کچانی دایکە عائیشە_بنات عائشة
Ir al canal en Telegram
ئاممان! شوێنەکانتان چۆڵ نەکەن🌸
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
695
Suscriptores
+124 horas
+17 días
+6930 días
Archivo de publicaciones
جوانترین و ناسکترین و بەرزترین تایبەتمەندی بۆ ئافرەت، خۆپارێزییە. دەنگت، ڕەفتارت، نازکردنت، قسەی خۆش و جوانت... بۆ مەحرەمەکانت.
ئەزیزی من، ئەی کچی دایکە عائیشە؛ تۆ بەنرخی، وەک ئەو سەیارە مۆدێل بەرزەی کە ئەگەر شوختێکی تێ بکەویت، نرخی زۆۆر دادەبەزێت؛ بە پێچەوانەی سەیارەیەکی تر کە مۆدێل نزمە و بەو شوخت و کڕان زۆر ناگۆڕێ!
تۆی کچی دایکە عائیشە، نرخت زۆۆر بەرزە، مەیەڵە بە ڕەفتار و گوفتارێک نرخت دابەزێت. زۆۆر سەرسامم کە ئەبینم بە کچانێک ئەوترێت (دەسی دوو). یا اللە، وەک ئەوە وایە بمرم، بەس گوێم لەو دەستەواژەیە نەبێت! پشت بە اللە، ئەمە زۆر دوورە لێتانەوە، بەڵام مەیەڵن بچوکترین شوختان تێ بکەویت.
ئەگەر بەرز نەبێت، چۆن داوای بەرز دەکەیت؟ هێندە بەرزەبە کە نزمەکان نەتوانن بیریشت لێ بکەنەوە. بوونی جلە پۆشتەکانت بەبێ سنوور و نەزانینی حیکمەتی ئەو جلانە، سوودی نابێت.
23 oct, 07:12
چــۆن لەم نووسینە تێدەگەیت؟
داڕێکت کراوەتەوە، بفەرموون...
✍🏻
23 oct, 04:14
23 oct, ~06:00
{وَكَيۡفَ تَصۡبِرُ عَلَىٰ مَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ خُبۡرٗا}
23 oct, 01:37
خانمی بڕوادار، ئەرکی تۆ لە ڕێنوێنیکردنی مرۆڤایەتی بۆ ڕێگای ڕاستی، کارێکی خۆبەخشانە نییە، بەڵکوو واجب و پێویستە لەسەرت.
فەرامۆشکردنی ئەم ئەرکە، لەوانەیە لە سزا قەدەرییەکانی ئەوە بێت کە سەرقاڵی کێشە و خەم بیت.
ئافرەتی موسڵمان کە کەمتەرخەمە لە بەجێهێنانی ڕۆڵی خۆی لەو کۆمەڵگەیەدا، ئەوە لەوانەیە بە کەسانێک تاقی بکرێتەوە کە دەیچەوسێننەوە بەهۆی ئایینەکەی و لە مافە ئایینییە ڕەواکانی بێبەشی دەکەن.
-بوونەوە بەخانم.
22 oct, 16:16
Repost from N/a
چەند هەڵەیە بڵێیت من بەرهەمدار نیم، لە کاتێکدا خاوەنی کۆمەڵێک منداڵی ساڵحیت!
د. یحیی الشیخاني ( زنجیرەی هاوسەرگیریی و خێزان لە سایەی قورئان)
22 oct, 04:57
بەڕاستی بەکارهێنەری تلیگرام
ڕاقین:)
بارک اللە مامۆستای ئەزیز🌷
21 oct, 14:48
21 oct, ~15:36
Repost from الفرقان- Furqan
دکتۆرەی ئازیز قەینا! ئەمن هەموو جارێ ئەوەی بە فەخر باسی ئەکەم وارێم تلگرام خوێنەری لێیە نەک گەمە! ڕاقیەتی تلگرامی تەنیا لە کەناڵەکانی نییە، لەو بەکارهێنەرە چاکانەیە کە تێیدایە، ئەوە ماستاو و شتی وا نیە؛ واقعە:)
وفقکم اللە.
