uz
Feedback
Rabar

Rabar

Kanalga Telegram’da o‘tish

-بگەڕێوە ژیان لێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ!

Ko'proq ko'rsatish
572
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+17 kun
-730 kun
Postlar arxiv
زۆر جار مرۆڤ سەیری کەسێک دەکات و ئەڵێت ؛ «خۆشبەختە ، گەیشتووە بەوەی ئەیویست» بەڵام ئەوەی نابینرێت ، ئەو ڕۆژانەیە کە ماندوو بوویت و بەردەوام بوویت ، ئەو جارەیە کە شکستت هێنا و دووبارە هەستایتەوە ، ئەو پارە و کاتەیە کە لە پێناوی خەونەکەت خەرجت کرد ، ئەو شەوانەیە کە تەنها خۆت دەزانی چەند قورس بووە ، من هێشتا نەگەیشتوومەتە کۆتایی ڕێگاکەم ، بە پێچەوانەوە هێشتا لە سەرەتادام بەڵام ئەمڕۆ کە دواوە سەیر دەکەم فێر بووم کە شوێنی دەستپێکردنت چارەنووست دیاری ناکات ، لە هەر شوێنێک بیت لە هەر تەمەنێک بیت ئەگەر خەونێکت هەیە مەهێڵە ترس و قسەی خەڵک بۆت بڕیار بدەن چونکە ڕەنگە ئەو شتەی ئەمڕۆ تەنها «خەونە» سبەی ببێتە ژیانی ڕاستەقینەت.

کاتێک کەسێک دڵتەنگ دەبێت ، هەموو ئەوەی پێویستی نییە وشەکانی تۆیە. پێی مەلێ “ ئەمە تێدەپەڕێت “. مەڵێ “ئاساییە “ قسەی خۆش و نووکتەی بۆ مەڵێ . نابینیت ئەو پێناکەنێت؟ ئەو دڵتەنگە . باسی یاسای دەروون ناسی و باش بوون و بەهێزی بۆ مەکە . تۆ ئاگاداری ژیانی ئەو و ڕێگەکەی نیت. ئاگاداری نیت بە کوێدا گەیشتۆتە ئێرە و چۆن ژیاوە ، یاساکانی ژیان لەگەڵ هەموواندا هاوشێوە نییە. تەنها بێدەنگ لە تەنیشتی دابنیشە ئەوە گەوەرەترین یارمەتییە. هەموو ئەوەی پێویستیەتی دەست گرتن و باوەشێکی گەرمە باوەشێک پێی بلێ « سەڕەڕای هەموو شتێک بەڵام تۆ بەتەنها نیت . »

بیرمە کاتێکێش مناڵ بووم و باش درکم بە دین و پیرۆزیەکان نە ئەکرد کە دایکم نەخۆش ئەکەوت کە تاقیکردنەوەیەکی گرانم ئەکرد لە قوتابخانە کە باوکمم ئەبینی چین چین ئارەق ڕومەتەکانی ئەشۆرێتەوە و ماندووە ئەڕۆشتم نوێژم ئەکرد یانیش زۆر جار ھەر ئاوای سەرم بەرز ئەکردەوە و نزام ئەکرد و قسەم لەگەڵ خوای گەورە ئەکرد چونکە کە ھەمیشە قسەم بۆ دەکرد دایکم باش ئەبویەوە و لە تاقیکردنەوەکەش دەرئەچوم و باوکم حاڵی باشتر ئەبوو .. کە گەورە بووم لەوە تێگەیشتم کە خوای گەورە ئەوانەی خۆشەوێت بۆ بچوکترین شت پشتی پێ ئەبەستن و و ئومێدیان پێی ھەیە وە چاوەڕوانی چی لە ڕەحمەتی ئەو بکەیت پێتدەبەخشێت هەرچەندە تەوقیتی خودا جیاوازبێت بەڵام هیچ کات کەسێک بئ ئومێد ناکات کە ڕوو لە ڕەحمەتی دەکات..

