کچانی دایکە عائیشە🌸
Ir al canal en Telegram
ئاممان! شوێنەکانتان چۆڵ نەکەن🌸
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
683
Suscriptores
+524 horas
+157 días
+8030 días
Cargando datos
Canales Similares
Sin datos
¿Algún problema? Por favor, actualice la página o contacte a nuestro gerente de soporte.
Nube de Etiquetas
Sin datos
¿Algún problema? Por favor, actualice la página o contacte a nuestro gerente de soporte.
Menciones Entrantes y Salientes
---
---
---
---
---
---
Atraer Suscriptores
noviembre '26nov '26
noviembre '26
+35
en 2 canales
octubre '26
+175
en 6 canales
Get PRO
septiembre '26
+69
en 5 canales
Get PRO
agosto '26
+58
en 1 canales
Get PRO
julio '26
+37
en 1 canales
Get PRO
junio '26
+436
en 6 canales
Get PRO
mayo '260
en 3 canales
Get PRO
abril '260
en 1 canales
Get PRO
marzo '260
en 9 canales
Get PRO
febrero '26
+28
en 13 canales
| Fecha | Crecimiento de Suscriptores | Menciones | Canales | |
| 12 noviembre | +5 | |||
| 11 noviembre | +2 | |||
| 10 noviembre | +2 | |||
| 09 noviembre | +6 | |||
| 08 noviembre | +2 | |||
| 07 noviembre | 0 | |||
| 06 noviembre | +3 | |||
| 05 noviembre | +4 | |||
| 04 noviembre | +1 | |||
| 03 noviembre | +3 | |||
| 02 noviembre | +2 | |||
| 01 noviembre | +5 |
Publicaciones del Canal
یا الله، لەم ئەدەبە بەرزە!!
گوێگرتن لە دەوروبەرت... نازانم تۆ ناوی چی لێ دەنێیت، بەڵام ئێمە ناوی دەنێین: چارەسەری دڵی ماندوو!
- گوێ بگرە، ئەگەر هیچ وەڵامێکت لانیە!
- گوێ بگرە، ئەگەر نازانیت چۆن ئارامی بکەیتەوە!
- گوێ بگرە، تەنانەت ئەگەر لێشی تێنەگەیت!
بۆ مەگەر نازانی دایکە عائیشە (ڕەزای خوای لێ بێت)، کاتێک بوختانی بۆ کرا،
ئافرەتێکی ئەنصاری دەهاتە لای و تەنها لەگەڵیدا دەگریا؟!
نازانم پێناسەی ئەو مرۆڤانە چییە کە ئەم سیفەتەیان تێدایە، بەڵام دەزانم بۆ ئوممەت پێویستن.
(کە وترا: ئوممەت، زۆر دوور مەڕۆ؛ ئەکرێت یەک کەس بێت).
| 2 | السلام علیکن ورحمة الله وبرکاته
ئەم دەفتەرە بە پشتبەستن بە کتێبی «ڕووگەنمای خانمان» ئامادە کراوە و حەوت خەسڵەتەکەی کتێبەکە دەکاتە ڕاهێنانی ڕۆژانە:
▫️ ٤٠ ڕۆژ، هەر ڕۆژێک نزیکەی ٢٠ خولەک
▫️ هەر ڕۆژێک: بیرۆکەیەک، پرسیارێک و کارێکی کرداری
▫️ شوێنی نووسین بۆ ئەوەی ڕاستگۆیانە لەگەڵ خۆت بدوێیت
▫️ ژمارەی لاپەڕەی کتێبەکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت قووڵتر بخوێننەوە
دەتوانیت دابەزێنیت، چاپی بکەیت، و لەگەڵ هاوڕێیەک یان خوشکێکت دەست پێ بکەیت 🩷
🔴 تێبینی: دەفتەرەکە بەژیریی دەستکرد دیزاین کراوە بۆیە ئەگەری هەڵەی نووسینی هەیە. | 75 |
| 3 | هاوڕێی_ڕووگەنما_لە_خوێندنەوەوە_بۆ_کردار.pdf | 70 |
| 4 | ئەم کارە بەهات نزم دەکاتەوە؛ #چوارەم
قسەکردنی زۆر، وە زیادە!
ئازیزم، ژیری و سەنگینی تۆی ئافرەت لەوەدایە، بە بڕی پرسیارەکە؛ وەڵامە گونجاوەکە بدەیتەوە!
