ch
Feedback
گەوهەری تەجوید

گەوهەری تەجوید

前往频道在 Telegram

💎 گەوهەری تەجوید دەروازەیەك بۆ فێربوون و ڕاستکردنەوە و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز. 🔸 ڕوونکردنەوەی یاساکانی تەجوید بە شێوازێکی زانستی و ئاسان. 🔸 پێکەوە بۆ تلاوەتێکی بێ هەڵە. @Psearytajwedbot

显示更多
505
订阅者
+124 小时
无数据7 天
+1730 天
帖子存档
لە حوکمی (ئیقلاب)دا، نوونی ساکن یان تەنوین دەگۆڕێت بۆ چ پیتێک؟
Anonymous voting

2.87 KB

٣٣- ئیدغامی (بێ غوننە) تەنها کام پیتانە دەگرێتەوە؟
Anonymous voting

شوێنی دەرچوونی پیتی ڕاء: بەشی پێشەوەی زمان لەگەڵ بەرامبەری لە پووك. نزیکە لە مەخڕەجی نوونەوە. ڕاء/ مهجورةــ ئاشکرا مستفلة ــ
شوێنی دەرچوونی پیتی ڕاء: بەشی پێشەوەی زمان لەگەڵ بەرامبەری لە پووك. نزیکە لە مەخڕەجی نوونەوە. ڕاء/ مهجورةــ ئاشکرا        مستفلة ــ  نزم       منفتحة ــ کراوە       منحرفة ــ لادان       بینیَّة ــ مامناوەند      تکرار ــ دووبارە

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَعَلَىٰ آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ. اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَعَلَىٰ آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.

سورة الشعراء الآية ١-٦ الشيخ سعد الغامدي

بەیانییەکەت بە یادی خوا جوان بکە 🌿 پێش ئەوەی ڕۆژەکەت دەست پێ بکات و سەرقاڵی کار و ژیانت بیت، دڵت بە ذکری خوا ڕووناك بکە. زیکری بەیانیان تەنها وشە نییە؛ یادکردنەوەی ئەوەیە کە خوا لەگەڵتە و دڵت بە یادی ئەو ئارام دەبێت.

هەڵەیەکی باو لەکاتی خوێندنەوەی قورئاندا: گۆڕینی حەرەکەی پیتێك بۆ نموونە، کاتێك پیتێك بە فەتحە (َ) ـە، خوێنەر بە کەسرە (ِ) یان
هەڵەیەکی باو لەکاتی خوێندنەوەی قورئاندا: گۆڕینی حەرەکەی پیتێك بۆ نموونە، کاتێك پیتێك بە فەتحە (َ) ـە، خوێنەر بە کەسرە (ِ) یان ضەممە (ُ) بیخوێنێتەوە. ئەمە دەتوانێت وشەکە و واتاکەی بگۆڕێت. 📌 نموونە: أَنْعَمْتَ نابێت بە شێوەیەکی تر بخوێندرێتەوە کە حەرەکەی تَ بگۆڕێت. ئەم جۆرە هەڵەیە لە تەجویددا لَحن جَلي ـە، چونکە هەڵەکە ئاشکرایە و دەکرێت کاریگەری لە وشە و واتا درووست بکات.

قورئان تەنها کتێبێك نییە کە بیخوێنینەوە؛ بەڵکو ڕووناکییەکە بۆ دڵەکانمان، ئارامییەکە بۆ ڕۆحمان، و ڕێنمایییەکە بۆ ژیانمان. 🤍📖
قورئان تەنها کتێبێك نییە کە بیخوێنینەوە؛ بەڵکو ڕووناکییەکە بۆ دڵەکانمان، ئارامییەکە بۆ ڕۆحمان، و ڕێنمایییەکە بۆ ژیانمان. 🤍📖 هەر ئایەتێك کە دەیخوێنینەوە، هەنگاوێکە بەرەو نزیکبوونەوە لە خوای گەورە.
قورئان بخوێنەوە، لەگەڵی بژی، و دڵت بە وشەکانی خوا ڕووناك بکەرەوە.
قورئان ئەو پەیامەیە کە دڵ لەگەڵی ئارام دەبێت، ڕۆح لەگەڵی هیوای تازە دەبینێت، و مرۆڤ لەگەڵی ڕێگای ڕاست دەدۆزێتەوە. 🤍📖 لە کاتی ناخۆشیدا پەنای بۆ ببە، لە کاتی خۆشیدا سوپاسی خوا بە خوێندنەوەی بکە، و هەموو ڕۆژێك بە چەند ئایەتێك دڵت بە قورئان زیندوو بکەرەوە. 🌿 و هەوڵ بدە بە تەجویدەوە قورئان بخوێنیتەوە. ابن الجزري رحمه الله دەفەرموێت: وَالأَخْذُ بِالتَّجْوِيدِ حَتْمٌ لَازِمُ مَنْ لَمْ يُجَوِّدِ القُرْآنَ آثِمُ واتە: خوێندنەوەی قورئان بە تەجوید شتێکی پێویستە، و دەبێت مرۆڤ هەوڵ بدات قورئان بە درووستی و بە ڕێساکانی تەجوید بخوێنێتەوە. 🌸📖
💎 گەوهەری تەجوید دەروازەیەك بۆ فێربوون و ڕاستکردنەوەو خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز. 🔸 ڕوونکردنەوەی یاساکانی تەجوید بە شێوازێکی زانستی و ئاسان. 🔸 پێکەوە بۆ تلاوەتێکی بێ هەڵە. @Psearytajwedbot https://t.me/Gauharytajid

