es
Feedback
قەڵەم دار

قەڵەم دار

Ir al canal en Telegram

باسەکە قەڵەمی دار نییە..

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
244
Suscriptores
+124 horas
Sin datos7 días
+2730 días
Archivo de publicaciones
َ شاعیریش ئەڵێ :
وَلَمْ أَرَ فِي عُيُوبِ النَّاسِ شَيْئاً كَنَقْصِ القَادِرِينَ عَلَى التَّمَامِ
واتا/ لەنیو هەموو عەیب و کەم و کورتیەکانی ئینساندا ، هیچ شتێکم لەوە عەیبدارتر و ناشرینتر نەبینیوە کە کەسێک توانای گەیشتن بە بەرزی و کامڵی هەبێ ، کەچی بە نزمی ڕازی بێت و خۆی کەم بکاتەوە.. گەر لەم هەموو بەیتەی کە لێرە دانراوە ، هیچیان کاریگەری نەبووبێ بەسەرتەوە ، و هۆکارێک نەبووە کە دەقەیێ یاخود چەند سانیەیێ ڕاتگرێ و واتلێکبکا بیربکەیتەوە ، ئەوا داواکارم ئەمە ببێتە ئەو بەیتە ، چونکی دەرگایێکی فراوانە ، موتەنەبی لە بەیتێکدا بۆی سادە کردوینەتەوە ، بەڵام ئاممان با لە چڵ ساڵیدا نەڵێین : ماڵی وێرانم لە بیست ساڵیدا ئەم بەیتەم بینی و کەچی تێنەفکریم لێی ، و نەمکردە ڕزگارکەرێک بۆخۆم.. .

وَلا تَحْسَبَنَّ اللَهَ يَغْفِلُ ساعَةً وَلا أَنَّ ما تُخفي عَلَيهِ يَغيبُ - او العتاهیة واتا/ هەرگیز وا گومان نەبەیت و پێت و
وَلا تَحْسَبَنَّ اللَهَ يَغْفِلُ ساعَةً وَلا أَنَّ ما تُخفي عَلَيهِ يَغيبُ
- او العتاهیة واتا/ هەرگیز وا گومان نەبەیت و پێت وانەبێ کە خوای گەورە بۆ ساتێکیش لێت غافڵ ببێ ، وە واش مەزانە ئەو شتانەی تۆ لە خەڵکی دەیانشاریتەوە لەلای ئەو ون دەبن و نایانبینێ.. .

🪶أبو العتاهية دەڵێ: بَكيتُ عَلى الشَبابِ بِدَمعِ عَيني فَلَم يُغنِ البُكاءُ وَلا النَحيبُ بە حەقیقی بە فرمێسکی چاوم بۆ گەنجێ
🪶أبو العتاهية دەڵێ: بَكيتُ عَلى الشَبابِ بِدَمعِ عَيني فَلَم يُغنِ البُكاءُ وَلا النَحيبُ بە حەقیقی بە فرمێسکی چاوم بۆ گەنجێتی گریام جا هیچ سوودی نەبوو نە گریان و نە نرکە و ناڵە و هاتووهاوار کردن فَيا لَيتَ الشَبابَ يَعودُ يَوماً فَأُخبِرُهُ بِما صَنَعَ المَشيبُ ئای خۆزگە ڕۆژێک گەنجێتی دەگەڕایەوە جا پێم دەوت پیری چی کردووە و چی بەسەرما هێناوە ):