پێویست ناکات هەموو وردەکارییەکان باس بکەیت و گفتوگۆکە درێژ بکەیتەوە، نموونە شۆفێری پاسەکە وتی: «ئەتوانیت لێرە دابەزیت؟» بڵێ: «بەڵێ» و دابەزە.
نەک بڵێی: «کاکە فڵان گیان، ئێرە کەمێک دوورە و هەتا ئەچمە ماڵەوە زۆرم پێ دەچێت.....هـــتد( دانایی ئافرەت لە قسەکردنیدا زۆۆر بەڕونی دەردەکەوێت).
ڕۆژانە ئەمە زۆر دەبینین؛ ڕەفتاری ئافرەتان لەگەڵ مامۆستاکەیان، دکتۆرەکەیان، دوکاندارەکە، .. چەندە قورسە ئافرەت ئاگاداری ئەمە نەبێت. | 140 |
| 5 | ئەو ساتەی هەستت کرد تەواو شکاویت، بگەڕێرەوە بۆ قورئان.
ئەو کاتەی بە ئەندازەی دونیا دڵت خۆش بوو، بگەڕێرەوە بۆ قورئان.
کاتێک کێشەکانت ئەوەندە زۆر بوون کە چارەسەریانت نەدەدۆزییەوە، بگەڕێرەوە بۆ لای قورئان.
سەیرە! ئێمە زۆرجار تەنها ئەو کاتەی ئارامین و هەموو شتێک ئاساییە، بیر لە خوێندنەوەی قورئان دەکەینەوە!
ڕێک ئەو کاتەی ویستت دەست بۆ شتێکی تر بەرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت، قورئانەکەت بکەرەوە. | 258 |
| 6 | ئەو کاتەی دەنگی «إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ» نەخۆشخانەدا دەگرێت، ئەوکاتە تێدەگەیت دابڕان واتای چییە...
بەخەیاڵەوە ژیان مەکەن!، دڵنیابن دابڕان هەر هێت زوو بێت یان درەنگ. | 289 |
| 7 | ئەو کەسانەی هەرگیز لەگەڵ خۆیان دانانیشن و تەنها نابن، خۆیان ناناسن، ئەوانەی خۆیان ناناسن، نازانن چییان دەوێت، ئەوانەی نازانن چییان دەوێت، ناگەن بە هیچ شتێک. | 378 |
| 8 | هەندێک لە دکتۆرەکان ومامۆستایانی زانکۆ...زۆر جار سەرسامن بەوەی ئافرەتێکی باڵاپۆش لە بەشێکدا هەبێت، و خەڵکی فڵان بێت، یان لەو شارەوە هاتبێت بۆ فڵان شوێن بۆ خوێندن.
ئەو شارەی مەبەستمە، شاری سلێمانییە؛ ئەگەر ناوی ڕۆشنبیری بخەینە پاڵ ئەم شارە، بەدینەوە ڕۆشنبیرە؛ کە الحمدلله، پۆلێک لە گەنجانی بەهیمەت و پابەندی تێدایە.
خوای گەورە هەموولایەک پارێزراو بکات. جەماعەتی ئەم شارە ڕۆشنبیرییە، بە دین خۆیان ڕۆشنبیر دەکەن، نەک بەو کارە سەیرانەی ناویان ناوە ڕۆشنبیری!
باوەڕ ئەفەرمون؛ دکتۆر هەبووە، وتێتی فڵان تەلەبە خەڵکی سلێمانیە سەیرە
نیقابە!! ئەو دکتۆرەیە ببەین بۆ هەندێ شوێن کە الحمدللە ڕێژەی زۆری نیقاب ببینێ لەوانەیە تەنگەنەفەس بێت، زەرە لە تەندروستی بدەین:) | 342 |
| 9 | 🌸 ئەزموونی یەکێک لە خوێندکارانی «ئەکادیمیای ئافرەتی پێشەنگ» | 318 |
| 10 | دانانی نەشید و ڕێکخستنی ڤیدیۆیەک بە جلەکانتەوە، یان کەمێک دەستت دیاربێت بە دەستکێشەوە، لەگەڵ ذیکرە ئەلکترۆنیەکەت.