سُورَةُ الضُّحَى بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ وَالضُّحَىٰ ۝١ وَاللَّيْلِ إِذَا سَجَىٰ ۝٢ مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ ۝٣ وَلَلْآخِرَةُ خَيْرٌ لَّكَ مِنَ الْأُولَىٰ ۝٤ وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَىٰ ۝٥ أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآوَىٰ ۝٦ وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَىٰ ۝٧ وَوَجَدَكَ عَائِلًا فَأَغْنَىٰ ۝٨ فَأَمَّا الْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ ۝٩ وَأَمَّا السَّائِلَ فَلَا تَنْهَرْ ۝١٠ وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ ۝١١ الشیخ محمد صدیق المنشاوي رحمه اللە

پیتەکانی ئیدغامی (بە غوننە) کامانەن؟
Anonymous voting

١. وەقفی درووست: الْحَمْدُ لِلَّهِ ۝ رَبِّ الْعَالَمِينَ لێرە دەتوانین لە الْحَمْدُ لِلَّهِ بوەستین، چونکە مانای تەواوی هەیە؛ پاشان لە رَبِّ الْعَالَمِينَ دەست پێ بکەینەوە. ٢. نموونەی وەقفێکی نادرووست: لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ ۝ وَأَنْتُمْ سُكَارَى ئەگەر تەنها لە لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ بوەستین، ماناکە وا دەردەخات کە «نزیک مەبنەوە لە نوێژ»، بەڵام بەردەوامی ئایەتەکە مەبەستی ڕوون دەکاتەوە کە لە کاتی سەرخۆشی و مەستیدا نزیك نوێژ مەبنەوە. بۆیە ئەمە نموونەیەکی باشە بۆ ئەوەی بزانین شوێنی وەستان زۆر گرنگە. ٣. نموونەی ئبتداء: وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ دەتوانین لە وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ دەست پێ بکەین، چونکە مانایەکی تەواو و ڕوونی هەیە.
⚠️ تێبینی/ لە وەقف و ئبتداءدا تەنها هەناسەدان گرنگ نییە؛ بەڵکو پاراستنی مانای قورئانیش گرنگە. 📖

الوقف والابتداء 🔹 وەستان (الوقف): وەقف واتە وەستان لە خوێندنەوەی قورئان لەسەر وشەیەک، بۆ هەناسەدان یان هۆکارێکی تر، پاشان دە
الوقف والابتداء 🔹 وەستان (الوقف): وەقف واتە وەستان لە خوێندنەوەی قورئان لەسەر وشەیەک، بۆ هەناسەدان یان هۆکارێکی تر، پاشان دەستپێکردنەوەی خوێندنەوە. 🔹 دەستپێکردن (الابتداء): ئبتداء واتە دەستپێکردنەوەی خوێندنەوەی قورئان دوای وەستان. پێویستە لە شوێنێك دەست پێ بکەین کە مانای قورئان تێك نەدات و پەیوەندیی وشەکان و ماناکە پارێزراو بێت. بۆچی گرنگە؟ چونکە ئەگەر لە شوێنێکی نادرووست بوەستین یان لە شوێنێکی نادرووست دەست پێ بکەینەوە، مانای ئایەتەکە دەگۆڕێت یان تێکدەچێت.
⚠️ تێبینی/ شوێنی وەستان و دەستپێکردنەوە کاریگەری زۆری هەیە لە پاراستنی مانای قورئانی پیرۆز.

