کچانی دایکە عائیشە🌸
前往频道在 Telegram
ئاممان! شوێنەکانتان چۆڵ نەکەن🌸
显示更多未指定国家未指定类别
683
订阅者
+524 小时
+157 天
+8030 天
帖子存档
ئەی خاوەن خەم، ڕێگری لەو فرمێسکانە مەکە، ئەو فرمێسکە بە نەرمی هێتە خوارەوە، لەگەڵ دەنگێکی کز و مات کە بەبێدەنگی دەڵێت: «الحمدللە علی کل حال». ڕێگری لەو فرمێسکە مەکە، ئەو فرمێسکە ئەیەوێت گڕکانی ناخت ئارام بێتەوە.
ئاخر ئەبێت ئەو مرۆڤانە چەندە جوان بن کە لەئاست قەدەرەکانی اللە تعالی تەسلیم دەبن و هێزیان تێدانامێنێت، بەجۆرێک ئەیانەوێت هەموو خانەکانیان بە بێدەنگی بڵێت: «الحمدللە.. الحمدللە».
ڕێگری لەو فرمێسکە مەکە کە ئارام دەردەکەوێت، ئەو زۆۆر زیاترە لەوەی بتەوێت ڕێگری لێ بکەیت، دەستەکانت هێزیان نامێنێت بیسڕن.
ئەو فرمێسکەی دوعا و یادی اللەی لەگەڵدایە نابێت ڕێگری لێ بکرێت.. با بەئارامی بێتە خوارەوە.. و کتێبەکەی بەردەمت تەڕبکات و هێزی نووسینت لێ ببڕێت..
لەدوای ئەم بێهێزییە بچۆرە سوجدە، ماڵە ئارامەکەی موسڵمان سا بەشکوو لەوێ خەوت لێ بکەویت، وە دواتر کە چاوت کردەوە، هەست دەکەیت گڕکانەکەی ناخت ئارام بۆتەوە..تەنها لەوێ ئەو ئارامییە بەدەست دەهێنی.
بەڵام دڵنیابە، مادەم لەناختدا گڕکانێک هەیە، هەمیشە ئامادەبە بۆ ئەوەی گەرم بێتەوە و بڵقە بڵق بدات. بە فیڕۆچوو ئەو فرمێسکانەی بەبێ اللە بوو، وە بوە هۆی لەناوچوونی خاوەنەکەی.
Repost from الفرقان- Furqan
بەناوی خوا.
لەگەڵ گەورەبوونمان لە واقعی کۆمەڵگادا هەمیشە درکم بەوە کردووە لەژێر زەمەنی سەقفی مۆدێرنەدا وشەی «سەقافەت» زاراوەیەکە بەهۆیەوە زۆر چاوی پێ پڕ لە خۆڵ کراوە، بووە بە نانی گەرم لەسەر سفرەی زۆر چەلاو خۆر، بووە بە تۆپ لە زۆر ساحەی چەوت و تۆپ تۆپانێی پێ دەکرێ. بووە بەو بتەی هەر یەکەو لەژێر مەرامێک دایدەتاشێ!
ئەوەی جێگای داخ و ئەسەفە شەپۆڵی ئەو شڕە دەنگانە لە زۆر شوێن شیوەنی گرت و جێگای خۆی کرد کە نەدەبوو ببێت!! بەشێکی گەورە لە ساحەی ئیلتزامیش لەو شۆڕشە فکریەی لەژێر ئەو چەمکە خۆی حەشاردابوو سەلامەت دەرنەچوون.
لەو ڕوانگەیەوە ویستمان بچینە خزمەتی دوو سەرچاوەکە و جارێکی دی بە چاوێلکەی وەحی تەماشای چەمکی (سەقافەت) بکەینەوە و لەو پرسیارە سادە ئاڵۆزکراوە تێبگەین:
(کەسی موسەقەف کێیە....؟؟؟!!)