ئەم چەند بەیتە بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ نوسراون ، نوسەرەکەی ناسراو نییە ..
طالما أشكو غرامى يانور الوجود وأنادى يا تهامى يا معدن الجود
زۆرجار سکاڵای خۆشەویستیم و دەردی دڵی خۆم دەکەم ئەی نوری گەردوون ( پێغەمبەر ﷺ ) ، وە بانگت دەکەم ئەی تهامی ( نازناوێکی پێغەمبەرە ﷺ ) ، ئەی کانگاو سەرچاوەی هەموو بەخشندەییێک ..
منيتى أقصى مرامى أحظى بالشهود وأرى باب السلام يا زاكى الجدود
ئاوات و ئەوپەڕی ئامانجی من ئەوەیە کە لەخەودا بتبینم ، وە چاوم بە " باب السلام بکەوێ " ( مەبەستی ئەوەیە بچێتە مەدینە بۆ سەردانی ) ئەی ئەو کەسەی کە خاوەنی پاکترین ڕەچەڵەک و باب و باپیرانیت
يا طراز الكون إنى عاشق مستهام مغرم والمدح فنى يا سامى العهود
ئەی جوانترین نەخش و ڕازێنەرەوەی گەردوون ( مەبەستی پێغەمبەرە ﷺ کە دنیا بەوەوە ڕازێنراوەتەوە ) ، بێگومان من عاشقێکی سەرسام و شەیدام ، هۆگری تۆم ، تەنها پیشەشم مەدح و پیاهەڵدانی تۆیە ئەی ئەو کەسەی لە بەجێهنێنانی پەیمەناکانتدا لە بەرزترین ئاستدایت..
إصرف الإعراض عنى أضنانى الغرام سيدى والعمر ولى جد بالوصل جود
ڕووت لێم وەرمەگێڕە و ئەو پشت تێکردنەت لێم دوربخەوە ، چونکی ئەم خۆشەویستیەم بۆت بەتەواوی بێهێز و لاوازی کردووم ، ئەی گەورەی من ، ئەوا تەمەن بەسەر دەچێ ، دەی کەرەم و بەخشندەیی بکە و بە دیدارت شادم کە
منذ أن غبتموا عنى أنهكنى الغرام طال ليلى زاد همى وحرمت المنام
لەوکاتەوەی ئێوە لەمن دورکەوتونەتەوە و لێم غائیب بوونە ، خۆشەویستی تەواو ماندووی کردوومە ، شەوەکانم درێژبونەتەوە و پەژارەم یادی کردووە ، تا ئەو حەددەی خەویشم لێ حەرام بووە..
وعليك الله صلى ربى ذو الجلال يكفى يا نور الأهلة أن الهجر طال
دە با خوای گەورە و باڵادەستم هەمیشە درود و سەڵاوات بنێرێ بۆ سەر تۆ ، ئیدی بەسە ئەی ڕوناکی هەموو مانگە درەوشاوەکان ، چونکی بەڕاستی ئەم هیجران و دوورییە زۆری خایاند و کاتی بەیەکگەشتنە..

هەر بۆیەشە دەبینین زۆرێک لەو ئایەت و فەرموودانەی باسی نیعمەتەکانی بەهەشت دەکەن و هانی باوەڕداران دەدەن بۆ بەدەستهێنانیان، بۆ پیاوان باسی (حور العین) دەکەن، بەڵام بۆ ئافرەتان باسی جوانی، ڕازاوەیی، جلوبەرگ و خشڵەکانی خودی ئافرەتەکە دەکەن. بۆیە دەتوانین بڵێین: حەزی ئافرەت بۆ جوانی و ڕازاندنەوەی خۆی، هاوتای حەزی پیاوە بۆ جوانیی ئافرەتەکە. ئەمەش قوڵی ئەم فیترەتە بەباشی دەردەخات.

