en
Feedback
چاڤۆش

چاڤۆش

Open in Telegram

دڵتەنگ بە، چوونکە بەڕاستی هیچ شتێک باش نابێت،

Show more
3 176
Subscribers
+624 hours
+717 days
-48830 days

Data loading in progress...

Similar Channels
No data
Any problems? Please refresh the page or contact our support manager.
Tags Cloud
No data
Any problems? Please refresh the page or contact our support manager.
Incoming and Outgoing Mentions
---
---
---
---
---
---
Attracting Subscribers
September '26
September '26
+115
in 5 channels
August '26
+1 177
in 8 channels
Get PRO
July '26
+87
in 81 channels
Get PRO
June '26
+25
in 3 channels
Get PRO
May '26
+1 014
in 5 channels
Get PRO
April '26
+109
in 22 channels
Get PRO
March '26
+3 777
in 28 channels
Get PRO
February '26
+3 997
in 50 channels
Get PRO
January '26
+929
in 169 channels
Get PRO
December '25
+1 047
in 110 channels
Get PRO
November '25
+1 077
in 46 channels
Get PRO
October '25
+181
in 24 channels
Date
Subscriber Growth
Mentions
Channels
10 September+5
09 September+10
08 September+7
07 September+5
06 September+17
05 September+26
04 September+19
03 September+5
02 September+7
01 September+14
Channel Posts
سڕ بووم کاتێک بینیم من هەوڵی بەیەک گەیشتنمانم دەدا تۆش خەریکی خیانت بویت...