ئەم کارە بە تەنها؛ چی بە ئومەت بەخشی؟ وە کام قورسایی کەم کردووەتەوە لەسەر شانی ئوممەت؟
ئەگەر ئەو کاتانە بدەینە خۆبونیادنانی خۆمان، ئەوە بە تەواوی هاوکێشەکە پێچەوانە دەبێتەوە. | 348 |
| 11 | سەیرم لە کەسێک دێت؛ هەموو جیهادی بۆ خوا، دانیشتنێکی دوو سەعاتییە بەدیار وانەیەکەوە، بەڵام دەڵێت: «ناتوانم، کاتم نییە»!📚
لەو لاشەوە، پۆستی قەڵەو لەسەر غەززە دادەنێت!.
د. یحیی الشیخاني | 329 |
| 12 | ..
ســلام علیک ورحمة اللە وبرکاتە، داواکارم لە اللە بتوانین لەخزمەت ئەم فەرموودەیەدا شەرحێکی بچوک بهێنینە خزمەتان، لە خزمەت زانایاندا.
شیکردنەوە و پوختەی فەرموودەکە:
ئەم فەرموودە پیرۆزە باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر ﷺ لە ڕۆژی جەژندا ئامۆژگاری ژنان دەکات و هانیان دەدات کە خێر و سەدەقە بکەن. تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ژنان بەشێکی زۆری دانیشتووانی دۆزەخ پێکدەهێنن، ئەمەش بەهۆی دوو ڕەفتار:
یەکەم؛ زۆر نەفرەتکردن و جنێودان (قسەی ناخۆش).
دووەم؛ سپڵەیی و نادیدەگرتنی چاکەی هاوسەرەکانیان (مێردەکانیان).
هەروەها باسی ئەوە دەکات کە سەرەڕای کەمبوونی بیر و ئایینیان (کە لێرەدا مەبەست لێی کەمبوونێکی ڕێژەیی و سروشتییە؛ وەک نیوەی شایەتیدان، و نەنوێژکردن لە کاتی سوڕی مانگانەدا)، بەڵام هێز و توانایەکی سەرسوڕهێنەریان هەیە لەسەر ڕاکێشان و بردنی هۆش و عەقڵی پیاوانی دانا، توند و خاوەن بڕیار.
جۆری کفرەکە (کفری گەورە یان بچووک؟):
ئەو کفرەی لەم فەرموودەیەدا هاتووە کە دەفەرموێ: «تَكْفُرْنَ الْعَشِيرَ» (واتە چاکەنەناسی هاوسەر)، «کفری بچووکە» (الكفر الأصغر)کە پێشی دەوترێت کفرانی نیعمەت. ئەم کفرە گوناهێکی گەورەیە و ئیمان کەم دەکاتەوە، بەڵام مرۆڤ لە بازنەی ئیسلام و باوەڕ ناباتە دەرەوە.
بەڵگەی ئەمەش:پێغەمبەر ﷺ داوای خێرکردنی لێکردوون بۆ ئەوەی خۆیان لە دۆزەخ بپارێزن؛ ئەگەر کفری گەورە بووایە، خێرکردن سوودی پێ نەدەگەیاندن. هەروەها ئیمامی بوخاریش ئەم فەرموودەیەی لە کتێبی باوەڕدا، لە ژێر بەشێکدا داناوە بە ناوی: «بَاب كُفْرَانِ الْعَشِيرِ، وَكُفْرٍ دُونَ كُفْرٍ»
واتای وشەی «لُبّ»: "لُب" واتە کاکاڵە، بنچینە و کرۆکی عەقڵێکی پاک و بێگەرد.
پیاوی خاوەن لُب و حازم:مەبەست لەم پیاوە، ئەو کەسە ژیر، لێهاتوو، خاوەن سەرکردایەتی و بڕیارەیە کە لە ناو خەڵکدا هەمیشە قسەی دەڕوات، یەکلایکەرەوەیە (حازمە) و بە ئاسانی بە قسەی کەس ناخەڵەتێت و سۆز و حەز بەبێ بەرنامە نایجوڵێنێت.
