es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete 👈

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

Ir al canal en Telegram

گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
383
Suscriptores
Sin datos24 horas
+567 días
+5630 días
Archivo de publicaciones
چەند ڕۆژێکی تر دەرگای قوتابخانەکان دەکرێـنەوە، داواکارییەک و چاکەیـەکم لە ئێوە دەوێت: پێنج خولەک لەگـەڵ منداڵەکەت دابنیشە و تێی بگەیەنە، کە کەسێک درێژە یا کورت، قەڵەوە یاخود لاواز، ڕەشـە یان سوورە، هەموو ئەمانە شتێکی ئاسایین و نابێت گاڵتەیان پێ بکرێت... تێی بگەیەنە جانتای کۆن و تازە جیاوازییان نییە، هەردووکیان هەڵگری هەمان خەون و ئاواتن... فێری بکە داهات و خواردن و گەڕانـەکانی ماڵەوە بۆ کەس باس نەکات. فێری گیانی هاوکاری و یارمەتیدانی بـکە... پەروەردە و فێرکردن سەرەتا لەماڵەوە دەست پێ دەکات...😊 و: ئەیاد فەهمی

🧠 زنجیرەی ئاستەنگی فێربوون | ✍🏻 بەشی ٢: دیسگرافیا (Dysgraphia) چییە؟ 📖 ئاستەنگییەکی دەمارە-گەشەییە (Neurodevelopmental) کە کاریگەری لەسەر توانای نووسین، ڕێکخستنی پیتەکان، و دەستوخەت ئەکات. 💡 گرنگە بزانین: دیسگرافیا هیچ پەیوەندییەکی بە کەمتەرخەمی، تەممەڵی یان کەمبوونی زیرەکی (IQ) 🧠 مناڵەکەوە نییە. 🔍 نیشانە سەرەکییەکان لە مناڵا: ✍🏻 دەستوخەتێکی زۆر نادیار یان ناڕێک. 🖐🏻 گرتنی نائاسایی پێنووس و زوو ماندووبوونی دەست. 🔤 تێکەڵکردنی پیتی گەورە و بچووک یان لەبیرچوونی پیت لە کاتی نووسین. ⏱️ هێواشییەکی زۆر لە کۆپیکردنەوەی دەقەکان. 🛠️ چۆن یارمەتی مناڵەکە بەین؟ 🖍️ بەکارهێنانی ئامرازی یاریدەدەر: بەکارهێنانی پێنووسی ئەستوور یان گرتەی لاستیکی (Grips) بۆ ئاسانکردنی گرتنی پێنووس. گۆڕینی ڕێگەی دەربڕین 📝 ⏩ 🗣️: ڕێگەدان بە مناڵەکە تا وەڵامەکان بە دەم بڵێت لەجێی نووسینی درێژ. 📐 هێڵکاری و هێڵی جیاواز: بەکارهێنانی دەفتەری چوارخانەیی یان هێڵدار بۆ ڕێکخستنی قەبارەی پیتەکان. 🤎 پشتگیری دەروونی: ستایشکردنی هەوڵەکانی و ڕەخنەنەگرتن لە شێوازی خەتەکەی. 📌 لە بەشی داهاتوو: 🔢 باسی «دیسکالکولیا - ئاستەنگی بیرکاری» ئەکەین. 💬 پرسیار یان ئەزموونێک لەگەڵ ئەم ئاستەنگییە هەیە؟ لە کۆمێنت یان چاتی تایبەتی چەناڵ 📩 بۆمان بنووسە. #پەروەردەی_دروست #ئاستەنگی_فێربوون #دیسگرافیا #پەروەردەی_تایبەت @Parwarday_Drwst04

🧠 زنجیرەی ئاستەنگی فێربوون | 📘 بەشی ١: دیسلێکسیا (Dyslexia) چییە؟ 📖 ئاستەنگییەکی دەمارە-گەشەییە (Neurodevelopmental) کە کاریگەری لەسەر توانای خوێندنەوە، ڕێنووس، و ڕێکخستنی وشەکان ئەکات. 💡 گرنگە بزانین: دیسلێکسیا هیچ پەیوەندییەکی بە ئاستی ژیری (IQ) 🧠 یان تەممەڵی مناڵەکەوە نییە. 🔍 نیشانە سەرەکییەکان لە مناڵا: 🐢 هێواشی لە خوێندنەوە و گۆکردنی وشەکان. 🔤 تێکەڵکردنی پیتە هاوشێوەکان (وەک: ب / پ / ت). 🗓️ زەحمەتی لە لەبەرکردنی زنجیرەکان (وەک: ڕۆژەکانی هەفتە یان ژمارەکان). 😮‍💨 ماندووبوونی خێرا لە کاتی خوێندنەوە. 🛠️ چۆن یارمەتی مناڵەکە بەین؟ 🎨 فێربوونی فرە-هەستی (Multisensory): بەکارهێنانی وێنە 🖼️، دەنگ 🎧، و جوڵە ✋🏻 لە هەمان کاتا بۆ فێرکردنی پیتەکان. ⏱️ پشوودانی کورت: دابەشکردنی کاتی خوێندن بۆ ماوەی کورت (١٥-٢٠ خولەک). 🤎 پشتگیری دەروونی: دوورکەوتنەوە لە بەراوردکردنی مناڵەکە بە هاوڕێکانی. 📌 لە بەشی داهاتوو: ✍🏻 باسی «دیسگرافیا - ئاستەنگی نووسین» ئەکەین. 💬 پرسیار یان ئەزموێک لەگەڵ ئەم ئاستەنگییە هەیە؟ لە کۆمێنت یان چاتی تایبەتی چەناڵ 📩 بۆمان بنووسە. #پەروەردەی_دروست #ئاستەنگی_فێربوون #دیسلێکسیا #پەروەردەی_تایبەت @Parwarday_Drwst04

