیرێت. ئەویش ئاشکرایە جگە بنەماڵە باقی پێوەندییەکان هەرچێ بەقایدە تر بێت، واتا نە زۆر و نە کەم، بەردەوام تر دەبێت.
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٦٩ )
ئەیژن: " هەنی مەدە ژێر باڵم"
🔹مرۆڤی عاقڵ و تێگەیشتوو کە تاریف و ستایشی بێ جییەی لێ بکەن و بیانەوێت بیخەنە ناو کارێک یان داوێکەوە، بەم شێوە وڵام دەداتەوە.
🔹خاڵی گرینگی ئەو مەتەڵە دەگەڕێتەوە بۆ زانایی و نەزانی خەڵک. کاتێک فریوکارێک بیەوێت بە هاندانی کەسێک بۆ ئیشیکی سەخت و دوور لە توانایی ئەو، کڵاو بنێتە سەری، ئەگەر زانا بێت وا وڵام دەداتەوە، ئەگەریش زانا نەبێت فریو دەدرێت!
🔹مرۆڤی تێگەیشتوو و زانا کەس ناتوانێت کڵاو بنێیتە سەڕی. نەزانی زۆریش هەن بەو باریقەڵا وتنە بێ جێیە فریو دەخۆن و تووشی هەڵە دەبن و سووکایەتییان پێیدەکرێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٦٨ )
ئەیژن: " گوێرەکەی مەردم گوێرەوسار ئەبڕێت!"
🔹لام وابوو ئەم مەتەڵە وەک ئەوەی پێشتر باسمان کردووە(مەردم بەرق ئەیگرێت، ئێمە چرا مۆشی)ئاماژە بێت بە بەدشانسی خۆ و خۆش شانسی خەڵکیتر ! بەمجۆرە نزیکانی خۆمان بە بێ هێز و ناتوان ئەزانین!
🔹بەڵام لەوایە مانای ئەوە بێت کە دایکی ٨٧ ساڵەم پێیان ! دایکم ئێژێت؛پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە ماڵ و مناڵی خەڵک ڕامەگرن، ڕۆژێکیشی مابێت بەجێیتان دەهێڵنەوە!"
🔹 واتا گوێرەکەی خۆت بەخێو بکە، گوێرەکەی ماڵاوسێ بیشی بەسیەوە ڕۆژێک گورێسەکەی دەبڕێت و دەڕواتەوە لای خانەخوێ!
🔹چ ئامۆژگاریێکی ڕوونە بۆ ئێمەی کورد بەداخەوە هێشتا تێی نەگەیشتووین؛
"خزمەت بە ناکەس وێنەی دار بییە
بەغەیری زەحمەت سەمەری نییە!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems