uk
Feedback
Wrya_Academy

Wrya_Academy

Відкрити в Telegram

لەگەڵ ئێمە تۆ لەداهاتو ئەژی

Показати більше
1 524
Підписники
-324 години
-127 днів
-230 день
Архів дописів
ئاگاداربن ئەو ریکلامانەی لەسەر کەناڵ دەرئەکەون ئێمە لێی بەرپرس نین و بەدەستی ئێمە نیە بڕوایان پێنەکەن

سود لەم کتێبخانە دەنگیه ببین https://t.me/sakoiy_makka_123/31 نرخیان گونجاوە

🎉بە بۆنەی ئەوەی لە فیس بوک گەیشتینە 23هەزار گوڵ داشکاندنێکی زۆر گەورە ئەکەم بۆ هەموو کۆرسەکان ئەم ئۆفەرە 48کاتژمێر بەردەستە 🤩 لە 24-7-2026 🔴تاکو 26-7-2026 ⚠️نامە بنێرە بۆ زانینی ئۆفەرەکە ⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️ لەم لینکە t.me/w_legend

Le Comte de Monte-Cristo (1).pdf17.32 MB

یەکێکە لەو کتێبانەی شایەنی خوێندنەوەیە
یەکێکە لەو کتێبانەی شایەنی خوێندنەوەیە

كَلِمَةً بِكَلِمَةٍ ── وشە بە وشە ​حَرْفًا بِحَرْفٍ ── پیت بە پیت ​سَطْرًا بِسَطْرٍ ── دێڕ بە دێڕ ​جُمْلَةً بِجُمْلَةٍ ── ڕستە بە ڕستە ​صَفْحَةً بِصَفْحَةٍ ── لاپەڕە بە لاپەڕە ​خُطْوَةً بِخُطْوَةٍ ── هەنگاو بە هەنگاو ​يَوْمًا بِيَوْمٍ ── ڕۆژ بە ڕۆژ ​سَاعَةً بِسَاعَةٍ ── کاتژمێر بە کاتژمێر ​وَاحِدًا تِلْوَ الْآخَرِ ── یەک بە یەک (یەک لەدوای یەک) ​قِطْعَةً بِقِطْعَةٍ ── پارچە بە پارچە ​شَيْئًا فَشَيْئًا ── بەرەبەرە (وردە وردە) ​جَنْبًا إِلَى جَنْبٍ ── شانبەشان (تەنیشت بە تەنیشت) ​وَجْهًا لِوَجْهٍ ── ڕووبەڕوو (دەم بە دەم)

یەکێک وتی مامۆستا نازانم بەژداری کۆسی تۆ بکەم یان فڵان مامۆستا وتم: ئێمە بژاردە نین هەموو شتێکمان ڕونە بەژدای ئەکەی لە خزمەتاین بەڵام ئەوەی ببنە بژاردە داوای لێبوردن ئەکەین .... کەس هەیە؟ بلێ نازانم خەڵاتی یەکەم وەرگرم یان خەڵاتی کۆتایی ! .... الحمدللە باشترینین و ئەوەش گۆمانی تیانیە

بیزانە کاتێک دەتەوێت شتێک بدەیتە پاڵ خۆت یان کەسێکی تر، جێناوەکە دەلکێنیت بە کۆتایی ناوەکەوە: ​کتێبەکەم: كِتَابِي ​کتێبەکەت (بۆ نێر): كِتَابُكَ ​کتێبەکەت (بۆ مێ): كِتَابُكِ ​کتێبەکەی (بۆ نێر): كِتَابُهُ ...... وریا عمر

photo content

ئەگەر لە داهاتوودا زیرەکیی دەستکرد (AI) بتوانێت کتێبێک بنووسێت کە فرمێسک لە چاوی مرۆڤ بهێنێت، ئایا ئەو کاتە زیرەکیی دەستکرد خاوەنی "هەست"ە یان تەنیا هاوکێشەیەکی ماتماتیکی سەرکەوتووە؟ بۆچونی تۆ چییە؟