📢 ئەنجامی ڕاپرسی و دەستپێکی زنجیرەی نوێ السلام علیکم ئەندامانی ئەزیز، بەپێی زۆرینەی دەنگی ئێوەی خۆشەویست، بڕیار درا بەشێوازێکی چڕ و زانستی بچینە ناو وردەکارییەکانی ئاستەنگی فێربوون. 📚 بەم زووانە یەکەم بەشی زنجیرەکە لەسەر «دیسلێکسیا - ئاستەنگی خوێندنەوە» بڵاو د ئەکرێتەوە. لەگەڵمان بن 🚀 #پەروەردەی_دروست

📲 ئەندامانی ئەزیز، ستۆریی ئینستاگراممان چالاک کرد😍 ئێستا لە ڕێگەی ئینستاگرامیشەوە ئەتوانن بەشدار بن لە دەنگدان بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی زنجیرە بابەتەکانی داهاتوومان 🗳️ #پەروەردەی_دروست

⏰ ئاگاداریی : ئەندامانی ئەزیز، ماوەی بەشداری لەم ڕاپرسییە تا سبەی بەیانی ئەبێت 🗳️ ئەگەر تا ئێستا دەنگ نەداوە، ئەم شەو دەرفەتەکەو بەکاربێنە تا بەیەکەوە زنجیرە بابەتە نوێیەکە دیاری بکەین🚀 #پەروەردەی_دروست

ئایا دەنگ داوە بۆ زنجیرە بابەتی داهاتوومان؟ 🗳️ تەنها چەند کاتژمێرێک ماوە تا بڕیار لەسەر دەستپێکردنی زنجیرە پۆستی «ئاستەنگی فێربوون (دیسلێکسیا، دیسگرافیا، دیسکالکولیا)» بەەین😍 دەنگی تۆ گرنگە تا بزانین بە چ شێوازێک بابەتەکان داڕێژین. کاتێکی کەم ماوە بۆ بەشداریکردن 👇🏻 #پەروەردەی_دروست

📢 ئاگادارییەڪی ڪورت: ئەندامانی ئەزیز، بڕیاری دەستپێڪردنی ئەم زنجیرە زانستییە بەپێی دەنگی ئێوە ئەبێت 🗳️. ⏰ ڕاپرسییەڪە تا سبەی شەو ڪراوە ئەبێت پاشان بەپێی ئەنجامەڪان ڕاستەوخۆ دەست بە ئامادەڪردنی بابەتەڪان ئەڪەین🚀 #پەروەردەی_دروست

📢 ئاگادارییەڪی ڪورت: ئەندامانی ئەزیز، بڕیاری دەستپێڪردنی ئەم زنجیرە زانستییە بەپێی دەنگی ئێوە ئەبێت 🗳️. ⏰ ڕاپرسییەڪە تا سبەی شەو ڪراوە ئەبێت پاشان بەپێی ئەنجامەڪان ڕاستەوخۆ دەست بە ئامادەڪردنی بابەتەڪان ئەڪەین🚀 #پەروەردەی_دروست

کەسی خاوەن «ئاستەنگی فێربوون» ئاستی زیرەکیی (IQ) چۆنە؟ 🤔
Anonymous voting

کەسی خاوەن «ئاستەنگی فێربوون (Learning Disabilities)» ئاستی زیرەکیی (IQ) چۆنە؟ 🤔
Anonymous voting