✍🏻🌿هاوکێشەی وردی دەروونی:
لەشەرحی کتێبی الٳفاضە؛ تیشک دەخاتە سەر ئەو هاوکێشە سەرنجڕاکێشەی کە پێغەمبەر ﷺ باسی دەکات؛ چۆن ئافرەتێک، کە بەپێی پێکهاتەی شەرعی و سروشتی خۆی کەمبوونی لە عەقڵ و دیندا هەیە (لە چاو ئەرکەکانی پیاودا)، کەچی هێندە خاوەن کاریگەری، سەرنج و هێزێکی دەروونی گەورەیە، کە دەتوانێت هۆش و عەقڵ لە پیاوێکی ئاوا بەهێز، دانا، توند و خاوەن بڕیار (حازم) زەوت بکات و لێی تێکبدات. ئەمەش نیشانەی هێزی کاریگەریی ئافرەتە نەک نزمکردنەوەی پێگەی.
چی چی دەربارەی ئەم دوو خاڵە:
- زۆرینەی ئافرەتان لە دۆزەخدان!
- کەمی عەقڵ و دین!
»»هۆکاری زۆربوونی ژنان لە دۆزەخدا:
لێرەدا هۆکارەکە ڕوون دەکاتەوە؛ هۆکاری سەرەکی ئەوە نییە کە کەرامەت یان زاتیان کەم بێت، بەڵکو بەهۆی دوو ڕەفتارەوەیە کە لە ناو ژناندا زۆر دووبارە دەبێتەوە: زۆر جنێودان و زمانپیسی (اللعن والشتم)، و هەروەها سپڵەیی و چاکەنەناسی بەرامبەر بە مێرد یان خزم و دۆست کاتێک کێشەیەکی بچووک ڕوودەدات.( ئافرەتێکی خاوەن فیتڕەت زۆر باش دەزانێت، ئەم دوو سیفەتە زۆر زۆرە لەناو ئافرەتاندا، ئەوە بابەتی فیتنە و خۆڕازاندوە با لەلایەک بێت.)
بەڕاستی ئاگاداربین، ئافرەتان ڕێژەیان زیاترە لە پیاوان، بەڵێ لێرە باسی دۆزەخی فەرموودە بۆ ڕاچەڵەکاندنمان، وەک زۆرینەی مامۆستایانمان دەفەرمون پێچەوانەکەشی ڕاستە چونکە ڕێژەی ئافرەت زۆرە.
»»کەمبوونی ڕێژەیی لە عەقڵ و دیندا:
ئەم خاڵە زۆر گرنگە؛ دەڵێت بە گشتی و وەک یاسایەکی گشتی (على سبيل العموم) ئافرەت لە لایەنی ئەرکە شەرعییەکان و هەندێک بڕیاردا لە پیاو کەمترە، بەڵام ئەمە ڕەها نییە؛ چونکە زۆر ئافرەت هەن کە لە ڕووی ڕەوشت، دینداری و ژیرییەوە لە سەدان پیاو باڵاتر و لێهاتووترن.( نم/ دایکە عائیشە.. قودوەکانی ترمان.)
ئێستا هەر بەڕاستی کاتێک کەسێک کە (دین)؛ بەعەقڵی خۆی تەفسیر دەکات، چۆن لەم ڕاستیە تێدەگات! ئەو بەبێ فیتڕەت قسەدەکات و لاشی وایە زۆر جوان دیفاع لە فەرموودە دەکات. زۆر ڕوونە کەمی دین بەهۆی کۆمەڵێک عوزری شەرعی، وە کەمی ڕێژەیی عەقڵ بەتەواوی ڕوونە؛ ئافرەتان لەژێر کاریگەری سۆز و عاطیفەدان، وە زۆرجار بۆ ئێستا بڕیار ئەدەن و ئەم دەقەیە دەبینن، بەڵام پیاوان دووربین و باشتر لەشتەکان تێدەگەن)
📚ئەمە پوختەیەک بوو لەخزمەت.
سێ وانە لەلایەن سێ مامۆستای جیاواز، وە لەچەند کتێبێکەوە...
ان شاء اللە، لەسەر ئەم فەرموودە کۆمەڵێک پۆستمان دەبێت، بە پوختی؛ کە بەتەواوی کۆمەڵێک شتی ترمان بۆ ڕوون دەبێتەوە. چونکە ئەم فەرمودەیە زۆر فەوائید و بابەتی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت بۆ ئافرەتان، ئای ئەوەی ئەم فەرموودەی لابردوە چەندە ئەڵماس و گەوهەری لەدەست چووە، جیا لەتاوانبار بوون. (پــۆستەکانیشمان «ئەی ئافرەتانی موسڵمان، لەو کاروانەی پێشەنگییە دوا مەکەون!»