بەیانی عاشورایە واتا پێنج شەممە 25\6\2026 ✅پێغەمبەری خوا - صلى الله علیه وسلم - دەفەرمووێت: (صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ). رواه مسلم. . ✅واته: بەرۆژوو بوونی ڕۆژی عاشوراء ئومێدم وایه‌ به‌خوا  کە ببیتە کەفارەتی گوناهی سالی پێشخۆی . 👈 ئەم خێرە‌ لەدەست خۆت مەدە بڵاوی بکەوە  هیچ نەبێت ئەگەرکەسیک بەهۆی تۆوە  بەڕۆژو ببێت خێری بۆتۆشە ناوەکەم لابەرە کە پۆستت کرد❤️ ...... وریا عمر

زۆرپرسیارم بۆیەت پێمەلێن وەک شارەزا لە Ai ئەتوانی بزانی دەنگێک ڕاستە یان Aiیە ؟ ڕاستی من وەک شارەزایەکی ئەو بوارە ناتوانم بلێم هیچ ڕێگایەکی %100هەیە چونکە دیتێکشن توڵەکان کۆمەڵێک ڕێگایان هەیە کەمێ شارەزا بێت چەواشەیان ئەکەی تاکە ڕێگای %100 ئەوەیە هەمووداتاکان بمێنێت کە ai دروستی ئەکات و ئەو توڵانە دەستیان بگات بە هەمووی ئەمەش مەحالە هیچ کۆمپانیایەک داتای خۆی نابەخشێ بەکەس ئەوانەشی هاوبەشن لە سنورێکی دیاریکراو هاوبەشن بۆیە بێگومان دۆزینەوەی ڕاستی قورسە و ئاسان نییە .... ........ وریا عمر

سەیری ئەم ڕستە بکەن "محمدٌ ضُرِبَ في الدارِ أخوه" هەندێک ئەلێن ئەمە ماناکەی دون نیە وئاڵۆزە‌ منیش ئەلێم وانیە و زۆریش‌ ئاسانە ئەوەی ئەلێت ئالۆزە‌ با بەجۆرێکی تر اعرابی بکات وبۆمان بسەلمێنت ئەش ئیعرابەکەی ​محمدٌ: مبتدأ مرفوع وعلامة رفعه الضمة الظاهرة على آخره. ​ضُرِبَ: فعل ماضٍ مبني للمجهول مبني على الفتح، ونائب الفاعل ضمير مستتر تقديره (هو) يعود على محمد. ​في: حرف جر. ​الدارِ: اسم مجرور بـ (في) وعلامة جره الكسرة الظاهرة على آخره. ​أخوهُ: (أخو) نائب فاعل للفعل (ضُرِبَ) مرفوع وعلامة رفعه الواو لأنه من الأسماء الخمسة، وهو مضاف. و(الهاء) ضمير متصل مبني في محل جر مضاف إليه. ​والجملة الفعلية (ضُرِبَ في الدارِ أخوهُ) في محل رفع خبر للمبتدأ (محمدٌ). بەم پێەش واتای ڕستەکە ئەبێتە برای محمد لە ماڵەوە لێیدا ..... تۆش ئەگەر ئەتەوێ تۆشی ئەم هەڵانە نەبیت بەژداری کۆرسی من بکە و فێری مانای ڕاستی عەرەبی ببە ........ مامۆستا وریا

هەموان حەز ئەکەن سەرکەوتو بن بەڵام ئەوانە بەدەستی ئەهێنن کە بڕیار ئەدەن و ماندوو ئەبن هەروشەیەکی ئەم نامەیە بۆمن گەردونێک لە
هەموان حەز ئەکەن سەرکەوتو بن بەڵام ئەوانە بەدەستی ئەهێنن کە بڕیار ئەدەن و ماندوو ئەبن هەروشەیەکی ئەم نامەیە بۆمن گەردونێک لە جوانیە چونکە فێرخوازەکەم سەرکەوتویە وە بەوەفایە من وەک مامۆستاچیم ئەوێ؟ فێرخوازێک لەمن باشتر بێت ئێستا کە زۆرباشە وبەوەفایە دەی گەوهەرێکە نرخی بێکۆتایە [ئەوە چاکەی خوایە ]