١. وەقفی درووست: الْحَمْدُ لِلَّهِ ۝ رَبِّ الْعَالَمِينَ لێرە دەتوانین لە الْحَمْدُ لِلَّهِ بوەستین، چونکە مانای تەواوی هەیە؛ پاشان لە رَبِّ الْعَالَمِينَ دەست پێ بکەینەوە. ٢. نموونەی وەقفێکی نادرووست: لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ ۝ وَأَنْتُمْ سُكَارَى ئەگەر تەنها لە لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ بوەستین، ماناکە وا دەردەخات کە «نزیک مەبنەوە لە نوێژ»، بەڵام بەردەوامی ئایەتەکە مەبەستی ڕوون دەکاتەوە کە لە کاتی سەرخۆشی و مەستیدا نزیك نوێژ مەبنەوە. بۆیە ئەمە نموونەیەکی باشە بۆ ئەوەی بزانین شوێنی وەستان زۆر گرنگە. ٣. نموونەی ئبتداء: وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ دەتوانین لە وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ دەست پێ بکەین، چونکە مانایەکی تەواو و ڕوونی هەیە.
⚠️ تێبینی/ لە وەقف و ئبتداءدا تەنها هەناسەدان گرنگ نییە؛ بەڵکو پاراستنی مانای قورئانیش گرنگە. 📖

⚠️ ٳن شاءاللە لە کاتژمێر پێنج باسی بابەتی وەستان و دەستپێکردن ( الوقف والابتداء) دەکەین.

ئەم  پیتە👆پیتێکی  قورسە و بەتایبەتی لای جگە لە عەرەب بە ئاسانی ناوترێت. قەراغی زمانت لەپشتەوە واتە لای خرێکانەوە، هەتا ددانەکانی پێشەوە بە پێی توانای خۆت بزانە بەچ لایەکدا بۆت ئاسانە دەتوانیت هەر بەلای چەپدا بێت یان  هەر بەلای ڕاستدا بێت یان دەتوانیت لە یەك  کاتدا هەردوو لا ڕاست و چەپ بەکاربهێنیت، ئەم پیتە سیفەتی درێژبوونەوەی هەیە (الٳستطالة)  لەکاتی ضاد ی ساکن زمان یەکسەر بەرنادەیت نابێت زیکەی ضادەکە بێتە دەرەوە بەڵکو لە ناودەمتدا دەیهێڵیتەوە چونکە سیفەتێکی تری ئەوەیە کە داخراوە (الٳطباق) واتە: ئەم ضادە دەبێت لەناو دەم دەنگ بداتەوە چونکە سیفەتێکی تری ئەوەیە کە بەرزە (الٳستعلاء) کەواتە دەبێت هەست بکەیت کە ضادێکی بەرز و داخراو و درێژە ئەوکاتە تەواوە. 📍تێبینی/ کاتێك ئەلیفێك لەدوایەوە هات ئەلیفەکەش قەڵەو دەکەیت. ئەم پیتە زۆرێك لە قوتابی هەڵەی تێدا دەکات و نازانێت بە جوانی لە شوێنی دەرچوونی دەری بکات. هەوڵێکی زۆری لەگەڵبدە زۆر بیڵێرەوە، قوتابی هەبووە یەك ساڵ لەگەڵی بووم هەموو جارێك کە دەرسی دەخوێند تا هەشتا جار بەس پیتی ضادی بۆ دەوتم هەتا فێر بوو، الحمدللە. ٳن شاءاللە هیچ شتێك مەحاڵ نییە تەنها پێوستی بە پشت بەستن بە خوا و پاشان هەوڵدانی زۆرە، و تەمەڵی نـەکردن.

شوێنی دەرچوونی پتی ضاد یەکێك لە دوو لێواری یاخود قەراغی زمان لەگەڵ ددانەکانی سەرەوە(خرێکان)
سیفاتەکانی👇
ضاد/ مجهورة ــ ئاشکرا             رِخوة ــ خاو          مستعلة ــ بەرز          مطبقة ــ لکاو ــ داخراو       مستطیلة ـ درێژبوونەوە

«أمسيت أثني عليك حمدًا، وأشهد أن لا إله إلا الله»
«أمسيت أثني عليك حمدًا، وأشهد أن لا إله إلا الله»