Wrya_Academy
Open in Telegram
1 515
Subscribers
-124 hours
-77 days
-1930 days
Posts Archive
1 515
بیزانە
کاتێک دەتەوێت شتێک بدەیتە پاڵ خۆت یان کەسێکی تر، جێناوەکە دەلکێنیت بە کۆتایی ناوەکەوە:
کتێبەکەم: كِتَابِي
کتێبەکەت (بۆ نێر): كِتَابُكَ
کتێبەکەت (بۆ مێ): كِتَابُكِ
کتێبەکەی (بۆ نێر): كِتَابُهُ
......
وریا عمر
1 515
ئەگەر لە داهاتوودا زیرەکیی دەستکرد (AI) بتوانێت کتێبێک بنووسێت کە فرمێسک لە چاوی مرۆڤ بهێنێت، ئایا ئەو کاتە زیرەکیی دەستکرد خاوەنی "هەست"ە یان تەنیا هاوکێشەیەکی ماتماتیکی سەرکەوتووە؟
بۆچونی تۆ چییە؟
1 515
Repost from کتێب دۆستان💡📙
بەیانی عاشورایە واتا پێنج شەممە
25\6\2026
✅پێغەمبەری خوا - صلى الله علیه وسلم - دەفەرمووێت: (صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ). رواه مسلم.
.
✅واته: بەرۆژوو بوونی ڕۆژی عاشوراء ئومێدم وایه بهخوا کە ببیتە کەفارەتی گوناهی سالی پێشخۆی .
👈 ئەم خێرە لەدەست خۆت مەدە
بڵاوی بکەوە هیچ نەبێت ئەگەرکەسیک بەهۆی تۆوە بەڕۆژو ببێت خێری بۆتۆشە
ناوەکەم لابەرە کە پۆستت کرد❤️
......
وریا عمر
1 515
زۆرپرسیارم بۆیەت پێمەلێن وەک شارەزا لە Ai ئەتوانی بزانی دەنگێک ڕاستە یان Aiیە ؟
ڕاستی من وەک شارەزایەکی ئەو بوارە ناتوانم بلێم هیچ ڕێگایەکی %100هەیە چونکە دیتێکشن توڵەکان کۆمەڵێک ڕێگایان هەیە کەمێ شارەزا بێت چەواشەیان ئەکەی
تاکە ڕێگای %100 ئەوەیە هەمووداتاکان بمێنێت کە ai دروستی ئەکات و ئەو توڵانە دەستیان بگات بە هەمووی ئەمەش مەحالە
هیچ کۆمپانیایەک داتای خۆی نابەخشێ بەکەس ئەوانەشی هاوبەشن لە سنورێکی دیاریکراو هاوبەشن بۆیە بێگومان دۆزینەوەی ڕاستی قورسە و ئاسان نییە ....
........
وریا عمر
1 515
سەیری ئەم ڕستە بکەن
"محمدٌ ضُرِبَ في الدارِ أخوه"
هەندێک ئەلێن ئەمە ماناکەی دون نیە وئاڵۆزە
منیش ئەلێم وانیە و زۆریش ئاسانە ئەوەی ئەلێت ئالۆزە با بەجۆرێکی تر اعرابی بکات وبۆمان بسەلمێنت
ئەش ئیعرابەکەی
محمدٌ: مبتدأ مرفوع وعلامة رفعه الضمة الظاهرة على آخره.
ضُرِبَ: فعل ماضٍ مبني للمجهول مبني على الفتح، ونائب الفاعل ضمير مستتر تقديره (هو) يعود على محمد.
في: حرف جر.
الدارِ: اسم مجرور بـ (في) وعلامة جره الكسرة الظاهرة على آخره.
أخوهُ: (أخو) نائب فاعل للفعل (ضُرِبَ) مرفوع وعلامة رفعه الواو لأنه من الأسماء الخمسة، وهو مضاف. و(الهاء) ضمير متصل مبني في محل جر مضاف إليه.
والجملة الفعلية (ضُرِبَ في الدارِ أخوهُ) في محل رفع خبر للمبتدأ (محمدٌ).
