قەڵەم دار
前往频道在 Telegram
باسەکە قەڵەمی دار نییە..
显示更多未指定国家未指定类别
287
订阅者
无数据24 小时
+57 天
+830 天
帖子存档
287
َ
ماوەیێکی زۆرە لەکاتی دانانی مانای بەیتەکاندا ئەنوسین واتە ، بەڵام هەڵە بوینە ، ڕاستتر وایە بنوسرێ واتا ..
.
287
مُصابِي جَلِيلٌ وَالعَزَاءُ جَمِيلُ وَظَنِّي بِأَنَّ اللهَ سَوْفَ يُدِيلُ- ابو فراس الحمداني واتا/ بەڵێ ئەو کارەسات و موسیبەتەی بەسەرم هاتووە یەکجار گەورەیە ، بەڵام ئارامگری و خۆڕاگریەکەشم هەر جوانە ، وە گومانم وایە کە ڕۆژێ هەر دێ کە خوای گەورە ئەم دۆخەم پێچەوانە ئەکاتەوە و ڕزگارم ئەبێ.. .
287
َ
وەرگێڕان:
هیچ کەسێ ڕزگاری نەکردم ، من خۆم تەرمەکەمم لەسەر شانم هەڵگرت و بەردەوام بووم.
.
287
وَالحُزْنُ يَقْلَقُ وَالتَّجَمُّلُ يَرْدَعُ وَالدَّمْعُ بَيْنَهُمَا عَصِيٌّ طَيِّعُ- المتنبي واتە/ وە خەم پەژارە ناڕەحتم دەکا و وام لێدەکا بگریم ، بەڵام پاراستنی شکۆمەندی و خۆڕاگریم ڕێگریم لێدەکا ، جا فرمێسکەکانیشم لەم نێوەندەدا هەم یاخین و هەمیش گوێڕایەڵن ( شاعیر دەیەوێ بڵێ: بەهۆی خەمباریمەوە ئەمەوێ بگریم ، بەڵام شکۆمەندیم ڕێگریم لێدەکا ، لەم بەینەدا فرمێسکەکانم بەهۆی دڵتەنگیمەوە گویڕایەڵن و دەیانەوێ بڕژێن " بێنە خوارەوە " بەڵام بەهۆی شکۆمەندیمەوە یاخی دەبن " ناڕژێن و لەچاومدا دەمێننەوە " بەم شێوازە فرمێسکەکانم لەچاومدا کۆدەبنەوە و ناتوانن بێنە دەرێ..
287
إِذَا مَاتَ مِنَّا سَيِّدٌ قَامَ سَيِّدٌ قَؤُولٌ لِمَا قَالَ الكِرَامُ فَعُولُ- السَّمَوْأَل واتە/ ئەگەر ئێمە سەرکردەیێکمان لێ بمرێ ئەوا دەستبەجێ سەرکردەیێکی دیکە شوێنی ئەگرێتەوە ، جا ئەو سەرکردە نوێیە ، ئەوە نییە قسەبکا و کرداری نەبێ ، نا ، بەڵکوو ڕێک وەکوو گەورەکانی پێشی خۆی ئەو کارە مەزنانە ئەنجامەدا کە ئەوان ئەنجامیان داوە..
287
هەست ئەکەم ئەمشەو کۆتاییە ..
مناڵێکی پێنج ساڵان بووم و دوو چاوی ناقابیلم هەبوو ، بەزۆر دەمتوانی جوڵە خێراکانت لێکبدەمەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمزانی شتێک لەتۆدا جیاوازە ، تۆ لەوانی دیکە نەدەچووی ، ئێستاش هەروا ، دەمەوێ زۆرت لەسەر بنوسم ، بەڵام بە شێوازی خۆم کۆتایی پێ دەهێنم و دەڵێم:
حُشَاشَةُ نَفْسٍ وَدَّعَتْ يَوْمَ وَدَّعُوا فَلَمْ أَدْرِ أَيَّ الظَّاعِنَيْنِ أُشَيِّعُالمتنبي واتە/ لەو ڕۆژەی کە ئازیزان ڕۆشتن و ماڵئاواییان کرد ، پاشماوەی ڕۆح و تروسکەی ژیانیش لەگەڵیا ڕۆشت ، بۆیە لەم نێوەندەدا نەمدەزانی ئایە خودا حافیزی لەکامیان بکەم؟ ڕۆحم؟ یانیش ئازیزان؟
287
دوو تێبینی
یەکەم/
وێنەکە هی فیلمێکی چینیە ، ئەم کوڕە بریندارە ، chen mian لێی دەپرسێ ، ئازاری هەیە؟
ئەویش دەڵێ ، تۆ یەکەمین کەسیت کە ئەم پرسیارەم لێبکەی..
