🌾بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸
Open in Telegram
نووسەر. خودایە گیان! بابەتی سڵامەتی، سەربەرزی، سەرکەوتوویی، بنەماڵە، ئارامیش، دڵخۆشی، خۆشەویستی، بەختەوەری، دارایی، زانایی و ژیانێک لێوڕێژ لە دەسکەوتی عالی کە بە ئێمەت بەخشیوە شووکرانەبژێری تۆ قەت تەواو ناکەم.
Show moreIran108 328The category is not specified
1 115
Subscribers
No data24 hours
-67 days
-1530 days
Posts Archive
پڕۆسەیەکی بێگەڕانەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژهەڵات نا ڕۆژئاوا بوو
بەرلەوەی وڵات هەنارمژ کەم
یا قەپاڵێکی لێ بگرم
بە شارێتیت دەدۆڕێنم
نێوکی مێژوو دەکەوێ؟
نا
مێشکی دەکۆڵێنم!
وڵات بەتامێکی کرمێ بوو و
ئەمن ئەستامیپرایدی مێژوو
بە درۆیەکی کرمەڕێزەوە
دانەهێندرا درۆدەرخەرێک بۆ شار
تۆزتەکێنی دەکەم
بە ڕەوینەوەی مەترسییەکان
ویشکەساڵ بوو و
هەنووکە پیت بە پیت
بە ستڕاتیژییەکی بەرفراوانەوە
دادەڕژێتە سەر ئەو دێڕە
کەچی لەخۆمڕانابینم
دووگیانی بم
یا لانیکەم دابەشی کەم بە بارێکی دیکەدا
بەدرێژایی مێژوو کە دەسهەڵبەستی مێژوونووسە
وڵات داربەڕوویەک بوو بێ سێبەر
نایگەزم
ددانە دەسکردەکانم کول بوون
بە عەقڵییەتێکی گەشەکردووی ڕامیاری
دەیتەکێنم
پێش ئەوەی کرمەکان
خەونەکانم
چوارقەد کەن
گریمانەی مان بەدۆخی هەیی
دەکەمەوە و
بە دیاردەیەکی پۆزیتیڤەوە
هاوتەریب
بەرەو ڕۆژئاوا دەڕوانم ...
✍🏻بەفرین شەڕەفکەندی
پڕۆسەیەکی بێگەڕانەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژهەڵات نا ڕۆژئاوا بوو
بەرلەوەی وڵات هەنارمژ کەم
یا قەپاڵێکی لێ بگرم
بە شارێتیت دەدۆڕێنم
نێوکی مێژوو دەکەوێ؟
نا
مێشکی دەکۆڵێنم!
وڵات بەتامێکی کرمێ بوو و
ئەمن ئەستامیپرایدی مێژوو
بە درۆیەکی کرمەڕێزەوە
دانەهێندرا درۆدەرخەرێک بۆ شار
تۆزتەکێنی دەکەم
بە ڕەوینەوەی مەترسییەکان
ویشکەساڵ بوو و
هەنووکە پیت بە پیت
بە ستڕاتیژییەکی بەرفراوانەوە
دادەڕژێتە سەر ئەو دێڕە
کەچی لەخۆمڕانابینم
دووگیانی بم
یا لانیکەم دابەشی کەم بە بارێکی دیکەدا
بەدرێژایی مێژوو کە دەسهەڵبەستی مێژوونووسە
وڵات داربەڕوویەک بوو بێ سێبەر
نایگەزم
ددانە دەسکردەکانم کول بوون
بە عەقڵییەتێکی گەشەکردووی ڕامیاری
دەیتەکێنم
پێش ئەوەی کرمەکان
خەونەکانم
چوارقەد کەن
گریمانەی مان بەدۆخی هەیی
دەکەمەوە و
بە دیاردەیەکی پۆزیتیڤەوە
هاوتەریب
بەرەو ڕۆژئاوا دەڕوانم ...
✍🏻بەفرین شەڕەفکەندی
👈🏻 #پەیڤکاتۆر
👀 لە ژێر نیگای شەڕڤانت، ئاڵای سپیم هەڵدا.
✍🏻 #بەفرین_شەرەفکەندی
👈 #پەیڤکاتۆر
👀 لە ژێر نیگای شەڕڤانت، ئاڵای سپیم هەڵدا.
✍ #بەفرین_شەرەفکەندی
🔵 لێوی هەڤاڵ خەڵتانی خوێنە.