بەم پێەش واتای ڕستەکە ئەبێتە
برای محمد لە ماڵەوە لێیدا
.....
تۆش ئەگەر ئەتەوێ تۆشی ئەم هەڵانە نەبیت بەژداری کۆرسی من بکە و فێری مانای ڕاستی عەرەبی ببە
........
مامۆستا وریا
1 515
هەموان حەز ئەکەن سەرکەوتو بن بەڵام ئەوانە بەدەستی ئەهێنن کە بڕیار ئەدەن و ماندوو ئەبن
هەروشەیەکی ئەم نامەیە بۆمن گەردونێک لە جوانیە
چونکە فێرخوازەکەم سەرکەوتویە وە بەوەفایە من وەک مامۆستاچیم ئەوێ؟ فێرخوازێک لەمن باشتر بێت ئێستا کە زۆرباشە وبەوەفایە دەی گەوهەرێکە نرخی بێکۆتایە
[ئەوە چاکەی خوایە ]
1 515
📝 بۆچی نووسین بە دەست مێشکت زیرەکتر ئەکات؟ (زانست چی ئەڵێت؟)
زۆربەمان لە سەردەمی دیجیتاڵیدا زیاتر پشت بە تایپکردنی سەر شاشە و کیبۆرد ئەبەستین بەڵام ئایا ئەزانی ئەم گۆڕانکارییە چ کاریگەرییەکی لەسەر توانای فێربوونمان هەیە؟
زانای دەمارزانی نەرویژی، پڕۆفیسۆر ئۆدری ڤان دێر میر (Audrey van der Meer) لەزانکۆی (NTNU)، توێژینەوەیەکی ناوازەی ئەنجامداوە کە تێیدا هێڵکاری مێشکی چڕیی بەرزی (High-density EEG) بەکارهێناوە لە ڕێگەی 256 هەستەوەرەوە بۆ چاودێریکردنی مێشکی مرۆڤ.
🧠 ئەنجامی توێژینەوەکە چی سەلماند؟
🎯 چالاکبوونی تۆڕەکانی مێشک: لە کاتی نووسین بە دەست(بەکارهێنانی قەڵەم)، ناوچەیەکی زۆر بەرفراوان لە مێشک چالاک ئەبێت و پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان دەمارەکان دروست ئەبێ.
✍️ کێشانی هەر پیتێک بە جیاوازی و ڕێکخستنی جووڵەی دەست لەگەڵ بینینی چاو، مێشک ناچار ئەکات بەستەری دەماریی نوێ دروست بکات.
⌨️ لە کاتی تایپکردن لەسەر کیبۆرد (تەنها داگرتنی دوگمەکان)، مێشک زۆر کەمتر ماندوو ئەبێت و ئەو بەستەرە دەمارییە بەهێزانە دروست نابن کە بۆ فێربوون پێویستن.
💡 دەرئەنجام بۆ قوتابییان و فێرخوازان:
ئەگەر ئەتەوێت زانیارییەکان باشتر لەبەر بکەیت، قووڵتر تێبگەیت و درەنگتر لەبیرت بچێتەوە، تەنها بە خوێندنەوە یان تایپکردن واز مەهێنە؛ هەمیشە قەڵەم و دەفتەرێکت لەلا بێت و تێبینییەکان بە دەستی خۆت بنووسەوە.
📖من تەنها بەم ئایەتە { ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ } فێرخوازەکانم ناچارکردوە بنوسنەوە . لەم ئایەتە تێئەگەین بۆچی خوا سوێندئەخوا بە قەڵەم و نووسین .چونکە کلیلی سەرەکییە بۆ گەشە و فێربوونی مێشکی مرۆڤ لە ڕوی فێربون و زانستەوە . ئەم توێژینەوەش وەک موعجیزە وایە ،........ وریا عمر
1 515
لێوی فیلەرە
چوارسانتیم مکیاج
ساڵۆنەکەی 500هەزاری یاوە
نینۆکی 25هەزار
جلەکوردیەکەی 300هەزار
عەباکەی 140هەزار
انجا ئەلێ مامۆستا ویژدان 50هەزار !