لەوانەیە هۆکاری ئەوەی بەشێکی زۆر لە خانمان بە باسکردنی بابەتی حیجاب قەڵس دەبن ئەوە بێت کە زۆر جار ئەو مامۆستا ئایینیانەی باسی بابەتەکە دەکەن، بە دیدگا و فیترەتێکی تەواو پیاوانەوە لە بابەتەکە دەڕوانن و هیچ ڕەچاوی سایکۆلۆژیا و فیترەتی ئافرەت ناکەن. بۆ پیاوێک هەرگیز جلوبەرگ بابەتێکی ئەوەندە جێی مشتومڕ نەبووە و بە ئاسانی ئەوەی ویستوویەتی پۆشیویەتی؛ هەر بۆیە زۆر بە ئاسانی باسی بابەتەکە دەکەن و بێ پێشەکی لۆمەی ئافرەتان دەکەن لەسەر شێوازی باڵاپۆشییان. گەرچی بیرخستنەوەی فەرمان و سنوورە شەرعییەکان حەقە و لە جێی خۆیەتی و هەرگیز لۆمەی ئەمە ناکەین (حاشا)، بەڵام پێش ئەوە زۆر پێویستە دان بەو ڕاستییەدا بنێین کە ئارەزووی جوان دەرکەوتن لای ئافرەت، حەزێکی فیتری و خواییە و بەشێکی دانەبڕاوە لە بوونی. داپۆشین و شاردنەوەی ئەو فیترەتە لە چاوی گشتی و هێشتنەوەی بۆ سنوورە تایبەتییەکان، کارێکی هەروا ئاسان نییە. ڕاگرتنی ئەم هاوسەنگییە (پاراستنی سنووری خوا و زیندوو هێشتنەوەی فیترەتی مێیینەیی) جیهادی نەفسە و یەکێکە لە کارە هەرە دژوارەکان کە تەنها ئافرەتانی هۆشیار و ئیماندار و بەهێز دەتوانن ئەنجامی بدەن. بۆیە خوشکەکەم، من دەزانم کە چ هەستێکە کاتێک سەیری پۆشاکێکی ناسک دەکەیت و بە هەموو بوون و فیترەتی مێیینەییتەوە ئارەزووی دەکەیت. چاک دەزانم کە ئەم جوانی و جوانخوازییەی تۆ بەشێکە لە بوون و سروشتی تۆ وەک ئافرەتێک و حەزێکی شەیتانی نییە. ئەمە ئەو ناسکییە و جوانییەیە کە خالق پێتی بەخشیوە، هەر لەبەر گەورەیی و هێزی ئەم فیترەتەشە کە بووەتە گەورەترین مەیدانی تاقیکردنەوەی ئیمانت و ئەو سەنگەرەی کە شەیتان زۆرترین هێرشی لێوە ئەکاتە سەرت. با جوان و نازدار و ناسک و خانمانە بیت تا ئەوپەڕی سنوورەکانی مێیینەییت، بەڵام ئامان سەد ئامان ئاگاداری سنوورەکانی خودا بە و بزانە لە کوێ و چۆن ئەم هێزە خواییە بەکار دەهێنیت و لە کوێدا دەوەستیت. بزانە کە پابەندبوونت بە فەرمانەکانی خودا، هەرگیز بە واتای کوشتنی فیترەتی خانمبوونت نایەت. تەنها کێشانی سنوورێکە بۆ پاراستنت لە چاو و نەفسی نائەهل.

حەتتا قورئان خوێندنیش زۆر گۆڕاوە لەم زەمەنەماندا ، ئینسان کە گوێ لە سەوتێکی لەم شێوازە ئەگرێ کە تا ڕادەیێک خاڵین لە جوانکاریە دەستکردەکان ، وە ڕاستەوخۆ هەست بە وشەکان ئەکا ، کاریگەریێکی جیاوازتری لەسەر جێدەمێنێ ، نەوەک لەبەر دەنگ و ئاهاتی باکگڕاوندی قورئانخوێن زۆرجار ژانەسەریش ئەتگرێ . ئەوەندە شێوێندراوە ، هیچ هەستێکی ڕاستەقینەی قورئانخوێنەکە ناگوازرێتەوە بۆ گوێگر. .

حەتتا قورئان خوێندنیش زۆر گۆڕاوە لەم زەمەنەماندا ، ئینسان کە گوێ لە سەوتێکی لەم شێوازە ئەگرێ کە تا ڕادەیێک خاڵین لە جوانکاریە دەستکردەکان ، وە ڕاستەوخۆ هەست بە وشەکان ئەکا ، کاریگەریێکی جیاوازتری لەسەر جێدەمێنێ ، نەوەک لەبەر دەنگ و ئاهاتی باکگڕاوندی قورئانخوێن زۆرجار ژانەسەریش ئەتگرێ . ئەوەندە شێوێندراوە ، هیچ هەستێکی ڕاستەقینەی قورئانخوێنەکە ناگوازرێتەوە بۆ گوێگر. .

تلاوة_قرآن_بدون_مؤثرات_محمد_هشام_حسنMP3_160K.mp35.04 MB

َ داوای ئەم چەند بەیتە کرابوو فەرموون.. .