کاتێک پێت دەڵێن “گۆڕاویت” بەڵێ گۆڕاوم ، ئەی کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە؟ بارودۆخ دەمانگۆڕێت ، دوورکەوتنەوەی هاوڕێ دەمانگۆڕێت ، کۆچی دوایی کەسێکی ئازیز دەمانگۆڕێت ، نەخۆشی دەمانگۆڕێت ، گریان دەمانگۆڕێت ، ئەو ڕۆژانەی بەتەنیا بەسەریان دەبەین دەمانگۆڕن ، تەنیایی دەمانگۆڕێت ، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەمانگۆڕێت ، ساتەکانی لاوازی دەمانگۆڕن ، هەرچەند تەمەن بڕوات زیاتر لە خۆمان و لە دوونیا و لە خەڵک تێدەگەین بۆیە دەگۆڕێین ، لەو کەسانە دوور دەکەوینەوە کە ماندوومان دەکەن و ئازارمان دەدەن بۆیە دەگۆڕێین ، کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە و وەک خۆی ماوەتەوە؟ گۆڕانکاری شتێکی حەتمییە و ڕێگەی لێ ناگیرێت بەڵام هیوادارین بەرەو پێگەیشتووی ، بەرەو بەهێزی و بەرەو میهرەبانی بگۆڕێین نەک بەرەو خراپتر و ناشرینتر..

شتێک بەجێ دەهێڵین بۆ شتێکی تر، نازانین کامەیان گرنگترە ئەوەی بەجێی دەهێڵین، یان ئەوەی هەوڵی گەیشتنی دەدەین؟ پاشان، بە تێپەڕبوونی تەمەن، دەردەکەوێت کە دەمانەوێت بەوە بگەین کە جێمان هێشتووە، یان ئەوەی بەدەستمان هێناوە، بەجێی بهێڵین.. لەوانەیە، بەشێک لە هەموو شتێک، باشتر بێت لە بەدەستهێنانی بەشێک و وازهێنان لە بەشێکی تر. وه لە کۆتاییدا، هیچ کەسێک لەو تێکۆشانە ڕزگاری نابێت..

هەمیشە مەودایەک بهێڵەوە لە نێوان خۆت و دەورو بەرتدا بۆشاییەک کە هیچ کەس زاتی ئەوەی نەبێت بیبەزێنێت تەنانەت لەگەڵ نزیکترین کەسیشدا هیچ کات مە هێڵە زەفەر بە دیوی ناوەوەت بەرن هەموو ژیانت سەرو بن کەن، بڕوابکە هیچ پێویست ناکات ژیانت هێندە واڵا بێت هەموان بە ئاسانی بزانن چی دەگوزەرێت، هەمیشە ئەوەی لە ناو دڵتایە ، با لەسەر زمانت نەبێت، با هەندێک شت تایبەت بێ بە خۆت ، بهێڵە ژیانت حورمەتی هەبێت..

کاتێک پێت دەڵێن “گۆڕاویت” بەڵێ گۆڕاوم ، ئەی کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە؟ بارودۆخ دەمانگۆڕێت ، دوورکەوتنەوەی هاوڕێ دەمانگۆڕێت ، کۆچی دوایی کەسێکی ئازیز دەمانگۆڕێت ، نەخۆشی دەمانگۆڕێت ، گریان دەمانگۆڕێت ، ئەو ڕۆژانەی بەتەنیا بەسەریان دەبەین دەمانگۆڕن ، تەنیایی دەمانگۆڕێت ، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەمانگۆڕێت ، ساتەکانی لاوازی دەمانگۆڕن ، هەرچەند تەمەن بڕوات زیاتر لە خۆمان و لە دوونیا و لە خەڵک تێدەگەین بۆیە دەگۆڕێین ، لەو کەسانە دوور دەکەوینەوە کە ماندوومان دەکەن و ئازارمان دەدەن بۆیە دەگۆڕێین ، کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە و وەک خۆی ماوەتەوە؟ گۆڕانکاری شتێکی حەتمییە و ڕێگەی لێ ناگیرێت بەڵام هیوادارین بەرەو پێگەیشتووی ، بەرەو بەهێزی و بەرەو میهرەبانی بگۆڕێین نەک بەرەو خراپتر و ناشرینتر..