کاتی.
21 oct, 14:48
21 oct, ~15:36
ئەڵێن دوو کەس هەبوون، هەر جارێک ئەیانویست پۆستێک بکەن لەسەر بابەتێک بەکورتی، هەر دوور و درێژ دەرئەچوو.
وە نیەتیان هەبوو ڕوونی بکەنەوە بۆچی پۆستەکان کورت نین، خودی ڕوونکردنەوەکە لەپۆستەکان دوور و درێژتربوون(:
ئەو دوو کەسە بەندە و الفرقان بوون.
بەندە کە چەنێکە ئەمەوێت پۆستێک کورت بکەمەوە، کە درێژتر بۆیەوە🤧
21 oct, 14:37
21 oct, ~18:29
ئامۆژگاری بۆ ئافرەتانی خوێندکارانی زانست لە پێشانگەی کتێبدا:
لەگەڵ مەحرەمی خۆت (باوک، برا، هاوسەر...) بڕۆ؛ ئەگەر ئەوەت بۆ نەکرا، ئەوا ئەو کاتانە هەڵبژێرە کە زۆریی جەماوەری تێدا نییە، بەتایبەت کاتەکانی بەیانیان.
21 oct, 11:47
تێبینی ئەدمینم:)
دکتۆرەی خوشکم پۆستە دوور و درێژەکان دەکات
دوعای بەردەوامی و سەلامەتی بۆ بکەن
21 oct, 01:15
21 oct, ~01:23
لێک تێگەیشتن زۆر خۆشە، زۆر!
ئەو ئینسانەش کە لێت تێدەگات، زۆر خۆشەویستە!
ئەسڵەن تایبەتمەندییەکی بێست فرێندەکەت ئەوەیە کە بەس تەماشات بکات، لێت حاڵی دەبێت.
مامۆستا سەردەم.
20 oct, 04:09
ئەزیزم، ئەدەب لەوەدایە کە ئەگەر بینیت یەکێک گریا، نەڵێیت: تێئەپەڕێت، چونکە تۆ نازانی چیەتی.
جوانی وتە لەوەدایە کە بە بەرامبەر نەڵێیت: "تۆ چوزانی فڵان هەست چۆنە"، ئەی تۆ چوزانی لەوانەیە لەتۆ خراپتری بەسەر هاتبێت...
هەندێک ئازار تێناپەڕن، هەتا نەگەیتەوە ئەو دونیا.
وریابن، هەندێک لە دڵەکان پارچە پارچە بوونە؛ نەکەن بەبێ ئاگایی وتەیەک بڵێن، ئەمە وادەکات درزی دڵیان زیاتر بێت. (دوعا بفەرموون بۆیان، چونکە وتەکان هیچ کاریگەریان نیە..)
19 oct, 18:32
- بۆچی لایکی ئەو ڤیدیۆیەت کرد؟
+ چونکە قسەکەی جوان بوو وە ڕاست دەکات؟
- کام ڕاست؟ ئەو فەرموودەی ڕەت کردەوە؟
+ ئێ، ڕاست دەکات؟ چۆن؟ پێغەمبەر ﷺ وادەفەرموێت؟
- هیچ کات ئەو فەرموودەیەت خوێندووەتەوە لە خزمەت مامۆستایەک؟
+ نەخێر؟
- وە فەرموودەکەت نەبینیوە، لانی کەم بە دیار شەرحێکی بیست دەقەی دانەنیشتوویت، چــۆن ئەڵێت ڕاست دەکات؟
کێشەی زۆرینەمان ئەوەیە، بەبێ زانینی مەلە، خۆمان فڕێ ئەدەینە ناو دەریا قوڵەکانەوە. ئەسەفە، هیچ زانیاریت نیە؛ بە ڕاست و چەپدا سەیری کەسانێک بکەیت کە نازانن چی دەڵێن، تۆش بە مێشک بڵێت ڕاست دەکات!
