575
Subscribers
-224 hours
-47 days
-630 days
Posts Archive
575
کاتێک پێت دەڵێن “گۆڕاویت”
بەڵێ گۆڕاوم ، ئەی کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە؟
بارودۆخ دەمانگۆڕێت ، دوورکەوتنەوەی هاوڕێ دەمانگۆڕێت ، کۆچی دوایی کەسێکی ئازیز دەمانگۆڕێت ، نەخۆشی دەمانگۆڕێت ، گریان دەمانگۆڕێت ، ئەو ڕۆژانەی بەتەنیا بەسەریان دەبەین دەمانگۆڕن ، تەنیایی دەمانگۆڕێت ، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەمانگۆڕێت ، ساتەکانی لاوازی دەمانگۆڕن ، هەرچەند تەمەن بڕوات زیاتر لە خۆمان و لە دوونیا و لە خەڵک تێدەگەین بۆیە دەگۆڕێین ، لەو کەسانە دوور دەکەوینەوە کە ماندوومان دەکەن و ئازارمان دەدەن بۆیە دەگۆڕێین ، کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە و وەک خۆی ماوەتەوە؟
گۆڕانکاری شتێکی حەتمییە و ڕێگەی لێ ناگیرێت بەڵام هیوادارین بەرەو پێگەیشتووی ، بەرەو بەهێزی و بەرەو میهرەبانی بگۆڕێین نەک بەرەو خراپتر و ناشرینتر..
575
شتێک بەجێ دەهێڵین بۆ شتێکی تر، نازانین کامەیان گرنگترە ئەوەی بەجێی دەهێڵین، یان ئەوەی هەوڵی گەیشتنی دەدەین؟
پاشان، بە تێپەڕبوونی تەمەن، دەردەکەوێت کە دەمانەوێت بەوە بگەین کە جێمان هێشتووە، یان ئەوەی بەدەستمان هێناوە، بەجێی بهێڵین..
لەوانەیە، بەشێک لە هەموو شتێک، باشتر بێت لە بەدەستهێنانی بەشێک و وازهێنان لە بەشێکی تر.
وه لە کۆتاییدا، هیچ کەسێک لەو تێکۆشانە ڕزگاری نابێت..
575
هەمیشە مەودایەک بهێڵەوە لە نێوان خۆت و دەورو بەرتدا
بۆشاییەک کە هیچ کەس زاتی ئەوەی نەبێت بیبەزێنێت
تەنانەت لەگەڵ نزیکترین کەسیشدا
هیچ کات مە هێڵە زەفەر بە دیوی ناوەوەت بەرن
هەموو ژیانت سەرو بن کەن،
بڕوابکە هیچ پێویست ناکات ژیانت هێندە واڵا بێت هەموان
بە ئاسانی بزانن چی دەگوزەرێت،
هەمیشە ئەوەی لە ناو دڵتایە ، با لەسەر زمانت نەبێت،
با هەندێک شت تایبەت بێ بە خۆت ، بهێڵە ژیانت حورمەتی هەبێت..
575
کاتێک پێت دەڵێن “گۆڕاویت”
بەڵێ گۆڕاوم ، ئەی کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە؟
بارودۆخ دەمانگۆڕێت ، دوورکەوتنەوەی هاوڕێ دەمانگۆڕێت ، کۆچی دوایی کەسێکی ئازیز دەمانگۆڕێت ، نەخۆشی دەمانگۆڕێت ، گریان دەمانگۆڕێت ، ئەو ڕۆژانەی بەتەنیا بەسەریان دەبەین دەمانگۆڕن ، تەنیایی دەمانگۆڕێت ، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەمانگۆڕێت ، ساتەکانی لاوازی دەمانگۆڕن ، هەرچەند تەمەن بڕوات زیاتر لە خۆمان و لە دوونیا و لە خەڵک تێدەگەین بۆیە دەگۆڕێین ، لەو کەسانە دوور دەکەوینەوە کە ماندوومان دەکەن و ئازارمان دەدەن بۆیە دەگۆڕێین ، کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە و وەک خۆی ماوەتەوە؟
گۆڕانکاری شتێکی حەتمییە و ڕێگەی لێ ناگیرێت بەڵام هیوادارین بەرەو پێگەیشتووی ، بەرەو بەهێزی و بەرەو میهرەبانی بگۆڕێین نەک بەرەو خراپتر و ناشرینتر..
