fa
Feedback
مَـعْــرِفَـــة‌

مَـعْــرِفَـــة‌

رفتن به کانال در Telegram

طُلَيْبُ عِلْمٍ

نمایش بیشتر
2 166
مشترکین
-424 ساعت
-127 روز
-3330 روز
آرشیو پست ها
ئەها برادەر ئەوەیە دوونیا ! کەوتمە ژماردنی برادەرانی منداڵی و ئامادەیی نەمزانی ئێستا لەکۆی زیاد لە 20 برادەری منداڵیم ئێستا خەریکی چین جگە لە دووسێ دانەیان نەبێ ، لەژیانداماوین بەڵام دڵنیام یەکێکمان بمرین و نەمێنین نیوەیان ئێستا نازانن لەوانەیە پاش چەند مانگ بزانن ، بەچی دەچێ ئەگەر زانیان چی؟ زۆر بەوەفاکەیان دەڵێ ئای هەیش فڵان .. ئەوجارەی پێکەوە ئاوامان کرد یادی بەخێر . تەواو هەر ئەوەندەیە زیاتر نیە کەس کەسی بیرنامێنێ ئێستا بۆکێ خۆت لەشیش دەدەی و ئەولای لەسەر تێک دەدەی ، کورتەی قسان لێڕابمێنە بەزیندویی کەس بیرینی نەمێنی ئەولاتری بۆ لەبیرچونەوە .

هەرچی بەم ڕێگەیەدا ڕۆشتوە وایگوتوە ، هەرکەس هاوێنەکی چڕ و پڕ تەفەڕوغ بکا بۆ فێربوونی زمانی فارسی لە کورد و عەرەب فێری دەبێ و زۆر باشیش فێردەبێ کورتی کەمەوە بە ئەندازەی بەکارهینانی تیکتۆک و انستاگرامی ڕۆژانە !

ئەگەر نەگەشتوی بەو ئاستەی بترسی لەکاتی بەتاڵیت پێش ئەوەی مەشغول بی ئەوە نەگەشتویە شیرنایی عیلم و ڕێگەی ئاماجداران.

لەخزمەتی لەخواترسان و ئیمانداران قورئان دەفەرموێ : وَإِنَّهُ لَتَذْكِرَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ بەڕاستی ئەوە بیرهێنەرەوەیە بۆ ئەوانەی لەخوادەترسن و خۆیان دەپارێزن بەڵام بۆ بێباوەڕان دەفەرموێت :  وَإِنَّهُ لَحَسْرَةٌ عَلَى الْكَافِرِينَ

لەجەنابی مامۆستایان پرسی ناخۆشترین ڕوداوی ژیانت چی بوو؟ فەرموی ئەو ڕۆژانەبوو که حوکمەتی عێڕاق بەحرکەی تۆپباران دەکرد و خەڵک ه
لەجەنابی مامۆستایان پرسی ناخۆشترین ڕوداوی ژیانت چی بوو؟ فەرموی ئەو ڕۆژانەبوو که حوکمەتی عێڕاق بەحرکەی تۆپباران دەکرد و خەڵک هەمووی هەڵهات و ڕۆشتن بەڵام ئێمە نەڕۆشتین -- بۆ نەڕۆشتن قوربان؟ لەبەر کتێبەکان دڵمان نەهات کتێبەکان جێ بێڵین و بفەوتێن وە مامۆستا مەلا طیبی ڕەحمەتیش زۆر پێداگر بو لەسەر ئەوەی جێیان نەهێڵین --باشە قوربان چی وایکرد نەتوانن بەجێیان بهێڵن؟ - لەبەر ئەوەی ئیسفادەی ڕۆحیمان زۆر لێکردبوون نەمان توانی لێیان دووربین.

هەمانە لەزۆری بەرنامەکانیەوە هیچی بۆ ناکرێ هەشە لەبەر نەبونی بەرنامە هیچی بۆ ناکرێ جیاوازیان چیە؟

جا بەپێی توانا ئەمن 10 کەسم دەوێن گروپێکیان بۆ دەکەینەوە تاقیکردنەوەیەکی یەک مانگیان بۆ دادەنێین ئەویش ئەوەیە هەریەکەیان ڕۆژی 1 جوزء قورئان دەبێ بخوێنیتەوە لەهەر ڕۆژێکدا تا یەک مانگ، ئەوە ئارەزومەندانە دەبێ بەڵام ژمارەکە زۆر مەعدود دەبێ ، وە کەسی بەشداربوش دەبێ پابەندبێ بە یاساکانمانەوە !

چۆن بۆت بسەلمێنم ئەو قسانەی ڕۆژانە دەکرێ ڕاستە وە هیچ تەکەلوفی تێدانیە؟ فڵان ڕۆژی 5 جوزء دەخوێنێ ، فڵان 20 ڕکات شەو نوێژ دەکا ، فڵان دووشەممە و پێنج شەممە بەڕۆژوە، فڵان ڕۆژی 10 سەعات دەخوێنێ و بێزار نابێ ئەو قسانە لەدورەوە وەک شاخێکی بڵند و سەخت وان دەزانی بۆ؟ من و تۆی گەنج هێزێکی ئەوەندە گەورەمان هەیە هیچ کات بەکارمان نەهێناوە تا بیناسین وهەستی پێ بکەین ، ئەوەی گرینگە بۆ ناسینی ئەو هێز و توانایە پێویستە زەخت بکەین و بیخەینەسەر ئیش ، ئەوجار لەبۆت ڕون دەبێتەوە ئە تۆ کێی .

