es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete 👈

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

Ir al canal en Telegram

گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
382
Suscriptores
Sin datos24 horas
+567 días
+5430 días
Número de Publicaciones

Carga de datos en curso...

Reacciones
Comentarios
Estrellas de Telegram
PUBLICACIONES TOP por

Carga de datos en curso...

Análisis de publicación
Mensajes
Ver dinámicas
زنجیرەی پەروەردەیی مناڵەکەم لە قوتابخانە و باخچە 🔔 (بەشی ٢) مناڵەکەم لە باخچە/ قوتابخانەزۆر توندوتیژ و شەڕکەرە، بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێیئەدەن هۆکاری ئەم ڕەفتارە دژبەیەکە چییە؟ 😢 زۆرێک لە دایکان و باوکان سەریان ئەسووڕمێت کاتێک ئەبینن مناڵەکەیان لە ژینگەیەکا زۆر شەڕکەرە، بەڵام لە ژینگەیەکی ترا لاوازە و ڕێگە ئەدات ئازاری بەن. لێرەیا هۆکارە زانستییەکان و چارەسەرەکەی ئەخەینەڕوو: 💡 هۆکاری زانستیی ئەم ڕەفتارە: 1️⃣ هەستکردن بە بێ ئاسایشی (Insecurity): مناڵ لەو ژینگەیەی هەست بە لاوازی ئەکات (وەک کۆڵان)، پەنا ئەباتە بەر خۆبەدەستەوەدان. لەبەرامبەرا لە باخچە/قوتابخانەتوندوتیژی وەک دەمامکێک بەکار ئەهێنێت تا لاوازییەکانی خۆی بشارێتەوە. 2️⃣ نەبوونی لێهاتوویی کۆمەڵایەتی: مناڵەکە هێشتا فێر نەبووە چۆن بە شێوازێکی ئاسایی یاری لەگەڵ هاوڕێکانی بکات و پەیوەندی دروست بکات. 🛠 چارەسەری کرداری بۆ دایکان و باوکان: 1️⃣ ئارامکردنەوە لە ڕێگەی دیالۆگەوە: لەجیاتی سزادانی مناڵەکە بۆ شەڕەکانی باخچە/ قوتابخانە، لە ماڵەوە بە ئارامی پێی بڵێ: «کاتێک تووڕە ئەبیت یان ئەتەوێت یاری بکەیت، بە دەنگ قسە بکە، نە دەست بەکاربهێنە و نە ڕێگە بە کەس دەست بۆ ببات». 2️⃣ یاریی ڕۆڵگێڕان (Role-play) لە ماڵەوە: لەگەڵ مناڵەکەتا ڕاهێنان بکەن تۆ ڕۆڵی هاوڕێکەی ببینە و لێی بپرسە: «ئەگەر کەسێک یارییەکەی لێ سەندیت، چی ئەکەیت؟» تا فێری گفتوگۆ ببێت لەجێی شەڕ. 3️⃣ هاوکاری لەگەڵ مامۆستا: داوا لە مامۆستا بکەن کە ڕاستەوخۆ سزای نەدات، بەڵکو لە کاتی یاریی بەکۆمەڵا بەرپرسیارێتییەکی بچووکی پێ بسپێرێت تا هەست بە بەهای خۆی بکات. 🌸 لە بەشی داهاتوو باسی ئەوە ئەکەین چۆن پەیوەندییەکی تۆکمە لەگەڵ مامۆستای مناڵەکەو دروست بکەیت؟ 👥 ئەم پەیامە بۆ ئەو دایک و باوکانە بنێرەکە مناڵی تەمەنی باخچە و قوتابخانەیان هەیە. 🦋پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە 🔗 ببە بە ئەندامی خێزانی پەروەردەی دروست #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_مناڵ #کەسایەتی_بەهێز https://t.me/Parwarday_Drwst04