هیچ دەربارەی ئەم فەرموودەیە ئەزانیت؟
قال رسول الله ﷺ:
«يَا مَعْشَرَ النِّسَاءِ، تَصَدَّقْنَ، فَإِنِّي أُرِيتُكُنَّ أَكْثَرَ أَهْلِ النَّارِ».
قُلْنَ: وَبِمَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «تُكْثِرْنَ اللَّعْنَ، وَتَكْفُرْنَ الْعَشِيرَ، مَا رَأَيْتُ مِنْ نَاقِصَاتِ عَقْلٍ وَدِينٍ أَذْهَبَ لِلُبِّ الرَّجُلِ الْحَازِمِ مِنْ إِحْدَاكُنَّ». قُلْنَ: وَمَا نُقْصَانُ دِينِنَا وَعَقْلِنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «أَلَيْسَتْ شَهَادَةُ الْمَرْأَةِ مِثْلَ نِصْفِ شَهَادَةِ الرَّجُلِ؟» قُلْنَ: بَلَى. قَالَ: «فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ عَقْلِهَا، أَلَيْسَ إِذَا حَاضَتْ لَمْ تُصَلِّ وَلَمْ تَصُمْ؟» قُلْنَ: بَلَى. قَالَ: «فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ دِينِهَا».
پشــتوان بە اللە، هێینە خزمەتی ئەمما وەک مامۆستا نا
وەک ئافرەتێکی خاوەن فیتڕەت بێکەوە؛ لەسەر ڕازی زانایان و شەرحی ئەم فەرموودەیە دەدوێین..⏰⏳
19 oct, 16:28
ئەی خاوەن خەم، ڕێگری لەو فرمێسکانە مەکە، ئەو فرمێسکە بە نەرمی هێتە خوارەوە، لەگەڵ دەنگێکی کز و مات کە بەبێدەنگی دەڵێت: «الحمدللە علی کل حال». ڕێگری لەو فرمێسکە مەکە، ئەو فرمێسکە ئەیەوێت گڕکانی ناخت ئارام بێتەوە.
ئاخر ئەبێت ئەو مرۆڤانە چەندە جوان بن کە لەئاست قەدەرەکانی اللە تعالی تەسلیم دەبن و هێزیان تێدانامێنێت، بەجۆرێک ئەیانەوێت هەموو خانەکانیان بە بێدەنگی بڵێت: «الحمدللە.. الحمدللە».
ڕێگری لەو فرمێسکە مەکە کە ئارام دەردەکەوێت، ئەو زۆۆر زیاترە لەوەی بتەوێت ڕێگری لێ بکەیت، دەستەکانت هێزیان نامێنێت بیسڕن.
ئەو فرمێسکەی دوعا و یادی اللەی لەگەڵدایە نابێت ڕێگری لێ بکرێت.. با بەئارامی بێتە خوارەوە.. و کتێبەکەی بەردەمت تەڕبکات و هێزی نووسینت لێ ببڕێت..
لەدوای ئەم بێهێزییە بچۆرە سوجدە، ماڵە ئارامەکەی موسڵمان سا بەشکوو لەوێ خەوت لێ بکەویت، وە دواتر کە چاوت کردەوە، هەست دەکەیت گڕکانەکەی ناخت ئارام بۆتەوە..تەنها لەوێ ئەو ئارامییە بەدەست دەهێنی.
بەڵام دڵنیابە، مادەم لەناختدا گڕکانێک هەیە، هەمیشە ئامادەبە بۆ ئەوەی گەرم بێتەوە و بڵقە بڵق بدات. بە فیڕۆچوو ئەو فرمێسکانەی بەبێ اللە بوو، وە بوە هۆی لەناوچوونی خاوەنەکەی.
18 oct, 15:26
Repost from الفرقان- Furqan
بەناوی خوا.
