en
Feedback
گەوهەری تەجوید

گەوهەری تەجوید

Open in Telegram

💎 گەوهەری تەجوید دەروازەیەك بۆ فێربوون و ڕاستکردنەوە و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز. 🔸 ڕوونکردنەوەی یاساکانی تەجوید بە شێوازێکی زانستی و ئاسان. 🔸 پێکەوە بۆ تلاوەتێکی بێ هەڵە. @Psearytajwedbot

Show more
505
Subscribers
+724 hours
+97 days
+5530 days
Posts Archive
قورئان تەنها کتێبێك نییە کە بیخوێنینەوە؛ بەڵکو ڕووناکییەکە بۆ دڵەکانمان، ئارامییەکە بۆ ڕۆحمان، و ڕێنمایییەکە بۆ ژیانمان. 🤍📖
قورئان تەنها کتێبێك نییە کە بیخوێنینەوە؛ بەڵکو ڕووناکییەکە بۆ دڵەکانمان، ئارامییەکە بۆ ڕۆحمان، و ڕێنمایییەکە بۆ ژیانمان. 🤍📖 هەر ئایەتێك کە دەیخوێنینەوە، هەنگاوێکە بەرەو نزیکبوونەوە لە خوای گەورە.
قورئان بخوێنەوە، لەگەڵی بژی، و دڵت بە وشەکانی خوا ڕووناك بکەرەوە.
قورئان ئەو پەیامەیە کە دڵ لەگەڵی ئارام دەبێت، ڕۆح لەگەڵی هیوای تازە دەبینێت، و مرۆڤ لەگەڵی ڕێگای ڕاست دەدۆزێتەوە. 🤍📖 لە کاتی ناخۆشیدا پەنای بۆ ببە، لە کاتی خۆشیدا سوپاسی خوا بە خوێندنەوەی بکە، و هەموو ڕۆژێك بە چەند ئایەتێك دڵت بە قورئان زیندوو بکەرەوە. 🌿 و هەوڵ بدە بە تەجویدەوە قورئان بخوێنیتەوە. ابن الجزري رحمه الله دەفەرموێت: وَالأَخْذُ بِالتَّجْوِيدِ حَتْمٌ لَازِمُ مَنْ لَمْ يُجَوِّدِ القُرْآنَ آثِمُ واتە: خوێندنەوەی قورئان بە تەجوید شتێکی پێویستە، و دەبێت مرۆڤ هەوڵ بدات قورئان بە درووستی و بە ڕێساکانی تەجوید بخوێنێتەوە. 🌸📖
💎 گەوهەری تەجوید دەروازەیەك بۆ فێربوون و ڕاستکردنەوەو خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز. 🔸 ڕوونکردنەوەی یاساکانی تەجوید بە شێوازێکی زانستی و ئاسان. 🔸 پێکەوە بۆ تلاوەتێکی بێ هەڵە. @Psearytajwedbot https://t.me/Gauharytajid

سُورَةُ الضُّحَى بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ وَالضُّحَىٰ ۝١ وَاللَّيْلِ إِذَا سَجَىٰ ۝٢ مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ ۝٣ وَلَلْآخِرَةُ خَيْرٌ لَّكَ مِنَ الْأُولَىٰ ۝٤ وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَىٰ ۝٥ أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآوَىٰ ۝٦ وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَىٰ ۝٧ وَوَجَدَكَ عَائِلًا فَأَغْنَىٰ ۝٨ فَأَمَّا الْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ ۝٩ وَأَمَّا السَّائِلَ فَلَا تَنْهَرْ ۝١٠ وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ ۝١١ الشیخ محمد صدیق المنشاوي رحمه اللە

پیتەکانی ئیدغامی (بە غوننە) کامانەن؟
Anonymous voting

١. وەقفی درووست: الْحَمْدُ لِلَّهِ ۝ رَبِّ الْعَالَمِينَ لێرە دەتوانین لە الْحَمْدُ لِلَّهِ بوەستین، چونکە مانای تەواوی هەیە؛ پاشان لە رَبِّ الْعَالَمِينَ دەست پێ بکەینەوە. ٢. نموونەی وەقفێکی نادرووست: لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ ۝ وَأَنْتُمْ سُكَارَى ئەگەر تەنها لە لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ بوەستین، ماناکە وا دەردەخات کە «نزیک مەبنەوە لە نوێژ»، بەڵام بەردەوامی ئایەتەکە مەبەستی ڕوون دەکاتەوە کە لە کاتی سەرخۆشی و مەستیدا نزیك نوێژ مەبنەوە. بۆیە ئەمە نموونەیەکی باشە بۆ ئەوەی بزانین شوێنی وەستان زۆر گرنگە. ٣. نموونەی ئبتداء: وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ دەتوانین لە وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ دەست پێ بکەین، چونکە مانایەکی تەواو و ڕوونی هەیە.
⚠️ تێبینی/ لە وەقف و ئبتداءدا تەنها هەناسەدان گرنگ نییە؛ بەڵکو پاراستنی مانای قورئانیش گرنگە. 📖