🧠 شیکردنەوەی زانستی: ئاستەنگی فێربوون (Learning Disabilities) لە دیدی پەروەردەی تایبەتەوە 📚 زۆرجار بڕوا وایە کە کاتێک مناڵێک لە خوێندنەوە، نووسین یان بیرکاریا ئاستەنگی هەیە نیشانەی تەممەڵی یان کەمی هۆشییە، بەڵام تیۆرییە هاوچەرخەکانی پەروەردەی تایبەت ئەمە بە تێگەیشتنێکی هەڵە ئەزانن.💡 📌 ئاستەنگی فێربوون چییە؟ حاڵەتێکی دەمارەیییە (Neurological) کە کاریگەری لەسەر شێوازی وەرگرتن، پرۆسێسکردن و ڕێکخستنی زانیارییەکان لە مێشکا دروست ئەکات. لەبەر ئەوەی مێشکی ئەم مناڵانە بە شێوازێکی جیاواز زانیاری ئەپێوێت، بەرنامەی ئاسایی فێرکاری وەڵامدەرەوەیان نییە و ئەکەونە بازنەی خاوەن پێداویستیی تایبەت. 🔍 🔍 دیارترین نیشانە و ئاستەنگە زانستییەکانی: ⚡ ئاستی زیرەکی ئاسایی یان بەرز: زیرەکی (IQ)ی ئەم مناڵانە ئاساییە یان لە سەرووی ئاساییەوەیە، تەنها شێوازی فێربوونیان جیاوازە. 🎯 جۆرە دیار و باوەکانی: ▶📖 دیسلێکسیا (Dyslexia): ئاستەنگی تایبەت لە خوێندنەوەیا. ▶✍🏻دیسگرافیا (Dysgraphia): ئاستەنگی تایبەت لە نووسینا. ▶🔢 دیسکالکولیا (Dyscalculia): ئاستەنگی تایبەت لە بیرکاری و ژمارەکانا. ⚠️ نەگونجان لەگەڵ فشاری خوێندن: ناونانی مناڵەکە بە «تەمنەڵ» یان «کەمتەرخەم» زیانی دەروونیی توند بە بڕوابەخۆبوونی گەورەیی ئەگەیەنێت و ڕەنگە کێشەی ڕەفتارییشی لێ بکەوێتەوە. 💬 کورتەی قسە: ئاستەنگی فێربوون نیشانەی کەمتوانایی مێشک نییە، بەڵکو پێداویستییەکی تایبەتی فێرکارییە ئەم مناڵانە پێویستیان بە فشار و سزادان نییە، بەڵکو پێویستیان بە شێوازی فێرکاریی جیاواز و تێگەیشتنی میهرەبانانەیە. 🌱 📌 پەروەردەی تایبەت | بونیادنانی تێگەیشتنی زانستی #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_تایبەت #ئاستەنگی_فێربوون @Parwarday_Drwst04

اَلسَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ 🌸 داوای لێبوردن ئەکەین بۆ ئەو ماوەیەی کە دابڕاین لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکان ⏳. هۆکاری دابڕانەکەمان بەشداربوون بوو لە کۆرسێکی ئەکادیمیی تایبەت 📝گەرچی کۆرسەکە پەیوەندیدار نەبوو بە بواری پەروەردە و پەروەردەی تایبەتەوە، بەڵام پێویستی بە تەرخانکردنی کات و سەرنجی تەواو بوو 🎯. زۆر سوپاسی بەشداری و دەنگدانتان ئەکەین لە ڕاپرسییەکە 📊. وەڵامەکانتان ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ ئەوەی کە تا چەند گرنگی بە ڕەهەندە زانستییەکانی ڕەفتار و فێربوونی مناڵان ئەدەن 🧠💡. بە زووترین کات دەقی پۆستە زانستییەکە لەسەر «ئاستەنگی فێربوون (Learning Disabilities)» بڵاو ئەکەینەوە 📚، تا بە زانستی لە ئەنجامی ڕاپرسییەکە و کرۆکی بابەتەکە بکۆڵینەوە. سوپاس بۆ بەردەوامی و متمانەتان 🤎🦋 #پەروەردەی_دروست

«دەستبەجێ کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری مناڵ ئاسانە، بەڵام تێگەیشتن لە هۆکارە شاراوەکانی پشت ڕەفتارەکە هونەرێکی زانستییە.» 🧠 کاتێک مناڵێک تووڕەیی توند، بێزاربوون، یان جوڵەی زیادە پشان ئەدات ⚡️ کۆمەڵگا بە خێرایی ناو لە مناڵەکە ئەنێت «ناڕێک، یاخی، یان بێ‌گوێ»😞 بەڵام لە ڕوانگەی پەروەردەی تایبەتەوە 🎓، ئەم ڕەفتارانە تەنها دیاردەیەکی ڕووکەشن 🌊 هۆکارە ڕاستەقینەکە لە قووڵاییا شاراوەیە 🔍 ڕەفتاری مناڵ 👶🏻، زمانی ئاخاوتنی سیستمی دەمارییەتی 🧠 کاتێک توانای دەربڕینی زارەکیی نییە 🗣️❌مێشکی لە ڕێی ڕەفتارەوە ئازار و پێویستییەکانی دەرئەبڕێت 💬 لەبری ئەوەی بپرسین: ❓ «چۆن لەسەر ئەم ڕەفتارە ڕابگرم؟» وەرە فێر ببین بپرسین: 💡 «مێشکی ئەم مناڵە هەوڵ ئەدات چ ئازارێک، چ فشارێک، یان چ پێویستییەکی نەبینراوم پێ بڵێت؟» 🌟 تێگەیشتن لە هۆکاری ڕاستەقینە، ڕێگای بنەڕەتیی چارەسەرە. 🌱 #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_تایبەت #ڕەفتاری_مناڵ #SpecialEducation @Parwarday_Drwst04