ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

قەڵەم دار

قەڵەم دار

الذهاب إلى القناة على Telegram

باسەکە قەڵەمی دار نییە..

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
287
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+57 أيام
+830 أيام
أرشيف المشاركات
َ ماوەیێکی زۆرە لەکاتی دانانی مانای بەیتەکاندا ئەنوسین واتە ، بەڵام هەڵە بوینە ، ڕاستتر وایە بنوسرێ واتا .. .

مُصابِي جَلِيلٌ وَالعَزَاءُ جَمِيلُ وَظَنِّي بِأَنَّ اللهَ سَوْفَ يُدِيلُ - ابو فراس الحمداني واتا/ بەڵێ ئەو کارەسات و موسیبە
مُصابِي جَلِيلٌ وَالعَزَاءُ جَمِيلُ وَظَنِّي بِأَنَّ اللهَ سَوْفَ يُدِيلُ
- ابو فراس الحمداني واتا/ بەڵێ ئەو کارەسات و موسیبەتەی بەسەرم هاتووە یەکجار گەورەیە ، بەڵام ئارامگری و خۆڕاگریەکەشم هەر جوانە ، وە گومانم وایە کە ڕۆژێ هەر دێ کە خوای گەورە ئەم دۆخەم پێچەوانە ئەکاتەوە و ڕزگارم ئەبێ.. .

َ وەرگێڕان: هیچ کەسێ ڕزگاری نەکردم ، من خۆم تەرمەکەمم لەسەر شانم هەڵگرت و بەردەوام بووم. .

کەسێ ئەز قورتار نەکرم ، م بخۆ مەیتێ خۆ دانا سە ملی خۆو بەردەوام بیم. .
کەسێ ئەز قورتار نەکرم ، م بخۆ مەیتێ خۆ دانا سە ملی خۆو بەردەوام بیم. .

وَالحُزْنُ يَقْلَقُ وَالتَّجَمُّلُ يَرْدَعُ وَالدَّمْعُ بَيْنَهُمَا عَصِيٌّ طَيِّعُ - المتنبي واتە/ وە خەم پەژارە ناڕەحتم دەک
وَالحُزْنُ يَقْلَقُ وَالتَّجَمُّلُ يَرْدَعُ وَالدَّمْعُ بَيْنَهُمَا عَصِيٌّ طَيِّعُ
- المتنبي واتە/ وە خەم پەژارە ناڕەحتم دەکا و وام لێدەکا بگریم ، بەڵام پاراستنی شکۆمەندی و خۆڕاگریم ڕێگریم لێدەکا ، جا فرمێسکەکانیشم لەم نێوەندەدا هەم یاخین و هەمیش گوێڕایەڵن ( شاعیر دەیەوێ بڵێ: بەهۆی خەمباریمەوە ئەمەوێ بگریم ، بەڵام شکۆمەندیم ڕێگریم لێدەکا ، لەم بەینەدا فرمێسکەکانم بەهۆی دڵتەنگیمەوە گویڕایەڵن و دەیانەوێ بڕژێن " بێنە خوارەوە " بەڵام بەهۆی شکۆمەندیمەوە یاخی دەبن " ناڕژێن و لەچاومدا دەمێننەوە " بەم شێوازە فرمێسکەکانم لەچاومدا کۆدەبنەوە و ناتوانن بێنە دەرێ..

إِذَا مَاتَ مِنَّا سَيِّدٌ قَامَ سَيِّدٌ قَؤُولٌ لِمَا قَالَ الكِرَامُ فَعُولُ
- السَّمَوْأَل واتە/ ئەگەر ئێمە سەرکردەیێکمان لێ بمرێ ئەوا دەستبەجێ سەرکردەیێکی دیکە شوێنی ئەگرێتەوە ، جا ئەو سەرکردە نوێیە ، ئەوە نییە قسەبکا و کرداری نەبێ ، نا ، بەڵکوو ڕێک وەکوو گەورەکانی پێشی خۆی ئەو کارە مەزنانە ئەنجامەدا کە ئەوان ئەنجامیان داوە..

وەڵا دۆڕاین .

هەست ئەکەم ئەمشەو کۆتاییە .. مناڵێکی پێنج ساڵان بووم و دوو چاوی ناقابیلم هەبوو ، بەزۆر دەمتوانی جوڵە خێراکانت لێکبدەمەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمزانی شتێک لەتۆدا جیاوازە ، تۆ لەوانی دیکە نەدەچووی ، ئێستاش هەروا ، دەمەوێ زۆرت لەسەر بنوسم ، بەڵام بە شێوازی خۆم کۆتایی پێ دەهێنم و دەڵێم:
حُشَاشَةُ نَفْسٍ وَدَّعَتْ يَوْمَ وَدَّعُوا فَلَمْ أَدْرِ أَيَّ الظَّاعِنَيْنِ أُشَيِّعُ
المتنبي واتە/ لەو ڕۆژەی کە ئازیزان ڕۆشتن و ماڵئاواییان کرد ، پاشماوەی ڕۆح و تروسکەی ژیانیش لەگەڵیا ڕۆشت ، بۆیە لەم نێوەندەدا نەمدەزانی ئایە خودا حافیزی لەکامیان بکەم؟ ڕۆحم؟ یانیش ئازیزان؟

دوو تێبینی یەکەم/ وێنەکە هی فیلمێکی چینیە ، ئەم کوڕە بریندارە ، chen mian لێی دەپرسێ ، ئازاری هەیە؟ ئەویش دەڵێ ، تۆ یەکەمین کەسیت کە ئەم پرسیارەم لێبکەی.. دووەم/ ئەگەر کەسێ ئەتوانێ جوانتر مانای بکا با بۆمان بنێرێ ، لەوەی نوسیومە ڕازی نیم ، بەڵام لەبەر خەو توانای بیرکردنەوەم نییە.. .