هەندێک لە کتێبە فقهیەکان نوسەر لەمقدیمەی کتێبەکەی بەواجبی داناوە هەموو مسوڵمانێک ئەم کتێبە بخوێنە یان هاو ئاستێکی لەبەر ئەوەی بەبێ زانینی ئەو مەعلوماتانە عیبادەتەکانت دروست نابێ، زۆرن ئەوانەی تا ئێستاش نازانن نیەت بێنن یان دەست نوێژ هەڵگرن ، ئەوانەش زۆرن نازانن غوسڵ چیەو چۆن دەردەکرێ زۆر خاوەن خێزان نازانێ غوسڵ دەرکا زۆر ئافرەتیش بەڕێزیش وادەزانێ غوسڵ تەنیا بۆ پیاو واجب دەبێ و ئەو لێی استسنایە دەعوە و گەیاندنی عیلم یەکجار ئاواش زۆر قورس نیە ئەو نمونانەی باسم کردن زۆر زۆرن و هاوشێوەشیان لەعیبادەتەکانی تر زۆرە لەوانەیە بەهەرچی مامۆستا و مەلا لەبەر باری حورمەت نەتوانن ئەحکامی غوسڵ بۆ خوشکان ڕونکەنەوە یان بەپێچەوانە ئەوان بۆیان دەست نەدا ، لێرەدا تۆ گەورەترین ئەرکت پێدەکرێ بە تێچوێکی کەم کە،ئەوەندە زانیاریەی لاتە بیگەیەنی بەوکەسەی لەوانەیە دەستی هەموو کەسی نەگاتێ،

وەهمی نزیکبوونەوەی ئێمە و قورئان. ئێمە لە جەستەی قورئان نزیکین، بەڵام لە "ڕۆحی" غەریب و دوورین. قورئانمان لە بەرزترین شوێنی ماڵەکانمان داناوە، بەڵام لە نزمترین ئاستی ژیانماندا جێبەجێی دەکەین. کێشەی گەورە ئەوەیە: قورئانمان کردووە بە کتێبێکی تەبەرەک نەک کتێبی گۆڕانکاری: بۆ مردووەکانی دەخوێنین، لە کاتێکدا ئەو بۆ زیندووکردنەوەی عەقڵ و ویژدانی ئێمە هاتبوو. ئێمە سەرسامی دەنگ و ئاوازەکانین، بەڵام لە ئامانجە باڵاکان بێئاگاین. بزانە؛ نزیکی بەوە دەپێورێت چەند ئایەت لە ناو ڕەفتار و ئەخلاقتدا دەژی .چەند ئایەتت لەبەکردوە . ئەگەر قورئان نەبێتە دادپەروەری لە کارتدا و ڕاستگۆیی لە زمانتدا، ئەوا تۆ تەنها "بەرگەکەت لایە و پەیامەکەت ون کردووە. با خۆمان هەڵنەخەڵەتێنین: قورئان بۆ ئەوە نەهاتووە تەنها ماچی بکەیت و هەڵیبگریت، بۆ ئەوە هاتووە پەیڕەوی بکەیت و پێی بگۆڕێیت.

سەرە دەرزیەک ئاگاداری کتێب و بەرنامەی زانایان بی هەر جورئەت ناکەی نەک تواناێ ئەوەت نابێ ڕەخنە بگری

گەنجی من کە بەشێکە لە ئەهلی من ، ڕوی کردۆتە عەقڵە بچۆکەکەی خۆی و دەیەوێ ڕەخنە لەزاتی موبارەک و توڕاسی زانایان بگرێ ، ئای چەند بچکۆڵەی!

وادەزانم ئێمە بەتەمەنێکی درەنگەوە دەستماندایە فێربون و عیلم، تەمەنی خوار دەیەکان و دەیەکانمان لەدەست چوو.

يَا فِرَاقًا أَتَى بُعَيْدَ تَلَاقٍ .. وَاتِّفَاقًا جَرَى بِغَيْرِ اتِّفَاقِ ئەی ئـەو جـوداییەی ڕێـک لـە دوای دیـدار و گـەیشتن هـاتی، ئەی ئـەو ڕێـکەوتە ناخـۆشەی کـە بـێ وادە و پەیـمان ڕووت دا.

يا فراقًا أتى بعيدَ تلاقٍ واتفاقًا جرى بغيرِ اتفاقِ حين حطّت ركابُنا لتلاقٍ زمّت العيسُ منهم لفراقِ إنّ نفسي بالشامِ إذ أنتَ فيها ليس نفسي نفسي التي بالعراقِ أشتهي أن يرى فؤادي فيدري كيف وجدي بهم وكيف احتراقي واجب کردنەوە کوردیەکەیە

رَحَلَ، وَلَكِنْ بَقِيَ أَثَرُهُ ڕۆشت ، بەڵام ئاسەوارەکەی هەردەمێنێ 😥
رَحَلَ، وَلَكِنْ بَقِيَ أَثَرُهُ ڕۆشت ، بەڵام ئاسەوارەکەی هەردەمێنێ 😥

هەر بۆ ئەوەی بیرتان بێنمەوە دەنا خۆتان شارەزاترن

دەمەوێ پێتان بڵێم خوێندنەوەی کتێبی بەرگ پەمەی و مۆر زۆر دوورە لەمەسەلەی تەڵەبی عیلم ، دوورە بەئەندازەی پلایس و شوتی ، هەر لەسەر ئەوجۆرە کتێبانە قسەیەک بکەین ، دڵنیابە نابی بەڕۆشنبیری ئیسلامیش کتێبی عیلمی و کتێبی ڕۆشنبیری ئیسلامی دیارن ، کتێبی سور و پەمەیش دیارن