لەگەڵ گەورەبوونمان لە واقعی کۆمەڵگادا هەمیشە درکم بەوە کردووە لەژێر زەمەنی سەقفی مۆدێرنەدا وشەی «سەقافەت» زاراوەیەکە بەهۆیەوە زۆر چاوی پێ پڕ لە خۆڵ کراوە، بووە بە نانی گەرم لەسەر سفرەی زۆر چەلاو خۆر، بووە بە تۆپ لە زۆر ساحەی چەوت و تۆپ تۆپانێی پێ دەکرێ. بووە بەو بتەی هەر یەکەو لەژێر مەرامێک دایدەتاشێ!
ئەوەی جێگای داخ و ئەسەفە شەپۆڵی ئەو شڕە دەنگانە لە زۆر شوێن شیوەنی گرت و جێگای خۆی کرد کە نەدەبوو ببێت!! بەشێکی گەورە لە ساحەی ئیلتزامیش لەو شۆڕشە فکریەی لەژێر ئەو چەمکە خۆی حەشاردابوو سەلامەت دەرنەچوون.
لەو ڕوانگەیەوە ویستمان بچینە خزمەتی دوو سەرچاوەکە و جارێکی دی بە چاوێلکەی وەحی تەماشای چەمکی (سەقافەت) بکەینەوە و لەو پرسیارە سادە ئاڵۆزکراوە تێبگەین:
(کەسی موسەقەف کێیە....؟؟؟!!)
آن شاءاللە شەوی یەکشەممەی داهاتوو دەچینە خزمەتی مامۆستای گەورەمان و بەرجەستەیەکی جوانی تێگەیشتن لەو چەمکە و خاوەنی دکتۆرا لە فکری ئیسلامی: جەنابی دکتۆر ئەیاد ئەحمەد.
خزمەتی ئەو بابەتەی بە سەربەخۆ پێشتر باسی لێوە نەکراوە...
18 oct, 10:50
18 oct, ~16:58
تۆ لە سەردەمی کەرامەت و بەها ئەخلاقییەکاندا ناژیت، بەڵکو لە سەردەمی بەکاڵاکردنی ئافرەت و بازرگانیکردن بە ڕواڵەت و ناسنامەی مێینەوە دەژیت!
دەیان ڕێگەیان داناوە بۆ بەکاڵاکردنت، با چەند نموونەیەکت بیربخەمەوە:
- کۆمپانیاکانی جوانکاری و نەشتەرگەری وادەکەن ئافرەت هەست بە کەمیی بکات و بەردەوام خەریکی خۆی بێت و هەر ڕۆژەی بە جۆرێک خۆی بگۆڕێت و بێتە حەماڵی ئەوان و پارەیان بۆ پەیدابکات!
- میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەژێر ناوی ئازادی و مۆدێرن، کەرامەت و بەهای ئافرەتیان کورتکردووەتەوە لە چەند لایک و فۆڵۆو و نمایشکردنی جەستەدا.
- بازاڕسازیی جیهانی ئافرەتی کردووەتە باشترین کەرەستەی ڕیکلام بۆ ساغکردنەوەی هەر کەلوپەلێک، و کاتێکيش تەمەنی هەڵکشا و ڕەونەق و جوانی نەما، وەک ئامێرێکی بەسەرچوو پشتگوێی دەخات و دەکەوێتە سەر شەقام.
ئەزیزم، مەعلوومە بازاڕی سەردەم پێویستی بە ئافرەتێکی نمایشکار هەیە لە پێناو قازانجی خۆیدا، نەک ئافرەتێکی خاوەن بەها و پێگە و هۆشیار. گرفت ئەوەیە بەشێک لە ئافرەتان وا دەزانن ئەم دۆڕانە گەیشتنە بە لووتکەی پێشکەوتن و ماف، لە کاتێکدا تەنها ڕێگایەکی ساختەیە بۆ بەکۆیلەکردنی خانمان لە بازاڕێکی بێ بەزەییدا.