‌کارەبا نییە ، لەبەر گەرماش خەوم لێ ناکەوێ ، خەرێک بووم ئەم بەیتەشم ئەوتەوە ، وتم با ئێوەش لێی بێبەش نەبن.. وَلَيْلٍ كَمَوْجِ
‌کارەبا نییە ، لەبەر گەرماش خەوم لێ ناکەوێ ، خەرێک بووم ئەم بەیتەشم ئەوتەوە ، وتم با ئێوەش لێی بێبەش نەبن..
وَلَيْلٍ كَمَوْجِ البَحْرِ أَرْخَى سُدُولَهُ عَلَيَّ بِأَنْوَاعِ الهُمُومِ لِيَبْتَلِي
- امرؤ القيس واتە/ چەندان شەو ، کە وەکوو شەپۆلی دەریا وابوون ، هاتن و تاریکاییەکەیان شۆڕکردەوە و دایانپۆشیم بە جۆرەها غەم و پەژارە تاوەکوو تاقیم بکاتەوە و بزانێ تاچەند بەرگە دەگرم.. .

بەڵێن ناوم نوسیوە بۆ زانکۆیەکی دەرەوەی وڵات ، سبەی بە ئەگەری زۆر ئەنجامەکان ڕائەگەیێنرێن ، جا گەر وەرگیرێم ، دوو کتێب ئەکەم بە دیاری😁 دوعای خێرمان بۆبکەن شەوتان شاد

وَإِنِّي لَأَرْجُو اللَّهَ حَتَّى كَأَنَّنِي أَرَى بِجَمِيلِ الظَّنِّ مَا اللَّهُ صَانِعُ واتە/ بەڕاستی من هێندە ئومێدم بە خو
وَإِنِّي لَأَرْجُو اللَّهَ حَتَّى كَأَنَّنِي أَرَى بِجَمِيلِ الظَّنِّ مَا اللَّهُ صَانِعُ
واتە/ بەڕاستی من هێندە ئومێدم بە خودا هەیە ، تا ئەوەی بەهۆی ئەو نییەت پاکی و گەشبینییەی ناخمەوە ، وەک ئەوەی بڵێی بەچاوی خۆم ئەو ئەنجامە جوانە ببینم کە خوای گەورە بۆی ئامادە کردوومە.. .

. .

َ کاتێ لە پانزە ساڵییەوە سەیری 22 ـو 23 ساڵیم ئەکرد ، وامەزانی زۆر لێمەوە دوورە ، وامەزانی ڕەنگە زۆر درەنگ پێی بگەم ، یانیش بیرم دەکردەوە دەبێ منی ئەوکاتە چۆن چۆنی بم و لەکوێ بم ، بەڵام هەرەوەندە ئەزانی تەمەن دەڕوا و تۆش جگە لەوەی بە کزۆڵیەوە بەدیاریەوە بوەستی و سێری بکەی ، هیچی دیکەت پێ ناکرێ . کاتێک بەخۆت ئەزانی کە ڕۆحێکی پانزە ساڵیت لە جەستەیێکی 23 ساڵیدا. .

َ هەندێ لە دۆستان پێکەنیون واتا 2004 کەی کۆنە دوێنێیە😁 نەبرا نە .. 22 ساڵین ئێمەش ، تەواو هاتینە ڕیزەکەوە هههه .

تولى العمر ، 2004 .. .

تولى العمر ، 2005.. .

. 🚫 لەلایەن میمبەرێکمان نێردراوە ، هیوادارم بەژداربن. .

سڵاو برادەران، ئێمە کار لەسەر ڕاپرسییەک دەکەین بۆ ئەوەی باشتر لەوە تێبگەین کە خەڵک لە هەرێمی کوردستان تا چەند گوێ لە کتێبی دەنگی دەگرن بە زمانی کوردی و پەیوەست دەبن پێیەوە. پڕکردنەوەی ئەو فۆرمە لە لایەن هەر یەکێکتان زۆر گرینگ و جێگای بایەخە. هەر وەڵامێک یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕاستەقینە و وردی ئەم پیشەسازییە بکێشین بۆ ئەوەی بتوانین تێبگەین کە خەڵک لە ڕاستیدا چییان دەوێت و چییان پێویستە. چەند خولەکێکی کەممان لە کاتەکەت دەوێت، وەڵامەکانت بەڕاستی جیاوازی دروست دەکەن لە داڕشتنی چۆنیەتی گەشەکردنی ئەم فەزایە. زۆر سوپاستان دەکەین بۆ بەخشینی کاتتان، پێزانینی زۆرمان هەیە. لینکی ڕاپرسی : 👇 The link: https://forms.gle/reibaDKBP85Cw6Lz9

وَجَرى الزَمانُ عَلى عَوائِدِ كَيدِهِ في قَلبِ آمالي وَعَكسِ رَجائي ڕۆژگار وەکوو پیشەی هەمیشەیی و عادەتی خۆی کە پڕە لە فێڵ و
وَجَرى الزَمانُ عَلى عَوائِدِ كَيدِهِ في قَلبِ آمالي وَعَكسِ رَجائي
ڕۆژگار وەکوو پیشەی هەمیشەیی و عادەتی خۆی کە پڕە لە فێڵ و تەڵە ، هات و هەموو هیواو ئاواتەکانمی هەڵگێڕایەوە و ئەوەی ڕویدا تەواو پێچەوانەی هیواو خواستەکانی من بوون.. شەوتان شاد .