مَا كانَ في هَذِهِ الدُّنيا بَنو زَمَنٍ إِلّا وَعِندِيَ مِن أَخبارِهِم طَرَفُ
هیچ گەل و میللەتێ نییە کە بەم دنیایەدا هاتبن و چووبوون ، ئیللا من شارەزاییم لە هەواڵ مێژویان هەیە ( شاعیر مەبەستی ئەوەیە شارەزاییەکی تەواوی هەیە لە مێژوو و شارستانیەتی گەلان ، یانیش دەکرێ وا لێک بدرێتەوه کە شاعیر مەبەستی لەوە بووبێ : ئیللا من دەزانم کە کۆتایی هەموویان لەناوچونە.. ئەمەش لەگەڵ فەلسەفەی شاعیر ئەگونجێ )
يُخَبِّرُ العَقلُ أَنَّ القَومَ ما كَرُموا وَلا أَفادوا وَلا طابوا وَلا عَرَفوا
ئەگەر عەقڵمان بەکاربێنین و تێبفکرین ، ئەوا دەبینین کە مرۆڤانی پێش ئێمە ، نە سوودێکیان هەبووە و نە چاکیش بوونە ، و نە لە ماناو حەقیقەتی ژیانیش تێگەشتوون
عاشوا قَليلاً وَما جوا في ضَلالَتِهِم وَلا يَفوزونَ إِن جُوزوا بِما اِقتَرَفوا
کەم ژیان و لەنێو گومڕاییەکانیاندا سەرگەردان بوون ، وە ئەگەریش لەسەر ئەو کار و کردەوانەی کە ئەنجامیانداوە دادگایی بکرێن ، ئەوا هەرگیز نایبەنەوە و تێیدا سەرکەوتوو نابن..
إِذا شَقيتَ فَجِسمٌ نالَهُ نَصَبٌ وَإِن تُرِفتَ فَماذا يَنفَعُ التَّرَفُ ؟
ئەگەر لەژیاندا توشی ئازار و ناڕەحەتی ببیت ، ئەوا هەر جەستەیە کە ماندوو دەبێت ، خۆ ئەگەر لە خۆشگوزەرانی و ڕابواردنیشا بیت ، ئەو ناز و نیعەتە چ سودێکیان هەیە لەکاتێکدا کۆتاییەکەت هەر مردن و چونە نێو گۆڕە؟
يا أُمَّ دَفرٍ لَحاكِ اللَّهُ والِدَةً مِنكِ الإِضاعَةُ وَالتَّفريطُ وَالسَّرفُ
ام دفر بە مانای دایکی بۆگەن دێت ، بەڵام مەبەست لێی دونیایە ، وەکوو کەمکردنەوە و جۆرێک لە سوکایەتی ، بۆیە شاعیر دەڵێ: ئەی دونیا ، خوای گەورە نەفرەت و غەزەبی خۆییت لێ بگرێ ، چ دایکێکی تۆ کە جگە لە تیاچوون و کەمتەرخەمی و بەفیڕۆدانی کات ، هیچی دیکەت پێ نەبەخشیوین..
لَو أَنَّكَ العِرسُ أَوقَعتُ الطَّلاقَ بِها لَكِنَّكَ الأُمُّ هَل لي عَنكِ مُنصَرَفُ ؟
ئەی دونیا ، ئەگەر تۆ هاوژین و خێزانی من بویتایە ، بە دڵنیاییەوە تەڵاقم ئەدایت و لێت جیا ئەبومەوە ، بەڵام چیبکەم تۆ دایکمیت ، ئایە ئینسان ئەتوانێ لە دایکی خۆی دورکەوێتەوە؟
وَلَن يُصيبَ خُفاقاً مَن يُقايِضُهُ يَوماً بِنُدبَةَ لَمَّا فاتَها الشَّرَفُ
هەرکەس خەریکی ئەم دنیایە بێت و مامەڵەی پێوە بکا ، ئەوا هیچ بەدەست ناهێنێ جگە لە شکست و پەشیمانی و جێگای برین ، بەتایبەتی لە دنیایێکدا کە شکۆ و شەرەفی تێدا نەماوە..
قالَت رِجالٌ عُقولُ الشُّهُبِ وافِرَةٌ لَو صَحَّ ذَلِكَ قُلنا مَسَّها خَرَفُ
ئەستێرە ناسەکان ئەڵێن کە ئەو ئەستێرانە خاوەن عەقڵێکی گەورە و فراوانن ، ئەگەر ئەمە ڕاستبێ ، ئەبێ بڵێین ئەستێرەکان توشی خڵەفان و شێتی هاتوون ، ئەگەرنا چۆن بەدەوری ئەم دنیایەدا ئەسوڕێنەوە؟ - ابو علاء

وَمَا نَيلُ المَطالِبِ بِالتَمَنّي وَلَكِن تُؤخَذُ الدُنيا غِلابا - المتنبي واتە/ گەیشتن بە ئامانجێکی مەزن تەنها بە ئاواتخواس
وَمَا نَيلُ المَطالِبِ بِالتَمَنّي وَلَكِن تُؤخَذُ الدُنيا غِلابا
- المتنبي واتە/ گەیشتن بە ئامانجێکی مەزن تەنها بە ئاواتخواستن و خەیاڵکردن بەدی نایە ، ژیان هێندە ساناهی نییە بە دانیشتن ببیتە خاوەنی هەرچیەک کە بتەوێ ، بەڵکوو دەبێ بە هەوڵی زۆر و تێکۆشان بەدەستیان بهێنیت.. .