آن شاءاللە شەوی یەکشەممەی داهاتوو دەچینە خزمەتی مامۆستای گەورەمان و بەرجەستەیەکی جوانی تێگەیشتن لەو چەمکە و خاوەنی دکتۆرا لە فکری ئیسلامی: جەنابی دکتۆر ئەیاد ئەحمەد.
خزمەتی ئەو بابەتەی بە سەربەخۆ پێشتر باسی لێوە نەکراوە...
تۆ لە سەردەمی کەرامەت و بەها ئەخلاقییەکاندا ناژیت، بەڵکو لە سەردەمی بەکاڵاکردنی ئافرەت و بازرگانیکردن بە ڕواڵەت و ناسنامەی مێینەوە دەژیت!
دەیان ڕێگەیان داناوە بۆ بەکاڵاکردنت، با چەند نموونەیەکت بیربخەمەوە:
- کۆمپانیاکانی جوانکاری و نەشتەرگەری وادەکەن ئافرەت هەست بە کەمیی بکات و بەردەوام خەریکی خۆی بێت و هەر ڕۆژەی بە جۆرێک خۆی بگۆڕێت و بێتە حەماڵی ئەوان و پارەیان بۆ پەیدابکات!
- میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەژێر ناوی ئازادی و مۆدێرن، کەرامەت و بەهای ئافرەتیان کورتکردووەتەوە لە چەند لایک و فۆڵۆو و نمایشکردنی جەستەدا.
- بازاڕسازیی جیهانی ئافرەتی کردووەتە باشترین کەرەستەی ڕیکلام بۆ ساغکردنەوەی هەر کەلوپەلێک، و کاتێکيش تەمەنی هەڵکشا و ڕەونەق و جوانی نەما، وەک ئامێرێکی بەسەرچوو پشتگوێی دەخات و دەکەوێتە سەر شەقام.
ئەزیزم، مەعلوومە بازاڕی سەردەم پێویستی بە ئافرەتێکی نمایشکار هەیە لە پێناو قازانجی خۆیدا، نەک ئافرەتێکی خاوەن بەها و پێگە و هۆشیار. گرفت ئەوەیە بەشێک لە ئافرەتان وا دەزانن ئەم دۆڕانە گەیشتنە بە لووتکەی پێشکەوتن و ماف، لە کاتێکدا تەنها ڕێگایەکی ساختەیە بۆ بەکۆیلەکردنی خانمان لە بازاڕێکی بێ بەزەییدا.
Repost from زانستی دونیا و قیامەت
وای بۆ دەچم، کەسی ژیر ئەم پلەی لیستە لەدەست خۆی نادات
گوێی لێبگرە بەگوێی دڵ..
https://youtube.com/playlist?list=PLd3Qm0Xmd82c&si=3fOI6hz1ZO5LgX5W
Repost from سەید عومەر : Said Omer
ئەگەر بە هۆی (AI)وە، توانای فێربوونت نەبووە بە دوو هێندە، ڕۆژەکەت نەبووە بە دووان، لانی کەم (%50) پێش نەکەوتوویت، بەڕاستی دواکەوتوویت و جێماویت!
ئەکرێت من و تۆ، گەشەپێدەری ژیری دەستکرد نەبین، بەڵام ستەمە بەکارهێنەرێکی ورد و وریاش نەبین!
تەبعەن (AI) بۆ کەسێک بەرەکەتە، کە ئاگاداری عەقڵیەتی پشتی و شێوازی کارکردنی بێت، ئەگینا ئەبێتە بەڵا!
لێرەشدا، عاممەی خەڵک، کەمترین سوودی لێ ئەبینن، چونکە بناغەیەکی زانستییان نییە، پێچەوانەی ئەهلی عیلم و تەکنۆلۆژیا!
کەسێک کە لەهیچ نازانێت، داوای چی لە(AI) بکات؟!
