uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling 👈

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

Kanalga Telegram’da o‘tish

گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
382
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+567 kun
+5430 kun
Postlar arxiv
🧠 زنجیرەی ئاستەنگی فێربوون | 📘 بەشی ١: دیسلێکسیا (Dyslexia) چییە؟ 📖 ئاستەنگییەکی دەمارە-گەشەییە (Neurodevelopmental) کە کاریگەری لەسەر توانای خوێندنەوە، ڕێنووس، و ڕێکخستنی وشەکان ئەکات. 💡 گرنگە بزانین: دیسلێکسیا هیچ پەیوەندییەکی بە ئاستی ژیری (IQ) 🧠 یان تەممەڵی مناڵەکەوە نییە. 🔍 نیشانە سەرەکییەکان لە مناڵا: 🐢 هێواشی لە خوێندنەوە و گۆکردنی وشەکان. 🔤 تێکەڵکردنی پیتە هاوشێوەکان (وەک: ب / پ / ت). 🗓️ زەحمەتی لە لەبەرکردنی زنجیرەکان (وەک: ڕۆژەکانی هەفتە یان ژمارەکان). 😮‍💨 ماندووبوونی خێرا لە کاتی خوێندنەوە. 🛠️ چۆن یارمەتی مناڵەکە بەین؟ 🎨 فێربوونی فرە-هەستی (Multisensory): بەکارهێنانی وێنە 🖼️، دەنگ 🎧، و جوڵە ✋🏻 لە هەمان کاتا بۆ فێرکردنی پیتەکان. ⏱️ پشوودانی کورت: دابەشکردنی کاتی خوێندن بۆ ماوەی کورت (١٥-٢٠ خولەک). 🤎 پشتگیری دەروونی: دوورکەوتنەوە لە بەراوردکردنی مناڵەکە بە هاوڕێکانی. 📌 لە بەشی داهاتوو: ✍🏻 باسی «دیسگرافیا - ئاستەنگی نووسین» ئەکەین. 💬 پرسیار یان ئەزموێک لەگەڵ ئەم ئاستەنگییە هەیە؟ لە کۆمێنت یان چاتی تایبەتی چەناڵ 📩 بۆمان بنووسە. #پەروەردەی_دروست #ئاستەنگی_فێربوون #دیسلێکسیا #پەروەردەی_تایبەت @Parwarday_Drwst04

📢 ئەنجامی ڕاپرسی و دەستپێکی زنجیرەی نوێ السلام علیکم ئەندامانی ئەزیز، بەپێی زۆرینەی دەنگی ئێوەی خۆشەویست، بڕیار درا بەشێوازێکی چڕ و زانستی بچینە ناو وردەکارییەکانی ئاستەنگی فێربوون. 📚 بەم زووانە یەکەم بەشی زنجیرەکە لەسەر «دیسلێکسیا - ئاستەنگی خوێندنەوە» بڵاو د ئەکرێتەوە. لەگەڵمان بن 🚀 #پەروەردەی_دروست

📲 ئەندامانی ئەزیز، ستۆریی ئینستاگراممان چالاک کرد😍 ئێستا لە ڕێگەی ئینستاگرامیشەوە ئەتوانن بەشدار بن لە دەنگدان بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی زنجیرە بابەتەکانی داهاتوومان 🗳️ #پەروەردەی_دروست

⏰ ئاگاداریی : ئەندامانی ئەزیز، ماوەی بەشداری لەم ڕاپرسییە تا سبەی بەیانی ئەبێت 🗳️ ئەگەر تا ئێستا دەنگ نەداوە، ئەم شەو دەرفەتەکەو بەکاربێنە تا بەیەکەوە زنجیرە بابەتە نوێیەکە دیاری بکەین🚀 #پەروەردەی_دروست