2
تەنها یەک ڕێگا هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە ئازار، ئەویش قبووڵ کردنیەتی..
62
3
لەوانەیە من بە کۆڕۆنا 2020 مردبم ، ئێرەش جەهەنەمە...
63
4
پێتان باشە ڕیاکشن چیتر نەمێنێ؟
72
5
هەموان بڕوایان پێ کردم کاتێک وتم ئەوم لەبیر کردووە خۆم نەبێ...
118
6
چەن سەیرە کە ئیتر من و تۆ بەیەکەوە نادوێین، ئیتر لە ڕۆژانەی یەک ئاگادار نین، ئیتر بەیانیەکان بە هیوای بینینی نامەی تۆ سەیری مۆبایل ناکەم، ئیتر شەوەکان بێ شەوشادی تۆ ئەخەوم، ئیتر تا ئەبەد قسمەتی من لە تۆ دڵتەنگیەکی قوڵە، لە سەرووی ئەمانەشەوە من لە نەبوونیتا خیانەتم نەکردووە و لەم تەنهاییەشمدا پەنام بۆ هیچ کەس نەبردووە، بەڵی ئازیزم من ئاوا تۆم خۆش ویست...
118
7
توانیم گوێبگرم لە قسەی دڵی هەمووان بەڵام بۆ قسەکردن دەربارەی ئەو شتانەی کە ڕووحم ئازارم ئەدەن ساڵانێکە و له ناخی خۆمدا هەڵمگرتووە من”زۆر لاوازم“بوێری ئەوەم نیە قسە بکەم بۆ هیچ مرۆڤێک...
124
8
خەو ، ئیش ، خەو ، ئیش ، خەو ، ئیش :))
115
9
هەرگیز بێتاقەت نەبوومە لە تەنهای خۆم چونکە چێژی پێ بەخشیوم ، بەڵام ئامادە بوونم لە ئاهەنگێکا یان یاریگایەکی پڕ لە خەڵک کە هاوار ئەکان یان ژوورێکی پڕ لە میوان ئەمە من بێتاقەت ئەکات...
133
10
ئاگات لەخۆت بێ چونکە نەتھێشت من ئاگام لێت بێت...
143
11
ماوەیەک خۆت نەتدەهێشت بخەوم تا بەیانی ئێستاش یادگاریەکانت...
139
12
ئەگەر بەڕاستی تۆی بوێت نە دەڕوات نە دەشهێڵێ بڕۆیت ئەگەر کێشەکە لەخۆی بێت هەرچۆنێک بێت خۆی چاک دەکاتەوە ئەگەریش کێشەکە لەتۆ بێت دەمێنێتەوە و دەتکاتە مرۆڤ، دەی ئێوە بەچی دەڵێن ئیشق خۆی هەر ئەوەیە ئیشق...
138
13
دوای ماوەیەک ناوەکەتم لەسەر تابلۆی مینیمارکێتێ بینی، کە چووبووم خواردن بۆ دایکە پیرە سەر سپییەکەم بکڕم، کەمێک بەتاسەوە سەیری ناوەکەتم کردوو بەدەست بەتاڵی گەڕامەوە ماڵ، ئەو شەوە دایکە پیرەکەم بە برسێتیەوە خەوتوو منیش بە تێر خەمی تا بەرە بەیان خەو لە چاوە سوورەکانم تۆرا...
137
14
بیری خۆمی پێشتر ئەکەم، بیری زۆر شتی پێشتری خۆم ئەکەم، دڵخۆشیەکانم، پێکەنینەکانم، ئارەزووەکانم، پێم وابێ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گشتی بەرەو لەناوچون ئەچوون وو ئێستا گشتی لەناو چوون، ئەکرێ مرۆڤ بۆ مرۆڤ جیاواز بێت هەیە بیری پێشتری خۆی ئەکات هەشە ڕۆژانێک ئاواتی خواستووە بۆ ئەم ڕۆژانەی ئێستا کە لەناویایەتی، مرۆڤ ئەکرێ زۆر شت بیگۆڕێ، مردنی کەسێک، ئەو ئاواتانەی پێی نەگەشتووە یانیش پێی گەشتووە بەڵام تازە درەنگ بووە بۆیان، یاخود کچێک/کوڕێک، کە ئەو کەسە یان بە پێیەکانی خۆی ڕۆشتووەو جێی هێشتووی یاخود لێیان بردووی، هەرکامیان بێت بە ئازارە ناکرێ بەئازار نەبێ ئیتر چۆن مرۆڤ ناگۆڕێ، ئەو پێکەنینەی پێشتر لەسەر ڕوخسارمان بووە بە کۆمەڵێ شت لەناو چوون ئاسانیش نییە پێکەنینەکەمان بگەڕێتەوە، ناگەڕێتەوە تا ئەو ڕۆژەی هەر یەکێکمان ئاشنای ژێر خۆڵ ئەبین...
172
15
مەحاڵە یەکەم دیدار و ئەو جوانییە سەرەتاییە لەبیر بکرێت. جوانییەک کە تەنها لە ڕوخساردا کورت نابێتەوە، بەڵکو لەو وزە و درەوشانەوەیەیە کە بەبێ هیچ ئاگادارییەک دەچێتە ناو قووڵایی دڵەوە. کاتێک بۆ یەکەم جار چاوت پێی دەکەوێت، هەست بە شلەژانێکی شیرین دەکەیت، وەک بڵێی ڕۆحت ناسیاوییەکی کۆنی لەگەڵ ئەو کەسەدا هەبووبێت، کەچی هێشتا ناوی خۆشی نازانیت. ئەو جوانییە سەرەتاییە، تێکەڵەیەکە لە بێتاوانی، سەرنجڕاکێشی و جۆرێک لە موگناتیس کە ناتوانیت چاوی لێ لابدەیت. زەردەخەنەیەکی کورت، جوڵەی شێوازی قسەکردنی، یان تەنانەت تێپەڕبوونی سادەی بە لای تۆدا، دەبێتە تابلۆیەکی نەگۆڕ لە مێشکدا. مڕۆڤ لەو ساتەدا درک بەوە دەکات کە جوانی ڕاستەقینە پێویستی بە خۆسەپاندن نییە، بەڵکو بە هێمنی و نەرمی دڵەکان داگیر دەکات. یەکەم بینین، وەک یەکەم دڵۆپی بارانی بەهار وایە لەسەر زەوییەکی وشک؛ هێندە بەخوڕ و کتوپڕە کە هەموو بوونت تەڕ دەکات و هیوایەکی نوێ لە ناختدا شین دەکات. ئەو جوانییەی لە یەکەم نیگادا دەیبینیت، دەبێتە سەرەتایەک بۆ چیرۆکێک کە ڕەنگە هەرگیز کۆتایی نەبێت، چونکە تەنانەت ئەگەر کاتیش بڕوات، ئەو وێنە سەرەتاییە لە ناو دڵدا بە گەنجی و بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە...