الوقف والابتداء 🔹 وەستان (الوقف): وەقف واتە وەستان لە خوێندنەوەی قورئان لەسەر وشەیەک، بۆ هەناسەدان یان هۆکارێکی تر، پاشان دە
الوقف والابتداء 🔹 وەستان (الوقف): وەقف واتە وەستان لە خوێندنەوەی قورئان لەسەر وشەیەک، بۆ هەناسەدان یان هۆکارێکی تر، پاشان دەستپێکردنەوەی خوێندنەوە. 🔹 دەستپێکردن (الابتداء): ئبتداء واتە دەستپێکردنەوەی خوێندنەوەی قورئان دوای وەستان. پێویستە لە شوێنێك دەست پێ بکەین کە مانای قورئان تێك نەدات و پەیوەندیی وشەکان و ماناکە پارێزراو بێت. بۆچی گرنگە؟ چونکە ئەگەر لە شوێنێکی نادرووست بوەستین یان لە شوێنێکی نادرووست دەست پێ بکەینەوە، مانای ئایەتەکە دەگۆڕێت یان تێکدەچێت.
⚠️ تێبینی/ شوێنی وەستان و دەستپێکردنەوە کاریگەری زۆری هەیە لە پاراستنی مانای قورئانی پیرۆز.

١. وەقفی درووست: الْحَمْدُ لِلَّهِ ۝ رَبِّ الْعَالَمِينَ لێرە دەتوانین لە الْحَمْدُ لِلَّهِ بوەستین، چونکە مانای تەواوی هەیە؛ پاشان لە رَبِّ الْعَالَمِينَ دەست پێ بکەینەوە. ٢. نموونەی وەقفێکی نادرووست: لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ ۝ وَأَنْتُمْ سُكَارَى ئەگەر تەنها لە لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ بوەستین، ماناکە وا دەردەخات کە «نزیک مەبنەوە لە نوێژ»، بەڵام بەردەوامی ئایەتەکە مەبەستی ڕوون دەکاتەوە کە لە کاتی سەرخۆشی و مەستیدا نزیك نوێژ مەبنەوە. بۆیە ئەمە نموونەیەکی باشە بۆ ئەوەی بزانین شوێنی وەستان زۆر گرنگە. ٣. نموونەی ئبتداء: وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ دەتوانین لە وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ دەست پێ بکەین، چونکە مانایەکی تەواو و ڕوونی هەیە.
⚠️ تێبینی/ لە وەقف و ئبتداءدا تەنها هەناسەدان گرنگ نییە؛ بەڵکو پاراستنی مانای قورئانیش گرنگە. 📖

⚠️ ٳن شاءاللە لە کاتژمێر پێنج باسی بابەتی وەستان و دەستپێکردن ( الوقف والابتداء) دەکەین.

ئەم  پیتە👆پیتێکی  قورسە و بەتایبەتی لای جگە لە عەرەب بە ئاسانی ناوترێت. قەراغی زمانت لەپشتەوە واتە لای خرێکانەوە، هەتا ددانەکانی پێشەوە بە پێی توانای خۆت بزانە بەچ لایەکدا بۆت ئاسانە دەتوانیت هەر بەلای چەپدا بێت یان  هەر بەلای ڕاستدا بێت یان دەتوانیت لە یەك  کاتدا هەردوو لا ڕاست و چەپ بەکاربهێنیت، ئەم پیتە سیفەتی درێژبوونەوەی هەیە (الٳستطالة)  لەکاتی ضاد ی ساکن زمان یەکسەر بەرنادەیت نابێت زیکەی ضادەکە بێتە دەرەوە بەڵکو لە ناودەمتدا دەیهێڵیتەوە چونکە سیفەتێکی تری ئەوەیە کە داخراوە (الٳطباق) واتە: ئەم ضادە دەبێت لەناو دەم دەنگ بداتەوە چونکە سیفەتێکی تری ئەوەیە کە بەرزە (الٳستعلاء) کەواتە دەبێت هەست بکەیت کە ضادێکی بەرز و داخراو و درێژە ئەوکاتە تەواوە. 📍تێبینی/ کاتێك ئەلیفێك لەدوایەوە هات ئەلیفەکەش قەڵەو دەکەیت. ئەم پیتە زۆرێك لە قوتابی هەڵەی تێدا دەکات و نازانێت بە جوانی لە شوێنی دەرچوونی دەری بکات. هەوڵێکی زۆری لەگەڵبدە زۆر بیڵێرەوە، قوتابی هەبووە یەك ساڵ لەگەڵی بووم هەموو جارێك کە دەرسی دەخوێند تا هەشتا جار بەس پیتی ضادی بۆ دەوتم هەتا فێر بوو، الحمدللە. ٳن شاءاللە هیچ شتێك مەحاڵ نییە تەنها پێوستی بە پشت بەستن بە خوا و پاشان هەوڵدانی زۆرە، و تەمەڵی نـەکردن.