ئایا دەنگ داوە بۆ زنجیرە بابەتی داهاتوومان؟ 🗳️ تەنها چەند کاتژمێرێک ماوە تا بڕیار لەسەر دەستپێکردنی زنجیرە پۆستی «ئاستەنگی فێربوون (دیسلێکسیا، دیسگرافیا، دیسکالکولیا)» بەەین😍 دەنگی تۆ گرنگە تا بزانین بە چ شێوازێک بابەتەکان داڕێژین. کاتێکی کەم ماوە بۆ بەشداریکردن 👇🏻 #پەروەردەی_دروست

📢 ئاگادارییەڪی ڪورت: ئەندامانی ئەزیز، بڕیاری دەستپێڪردنی ئەم زنجیرە زانستییە بەپێی دەنگی ئێوە ئەبێت 🗳️. ⏰ ڕاپرسییەڪە تا سبەی شەو ڪراوە ئەبێت پاشان بەپێی ئەنجامەڪان ڕاستەوخۆ دەست بە ئامادەڪردنی بابەتەڪان ئەڪەین🚀 #پەروەردەی_دروست

📢 ئاگادارییەڪی ڪورت: ئەندامانی ئەزیز، بڕیاری دەستپێڪردنی ئەم زنجیرە زانستییە بەپێی دەنگی ئێوە ئەبێت 🗳️. ⏰ ڕاپرسییەڪە تا سبەی شەو ڪراوە ئەبێت پاشان بەپێی ئەنجامەڪان ڕاستەوخۆ دەست بە ئامادەڪردنی بابەتەڪان ئەڪەین🚀 #پەروەردەی_دروست

کەسی خاوەن «ئاستەنگی فێربوون» ئاستی زیرەکیی (IQ) چۆنە؟ 🤔
Anonymous voting

کەسی خاوەن «ئاستەنگی فێربوون (Learning Disabilities)» ئاستی زیرەکیی (IQ) چۆنە؟ 🤔
Anonymous voting

🧠 شیکردنەوەی زانستی: ئاستەنگی فێربوون (Learning Disabilities) لە دیدی پەروەردەی تایبەتەوە 📚 زۆرجار بڕوا وایە کە کاتێک مناڵێک لە خوێندنەوە، نووسین یان بیرکاریا ئاستەنگی هەیە نیشانەی تەممەڵی یان کەمی هۆشییە، بەڵام تیۆرییە هاوچەرخەکانی پەروەردەی تایبەت ئەمە بە تێگەیشتنێکی هەڵە ئەزانن.💡 📌 ئاستەنگی فێربوون چییە؟ حاڵەتێکی دەمارەیییە (Neurological) کە کاریگەری لەسەر شێوازی وەرگرتن، پرۆسێسکردن و ڕێکخستنی زانیارییەکان لە مێشکا دروست ئەکات. لەبەر ئەوەی مێشکی ئەم مناڵانە بە شێوازێکی جیاواز زانیاری ئەپێوێت، بەرنامەی ئاسایی فێرکاری وەڵامدەرەوەیان نییە و ئەکەونە بازنەی خاوەن پێداویستیی تایبەت. 🔍 🔍 دیارترین نیشانە و ئاستەنگە زانستییەکانی: ⚡ ئاستی زیرەکی ئاسایی یان بەرز: زیرەکی (IQ)ی ئەم مناڵانە ئاساییە یان لە سەرووی ئاساییەوەیە، تەنها شێوازی فێربوونیان جیاوازە. 🎯 جۆرە دیار و باوەکانی: ▶📖 دیسلێکسیا (Dyslexia): ئاستەنگی تایبەت لە خوێندنەوەیا. ▶✍🏻دیسگرافیا (Dysgraphia): ئاستەنگی تایبەت لە نووسینا. ▶🔢 دیسکالکولیا (Dyscalculia): ئاستەنگی تایبەت لە بیرکاری و ژمارەکانا. ⚠️ نەگونجان لەگەڵ فشاری خوێندن: ناونانی مناڵەکە بە «تەمنەڵ» یان «کەمتەرخەم» زیانی دەروونیی توند بە بڕوابەخۆبوونی گەورەیی ئەگەیەنێت و ڕەنگە کێشەی ڕەفتارییشی لێ بکەوێتەوە. 💬 کورتەی قسە: ئاستەنگی فێربوون نیشانەی کەمتوانایی مێشک نییە، بەڵکو پێداویستییەکی تایبەتی فێرکارییە ئەم مناڵانە پێویستیان بە فشار و سزادان نییە، بەڵکو پێویستیان بە شێوازی فێرکاریی جیاواز و تێگەیشتنی میهرەبانانەیە. 🌱 📌 پەروەردەی تایبەت | بونیادنانی تێگەیشتنی زانستی #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_تایبەت #ئاستەنگی_فێربوون @Parwarday_Drwst04

اَلسَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ 🌸 داوای لێبوردن ئەکەین بۆ ئەو ماوەیەی کە دابڕاین لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکان ⏳. هۆکاری دابڕانەکەمان بەشداربوون بوو لە کۆرسێکی ئەکادیمیی تایبەت 📝گەرچی کۆرسەکە پەیوەندیدار نەبوو بە بواری پەروەردە و پەروەردەی تایبەتەوە، بەڵام پێویستی بە تەرخانکردنی کات و سەرنجی تەواو بوو 🎯. زۆر سوپاسی بەشداری و دەنگدانتان ئەکەین لە ڕاپرسییەکە 📊. وەڵامەکانتان ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ ئەوەی کە تا چەند گرنگی بە ڕەهەندە زانستییەکانی ڕەفتار و فێربوونی مناڵان ئەدەن 🧠💡. بە زووترین کات دەقی پۆستە زانستییەکە لەسەر «ئاستەنگی فێربوون (Learning Disabilities)» بڵاو ئەکەینەوە 📚، تا بە زانستی لە ئەنجامی ڕاپرسییەکە و کرۆکی بابەتەکە بکۆڵینەوە. سوپاس بۆ بەردەوامی و متمانەتان 🤎🦋 #پەروەردەی_دروست

«دەستبەجێ کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری مناڵ ئاسانە، بەڵام تێگەیشتن لە هۆکارە شاراوەکانی پشت ڕەفتارەکە هونەرێکی زانستییە.» 🧠 کاتێک مناڵێک تووڕەیی توند، بێزاربوون، یان جوڵەی زیادە پشان ئەدات ⚡️ کۆمەڵگا بە خێرایی ناو لە مناڵەکە ئەنێت «ناڕێک، یاخی، یان بێ‌گوێ»😞 بەڵام لە ڕوانگەی پەروەردەی تایبەتەوە 🎓، ئەم ڕەفتارانە تەنها دیاردەیەکی ڕووکەشن 🌊 هۆکارە ڕاستەقینەکە لە قووڵاییا شاراوەیە 🔍 ڕەفتاری مناڵ 👶🏻، زمانی ئاخاوتنی سیستمی دەمارییەتی 🧠 کاتێک توانای دەربڕینی زارەکیی نییە 🗣️❌مێشکی لە ڕێی ڕەفتارەوە ئازار و پێویستییەکانی دەرئەبڕێت 💬 لەبری ئەوەی بپرسین: ❓ «چۆن لەسەر ئەم ڕەفتارە ڕابگرم؟» وەرە فێر ببین بپرسین: 💡 «مێشکی ئەم مناڵە هەوڵ ئەدات چ ئازارێک، چ فشارێک، یان چ پێویستییەکی نەبینراوم پێ بڵێت؟» 🌟 تێگەیشتن لە هۆکاری ڕاستەقینە، ڕێگای بنەڕەتیی چارەسەرە. 🌱 #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_تایبەت #ڕەفتاری_مناڵ #SpecialEducation @Parwarday_Drwst04