بۆیە ژیری دەستکرد، سەرەتایی کۆتایی ئەهلی عیلم و تەکنۆلۆژیا نییە، دەستپێکی یەکسانبوونەوەی عالم و عاممی نییە، بەڵکو دەرگای چەند هێندەبوونی ئاستی زانستی ئەهلی عیلم و تەکنۆلۆژیایە.
مەرج نییە تەنها لە بەشە پزیشکییەکان بیت و ئەم بابەتانە بخوێنیتەوە؛ هەوڵبدە زۆۆر لەسەر سایکۆلۆجی هەردوو ڕەگەز بخوێنیتەوە.
ئەو کاتە ئەگەر بچوکترین شت کە پێشتر نەتئەزانی، خراپە نایکەیت؛ چونکە ئەو شتە بچوکانە تاوانە گەورەکانی لەدوایە.
اللە جل جلالە دەفەرموێت: ﴿وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلزِّنَىٰٓ}
لێرە ڕاستەوخۆ دەڵێن: خۆ فڵان فاحیشەمان نەکردوە، ئەم نامەیە و دڵە بۆ ستۆری کێشەی چیە؟!
اللە جل جلالە دەفەرموێت: «نزیک مەبنەوە لە زینا». ئەزانی ئەمە واتا چی؟ واتا بچوکترین کار و گوفتار کە مرۆڤ نزیک بکاتەوە لە زینا:
-گوێ نەگرتن لە گۆرانی.
- سەیر نەکردنی فیلم و دراما.
- خۆ نەڕازاندنەوە.
- پاراستنی چاو (بۆ هەردوو ڕەگەز).
- قسەنەکردن بە ناوی دەرس و دەوام و....
- نەبوونی خەڵوەت لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر (بە ئۆنلاینیش، ئەوکاتەی بە چات قسە دەکرێت).
- هەر شتێکی تر کە مرۆڤ نزیک بکاتەوە لە تاوانی گەورە.
ئێمەی مرۆڤ چەندە نەزانە! اللە تعالی کە دروستی کردووین، پێش ئەوەی بکەوینە ناو چاڵەکەوە، فەرموویەتی: "ئەوە چاڵە، بەندەکەم!" ( خۆ ئەگەر نەکەویتە ناو چاڵی؛ پەیوەندی ناشەرعی، ئەکەویتە چاڵی هۆگربوون کە چاڵێکی پر لەئاگرە، تەمەنی مرۆڤ دەسوتێنێت!)
کاتەک پێت دەڵێن: "یان پزیشکیەکە بخوێنە یان زانستە شەرعیەکە".
ساتێک بۆ خەندەی لێوان(:
دکتۆرەی خوشکم؛ لەگومانی بەرزی خۆیانەوە دەفەرموون،
گەرنا تلیگرام بەبێ شعرە پڕ واتاکانی «دین و دەروون» نابێت.
🌷
بەڕاستی، سەرسامم!!!
بابەتی ئەو کەسانەی کە بە ڕاست و چەپدا قسە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر قسە دەکەن، با لەلایەک بێت. ئەوەی جێی ئەسەفێکی زۆرە، ئەمەیە؛ قسەکردنی دادەی مامۆستای قورئان، حەدیث، فیقه، وەیان کاکەی مامۆستای قورئان، حەدیث، فیقه، لە پڕۆژەیەک و ڕێکخراوێکدا، بەناوی قسەکردن لەسەر فڵان پڕۆژە و فڵان وانە، وەیان پیاهەڵدانی زۆر بۆ یەکتر و وەسفی زۆر لە سنوور دەرچوو!!!
وەڵڵاهی بمریت خۆشترە، بەڵام ئەوە نەبینی!!!
دەی، ئاخر ئەمە لە کوێ لە دیندا جێی دەبێتەوە؟ ئەم هەموو وەسف و پیاهەڵدانە؟
گریمان، ئەو کاکەیە یان ئەو دادەیە لە بوارێکیشدا زۆر زیرەک و لێهاتوو بوو، دوعای خێری بۆ بکە؛ بەڵام وەسفکردنی زۆر و لە سنوور دەرچوو لە دیندا جێی نابێتەوە.