شوێنی دەرچوونی پتی ضاد یەکێك لە دوو لێواری یاخود قەراغی زمان لەگەڵ ددانەکانی سەرەوە(خرێکان)
سیفاتەکانی👇
ضاد/ مجهورة ــ ئاشکرا             رِخوة ــ خاو          مستعلة ــ بەرز          مطبقة ــ لکاو ــ داخراو       مستطیلة ـ درێژبوونەوە

«أمسيت أثني عليك حمدًا، وأشهد أن لا إله إلا الله»
«أمسيت أثني عليك حمدًا، وأشهد أن لا إله إلا الله»

📖 لەگەڵ قورئان، هەموو شتێك جوانترە… 🤍 هەندێك جار تەنها یەك ئایەت دەتوانێت دڵێکی ماندوو ئارام بکاتەوە؛ بەڵام کاتێک قورئان بە خوێندنەوەی درووست و تەجویدی جوان دەخوێنینەوە، شیرینییەکەی زیاتر دەچێتە دڵەوە. 📖✨ تەجوید تەنها یاسا و حوکم نییە؛ ڕێگایەکە بۆ ئەوەی کەلامی خوای گەورە بەو شێوەیە بخوێنینەوە کە شایستەیەتی.
🤍 ئەمڕۆش هەنگاوێك فێربە، چونکە هەر پیتێك بە درووستی بخوێنیتەوە، هەنگاوێکە بەرەو جوانترکردنی پەیوەندیت لەگەڵ قورئان.