🔍 تێگەیشتن پێش داوەریکردن
هیچ مناڵێک ناکارامە یان تەممەڵ نییە جیاوازییەکان تێکچوون نین، بەڵکو نیشانەی شێوازی جیاوازی مێشکن بۆ تێگەیشتن لە جیهان. 🧠 بەرلەوەی ناوێکی لێ بنێین، با لە جۆری فێربوونیان بکۆڵینەوە ئەرکی ئێمە فێرکردنیانە بەو زمانەی کە خۆیان لێی تێئەگەن. 🌱🎓 #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_تایبەت #پەیامی_پەروەردەیی @Parwarday_Drwst04

🧠 شیکردنەوەی زانستی: بەهرەمەند و زۆر زیرەک (Giftedness) لە دیدی پەروەردەی تایبەتەوە 📚 زۆرجار بڕوا وایە کە مناڵانی زۆر زیرەک یان بەهرەمەند (Gifted) پێویستیان بە هیچ هاوکارییەک نییە و خۆیان لە قوتابخانە سەرکەوتوو ئەبن، بەڵام تیۆرییە هاوچەرخەکانی پەروەردەی تایبەت ئەمە بە تێگەیشتنێکی هەڵە ئەزانن.💡 📌 بەهرەمەندی (Giftedness) چییە؟ حاڵەتێکە کە تیایا ئاستی هۆشیاری، بیرکردنەوەی داهێنەرانە، یان کارامەیییەکی دیاریکراوی مناڵ (وەک بیرکاری، هونەر، یان ڕابەرایەتی....هتد) زۆر بەرزترە لە ئاستی ئاسایی تەمەنی خۆی. لەبەر ئەوەی بەرنامەی ئاسایی فێرکاری وەڵامدەرەوەی تواناکانیان نییە، ئەم مناڵانەش ئەکەونە بازنەی خاوەن پێداویستیی تایبەت. 🔍 🔍 دیارترین نیشانە و ئاستەنگە زانستییەکانی: ⚡ فێربوونی خێرا و تێگەیشتنی قووڵ: پێویستیان بە دووبارەکردنەوەی وانەکان نییە و لە چەمکە ئاڵۆزەکان بە خێرایی تێئەگەن. ❓ کۆڵنەدان لە زانین (کنجکۆڵیی بەرز): مەیلی بەردەوام بۆ زانینی هۆکارە شاراوەکان و قووڵبوونەوە لە بابەتەکان. 🎯 نەگونجان لەگەڵ ژینگەی پۆل: ئەگەر بەرنامەی خوێندن بەرەنگاریی هزری پێ نەبەخشێت، مناڵی بەهرەمەند زوو بێزار ئەبێت و ڕەنگە کێشەی ڕەفتارییش پشان بات. 💬 کورتەی قسە: بەهرەمەندی نیشانەی هەڵکەوتوویی تەواو نییە، بەڵکو پێداویستییەکی تایبەتی فێرکارییە ئەگەر ژینگەی گونجاویان بۆ دابین نەکرێت و پەرەیان پێ نەدرێت، بەهرەکەیان ئەفەوتێت. 🌱 📌 پەروەردەی تایبەت | بونیادنانی تێگەیشتنی زانستی #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_تایبەت

🎉 ئامانجەکەمان شکاند (٢٧ دەنگ) سوپاس بۆ بەشداری و هاوکاریی گەرمتان😊 بەڵێنەکەمان ئەبەینە سەر سبەی بە هەمان ستایلی پرۆفێشناڵی خۆمان، شیکردنەوە زانستییەکەی «بەهرەمەندی (Giftedness)» بڵاو ئەکەینەوە 🎓✨ چاوەڕوان بن... 💡 #پەروەردەی_دروست

تەنها ١ دەنگی تر بەسە بۆ ئەوەی پرۆسەکە تەواو ببێت🔥 کێ ئەبێتە دوا کەس تا ڕاستەوخۆ دەست بە بڵاوکردنەوەی بابەتەکە بکەین؟ 💡 تەنها بە یەک کلیک سندووقەکە دابخەن 😉 #پەروەردەی_دروست