27102Inicia sesión para ver las estadísticas
السلام علیکم دایک و باوکە خەمخۆرەکان 🌸 کەمێکی تر بەشی دووەمی زنجیرکەمان بڵاوئەکەینەوە 🔔📚 تایبەت بە کێشەی: چۆن مناڵەکەم لە باخچە/قوتابخانە شەڕکەرە، بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێی ئەدەن؟ 🎉 هەواڵێکی خۆش تەنها چەند ئەندامێکی کەممان ماوە بۆ ئەوەی بگەینە ٤٠٠ ئەندام لە خێزانی «پەروەردەی دروست»🦋✨ 👥 داواکارییەکی بچووک لە ئێوەی ئەزیز: ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و لینکی چەناڵەکەمان بۆ هاوڕێ و ئەزیزانتان بنێرن تا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پۆستی ئەمشەو بەیەکەوە بگەینە ٤٠٠ ئەندام و خێزانێکی هۆشیارتر بنیاد بنێین.🥰 🔗 لینکی چەناڵ : https://t.me/Parwarday_Drwst04
37102Inicia sesión para ver las estadísticas
زنجیرەی پەروەردەیی مناڵەکەم لە باخچە و قوتابخانە 🔔📚 (بەشی ١) مناڵەکەم لە باخچە/قوتابخانە ئیستغلال ئەکرێت و لە کێشەکان بە ناحەق خەتابار ئەکرێت، چۆن ڕەفتاری لەگەڵ بکەم🌸 ئەمە خەم و پرسیاری ڕۆژانەی زۆرێک لە دایک و باوکانە کاتێک مناڵەکانیان دەچنە جەنجاڵی ژینگەی باخچە یان قوتابخانەوە. لێرەیا٣ هەنگاوی زانستی و کرداری ئەخەینەڕوو بۆ ئەوەی مناڵەکە فێر بێت بەرگری لە مافی خۆی بکات بێ ئەوەی پەنا بباتە بەر توندوتیژی: 1️⃣ فێرکردنی ڕەتکردنەوە (نەخێرێکی ڕوون و بڕوا بەخۆبووانە): مناڵەکەو فێر بکە بزانێت کە مافی تەواوی خۆیەتی بڵێت: «نەخێر بەمەی تۆ ڕازی نیم». بەکارهێنانی دەنگێکی ئارام بەڵام بڕوا بەخۆبوو، یەکەم ڕێگرە لەوەی مناڵانی تر ئیستغلالی بکەن. 2️⃣ جیاکردنەوەی «شەڕ» لە «بەرگریکردن لە خۆ»: پێی بڵێ: «تۆ هەرگیز دەستپێشخەری شەڕ مەکە، بەڵام ئەگەر کەسێک ئازاری دایت یان سنووری بەزاند، بە دەنگێکی بەرز بڵێ: دەست لە من هەڵبگرە و ڕاستەوخۆ مامۆستاکەو ئاگادار بکەرەوە». 3️⃣ پاراستنی ئارامی لە کاتی زۆرداریکردن: فێری بکە کاتێک مناڵێک هێرش ئەکاتەسەری یان خەتای بۆ دروست ئەکات، خۆی شڵەژاو نەکات و نەگری، بەڵکو بە کەسایەتییەکی بەهێزەوە بوەستێت و ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببێتەوە. 🌸 لە بەشی دووەم باسی ئەوە ئەکەین هۆکاری چییە مناڵێک لە باخچە/قوتابخانە شەڕکەر بێت بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێی بەن؟ 👥 ئەم پەیامە بۆ هاوڕێ و ئەزیزان بنێرە تا بەیەکەوە خێزانێکی هۆشیارتر بنیا بنێین. 🦋پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە 🔗 «ببە بە بەشێک لە خێزانی پەروەردەی دروست» #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_مناڵ #کەسایەتی_بەهێز @Parwarday_Drwst04
