472
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+1530 days
Posts Archive
473
من برای یکبار با چشم خویش سیبیل را در کومه دیدم که در قفسی آویخته بود و چون پسران از او پرسیدند سیبیل، چه آرزوئی داری؟ پاسخ داد: «آرزوئی جز مرگ ندارم»
473
Repost from N/a
“ڕەشەبا”
جەستەیەک، ڕۆحێکی مردووی بەسەر شانیدا،
کۆڵان بە کۆڵانی تاریکایی دەپێوێ،
بە قورسایی هەنگاو دەنێ بەرەو خەرەند،
خەرەندێک لە تەم،
تەمێکی خەماوی.
جەستەی زامدار، ڕۆحی مردوو،
چ ئاوێتەیەکی تاڵە ئەم ڕێکەوتە!
تۆ بڵێی هەستەکان بە ڕۆحێکی مردووەوە بلکێن؟
یان تەنیا منم کە بەو نەفرەتە نەگریسەوە زامدارم؟
لە نەمانەوە دەڕۆم بۆ نەبوون،
تۆ بڵێی کۆتایی ئەم ڕێگایە نادیارە، کام گۆڕ بێ؟
کام تاریکایییە کە لە تاریکیی ئەم ڕۆژانەم تاریکترە؟
کام گۆڕ،
کام دین و کام ئایین،
ئەو ژنەی کە منم،
لە خۆ دەگرێت
بە کۆرپەیەکی ڕەش، بە شێوەی شەیتان؟
کام کفنی سپی بڕیارە
ئەم هەموو ڕەشایییەم بشارێتەوە؟
نامەوێ بچمە ژێر گڵ،
بەڵام ئاسمانیش حەزی لێم نییە.
ئەشێ ببمە «با»،
بڕۆم لە دارستانەکانی ئەم وڵاتەی خوێن،
بەرۆکی بەڕووەکان ماچ بکەم،
بڕۆم و گوڵەکان
بە هەناسەم بژەنم؛
ئەو هەناسەی
کە قەت نەیتوانی
زیندووییی خۆی بگەڕێنێتەوە.
د.
473
Repost from ھێـژا | HÊJA
شیعری لوورە (howl)
لە ئالێن گینزبێرگ
لە بەناوبانگترین و گرینگترین شیعرەکانی بەرەی بیت
بە دەنگی شاعیر
#Poem | @Art_heja
473
بە آن پیرمرد فکر میکنم، به همان که زد روی شانههای وزیر کار و گفت: «خود دانید دیگه... خودتون و مملکت خودتون..»
473
قەرار وانەبوو ئەو شێعرە بڵاو کەمەوە؛ پێم وابوو دەبێ لە گەڵ یەکەم کتێبە شێعرم بێ..
بەڵام بمێنێ بۆ هەموو فەرینازەکان...
473
ئەو رۆژانەی کە: نییەتمە نوێژێ کەم بۆ
ئەوەی ببی
ببی بە چی؟
هیچ؛
«بەختتت نەبێ بە بەختم ڕۆڵە»
بەڵام بەخت یانی «درخت گردو» لە سەردەشت نەبینم و بڵێم قوڕ بپێون بۆ خۆمان و سینەمامان کە ناتوانن سەردەشت بگێڕنەوە؛ بۆتان دەگێڕنەوە...
چاوم لێ بادەدا دەڵێ:
«سینەما هیلال ئەحمەر لە ئەوەڵێشەوە سینەما نەبوو، ئاخریش ڕووخا»
دەڵێم یا هەنار،
هەنارێ بخە ژێر چەنەم
کراسێک بکە بەرم
باڕنەی دەکرد لە دڵمدا بەفر
و دەڕژام...
ئەو رۆژانەی بێدەنگ و
ئەو دەنگانەی لێم ڕژان
