2 177
Subscribers
No data24 hours
-107 days
-3230 days
Posts Archive
2 177
هەندێک لە کتێبە فقهیەکان نوسەر لەمقدیمەی کتێبەکەی بەواجبی داناوە هەموو مسوڵمانێک ئەم کتێبە بخوێنە یان هاو ئاستێکی لەبەر ئەوەی بەبێ زانینی ئەو مەعلوماتانە عیبادەتەکانت دروست نابێ،
زۆرن ئەوانەی تا ئێستاش نازانن نیەت بێنن یان دەست نوێژ هەڵگرن ، ئەوانەش زۆرن نازانن غوسڵ چیەو چۆن دەردەکرێ
زۆر خاوەن خێزان نازانێ غوسڵ دەرکا زۆر ئافرەتیش بەڕێزیش وادەزانێ غوسڵ تەنیا بۆ پیاو واجب دەبێ و ئەو لێی استسنایە
دەعوە و گەیاندنی عیلم یەکجار ئاواش زۆر قورس نیە ئەو نمونانەی باسم کردن زۆر زۆرن و هاوشێوەشیان لەعیبادەتەکانی تر زۆرە
لەوانەیە بەهەرچی مامۆستا و مەلا لەبەر باری حورمەت نەتوانن ئەحکامی غوسڵ بۆ خوشکان ڕونکەنەوە یان بەپێچەوانە ئەوان بۆیان دەست نەدا ،
لێرەدا تۆ گەورەترین ئەرکت پێدەکرێ بە تێچوێکی کەم کە،ئەوەندە زانیاریەی لاتە بیگەیەنی بەوکەسەی لەوانەیە دەستی هەموو کەسی نەگاتێ،
2 177
وەهمی نزیکبوونەوەی ئێمە و قورئان.
ئێمە لە جەستەی قورئان نزیکین، بەڵام لە "ڕۆحی" غەریب و دوورین. قورئانمان لە
بەرزترین شوێنی ماڵەکانمان داناوە، بەڵام لە نزمترین ئاستی ژیانماندا جێبەجێی
دەکەین.
کێشەی گەورە ئەوەیە: قورئانمان کردووە بە کتێبێکی تەبەرەک نەک کتێبی گۆڕانکاری:
بۆ مردووەکانی دەخوێنین، لە کاتێکدا ئەو بۆ زیندووکردنەوەی عەقڵ و ویژدانی ئێمە
هاتبوو. ئێمە سەرسامی دەنگ و ئاوازەکانین، بەڵام لە ئامانجە باڵاکان بێئاگاین.
بزانە؛ نزیکی بەوە دەپێورێت چەند ئایەت
لە ناو ڕەفتار و ئەخلاقتدا دەژی .چەند ئایەتت لەبەکردوە
. ئەگەر قورئان نەبێتە دادپەروەری لە کارتدا و
ڕاستگۆیی لە زمانتدا، ئەوا تۆ تەنها "بەرگەکەت لایە و پەیامەکەت ون کردووە.
با خۆمان هەڵنەخەڵەتێنین: قورئان بۆ ئەوە نەهاتووە تەنها ماچی بکەیت و هەڵیبگریت،
بۆ ئەوە هاتووە پەیڕەوی بکەیت و پێی بگۆڕێیت.
2 177
سەرە دەرزیەک ئاگاداری کتێب و بەرنامەی زانایان بی هەر جورئەت ناکەی نەک تواناێ ئەوەت نابێ ڕەخنە بگری
2 177
گەنجی من کە بەشێکە لە ئەهلی من ، ڕوی کردۆتە عەقڵە بچۆکەکەی خۆی و دەیەوێ ڕەخنە لەزاتی موبارەک و توڕاسی زانایان بگرێ ،
ئای چەند بچکۆڵەی!
2 177
وادەزانم ئێمە بەتەمەنێکی درەنگەوە دەستماندایە فێربون و عیلم،
تەمەنی خوار دەیەکان و دەیەکانمان لەدەست چوو.
2 177
يَا فِرَاقًا أَتَى بُعَيْدَ تَلَاقٍ .. وَاتِّفَاقًا جَرَى بِغَيْرِ اتِّفَاقِ
ئەی ئـەو جـوداییەی ڕێـک لـە دوای دیـدار و گـەیشتن هـاتی،
ئەی ئـەو ڕێـکەوتە ناخـۆشەی کـە بـێ وادە و پەیـمان ڕووت دا.