بۆچی چیه؟
😁چی بلێم ؟هەرچی بلێم ئەلێن مامۆستای نابێ قسە بکەی ...کاکە بەخوا ئێرە شوێنی کەسێکە قەدری خۆی ئەزانێت نەک خۆی پێ کەم بێت بە جلوبەرگ و روخسار قەدر بۆخۆی پەیا بکات ....
1 515
من 18مانگ وتومە لەجەژنەوە کەس وەرناگرم
لەم کۆرسە تازە خەڵک ئەلێت ئەمانەوی داخلبین ... بەداوای لێبوردنەوە ... کەس وەرناگرین
1 515
👨🏫 «ئەڵێ مامۆستا من ناوپۆلم ئەوێ، ئۆنلاینم ناوێت»
⚠️ ئەگەر ئەم مەنهەجە لە ناوکلاس (ناو پۆل) بخوێنین:
📅 ٧ مانگ ئەخایەنێت
📅 هەفتەی ٤ ڕۆژ، هەر ڕۆژێک کاتژمێر و نیو
💰 نرخی ٧٠٠ دۆلار ئەبێت
🔍 با وردی بکەینەوە:
⏰ هەموو ڕۆژ ١ سەعات خۆئامادەکردن بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی لەناو پۆل بیت، و ٤٠ دەقەش بەلانی کەم بۆ ڕۆیشتنەوە بۆ ماڵ.
⏱️ واتا:
١ کاتژمێر پێش وانەکە + ١:٣٠ وانە + ٤٠ خولەک گەڕانەوە بۆ ماڵەوە = ئەکاتە ٣ کاتژمێر و ١٠ خولەک! ☺️
🚗 ئینجا تۆ ئەبێ هەموو ڕۆژ بۆ ماوەی ٧ مانگ هاتوچۆ بکەی:
هاتوچۆش یان بە سەیارەی خۆتە و بەنزین ئەسوتێنی، یان بە تەکسی و ڕۆژی ١٠ هەزارت ئەوێ.
📉 واتا: ١١٢ ڕۆژ × ١٠ هەزار = ملیۆنێک و ١٢٠ هەزار بەس بۆ هاتوچۆ!
💸 کرێی هاتوچۆ + کرێی خوێندن = ٢ ملیۆن و ٣٠۰ هەزار دینار!
🚫 جگە لەوەی بۆ ماوەی ٧ مانگ ناتوانی لەکاتی خوێندندا هیچ بکەی، دەستت ئەگیرێت.
❌ یەک ڕۆژ ئامادە نەبی، وانەت ئەڕوات.
📍 ئەگەر لە سلێمانی نەبیت ناتوانی بەشدار بیت، یان ئەبێ هۆتێل بگری بۆ ٧ مانگ!
💡 لەبەر ئەوەیە من نامەوێ وانەی ناوکلاسم هەبێت:
چونکە تێچووی لەسەر فێرخواز خەیاڵییە و هەمان سوودی ئۆنلاینەکەیە. ٢ ملیۆن لەکوێ و ٥٠ هەزار لەکوێ؟ لە کاتێکدا هەمان مامۆستا، هەمان مەنهەج، هەمان شێوازی شەرح... هێشتا پێت وایە ناو پۆل باشترە؟
🤔 ئینجا لەوانەیە بڵێی: «بۆچی، چییە؟ ٧٠٠ دۆلار! خۆ تەیارە نییە!»
🗣️ ئەڵێم:
١١٢ ڕۆژ وانە خوێندن، ٧٠٠ دۆلار زۆرە؟ ئەزانی ڕۆژی چەند ئەکات؟
💵 ڕۆژی ٦ دۆلار ئەکات!
🤷♂️ یانی من ڕۆژی بە ٦ دۆلار، 3 کاتژمێر وانەت پێبڵێم زۆرە؟! 🤔چ ویژدانێکە
1 515
🌙 لە لایەن ستاف و بەڕێوەبەرایەتی Wrya Academy، گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی خۆشەویست و خێزانە بەڕێزەکانتان ئەکەین بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر، خۆشی، ئاشتی و تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان. هەمیشە لە لووتکەی سەرکەوتن و گەشەکردنی بەردەوامدا بن، چ لە ژیانی زانستی و چ لە ژیانی پیشەییتاندا.
جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و شادی بێت.Wrya Academy
1 515
Repost from پۆلی 12 لەگەڵ م.وریا
✅یەکەم هەنگاوت لەگەڵ ئێمە ئەوەیە کە
سیستی و تەمەڵی لە ژیانت لابەری
🎁جا بۆ نەمانی سستی و تەمەڵی ئەم ڕێگایانە بەکاربێنە کە یابانیەکان بەکاری ئەهێنن
🎯 ١. تەکنیکی کایزن (Kaizen - 改善)
ئەمە بە "یاسای یەک خولەک" ناسراوە و چارەسەرێکی ناوازەیە بۆ تەمەڵی:
بیرۆکەکە: جێبەجێکردنی هەر کارێک تەنها بۆ ماوەی یەک خولەک لە هەمان کاتی هەموو ڕۆژێکدا.
چۆنیەتی کارکردن: مرۆڤی تەمەڵ لە کارە گەورەکان ڕائەکات، بەڵام کاتێک تەنها یەک خولەک تەرخان ئەکەیت (بۆ نموونە: خوێندنەوەی یەک پەڕە لە کتێبێک، یان یەک خولەک ڕاهێنان)، مێشک بەرگری ناکات. بە تێپەڕبوونی کات، ئەم یەک خولەکە ئەبێتە ڕاهاتن و کاتەکەی درێژ ئەبێتەوە بەبێ ئەوەی هەست بە ماندوێتی بکەیت.
🧭 ٢. فەلسەفەی ئیکیگای (Ikigai - 生き甲یی)
یابانییەکان پێیان وایە تەمەڵی زۆرجار بەهۆی بێزاری یان نەبوونی ئامانجەوەیە لە ژیاندا.
ئیکیگای واتە: "هۆکاری هەڵسان لە خەو لە بەیانیاندا".
ئەم فەلسەفەیە یارمەتیت ئەدات هاوسەنگی بدۆزیتەوە لەنێوان: ئەوەی خۆشت ئەوێت، ئەوەی لێی شارەزایت، ئەوەی جیهان پێویستی پێیەتی، و ئەوەی داهاتی لێوە بەدەست ئەهێنیت. کاتێک مرۆڤ ئامانجەکەی ڕوون بێت، تەمەڵی خۆبەخۆ نامێنێت.
⏱️ ٣. تەکنیکی پۆمۆدۆرۆ (Pomodoro) یان دابەشکردنی کات
هەرچەندە ئەم تەکنیکە بنەڕەتەکەی ئیتالییە، بەڵام لە سیستمی کاری یابانیدا بە توندی جێبەجێ ئەکرێت:
کارکردن بۆ ماوەی ٢٥ خولەک بە تەرکیزی تەواوەوە، پاشان پشوودان بۆ ماوەی ٥ خولەک.
ئەم شێوازە ناهێڵێت مێشک ماندوو بێت و ڕێگری دەکات لەوەی کارەکان دوا بخەیت .
🥗 ٤. تەکنیکی هارا هاچی بو (Hara Hachi Bu)
ئەمە یاسایەکی خۆراکی کلتوورییە لە ئۆکیناوای یابان (کە بە تەمەنترین خەڵکی جیهانی لێیە):
واتە: "بۆ تێربونی جەستەت نان مەخۆ، تەنها تا ٨٠٪ی تێربوون نان بخۆ".
تێربوونی تەواو و پڕبوونی گەدە ئەبێتە هۆی تەمەڵی، خەواڵوویی و دابەزینی وزە؛ ئەم یاسایە وزەی جەستە بە بەرزی ئەهێڵێتەوە.
📻 ٥. وەرزشی ڕادیۆ تایسۆ (Radio Taiso - ラジオ体操)
هەموو بەیانییەک لە قوتابخانەکان، کۆمپانیاکان و تەنانەت پارکەکانی یاباندا، وەرزشێکی سووکی دەنگی لە ڕادیۆوە پەخش ئەکرێت کە تەنها ٥ بۆ ١٠ خولەک ئەخایەنێت. هەمووان پێکەوە ئەیکەن بۆ ئەوەی سوڕی خوێنیان چالاک بێت و تەمەڵی بەیانیان لە جەستەیان دەربکەن.