فیس بوک کێشەی تێکەوتوە لەتەواوی جیهان من وامزانی هاککراوم😁

​📝 بۆچی نووسین بە دەست مێشکت زیرەکتر ئەکات؟ (زانست چی ئەڵێت؟) ​زۆربەمان لە سەردەمی دیجیتاڵیدا زیاتر پشت بە تایپکردنی سەر شاشە و کیبۆرد ئەبەستین بەڵام ئایا ئەزانی ئەم گۆڕانکارییە چ کاریگەرییەکی لەسەر توانای فێربوونمان هەیە؟ ​زانای دەمارزانی نەرویژی، پڕۆفیسۆر ئۆدری ڤان دێر میر (Audrey van der Meer) لەزانکۆی (NTNU)، توێژینەوەیەکی ناوازەی ئەنجامداوە کە تێیدا هێڵکاری مێشکی چڕیی بەرزی (High-density EEG) بەکارهێناوە لە ڕێگەی 256 هەستەوەرەوە بۆ چاودێریکردنی مێشکی مرۆڤ. ​🧠 ئەنجامی توێژینەوەکە چی سەلماند؟ ​🎯 چالاکبوونی تۆڕەکانی مێشک: لە کاتی نووسین بە دەست(بەکارهێنانی قەڵەم)، ناوچەیەکی زۆر بەرفراوان لە مێشک چالاک ئەبێت و پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان دەمارەکان دروست ئەبێ. ​✍️ کێشانی هەر پیتێک بە جیاوازی و ڕێکخستنی جووڵەی دەست لەگەڵ بینینی چاو، مێشک ناچار ئەکات بەستەری دەماریی نوێ دروست بکات. ​⌨️ لە کاتی تایپکردن لەسەر کیبۆرد (تەنها داگرتنی دوگمەکان)، مێشک زۆر کەمتر ماندوو ئەبێت و ئەو بەستەرە دەمارییە بەهێزانە دروست نابن کە بۆ فێربوون پێویستن. ​💡 دەرئەنجام بۆ قوتابییان و فێرخوازان: ​ئەگەر ئەتەوێت زانیارییەکان باشتر لەبەر بکەیت، قووڵتر تێبگەیت و درەنگتر لەبیرت بچێتەوە، تەنها بە خوێندنەوە یان تایپکردن واز مەهێنە؛ هەمیشە قەڵەم و دەفتەرێکت لەلا بێت و تێبینییەکان بە دەستی خۆت بنووسەوە.
​📖من تەنها بەم ئایەتە { ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ } فێرخوازەکانم ناچارکردوە بنوسنەوە . لەم ئایەتە تێئەگەین بۆچی خوا سوێندئەخوا بە قەڵەم و نووسین .چونکە کلیلی سەرەکییە بۆ گەشە و فێربوونی مێشکی مرۆڤ لە ڕوی فێربون و زانستەوە . ئەم توێژینەوەش وەک موعجیزە وایە ،
........ وریا عمر

لێوی فیلەرە چوار‌سانتیم مکیاج ساڵۆنەکەی 500هەزاری یاوە نینۆکی 25هەزار جلەکوردیەکەی 300هەزار عەباکەی 140هەزار انجا ئەلێ مامۆستا ویژدان 50هەزار ! بۆچی چیه؟ 😁چی بلێم ؟هەرچی بلێم ئەلێن مامۆستای نابێ قسە بکەی ...کاکە بەخوا ئێرە شوێنی کەسێکە قەدری خۆی ئەزانێت نەک خۆی پێ کەم بێت بە جلوبەرگ و روخسار قەدر بۆخۆی پەیا بکات ....