2 177
يا فراقًا أتى بعيدَ تلاقٍ
واتفاقًا جرى بغيرِ اتفاقِ
حين حطّت ركابُنا لتلاقٍ
زمّت العيسُ منهم لفراقِ
إنّ نفسي بالشامِ إذ أنتَ فيها
ليس نفسي نفسي التي بالعراقِ
أشتهي أن يرى فؤادي فيدري
كيف وجدي بهم وكيف احتراقي
واجب کردنەوە کوردیەکەیە
2 177
دەمەوێ پێتان بڵێم
خوێندنەوەی کتێبی بەرگ پەمەی و مۆر
زۆر دوورە لەمەسەلەی تەڵەبی عیلم ، دوورە بەئەندازەی پلایس و شوتی ،
هەر لەسەر ئەوجۆرە کتێبانە قسەیەک بکەین ، دڵنیابە نابی بەڕۆشنبیری ئیسلامیش
کتێبی عیلمی و کتێبی ڕۆشنبیری ئیسلامی دیارن ،
کتێبی سور و پەمەیش دیارن
2 177
خوایگەورە ئەو فەزڵەی لەگەڵ کردین گەنجێکی وەک مامۆستای بۆ ناردین لەزەت و تێگەشتنی بۆ قورئان پشانداین
خوایگەورە لەگەڵ پێغەمبەران کۆیکاتەوە
2 177
پێش ئەوەی کۆتا سێ وشە بخوێنمەوە لام سەیربوو مەسڵەحەتی ڕاگەیاندنی تاوانی خۆت بەخەڵکی دەبێ چی بێ؟
2 177
ئەی ئەو کەسەی قورئان بووەتە غەریبە لە ماڵ و دڵتدا.. ئایا دەزانی چی لەدەست
دەدەیت؟
پێش هەموو شتێک، وێنای ئەو دیمەنە بکە کە لە ڕۆژی قیامەتدا بەرۆکت دەگرێت؛ کاتێک
پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە هیوای هەموومانە بۆ شەفاعەت، گازندە لەو کەسانە دەکات کە
قورئانیان فەرامۆش کردووە. خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ
إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا﴾ [الفرقان: ٣٠] واتە:
«پێغەمبەر (ﷺ) گوتی: ئەی پەروەردگارم! بەڕاستی گەلەکەم ئەم قورئانەیان پشتگوێ خست و
لێی دوورکەوتنەوە.» تەسەور بکە، پێغەمبەرێک کە بۆ هەموو کەس دەپاڕێتەوە، لەوێدا
گازندەت لێ دەکات چونکە کتێبەکەی خوات پشتگوێ خستووە!
ئەو دڵتەنگییەی لە دڵتدا هەستی پێ دەکەیت، دەزانی هی چییە؟ زۆربەمان بەدوای
ئارامیدا دەگەڕێین لە کاتێکدا سەرچاوەی ئارامییەکە لەسەر ڕەفەی ماڵەکانمان تەپوتۆز
نیشتووە. خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ
مَعِيشَةً ضَنكًا﴾ [طه: ١٢٤] واتە: «هەر کەسێک ڕوو وەرگێڕێت لە قورئان و یادی من،
ئەوا بەڕاستی ژیانێکی تەنگ و ناخۆشی بۆ هەیە.» ئەگەر هەست بە خنکان و تهنیایی
دەکەیت، ئەوە چونکە ڕۆحت تینووی ئەو نوورەیە کە تەنها لە قورئاندا دەستی دەکەوێت.
دڵت وەک ماڵێکی وێران لێ هاتووە! پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: «إنَّ الَّذي
لَيْسَ في جَوْفِهِ شَيْءٌ مِنَ القُرْآنِ كَالْبَيْتِ الْخَرِبِ» [رواه الترمذي
وقال حديث حسن صحيح] واتە: «ئەو کەسەی هیچ شتێک لە قورئان لە ناو ناخ و دەروونیدا
نییە، وەک ماڵێکی وێران وایە.» ئایا ڕازی دەبیت دڵت وەک کەلاوەیەکی وێران و تاریک
بێت؟ قورئان ئەو ئاوەدانییەیە کە ژیان دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو دڵە مردووەکان.