( وفقکم اللە🌱) | 412 |
| 13 | چەندە بەرزن، چەندە جوانن، چەندە بە نرخن ئەو ئافرەتانەی کە جگە لە هاوسەرەکانیان، هیچ کەسێکی تر نایانبینێت؛ ئەسڵەن کەس نازانێت شێوەیان چۆنە، ڕەنگیان چۆنە!
یا الله، چەندە گرنگە پیاوێکی خاوەن فیتڕەت لەمە تێبگات؛ ئەوەی ئەم هاوسەرەی ڕێگە نەداوە خزم و کەسوکارە نامەحرەمەکانی، دوای گەیشتنی بە تەمەنی باڵەغ بوون، شێوەی ببینن.
یا اللە، لەجوانی ئەم ئافرەتانەوە و لەجوانی تێگەیشتنی ئەو پیاوانە کە نرخی ئەمە ئەزانن... ( ئەمە مانەوەیە لەسەر فیتڕەت) | 352 |
| 14 | ✍🏻🌱 | 122 |
| 15 | چەند جێی تێڕامانە!
نامەوێ پەڕەکەی تەواوبکەم و لێرە ڕائەوەستم!
هەر بەڕاست ئەمە وائەزانین ساحێب بینایینە تەنها لەبەر ئەوەی چاون ئەبینی؟
خوای گەورە دەفەرموێ؛
(لا تَعْمَى الْأَبْصَارُ)کوێری نابینای چاوەکان نییە
(وَلَٰكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ﴾کوێری ڕاستەقینە نابینایی دڵە لە سینەیدا...
کوێریەک کە بەهیچ فەحسێک دەرناکەوێ، هیچ دکتۆرێک چارەسەری ناکا، لە بەشە پزیشکیەکانیش ناخوێندرێ وەک نەخۆشی!
وەرە ئەمرۆ تا زووە خەمەک لەو کۆرەییەی خۆمان بخۆین و بگەڕێینەوە لای پزیشکی ڕاستەقینە، تا بزانین نوور و بینایی دڵمان چی بەسەرهاتووە و چارەسەر چییە؟
بەڵام بیرم چوو خۆ ئێمە نابیناین چۆن بتوانین بچینە لای پزیشکی ڕاستەقینە، کە ڕێگاکە نابینین و کوێر بووین!
هیچ دکتۆرەک پێت ناڵێ مەترسی چارەسەر نەکردنی ئەو نەخۆشییە چییە چونکە ئەوان هەر نازانن ئەو نەخۆشیە هەیە!
بەڵام خوای گەورە پێمان دەفەرموێ:
{وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ} ئێستا زانیمان مەترسی چییە ئەبیتە نەخۆشیەکی درێژخایەن و پێوەی دەمرین و لە قیامەتێ بە کوێری حەشر دەکرێین.
لەوێش توشی شۆک ئەبین بە پەروەردگار دەڵێین؛ {قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَىٰ وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًا﴾ خوایە لۆ بە کوێری حەشرم دەکەی لە کاتەکدا ئەمن چاوساغبووم لە دنیایێ؟!
لەو وەڵامە جەرگبڕەی خوای گەورە:
( قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا ۖ وَكَذَٰلِكَ الْيَوْمَ تُنسَىٰ﴾ ئایەتەکانی ئێمەت بۆ هات و تۆ پشتگوێت خستن و فەرامۆشت کردن، ئەمڕۆش تۆ بەو شێوەیە فەرامۆش دەکرێیت)
تا چەند ئەمە فەرمانەکانی خوای گەورەن جێبەکێ کردیە و چەندن فەرامۆش کردیە و لەبیرکردیە! کە لێرە گوێڕایەڵی فەرمانی خوا ناکەین
سبەی نابێ بڵێین لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَىٰ؟
چونکە خوای گەورە توانای بەسیڕەتی دایتە مە
﴿بَلِ الْإِنسَانُ عَلَىٰ نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ﴾
لۆ خۆمان کۆرە ئەکەین لە ئاست قیامەت؟
ئەی هاواررر دڵی مە لە چێیە؟!
لۆ لەو قورئانەی تێناگا؟!
لۆ عەمەلی پێناکا؟!
لۆ لە خۆمان ناپرسین ئەو دڵە بە چ کۆرە بووە!، لۆ عیلاجەکی ناکەین؟! | 124 |
| 16 | ئای، ئەم ئەدەبە چەندە بەرزە!