575
ئەمڕۆ بە هەمان ئەو شوێنەدا ڕۆشتم کە سێ ساڵ پێش ئێستا تێیدا گریام،بێتاقەت بووم، ئەو شوێنەی کە وام دەزانی خاڵی کۆتاییە
بەڵام پاک و بێگەردی بۆ ئەو خودا کە شتەکان دەگۆڕێت، ئەمڕۆ هەستم بە هیچ نەدەکرد و وەک ئاسایترین مرۆڤ مامەڵەم دەکرد وەک ئەوەی هیچ ڕوینەدابێت
ژیان خاڵێک نییە و لەو خاڵەدا کۆتایی بێت، هەموو شتەکان دەگۆڕێت، وە هەمیشە ئەوەی دێت باشترە لەوەی کە ڕۆیشتوە..
575
یەکێک لە ترسناکترین جۆری مرۆڤەکان ئەوەیانە کە هەموان ناشرین دەکات هەتا خۆیی بە پلەی یەکەم بمێنێتەوە، کاتێک دەزانێت هیچ ڕێگایەک نییە بۆ ئەوەی سەرنجی بچێتە سەر و گرنگ بێت، ئیتر دەست بۆ هەر شتێکی ژیانی ئەوانی تر دەبات تەنها بۆ ئەوەی خۆیی بە کەسە باشەکە بمێنێتەوە
ناشرین کردنی ئەوانی دیکە تۆ جوان ناکات ئەگەر خۆت لە بنەڕەتدا مرۆڤێکی باش و جوان نەبیت..
575
هەندێک شەو هەن، بێدەنگییەکەیان لە هەموو هاوارێکی مرۆڤ بەرزترە. کاتێک خەیاڵی شتە ونبووەکان دەبێتە تاقە هاوماڵی دڵ، ئیتر تەنیایی دەگاتە قۆناغی کۆست؛ وێرانەیەک لە ناوەوە دروست دەبێت کە نە دەبینرێت و نە کەسێکیش هەیە سەیری ناو چاوەکانت بکات و تێبگات چ داڕمانێکی گەورە لەو بێدەنگییەدا شاراوەتەوە. زۆر تاڵە مرۆڤ لە ناخەوە هەڵوەشێت و ئەو دەستەی کە دەبوو بیگرێت، لێرە نەبێت و نەیبینێت کە ئەم غەریبییە چۆن خەریکە هەموو شتێک دەخوات..
575
هەموو کات ئەوە نیم کە خۆم دەمەوێت ، ئازارێک هەیە لە سەرم دەزانم هۆکارەکەی خۆمم ، دڵی خۆمم بەرامبەر هیوا و ئاواتەکانم شکاندوە وە ئەو کەسانی دڵم دەیەوێ دوورم لێیان ئەوانەی کەیف خۆشم لەگەڵیان دوور دەکەومەوە لێیان ، هەموو کاتێک بیردەکەمەوە ئەوەندە بیردەکەمەوە توشی سەر ئێشە دەبم ئەوەش وەک و ئەوە وایە ئازاری خۆم بدەم گرنگترین شت کە بیری لێدەکەمەوە لەبەر چ شتێک ئاوام ، لە کۆتایی بیرکردنەوەکەم «نازانم» کۆتا وەڵامی مێشکمە!
575
مرۆڤ ئەبێ بۆ کوێ ڕابکات کاتێک یادگارییەکانی لە ناو خوێنیدا بن؟ کێشەکە شوێنەکان نین، کێشەکە ئەوەیە لە هەر کونجێکی ئەم دنیایەدا دابنیشیت، یادی ئەو "نەبووانە" وەک سێبەر لە پشتمانە. ڕاکردن لە یادگارییەک کە لە ناختدا ڕەگی داکوتاوە، مەحاڵترین جەنگی دنیایە..