55103Inicia sesión para ver las estadísticas
مناڵەکەو ئەچێتە باخچە /قوتابخانە؟ ئەم پەیامە بۆ تۆیە... 🔔📚 سڵاو و ڕێز لە دایک و باوکە خەمخۆرەکان 🥰 چوونی مناڵ بۆ ژینگەی قوتابخانە، جگە لە فێربوون، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵێک ئاڵنگاری کۆمەڵایەتی نوێ دەستپێئەکات. بەشی زۆری ئێمە ڕۆژانە شاهیدی ئەم دڵەڕاوکێیانەین: ▫️ "مناڵەکەم لە باخچە /قوتابخانە ئیستغلال ئەکرێت و ناتوانێت بەرگری لە مافی خۆی بکات..." ▫️ "لە کاتی دروستبوونی شەڕ و کێشە، زۆر ئەشڵەژێت و نازانێت چۆن ئارام بێت..." ▫️ "کە کێشەیەک لە پۆل دروست ئەبێت، بەبێ تاوان و بەناحەق مناڵەکەی من خەتابار ئەکرێت..." هەواڵێکی خۆش😍 لەبەر گرنگیی ئەم کێشەیەی ڕۆژانەی خێزانەکان، لە پێناو دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و بڕوا بەخۆبوو بۆ مناڵەکانمان، لە پۆستەکانی ئایندە زنجیرەیەکی ڕێنمایی تایبەت و زانستی دەستپێئەکەین کە ڕاستەوخۆ وەڵامی ئەم کێشانە ئەداتەوە. 👥 بانگهێشتنامەیەک لە دڵەوە: ئەگەر هاوڕێ، ئەزیز یان ئەندامێکی خێزانەکەو مناڵی تەمەنی باخچە/قوتابخانەی هەیە، ئەم پەیامەی بۆ بنێرە تا لەگەڵمان بن و بەیەکەوە کۆڕی دایک و باوکانی هۆشیار بەرفراوانتر بکەین. 🦋 پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە 🔗 «ببە بە بەشێک لە خێزانی پەروەردەی دروست» #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04
94519Inicia sesión para ver las estadísticas
مناڵەکەو گوێ لە هاوارکردن ناگرێت، گوێ لە هێمنییەکەو ئەگرێت 😄 کاتێک مناڵ هەڵەیەک ئەکات، هەڵچوونی ئێمە کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو تەنیا ترسی بۆ دروست ئەکات. 🌱 یاسای زێڕین: دەنگ نزم بکەرەوە، تا پەیامەکەز بە ڕوونی بگات. ڕێزگرتن لە هەستی مناڵ، یەکەم هەنگاوی دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێزە. #پەروەردەی_دروست #پەیامی_پەروەردەیی
921010Inicia sesión para ver las estadísticas
دیارییەکی تر لە «پەروەردەی دروست»ەوە 📸 دایک و باوکە ئەزیزەکان 🌸 بۆ ئەوەی لە زانیاری و ڕێنیشاندەرە خێرا و کورتەکان بێبەش نەبن، شەرەفمەندمان بکەن بە هاوڕێیەتیتان لە پەیجی ئینستاگراممان 🥰 لەوێش بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی پرس و کۆمێنتەکانتان ئەدەینەوە و لەگەڵتان پەیوەندیی بەردەوام ئەبین چاوەڕوانی ئامادەبوونی جوانتانین لەوێش 🥰👇🏻 🔗 پەیجی ئینستاگرام: ❨https://www.instagram.com/parwarday_drwst04?stkn=MWdwajF6bWVna3V1MQ==❩