قورئان یان پارێزەرتە یان دوژمنت! پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: «والقُرْآنُ
حُجَّةٌ لَكَ أَوْ عَلَيْكَ» [رواه مسلم] واتە: «قورئان بەڵگەیە بۆت (ئەگەر کاری پێ
بکەیت و بیخوێنیتەوە)، یان بەڵگەیە لەسەرت (ئەگەر فەرامۆشی بکەیت).» ڕۆژێک دێت کە
کەس فریات ناکەوێت، لەوێدا قورئان دێت؛ یان دەبێتە پارێزەر و شەفاعەتکارت، یان
دەبێتە گازندەکار لێت. کامەیان هەڵدەبژێریت؟
خۆشییەک لەدەست دەدەیت کە تەنها ئەوانە دەیزانن کە لەگەڵ قورئان دەژین پێغەمبەر (ﷺ)
دەفەرمووێت: «اقْرَؤُوا القُرْآنَ فإنَّه يَأْتي يَومَ القِيامَةِ شَفِيعًا
لأَصْحابِهِ» [رواه مسلم] واتە: «قورئان بخوێنن، چونکە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت و
شەفاعەت بۆ هاوەڵانی (ئەوانەی دۆستی بوون) دەکات.» ئەو قورئانەی ئەمڕۆ لەسەر
مێزەکەت غەریبە، دەکرێت لەناو گۆڕ و لە مەیدانی قیامەتدا بێتە تەنیشتت و دەستت
بگرێت بۆ بەهەشت.
ئەی برا و خوشکی ئازیزم.. هێشتا کات ماوە. قورئان تەنها بۆ سەر قەبران و بۆ ناو
تەعزییە نییە؛ قورئان نامەیەکی خۆشەویستییە لەلایەن خوداوە بۆ تۆ، تا ڕێگات بۆ
ڕووناک کاتەوە.
- چاوێک بە تەمەنتدا بخشێنەوە؛ چەند کاتت بۆ سۆشیاڵ میدیا و قسەی بێ سوود داناوە؟
ئایا خوا شایەنی ئەوە نییە تەنها ١٠ خولەک لە کاتت بدەیت بە کتێبەکەی؟
هەستە و ئێستا دەست پێ بکە.. دەستنوێژێک بگرە، قورئانەکە بەرز بکەرەوە، ماچی بکە و
داوای لێبووردن لە پەروەردگارت بکە. تەنها یەک لاپەڕە بخوێنە و بزانە چۆن دڵت دەست
دەکات بە لێدانێکی جیاواز.
خوایە دڵەکانمان بە نووری قورئان ئاوەدان بکەرەوە و مەکەمان لەوانەی کە
پێغەمبەرەکەت (ﷺ) شکاتیان لێ دەکات. ئامین.
2 177
ئەم دینە ڕاستە موڵکی هەموو مسوڵمانێکە بەڵام قسەکردن لەسەر ورد و درشتی بەموطلەقی حاڵ مولکی هەمووکەسێک نیە،
هیچ کەس بە ڕیلی انستاگرام و دووڤیدۆی یوتوب ڕێگەی پێنادرێ قسە لەئموری حەڵاڵ و حەرام بکا،
ئەوەی ئێستا هەیە زورفێکە ڕەخساوە نەخوێندەوار زانا و عالم بەنەزان دەزانن
گەنجی 20 ساڵان مەلا و مامۆستای وا گەورە بەجاهیل ناو دەبەن 30 هەر تەدریسی جەمع و جەوامع و تحفە دەکا.
شاعیر دەڵێ:
مَن تَكَلَّمَ في غيرِ فَنِّهِ أتى بالعجائبِ.
ئەوەی قسەبکا لە غەیری فەنی خۆی بەشتی سەیرەوە دێت شتی سەیر دەڵێ .
2 177
لەدوای ڕیحلەتی چەند ڕۆژ و مانگ گەڕانەوە بۆ کوچەو کۆڵانی مەوتەن و ئاوایی خۆت یەکجار ئی سەیر و بەچێژە،
شام ئی شیرنە وڵات شیرنترە٫
هەمووشتەک بۆنی خۆی لێدێ ئاوێ دەربەندی و باوەشێ مەنتیقەی و ئامێزێ دایبابان و هەوای مەوتەنی هتد..
ئەمن دەڵیم ژیان گەلەکی جوانی بەبەرەوەماون بەس چاونا لەڕاستیڕا دایێخستون ، موبایلیش پەردەیا ە لەسەر چاوان دروست کردوە