📊 ٦. تەکنیکی کانبان (Kanban - 看板)
ئەمە سیستمێکی بینراوە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان کە سەرەتا کۆمپانیای (تۆیۆتا) داهێنا، ئێستاش لە جیهاندا بۆ ڕێکخستنی کات بەکاردێت.
چۆنیەتی کارکردن: تەختەیەک یان پەڕەیەک دابەش ئەکەیت بەسەر سێ ستووندا:
کارەکان بۆ ئەنجامدان (To Do): هەموو ئەو کارانەی کە ئەبێت بیکەیت.
لەژێر جێبەجێکردندا (Doing): تەنها یەک یان دوو کار کە ئێستا خەریکیتیت.
تەواوبووەکان (Done): ئەو کارانەی سەرکەوتووی بوویت تێیدا.
سوودەکەی: مێشک کاتێک کارەکان بە بینراوی ئەبینێت، کەمتر تووشی دڵەڕاوکێ ئەبێت و ئارەزووی زۆرترە بۆ گواستنەوەی کارەکان بۆ ستوونی "تەواوبووەکان".
🌳 ۷. تەکنیکی شینرین-یۆکو (Shinrin-yoku - 森林浴)
یان پێی ئەڵێن "حەمامی دارستان".
بیرۆکەکە: کاتێک مرۆڤ بۆ ماوەیەکی درێژ لەناو چواردیواریدا ئەمێنێتەوە، وزەی جەستەی دائەبەزێت و تووشی تەمەڵی ئەبێت. یابانییەکان بە شێوازێکی زانستی کات تەرخان ئەکەن بۆ پیاسەکردنی بێدەنگ لەناو سروشت و دارستاندا بەبێ مۆبایل و تەکنەلۆجیا.
کاریگەرییەکەی: ئەمە ئاستی هۆرمۆنی سترێس (کۆنتیزۆڵ) کەم ئەکاتەوە، مێشک نوێ ئەکاتەوە و وزەیەکی نوێ بە جەستە ئەبەخشێتەوە.لێره لە کوردستان ئەتوانی لەماڵەکەی خۆت یان کۆلانەکەت پیاسەیەکی کورت بکەی
🌸 ٨. فەلسەفەی وابی-سابی (Wabi-Sabi - 侘寂)
زۆرجار تەمەڵی و دواخستنی کارەکان بەهۆی "کەماڵگەرایی" (Perfectionism) ەوە دروست ئەبێت؛ واتە مرۆڤەکە ئەڵێت "ئەگەر کارەکە بە چاکی نەکەم, هەر نایکەم".
وابی-سابی: فەلسەفەیەکە کە ئەڵێت جوانی و بەها لە شتە ناتەواوەکاندایە. ڕێگەت پێئەدات دەستپێ بکەیت تەنانەت ئەگەر سەرەتای کارەکەشت کەمکوڕی تێدا بێت. گرنگ دەستپێکردن و بەردەوامییە، نەک بێخەوشی.
🔍 ٩. جاکۆمۆکو (Jyakumoku) یان "تەرکیزی تیژ"
ئەمە ڕاهێنانی مێشکە لەسەر جیاکردنەوەی کارە گرنگەکان لە کارە لاوەکییەکان. مرۆڤی تەمەڵ زۆرجار بەهۆی زۆریی ئەرکەکانەوە سەری لێدەشێوێت و هیچ ناکات. لەم تەکنیکەدا، تەنها و تەنها یەک کێشە یان یەک ئەرکی سەرەکی دیاری دەکرێت بۆ ڕۆژەکە، تا ئەو تەواو نەبێت مێشک ناچێتە سەر هیچ بابەتێکی تر.