کاتێ کە منداڵ بووین ، بە ئەنقەست ئاومان لەسەر چاومان دەڕشت تاوەکوو وا دەریخەین کە گریاوین ، بەڵام ئێستا دەموچاومان بە ئاو دەش
کاتێ کە منداڵ بووین ، بە ئەنقەست ئاومان لەسەر چاومان دەڕشت تاوەکوو وا دەریخەین کە گریاوین ، بەڵام ئێستا دەموچاومان بە ئاو دەشۆین تاوەکوو هیچ کەس پێ نەزانێ و نەمانبینێ کە گریاوین.. براتان لەعێراقەوە. .

َ شەوتان شاد .

َ ڕەحمەتی خواتان لێ بێت گەردنم ئازا بکەن ، بڕوابکەن دەرس و شتم زۆر زۆرە ، بۆیە مەجالی شەرحی درێژم نەماوە ، ئیدی بۆ ئەوەی چەناڵ وشک نەبێ تاک تاک شەرح دائەنێین.. وەعدی ئەم چەند بەیتەمان دابوو ، بۆیە فەرموون: .

صاحِ هَذِهِ قُبُورُنَا تَمْلأُ الرُّحْبَ فَأَيْنَ القُبُورُ مِنْ عَهْدِ عَادِ؟
هاوڕێ گیان ، سێریکە ئەمانە گۆڕی ئێمەن و زەویان پڕ کردۆتەوە ، ئەی کوا ئەو گۆڕانەی کە لە زەمانی ( عاد ) ـەوە مردوون؟ ( شاعیر دەیەوێ بڵێ ، زەوی چەندین جار بە گۆڕی مرۆڤەکان پڕبۆتەوە، ئێمەش تەنها چینێکی نوێین..)
خَفِّفِ الوَطْءَ مَا أَظُنُّ أَدِيمَ الـ أَرْضِ إِلَّا مِنْ هَذِهِ الأَجْسَادِ
هەنگاوەکانت بەهێواشی بنێ و بە هێواشی بچۆ بەڕێگادا ، چونکە من پێم وایە ئەم زەویە هیچی تر نییە جگە لە تێکەڵەیێکی جەستەی ئەو مرۆڤانەی پێشی ئێمە مردوون..
​تَعَبٌ كُلُّهَا الحَيَاةُ فَمَا أَعْـ ـجَبُ إِلَّا مِنْ رَاغِبٍ فِي ازْدِيَادِ
ئەم ژیانە لەسەرتاوە تاوەکوو کۆتایی هەمووی ماندوێتی و دەردەسەریە ، بۆیە من سەرم لە هیچ شتێ سوڕنامێنێ ئیللا ئەو کەسە نەبێ کە تەمەننای ماناوە و تەمەندرێژی ئەکا
​إِنَّ حُزْنًا فِي سَاعَةِ الْمَوْتِ أَضْعَا فُ سُرُورٍ فِي سَاعَةِ الْمِيلادِ
ئەو خەم و ناڕەحەتیەی کە لەکاتی مردنی کەسێکدا دروست ئەبێ ، چەند هێندەی ئەو خۆشیەیە کە لەکاتی لەدایکبونیدا هەبووە ( شاعیر دەیەوێ بڵێ ، خەمی ژیان و مانەوە ، هەمیشە گەورەترە لە هەموو خەمەکانی دیکە )
خُلِقَ النَّاسُ لِلْبَقَاءِ فَضَلَّتْ أُمَّةٌ يَحْسَبُونَهُمْ لِلنَّفَادِ
خەڵکی بۆ ئەوە دروست بوونە کە بەردەوام بن و بمێننەوە ( مەبەستی ماناوەی ڕۆحە نەک جەستە ) کەچی کۆمەڵەیێک گومڕا بوونەو پێیان وایە کە دوای مردن ئیدی مرۆڤ بە تەواوی لەناودەچێ و کۆتایی دێ ( بەیتی داهاتوو )
إِنَّمَا يُنْقَلُونَ مِنْ دَارِ أَعْمَا لٍ إِلَى دَارِ شِقْوَةٍ أَوْ رَشَادِ
بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە مرۆڤەکان ڕۆحەکانیان هەردەمێنێ ، تەنها ئەوە نەبێ لە ( دنیا ) ـی کارو کردەوەدا ئەگوازرێنەوە بۆ دنیای پاداشت و سزا ( قیامەت )
ضَجْعَةُ الْمَوْتِ رَقْدَةٌ يَسْتَرِيحُ الْـ .. ـجِسْمُ فِيهَا وَالْعَيْشُ مِثْلُ السُّهَادِ
پاڵکەوتن و مانەوە لەنێو گۆڕ ، وەکوو خەوێکی ئارام وایە کە جەستە پێوەی پشوو ئەدا ، بەڵام مانەوە لە دنیادا وەکوو خەوزڕان و شەوێکی پڕ ناڕەحەتی وایە
فَلْيَكُنْ لِلْمُحْسِنِ الْأَجَلُ الْمَمْـ ـدُودُ رَغْمًا لِآنُفِ الحُسَّادِ
شاعیر دوعای خێر بۆ دۆستەکانی ئەکا و ئەڵێ: با تەمەنی درێژ بۆ ئینسانی چاکەکار و باش بێ ، تاوەکوو ببێتە شکێنەری لوتی حەسود و ئیرەییبەران
وَلْيَطِبْ عَنْ أَخِيهِ نَفْسًا وَأَبْنَا ءُ أَخِيهِ جَرَائِحُ الأَكْبَادِ
ئەم بەیتە بۆ دڵنەوایی کەسوکاری ئەو مردوەیە کە شعرەکەی بۆ نوسیوە و ئەڵێ : با ئەو کەسەی لەژیاندا ماوە دەروونی ئارام بێ سەبارەت بە برا مردوەکەی ، گەرچی کوڕەکانی ئەم برایە جگەریان بریندارە و لەوپەڕی خەمۆکیدان..
وَإِذَا الْبَحْرُ غَاضَ عَنِّي وَلَمْ أَرْ وَ فَلَا رِيَّ بِادِّخَارِ الثِّمَادِ
گەر دەریایێکی گەورە ( مەبەستی مردوەکەیە ) وشک بکاو من لێی تێر ئاو نەبووبم ، ئەوا ئیدی پاشەکەوکردنی ئاوی کەم هەرگیز تینوێتیم ناشکێنێ( مەبەستی خەڵکی دیکەیە کە وەکوو ئەوە نین کە مردووە ، بەڵکوو ئەو بەحرێکە و ئەوانەشی ماونەتەوە تەنها قوڕ و لیتەی قوڵایی بیرێکن.. )
​كُلُّ بَيْتٍ لِلْهَدْمِ مَا تَبْتَنِي الْوَرْ قَاءُ وَالسَّيِّدُ الرَّفِيعُ الْعِمَادِ
هەموو ماڵێک لەم دنیایەدا کۆتاییەکەی هەر ڕوخان و لەناوچونە ، جا ئیتر ئەو ماڵە هێلانەیێک بێ کە کۆترێ بنیادی نابێ ، یانیش کۆشک و تەلاری پادشایێک ، مردن جیاوازی لەنێوان هیج کەسێکدا ناکا..
​بَانَ أَمْرُ الْإِلَهِ وَاخْتَلَفَ النَّا سُ فَدَاعٍ إِلَى ضَلَالٍ وَهَادِ
فەرمان و قەدەری خوای گەورە ڕوون و ئاشکرایە ، بەڵام خەڵکی لەنێوان خۆیاندا ناکۆک بوون و دابەشبوون ، هەندێکیان خەڵکی بەرەو گومڕایی دەبەن و هەندێکی دیکەشیان ڕێنماییکارن بەرەو ڕاستی
وَاللَّبِيبُ اللَّبِيبُ مَنْ لَيْسَ يَغْتَرُّ بِكَوْنٍ مَصِيرُهُ لِلْفَسَادِ
جا مرۆڤی عاقڵ و ژیر ئەو کەسەیە کە بەم دنیایە هەڵناخەڵەتێ ، چونکی دەزانێ مەسیڕی ئەم گەردونە لەناوچوون و نەمانە ئیدی چۆن بخەڵەتێ..

َ کەس ئەتوانێ وێنای بەیتی سێیەم بکا؟ یا بڵێین مانای بکا؟ .