#بەفرین_شەرەفکەندی
#پەیڤکاتۆر
https://t.me/basharafkandi
هەشبەسەر
پەنجەرەیەک دەسبەسەرە بێ پەردە
وەکوو کچێنی کچێکی وایڕاڵ
لە کافەیەکی سڕکوڕ
کە سەرقاڵە لە بێدەنگی
مافێکی ژەنگاوی
پەیدۆزی ئۆستوورەیەکی زەلووت
بۆ وڵاتێکی سڕ
کە تۆیی بەتامی قاوەیی چاوێک
کە نی کە منێک
بێ تۆیی لەبەر دەکا
بەکاتی ڕووت بوونی گوودایوا
شەڕاشۆ بە هێڵێکی پچڕپچڕ دەڕوانێتە پشت پەنجەرەیەکی بێ سەرەوبەرە
زۆرداری زاڵە پێداگرتر
گرانی دەبارێ قورستر
برسییەتی هەزم دەبێ بەسەر شارێکی ژێرچەپۆک
لێرە هەر گیرفانەو دەقیچێ بەتاڵتر
نەداری هەڵدەچێ قایمتر
ئێرە بەستەڵەکە
ڕوح خوریشۆرکراو
دەخووسدەندرێ
دەیبەستێ
وێرانتر تۆ لە لەشی دادەدڕێ
لێرە خۆپێشاندانی قوڕەی زگە و
جەستە تەزیوەکان لە ناو چوار ڕێیەکانی بەنەحلەتکراو بێ دەرەتان
شەپشەپێنیان پێ دەکرێ
کە لە نێوان گێژەڵووکەی ئابووری «شەللەللەللەلشەللەللەل»
دێن و دەچن
گێژگێژ دەفڕن هەتاااا بێ سەروشوێن چوون
لێرە لەناو کافەیەک کە سەرقاڵی ژیانێکی تەعتیلە
لەبەر پەنجەرەیەکی ڕووتوقووت کچێکی چەوساوە کڕومات
لە نەبوونی گوودایوا
پەنجەکانی دەچێ
دەرد دەکێشێ بێ تامتر
خەم بەبا دەکا تاڵتر لە ئەسری دایک بە کاتی ڕاپەڕینی قاوەیی چاوێکی دۆشداماو…
✍🏻بەفرین شەڕەفکەندی
ئاخۆ چارەنووس بەرەو کوێمان دەبات؟
-بەرەو ئەو شوێنەی کە بۆخۆمان هەڵیدەبژێرین!
بەفر
🐾🐾🐾🐾🐾🐾🐾🐾🐾🐾🐾🐾🐾🐾
دەبارێ بەفر
نە لە ئاسمان
لە هاشووری ڕۆژنامە و "TV"یەکان
لە دەمی ساعەت و
لە پەروەندەکانی تۆزاوی بیرەوەی
کلوو کلوو دەبارێ و
شەقام بیری دێتەوە کە سەردەمانێ
ڕووبارێ بوە و
شوێن پێی من
بوە بە دێڕێکی ناتەواو و
بووکەڵەبەفرینەکان حەزیانە بیکەن بە قەسیدە
بەفر دەبارێ و
دەمارەکانم تاسەی شەڕابێکی خەست و
بێدەنگ دەست دەخەمە گیفانی زستان!
لە سەر دێڕی بەفراوی
لە وێستگەی شەمەندەفڕا
بەستەڵەکی مناڵیمە
ئەو شەمەندەفڕەی هەرگیز نەگەیشتە چاوەکانت
ئەو چاوانەی لە تەم و مژدا ون بوون
من مامەوە و هاشووری بەفر و
شێعرێکی ڕووت!
بێ دەمامک سپی
بەفر دەبارێ
نە لە ئاسمان
لە بیرەوەی شەقام!
لە بیرەوەری چوار ڕێ!
چرای سوور دەکۆخێ! و
ڕێبواران پێشێلی خەونەکانی سپی دەکەن!
پێکی یەکەم خۆشیت زستان!
دووهەم خۆشیت بەفر!
سێهەم خۆشیت سپی!
چوارەم خۆشیت ڕووتی!
نیوە سەرخۆش
پەنجەرە دەمی ئاوەڵەیەی و
بێدەنگی من قووت دەداتەوە
ئەهااااای
من لە شێعرێ پێشوو خۆم لەبەردەمتا داکەند و
تۆ...هیچ
بەس "seen"
لە پاڕچە مۆسیقای "بێتهۆوێن"
لە "پاییزی زێرین"
شەقامە و
بەفر و "حکوومەتی نیزامی"
حکوومەتی نیزامییە و
بەفر پێداگرتر
دەبارێ و شوێن پێت
شوێن پێم
شوێن پێی
شوێن پێمان
حکوومەت نیزامییە و
کۆبوونەوەی چەند شوێن پێ قەدەغە و
دەسبەسەر تا توانەوە...
لە پێکی شەشمدا
"دەبارێ هەی دەبارێ دەبارێ کڕێوەی دەکا
لە سەر سینگی کەژاڵێ خاڵە بانگی خاڵ دەکا"
دەباڕێ و لە ڕووتیمدا نەتپۆشیمی و
بەفر هێور هێور
خەریکە دەمپۆشێ...
هێما
https://share.google/uMgmoyawY7Aqzmyqw
🌾هەرچەند ئەو دەقەم پێ چیرۆک نییە، بەڵام سپاس بۆ فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا🍃🌸