185
16
تەنها لەبەر ئەوەی بێدەنگی لە نێوانماندا باڵی کێشاوە و چیتر وەک جاران دەنگی یەکتر نابیستین، مانای ئەوە نییە کە تۆ لە یادەوەرییەکانمدا سڕاویتەتەوە. ڕاستییەکەی، نە پچڕانی قسەکانمان و نە دووری نێوانمان، نەیانتوانیوە ئەو گرنگیپێدانە بکوژن کە لە ناخمدایە. هێشتا ڕۆژانە بە نێو لاپەڕەکانی بێدەنگیدا دەگەڕێم تەنها بۆ ئەوەی هەواڵێکی تۆم دەستکەوێت؛ بزانیت باشیت؟ ژیان چۆن مامەڵەت لەگەڵ دەکات؟ ئایا هێشتا وەک جاران لە کاتی دڵتەنگیدا پەنا بۆ هەمان ئەو شتانە دەبەی کە باسیانمان دەکرد؟ بینینی تۆ بە باشی، تەنها ئارامییەکە کە بۆ دڵم ماوەتەوە، هەرچەندە ئەو دڵە پڕە لە ململانێ. ئەو جەنگە ناوخۆییەی ماندووم دەکات ئەوەیە: چۆن دەکرێت دوو کەس کە هەموو نهێنییەکانی یەکتریان دەزانی، ئێستا وەک دوو نامۆی ناو شارێکی چۆڵ تەماشای یەکتر بکەن؟ ئەم ڕاستییە تاڵە وەک خەنجەرێک وایە، کاتێک دەزانم چیتر جێگەیەکم لە ناو ڕۆژەکانتدا نەماوە و تۆ بەبێ من ڕێگەکەت دۆزیوەتەوە. برینەکە لێرەدایە؛ کە من هێشتا بەشێکم لە خەیاڵی تۆ، بەڵام تۆ چیتر بەشێک نیت لە واقیعی من. تەنها دەمەوێت بزانیت، ئەگەر هەموو جیهانیش پشتت تێ بکەن، من هێشتا لێرەم...
199
17
ڕۆژێک نامەیەک دەگاتە دەستت لەگەڵ ناوی نووسەر، دووعا بکە دایکم نەیبینێ دواتر و هیچ کاتێک پێناکەنێتەوە..
213
18
لێم دوور مەبە تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش بێ لێم دوور مەبە چونکە نازانم چۆن بیڵێم بەڵام ڕۆژێکی درێژە و منیش بە درێژای ئەو ڕۆژە چاوەڕوانت دەبم،چاوەڕوانت دەبم وەک ئەوەی لە وێستگەیەکی چۆڵ چاوەڕوانی شەمەندەفەرێک بم ، لەجێگایەکی دوور بە لەکار کەوتوویی و وەستاو جێم مەهێڵە، ئەگەر بۆ کاتژمێرێکیش بێت جێم مەهێڵە چونکە ئەوکات ئازارە بچووکەکانیش هێرش دێنن، ئەو دووکەڵەی بەدوای لانەیەکدا دەگەڕێ بەرەو ڕووی من دێ و دڵی ونبووم دەخنکێنێ، ئەو ساتەی تۆ جێمدەهێڵی و لێم دوور دەبی من وێڵ دەبم و سەرگەردانانە ڕێ دەکەم...
216
19
نازانم لێت خۆش بم کە چەنێک خراپ بووی لەگەڵم؟ خۆتۆ بەوە ناسراو بووی کە دڵڕەق و بێ هەستی، بەڵام هەر خۆشم هاتم و ویستم خراپترم ب
نازانم لێت خۆش بم کە چەنێک خراپ بووی لەگەڵم؟ خۆتۆ بەوە ناسراو بووی کە دڵڕەق و بێ هەستی، بەڵام هەر خۆشم هاتم و ویستم خراپترم بکەیت، خۆتۆ ئەوەش نەبوو بە کوتەگ لێم بدەیت یان بە چەقۆیەک لەشم پارچە پارچە بکەیت، تۆ تەنها بە دەنگت ئازارت ئەدام، خۆتۆ ئەوەش نەبوو بانگمم بکەیت تا گوێت لێ بگرم، من خۆم ئەهاتم بە ویستی خۆم، ببورە کە دوو سێ ڕۆژە دەنگم نییە و نەهاتووم بۆلات، ڕاستت ناوێ؟ ئەمەوێ ئیهمالت بکەم و چیتر گوێم لێت نەبێت، تۆ خەریکە ئەپرسی بۆچی؟ ئازانی بۆچی؟ چوونکە بەڕاستی دڵم ئازار ئەدەیت، ناتوانم چیتر گوێت لێ بگرم تۆ قسەکانت تیرێکەو ئەیدەیت لە دڵم تۆ خۆ ئەزانی دڵی منیش گۆشت و خوێنە بۆچی بێ باکانە ئاوات لەگەڵ کردم؟ قسەکانت  هەزارەها یادگاری هێناوەتە بیرم، هەزارەها شەو خەوی لێ تۆرانووم، ئیتر من ماندوو بووم بەرگەی ئەمانە ناگرم و بەیەکجاری ئەڕۆم، زۆر دوور ناڕۆم ڕەنگە جار جار سەردانت بکەم چوونکە مرۆڤ زۆرکات بیری دەنگی ئازیزەکەی ئەکات، ببورە کە دوای "دە" ساڵ، جێت دێڵم و ئەڕۆم بەڕێی خۆمدا، چیە بۆ قسە ناکەیت هیچ شتێک ناڵێی؟ ئۆفف وادیارە هیچ ناڵێی تۆ دەی ئامانەتی خوابیت... نامەی ئیسۆ بۆ میهراب،،
216
20
دەستەکانی تۆ سەوڵ بوون لەناو بەلەمی خوار و خێچی ژیاندا نەیاندەهێشت بخنکێم، لەکۆتا ڕۆژەکانی دیدارمان زیاتر لە باڵندە دەچووی نەک لەمرۆڤ، دەتویست زوو بدەیت لەشەقەی باڵ و بڕۆیت، بێ ئاگا لەوەی لەدوای چوونت، بەبێ سەوڵ لەدەریادا، نا، هەر لێرە، لەپشتی سوکانی ئەم ئۆتۆمبیلەوە، لەناو فرمێسکەکانی خۆمدا دەخنکێم...
222