ئەمڕۆ بە هەمان ئەو شوێنەدا ڕۆشتم کە سێ ساڵ پێش ئێستا تێیدا گریام،بێتاقەت بووم، ئەو شوێنەی کە وام دەزانی خاڵی کۆتاییە بەڵام پاک و بێگەردی بۆ ئەو خودا کە شتەکان دەگۆڕێت، ئەمڕۆ هەستم بە هیچ نەدەکرد و وەک ئاسایترین مرۆڤ مامەڵەم دەکرد وەک ئەوەی هیچ ڕوینەدابێت ژیان خاڵێک نییە و لەو خاڵەدا کۆتایی بێت، هەموو شتەکان دەگۆڕێت، وە هەمیشە ئەوەی دێت باشترە لەوەی کە ڕۆیشتوە..

یەکێک لە ترسناکترین جۆری مرۆڤەکان ئەوەیانە کە هەموان ناشرین دەکات هەتا خۆیی بە پلەی یەکەم بمێنێتەوە، کاتێک دەزانێت هیچ ڕێگایەک نییە بۆ ئەوەی سەرنجی بچێتە سەر و گرنگ بێت، ئیتر دەست بۆ هەر شتێکی ژیانی ئەوانی تر دەبات تەنها بۆ ئەوەی خۆیی بە کەسە باشەکە بمێنێتەوە ناشرین کردنی ئەوانی دیکە تۆ جوان ناکات ئەگەر خۆت لە بنەڕەتدا مرۆڤێکی باش و جوان نەبیت..

هەندێک شەو هەن، بێدەنگییەکەیان لە هەموو هاوارێکی مرۆڤ بەرزترە. کاتێک خەیاڵی شتە ونبووەکان دەبێتە تاقە هاوماڵی دڵ، ئیتر تەنیایی دەگاتە قۆناغی کۆست؛ وێرانەیەک لە ناوەوە دروست دەبێت کە نە دەبینرێت و نە کەسێکیش هەیە سەیری ناو چاوەکانت بکات و تێبگات چ داڕمانێکی گەورە لەو بێدەنگییەدا شاراوەتەوە. زۆر تاڵە مرۆڤ لە ناخەوە هەڵوەشێت و ئەو دەستەی کە دەبوو بیگرێت، لێرە نەبێت و نەیبینێت کە ئەم غەریبییە چۆن خەریکە هەموو شتێک دەخوات..

هەموو کات ئەوە نیم کە خۆم دەمەوێت ، ئازارێک هەیە لە سەرم دەزانم هۆکارەکەی خۆمم ، دڵی خۆمم بەرامبەر هیوا و ئاواتەکانم شکاندوە وە ئەو کەسانی دڵم دەیەوێ دوورم لێیان ئەوانەی کەیف خۆشم لەگەڵیان دوور دەکەومەوە لێیان ، هەموو کاتێک بیردەکەمەوە ئەوەندە بیردەکەمەوە توشی سەر ئێشە دەبم ئەوەش وەک و ئەوە وایە ئازاری خۆم بدەم گرنگترین شت کە بیری لێدەکەمەوە لەبەر چ شتێک ئاوام ، لە کۆتایی بیرکردنەوەکەم «نازانم» کۆتا وەڵامی مێشکمە!

مرۆڤ ئەبێ بۆ کوێ ڕابکات کاتێک یادگارییەکانی لە ناو خوێنیدا بن؟ کێشەکە شوێنەکان نین، کێشەکە ئەوەیە لە هەر کونجێکی ئەم دنیایەدا دابنیشیت، یادی ئەو "نەبووانە" وەک سێبەر لە پشتمانە. ڕاکردن لە یادگارییەک کە لە ناختدا ڕەگی داکوتاوە، مەحاڵترین جەنگی دنیایە..