من 18مانگ وتومە لەجەژنەوە کەس وەرناگرم لەم کۆرسە تازە خەڵک ئەلێت ئەمانەوی داخلبین ... بەداوای لێبوردنەوە ... کەس وەرناگرین

👨‍🏫 «ئەڵێ مامۆستا من ناوپۆلم ئەوێ، ئۆنلاینم ناوێت» ​⚠️ ئەگەر ئەم مەنهەجە لە ناوکلاس (ناو پۆل) بخوێنین: ​📅 ٧ مانگ ئەخایەنێت 📅 هەفتەی ٤ ڕۆژ، هەر ڕۆژێک کاتژمێر و نیو 💰 نرخی ٧٠٠ دۆلار ئەبێت ​🔍 با وردی بکەینەوە: ​⏰ هەموو ڕۆژ ١ سەعات خۆئامادەکردن بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی لەناو پۆل بیت، و ٤٠ دەقەش بەلانی کەم بۆ ڕۆیشتنەوە بۆ ماڵ. ​⏱️ واتا: ١ کاتژمێر پێش وانەکە + ١:٣٠ وانە + ٤٠ خولەک گەڕانەوە بۆ ماڵەوە = ئەکاتە ٣ کاتژمێر و ١٠ خولەک! ☺️ ​🚗 ئینجا تۆ ئەبێ هەموو ڕۆژ بۆ ماوەی ٧ مانگ هاتوچۆ بکەی: هاتوچۆش یان بە سەیارەی خۆتە و بەنزین ئەسوتێنی، یان بە تەکسی و ڕۆژی ١٠ هەزارت ئەوێ. 📉 واتا: ١١٢ ڕۆژ × ١٠ هەزار = ملیۆنێک و ١٢٠ هەزار بەس بۆ هاتوچۆ! ​💸 کرێی هاتوچۆ + کرێی خوێندن = ٢ ملیۆن و ٣٠۰ هەزار دینار! ​🚫 جگە لەوەی بۆ ماوەی ٧ مانگ ناتوانی لەکاتی خوێندندا هیچ بکەی، دەستت ئەگیرێت. ❌ یەک ڕۆژ ئامادە نەبی، وانەت ئەڕوات. 📍 ئەگەر لە سلێمانی نەبیت ناتوانی بەشدار بیت، یان ئەبێ هۆتێل بگری بۆ ٧ مانگ! ​💡 لەبەر ئەوەیە من نامەوێ وانەی ناوکلاسم هەبێت: چونکە تێچووی لەسەر فێرخواز خەیاڵییە و هەمان سوودی ئۆنلاینەکەیە. ٢ ملیۆن لەکوێ و ٥٠ هەزار لەکوێ؟ لە کاتێکدا هەمان مامۆستا، هەمان مەنهەج، هەمان شێوازی شەرح... هێشتا پێت وایە ناو پۆل باشترە؟ ​🤔 ئینجا لەوانەیە بڵێی: «بۆچی، چییە؟ ٧٠٠ دۆلار! خۆ تەیارە نییە!» ​🗣️ ئەڵێم: ١١٢ ڕۆژ وانە خوێندن، ٧٠٠ دۆلار زۆرە؟ ئەزانی ڕۆژی چەند ئەکات؟ 💵 ڕۆژی ٦ دۆلار ئەکات! ​🤷‍♂️ یانی من ڕۆژی بە ٦ دۆلار، 3 کاتژمێر وانەت پێبڵێم زۆرە؟! 🤔چ ویژدانێکە

​🌙 ​لە لایەن ستاف و بەڕێوەبەرایەتی Wrya Academy، گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی خۆشەویست و خێزانە بەڕێزەکانتان ئەکەین بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز. ​هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر، خۆشی، ئاشتی و تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان. هەمیشە لە لووتکەی سەرکەوتن و گەشەکردنی بەردەوامدا بن، چ لە ژیانی زانستی و چ لە ژیانی پیشەییتاندا.
جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و شادی بێت.
Wrya Academy