مَاذَا أَفَادَتْنِي هَدَايَا أُهْدِيَتْ بَعْدَ اكْتِفَاكْ
ئەم دیاریانەی پێشتر پێت بەخشیبووم چ سودێکیان ئەمێنێ لەدوای ئەوەی لێم بێزاربویت و جێت هێشتم؟
كَيْفَ التَّجَمُّلُ فِي مَرَايَا لَا أَرَى فِيهَا سِوَاكْ
چۆن خۆم بڕازێنمەوە و خۆم جوان بکەم لەپێش ئاوێنەدا لەکاتێکدا هیچ شتێکی تێدا نابینم جگە لەخۆت ( شاعیر مەبەستی ئەوەیە کە ئەچێتە بەردەم ئاوێنە تەنها خۆشەویستەکەی ئەبینێ ، واتا هەموو شتێکی بووە بە ئەو تەنانەت خۆشی ..)
أَخَلَقْتَهَا حَتَّى تَرَى مَنْ قَدْ خَلَقْتَ لِكَيْ يَرَاكْ؟
[ ئەم بەیتە وەکوو وەرگێڕان ئەتوانم وەریگێڕم ، بەڵام نازانم مەبەستی شاعیر چییە ، بۆیە لێیدەگەڕێم.. ]
فَتَشُدُّ مِنْ أَحْبَالِ صَوْتِي كُلَّمَا صَوْتٌ دَعَاكْ
هەرکاتێ من هاواربکەم و بمەوێ بانگت بکەم ، تۆ لەجیاتی ئەوەی بێیت بەلامەوە ، دێیت و دەنگم دەبڕیت تاوەکوو نەتوانم بانگیشت بکەم..
صِدْنِي فَإِنَّ النَّاسَ تَرْمِينِي بِبَحْرٍ لَيْسَ يَبْغِينِي
لەلایێکەوە ئەسیر و برینداری دەستی تۆم ، لەلایێکی دیکەشەوە لەنێو کۆمەڵگا و خەڵکی هێندە غەریبم ، وەک ئەوەی فڕێدرابێتمە نێو بەحرێکەوە کە ئەویش منی قبوڵ نییە و دەرم ئەکا..
فَلَا تُرْبٌ وَلَا مَاءٌ بِطِينِي لَا هَلَاكْ
بەڕاستی بەهۆی ئەم خۆشەویستیەی تۆوە توشی ناڕەحەتی زۆربووم ، ئیدی جەستەم نە ( ئاو و نە خۆڵی ) لێ نەماوەتەوە ، وەسەرەڕای ئەوەش ، ئەو ئازارە هەر بەردەوامە ، نە ئەوەیە بە یەکجاری بمکوژێ و بمرم ، نە لێشدەگەڕێ بژیم..

​ وَمَا أَنَا مِنْهُمُ بِالعَيْشِ فِيهِمْ وَلَكِنْ مَعْدِنُ الذَّهَبِ الرَّغَامُ - المتنبي واتە/ تەنها لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئەوا
وَمَا أَنَا مِنْهُمُ بِالعَيْشِ فِيهِمْ وَلَكِنْ مَعْدِنُ الذَّهَبِ الرَّغَامُ
- المتنبي واتە/ تەنها لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئەواندا ئەژیم ، مانای ئەوە نییە یەکێک بم لەوان و وەک ئەوان بم و وەکوو ئەوان بیربکەمەوە و ڕەفتار بکەم ، وەک چۆن ئاڵتوون شوێنی لەنێو خۆڵ و خاشکادایە کەچی هەرگیز بەهاو نرخی خۆی لەدەست نادا..

وَحيدٌ مِنَ الخُلّانِ في كُلِّ بَلدَةٍ إِذا عَظُمَ المَطلوبُ قَلَّ المُساعِدُ - المتنبي واتە/ ئەڵێ تەنیا و بێکەس و هاودەم لە
وَحيدٌ مِنَ الخُلّانِ في كُلِّ بَلدَةٍ إِذا عَظُمَ المَطلوبُ قَلَّ المُساعِدُ
- المتنبي واتە/ ئەڵێ تەنیا و بێکەس و هاودەم لە هەر شوێن و وڵاتێکدا ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەگەر هاتوو داواکاری و تەڵەبی ئینسان گەورە و بەرزبوون ، یارمەتیدەر و هاودەمی کەم دەبێتەوە .