مەخابن ، ئێمە ئەو مەلەوانە سەرگەردانانەین کە تەنها کاتێک قەدری کەنار ئەزانین کە شەپۆلەکان بەرەو قوڵایی فەنابوونمان ئەبەن وەک دەروێشێکی بێ خەبەر تا چراکە لەدەستمان نەکەوێت و نەشکێت ، لە مانا و شکۆی ڕووناکی ناگەین چ نەگبەتییەکی گەورەییە ، مرۆڤ تا نەبێتە یادگاری و نەچێتە ژێر غووباری فەرامۆشی لە مەملەکەتی دڵی ئێمەدا نابێتە خاوەن مەقام ، ئێمە تەنها کاتێک ئەزانین “کێ”مان هەبووە کە ئیتر ‘کەس’مان نەماوە..

تێگەشتم، ئاساییە شوێنێک جێبهێڵم کە هێشتا دڵم ئەیەوێ، ئەکرێ چاوەکان درۆ بکەن و هەستەکان ساختە بن تەنانەت زۆر ماندوو بوبیت بۆ شتێک مەرج نییە بەدەستی بهێنیت و ئەکرێ ماندوبونەکەت بە فیڕۆ بڕوات ، ئەکرێ کەسێک ستەمت لێ بکات و هێشتا بەخۆشی بژی، فێربووم ماڵەوە تاکە شوێنی سەلامەتە وە تاکە پەیوەندیەک کە شایەنی شەڕکردنە لە پێناوی؛ پەیوەندیتە لەگەڵ خودا ..

هەندێک شەو هەن، بێدەنگییەکەیان لە هەموو هاوارێکی مرۆڤ بەرزترە. کاتێک خەیاڵی شتە ونبووەکان دەبێتە تاقە هاوماڵی دڵ، ئیتر تەنیایی دەگاتە قۆناغی کۆست؛ وێرانەیەک لە ناوەوە دروست دەبێت کە نە دەبینرێت و نە کەسێکیش هەیە سەیری ناو چاوەکانت بکات و تێبگات چ داڕمانێکی گەورە لەو بێدەنگییەدا شاراوەتەوە. زۆر تاڵە مرۆڤ لە ناخەوە هەڵوەشێت و ئەو دەستەی کە دەبوو بیگرێت، لێرە نەبێت و نەیبینێت کە ئەم غەریبییە چۆن خەریکە هەموو شتێک دەخوات..

بۆنی برینم لێدێـت، هەموو شتێک لە مندا هیلاکە، لە سینەمدا وەک ئەوەی شارێک وێران کرابێت، هەست بە سووتانی هەموو شتێک دەکەم، گوێم لە قرچەی برینەکانمە، نە ئەتوانم هیچ شتێکم بۆ گرنگ بێت و نە هیچ شتێکم بۆ گرنگە، وەک تەنهاترین مەخلوقی ئەم کەونە بە بزەیەکەوە چاوەڕێی ئازاری داهاتوو ئەکەم، ئەم ڕۆژانە وا تێئەپەڕێنم ..

⁨ ئەستێرەناسێک پێی گوتم : تۆ دەمریت و کچانیش لەسوورپۆشی خۆیان ناکەون و ژیانیش ئیقاعە بێماناکانی خۆی تێکنادات.. هاوڕێکانیشت هەروەکو جاران لە شەقامەکاندا قاقا لێدەدەن و تەنیا لە ئەلبوومەکاندا بیریان دەکەوێتەوە کە تۆش سەردەمێک ژیاویت..

کەوتوومەتە حاڵێکەوە تاقەتم نییە ڕونکردنەوە بدەم بۆ کەس چیتر نامەوێ ئەوەی لەلای گرنگ نیم لام گرنگ بێ نامەوێ زیاد لە پێویست شتانێک بکەم و هەر بەسەر خۆشما بشکێتەوە ،، چیتر رونکردنەوەکانتان و رونکردنەوەکانم سودێکیان نییە. فارسەکان کە ئەڵێن هرچی دلت میخواد بگو دیگە ساکتم » هەرچی دڵت ئەیەوێ بیڵێ هەتاوەکو بێدەنگم .. ڕەنگە بێدەنگیم ئیتر درێژە بکێشێت..

جەژنانەی من ئەم ڤیدۆیە ، پێشکەشتان 🥀

جەژنانەی من ئەم ڤیدۆیە، پێشکەشتان

Rabar - Telegram kanali @rrabar statistikasi va tahlili