کاتێک بەندەیەکی اللە بەهۆی بارودۆخێکەوە تووشی گۆڕانکارییەکی کاتی دەبێت و ناتوانێت وەک جاران ئاگاداری دەوروبەری بێت؛ ناتوانێت دڵنەوایی بکات، گوێ بۆ قورساییەکانی کەسانی تر بگرێت، یان تەنانەت تەرکیز بکات و لە کێشەی بەرامبەر تێبگات...
چەندە بەرزی وە جوانی کە بتوانیت، وازی لێ بهێنیت و بارگرانییەکی تر نەخەیتە سەر شانی؛ یان لانیکەم، بە نەرمی هەواڵی بپرسی بەبێ ئەوەی مێشکی ئاڵۆز بکەیت.
ئەو هەمان مرۆڤە، بەڵام بارودۆخەکەی قورسە؛ ماندوبوونی دەروونی وای لێ کردووە کە لەو بابەتانە دوور بکەوێتەوە کە پێویستیان بە کەمێک بیرکردنەوە هەیە؛ چونکە بەڕاستی، دەروونی ماندووە و هێزی بیرکردنەوەی نەماوە، چی بگات بەوەی بتوانێت چارەسەری کێشەی کەسانی تر بکات!
هەندێک جار، بەرزترین شێوەی ئەدەب ئەوەیە کە هەوڵبدەیت لە بارودۆخی بەرامبەر تێبگەیت، تەنانەت ئەگەر تۆ ئەو ئەزموونی ئەو تاقیکردنەوەیەشت نەکربێت، هەوڵبدە بەبێدەنگی دوعای بۆ بکەیت. | 479 |
| 17 | -
«خولاسەی دونیا، ڕێگەیە بەرەو ئاخیرەت.
زیکرەکەت، ویردی ڕۆژرانەی قورئانەکەت، سووربوونت لەسەر ئاگایی نوێژەکانت، چاو و زمان و دڵپارێزیت و، هەڵسانەوەت پاش هەر کەوتنێک. | 366 |
| 18 | ڕونکردنەوەیەک:
ئازیزانم، ناڵێین وە هیچ کات ناتوانین بڵێین وێنە جائیز نییە. لە سەرەتاوە لە خزمەتتاندا وتمان ئەو بابەتە وەک چەند خوشکێک بێکەوە باس دەکەین؛ چونکە هەندێک خوشک ئەمەیان کردووەتە عوقدەیەکی دەروونی.
کەواتە، ڕەتکردنەوە بە بینینی ڕاستەوخۆ باشترە یان بە وێنە؟ بەڵێ، وێنە؛ چونکە دوو کەس ڕووبەڕووی یەک ناکرێنەوە. بەڵام ناردنی وێنە و گەیشتنی بە دەست کەسێکی ئامانتپارێز، پێویستە و دەبێت ئاگاداری ئەوە بین.
هەندێک لە خوشکان پێشتر لەلایەن ماڵەوەی کوڕەکەوە سەیر دەکرێن؛ لانی کەم زانیویانە کە ئەکرێت کوڕەکە بە دڵی بێت(کەمە ئەم ئەگەرەش)، یان لە ڕێگەی ڕەسمەوە بووە، یان لە دوای زانینی کۆمەڵێک شت هەست کراوە کوڕەکە بابەتی جوانی زۆر بۆ گرنگ نەبووە، ئەمەش کەمە:).
ئەگەر وابزانیت وێنە تۆ گوناهبار دەکات، نەخێر، وانییە. ئەسڵەن ئەکرێت سەیری تۆ بکرێت بەبێ ئەوەی خۆت ئاگادار بیت. بەڵام ئەگەر هاتە سەر وێنە، دەبێت بزانرێت بە کێ دەدرێت و بە هیچ جۆرێک پێویست ناکات ڕاستەوخۆ بۆ کوڕەکە خۆی بنێردرێت.
(بەڕاستی، ئەو ئافرەتەی وێنەی دادەیەکی لایە، زۆر بە پرسیارە لەو وێنەیە!)
دەبێت تەنها نیشانی کوڕەکەی بدات، نەک برا و باوکی؛ وەڵڵاهی، باسکراوە ئافرەتی نیقاب پیشانی زۆرینەی خێزانەکەی دراوە. | 426 |
| 19 | ســــلام علیک ورحمة اللە وبـرکاتە..