یەک جار لەسەر کەسانی ئاسایی بکەوێت، هەزار جار بۆ تۆی مامۆستا و طالب العلم نابێت.ڕەگەزی بەرامبەر با هێڵی سوور بێت لات.
بزانە و دڵنیابە، نەفس و شەیتان بە شتی زۆر بچووک دەست پێ دەکەن.
لەخۆدڵنیابوون، ئاکامی لەناوچوونە. وەک پێغەمبەر یوسف، ئاسا ڕاکە، ڕاکە؛ بە جۆرێک نەزانرێت لە کوێوە ڕاتکردوە!
هەتا ئێستا سەرقاڵی گۆڕینی پلەی لیست و خولی بۆ فێربوونی زمان؟ و ئەچیتە هەر شوێنێک، ئەنووسیت فێربوونی زمانی...؟
تەنها عەمەل بکە بەو زانیارییەی لاتە؛ لە ماوەی شەش مانگدا، ئەگەیتە بەرزترین ئاست لەو زمانەی ئەتەوێت فێری بیت.
کاتێک هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت، تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ ڕابردووی منداڵییەکەی و ترسەکانیشی دەکەیت. هاوسەرگیری تەنها کات بەسەربردن و گەشتکردن نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی گەورە و پەیمانێکی پتەوە.
— یاسر الحزیمی
کاتێک هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ ڕابردووی منداڵییەکەی و ترسەکانیشی دەکەیت، هاوسەرگیری تەنها کات بەسەربردن و گەشتکردن نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی گەورە و پەیمانێکی پتەوە
ياسر الحزيمي
هیچ شتێک، بەهێندەی ئەم بابەتە👆🏻
قورسایی دروست ناکات..
چەندە قورسە؛ ئەمانە دەبینی):
Repost from N/a
ئیتر ڤلۆگەرە حیجابەکانمان بەڤێرژنی نویێەوە بەردەوام لەزیادبوندان😔الا من رحم ربی
Repost from زانستی دونیا و قیامەت
ئەزیزی من، فیتڕەتی تۆ لە شتە گرنگ و پێویستەکانی ژیانیشدا دەردەکەوێت؛ ڕێگە مەدە هیچ کەس و شتێک چەکەرەی ئەو فیتڕەتە ببڕێت.
له باوەشی مناڵەکەی، داهاتووی ئوممەتێک هەڵدەگرێت؛ له
دهستی قەڵەمەکەی، هۆشی ئوممەتێک دروست دەکات.
ئەگەر بە بچوکترین کرداریش بێت؛ لەو کەسانە بە کە لە سەنگەردان و مێژوو دەنووسنەوە...
ئاممان شوێنەکانتان چۆڵ نەکەن؛ ڕستەیەک و ملیاران وشە..
Repost from N/a
پۆشتەییەکەت لە پێناو فەرمانی اللەی العلیم، ناکرێت فەرمانی اللەی الرزاق ڕزقی هاوسەرگیریت لێ وەربگرێتەوە؟! پەنا بە اللە، کە ئەم بیرکردنەوەیە هەبێت؟! بیر بکەرەوە، کەسانێک بەم جۆرە بیر دەکەنەوە!!
د. یحیی الشیخاني دەفەرموێت: "هاوسەرگیری ڕزقە، و لە بەرزترین جۆرەکانی ڕزقە"
بەڵام مێشکی کچانی ئێمە بەوە پڕ بکرێت کە فەرمانی اللە ﷻ ڕێگری لە ڕزقی اللەﷻ دەکات؟!!
پەنا بە اللە! یارەب، هیدایەتمان بدەیت.
📜لە زنجیرەی هاوسەرگیریی و خێزان لە سایەی قورئان