17 oct, 16:57
Repost from زانستی دونیا و قیامەت
وای بۆ دەچم، کەسی ژیر ئەم پلەی لیستە لەدەست خۆی نادات
گوێی لێبگرە بەگوێی دڵ..
https://youtube.com/playlist?list=PLd3Qm0Xmd82c&si=3fOI6hz1ZO5LgX5W
17 oct, 07:46
18 oct, ~16:58
Repost from سەید عومەر : Said Omer
ئەگەر بە هۆی (AI)وە، توانای فێربوونت نەبووە بە دوو هێندە، ڕۆژەکەت نەبووە بە دووان، لانی کەم (%50) پێش نەکەوتوویت، بەڕاستی دواکەوتوویت و جێماویت!
ئەکرێت من و تۆ، گەشەپێدەری ژیری دەستکرد نەبین، بەڵام ستەمە بەکارهێنەرێکی ورد و وریاش نەبین!
تەبعەن (AI) بۆ کەسێک بەرەکەتە، کە ئاگاداری عەقڵیەتی پشتی و شێوازی کارکردنی بێت، ئەگینا ئەبێتە بەڵا!
لێرەشدا، عاممەی خەڵک، کەمترین سوودی لێ ئەبینن، چونکە بناغەیەکی زانستییان نییە، پێچەوانەی ئەهلی عیلم و تەکنۆلۆژیا!
کەسێک کە لەهیچ نازانێت، داوای چی لە(AI) بکات؟!
بۆیە ژیری دەستکرد، سەرەتایی کۆتایی ئەهلی عیلم و تەکنۆلۆژیا نییە، دەستپێکی یەکسانبوونەوەی عالم و عاممی نییە، بەڵکو دەرگای چەند هێندەبوونی ئاستی زانستی ئەهلی عیلم و تەکنۆلۆژیایە.
17 oct, 07:41
17 oct, ~07:46
مەرج نییە تەنها لە بەشە پزیشکییەکان بیت و ئەم بابەتانە بخوێنیتەوە؛ هەوڵبدە زۆۆر لەسەر سایکۆلۆجی هەردوو ڕەگەز بخوێنیتەوە.
ئەو کاتە ئەگەر بچوکترین شت کە پێشتر نەتئەزانی، خراپە نایکەیت؛ چونکە ئەو شتە بچوکانە تاوانە گەورەکانی لەدوایە.
اللە جل جلالە دەفەرموێت: ﴿وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلزِّنَىٰٓ}
لێرە ڕاستەوخۆ دەڵێن: خۆ فڵان فاحیشەمان نەکردوە، ئەم نامەیە و دڵە بۆ ستۆری کێشەی چیە؟!
اللە جل جلالە دەفەرموێت: «نزیک مەبنەوە لە زینا». ئەزانی ئەمە واتا چی؟ واتا بچوکترین کار و گوفتار کە مرۆڤ نزیک بکاتەوە لە زینا:
-گوێ نەگرتن لە گۆرانی.
- سەیر نەکردنی فیلم و دراما.
- خۆ نەڕازاندنەوە.
- پاراستنی چاو (بۆ هەردوو ڕەگەز).
- قسەنەکردن بە ناوی دەرس و دەوام و....
- نەبوونی خەڵوەت لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر (بە ئۆنلاینیش، ئەوکاتەی بە چات قسە دەکرێت).
- هەر شتێکی تر کە مرۆڤ نزیک بکاتەوە لە تاوانی گەورە.
ئێمەی مرۆڤ چەندە نەزانە! اللە تعالی کە دروستی کردووین، پێش ئەوەی بکەوینە ناو چاڵەکەوە، فەرموویەتی: "ئەوە چاڵە، بەندەکەم!" ( خۆ ئەگەر نەکەویتە ناو چاڵی؛ پەیوەندی ناشەرعی، ئەکەویتە چاڵی هۆگربوون کە چاڵێکی پر لەئاگرە، تەمەنی مرۆڤ دەسوتێنێت!)
17 oct, 02:50