داواکارین لە اللە جل جلالە جێگیرمان بکات لەسەر دینەکەی بە باشترین شێوە..
اما بـعد......
وەک مامۆستا نایەینە خزمەتان، ناوەڵا وەک خوشکی بچوکتان و بێکەوە هەوڵئەدەین باشتر تێبگەین بۆ ئەوەی پێبگەین..الحمدللە لەخزمەت زۆر وانەدا بووینە بۆ بابەتی هاوسەرگیری.. ناچینە ناو وردەکاری و حوکمەکانەوە.
با بێکەوە سەیری خوازبێنی(داواکاری) بکەین لە اسلامدا
داواکردن(خوازبێنی) لە دیندا کۆمەڵێک ڕێکار و یاسای بۆ دانراوە
ئەگەر بەو جۆرە بڕوات کە اللە جل جلالە دایناوە بەرەکەتی زەواج لەدوای خۆی دەهێنێت، بە بوون یان نەبوونی ئەو هاوسەرگیریە تۆ بەرەکەت ئەکەوێتە ژیانتەوە.
خوازبێنی چۆنە بۆ ئافرەتی باڵاپۆش؟، وە بەتایبەت نیقاب؟ وە ئێستا داواکردنی ڕەسم هەیە.. ئەم دوو بەشە بێکەوەن..!
بەڕاستی زۆر ڕوونە ڕەسم هیچ کات وەک وێنەی ڕاستەقینە نیە! زۆربەی کاتەکان هەڵە بە مرۆڤ دەکات. زۆربەی زانایانیش لەکاتی خوازبێنی باس لە بینین دەکەن.( ڕاستەوخۆ؛ ئۆنلاین نا:)
ئەی منی نیقاب چی بکەم؟
ئەو برایەی نیازی خوازبێنی بەڕێزتی هەیە، سەرەتا هەوڵبدە کۆمەڵێک شتی زۆر سەرەتای و ساددەی لەسەر بزانین، چونکە کەزانیت لەبەر خاڵێکی زۆر ڕوون ناگونجێت، ڕاستەوخۆ ڕەتی بکەرەوە ئەسڵەن پێویست بەبینین ناکات. بەڵام ئەی گەر ئەو خاڵە سەرەتاییەنە باش بوون؟ ئەوکات لەڕێگەی بینیوە با ئەم دادە و کاکەیە یەکتر ببنن، بەڵام ئافرەتانی نیقاب ئەتوانن تەنها چەند دەقەیەکی کەم نیقابەکەیان لابدەن دواتر بۆ دێژە دان بە قسەکانیان نیقابەکە بکەن ئەمە ئاسوودەترین کارە هەم بۆ تۆی ئافرەت و بۆ ئەو کاکە بەڕێزەش. خۆ ئەگەر نیەتی هەبوو جارێکی تر ئێوە ببینێتەوە ئاساییە چونکە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:
«اذْهَبْ فَانْظُرْ إِلَيْهَا، فَإِنَّهُ أَحْرَى أَنْ يُؤْدَمَ بَيْنَكُمَا»
بەڕاستی هیچ پێویست ناکات تۆی ئافرەت وێنەی خۆت بنێری کە لەکۆتایدا ئەو برایە هەر پێویستە بێتە ماڵەوە بۆ ئەوەی بتبینێ، خاڵێکی تریش هەیە»» بەڕاستی دایک وخوشکی ئەو کاکەیە ئەتوانن
پێشتر ئەو خاتوونە ببین، لەسنوری شەرع کەمێک وەسفی بکەن بۆ کوڕەکەیان ئەمەش وەک کلیل وایە کە پێت ئەڵێت ئەتوانیت ئەو خاتوونە ببینی..
گومانی تێدانیە بۆ خوشکانی نیقاب ئەمە قورسە ئەڵام بە پوختی بەم سێ خاڵە چارە دەبێت پشت بە اللە:
- یەکەم: نەناردنی وێنە؛ چونکە هیچ پێویست نیە، وێنەش ئەبێت سنوری سەیکردنی هەبێت وە بزاندرێت لەلای کێیە، و ئامانەت بێت، ئەمەش قورسە.