97006Inicia sesión para ver las estadísticas
🛑چۆن بە بێ هاوارکردن سنوور بۆ مناڵەکەو دابنێیت؟ بێزاربوویت لەوەی تا هاوار نەکەیت مناڵەکەو گوێو لێ ناگرێت؟ 😳 لە ڕاستیا هاوارکردن ڕەفتاری مناڵ ناگۆڕێت، بەڵکو تەنیا ترسی تیا دروست ئەکات. ئەتوانیت بەم ٣ ڕێگە ئاسانە، سنووری ڕوون دیاری بکەیت: ١. یاسای ڕوون بەکاربێنە، نەک توڕەیی 📏 لە شوێنی ئەوەی بڵێیت «ئەوەنە شتەکان مەشێوێنە»، زۆر ئارام بڵێ: «یارییەکان لە شوێنی خۆیان دائەنێین بۆ ئەوەی دوایی بتوانین بچینە دەرەوە» 🧸 ٢. بژاردەی پێ بە (سەربەخۆیی بۆ ببهێڵەرەوە) 🌱 کاتێک مناڵ هەست ئەکات مافی هەڵبژاردنی هەیە، کەمتر بەرگری ئەکات. بۆ نموونە: «حەز ئەکەیت پێش نانخواردن دەست بشۆیت یان دوای ئەوەی دانیشتین؟» 🧼 ٣. پێش سنوورەکە، لە هەستەکانی تێبگە 🤎 کاتێک توڕە ئەبێت، پێی بڵێ کە تێئەگەیت: «ئەزانم حەز لێیە زیاتر لەسەر کۆمپیوتەر بیت، بەڵام ئێستا کاتی خەوتنە» 🌙 (کاتێک مناڵ هەست ئەکات گوێی لێ گیراوە، ئاسانتر ڕێنماییەکان جێبەجێ ئەکات) 📌یادخستنەوەیەکی بچووک☕️ داڕشتنی سنوورەکان پێویستی بە ئارامی و بەردەوامی هەیە🕊🤎 تەنیا تۆزێک ئارام بگرە و بڕواش بکە، ئەنجامەکەی زۆر شرین ئەبێت🥰🌱 #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_مناڵ #خێزان #سنووردانان @Parwarday_Drwst04
930410Inicia sesión para ver las estadísticas
بەخێربێن بۆ خێزانە بچووکەکەمان🌸🤎 سڵاو لە تەواوی ئەو دایک و باوک و ئەزیزە خەمخۆرانەی تازە بوونەتە هاوڕێی چەناڵی «پەروەردەی دروست» ☕️🤎 زۆر زۆر دڵخۆشین بە هاتنتان🥰 هیوادارین لێرە کۆمەڵێک زانیاریی بەسوود و کرداری بۆ پەروەردەکردنی ئەزیزانتان بدۆزنەوە 😍 ئەمشەو کاتژمێر ٩:١٥ پۆستی نوێمان بڵاو ئەکەینەوە لەسەر: «چۆن بە بێ هاوارکردن سنوور بۆ مناڵ دابنێین؟» چاوەڕوان بن، زۆر زۆر بەخێر بێن🥳🕊️ #پەروەردەی_دروست
103007Inicia sesión para ver las estadísticas
دیارییەکی بچووک بۆ هاوڕێیان 🎁 پێش ئەوەی پۆستە نوێیەکەی ئەمشەو دابنێین🌙💭 تکایەکی بچووک و شیرینمان لێتان هەیە 🙈🤎 ڕێگە بەن ئەزیزانیشتان ببنە بەشێک لە خێزانە ئارامەکەی «پەروەردەی دروست» لینکی چەناڵەکە یان ئەم پۆستە بۆ ئەو دایک و باوکانە بنێرە کە خۆش ئەوێن 🌸 چاوەڕوانی پۆستەکە بن، زۆر ئەزیزن🥰 🔗 [https://t.me/Parwarday_Drwst04]
652301Inicia sesión para ver las estadísticas
بەپەلە.. 🔔 ئەزانن چی؟🙈 بیرمان ئەکردن، بۆیە بڕیارمان دا لەمە زیاتر دوا نەکەوێت 😊 ئەمشەو بە پۆستێکی نوێی زۆر تایبەت ئەگەڕێینەوە خزمەتتان ☕️🤎 چاوەڕوان بن.. ⏳ #پەروەردەی_دروست
152001Inicia sesión para ver las estadísticas