___
م.وریا عمر
1 515
تەمەڵی و تاقەتت نیەهیچ بکەی؟ سستی
ئەم ڕێگایانە بەکاربێنە
🚀 1. Kaizen (کایزن)
🎯 2. Ikigai (ئیکیگای)
⏱️ 3. Pomodoro (پۆمۆدۆرۆ)
🍽️ 4. Hara Hachi Bu (هارا هاچی بو)
📻 5. Radio Taiso (ڕادیۆ تایسۆ)
📋 6. Kanban (کانبان)
🌳 7. Shinrin-yoku (شینرین-یۆکو)
🍂 8. Wabi-Sabi (وابی-سابی)
🔍 9. Jyakumoku (جاکۆمۆکو)
🧹 10. Osoji (ئۆسۆجی)
ئەگەر بەلاتەوە گرینگە دانە دانە باسی ئەکەین
..........
وریا عمر
1 515
ئومێدم وایە
کتێبخانەی دەنگی سەکۆی مەککە
بۆمان بکات بەدەنگ بە کوردی
ئەم کتێبە تایبەتە چین کە ئێستا چۆکی بەئەمریکا داداوە پەیرەوی بنەماکانی ئەم کتێبەئەکات
ژاپۆن لە بازرگای و بەهێزکردنی پیگەی خۆی لە جێهاندا ئەم کتێبەی بەکارهێنا
1 515
هەرکەس پێوستی بەوەڕگێری عەرەبی بوو
یان ئینگلیزی فێرخوازەکانم وەڕگێری زۆر باش ولێهاتویان تیایە پێتان ئەناسێنم
وەک قازانج هیچی تیا نیە بومن
بەڵام ئێوە شایەنی باشترینن وەڕگێرن
فێرخوازەکانیشم شایەنی ئەوەن بناسرێن
.......
م.وریا عمر
1 515
وشەی "ناتوانم" تەنها بەهانەیەکە بۆ ئەوەی خۆمان لە عارەقڕشتن و تاقیکردنەوەی شتی نوێ بدزینەوە. کە ئەڵێی ناتوانم، مێشکت دائەخات و ئیتر تاقەتی نامێنێت بیر بکاتەوە.
لە جیاتی ئەوەی یەکسەر دەرگاکە دابخەیت و بڵێی ناتوانم، بڵێ "با تاقی بکەمەوە، با بزانم چی لێ دەرئەچێت". ئەگەر نەشبوو، لانی کەم فێری شتێک ئەبیت.
زۆر کات کە سەیری ئامانجە گەورەکە ئەکەین، ئەترسین و ئەڵێین ناتوانین. بەڵام کلیلەکە ئەوەیە کە بیکەیت بە چەند هەنگاوێکی بچووک بچووک؛ یەک لەسەر یەک بڕۆ پێشەوە.
مرۆڤ کە لۆژیکیانە بیر بکاتەوە و بەڵگەی پێ بێت، ئەزانێت کە مێشکی ئێمە بۆ ئەوە دروست نەکراوە بڵێ ناتوانم، بۆ ئەوە دروست کراوە ڕێگاچارە بدۆزێتەوە و بیکاتە توانین
دڵنیات ئەکەم ئەتوانی تەنها ئەوەیە خۆت ناتەوێ!
وشەی "ناتوانم" لە فەرهەنگت دەرکە تاکەی؟....
م.وریا عمر
1 515
لەم لینکە زانیاری بزانە
https://t.me/sakoiy_makka_123
تکایە لەگەڵ خاوەنی کەناڵ قسەبکەن ئێمە ریکلامی بۆ ئەکەین چونکە ئیشەکەی زۆر بەسود وباشە
1 515
گۆگڵ بەم هەموو زەبەلاحی و لێهاتوی و کارمەندە زیرەکانەوە بەرنامەیەکی دروستکردوە 40زمانی تیایە بۆ فێربون و انجا وشک وڕەق و ناخۆش زوو بێزار ئەبیت
من بە تەنها 100زمانم هەیە
ئاسان خێرا چێژبەخش واقعی
تا کو جەژنیش بەردەستە ....چیتر کەس وەرناگرم لەم کۆرسە
کورد قەدری شت نازانێت
ئەگەر من ئینگلیز بوام هەمو دونیا باسی ئەکرد
بەڵام چونکە کوردم یەکەم کەس کە پشتی تێکردوم کوردە....
من شوێنپێی کەس ناکەم خۆم دروستی ئەکەم