- دووەم: ئەتوانیت بەبێ نیقاب چەند دەقەیەکی کەم ئەو برایە بتبینێت و دواتر نیقابەکەت بکەیت، و دێژە بەقسەکانت بدەیت.
- سێیەم: تکایە ئەگەر کۆمەڵێک خاڵی زۆر ڕوون هەبوون کە هیچ لەگەڵ تۆ ناگونجێ ئەوکات ڕێگەمەدە ئەو ماڵە بێنە پێشەوە، پێویست ناکات ئەو کاکەیە تۆ ببینێ( هەندێک خوشکی نیقابمان؛ بەهۆی ئەم خاڵەوە تووشی بارودۆخی دەروونی بوون).
ئەمە پڕۆسەیەکە پێویستە بە پێی دین بڕوات، بە پێوەری دین ئەم قۆناغە تێپەڕێنە، الحمدللە ئەو بابەتە بەم جۆرە ئەزموون کراو وسەرکەوتوبووە، تۆی خانمی گوڵ بەڕەتکردنەوەی وێنە و نەناردنی کارێکی هەڵە ناکەیت، تۆ خۆت ئەپارێزیت و ئەتەوێت بەپێی شەرع ئەم پڕۆسەییە ئەنجام بدەیت.
بەڕاستی برایانیش پێویستە ئاگاداری دوو خاڵ بن:
یەکەم؛ هیچ کات ناتوانی بەوێنە بڕیار بدەیت، زۆر کات شەرمی ئەو ئافرەتە وەیان هەڵسوکەوتێکی وەیان شێوازی قسەکردنەکەی وادەکات تۆ بەدڵت بێت.
دووەم؛ ئەگەر ئەزانی کۆمەڵێک شت لەم خاتوونەدا هەیە و تۆ بەدڵت نیە پێویست ناکات داوابکەیت بیبینی! بەتایبەتر ئەگەر ئەو خوشکە نیقاب بوو! چۆن ئەو دادەیە پێویستە کۆمەڵێک خاڵی سەرەکی بزانیت تا خۆی پیشانی تۆ بدات، تۆش پێویستە کۆمەڵێک خاڵی سەرەکی بزانیت بۆ ئەوەی لەدەرگایان بدەیت، و ئەویش کە چەند ساڵە ڕوخساری خۆی پاراستووە پیشانی تۆی بدات.
گریمان ئەم ڕێگایە؛ سێ خوازبێنی هێن و دەڕۆن، تۆ شەرعی اللە جل جلالە جێبەجێ کردوە، هیچ پێویست بە بێتاقەت بوون و لۆمەکردنی خۆت ناکات. ( بــەڵام هەتا ئەتوانن پێش بینین؛ فەحسێک بکەن بزانن ڕێی تێدەچێت بۆ نەشتەرگەری:) تــۆش هەر خەیاڵت لای نەشتەرگەری و فەحسە -ابتسامة | 419 |
| 20 | ان شاء اللە هێینە خزمەت ئەم پرسیارە؛ کە پرسیاری زۆرینەی خوشکان.
پشت بە اللە، وەک گفتوگۆی دوو خوشک هێینە خزمەتان.( ئەو ئەزموونەی کەهەیە ئەوەش تێکەڵی نووسینەکە دەکەین:)⏰
ان شاء اللە، کۆمەڵێک فائیدەش بۆ برایان باس دەکەین..🌿
مامۆستا گیان
سەبارەت بە بابەتی داواکاری بۆ ئافرەتانی نیقاب و مولتەزیم و بگرە حیجابیش بەڵام بە تایبەتر نیقاب لە ڕووی شەرعەوە ڕێگا ڕاستەکە چۆنە ؟
مامۆستا گیان ئێستا شتێک هەیە کە پێش وەختە داوای ڕەسمی کچەکە دەکەن لەرێی کەسێکەوە؟ ئایە لێرە دروستە تۆ وێنەی خۆت بۆ کەسێک بنێری کە پیشانیان بدا؟ وە ئایە گەر ڕەتتکردەوە و ووتت دەمەوێ بە ڕوئیەی شەرعی لە ماڵەوە دەست پێکەین، ناحەقیت کردووە؟
وە هەست دەکەم ئەوە پرسیاری زۆر کچی نیقاب و مولتەزیم بێ لە بابەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مەسەلەی داواکاری ( بەتایبەت گەر بتەوێ لە چوارچێوەی شەرعبێ) | 364 |