دووەم/
ئەگەر کەسێ ئەتوانێ جوانتر مانای بکا با بۆمان بنێرێ ، لەوەی نوسیومە ڕازی نیم ، بەڵام لەبەر خەو توانای بیرکردنەوەم نییە..
.
287
کارەبا نییە ، لەبەر گەرماش خەوم لێ ناکەوێ ، خەرێک بووم ئەم بەیتەشم ئەوتەوە ، وتم با ئێوەش لێی بێبەش نەبن..
وَلَيْلٍ كَمَوْجِ البَحْرِ أَرْخَى سُدُولَهُ عَلَيَّ بِأَنْوَاعِ الهُمُومِ لِيَبْتَلِي- امرؤ القيس واتە/ چەندان شەو ، کە وەکوو شەپۆلی دەریا وابوون ، هاتن و تاریکاییەکەیان شۆڕکردەوە و دایانپۆشیم بە جۆرەها غەم و پەژارە تاوەکوو تاقیم بکاتەوە و بزانێ تاچەند بەرگە دەگرم.. .
287
بەڵێن
ناوم نوسیوە بۆ زانکۆیەکی دەرەوەی وڵات ، سبەی بە ئەگەری زۆر ئەنجامەکان ڕائەگەیێنرێن ، جا گەر وەرگیرێم ، دوو کتێب ئەکەم بە دیاری😁
دوعای خێرمان بۆبکەن
شەوتان شاد
287
وَإِنِّي لَأَرْجُو اللَّهَ حَتَّى كَأَنَّنِي أَرَى بِجَمِيلِ الظَّنِّ مَا اللَّهُ صَانِعُواتە/ بەڕاستی من هێندە ئومێدم بە خودا هەیە ، تا ئەوەی بەهۆی ئەو نییەت پاکی و گەشبینییەی ناخمەوە ، وەک ئەوەی بڵێی بەچاوی خۆم ئەو ئەنجامە جوانە ببینم کە خوای گەورە بۆی ئامادە کردوومە.. .
287
َ
کاتێ لە پانزە ساڵییەوە سەیری 22 ـو 23 ساڵیم ئەکرد ، وامەزانی زۆر لێمەوە دوورە ، وامەزانی ڕەنگە زۆر درەنگ پێی بگەم ، یانیش بیرم دەکردەوە دەبێ منی ئەوکاتە چۆن چۆنی بم و لەکوێ بم ، بەڵام هەرەوەندە ئەزانی تەمەن دەڕوا و تۆش جگە لەوەی بە کزۆڵیەوە بەدیاریەوە بوەستی و سێری بکەی ، هیچی دیکەت پێ ناکرێ .
کاتێک بەخۆت ئەزانی کە ڕۆحێکی پانزە ساڵیت لە جەستەیێکی 23 ساڵیدا.
.
287
َ
هەندێ لە دۆستان پێکەنیون واتا 2004 کەی کۆنە دوێنێیە😁
نەبرا نە ..
22 ساڵین ئێمەش ، تەواو هاتینە ڕیزەکەوە هههه
.
287
سڵاو برادەران،
ئێمە کار لەسەر ڕاپرسییەک دەکەین بۆ ئەوەی باشتر لەوە تێبگەین کە خەڵک لە هەرێمی کوردستان تا چەند گوێ لە کتێبی دەنگی دەگرن بە زمانی کوردی و پەیوەست دەبن پێیەوە. پڕکردنەوەی ئەو فۆرمە لە لایەن هەر یەکێکتان زۆر گرینگ و جێگای بایەخە. هەر وەڵامێک یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕاستەقینە و وردی ئەم پیشەسازییە بکێشین بۆ ئەوەی بتوانین تێبگەین کە خەڵک لە ڕاستیدا چییان دەوێت و چییان پێویستە.
چەند خولەکێکی کەممان لە کاتەکەت دەوێت، وەڵامەکانت بەڕاستی جیاوازی دروست دەکەن لە داڕشتنی چۆنیەتی گەشەکردنی ئەم فەزایە.
زۆر سوپاستان دەکەین بۆ بەخشینی کاتتان، پێزانینی زۆرمان هەیە.
لینکی ڕاپرسی : 👇
The link:
https://forms.gle/reibaDKBP85Cw6Lz9
287
وَجَرى الزَمانُ عَلى عَوائِدِ كَيدِهِ في قَلبِ آمالي وَعَكسِ رَجائيڕۆژگار وەکوو پیشەی هەمیشەیی و عادەتی خۆی کە پڕە لە فێڵ و تەڵە ، هات و هەموو هیواو ئاواتەکانمی هەڵگێڕایەوە و ئەوەی ڕویدا تەواو پێچەوانەی هیواو خواستەکانی من بوون.. شەوتان شاد .