575
مەخابن ، ئێمە ئەو مەلەوانە سەرگەردانانەین کە تەنها کاتێک قەدری کەنار ئەزانین کە شەپۆلەکان بەرەو قوڵایی فەنابوونمان ئەبەن وەک دەروێشێکی بێ خەبەر تا چراکە لەدەستمان نەکەوێت و نەشکێت ، لە مانا و شکۆی ڕووناکی ناگەین چ نەگبەتییەکی گەورەییە ، مرۆڤ تا نەبێتە یادگاری و نەچێتە ژێر غووباری فەرامۆشی لە مەملەکەتی دڵی ئێمەدا نابێتە خاوەن مەقام ، ئێمە تەنها کاتێک ئەزانین “کێ”مان هەبووە کە ئیتر ‘کەس’مان نەماوە..
575
تێگەشتم،
ئاساییە شوێنێک جێبهێڵم کە هێشتا دڵم ئەیەوێ،
ئەکرێ چاوەکان درۆ بکەن و هەستەکان ساختە بن
تەنانەت زۆر ماندوو بوبیت بۆ شتێک مەرج نییە بەدەستی بهێنیت و ئەکرێ ماندوبونەکەت بە فیڕۆ بڕوات ، ئەکرێ کەسێک ستەمت لێ بکات و هێشتا بەخۆشی بژی،
فێربووم ماڵەوە تاکە شوێنی سەلامەتە وە تاکە پەیوەندیەک کە شایەنی شەڕکردنە لە پێناوی؛
پەیوەندیتە لەگەڵ خودا ..
575
هەندێک شەو هەن، بێدەنگییەکەیان لە هەموو هاوارێکی مرۆڤ بەرزترە. کاتێک خەیاڵی شتە ونبووەکان دەبێتە تاقە هاوماڵی دڵ، ئیتر تەنیایی دەگاتە قۆناغی کۆست؛ وێرانەیەک لە ناوەوە دروست دەبێت کە نە دەبینرێت و نە کەسێکیش هەیە سەیری ناو چاوەکانت بکات و تێبگات چ داڕمانێکی گەورە لەو بێدەنگییەدا شاراوەتەوە. زۆر تاڵە مرۆڤ لە ناخەوە هەڵوەشێت و ئەو دەستەی کە دەبوو بیگرێت، لێرە نەبێت و نەیبینێت کە ئەم غەریبییە چۆن خەریکە هەموو شتێک دەخوات..
575
بۆنی برینم لێدێـت، هەموو شتێک لە مندا هیلاکە، لە سینەمدا وەک ئەوەی شارێک وێران کرابێت، هەست بە سووتانی هەموو شتێک دەکەم، گوێم لە قرچەی برینەکانمە، نە ئەتوانم هیچ شتێکم بۆ گرنگ بێت و نە هیچ شتێکم بۆ گرنگە، وەک تەنهاترین مەخلوقی ئەم کەونە بە بزەیەکەوە چاوەڕێی ئازاری داهاتوو ئەکەم، ئەم ڕۆژانە وا تێئەپەڕێنم ..
575
ئەستێرەناسێک پێی گوتم :
تۆ دەمریت و کچانیش لەسوورپۆشی خۆیان ناکەون و
ژیانیش ئیقاعە بێماناکانی خۆی تێکنادات..
هاوڕێکانیشت هەروەکو جاران لە شەقامەکاندا
قاقا لێدەدەن و تەنیا
لە ئەلبوومەکاندا بیریان دەکەوێتەوە
کە تۆش سەردەمێک ژیاویت..
575
کەوتوومەتە حاڵێکەوە تاقەتم نییە ڕونکردنەوە بدەم بۆ کەس چیتر نامەوێ ئەوەی لەلای گرنگ نیم لام گرنگ بێ نامەوێ زیاد لە پێویست شتانێک بکەم و هەر بەسەر خۆشما بشکێتەوە ،،
چیتر رونکردنەوەکانتان و رونکردنەوەکانم سودێکیان نییە. فارسەکان کە ئەڵێن
هرچی دلت میخواد بگو دیگە ساکتم »
هەرچی دڵت ئەیەوێ بیڵێ هەتاوەکو بێدەنگم ..