➿١٠٠ پرسیار لەسەر تەجوید ➿
Anonymous voting

🌿 حوکمەکانی مەدد: 📖 مەدد: بریتییە لە درێژکردنەوەی دەنگی یەکێك لە پیتەکانی : ئەلیف ـ واو ـ ياء 🔹 مەددی طبیعی ئەگەر هیچ هەمزە و سکونێك دوای پیتی مەدد نەبێت. ⏱️ حوکمەکەی: ٢ حەرەکە 📌 نموونە: قَالَ ـ يَقُولُ ـ قِيلَ 🔹 مەددی واجب متصل کاتێك پیتی مەدد و هەمزە لە هەمان وشەدا بن. ⏱️ حوکمەکەی: ٤ یان ٥ حەرەکە 📌 نموونە: جَاءَ ـ السَّمَاءِ 🔹 مەددی جائز منفصل کاتێك پیتی مەدد لە کۆتایی وشەیەك بێت و هەمزە لە سەرەتای وشەی دواتر بێت. ⏱️ حوکمەکەی: ٤ یان ٥ حەرەکە 📌 نموونە: يَا أَيُّهَا ـ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ 🔹 مەددی بَدَل کاتێک هەمزە پێش پیتی مەدد بێت. ⏱️ حوکمەکەی: ٢ حەرەکە 📌 نموونە: آمَنُوا ـ إِيمَانًا 🔹 مەددی عارض للسكون کاتێك لە کاتی وەستاندا سکونێکی کاتی لە کۆتایی وشەکە درووست ببێت. ⏱️ حوکمەکەی: ٢، ٤، یان ٦ حەرەکە 📌 نموونە: الرَّحِيمْ ـ الْعَالَمِينْ 🔹 مەددی لازم کَلمي مثقل کاتێك دوای پیتی مەدد، سکونی ئەسلی هەبێت. ⏱️ حوکمەکەی: ٦ حەرەکە 📌 وەک: الضَّالِّينَ 🌿 مەددی لازم کَلِمي مُخَفَّف کاتێک دوای پیتی مەد سکوونی ئەسلی بێت، لە هەمان وشەدا بێت، بەڵام پیتی دوای سکوون مشدد نەبێت. 📌 نموونە: ءَآلْآنَ ⏱️ ٦ حەرەکە 🌿 مەددی صِلەی صُغرى کاتێک هاءی ضمیر (هُ / هِ) لەنێوان دوو پیتی جوڵاودا بێت و دوای هاءکە هەمزە نەبێت. 📌 نموونە: إِنَّهُ كَانَ ⏱️ ٢ حەرەکە 🌿 مەددی صِلەی کُبرى هەمان مەرجی صلەی صغری هەیە، بەڵام دوای هاءی ضمیر هەمزە بێت. 📌 نموونە: مَالَهُ أَخْلَدَهُ ⏱️ ٤ یان ٥ حەرەکە 🌿 مەددی عِوَض لە کاتی وەستان لەسەر وشەیەك کە بە تەنوینی فەتحە (ً) کۆتایی هاتبێت، تەنوینەکە دەگۆڕدرێت بۆ ئەلفی مەدد. 📌 نموونە: عَلِيمًا → لە وقف: عَلِيمَا ⏱️ ٢ حەرەکە ⚠️ بەڵام ةً لە وقفدا دەبێتە هاء، نەک مەدی عوض. 🌿 مەددی تمکین کاتێک دوو یاء کۆدەبنەوە و یەکەمیان مشدد و مکسور بێت و دووەمەکە یاءی مەدد بێت. 📌 نموونە: النَّبِيِّينَ ⏱️ ٢ حەرەکە 🌿 مەدی فەرق مەدێکی تایبەتە کە بۆ جیاکردنەوەی پرسیار لە هەواڵ دێت، و بەهۆی هەمزەی استفهامەوە پەیدا دەبێت. 📌 نموونە: ءَآلذَّكَرَيْنِ ⏱️ ٦ حەرەکە ✨ تێبینی: زۆر گرنگە جۆری مەدد بە درووستی بناسین، چونکە درێژکردنەوەی هەر مەددێك حوکمی تایبەتی خۆی هەیە.
🤍 فێربوونی تەجوید، جوانترکردنی خوێندنەوەی قورئانە.

بە کورتی باسکردنی هەموو مەددەکان👇

القارئ محمد الفقیه #خوێندنەوەی_قورئان

ژمارەی مخارج الحروف بە پێی ڕای مشهور چەندە؟
Anonymous voting

پیتی صاد و سین و زای یەك شوێنی دەرچووونیان هەیە، بەڵام لە سیفاتدا جیاوازن. شوێنی دەرچوونی  (صاد  و سین و زای) کۆتایی پێشەوەی زمان دەدەین لەناوەوەی هەردوو بڕەری خوارەوە واتە دوو دانی خوارەوە دەنگەکە لەنێوان دوودانی سەرەوەو خوارەوە دەردەچێت.
سیفاتەکانیان👇
صاد/  مهموسة ــ  چرپە           رخوة ــ  خاو         مستعلة ــ  بەرز         مطبقة ــ  لکاوـ داخراو         صفیر ــ فیکە سین/  مهموسة ــ چرپە            رخوة ــ خاو         مستعلة ــ بەرز         منفتحة ــ کراوە          صفیر ـــ فیکە زای/ مجهورة ـــ ئاشکرا            رخوة ــ خاو         مستعلة ــ بەرز         منفتحة ــ کراوە          صفیر ـــ فیکە

﴿ فسبحان الله حين تمسون وحين تصبحون ﴾ [ الروم: 17]

🌿 هەر پیتێكی قورئان مافی خۆی هەیە. کاتێك تەجوید فێردەبیت، تەنها یاسا فێر نابیت، بەڵکو فێردەبیت چۆن وشەکانی خوای گەورە بە ڕێز
🌿 هەر پیتێكی قورئان مافی خۆی هەیە. کاتێك تەجوید فێردەبیت، تەنها یاسا فێر نابیت، بەڵکو فێردەبیت چۆن وشەکانی خوای گەورە بە ڕێز و جوانی بگەیەنیت. 📖 هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵمان بن، بۆ فێربوونی تەجوید بە شێوەیەکی ئاسان و دروست. 🤍 اللهم اجعل القرآن ربيع قلوبنا ونور صدورنا.🤲