ڕەنگە بێدەنگیم ئیتر درێژە بکێشێت..
575
مرۆڤ کاتێک لە ژیانی کەسێک دەچێتە دەرەوە، تەنها جەستەی دەبات، نەک ئەو کاریگەرییەی کە لە دوای خۆی جێی هێشتووە. سەیرە کە چۆن "نەبوون" دەتوانێت لە "هەبوون" قورستر بێت وەک ئەو ژانە وایە کە لەو ئەندامەی جەستەدا دەمێنێتەوە کە بڕدراوەتەوە. ئەمە یاسایەکی بێڕەحمانەی یادەوەرییە؛ کەسەکە لە هیچ پلانێکی داهاتوودا بوونی نییە، بەڵام لە هەموو چرکەساتەکانی ئێستادا وەک سێبەرێکی ئەبەدی ئامادەیە و ناهێڵێت هیچ دەستپێکردنێکی نوێ بە بێدەنگی تێپەڕێت..
575
ئەی خودایە ، ئەی پەناگەی بێکەسان، من وەک مۆمێک لە بەردەم ڕەهێڵەی تەنیاییدا وەستاوم. هەموو چرکەیەک کە دەڕوات، پارچەیەک لە ئارامیم دەتوێتەوە و دەبێتە فرمێسک. تەنیایی خەریکە هەموو ڕەنگەکانم لێ دەدزێت؛ چیتر نە ڕۆژ دەناسمەوە و نە شەو، تەنها و تەنها ئەم بێدەنگییە دەناسم کە وەک ژەهر لە ناخمدا بڵاودەبێتەوە. خودایە، ئەگەر تۆ نەبیت، کێ دەستی ئەم ڕۆحە ماندووە دەگرێت پێش ئەوەی بە تەواوی ببێتە خۆڵەمێش..بە کێ بڵێم کە ئەم شەوانە چەندە قورسن.بە کێ بڵێم کە خەریکم وردە وردە لە ناو ئەم بێدەنگییەدا دەتوێمەوە..
575
مرۆڤ بوونەوەرێکی بەدبەختە چونکە تاقە بوونەوەرە کە دەتوانێت لە ناو جێگەکەی خۆیدا پاڵکەوێت و بە یادگارییەک کە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا ڕوویداوە ڕۆحی خۆی پارچەپارچە بکات ئێمە بەدبەختین چونکە هەمیشە لە دوو شوێندا دەژین ئەو شوێنەی جەستەمانی لێیە و ئەو شوێنەی کە دڵمان لای جێماوە
هیچ بوونەوەرێکی تر وەک مرۆڤ باجی هەبوونی شتەکان بە نەبوونیان ناداتەوە
بەدبەختیی مرۆڤ لەوەدایە کە هەمیشە بەدوای مانادا دەگەڕێت کاتێک کەسێکمان خۆش دەوێت مانایەک بە ژیانمان دەدەین و کاتێک دەڕوات نەک هەر خۆی بەڵکو مانای ژیانەکەشمان لەگەڵ خۆی دەبات ئێمە بەدبەختین چونکە دەزانین کە هەموو شتێک کاتییە کەچی وەک ئەوەی ئەبەدی بین دڵ بە شتەکانەوە دەبەستین مێشکی مرۆڤ گەورەترین دوژمنی خۆیەتی چونکە ناهێڵێت هیچ برینێک بە تەواوی سارێژ بێت
مرۆڤ بوونەوەرێکی بەدبەختە چونکە ناتوانێت لەگەڵ خۆیدا ڕێک بکەوێت دەزانێت یادگارییەک دەیکوژێت کەچی هەر بەدوایدا دەگەڕێت دەزانێت کەسێک بۆی نابێت کەچی هەر خەیاڵی دەکات ئەمە تراجیدیایەکی ئەبەدییە کە هەمیشە شتێکمان دەوێت کە نیمانە و هەمیشە بیر لە شتێک دەکەینەوە کە چیتر ناگەڕێتەوە..
